❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چ پلانێكت له‌ژیاندا هه‌یه‌؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-22 13:17:45

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

چ پلانێكت له‌ژیاندا هه‌یه‌؟

چ پلانێكت له‌ژیاندا هه‌یه‌؟


فهد عامر الاحمدی
كاتیَك فرِۆكه‌ به‌ره‌و هه‌ر وڵاتیَك گه‌شت ده‌كات، ئه‌وا به‌پیَی پلانیَكی پیَشوه‌ختی كارو خشته‌یه‌كی وردی ئه‌وتۆ به‌رِیَده‌كه‌ویَت كه‌واده‌ی فرِینه‌كه‌ی (له‌كام فرِۆكه‌خانه‌)و واده‌ی نیشتنه‌وه‌ی( له‌كام فرِۆكه‌خانه‌) دیاریده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی فرِۆكه‌كه‌ به‌پیَی خشته‌یه‌كی وردو به‌گویَره‌ی پلانیَكی دانراو ده‌رِوات، ئه‌وا به‌رِیَژه‌ی (95%) زیاتر له‌كاتی دیاریكراودا، ده‌گاته‌ شویَنی مه‌به‌ست.
له‌به‌رامبه‌ردا بیهیَنه‌ به‌رچاوی خۆت، فرِۆكه‌وانه‌كه‌ سواری فرِۆكه‌كه‌بیَت بیَئه‌وه‌ی پلانیَكی كار، یاخود خشته‌یه‌كی گه‌شته‌كه‌ی پیَبیَت، كاتیَكیش په‌یوه‌ندی به‌تاوه‌ری دیده‌وانییه‌وه‌ بكات كه‌س وه‌ڵامی نه‌داته‌وه‌، یاخود بۆی ده‌ربكه‌ویَت كه‌گه‌شتیَك نییه‌ په‌یوه‌ندیی به‌م فرِۆكه‌یه‌وه‌ هه‌بیَت.
باشه‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا فرِۆكه‌وانه‌كه‌ فرِۆكه‌كه‌ لیَده‌خورِیَت؟
ئایا رازیده‌بیَت روو له‌شویَنیَك بكات كه‌نازانیَت كویَیه‌و پیَشوه‌خت دیارینه‌كراوه‌؟ ئه‌گه‌ر فرِۆكه‌كه‌ش لیَبخورِیَت ئایا تاكه‌ی له‌ئاسماندا ده‌خولیَته‌وه‌ به‌رله‌وه‌ی فرِۆكه‌كه‌ بكه‌ویَته‌ خواره‌وه‌، یاخود بگه‌رِیَته‌وه‌ هه‌مان ئه‌وخاڵه‌ی كه‌لیَوه‌ی هاتووه‌؟
ئاده‌میزادیش به‌شبه‌حاڵی خۆی وه‌كو فرِۆكه‌ وایه‌، ئه‌گه‌ر پلانیَكی پیَشوه‌ختی هه‌بیَت، ئه‌وا به‌رِیَژه‌یه‌كی به‌رز ده‌گاته‌ ئه‌و شویَنه‌ی كه‌ده‌یه‌ویَت، ئه‌گه‌ر پلانیَكی روونیشی پیَنه‌بیَت، ئه‌وا هه‌ر له‌سه‌ر زه‌ویدا له‌شویَنی خۆی ده‌میَنیَته‌وه‌، ئه‌گه‌ر (بشفرِیَت) ئه‌وا وزه‌یه‌كی زۆرو كاتیَكی زۆر به‌فیرِۆ ده‌دات، ئینجا ده‌كه‌ویَته‌ خواره‌وه‌، یاخود سه‌رله‌نویَ له‌هه‌مان فرِۆكه‌خانه‌دا ده‌نیشیَته‌وه‌.
له‌رِاستیدا ئه‌مه‌ جیاوازی نیَوان مرۆڤی سه‌ركه‌وتوو و مرۆڤی شكستخواردووه‌ له‌ژیاندا، چونكه‌ مرۆڤی سه‌ركه‌وتوو پلانیَكی كاری روونی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وشته‌ی كه‌له‌پاشه‌رِۆژدا ده‌یه‌ویَت (به‌م پیَیه‌ش به‌رِیَژه‌یه‌كی به‌رز له‌وشویَنه‌دا ده‌نیشیَته‌وه‌ كه‌خۆی دیاریده‌كات)، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندیَك خه‌ڵك پلانیَكی كاری پیَشوه‌خت و روونیان پیَنییه‌ بۆ ئه‌وشته‌ی كه‌له‌پاشه‌رِۆژدا ده‌یانه‌ویَت، به‌م پیَیه‌ش ناگه‌نه‌ هیچ شویَنیَك.
بیَگومان، جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌ نیَوان دانانی پلانی كارو خواستی ئه‌و خۆزگه‌و ئاره‌زووانه‌ی كه‌هه‌مووكه‌س تیَیدا به‌شدارن، بۆنموونه‌ كاتیَك پرسیار له‌هه‌ر گه‌نجیَك ده‌كه‌یت كه‌تۆ له‌ژیانتدا چیت ده‌ویَت؟ ره‌نگه‌ وه‌ڵامتبداته‌وه‌ (پاره‌) یان (به‌ختیاری)، یاخود (سه‌ركه‌وتن).
به‌ڵام پاره‌و به‌ختیاری و سه‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵیَك خۆزگه‌ی بریقه‌دارن و هه‌مووكه‌س ده‌یانه‌ویَت و هه‌مووكه‌س حه‌زی لیَیانه‌و ناكریَت وه‌ك پلانی كار پۆلیَن بكریَن.
پلانی كاری راسته‌قینه‌، پیَوسته‌ خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی و چه‌ندین هه‌نگاوی به‌كرده‌وه‌و ئامرازه‌كانی جیَبه‌جیَكردن بگریَته‌ خۆی كه‌به‌هیَنانه‌دیی ئه‌م خۆزگانه‌ (پاره‌و به‌ختیاری و سه‌ركه‌وتن) كۆتای بیَت.
ئه‌گه‌رچی دان به‌وه‌داده‌نیَم كه‌پلانی كار گه‌یشتن به‌شویَنی مه‌به‌ست به‌رِیَژه‌یه‌كی ورد زامن ناكات (به‌ویَنه‌ی فرِۆكه‌ بازرگانییه‌كان)، به‌ڵام هه‌میشه‌ بوونی پلانی كار زۆر له‌نه‌بوونی هیچ پلانیَك باشتره‌، چونكه‌ (له‌حاڵه‌تی دووه‌مدا نشوسته‌كه‌ به‌رِیَژه‌ی 100%ده‌بیَت)، هه‌رچه‌ند خودی پلانی كاره‌كه‌ش باش و وردبیَت، ئه‌وا چانسی گه‌یشتنت به‌شویَنی دیاریكراوو له‌كاتی دیاریكراودا زیاتر ده‌بیَت، هه‌ركاتیَكیش پلانه‌كه‌ خراپ و كرچوكاڵ و كه‌موكوورِی تیَدابیَت، ئه‌وا واده‌ی گه‌یشتنت دواده‌كه‌ویَت، یاخود له‌وشویَنه‌دا نانیشیَته‌وه‌ كه‌تۆ ده‌ته‌ویَت!
هه‌ندیَك تایبه‌تمه‌ندیی گرنگی دیكه‌ له‌هه‌ر پلانیَكی كاردا بریتین له‌: به‌رچاورِوونی، نه‌رمونیانی، كورتكردنه‌وه‌، تایبه‌تبوون.
له‌م رووه‌وه‌ هه‌رچه‌ند به‌رچاوت روونبیَت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ده‌ته‌ویَت، ئه‌وا كارو جیَبه‌جیَكردن و گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كه‌ت به‌شیَوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ساناده‌بن، (نه‌رمونیان)یش سیفه‌تیَكی پیَویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان لابده‌ین له‌هه‌ر كۆسپیَك كه‌رِه‌نگه‌ بیَته‌ ریَگه‌مان یان ئاماده‌بین بۆ هه‌ر گۆرِانكارییه‌ك به‌سه‌ر پلانی كاره‌كه‌ (نه‌ك ئامانجه‌كه‌)دا بیَت.
(كورتكردنه‌وه‌)ش، واته‌ ئامانجیَكی سه‌ره‌كی ده‌ستنیشان بكه‌ین و وزه‌و هه‌وڵی خۆت له‌م پیَناوه‌دا ته‌رخان بكه‌یت (چونكه‌ فرِۆكه‌وان ناتوانیَت له‌یه‌ك فرِۆكه‌ زیاتر لیَبخورِیَت).
(تایبه‌ت بوون)یش، په‌یوه‌سته‌ به‌چۆنییه‌تی جیَبه‌جیَكردن و جیاوازی خودی ئامانجه‌كه‌، بۆنموونه‌ كاتیَك گه‌نجیَك پلانیَكی كاری هه‌یه‌ كه‌كۆتاییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ببیَته‌ پزیشك (بیَگومان ئه‌مه‌ش كاریَكی باشه‌) ئه‌وا له‌گه‌ڵ هه‌زاران كه‌سی دیكه‌دا هه‌مان پلان و هه‌مان ئامانجی هه‌یه‌، به‌ڵام كاتیَك برِیارده‌دات ببیَته‌ پزیشك (بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریَك بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بدۆزیَته‌وه‌ كه‌دایكی پیَی مردووه‌)، ئه‌وا پلانیَكی كاری تایبه‌تتر و جیاوازترو بگره‌ جوامیَرانه‌ترو روونتری هه‌یه‌! به‌هه‌رحاڵ، له‌وسۆنگه‌یه‌وه‌ كه‌ئیَمه‌ هه‌موو ئه‌وشتانه‌مان له‌بیرنامیَنیَت كه‌ده‌یانخویَنینه‌وه‌، ئه‌وا بابه‌ته‌كه‌ له‌یه‌ك رسته‌دا كورت ده‌كه‌مه‌وه‌ (كه‌پیَشتر به‌مۆبایل بۆ زۆر كه‌سم ناردووه‌) هیوادارم تۆش هه‌میشه‌ له‌بیرت بمیَنیَت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌:
(دوو سیفه‌تی هه‌ره‌گرنگ كه‌سه‌ركه‌وتووه‌كانی له‌ژیاندا پیَیده‌ناسریَنه‌وه‌ بریتین له‌: ئامانجیَكی روون و نه‌رمونیانیی له‌جیَبه‌جیَكردندا)
رۆژنامه‌ی (الریاچ)ی سعودی.....

Sarchawa;;;;;;;KNWE

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net