❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شه‌وی سه‌فه‌ر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-20 09:56:48

تحسین
جوانی کوردژین
شوێن: ۩
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-12-02
په‌یامه‌كان: 306

شه‌وی سه‌فه‌ر

ده‌مێک بوو بڕیاری سه‌فه‌ری دابوو.. ئاخر «هه‌ڤاڵ» وه‌ک پیاوانی شاره‌که‌ی که‌ڵکه‌ڵه‌ی سه‌فه‌ری که‌وتبوه سه‌ر. دوای ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌رچی پاره‌ و سه‌روه‌تی هه‌بوو له‌ده‌ستی دا و نائومێد ببوو له ‌ژیان، هه‌میشه بیری ئه‌کرده‌وه چۆن جارێکی تر له سفره‌وه ده‌ست پێ بکاته‌وه؟
له‌م دواییانه‌دا به‌جۆرێک بێزاربووبوو، نه‌یتوانی خۆی ڕابگرێت.  بۆیه‌ کردی به‌راست و له‌ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێکدا بڕیاری سه‌فه‌ری دا و  بارگه‌وبنه‌ی خۆی پێچایه‌وه.  نه ‌گریان و شیوه‌نی ژنه‌که‌ی و نه هه‌ناسه‌ساردیی و فرمێسكی چاوی منداڵه‌کانی کاریان تێ نه‌كرد و له‌و بڕیاره په‌شیمانیان نه‌کرده‌وه.

شه‌و کۆتایی نه‌ده‌هات..! ئه‌و شه‌وه درێژترین و به‌سوێترین شه‌وی ساڵ بوو، شه‌وێکی گه‌رمی هاوین. گڕی ده‌روونی ئه‌و دووانه وه‌ک ته‌ندوور نێڵه‌ی ده‌هات! «هه‌ڤاڵ» جانتاکه‌ی به‌رامبه‌ر خۆی دانابوو. به ‌هێمنی مژی له جگه‌ره ‌ئه‌دا و هه‌موو جارێك جگه‌ره‌یه‌كی تری به‌دوا نه‌فه‌سی ئه‌وی پێشوو دائه‌گیرسانده‌وه‌. جارناجارێک پشتی ئه‌دا به‌و دیواره‌ی که ‌پاڵی پێوه‌دابوو. چاویشی بڕیبوه‌ ده‌رگای ژووره‌که و وه‌ك بڵێی به‌ هیوای كه‌سێك بێت زامه‌کانی سارێژ بکات!
شه‌و تا ده‌هات گه‌رمتر و به‌ تینتر ده‌بوو.. گه‌رمییه‌كه‌ی به‌ جۆرێك بوو جه‌سته‌ی هه‌ردووکیانی تووشی ماخۆلان كردبوو. «هه‌ڤاڵ» دوا جگه‌ره‌ی پاکه‌ته‌که‌ی کوژانده‌وه ‌و له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی: ــ «تۆ بڵێی بێت؟ نا.. نا هه‌ر یه‌ت، ئه‌زانم منی خۆش ئه‌وێت!»
«هه‌نار»یش كه‌ له ‌ژوورێکی تر له‌گه‌ڵ مناڵه‌کانیدا ڕاكشابوو،  خه‌وی لێ نه‌ده‌كه‌وت، جه‌سته‌ی وه‌ک پشکۆیه‌ک گڕی لێده‌بووه‌وه‌.. خه‌وی چی؟! چاوی بڕیبوه ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی له‌و دیو په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌وه‌ ورشه‌یان ئه‌هات. ده‌یان پرسیار مێشکیان پڕ کردبوو، جارجار فرمێسکێک به ‌لاڕوومه‌تیا ئه‌تکایه ناو قژیه‌وه‌. تاوناتاوێكیش پشتی ده‌ستی ده‌نایه‌ سه‌ر ده‌می هه‌تا ده‌نگی هه‌نسکه‌کانی نه‌بیسن. له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ بیری ئه‌کرده‌وه‌ (چۆن بژی و له ‌کوێ و کێ نازی خۆی و مناڵه‌کانی هه‌ڵبگرێت؟ چۆن ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ی ته‌مه‌نی فه‌رامۆش بکات.. ئایا چ چاره‌نووسێک چاوه‌ڕێی ئه‌کات؟)
«هه‌ڤاڵ» چاوه‌ڕوانی ته‌سلیم به‌خه‌وی کرد و«هه‌نار»یش گریان. له‌گه‌ڵ کازێوه‌دا وه‌ک ده‌نگێک هاواریان به‌گوێدا بکات هه‌ردووکیان ڕاچڵه‌کین. «هه‌ڤاڵ» كه‌ وه‌ک شێت له ‌شوێنی خۆی ڕاپه‌ڕی، به ‌په‌له پانتۆڵه‌که‌ی له‌ ‌پێ کرد و جانتا به‌ده‌ست خۆی كرد به‌ ژووره‌که‌ی ئه‌ودیو كه‌ مناڵه‌كانی لێ خه‌وتبوون. دوای تێڕوانینێکی قووڵ، ڕوومه‌تی مناڵه‌کانی له ‌خه‌وا ماچ کرد و به‌ده‌م گریانه‌وه به‌ره‌و ده‌رگای حه‌وشه‌که ڕۆیشت و ده‌رگای كرده‌وه.. «هه‌نار» یش، به‌بێ ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌ك له‌ ده‌می بێته‌ده‌ر، چه‌شنی فلیمێک كه‌ هه‌موو ساڵه‌کانی پێکه‌وه بوونیانی بخاته‌ به‌رچاو، له‌ناوه‌ڕاستی حه‌وشه‌که‌دا وه‌ک له ‌ژێردارێکی بێگه‌ڵادا وه‌ستابێت له‌و دیمه‌نه ڕامابوو!
«هه‌ڤاڵ» ڕۆیشت، بۆ ئاخرین جار هه‌تا چاو بڕ‌کات ئاوڕی دایه‌وه.. «هه‌نار»یش دوا فرمێسکی  نائومێدی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ‌هه‌ڵوه‌راند..
ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه مه‌له‌کان «ئه‌و»یان به‌ره‌و مه‌مله‌که‌تی زاخ و خوێن برد و، «ئه‌م»یش له‌ ونبووندا چاوه‌ڕێ یه.

                                                                        كه‌ژاڵ ئیسماعیل

Kurdzhin
http://archive.sherwan.net/upload/1243713273.jpg

       بـۆ هه‌رکوێ ئه‌چـم تۆ وای له‌گه‌ڵما ، تـــۆ وای له ‌نــاخ و قـووڵای دڵمـا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-20 14:57:18

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: شه‌وی سه‌فه‌ر

سڵاوو

برای خۆشەویستم کاکە تەحسین دەستەکانت خۆش بێ ئازیزم

دەست خۆشی بۆ کەژاڵ خان

هەر کامەران بیت برام

برات نامۆ

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-20 15:08:46

تحسین
جوانی کوردژین
شوێن: ۩
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-12-02
په‌یامه‌كان: 306

Re: شه‌وی سه‌فه‌ر

kaka namo bra barezakam dasti tosh xosh byt gyani mn
sopas bo tosh sopas bo nosini romana jwankasht
ka barasti har kat daexwenmawa dachma dniyayaki tr

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-21 14:16:39

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

Re: شه‌وی سه‌فه‌ر

دەستت خۆشبێت
هەربژیت
;)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-21 14:30:43

تحسین
جوانی کوردژین
شوێن: ۩
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-12-02
په‌یامه‌كان: 306

Re: شه‌وی سه‌فه‌ر

سبـــــــــــــــــــــــــــــــــاس  دستى توش خوش بيت كولم
سه ركه وتو دل شاد و كامه ران بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net