❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بارزانى نةمر و خةبات ........

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-09 12:22:35

ALEXANDER
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
دواترین سه‌ردان: 2009-10-30
په‌یامه‌كان: 282

بارزانى نةمر و خةبات ........

بارزانى نه‌مر و خه‌بات و ده‌ستكه‌وتى به‌رده‌وام
   
ئێمه‌ ده‌بێت رێز له‌ بارزانى بگرین چونكه‌ ئه‌و هه‌موو ژیانى خۆى ته‌رخان كرد بۆ رۆژێكى وه‌كو ئه‌مرۆ ، یاده‌وه‌رى ئادار و نه‌ورۆز رۆژانێكى پیرۆزن لاى ئێمه‌ چونكه‌ ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ له‌و مانگه‌ له‌ دایك بووه‌ و كۆچى دوایشى كردووه‌ ، من نالێم كۆچ یاخود مردن كاره‌ساته‌ چونكه‌ شتێكى حه‌قه‌و رێگایه‌كه‌ له‌ پێش هه‌ر كه‌سێكه‌ ، من پێم وابێت بارزانى نامرێت ئه‌گه‌ر جه‌سته‌یشى له‌ نێو ئێمه‌دا نه‌بێت به‌لاَم كاروخه‌باتى زیندوه‌ ، باشترین شت بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ باسى مه‌لا مسته‌فا و خزمه‌ته‌كانى بكه‌ین ئه‌ونیه‌ كه‌ مه‌دحى بكه‌ین چونكه‌ ئه‌و خۆى به‌ خه‌بات و كارێزماى خۆى ، ناوى خۆى له‌ نێو لاَپه‌رِه‌كانى مێژوودا تۆماركرد و به‌ پیتى زێرین نووسى ، ئه‌وه‌ى به‌لاى منه‌وه‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت ئێمه‌ هه‌وڵبده‌ین و بزانین تێرِوانینى بارزانى بۆ ئه‌و خه‌باته‌ى كه‌ ده‌ى كرد چۆن بوو ، داوى ئه‌م تێرِوانینانه‌ میلله‌تى كورد بووه‌ خاوه‌ن ئالاَ و سه‌ركردایه‌تى ، و سه‌ركرده‌كانیش رێزیان هه‌یه‌ نه‌ك ته‌نها له‌ نێو كوردستان و عێراقدا به‌ڵكو له‌ گشت جیهاندا ، ده‌بێـت بزانین ئه‌و رووداوانه‌ى ئێمه‌ رۆژانه‌ رووبه‌رویان ده‌بینه‌وه‌ چى یه‌ كه‌ خه‌ڵكى ئێمه‌ هه‌ندىَ جار پێَى ئه‌نالێنن و ئه‌مانه‌ چ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ بارزانى هه‌یه‌ ؟ یاخود ئایا ئێمه‌ چه‌ند نزیك بووینه‌وه‌ له‌و كۆمه‌ڵگایه‌ى كه‌ بارزانى هه‌وڵى بۆ ده‌دا ، من پێم وابێـت زۆر گرنگه‌ وره‌نگه‌ ئه‌مه‌ باشترین بیرهاتنه‌وه‌ى بارزانى بێت ، لێتان ناشارمه‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكى وه‌كو من و جیلى ئێمه‌ى نێو ژیانى سیاسى واى لىَ كردین كه‌ ( 30 - 40 ) ساڵ گوىَ نه‌ده‌ینه‌ ماڵ و خێزان و دونیا  كه‌ كه‌سێك نه‌زانێت بارزانى چى بوو بلێت ئه‌مانه‌ به‌داوى كه‌سێك كه‌وتون و به‌ شێوه‌یه‌كى عه‌شایرى و تاكه‌ كه‌سى بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌لاَم چه‌ند ئێمه‌ له‌ بارزانى نزیكتر ئه‌بووین وزیاتر پشتگیرى ئه‌و بیرورِایه‌ ده‌بووین كه‌ جه‌نابیان هه‌یانبوو .
نموونه‌یه‌كى بچووكیش باس ده‌كه‌م تاوه‌كو خوێنه‌ران به‌ جدى بیرى لىَ بكه‌نه‌وه‌ ، كۆتایى ساڵى (1940)بوو دواى ئه‌وه‌ى بارزانى گه‌یشته‌ یه‌كێتى سۆڤیه‌ت كۆنگره‌یه‌ك له‌وىَ رێكخرا وابزانم كۆنگره‌ى میلله‌تانى رۆژهه‌لاَت بوو له‌وىَ هه‌موویان برِیاریاندا كه‌بارزانى به‌ ناوى كورد ووتارێك پێشكه‌ش بكات ، ئه‌و وتاره‌شى به‌زمانى (كوردى و عه‌ره‌بى) بلاَوكرایه‌وه‌ له‌نێو په‌رتوكه‌ به‌ نرخه‌كه‌ى جه‌نابى سه‌رۆك كه‌ به‌ نوسراوى (باكۆ) ناوداره‌ له‌وىَ ، مرۆڤ بیكاته‌ پرۆگرامێك و بێت به‌شه‌كانى ئه‌و وتاره‌ى بارزانى ئه‌وكات بخوێنێته‌وه‌ به‌ چاوى تێگه‌یشتن و تێرِوانینى ئه‌مرۆ ووردبین له‌ به‌شه‌كانى ئه‌م وتاره‌ كه‌ یه‌كێكیان ئامانجى سیاسى و ئه‌وانى تریش ئابوورى و كۆمه‌لاَیه‌تى یه‌ و سىَ به‌شى گه‌وره‌ و پێشه‌كیێكیشى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ مێژووى كورد و شۆرِشه‌كان و حكومه‌ته‌كانى كوردى و پاشان (كه‌نده‌ر جامیش) هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یرى بكه‌ین ئه‌و كات بارزانى به‌رله‌وه‌ى بچێته‌ سۆڤیه‌ت ئه‌و ئه‌زموونه‌ گه‌وره‌یه‌ى هه‌بێت هێشتا له‌وىَ ئه‌وكات بارزانى تێرِوانینى زۆر روون و پێشكه‌وتووى هه‌بوو بۆ كۆمه‌ڵگاى كوردستان و هه‌موو دونیا ره‌نگه‌ كه‌سىَ باوه‌رنه‌كات ئه‌و كات بارزانى داواى كردووه‌ كه‌ بازارى ئابوورى ئازاد هه‌بێت ، له‌و كاته‌ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ئافره‌ت و كچ رۆلیان هه‌بێـت له‌ كۆمه‌ڵگا و قوتابخانه‌یان بۆ بكرێته‌وه‌ و كه‌باسى رێكخراوه‌ ناحكومى و جه‌ماوه‌رییه‌كان وپێكهاته‌ى كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ین یان بابه‌تێك وه‌كو چاكسازى كه‌سایه‌تى یان خوێندن و وه‌رزش ، تۆ ئه‌بێت چۆن رێگایان پىَ دا له‌ ژێَر سیسته‌مێكى كۆمۆنیستى ئه‌و بیرباوه‌ره‌ ده‌رببرِێت له‌لاى ئه‌وانه‌وه‌ رێكخراوێكى ئه‌و كات له‌ كاتى شه‌رِى سارد و شه‌رِى ئایدیۆلۆجیه‌كان ئه‌م بیرباوه‌ره‌ دیموكراتیانه‌ و لیبرالییانه‌ به‌ دژى خۆیان وه‌سف ده‌كرد . بارزانى ئه‌و گه‌وره‌ییه‌ى هه‌بوو كه‌ویستى به‌دونیا و خودى سۆڤیه‌ت پیشان بدات كه‌ ئه‌و پیاوێكى وانییه‌ له‌ ده‌رفه‌تى ئه‌وها ته‌نها باسى ( ماركس و لینین و كۆمۆنیزم) بكات ئه‌و خۆى له‌مانه‌ به‌گه‌وره‌تر زانى . من ده‌لێم ئه‌گه‌ر ئێمه‌ هیچ نه‌خوێنین و لێكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ر هیچ شتێك نه‌كه‌ین ته‌نها ئه‌و ووتاره‌ى (باكۆ) بكه‌ینه‌ به‌رنامه‌ى خۆمان هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك یان له‌ هه‌ر دانیشتنێك بوارى لىَ وه‌ربگرین ئه‌وكاته‌ تىَ ده‌گه‌ین كه‌ رێبازى بارزانى چۆنه‌ كه‌ به‌سه‌ركردایه‌تى خۆمان ده‌لێن سه‌ركردایه‌تى مێژوویى بزاڤى ئازادى خوازى كورد و تۆزێك به‌راوردى ئه‌و بۆچوونانه‌و تێگه‌یشتنى بارزانى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى كورد و ئایینده‌ به‌راورد بكه‌ین بۆ پرۆگرام و به‌رنامه‌ى حیزبه‌كانى تر ئه‌وا خه‌ڵكى تر كه‌ خۆیان پیشان ئه‌ده‌ن كه‌ ئه‌مانه‌ مۆدێرن و تێگه‌یشتووتر و رۆشنبیر ترن ، ئه‌وانه‌ ده‌زانن كه‌ ئه‌وان چه‌ند دوور تێگه‌یشتوون له‌ راستى ئه‌مرۆى كوردستان و چه‌ند بىَ به‌رنامه‌ن . بارزانى چه‌ند تێرِوانینى قوڵى هه‌بوو بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سێك نه‌بێت خوێندنه‌وه‌یه‌كى باشى هه‌بێت بۆ خودى كۆمه‌ڵگاى خۆى و به‌رنامه‌یه‌كى ئاشكراى بۆ ئایینده‌ نه‌بێت نه‌یده‌توانى ئه‌و هه‌موو شتانه‌ له‌وكاته‌وه‌ دیاریبكات و ده‌سكه‌وت تۆمار بكات بۆ گه‌له‌كه‌ى خۆى كه‌ كورده‌ .

سه‌رچاوه‌ گۆڤارى خـــــــازر
نووسينى عه‌بدولسه‌لام به‌روارى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-19 10:22:04

zhin
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-13
په‌یامه‌كان: 147

Re: بارزانى نةمر و خةبات ........

DASTT xoshbet kak alixandar bo am zanyaryat barezm sarkawtu bet....

Kurdzhin
تا لە ژیـــــــان بم بـــــە دڵ لە ڵاتــــــم.....
كـــە لە ژیان نەمــــــام بێ دەســــتەڵاتــــم........


...---*** ماوه‌یه‌ک لێتان دوور ئه‌بم هاورێیان***---....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net