❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كلتور و داب و نه‌یت بۆ یه‌كسان..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-14 16:24:02

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

كلتور و داب و نه‌یت بۆ یه‌كسان..

كلتور و داب و نه‌یت بۆ یه‌كسان بێت به‌ سفر

كلتور و دابونه‌یت و ژیاری هه‌ر میلله‌تتێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌ره‌نجامی ژیان و قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌ و میلله‌ته‌یه‌ به‌ هه‌موو جوانی و ناشرینیه‌كانیه‌وه‌، واتا كلتور بریتیه‌ له‌ شێوازی ژیان و بیركردنه‌وه‌ و هه‌ڵسوكه‌وت و نه‌ریتی هه‌ر میلله‌تێك كه‌ دواجار ده‌بێته‌ جێگای شانازی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ ، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ ده‌بێت ئاماژه‌ به‌ خاڵێك بكه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ نه‌ هه‌وو به‌ شه‌كانی داب و نه‌یتی نه‌ته‌وه‌ جوانه‌ و نه‌هه‌مووشی ناشرینه‌ واتا هه‌ردوو لایه‌نی ئیجابی و سلبی به‌شی خۆیان له‌ كلتوری نه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌بێت لایه‌نه‌ جوانه‌كانی په‌ره‌ پێبدرێت و لایه‌نه‌ سلبیه‌كانیش نه‌هێڵدرێت ، به‌ڵام نه‌وه‌ك وه‌ك ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه‌ ئێستا له‌ كوردستان ده‌بیندرێت كه‌ بریتیه‌ له‌یه‌كسانكردنی هه‌موو داب و نه‌ریت و عاداتی نه‌ته‌وه‌یمان به‌ سفر ، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی گوایه‌ داب و نه‌ریتی ئێمه‌ وه‌حشی گه‌رانه‌یه‌ و خێڵه‌كیه‌ وهیچی له‌ گه‌ڵ دنیای مۆدێرن ناگونجێت، ئاخر من نازانم خه‌ڵكێك به‌ چ ئه‌قڵیه‌تێكه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ قسانه‌ ده‌كه‌ن ، له‌ حاڵێكدا وڵاتێكی وه‌ك سوید كه‌ خه‌ڵكێك به‌ قیمه‌ی ئاشتی و دیموكراتی ده‌زانن تا ئێستاش شانازی به‌ دیارده‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه‌ كۆن په‌یڕه‌ویان لێكردووه‌ ئه‌ویش دیارده‌ی چه‌ته‌ی ده‌ریا ، ئه‌وان ده‌ڵن ڕاسته‌ چه‌ته‌یی كارێكی باش نیه‌ به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ك كلتور ڕێزی لێده‌گرین!، من سه‌یرم پێدێت له‌كاتێكدا كلتوری كوردیمان پڕه‌ له‌ به‌های به‌رزی مرۆڤایه‌تی و ئه‌خلاقی و ئایینی كه‌چی پێمان شه‌رم بێت باسی بكه‌ین، ئاخر بۆ له‌بیری خۆمانی به‌رینه‌وه‌ ئه‌و هه‌موو هاوكاریه‌ی خه‌ڵك له‌ گونده‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری و ئه‌و ڕێزگرتنه‌ له‌ میوان و له‌ یه‌كتری، بۆ ده‌بێت ئه‌م به‌هاجوانانه‌ به‌ قێزه‌ون و خێڵه‌كی لێكبده‌ینه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌ریت و كلتوری نه‌مێنێت چی ده‌مێنێته‌وه‌ شانازی پێوه‌بكات ، ئێمه‌ ئه‌گه‌ر ڕێز له‌ حوجره‌یه‌ك نه‌گرین كه‌ چه‌ندین كه‌ڵه‌ پیاوی پێگه‌یاندووه‌ ئه‌ی بڵێین ئه‌و مامۆستایانه‌ له‌كوێ‌ پێگه‌یشتون ، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ سه‌راپا كلتوری خۆمان به‌ ناشرین زانی و ڕۆژئاواو كلتوره‌كه‌یانمان به‌ سیراته‌ل موسته‌قیم وه‌رگرت چیمان ماوه‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر جلوبه‌رگی ڕه‌سه‌نی كوردیمان فرێدا و هه‌رگوتمان( ئۆكه‌ی ، سی یو ، بای بای) چی له‌ كلتور ده‌مێنێته‌وه‌ ، ئه‌و كلتوره‌ی كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كورد به‌ (قوره‌یشی عه‌جه‌م ) ناسراوه‌ كه‌ پڕیه‌تی له‌ گیانی لێبورده‌ی و خۆشه‌ویستی ڕێزگرتن له‌گه‌ڵ یه‌كتری، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ندێك ده‌روێشی ڕۆژئاوا بێ‌ گوێدانه‌ هیچ به‌هایه‌ك ده‌یانه‌وێت سه‌راپا ئه‌و كلتور و دابونه‌ریته‌ی هه‌مانه‌ فڕێی ده‌ن به‌ دوای ته‌پڵی ڕۆژئاوا بكه‌وین به‌ناوی پێشكه‌وتن ئاخر كه‌ی پێشكه‌وتن ئاوایه‌ ئه‌مه‌ به‌ڕۆژئاوایی كردنێكی دیاره‌ ، سه‌ری زوبان و بنی زوبانیان هه‌ر ڕۆژئاوایه‌ وه‌ك بڵێیت ته‌نها ژیان لای ئه‌وانه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ش له‌ فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی به‌ ( تچاخم اجتماعی) ه‌اتا جه‌انك بوونی شتی خه‌ڵك له‌ به‌ر چاوان و ناشرین بوون و ڕێز دانه‌نان بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ هی خۆتن ، ڕاسته‌ ئه‌مڕَۆ ڕۆژئاوا له‌ لوتكه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا و ڕێزگرتنه‌ له‌ مافه‌كان ، به‌ڵام بڕۆ سه‌یری كلتویان بكه‌ چی ده‌بینیت ئه‌گه‌ر زۆر دووریش نه‌ ڕۆین له‌ جه‌نگه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م ی جیهان چیان به‌یه‌كتر نه‌كرد به‌ سه‌دان هه‌زار مرۆڤیان له‌ پێناو چیدا ده‌كوشت هه‌موو ئه‌مانه‌ كلتوری ڕۆژئاوان بۆ ئێمه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ ناخوێنینه‌وه‌ ، هه‌موو ئه‌و دیارده‌ دزێوانه‌ی ئێستاش ده‌یان بینین له‌ گه‌نده‌ڵی هه‌ڵ په‌رستی و خۆ ویستی و خه‌ڵك نه‌ویستی چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌ژار و قۆرخكردنی سامان له‌لایه‌ن چینێك هه‌مان دیارده‌ن كه‌ له‌ ڕۆژئاوا هه‌بوونه‌ ، ئه‌گه‌ر نا به‌درێژایی كلتوری كورده‌واری به‌رده‌وام خه‌ڵك دڵسۆزی خاك و نیشتیمانی خۆی بووه‌ خۆی به‌ختكردووه‌ لو پێناویدا كه‌سێكی وه‌ك قازی موحوممه‌د كه‌ پێی ده‌ڵێن بڕۆ خوت ڕزگاربكه‌ ده‌ڵێت ئه‌ی خه‌ڵی وڵاته‌كه‌م !!، ئه‌مه‌ هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌ كلتور و داب و نه‌ریتمان فێری كردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئێمه‌ ناڵێین كلتوری ئێمه‌ هه‌مووی جوانه‌ و بێ خه‌وشوخاڵه‌ له‌هه‌مان كاتیشدا وه‌ك خه‌ڵكێكیش نالێین كلتورێكی ناشرین وخێڵه‌كیمان هه‌یه‌ به‌ڵكه‌ ده‌بَت شانازی به‌لایه‌نه‌ چاك و چاكردنیش به‌لایه‌نه‌ سلبیه‌كان بده‌ین ، به‌ڵام دواجار ئێمه‌ خاوه‌نی ئه‌و كلتوره‌ین خه‌باتی چه‌ندین ساڵمان له‌ پێناو پاراستنی ئه‌و بووه‌ و ته‌نها به‌ خۆشمان ده‌توانین بیپارێزین و له‌ ناو نه‌ته‌وان بڵێین هه‌ین، بۆ ده‌بێت ئه‌مڕۆ به‌ فیتی چه‌ند كه‌سێك كه‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیاریه‌تی ناكه‌ن قه‌راری له‌ بنا هه‌ڵته‌كاندنی بده‌ین و به‌شایه‌نی ئه‌وه‌ی نه‌زانین خۆمانی پێهه‌ڵكێشین .
 
فه‌رمان ڕه‌شاد

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-14 19:03:49

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: كلتور و داب و نه‌یت بۆ یه‌كسان..

ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-17 16:26:28

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: كلتور و داب و نه‌یت بۆ یه‌كسان..

دەست خۆش هاوڕێ گیان سۆزی ــــ 2020 بۆ پەیامت..

ئاسودە بژیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net