.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری سوریا وه‌ك دراوسێیه‌كی ماڵی مام جه‌لال باس له‌ساڵانی حه‌فتاكان ده‌كات
خاتوو نه‌جاح حه‌فیز كههونهرمهندێكی سه‌ركه‌وتووی سوریایه‌و له‌سه‌ر ئاستی سوریا‌و وڵاتانی عه‌ره‌ب زۆر ناسراوه، به یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌ژمێردرێت كه خاوه‌نی چه‌ندین شاكاری بابهتیانهیهو چه‌ندین كاری جددی و ناوداره‌و چه‌ندین بابه‌تی هونه‌ریی پێشكه‌ش به بینه‌رانی كردوه، له‌گه‌ڕه‌كی مه‌زره‌عه له‌شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، له‌گه‌ڵ مام جه‌لالدا له‌یه‌ك باڵه‌خانه‌دا بوون و ساڵه‌كانی حه‌فتادا دراوسێی یه‌كتربوون.
له‌و كاته‌دا مام جه‌لال له‌ڕیزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆندا بوو، ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌ی كه رووخانی رژێمی داپڵۆسێنه‌ری به‌عسی كرده ئامانج و سه‌ره‌نجام ئه‌و رژێمه‌یان رووخاند، تائێستاش ئه‌و شوقه‌یه‌ی مام جه‌لالی تێدابوه وه‌ك ره‌مزێك بۆ ساڵانی تێكۆشان و خه‌بات ده‌ناسرێته‌وه.
نه‌جاح ده‌ڵێت: زۆر به‌ختیارم كهدراوسێی مام جه‌لال بووم، نه‌جاح له‌نهۆمی سێیه‌می بیناكه‌دا بوو له‌كاتێكدا مام جه‌لال له‌نهۆمی حه‌وته‌مدا بوو..
ئه‌و ده‌ڵێت: "له‌كاتێكدا مام جهل لهباڵهخانهكهماندا بوو، ئه‌وه‌ی كهدهمزانی له‌باره‌یه‌وه ئه‌وه‌بوو كه‌پیاوێكی عیراقی تێكۆشهربوو و خه‌باتی له‌پێناو كێشه‌یه‌كدا ده‌كرد، هه‌رچه‌نده من ورده‌كاری كێشه‌كه‌م نه‌ده‌زانی چونكه ئێمه له‌سوریا رۆژێك له‌رۆژان هه‌ستمان به‌م جیاوزایه تونده‌ی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب نه‌كردووه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌عیراقدا هه‌یه.
حه‌فیز له‌قسه‌كانی به‌رده‌وامده‌بێت و ده‌ڵێت: " سه‌باره‌ت به‌مام جه‌لال پیاوێكی به‌سۆزو به‌به‌زه‌یی و خۆشه‌ویست بوو، خاوه‌نی په‌روه‌رده‌یه‌كی جوان بوو، زۆربه‌ی رۆژه‌كانی له سه‌فه‌ردا به‌سه‌رده‌برد هه‌ر بۆیه ئێمه زۆر به‌كه‌می ده‌مانبینی و وه‌ك تارماییه‌ك ده‌رده‌كه‌وت و چه‌ند رۆژێكی به‌سه‌ر ده‌برد، پاشان ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌ده‌چوو كه جانتاكه‌ی كۆده‌كرده‌وه‌و به‌ره‌و وڵاتێكی تر ده‌چوو".
حه‌فیز ده‌ڵێت: مام جه‌لال به‌خشنده‌بوو، خاوه‌نی ره‌وشتێكی به‌رزبوو، هه‌رگیز زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوه‌كانی وننهدهبوو، هه‌ستێكی گاڵته‌ئامێزی هه‌بوو، قسه خۆش بوو، زۆر حه‌زی به گێڕانه‌وه‌ی نوكته ده‌كرد، هه‌ستمان به‌وه نه‌ده‌كرد كه‌له‌نێوان هاوڕێكانیدا له‌سوریا كه‌سێكی بێگانه‌یه، خودی خۆشی سووربوو له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دۆستانه، هیچ رۆژێك له‌ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی خۆی دوانه‌كه‌وتووه، ئه‌و له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا لهباڵهخانهكهدا به‌شداری له‌دابینكردنی پێویستییهكاندا ده‌كرد، ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام تێیدا نیشته‌جێ نه‌ده‌بوو، ئه‌مه‌ش ببووه هۆی ئه‌وه‌ی رێزی خۆی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م دانیشتوانی باڵه‌خانه‌كه‌دا بسه‌پێنێت".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده سورییه ده‌ڵێت: " زۆر خۆشحاڵ بووم و بوه مایه‌ی شانازیم كه‌بینیم مام جه‌لالی دراوسێی پێشووم بووه به‌سه‌رۆكی عیراق".
ئه‌و ئه‌وه‌ش وه‌بیرده‌هێنێته‌وه كه‌چۆن عه‌بدولڕه‌زاق تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌دیمه‌شق شیرینی دابهشدهكردو گه‌نجانی كورد هه‌ڵپه‌ڕكێیان سازدهكردو گۆرانی كوردی له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی یه‌كێتی له‌دیمه‌شق كه‌ته‌نها چه‌ند مه‌ترێك دووربوو له‌شوقه‌كه‌ی مام جه‌لاله‌وه، به‌رزده‌بووه‌وه.
حه‌فیز ده‌ڵێت: "دراوسێكهیهكم بووه به‌سه‌رۆك، پێویسته دڵخۆش بم".
هاوكات حه‌فیز سكاڵای ئه‌وه ده‌كات كهنهیتوانیوه له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی مام جه‌لالدا بۆ سوریا به‌دیداری شاد ببێت، ئه‌و ده‌ڵێت: ده‌یویست كهدهروازهی بیناكه‌ی به‌گوڵ بۆ رابخات و منداڵ گوڵه‌كان پێشكه‌ش به‌به‌ڕێزیان بكه‌ن وه‌ك گوزارشتێكی راستگۆیانه بۆ مام جه‌لال، به‌ڵام سه‌رقاڵیی مام جه‌لال و چڕی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی و ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی كه‌چاودێری هه‌موو شتێكی ورد‌و گه‌وره‌یان دهكردو ئه‌و رهسمیاتانهش كهپاندبوو پێیه‌وه، نه‌یانهێشت كه‌وه‌ك پێویست پێشوازیبكات له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا.
puk media

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بیت
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده ستهکانت خۆش بێت به‌قوربان هه‌ر بژي سه‌ر کهوتوبي 


له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh bet sarkawtu bit barezm

له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس کاک ده‌شتی بژیت
ده‌ستی تۆس خۆس کاک حسێن سه‌رکه‌وتوبیت
زۆر سوپاس کاک شادۆست بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه