❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بووك رقی له‌ خه‌سووه‌و زاواش

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-17 16:14:59

ranj spiyaly
گه‌نجینه‌ی زانیاری
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-14
دواترین سه‌ردان: 2012-02-19
په‌یامه‌كان: 223
ویبگه‌

بووك رقی له‌ خه‌سووه‌و زاواش

بووك رقی له‌ خه‌سووه‌و زاواش خه‌سووی خۆشده‌وێت



ژنێك: خه‌سووم ئاگری قوره‌ته‌ هه‌رچی خوا پێی خۆش نه‌بێت ده‌یكات
http://www.cawder.org/uploads/znwmerd.jpg
پیاوێك: ته‌نیا خه‌سوو ناوی خراپه‌، به‌لاَم بووكی بێڕ‌ه‌وشت زۆره‌



كه‌م كه‌س هه‌یه‌ له‌ئێمه‌ چیرۆكی بووك ‌و خه‌سووی نه‌بیستبێت، هه‌ریه‌كه‌شمان وه‌ك ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه‌ له‌منداڵیدا دایك ‌و باوكمان بۆیان گێڕ‌اوینه‌ته‌وه‌ له‌به‌رمانه‌ وه‌ك ناوی خۆمان، هه‌ندێ چیرۆك ‌و رۆمان‌و دراماو فیلمی ته‌له‌فیزیۆنیش شایه‌تحاڵی ئه‌وباسه‌ن، ره‌نگه‌ هه‌ریه‌كێك له‌ ئێمه‌ ببێته‌ بووك‌و خه‌سوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ده‌زانین‌و بینیومانه‌ كه‌بووك رقی له‌خه‌سووه‌و خه‌زووری خۆشده‌وێت، به‌لاَم زاوا به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌، سایتی چاودێر سه‌باره‌ت به‌م باسه‌ رێپۆرتاژێكی ئاماده‌كردوو چه‌ند كه‌سێكی به‌سه‌ر كرده‌وه‌.
سه‌ره‌تا ژنێك وتی: یه‌كێكم له‌وانه‌ی خه‌زوورم خۆشده‌وێت‌و رقم له‌خه‌سوومه‌، خه‌زوورم هه‌میشه‌ یارمه‌تیده‌ر‌و پشتیوانمه‌ هه‌ندێ كات كه‌ده‌چێته‌ بازاڕ‌ هه‌رشتێكی جوان ببینێت بۆمده‌كڕ‌ێت‌و بۆم ده‌هێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش بۆمده‌كات مێرده‌كه‌م وانییه‌، خه‌زوورم پیاوێكی بێده‌نگه‌و تائێستاش قسه‌یه‌كی ناخۆشی به‌رامبه‌رم نه‌كردووم ‌و شه‌ڕ‌یشی پێ نه‌فرۆشتووم، به‌لاَم خه‌سووم ئاگری قوره‌ته‌ هه‌رچی خوا پێی خۆش نه‌بێت ده‌یكات، ژنێكی زۆر زاڵمه‌، هه‌میشه‌ تانه‌و ته‌شه‌ر له‌خه‌ڵك ده‌دات‌و خۆشی هیچی پێنییه‌ تابڵێی لوتبه‌رزو ئاژاوه‌ چییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌زوورمدام هه‌رشتێك بمه‌وێت بیكڕ‌م یان بچمه‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ده‌بێت پرس به‌خه‌سووم بكه‌م، چونكه‌ ئه‌و تازه‌ بووه‌ به‌مێردم بێقسه‌ی ئه‌و نابێت هیچ كه‌سێك له‌ماڵكه‌دا بجوڵێته‌وه‌، خۆئه‌گه‌ر پرسی پێنه‌كه‌م ئه‌وا به‌ته‌لاَقدانم ئه‌دات‌و مێرده‌كه‌مم لێ هه‌ڵده‌گێڕ‌ێته‌وه‌.
خۆشی هادیش كه‌ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه‌‌و ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی به‌شه‌ست ساڵ لێ رۆیشتووه‌، وتی: خه‌سووم هه‌موو ژیانی لێ تاڵكردووم له‌ورۆژه‌وه‌ی شووم كردووه‌ نه‌یهێشتووه‌ بۆ ساتێك به‌ئیسراحه‌ت له‌ماڵكه‌دا دانیشم، مێرده‌كه‌م هه‌مووشتێك به‌قسه‌ی دایكی ده‌كات ته‌نانه‌ت بۆ خه‌وه‌كه‌ش ده‌بێت دایكی بزانێ، ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر دایكی پێی بڵێ نابێت له‌گه‌ڵ خۆشیدا بنوویت له‌قسه‌ی ده‌رنه‌چێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵی ئه‌و ژنێتی نه‌ك دایكی، وتیشی تا من بووكی ئه‌وماڵبم خه‌سوومم خۆش ناوێت ته‌نیا كه‌س كه‌ دڵنه‌وایم بداته‌وه‌ خه‌زوورمه‌، به‌لاَم به‌چی ده‌چێت ئه‌ویش له‌خه‌سووم ده‌ترسێت‌و داری ده‌ستی خه‌سوومه‌.
نزیكه‌ی چوار ساڵه‌ شوومكردووه‌، به‌وه‌ ماومه‌ته‌وه‌ كه‌مێرده‌كه‌م له‌گه‌ڵم باشه‌‌و خۆشیده‌وێم، باری ئابووری ژیانیشمان وایكردووه‌ كه‌ ماڵی جیامان نه‌بێت، خه‌سوویه‌كی به‌رووخسار فه‌قیر و به‌ناخ گلاَو و قینهه‌ڵگرم هه‌یه‌، به‌هیچی من رازی نییه‌و هه‌ركاتێك چێشتێك لێ بنێم بیانوویه‌كی لێ ده‌دۆزێته‌وه‌ یان ده‌ڵێت برنجه‌كه‌ت بڵه‌ یاخود ده‌ڵێت شله‌كه‌ت سوێره‌،زۆر بێزاربووم له‌ده‌ستی، به‌لاَم له‌به‌رخاتری مێرده‌كه‌م قسه‌ناكه‌م تا ئه‌و كاته‌ی ده‌چمه‌ ماڵی خۆم ئه‌وسا به‌ سێ مانگ جارێكیش سه‌ردانیان ناكه‌م، ئه‌وه‌ باسی خه‌زوورم ناكه‌م ئه‌وه‌نده‌ خراپه‌ خوا هه‌ڵناگرێت سه‌گ‌و پشیله‌ش ئه‌وه‌نده‌ دوژمنی یه‌كتر نین، چونكه‌ واده‌زانێت من ماڵه‌كه‌ی لێ داگیرده‌كه‌م ‌و چاوم له‌سه‌روه‌ت‌و سامانی ئه‌وه‌، شنۆ تاهیر یش بوشێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ باس خۆشه‌ویستی خه‌سوو خه‌زوور كرد.
گۆناش ده‌ڵێت: له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵم نابێت ماڵه‌ خه‌زوورم چاره‌ی منیان ناوێت، هه‌رچه‌نده‌ ماڵم جیایه‌، به‌لاَم هه‌ركاتێك سه‌ردانی ماڵی خه‌سووم بكه‌م، خه‌سووم به‌تانه‌و ته‌شه‌ر ده‌مكوژێت ‌و پێمده‌ڵێ فلاَن كه‌س كوڕ‌ێك یان كچێكی جوانی هه‌یه‌ ته‌نیا كوڕ‌ه‌ بێشانسه‌كه‌ی من نه‌بێت نه‌زۆكێكی به‌یچه‌ڵی هێناوه‌،خه‌سووم ئێستا زۆر هانی مێرده‌كه‌م ده‌دات ژنم به‌سه‌ردا بهێنێت هه‌رده‌مه‌و وه‌سفی كچێكی بۆ ده‌كات، به‌لاَم تاكه‌ پشتیوانم خه‌زوورمه‌ ناهێڵێت مێرده‌كه‌م ژن بهێنێته‌وه‌، هه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌شه‌ وای لێكردووم رقم له‌خه‌سووم ببێته‌وه‌ بێگومان هه‌ركه‌سێكی تریش بێت له‌جیاتی من خه‌سووی ده‌خنكێنێ‌و به‌خوێنی سه‌ری تینووێتی خۆی ده‌شكێنێت.
كورێكیش كه‌ نه‌یویست ناوی ببات، زۆر داخی دایكی له‌دڵدابوو خۆی وته‌نی دایكی دایك نه‌بووه‌ به‌ڵكو په‌ڵه‌ هه‌ورێكی ره‌شی چڵكن بووه‌ به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یانه‌وه‌، ئه‌و دایكه‌ درۆو بوختانێكی زۆری شوێنی ژنه‌كه‌ی خستووه‌ تاوایكردووه‌ بووكه‌كه‌ی به‌كوڕ‌ه‌كه‌ی ته‌لاَقداوه‌، ئه‌و كوڕ‌ه‌ رووخساری شایه‌تی ئه‌وه‌بوو كه‌ ژنه‌كه‌ی زۆر خۆشویستووه‌و ئێستاش خۆشیده‌وێت، هه‌روه‌ها په‌شیمانییه‌كی له‌ڕ‌اده‌به‌ده‌ری پێوه‌ دیاربوو به‌دڵێكی پڕ‌وه‌ وتی: هه‌تامن مابم له‌دیاندا گه‌ردنی دایكم ئازاد ناكه‌م كه‌ مردیش ده‌بێت فرمێسكی بۆ نه‌ڕ‌ێژم، ئێستاش بڕ‌یارمداوه‌ جارێكی تر ژین نه‌هێنمه‌وه‌، چونكه‌ كه‌سم هێنده‌ی ژنه‌كه‌م خۆشناوێت‌و زۆریش ده‌ترسم گه‌ر ژنێكی تر بهێنم دایكم ئه‌ویتریشم پێ ته‌لاَقبدات‌و شه‌ره‌فم بشكێنێت، وتیشی: بووك ناحه‌قی نییه‌ رقی له‌خه‌سووی خراپ بێت.
مامۆستا رووخۆشیش به‌پێچه‌وانه‌ى هه‌موو ئه‌وانه‌وه‌ ووتى :
مه‌رج نیه‌ ته‌نیا خه‌سوو خراپ بێت ره‌نگه‌ زۆر كات بووكه‌كه‌ ئه‌و ناكۆكیه‌ دروست بكات و حه‌ز به‌وه‌ بكات خۆى خاوه‌نی ده‌سه‌لاَت و هه‌مووشتێكى ماڵى خه‌زوورى بێت، من خه‌سوو و خه‌زوورم زۆر خۆش ده‌وێت وه‌ك دایك و باوكى خۆم رێزیان ده‌گرم ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ندێك شت پرسیان پێ‌ ده‌كه‌م و بۆچوونیان وه‌رده‌گرم، چونكه‌ ئه‌وان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستناخه‌نه‌ ناو ژیانى من و مێرده‌كه‌م، بێگومان ژن ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ى خۆش بووێت ده‌بێت خه‌سوو و خه‌زووریشی خۆش بووێت، خه‌سووش ئه‌گه‌ر كوڕ‌ه‌كه‌ى له‌لاخۆشه‌ویست بێت ده‌بێت بووكه‌كه‌شى هێنده‌ى كوڕ‌ه‌كه‌ى له‌لا خۆشه‌ویست بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ژن رقى له‌ خه‌سووه‌و خه‌زوورى خۆشى ده‌وێت، به‌ پێچه‌وانه‌ى ژنانه‌وه‌ پیاوان خه‌سوویان خۆشده‌وێت و رقیان له‌خه‌زووره‌، له‌وباره‌ یه‌شه‌وه‌ نزار حه‌سن وتى :- به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ وا هاتووه‌ هه‌ندێك له‌ ژنان حه‌زیان كردووه‌ كوڕ‌یان بێت و كوڕ‌یان خۆشویستووه‌، به‌پێى ئه‌وه‌ی خه‌سووم ژنێكى به‌ ته‌مه‌نه‌ منى زۆر خۆش ده‌وێت له‌گه‌ڵ زاواكانى تریدا، به‌لاَم تابڵیت رقى له‌بووكه‌كانێتى به‌ ده‌ستى بێت ده‌یان خنكێنێت، چونكه‌ ژنن ته‌نانه‌ت رقی له‌خۆشێتی كه‌ ژنه‌، ئه‌وه‌یش بووه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى ئێمه‌ خه‌سوومان خۆش بووێت، به‌لاَم هه‌میشه‌ خه‌زوور پێى شه‌رمه‌ ڕ‌ووبدات به‌ زاواكه‌ى، چونكه‌ كچى داوه‌تێ‌، خه‌زوور خۆى دووره‌ په‌رێز ده‌گرێت له‌ زاواكه‌ى و بۆ ساتێكیش نایه‌وێت گوێ‌ له‌قسه‌ى بگرێ‌ و راو بۆچوونى وه‌ربگرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌زووریم حسابم بۆ ناكات خۆشمناوێت ژنه‌كه‌یشم ئه‌و راستییه‌ ده‌زانێت.
به‌پێچه‌وانه‌ى نزاره‌وه‌، سالار عه‌لى وتى :- خه‌سوو و خه‌زوورم به‌یه‌ك چاو سه‌یرده‌كه‌م هه‌ردووكیان رێزێكى زۆرم لێده‌گرن، هه‌ر كاتێك بچم بۆ ماڵى خه‌زوورم تا شه‌و دره‌نگ له‌گه‌ڵ خه‌زوورمدا یارى كۆنكه‌ن و تاوڵه‌ ده‌كه‌ین ئه‌وه‌نده‌ى له‌گه‌ڵ خه‌زوورمدا هاورێم ئه‌وه‌نده‌ له‌گه‌ڵ ژن براكانمدا په‌یوه‌ندیمان نیه‌، بێگومان ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ خۆم ئه‌و جه‌وه‌م دروستكردووه‌ كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ رێزم لێبگیرێت بۆ یه‌ ده‌ڵێم تا سه‌ر ئێسقان خه‌زوور و خه‌سووم خۆشده‌وێت هه‌روه‌ك دایك وباوكى دووه‌مم.
به‌ختیار قادریش كه‌ خێزانه‌كه‌ى ئامۆزاى خۆیه‌تى به‌مشێوه‌یه‌ باسى خۆشه‌ویستى ماڵى خه‌زوورى كردوو وتى :- مامم واته‌ خه‌زوورم پیاوێكى بێده‌نگه‌ له‌ماڵه‌كه‌یدا له‌به‌ر فه‌قیرى خۆى زۆر گوێ‌ له‌قسه‌ى ناگیرێت و زیاتر ژنه‌كه‌ى پیاوى ماڵه‌، ئامۆژنم كه‌ خه‌سوومه‌ هه‌رگیز خۆشى ژیانى منداڵه‌كانى ناوێت، چونكه‌ كچه‌كانى خستۆته‌ بنده‌ستى خۆى و قسه‌یان بۆ ده‌كات فێریان ده‌كات كه‌ هه‌میشه‌ جلى جوان و ناوماڵى باش به‌ مێرده‌كانیان بكڕ‌ن ,زۆر حه‌زى به‌پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ تا مردن خه‌سوومم خۆشناوێت، چونكه‌ ژنه‌كه‌م گوێى لێده‌گرێت و ئه‌ویش فێرى ده‌كات كه‌ رقى له‌ماڵى باوكم بێت و سه‌ردانیان نه‌كات، له‌هه‌مان كاتیشدا واى له‌ كوڕ‌ه‌كه‌م كردووه‌ كه‌ ماڵى باوكمى نه‌وێت هه‌ر شتێكیش خوشك و براو دایك و باوكم بۆی بكڕ‌ن وا فێری ده‌كه‌ن ئه‌و شته‌ له‌به‌ر نه‌كات و نه‌یه‌وێت، وتیشى دڵنیام له‌وه‌ى كه‌ زۆر به‌ى زۆرى پیاوان ئیستا به‌ده‌ست ئه‌و حاڵه‌ته‌وه‌ بێزارن و په‌شیمانن له‌وه‌ى ژنیان هێناوه‌.

سه‌باره‌ت به‌م باسه‌مان به‌باشمان زانی را‌و بۆچوونی توێژه‌رێكی كۆمه‌لاَیه‌تی وه‌ربگرین، ئێمه‌ش شادان جه‌لال-ی توێژه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تیمان دواندو وتی: زۆربه‌ی كێشه‌ی جیابوونه‌وه‌ی نێوان ژن و مێرد كه‌دێنه‌ لامان به‌هۆی ناكۆكی نێوان بووك‌و خه‌سووه‌وه‌یه‌ یان پیاوه‌كه‌ گرنگی به‌دایكی ده‌دات‌و كه‌متر گوێ به‌ژنه‌كه‌ی ده‌دات ئه‌مه‌ش ژنان ناچار ده‌كات له‌پیاوه‌كانیان دڵسارد ببنه‌وه‌ یاخود په‌نا بۆ كه‌سێكی ترببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به‌لایه‌نی سۆزداری ‌و سێكسییان بدات، له‌و ڕ‌ۆژه‌وه‌ى ئێمه‌ له‌ دایك بووین و گۆێمان كراوه‌ته‌وه‌ گه‌ر دوو كه‌س پێكه‌وه‌ شه‌ڕ‌یان كردبێت پێیان ووتراوه‌ ده‌ڵێی بووك و خه‌سوون یاخوود هه‌ویه‌ی یه‌كترن، ناخى ژن و سروشتى ژن به‌شێوه‌یه‌ك دروست بووه‌ كه‌ هه‌ندێكیان غیره‌ و به‌غیلى له‌نێوانیاندا هه‌یه‌ و حه‌ز به‌وه‌ ناكه‌نه‌ كچێك یان ژنێك له‌ خۆیان باشتر بێت، هه‌ندێك له‌و كچه‌ گه‌نجانه‌ى ولاَتى ئێمه‌ كه‌ ده‌چنه‌ نێو كه‌ژاوه‌ى هاوسه‌رییه‌وه‌ راسته‌وخۆ وا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و كۆڕ‌ه‌ى شووى پێده‌كه‌ن ته‌نیا موڵكى ئه‌وه‌و مافى باوك و دایكى پێوه‌ نه‌ماوه‌، پاشان وتی كێشه‌یه‌كى تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژن هه‌میشه‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌دات مێرده‌كه‌ى هه‌مووكات و ژیانى خۆى ته‌رخان بكات بۆ ئه‌و، ئه‌وه‌ش وا له‌خه‌سوو ده‌كات واته‌ دایكى كۆڕ‌ه‌ له‌ ناخى خۆیدا پیش ده‌خواته‌وه‌و وا ده‌زانێت كوڕ‌ه‌كه‌ى له‌ ده‌ست چووه‌، له‌هه‌مان كاتدا خه‌سووه‌ كه‌ تووشى بارێكى ده‌مارگیرى ده‌بێت و له‌گه‌ڵ بووكه‌كه‌یدا ده‌بێته‌ ده‌مه‌ بۆڵه‌و شه‌ڕ‌ و ئاژاوه‌و دروستبوونی ناكۆكى له‌نێوان ئه‌و خێزانه‌دا، وتیشى باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشانه‌ ئه‌وه‌یه‌ پیاوان له‌سه‌ره‌تایى چوونه‌ نێو ژیانى هاوسه‌رییه‌وه‌ دایك و ژنه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌ك فێربكات خۆشه‌ویستی و رێز له‌نێوانیاندا دروست بێت، له‌وه‌ش گرنكتر دروست كردنى ماڵى جیایه‌.
له‌م رێپۆرتاژه‌دا توانیمان چه‌ند بووك و زاوایه‌ك بدوێنین،وه‌ك تێبینیمان كرد ته‌نها خه‌سوو له‌گه‌ڵ بووك خراپ نیه‌ به‌ڵكو زۆر كات بووكیش چوار ئه‌وه‌نده‌ى خه‌سووه‌كه‌ خراپه‌، به‌لاَم ناوى خه‌سوو به‌خراپ ده‌برێت كه‌له‌ راستیدا هه‌مووى وه‌ك یه‌ك نیه‌، بێگومان خه‌سوو و خه‌زوویش قسه‌یان له‌سه‌ر بووك و زاوایان هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ نه‌عیمه‌ خان كه‌ ئیستا خه‌سووه‌ و سێ‌ بووك و زاوه‌یه‌كى هه‌یه‌ وتى:- بووكه‌ مانم ئێمه‌ به‌ دوژمنى خۆیان ده‌زانن و هه‌وڵیانداوه‌ كوڕ‌ه‌كان له‌ ئێمه‌ بكه‌ن و هه‌رسێكیان چاو له‌ یه‌كتر ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تى كچى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ رێز له‌ خه‌سوو و خه‌زوور ناگرن و وه‌ك دایك و باوكى خۆیان سه‌یریان ناكه‌ن، نه‌عیمه‌ وه‌كو خۆى وتى كاتێك بووكه‌كان ده‌چن بۆ ده‌وام منداڵه‌كانیان به‌سه‌ر ئه‌ودا جێده‌هڵن و بۆیان به‌خێو ده‌كات، به‌لاَم بووكه‌كانى پێى نازانن و هه‌ر كه‌ گه‌ڕ‌انه‌وه‌ بۆ ماڵ به‌ سه‌ریدا ده‌بۆڵن و سه‌ره‌ڕ‌ایى ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ پێ‌ ى ده‌ڵێن منداڵه‌كه‌ت نه‌خۆش خستووه‌ و جوان خزمه‌تت نه‌كردووه‌، وتیشى زاواكه‌م به‌ پێچه‌وانه‌ى بووكه‌كانمه‌وه‌یه‌ به‌هه‌موو خۆشى و ناخۆشى ئێمه‌وه‌یه‌، ئه‌میش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ زاواكه‌م ژنانى بێت یاخود كچه‌كه‌م واى كردبێت مالًَى باوكى خۆی نه‌وێت، به‌ڵكو كچه‌ كه‌یشم به‌ هه‌مان شێوه‌یه‌ بۆ ماڵى خه‌زوورى، چونكه‌ خۆى براژنى هه‌یه‌ و گوناهى ده‌گات گه‌ر وانه‌یه‌كی باشی له‌براژنه‌كانی وه‌رنه‌گرتبێت.

پیاوێكی ته‌مه‌ن (65) ساڵیش كه‌ خاوه‌نی دوو بووكه‌ باسی له‌ بێوه‌فایی بووكه‌كه‌ی كرد كه‌چۆن پاداشتی داوه‌ته‌ وتی: نزیكه‌ی (16) ساڵه‌ كوڕ‌ه‌ گه‌وره‌كه‌م ژنم بۆ هێناوه‌، ژنی كوڕ‌ه‌كه‌مم زۆر خۆشده‌ویست و له‌كوڕ‌ه‌كه‌م زیاتر حسابم بۆ ده‌كرد، هه‌رشتێك په‌یوه‌ندی به‌ماڵ ‌و خێزانمه‌وه‌ هه‌بوو بێت قسه‌ی بووكه‌كه‌مم وه‌رگرتووه‌، ئه‌وه‌نده‌ی رێزو خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌و هه‌بوو ئه‌وه‌نده‌ سێ كچه‌كه‌م و بووكه‌كه‌ی ترم گرنگیم پێنه‌ ده‌دان، كوڕ‌ه‌كه‌م تاقه‌ كچێكی هه‌بوو خۆمان گه‌وره‌مان كردوو به‌خێومانكرد تا ئه‌ئێستا، به‌لاَم بووكه‌كه‌م كه‌سێكی داوێن پیس و بێڕ‌ه‌وشت ده‌رچوو خیانه‌تی له‌كوڕ‌كه‌م كردوو ئه‌ویش ته‌لاَقیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا ئێمه‌ هه‌ر باش بووین بۆی خراپه‌مان نه‌بوو، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ كوڕ‌كه‌م وازیلێهێنا ژنه‌كه‌ی قسه‌و قسه‌ڵوك‌و هه‌موو شتێكی ناشرینی شوێن ئێمه‌ خست‌و كوڕ‌ه‌ زاكه‌شمی لێكردین‌و تائێستا نه‌ی هێشتووه‌ بیبینین‌و منداڵه‌كه‌شی هه‌ر هۆگری خۆمانه‌، كورد وته‌نی ئه‌و پیاو ماقوڵه‌ ‌و سه‌رو ریش سپییه‌ وتی: ته‌نیا به‌ماڵی خه‌زوور ده‌وترێت خراپ، به‌لاَم بووكێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی من كه‌ ئه‌وه‌نده‌ رێزت لێگرت ناپاك ده‌رده‌چێت‌و پیاو خراپت ده‌كات، پێشی وایه‌ بووك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاژاوه‌ی ماڵه‌ خه‌زوورێتی به‌ تایبه‌تی ژنی سه‌رده‌م، چونكه‌ مافیان دراوه‌تێ‌و له‌خۆیان بایی بوون.

چاودێر

Kurdzhin
a friend is sweet when it is new
but it is sweeter when it is  true
do you know what ? it is sweetest when it is you

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-17 20:06:29

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: بووك رقی له‌ خه‌سووه‌و زاواش

ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت که‌ ئیست بۆته‌ کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-19 03:22:35

ranj spiyaly
گه‌نجینه‌ی زانیاری
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-14
دواترین سه‌ردان: 2012-02-19
په‌یامه‌كان: 223
ویبگه‌

Re: بووك رقی له‌ خه‌سووه‌و زاواش

زۆر سوپاس سۆزی خان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-19 11:05:53

HiWa_1993
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: kurdistan-slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2013-08-08
په‌یامه‌كان: 521
ویبگه‌

Re: بووك رقی له‌ خه‌سووه‌و زاواش

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-19 21:09:46

ranj spiyaly
گه‌نجینه‌ی زانیاری
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-14
دواترین سه‌ردان: 2012-02-19
په‌یامه‌كان: 223
ویبگه‌

Re: بووك رقی له‌ خه‌سووه‌و زاواش

ده‌ستی تۆش خۆش سه‌رکه‌وتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net