.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








شیله بریتیه له‌و تێكه‌ڵه‌یه‌ی كه له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كاندا بڵاوه به‌تایبه‌ت له‌ناو كوردهواری خۆماندا بۆ لابردنی مووی له‌ش زۆر به‌كاردێت.
ماوه‌یه‌كی زۆر دهخایهنێتو ئه‌و شوێنه نهرمو نیان دهكاتو رهونهقو جوانیه‌كی پێده‌به‌خشێ. بۆیه زۆربه‌ی ژنان‌و كچان به‌كاریده‌هێنن، چونكه تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه‌و جگه له‌وه‌ی مووه‌كان لاده‌بات پیسی‌و چڵكی له‌شیش لادهباتو كونی پێست ده‌كاته‌وه.
چۆنیه‌تی دروستكردنی:
1- 2 كوپ شه‌كر
2- 1 كه‌وچكی چا لیمودۆزی
3- 1كوپ ئاو
شهكرو ئاوه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین‌و ده‌یخه‌ینه سه‌ر ئاگرێكی هیواش بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 20 خولهك له‌و كاته‌دا كهشیلهكه هاته كوڵ لیمودۆزییهكهی تێده‌كه‌ین، پێویسته ئاگاداری بین كه‌زۆر خه‌ست نه‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت كه‌بووه بهشیله تۆزێك ئاوی سارد دههێنێنو دلۆپێك لهشیلهكهی تێدهكهینو پاشان ده‌ست لهدلۆپه شیله‌كه ده‌ده‌ین بزانین وه‌كو بنێشتی لێهاتووه یان نا ئه‌گه‌ر وه‌كو بنێشتی لێهاتبێ ئه‌وا له‌سه‌ر ئاگره‌كه دایدهگرینو دایده‌نێن تا سارد ده‌بێته‌وه
رێگای به‌كارهێنانی:
1- دوای ئه‌وه‌ی كهدڵنیابوین كهشیلهكه سارد بۆته‌وه‌و وه‌ك بێنشتی لیهاتووه كه نهشلهو نهرهقه به‌ده‌ست ده‌توانین وه‌كو هه‌ویر بیشێلین.
2- تۆزیكی ئه‌هێنن كه به‌قه‌د گوێزێك بێت ئێنجا به‌ده‌ست ئهیشێلینو له‌كاتی شێلانهكهدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌سته‌وه نه‌نوسێت سه‌ری په‌نجه‌ت به‌ئاو ته‌ڕ بكه.
3- به‌ئاراسته‌ی مووی ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ده‌ته‌وێت، شیله‌كه پان بكه‌ره‌وه‌و پاشان به‌پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌ی موهكهوه هه‌ڵی بگره. به‌ڵام به‌مه‌رجێك هه‌ڵگرتنه‌كه به‌ره‌و سه‌ره‌وه نه‌بیت به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی لار بێت بۆ ئه‌وی بێستهكه شین نه‌بێته‌وه.
به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام به تا كۆتایی بهمووهكان دێت
جیندەر کورد
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن shila (2008-06-20 10:45:57)
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده ستهکانت خۆش بێت به‌قوربان هه‌ر بژي سه‌ر کهوتوبي 


له‌سه‌ر هێڵ نییه

dast xosh bet baraste mn zor dameka amwest fer bm zor swpassssssss:D
له‌سه‌ر هێڵ نییه