❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جوگرافیای هه‌ولێــــــر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-25 16:40:23

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌

جوگرافیای هه‌ولێــــــر

شــــــــــــــــــــوێن


هه‌ولێر ده‌که‌وێته‌ باشووری کوردستانی گه‌وره‌ و باکوری وڵاتی عێراقی فیدراڵ که‌ پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانه‌ و پایته‌ختی هاوینه‌ی عێراق.

شاری هه‌ولێر ده‌که‌وێته‌ نێوان هێلی پانی(35.45-37) و هێلی دریژێ(43-45) شوێنه‌که‌ی به‌وه‌ جیا ده‌کرێته‌وه‌ که‌ ده‌که‌وێـه‌ ناوچه‌یه‌کی لولپه‌ڕی لێوار ناوچه‌یه‌کی جیای باکوری رۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ک و ناوچه‌یه‌کی ده‌شتایی له‌ باشووری رۆژئاوا له‌لایه‌کی تر، به‌رزترین ناوچه‌ی ستار گه‌ڕه‌کی قه‌ڵایه‌ که‌ ده‌گاته‌ 414 مه‌تر له‌ سه‌رووی ده‌ریا،  به‌شێوه‌یه‌کی گشتی شار ده‌که‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی گردۆلکه‌یه‌کی پان که‌ پێی ده‌گوترێت ده‌شتی هه‌ولێر و به‌رزاییه‌که‌ی ده‌گاته‌390 مه‌تر له‌ ئاستی رووی ده‌ریا.

تخوبی ده‌شتی هه‌ولێر له‌لای رۆژئاوا که‌ نزیکه‌ له‌ رووباری دیجله‌ بریتیه‌ به‌رزاییه‌کانی چیای قه‌رچۆغ به‌ دووری 50کم له‌ پێگه‌یشتنی رووباری زابی بچووک  به‌ رووباری دیجله‌، که‌ قه‌ره‌چوغ بریتییه‌ له‌ زنجیره‌ گردۆڵکه‌یه‌ک که‌ به‌رزترین لوتکه‌ی ده‌گاته‌ (874.7م) له‌ ئاستی رووی ده‌ریا.

و له‌لای باشووری رۆژ ئاوا ئه‌و زنجیره‌ گردۆلکه‌کانی(زۆر گه‌زراو) که‌ندێناوه‌ جیا ده‌کاته‌وه‌ له‌ ده‌شتی هه‌ولێر.

له‌لای رۆژهه‌ڵات ئه‌وا تخوبی ده‌شتی هه‌ولێر بریتیه‌ له‌ شیوی(به‌ستۆڕه‌) و چیا(دیده‌وان) که‌ به‌رزاییه‌که‌ی(1245)م له‌لای باکوریش هه‌ریه‌که‌ له‌ چیاکانی پیرمام( و سه‌فین و 1475م) که‌ سنووری ده‌شته‌ن که‌ دریژییه‌که‌ی 75 کم و پانیه‌که‌ی 35کم.

به‌مه‌ش شاری هه‌ولێر ده‌که‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی پێده‌شتێکی ئاوه‌دان و به‌ پیت که‌ خودی شاره‌که‌ له‌ سه‌ر گردێکی  پان که‌ تێکڕای به‌رزیه‌که‌ی ده‌گاته‌ 390م له‌ ئاستی رووی ده‌ریا دروستکراوه‌، که‌ ئه‌م ده‌شته‌ش شێوه‌یه‌کی سێگۆشه‌ی وه‌رگرتووه‌ که‌ به‌ره‌و که‌رکووک به‌رده‌وام ده‌بێت.

ده‌شتی هه‌ولێر بریتیه‌ له‌ پێخورانێکی قول که‌ تیایدا نیشته‌مه‌نی قوڕ و لم چه‌و کۆبۆته‌وه‌، له‌ نێو ئه‌م ده‌شته‌ش چه‌ندین شیوی ته‌نک هه‌ن که‌ ئاوه‌کانیان روو ده‌کنه‌ هه‌ردوو زابه‌که‌.
هه‌ڵکه‌وتنی شاری هه‌ولێر له‌م ناوچه‌یه‌ پاڵنه‌رێکی سه‌ره‌کی بووه‌ بۆ وه‌رچه‌خان و گه‌شه‌سه‌ندی و بوونی به‌ مه‌ڵبه‌ندێکی ستراتیژی گرنگ چونکه‌ ئه‌م پێده‌شته‌ یارمه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی شاره‌که‌ داوه‌ بۆ پاراستنی بایه‌خی خۆی له‌ گشت بواره‌کانی ژیاندا.
سه‌باره‌ت به‌ شوێنی شار ئه‌وا ده‌که‌وێـه‌ ناوه‌ڕاستی پارێزگای هه‌ولێر که‌ ده‌که‌وێته‌ گۆشه‌ی باکوری رۆژهه‌ڵاتی عێراق، که‌ له‌ باکوری تخوبی له‌گه‌ڵ وڵاتی تورکیایه‌ و له‌ رۆژهه‌ڵات و وڵاتی ئێرانه‌ و له‌ باکوردا تخوبی له‌گه‌ڵ پارێزگاکانی سلێمانی و که‌رکووک و له‌ رۆژئاواتخوبی له‌گه‌ڵ پارێزگای موسڵه‌.
ئه‌م شوێنه‌ جۆگرافییه‌ گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه‌ نه‌وه‌ک ته‌نیا له‌ گه‌یشتن به‌ شاره‌کانی تری عێراق به‌ڵکو به‌ به‌ستنه‌وه‌ی عێراق به‌ وڵاتانی درواسێ.
به‌م مه‌به‌سته‌ش شاری هه‌ولێر به‌ ڕێگای وشکانی چاک به‌ ناوچه‌یه‌کی تری عێراق به‌ستراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌تا له‌ ڕێگای هامڵتۆنه‌وه‌ ناحیه‌ی پیرمام- قه‌زای سۆران، ناحیه‌ حاجی ئۆمه‌ران) و به‌دووری 187کم به‌ سنووری نێوده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ستراوه‌.
له‌لایه‌کی تر له‌ ڕێگای(به‌رده‌ڕه‌ش – موسڵ- زاخۆ-) به‌رێگایه‌کی 206کم به‌ سنوری کۆماری تورکیا به‌ستراوه‌ته‌وه‌.
و له‌ ڕێگای (به‌رده‌ڕه‌ش- زاخۆ- فیشخابور) به‌ر ِێگایه‌کی 202کم به‌ سنووری کۆماری عه‌ره‌بی سوری به‌ستراوه‌ته‌وه‌.
له‌لایه‌کی تر شاره‌که‌ به‌ چه‌ند ڕێگایه‌کی تری چاک به‌ شاره‌کانی تری عێراق به‌ستراوه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ش:
هه‌ولێر- موسڵ87 کم
هه‌ولێر – که‌رکووک 96 کم
هه‌ولێر- به‌غدا 341کم
هه‌ولێر –دهۆک 157کم


کشتوکـــــــــاڵ


هه‌روه‌کو ده‌زانرێت هه‌رێمی کوردستان به‌وه‌ ده‌ناسرێت که‌ کۆنترین شوێنه‌ که‌ مرۆڤ له‌ مێژووی خوێدا کشتوکاڵی لێوه‌ کردبێت، ئه‌وه‌تا له‌ هه‌ولێر و له‌ گوندی(زار چه‌می) یه‌که‌م گوندی کشتوکاڵی له‌ جیهاندا له‌ نزیک( شانه‌ده‌ر)  هه‌بووه‌ .
هه‌ولێری پایته‌خت به‌وه‌ جیا ده‌کرێته‌وه‌ که‌ که‌ش  و هه‌وای یه‌کجار باش و زه‌ویه‌کی به‌پیت و به‌ره‌که‌تی هه‌یه‌، و به‌یانیان وه‌زره‌کان له‌ هه‌ولێر دوو  وه‌رزی چاندن هه‌یه‌(هاوینه‌ و زستانه‌) که‌ له‌م پێده‌شته‌دا له‌ وه‌رزی هاوین به‌رهه‌مه‌کانی وه‌ک(ته‌ماته‌، خیار، باینجان، شفتی، باڵنده‌، پیاز، سیر، کونجی، توتن، گوڵه‌ به‌رۆژه‌،  فاسولیا، کودی..هتد) ده‌چێندرێت.
سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌کانی زستانه‌ ئه‌وا بریتیه‌ له‌ (گه‌نم،جۆ، نیسک، نۆک، پاقڵه‌مه‌نیه‌کان).
گه‌ر سه‌یرێکی به‌رهه‌می پارێزگا بکه‌ین له‌ بواری کشتوکاڵدا ئه‌وا به‌روبوومی سه‌ره‌کییه‌کان ده‌کرێته‌ چه‌ند به‌شێک:

1-دانه‌وێله ‌(گه‌نم، جۆ، برنج)

2- به‌رووبوومی پیشه‌سازی و رۆنداره‌کان (کونجی، گوڵه‌ به‌ڕۆژه‌، توتن).

3- سه‌وزه‌وات (ته‌ماته‌، خیار، شفتی، گندۆره‌، پیاز....)

4- میوه ‌(ترێ، سێو، قه‌یسی، خۆخ، هه‌رمێ، هه‌نار.....)

5-پاقڵه‌مه‌نییه‌کان (نۆک، نیسک، فاسولیای ته‌ڕ.........)

جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌ قوڵی ئاوی ژێر زه‌وی له‌و پارێزگایه‌ به‌ پێی  وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ بریتییه‌ له‌ 100-150 مه‌تر که‌ ئاوێکی سازگاره‌ و راده‌ی سوێریی 400/1000000 ملم سێجایه‌، هه‌رچی ئاوی سه‌ر زه‌وییه‌ له‌ نێوان 10-15 مه‌تر و له‌ ئه‌وانی تر سوێرتره‌ و ته‌نها بۆ ئاودێری به‌کاردێت له‌به‌ر ئه‌ویش ده‌شته‌کانی پارێزگا زۆر به‌ پیت و به‌ره‌که‌تن و ژماره‌یه‌کی زۆر بیر ئیرتوازی لێدراوه‌ له‌ ده‌شته‌کانی ( هه‌ولێر،هه‌ریر، کویسنجه‌ق ، مه‌خمور).
سه‌باره‌ت به‌ رووبه‌ری پارێزگای هه‌ولێر‌ 1447 کم دووجایه‌ که‌ ده‌کاته‌ 3.3%ی رووبه‌ری عێراق .




سه‌رچاوه‌: پارێزگای هه‌ولێر

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-25 16:46:05

TAsSA
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2013-01-27
په‌یامه‌كان: 239

Re: جوگرافیای هه‌ولێــــــر

dastakant xosh bet barezm sarkawtu byt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-25 18:22:10

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌

Re: جوگرافیای هه‌ولێــــــر

زۆر سوپاس ئه‌زیزم
ته‌مــــ ـه‌ن درێژبیــت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-23 17:01:23

chocho
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2013-09-02
په‌یامه‌كان: 68

Re: جوگرافیای هه‌ولێــــــر

dastt xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-23 21:18:29

ژیکاڵ
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-23
دواترین سه‌ردان: 2008-08-12
په‌یامه‌كان: 48

Re: جوگرافیای هه‌ولێــــــر

dastakant xosh bet

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/4b5ec10e31.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-07-25 16:06:28

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: جوگرافیای هه‌ولێــــــر

Dast xosh hawre gean har sarkawtw be

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-08-24 23:05:56

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: جوگرافیای هه‌ولێــــــر

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان.
هه‌ر شاد بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net