.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











.........................بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی یەکەم..............نووسینی نامۆ....11-2007......
بەرواری 9 ئەپریل ی 2003 وەر چەرخانێکی گەوورە بوو لە مێژووی گەلی کوورد.......دەرگا کردنەوەیەکی لە ناکاوو بوو
بۆ ڕووداوە باوەڕ نەکراوە کان کە هەندێکی سیمای خەوی گرتبووە خۆی....
بەڵام ئەوە دنیای سیاسەتە من باسە کەم لایەنێکی کۆمەڵایەتی یە زیاتر...بۆیە باس لەوو ڕووداوە ئەکەم بەس لە ڕووانگەیەکای
ترەوە....ئەویش چارە نووسی کوورەدەکانی هەندەران...هەموو ئەزانین کۆمەڵێ هۆکار ئەوو کووردانەی هان ئەدا بۆ ژیانی
تاراووگە...هەر لەپاڵەپەستۆی ئابووری تا ئەگاتە چاوولێکەری...لە نێوانی ئەم ئەوو دا کەسانێک هەبوون کە خەوون هێنانی
یان ترس یان بوارێکی تایبەت..بەس بۆ ئەم هەموو هۆکارانە ..یەک ئەنجام بەردەست ئە کەووت..ئەویش کۆمەڵێ
مرۆڤ کە نێشتمانێکی بریندار و زمانێکی هەژار بەیە کی یەوە ئە بەستن....زۆر جار دیالێکت پەرستی یان شار چێتی
زاڵ ئەبوو بەسەر ئەوو پەیوەندیە دا..هەڵ بەت نەبوونی جالیە یان ڕێخراوێک کە هەموو کوورد کۆ کاتەوە وەک هەموو
میلەتانی تر لەدنیا ..بۆ خۆی باسێکی ترە...بەس لێرە با بگەڕێ ینەوە سەر بابەتەکەی خۆمان...
هەڵ بەت ئەوو هاتنە بێ بەرنامەیە و نە بوونی لایە نێک کە ئامۆژگاری کەری ئە پەنا بەرانە بێ ئەمە بووبووە هۆی ئەوەی کە
زۆر بەی زۆری ئەوو پەنابەرانە ناوو یان شوێنی دانیشت بە هەڵە بدەنە لایەنی پەیوەندی دار بە پەنابەر
بەس لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی دیکتاتۆر و دامەزراندنی دەسە ڵاتێکی هاووبەش لە گشت چین و توێژی ووڵاتی عراق
جموو جۆڵی ئەوو ووڵاتانەی کە کووردی تیا ئەژیا وەک پەنابەر بەدی ئە کرا
هەڵبەت من لە ووڵاتی ئەڵمان ئەژیم ساڵانێکە بۆیە ئێرە ئەکەمە چەقی باسە کە....لەدوای کردنەوەی باڵوێز خانەی عراق لە بەرلین
هەردوو وەزارەتی دەرەوە و ناووخۆ بە ئاشکرا کەووتنە ئەوەی کە گشت پەنابەرە عراقی یەکان ناچار بکەن کە پاسەپۆرتی عراقی
دەر بکەن...ئەوە بوو بە هەزاران کوورد ڕوویان کردە باڵوێز خانەی عراق بۆ دەر کردنی پەساپۆرت....هەڵبەت سەرە تا هەر
بەئاشکرا ساختە کردن لە ناسنامە کاندا دیار بوو....بەڵام ئاشکرابوو نی ئەوو ساختە کردنەوو بوونی کووردێکی زۆر کە تا دوا
سات ئەیان ویست ئاشکرا نەبن لای دەسە ڵاتی ئەڵمانی
من وەک خۆم ئەوو کێشەیە دوور بوو لێم بەس ئەوەی ئەم بیست دەر بارەی هەڵوێستی فەرمان بەرانی باڵوێزخانە زۆر زۆر
بێ زاری کردبووم ..بە جۆرێک ئەزموونی ئازادی عراقی لەکەدار ئەکرد لام بە تایبەتی کە کووردە کانی هەندەران زۆر بە دڵ
سۆزی یەوە چوون بەرەوو پیری پرۆسەی هەڵ بژاردن و دەنگیان دایە لایەنە کووردی یەکان..کە ئێ ستە بەژدارن لە بەڕێوە بردنی
دەووڵەت بەتایبەتی وەزارەتی دەرە وە کە باڵوێزخانە سەر بەوو بوو.....بۆیە دوای چەند هەفتەیەک لە ئاشکرابوونی پاسپۆرتی ئێس
بڕیارم دا چیرۆکێک یان بابەتێک لەسەر پاسپۆرتی عراقی بنووسم....ئەوە بوو وەک سەرە تا بۆ بابەتە کەم خۆم خستە جێی ئەوو
کووردانەی کە عەووداڵی پاسپۆرتی عراقین و لە بەر دیواری باڵوێز خانە بێ ڕێزیان پێ ئەکرێ بەدەستی عەرەب و توورکمان
خۆم پێ چایەوە بە مەبەستی دەر کردنی پەساپۆرت تا بەچاوی خۆم بیبینم...تا ڕاست گۆی یەک بدەمە نووسینەکەم
بەروار 1-6-2007 شوێن شاری مینشن
...نامۆ---هەڵگوورد گیان بزانە کێ لە هاوورێ کانی ئێرەت بە تەمای بەرلینن بۆ ئەوەی پاسپۆرت دەر بهێنن؟؟
هەڵگوورد...هەڵە نەبم کاک شوان بە تەمایە
نامۆ--کاک شوان ؟؟؟
هەڵگوورد--مەساکێ بۆ خۆی نیە وابزانم بۆ خزمێکییەتی لە گەڵیا ئەڕوات هەم یارمەتیە بۆی هەم سەردانیشە...نامۆ گیان ئەزانی
کە ووڵاتی چیک دڵ فڕێنە
نامۆ--جا بۆ چیک بۆ بەرلین نەبێ؟؟
هەڵگوورد ...نامۆ گیان بەرلین زۆر خەڵک سەری تێکردووە بۆیە ئەچن بۆ باڵوێزخانەی عراق لە چیک
نامۆ..ئەها ئێ باشە باڵوێزخانە لە چیک بێ یان لە مانگ هەر یەک کەلاوەیە
بوەیە مادەم هی عراقی تازەیە!!!!!
بەس هەڵگوورد گیان من هیلاکم خۆت ئەزانی دوێنێ شەوو ئیشم کردووە ڕۆژی دوای نە خەوو تووم هاتووم بۆ لات
من دووساعاتێک ئە خەووم گەر ئەرک نیە کاک شوان ئاگادار کەیت کە منێش ئەچم لە گەڵیان
هەڵگوورد-- بەسەر چاوو بەس تۆ بۆ؟؟
نامۆ---جارێ هیلاکم دوای تێت ئەگەیەنم
هەڵگوورد..باشە گیانی من ئەوە جێم بۆ حازر کردوی جارێ بڕۆ خەوێکی خۆش دوای قسە ئەکەین
نامۆ..زۆر چاکە سووپاس تادوای
هەڵبەت بیرم نەبوو پێتان بڵێم کە هەڵگوورد هاوورێ یەکی زۆر خۆشەویستمە....دوای چەند سەعاتێک نووستن هەستام و
هەڵگووردیش خواردنی ئامادە کردبوو..ئەوە بوو هەر ئەوو شەوە کاک شوان کە ئەویش خۆشەویستێکی خۆمە هات بۆ لامان
باسمان لە سەفەرە کەمان کرد و ڕێ کەووتین سبەی شەوەکەی بکەوینە ڕێ.....
ئەوو شەوە تا درەنگێک دانیشتین و باسە کەمان لە سنووری پاسپۆرت و باری سیاسی عراق نە چووە دەرێ
بۆ ڕۆژی دوای خوا حافیزیم لە هەڵگوورد کرد تا بچم بۆ ماڵی کاک شوان لەوێوە شەوە کەی بکەوینە ڕێ بۆ پراغ کەپایتەختی
ووڵاتی چیکە...
کاک شوان خزمە کەی پێ ناسانم کە پێویستی بە پاسپۆرتە..لاوێکی ڕووح سووک و بە ئەدەب دیار بوو
دوای بۆم دەر کەووت کە تازە هاتووە و داوا کاری پەنابەری ڕەت کراوە تەوە ...بۆ ئەوەی بتواێ ئازاد بێ لە کار کردن و گەڕان
ئە بوایە خۆی بناسانایە کە عراقی یە ئەویش بەدەر کردنی پاسپۆرتی عراقی
هەڵبەت پێش ڕۆشتنمان چەند جارێ کاک شوان وەک تانە شتی پێ ئەووت وەک ژیانێکی خۆشت هەبوو لە بەر چات لە خۆتت
تێک دا...هەڵبەت خزمی یەک بوون بۆیە دوورە پەرێز بووم لە باسە کەیان...کاک شوان زوو زوو باسی چاتی لە گەڵ ئەکرد
من وەک خۆم چاتم بیستوە بەس لەبەر کار و نووسین دەر فەتی ئە وەم نە بووە پێی ئاشنابم
دوای نانخواردن خۆمان پێ
چایەوەو کەووتینە ڕێ
مانگی 6 بوو بەس بەختی ئێمە بارینێک بوو هەر مەپرسە..بەشێوەیەک ترس چووە دڵمەوە بۆیە چەند جارێ داوام کرد لەکاک شوان
کە سەفەرە کەمان دوا بخەین بەس ئەوو هەڵبەتە شۆفێرێکی زۆر باشە پێکەنینی بە پێشنیارە کەم هات بۆیە زوو زوو ئەی ووت
ترست نەبێ ئەووپەڕی ئەمرین.....
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-01 10:53:12)

لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی دووهەم..............نووسینی نامۆ....11-2007......
یه كه م ووشه ی باڵوێز خانه كه داوای ناسنامه ی لێ كردم له فێنكی و ئازادی ئه وور پاوه بردمیه نێوو دۆزه خه كه ی
سلێمان پاك ..... قرچه قرچی نیوه ڕۆیه له گه رمایا ئه فسه رێكت لێ ئه بووه دوان له تووینیا
ده شت و ده ری ووشكی
چوارده وورت لێ ئه بو وه ئاوو له وێ به سه رابیش كه رامه تت به دی نه ده كرد چوونكه كووردی شۆ فێنیه كان گشت
حه رامیان له دژی كوورد حه ڵا ڵ ئه كرد بیرم نا چێ
ڕیش سپی یه كی به ساڵا چوو كه له سه ردانی چوار كووڕی دیلی گه ڕابو وه وه... چه ند بێ شه رم ڕیشی پاكی...كه ڕۆژانه
به فرمێسك ئه یشته وه ...خۆڵاویان ئه كرد.. عه رد باوه شی پیا كردبوو
ئه ویش نه ده توانی هه ستێ ته وه .... له قرچه ی گه رمای ئه م نیوه ڕۆیه دا.... سه رمای ئازار... سه رمای به سته ڵه ك
شه ق شه قه ئاسا جه سته ئه له رزی له حه مرینی ووشك و بێ نازم ئه ڕوانی له دڵی خۆما
پرسیارم لێ ئه كرد دوا جار كه پێژمه رگه ت بینی كه ی بوو ؟؟؟؟؟ دوا هه مین شه هید كێ بوو ؟؟؟ كه دوا هه مین گیانه ڵای له سه ر سینه ت دا؟؟؟؟
ئه گه ر ڕۆژێك....؟؟؟!!!!...یه كێكیانت به دی كرد یان شه هیدێك بۆ سه ردانت له گۆڕه كه ی
هاته ده رێ بیرت نه چێ ..... پێ یان بڵێی ... كه رامه تی كوورده له سنوورت وا ئه تكێ.. له ئاسمانم ئه ڕوانی.. پڕ بوو له ڕووحی ئه نفال..له گریانی منداڵی هه تیوو....له
گریانی بێ چاوو........ بۆ ووڵاتێ له ( حه جاج ) ی سه قە فی هه تا( حه جاج )ی تکریتی نووگره سه ل مان
نه ترسی خوا ئه ی گۆڕێ....نه سامی په یكه ری كافره كان ئه ی گۆڕێ ئه وو كاته هێشتا منداڵ
بووم .. به ڵام .. ئاواش به چكه سه گێكی كوورد بووم... ڕیشم نه بوو خۆڵاوی كه ن...جه سته م بچووك تا لێی بده م.... دڵم نه بێ... جێ حه شارگه ی ترسی گوورگ ..
بوو ....................گوورگی ته پله سوور و به رگی سه ووز بوو......... له هه ڵه بجه و كۆڕه و وه...له بادینان و ئه نفاله وه.. ئێمه ی كورد فێری سه فه ر بووین.. چیامان لێ بو
وه دۆزه خ .... وه كوو قه ره ج...كه ووتینه سنوری ووڵاتان
گه شت و گووزار و سه فه ر.... تێكه ڵ بوو به خوێنی هه موان... كه ( سه دام ) ڕۆشت
و كه ( سه دام ) هات.. هه تا ...هه تا.. هه تایه كوورد و عه ره ب برایه..شه ڕوو كوشتار گشت درۆ بوو..هه موو ده ست كردی ئیستعمار بوو!!!!
په رژینی ( حه مرین ) تێك بده ن!!! با له باخی یه كا سه یران كه ین.... ئه مڕۆ ( ئێمه ) كه لای ئێمه ش ئاوه دان بوو !!! یاخیه كان بێ ده نگ و سووپای لاوازی ووڵاتیش به هێز
بوو..... ئه ووسا وه رن .... ئه گین به زۆر ئه تان به ین..... تا سه یران كه ن له باخه
كانی بیابان.... ئێوه ی گه ڕۆك.....ئه مه پاس پۆرت..ده برۆن و لێی مه ڕوانه!!!... ئه زانم هه مان وێنه و داڵه كه ی جارانه... چیتان داوه له كوردی ؟؟!!.. به ڵێن بێ گه ر له نیشتمان
ناسران!!!... ئه وو سا ده نووسین كورده بۆ هه موو جیهان
بیرم كه ووته وه ...نیوه ی گه رمیان... سه فه ریان كرد بۆ بیابان!!! به س (شه رواڵ )و(جلی كوردی) پاسپۆرتیان بوو!!!!!
ئاواش....له هیچ سنورێك ڕانه گیران!!!... هه ر له سنووری ( ئه خلاق )و هه تا سنووری میوان داری عه ره ب !!
له سنووری ( مه رگا ) نه بێ..... مشتێ هه ناسه ی یاخی... له نێوو گه ردیله كانی (لما ) مابوون... هه ڵ یان مژی و ئه سا
مه رگیش سنووری ئاوه ڵا كرد... ئای بۆ كوردێ ...گشت ته مه نی له شاخ ژیاو و شاری نه دی!!!
ئاخ بۆ كه سێ نه ك وه ك و ئه وو....
بەڵكوو به سێبه ره كه ی( گاندی ) بێ!!!
جه سته ی لاوازی خسته به ر خۆر... دوور له پۆشته ی دووژمن و باوه شێنی ئیمپراتۆر ... ئاخ بۆ ئه وانه تا.....
هه ر له پاسپۆرتی( ئێس ) تا
كوو جی ... هه ر له ( ق ) وه تاكوو ( ب ) كۆ كاته وه تا ...... له ناوو جه رگه ی شار بیسووتنێ نەوورۆزێکی کە بۆ مێژوو بخووڵقێنێ ...
ئاخ بۆ كوردێك كه ڕوحی لێ سه نرایه وه ..له سه ر رسته ی (كه م بژی و كه ڵ بژی ) پرسیاری من نیه هی ئه وانه...؟؟؟؟؟؟
بۆ نیشتمانمان لێ بۆ ته زیندان..بۆ ئاماده ین یه كسان بین له گه ڵ جه لادمان؟؟؟؟؟؟ ئه ڵێم ڕه نگه پیتی كوردی
له پایته ختی( ڕه شید ) دا ده ست نه كه وێ؟؟؟ یان كه نووسرا بتۆقن له ژماره مان لاوێ ؟؟؟؟؟ له شاخه كانی ( تۆرا بۆرا ) كۆمه ڵێ قوتابی نا قۆڵا(1)... له ترسی مێژو و
جووگرافیا.. خۆیان له ئه شكه وتی خەوو نا هه ر چه ندیان كرد تێنه گه شتن له فیزیا و كیمیا بۆیه نووستن.. ئا.. ئا..
نووستن.. چه ند سه د ساڵێك له خه وودا بوون..
بەیانی یه ك به قوودره تێكی ئیلاهی له خه وو هه ستان ...
كه دابه زینه نێوو شاره كان..قووتابخانه كانیان گشت ی ڕووخان... مامۆستای فیزیایان هه ڵ واسی...و كه مووڵه كانی
كیمیایان گشتی شكان ... مێژووی ئه شكه وتیان هێنایه وه!!!!
جووگرافیای ووڵاتیان گۆڕی..
چارم نه ما ....له ئه شكه و ته كه ی ( شانه ده ر ) ئه ڕوانم .. تۆ بڵێیت وه ك ( تالیبان ) خه ڵكێك له وێ نوو ستبێ..؟؟؟؟؟..
له خه وو هه ستێ ..حووكمی پایته خت له ده ست
بگرێ؟؟؟؟؟ تا وه ك كه مینه ی( فارس ) له تاریكستانی تالیبان ئه فغانستان ...... زمانی خۆمان له سه ر پاسپۆرتی سه فه ر بێ ؟؟؟؟؟؟ بۆ نا...خۆ ...سیاسه ت فه نی مه
عقووله ........ له ووڵاتی ئێمه نه بێ.. فه نی كووشتن .. فه نی جینۆساید... فه نی لامه عقووله!!!!!!
نامۆ.... تەواوو ئەم بەشە بەلاتەوە چۆنە کاک شوان؟؟؟
شوان....ماڵتم ئاواکرد خۆ 5 دەقەمان پێنەچوو لە بەردەم باڵوێزخانە!!! ئەم هەموو خەیاڵەت بۆ
هات !! ئەی ئەگەر بەیانی چووینە ژوورێ چی ئەنووسی ؟؟
نامۆ...کاک شوان ئەوە خەیاڵ نیە ئەوە حەقیقەتێکی نووستوە پێویستی بە ڕاچەنین هەیە....ڕاستە زۆر مان پێ نەچوو بەس باوەڕ
بکە ئەوو فەرمان بەرەی فۆڕمە کانی داینێ ...یەکەم ووشەی خەنجەر بوو بۆم
شوان...خەنجەر بابە وەرەوە سەر خۆ ئەوە زەمانی بەعس نیە ئەمانە بە هەڵ بژاردن هاتوون و مەیلیان بەلای کووردە
نامۆ...کاک شوان خۆ هیتلەریش بە هەڵ بژاردن هاتە سەر حووکم !! بۆ دۆستایەتی من ناڵێم مێژوو ئەڵێ لە چیا زیاتر کەس دۆستی کوورد نیە...ئەرێ پێت نە ووتم ڕات چۆنە وەک پێ شەکی داینێم بۆ بابەتە کەم ؟؟
شوان...خراپ نیە دەستت خۆش بێ ..بەس بمبوورە گەر بڵێم ئەوو ڕاسیە هەموو کووردێک ئەی زانێ ..ئیتر بۆ خۆت ماندوو
ئەکەیت..ئەکرێ باسی پەنابەر بکەیت بەگشتی و با ئەمەش بە شێک بێ لەوو باسە..ئیتر خۆشت ئەزانی
نامۆ...سووپاس بۆ پێشنیارت بەس ماندووبوونم بە زایە ناڕوات گەر جارێکی تر وەبیری خەڵکی بێ نیتەوە..ڕاستە بڕیارم داوە
بابەتەکەم لەسەر پاسپۆرتی عراقی بێت بەس هەموو نووسینێک سەرە تاوو کۆتای بەدەست خۆتە بەس ناوەند بە دەست خۆت نیە
ڕەنگە بە بارێ کی ترا بگۆڕێت
من لە گەڵ کاک شوان گفتوو گۆمان ئەکرد(پشتیوان )مەبەست خزمەکەی کاک شوان ئاگام لێی بوو لە
خەیاڵێکی زۆر قووڵا نووقم بوو بو بەشێوەیەک ئاگای لە ئێمە نەبوونازانم بۆ بەس هەست ئەکەم چیرۆکێکی گەوورە لەپشت ئەم بێ دەنگی یەیەویەتی
بەرە بەرە حەزی ئەوەم تیا درووست ئەبوو کە بی دوێنم تا بزانم سەفەری بۆ دنیای خە یاڵی بۆ ئەوەندە درێژ خایانە..
هەڵبەت ئەمڕۆ فریا نە کەووتین بۆیە کارە کانمان کەووتە بەیانی..دوای ئەوە دوو ڕۆژمان بەدەستەوەیە دەرفەتێکی باشە کە
پشتیوان وەڵامی ئەوو پرسیارانەم باتەوە کە ڕەفتاری درووستی کردووە لام.
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-01 11:28:43)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی سێهەم..............نووسینی نامۆ....11-2007......
نامۆ..چیە کاک شوان بۆ گەڕایتەوە؟؟
شوان..نامۆ گیان ئەڵێ جارێ دەست بەکار ناکراوە و فەرمان بەرەکان نەهاتوون !!!!
نامۆ..بەخوا جوانە بۆ سەعات چەندە !!! ئەبوایە کراوە بوایە بە پێی ئەوو نووسراوی دیواری پرسگە!!
هههههههه ئەم قسەیەم کرد و پێکەنینم هات پرسگەی چیژوورەێکی مەت و نیوو بە دوو مەتر مێزوو کوورسیەکی تیایە
دڵتان خۆش نەبێ بۆ کابرا خۆێە تی ئەگین ئیمەوو مانان حەدی چیە بچێتە ژوورێ ..پەنجەرەیەکی لەسەر ڕووی دەرەوەیە
لەوێوە ڕێنمایت ئەکەن..گەر کەسێک شارە زا نەبێ ئەڵێ ئێرە یا سەر بازگەیە یان شوێنێکی زۆر هەستیارە..من وەک خۆم باڵوێز
خانەم زۆر دیواە هەر لە ووڵاتە کانی ڕۆژاوا هەتا ئەوو ووڵاتانەی کە زۆر بەتان نەتان بیستووە ..بەس بەم شێوەیە باوەڕتان هەبێ
ئەمە یەکەم جارە..بەهەر حاڵ ناچار بوین چاوە ڕێ بین...بە پێی قسەی کابرای ناوو قفەزەکە چوونکە هەر لەوە ئەچوو..لە ووڵاتی
چیک هاووڵاتی عراقی کەم لێ یە ئە وەی هەشە هەموو ناسنامەی ئەوو ووڵاتەیان پێ یە..بۆیە چۆڵ بوو ئەی ووت تاق و تەرا
ئەوانەی لە ئەڵمانیا ئەژین دێن بۆ ئێرە...
کاک شوان لە گەڵ پشیوانا لە سەیارەکدا دانیشتبوون گوێ یان لە گۆرانی ئەگرت تا جەماعەت ڕەحمیان ئەجووڵێت وو دێن بۆ کارە
کەیان !!.منیش چوومە لای کابرای پشت پەنجەرە بە مەبەستی ئەوەی هەندی شتی لێ بپرسم دەر بارەی بارۆ دۆخی عراق..ئەش
زانم ڕاستی مەحاڵە چوونکە کاکی باڵوێز نازانێ چیە مەسەلە تا کاکی بەناوو پرزگە بزانێ بەس..دواندنی ئەکابرایە باشترە لە
چاوەڕوانی!!
نامۆ...بەڕێز هەواڵی عراق هیچی تازە هەیە؟؟؟
کابرا...زۆر باش نیە بەس پەنا بەخوا باش ئەبێ
ههههههههه هەروەک لێکم دایەوە ئاگای لە محووی بێزەوا نیە..بەس وازم لێ نەهێنا...ئەم جارە بام دایەوە سەر باڵوێزخانە
نامۆ.------.ئیشەڵا باش ئەبێ...ئەی بە ڕێزت دەمێکە لێرە ئیش ئەکەیت؟؟
کابرا...13 ساڵە
ئەوو بەردەوام قسەی ئەکرد بەس من ساکام بەجۆرێک ئاگام لەوو نە ما..ئەم کابرایە هەمان فەرمان بەری زەمانی بەعسی گۆڕ
بەگۆرە!!!!ئەوو هەر قسەی ئەکرد باسی هەندێ شتی تێکەڵ بەیەک ئەکرد بەس مەبەست لە پشتی یەوە سۆزبوو بۆ جاران
کابرا...ئەم ڕاستە شەقامە هەمووی باڵوێزخانەیە..ئەزانی لە ناویانە ئێمەوو چەند باڵوێزخانەیەک نەبێ ئەگین هەموو بە کرێ
وەریان گرتووە عراق ووڵات بوو ئێستە وای لێ هاتوە بەس باش ئەبێ..
بە ناچاری چاوەڕوانیەکەم بە باشتر زانی وەک لە گوێگرتن لەم کابرا شۆفینیە!!
چوومەوە لای کاک شوان و پشتیوان...
نامۆ..کاک شوان شتێکی سەیر ڕووی دا
شوان..خێر چی بووە
نامۆ..ئەزانی ئەوو کابرایە لە سەردەمی بەعسا هەر لێرە بووە!!
شوان.. ههههههههههههههههههههه
نامۆ...بەچی پێئەکەنی تۆخوا..... باوەڕ بکە ئەوو هەواڵە گریانی ئەوێ
شوان.. نامۆ گیان زۆر بەی هەرە زۆری عەرەب بەعسی بوون ئەی خۆ لەسەر مانگ نای هێنن
ئێمە لەم مشتوو مڕەدا بوین..گەنجێکی بەڕووکاڵ ڕێک و پێک کە چاکەت و پانتۆڵی لەبەردابوو ..نزیک بووە وە لێمان
دیاری ------..بەیانیتان باش بەکووردی قسەتان ئەکرد بۆیە زانیم کووردن....من ناووم دیاری یە
وەڵامان دایەوە..من بە شێوەیا زانیم لێرە کار ئەکات دڵم خۆش بوو کە کووردێکمان بینی..بۆیە خێرا لێم پرسی
نامۆ...بەڕێزم لەوە ئە چێ جەنابت فەرمان بەری ئێرە بیت
دیاری------ گیان بەڵێ من لێرە (موولحقی عەسکەری باڵوێخانەم )...لە نەمسا خوێندوومە بەس ساڵێکە لێرە کار ئەکەم
نامۆ.-------..پێم خۆشە کووردێک ببینم لێرە ترسام هەمووی عەرەب بێت
دیاری-------- سووپاس ئازیز ئەوەی ڕاستی بێت من تاقە کووردم لێرە بەس جەنابی سەفیر کەسێکی باشە دۆستی کووردە
ئەرێ بەڕاست بۆ وەستاوون با بڕۆینە لامن دانیشن تا جەنابی سەفیر دێت فەرموونچووینە .
چووینە ژوورێ لە گەڵیا باڵە خانەیەکی سێنهۆمی لە چواردەووریا ئاسەواری باخچەیەکی گەوورە هەبیی..هەڵبەت ژووری ئەوو
لە نهۆمی دووەم بوو..چووینە ژوورێ ڕووبەرێکی فراوان پاک و خاوێن تاقمی دانیشتن و کتێبخانەیکی بچووکی تیابوو
بە مێزوو کوورسی خۆ یەوە.
دانیشت لە گەڵمان من خۆم بۆ نە گیرا پێم ووت.
نامۆ.--------..بەڕێزم سەیر نیە کارمەندی سەردەمی بەعس لێرە مابێتنەوە؟؟!!
دیاری---- بەداخەوە زۆرن لێرە بەس لەژێر چاوودێری دان و ناوێرن قسە بکەن
نامۆ.-----..ئێ باشە بۆ دەر ناکرێن؟؟
دیاری-----خۆت ئەزانی جاری دەووڵەتی عراقی تازەیە ..ئەمانەش شارە زایان هەیە لە بواری کارە کەیان بەس دڵ نیا بن لا ئەبرێن
ئێمە کێشە مان زۆرە لە دەرەوەی عراق مەبەست باڵوێزخانەکانە بەتای بەتی ئەوەی بەرلین بە هەزاران پاسپۆرتیان داوە بە
خەڵک کە ساختەیە..ئاشکراش بووە لە لایەن ئەڵمانیا و دەووڵەتی بەریتانی بۆیە گووشارێکی زۆرمان لەسەرە..
بە هەزاران پاسپۆرت دراوەتە کەسانێک کە عراقی نین..زۆرن کێشە کان زۆر.
نامۆ.--------...بەداخەوە ئەوو هەڵەیان ئەبێتە هۆی قوورس کردنی نەهامەتی پەنابەران بە تایبەتی کووردە کان.
.چوونکە زۆرن ئەوانەی ناویان گۆڕیوە..یان ناوو نیشان!
دیاری ----- بێگوومان وایە بەس ئێمە هەووڵی ئەوە مان داوە کە ئەوو دەووڵەتانەی پەنابەر ی عراقیان تیایە تیان بگەیەنین کە ناوو
گۆڕین ئاسایە بۆ شاردنەوەی کەسایەتیان لە ترسی ئەوەی کێشە بۆ کەسوو کاریان درووست نەبێ..زۆر لەوو دەووڵەتانە تێ
گەشتوون لەوو کێشەیە بۆیە بە سزایەکی کەم ئەتوانێ ناوە کەی چاک بکات..بەس بۆ شار گۆڕین تۆزێ کێشەی تیایە..بەڵام بۆ
ئەوانەی کە عراقی نین ئەوە باڵوێزخانە هیچ ئاسان کاریان بۆ ناکات ڕەنگە بەم پاسپۆرتی کە هەیە دەر باز بوو بێتن و بە ساختە
دەریان هێنابێ..بەس پاسپۆرتی جی بڕیاری لەسەر دراوە کە ساختە کردنی ئاسان نیە ..بەدەر چوونی ئەوانە هەموو ئاشکرا ئەبن
کە بەزۆری عەرەبی فەلەستین و لووبنان و ئووردن چەند ووڵاتێکی تریش.
نامۆ..-------..وا ئەم جارە کووردی تیا نەبوو لایەنە کووردی یەکان بێ دەنگ بوون بم بوورە وا ئەڵێم بەس بۆ پاسپۆرتی جی هەووڵ بدەن
کووردی تیابێ..ئەڵێی لە کەندا کەمینەی کە بە زمانی فەڕەنسی قسە ئەکەن وایە..گوێم لێ بوو سیاسەت مەدارێکیان ئەی ووت کەی
وەک کەنەدامان لێ هات ئێمەش ڕازی ئەبین..باشە وەک کەندا نا خۆ هەر کەسێک لە سیاسەت مەدارانی دنیا کەباسی دەسەڵاتی
تالیبانی ئەفغانی بۆ ئەکەیت ئەڵێ دواکەووتووترین ڕژێم بوو..منیش وا ئەڵێم بەس ئەوو ڕژێمە پاسپۆرتی بە هاردوو زمان هەبوو
پشتۆنی و هەم فارسی ئێ خۆ ئەوان وەک نەخۆشخانە وایە هەموو دکتۆرن و لە ڕۆژاوا ژیاوون ؟؟
دیاری ------ ڕاست ئەکەیت خەمت نەبێ هەووڵ زۆر دراوەو ئەدرێ بەس کێشەی عراق چوونکە دەستی دەرەکی بەتایبەتی بەروو
دراوو سێی تیایە شتەکان بەئاسانی بە ئەنجام نا گات..
ئەوە جەنابی سەفیر هات ئەتوانن بچن کارەکاتان ڕاپەرێنن بەس ئەبێ ناسنامای عراقیتان پێ بێ بشم بوورن ناتوانم بێم لە گەڵتان با
قسە نەیەتە سەرم چوونکە لێرە زۆریان چاوەڕێی هەڵە ئەکەن من بیکەم ..ئەزانم یارمەتی دانتان هەڵە نیە بەس ئەوان وا وەری
ئەگرن..زۆر پێخۆشحاڵ بووم بە بینینتان..
نامۆ------..ئێمەش هەروەها سەر کەووتو بیت لە کارە کانتا کاتێکی خۆش بۆت.
دیاری -------بۆ ئێوەش بەڕێزان.
لای ئەوو هاتینە دەرێ چووینە نهۆمی یەکەم بۆ کارە کەمان.
کۆتای بەشی3 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-02 09:33:56)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی چوارەم.............نووسینی نامۆ
لە باڵوێزخانەی ووڵاتمان ...لە چای چییەکەوو چەند حەس حەسێک زیاتر کوورد نابینی...لەیەک گەڕەک کوورد تاقە عەرەبێک
ئەبینی کە ئیشیکمان دەکەوێتە ئەوێ!!..گشتمان بۆ واستە لای ئەوین!!...ژوانی حووسەینی یەکمان ئەداتێ..دوای هەریسە خواردن و
لە خۆدان ئیشە کەمان بۆ ڕا ئە پەڕێنێت.
گەر عەرە بیش نە زانی ؟؟؟
ئەوا لە وێ...یان عەراقی نیت!!..یانگەمژەیەکی شاخ و داخیت.
گەر تۆزێ توورکی بزانی ئەوا ئێشت ئەڕوات.
خۆ گەر فارسی بزانی...ئەوا وا بزانە لە ماڵی خۆتی!!
دەرگای بڵوێز خانەی خۆمان..
هەر لە بازگەکانی دەروازەی بەغداد ی ئەووسا ئەچێت
بە 100 پاڕانەوەو ( خاتر ا ڵڵە ) شوێنم دوورەو کەس ناناسم...پارەی هووتێلم پێنیە بمێنمەوە.
ئەووسا..پاش بگرەوو بەردەیەکی زۆر دەت کەنە ژوورە وە
حەووشەیەکی چۆڵ وپیس..قەڵایەکی ڕەق و تەق و عەموودێکی درێژ وو ئاڵا چڵکنەکەی بەعەس هیچی کەت بەچاوو نە ئەدی.
لە ژوورەوە....کۆمەڵێ خەڵک...هەر کە ئەیان زانی کووردی !!!
بەشێوەیەک ڕەفتاریان ئەکرد!!
سەد هەزار جار لە دڵی خۆتا..نەعلەتت لەخۆت ئەکرد کە عراقیت.
هەر لە... فۆڕم.... تا ...جامێ ئاوو...توالێت و هەنگاوە کانیش بە پارە بوو !!!
دەت ووت ئاشەوانە کابرا...هەر لە چاوەڕێی بەخشیش بوو!!
هاتە سەر ..فۆڕم ...هەر کە ناوی منی بینی !!!!!!
سەری بادا لێی پرسیم مانای چییە؟؟
ئێوەی کوورد سەیرن ئەم ناوە سەیرانە ..هی کوێیە و لەکوێ هێناووتانە؟؟؟
هەزاران ناوی خۆش هەیە ...
بۆ نموونە (دینار ) و ( زەغلوول )و (کولیب )و(ا بوو شهاب ) ئەم ناوە بیانیانە چییە هێناووتانە
(دیاری )و (ئاری) و( هەڵگوورد) و( بەختیار) و( هەوورامان )؟؟؟؟؟
ترسام لێمی تێک بات!!
ووتم خەتای بابەیە !!..
بەڵێن بێ گەر گەڕامەوە ...بەر لە سەردانی هەڵبجەوو گردی سەیوان!!!
دەچمە نفووس ..ناوی خۆم ئەگۆڕم یان بە ( عوودەی ) یان بە (عەبوود ) خەمت نەبێ هەر وا ئەکەم !!!!!
وازی لە ناووم هێنا وو ...چاوی بۆ خوار شۆڕ کردەوە
بەسەر سووڕمانێکەوە لێی پرسیم
حەفتاوو چواری ؟؟؟؟؟ !!!!!
ئاخێکی هەڵ کێشاوو ...دەموو چاوی سوور بووەوە !!!!
هەناووم چوو وام زانی دڵی وەستا !!
ووتی
ئای چەند خۆش بوو ...ئەوو کاتانەی بۆ با وەشی نیشتمان گەڕانەوە.
وازتان لە نۆکەری دراووسێ هێناوو...پەشێمان بوو نەوە.
ئێستا ئەگەر هەڵ ئەسی و ناوو دەمی پڕ ئەکەی لە خوێن.
ئەڵێن کابرا شێت بووەو کۆڵێ( شترافە) (سزا بە زمانی ئەڵمانی ) ئە کرێیت !!
ئەوان شەرەف و خاکیان دایە ئێران...تا سنوورمان لەسەر دابخەن...نە زامدارێک تیمار بکرێ و کووردیش جینۆساید بکەن.
دانم بە خۆداناوو..بە پێکەنینێکی سەر زارەکییەوە لە ڕووخساری قێزەوەنیم ڕوانی..
هەر کە سەدامتان هانی و بۆ جەژنی قووربانی شاری دووجەیل کرتانە قووربانی..
ڕووتان کردە (مووقتەدا )و بەدەم هووتافی (ئەهلل بیت) سەرتان بڕی!!
نە ئافەرین و نەدەستان خۆش بێ!!
ئەوویش ئەوو لاتر چێ و جێی جەهەنم بێ.
کردیانە پاڵەوان...لەمانگا بینراوو لەبەردەم مەکە.
لەهەر شوێنێک بینرابێ...گرنگ نیە بەلامەوە.
ئەوەی گرنگە...بچم بەلای ئەنفالمەوە.
ئاخخخخخخخخخ لە سیاسەتی گەووجمان!!
گەڕاینەوە باوەشتان!!!
هەڵمان کرد ئاڵای پەشێمانی!!
چی لە ئاڵای کووردستان کەم!!!
کە پەڕۆی دەستی سەرچۆپی یە!!
کۆڵوانەی کچە قەرەجێکی شەرقییە!!!
لە لای ئەوان بەچکە ( داڵین ) " !!!
پەڕی هەڵ وەریوی ئەوو لانەی پڕ لەدڕکی بەجێ ماوین.
چی لە ووڵات کەم..کەبوونی تەنها لە جووگرافیای خەیاڵدایە !!!
سنووریشی لە سەرابی بێروون دایە !!!!
وەر چەرخانی ڕووداوە کان ..لە پرۆسەی ئازادی عراق دا.
سەری هەموومانی سووڕمان!!
شۆفێری شۆفڵەکانی ئەنفال....لە حووسەینی یەکانی باشووردا بوونە خزمەت کار!!!
سەربازە تەپلە سوورە کانیش....هەندێکیان لە ( قووم ) خەریکی تەقواو تەووبە بوون!!
هەندێکیشیان پەڕینە (دیمشق )و (عوومان )..خەریکی گێڕانی تۆڕی دەعارەت بوون!!!
کۆمەڵێکیش لە مەی خانەکان دوای سەر خۆش بوون..دەکەووتنە گێڕانەوەی پاڵە وانێتی خۆیان و ئەفسانەی بیابان.
مستەشار و جاشەکانی کووردستانیش !!!
بارانی دیمووکراسی .....لە پیسی و تاوانیانی خاوێنی کردنەوە !!!
بوونە...سەرمایەدار و ئاغا و پیاوو چاک !!!
سەربازەکانی ئەنفالیش ،.......کۆمەڵێک کرێکار و 100 ئەوەندەش مووجاهدینی ئیسلام و نۆکەری مەەقتەدا !!!
بۆیە مایەوە چەند کەسێ !!!!!
بە پەنجەی دەست ئە بژێرێ !!!!
کە بەس ناوی شەهیدەکانی ئەنفالیان پێ بخوێنیتەوە ..ئەوو دادگایە ساڵێکی پێ ئەچێ !!!
ئا..ئا... ڕاستیش ئەکەن !!
گەر هەر یەکێ کووردێکی کووشتبێ!!!!
یان قوورئانێکی مزگەووتێکی سووتاندبێ!!!
سزا بدرێ!!!
ئەوا عراق پەرژین بکەوو ناوی بنێ زیندان!!
تۆ لە ئەوروپا دەژیت ؟؟!!
دەبێ باوەڕت بە دیمووکراسی هەبێت.
زۆرینە قسەی ئەڕوات گەر تاوان بار و بکووژتانیش بێ !!!
دەی هەزار جار لەخوا بەزیاد بێ !!!!
کە پاداشت کراین..ترسام لەم دابەش کردنەدا ئێمەیان لە بیر بچێ !!!
چەند جەنەراڵێکی پیری نەخۆش !!!
بەدرێژای دادگا کردن..یان خەووتون یان بێ هۆش!!!
سەیر نیە ...نیوەی کووردیان سەر بڕی !!!
بەس ئەم پێنج کەسەبوو کردی ؟؟!!!
دادوەر ووتی
نا نا چوارن !!!؟؟
یەکێکیان ئەووکاتانەی گووندەکانی ئێوەی ئەسووتان....!!
قەرتاوی شاری ( نەجەفی) ئەکرد!!!
بڕیاری لە سێدارە دانیان درا.
شای مان چل شەوی خایان...کە هەواریش گۆڵی کرد..ئەوە جەژنمان کرد بە دوان !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
لەم کەین وو بەینەدا بوین....پاسپۆرتەکەم تەواو بوو.
ووتی 21 ئیرۆ ئەکات..بەس بەداخەوە نە ووردەمان نی یەو نە ووردەش وەر ئە گرین!!!!
چارم نەبوو 25 ئیرۆم دایەوو پاسپۆرتەکەم وەر گرت
لە ئۆردووگای تۆپزاوا ... نا .. ببوورن باڵوێزخانەی ووڵاتمان !!!!!!!هاتمە دەرێ.
هەر لە بەردەم دەرگا دوو پۆلیس چەقین لە بەردەما!!!
بەزمانی شیرینی خۆیان ...
ووتی..بەڕێز ناسنامەکەتمان نادیتێ..کۆنتڕۆڵی بکەین وو بدەینەوە ؟؟؟
ووتم ...ئۆخەی دوای 13 ساڵ پاسپۆرتی ووڵاتی خۆم ئەدەمە پۆلیس!!!
بە پێکەنینێکەوە...پاسپۆرتە شڕەی ئێس م دایە
هێنای بردی..تەلەفۆنێکی کرد .. بە شێوەیەکی جوان ووتی
پۆلیسەکە.....بەڕێزم ئەم دیکۆمێنتە ناخوات چوونکە سڕاوە تەوە لە ڕیزی پاسە یاسایە کان واتە ئەمە ئیشی تۆ چارە سەر
ناکات ..بۆیە گەر ناسنامەی ترت پێیە بەیارمەتی بماندەرێ.....؟؟؟
بە ناچاری پاسپۆرتی پەنا هەندەیەکەم دایە....
سەیری کرد و بە پێ کەنینەوە پێی ووتم
پۆلیسەکە....ئەمە تەواوە ..زۆر سووپاس و ڕۆژێکی خۆش.
نامۆ....کاک پشتیوان بەدڵت بوو؟؟
پشتیوان..چی ..ئەها.. بەڵێ بەڵێ زۆر خۆش بوو
شوان....ههههههههههههههههههه چی خۆش بوو خۆ پاقلاوە خواردن نیە ....بەخوا ئاگات لە یەک ووشەی نە بووە..نامۆ ش لە
کەسێکی باش ئەپرسێ؟؟!!
پشتیوان....نەبەخوا ئاگام لێتانە بەس بمبوورن سەرم زۆر دێشێ.
نامۆ....کاک شوان وازی لێ بێنە..پشتیوان گیان گوێ مەیەرێ باش ئەبیت گووڵەکەم.
پشتیوان.....زۆر سووپاس کاک نامۆ.
شوان.....ئەرێ بەڕاست تۆ پاسپۆرتت بەس بۆ ئەوە دەر هێنا؟؟
نامۆ....خۆ من ڕاسیەکان ئەزانم بەس حەزم کرد خۆم هەست بەوە بکەم کە وورگرتنی چیم لا درووست ئەکات.
شوان....ئێ بە خێرێ.. هیچی درووست کرد؟؟؟
نامۆ.....نەوەڵا بێ زاریمی زیاتر کرد..من ویستم بیکەمە بابەتێک.. دوور لە سیاسەتەوە..بەس سەرتاپای سیاسەتە..بۆیە گەر سەرە
تای با بەتەکە بەم شێوەیە بڕوات ئەوا لە نیوەی بابەتەکە لە کەناڵی جەزیرە ئەم بینی یان لەسەر ئەم یان ئەوو قسە ئەکەم.
شوان.......هههههههههههههههههه ئێ وەڵا خراپ نیە هههههههههههه بچۆ بەشکم بەر کوورسیت بەن هههههههه
نامۆ..ههههههههه
نامۆ....کاک پشتیوان ئەم ئێوارەیە حەز ئەکەم پێکەوە بچینە شوێنێک دانیشین...حەز ئەکەم هەندێ قسەت لە گەڵ بکەم..پێخۆشحاڵ
ئەبم گەر ڕازی بێت؟؟؟
شوان...ئەی من خۆ لەدایکە عەرەبەکە نیم؟؟
نامۆ.....ئەرێ کابرا دوو ئێوارەیە بە تەنها ئەچینە دەرێ...خۆ دنیا خراپ نابێ ئەم ڕۆ من و پشتیوان پێکەوە بڕۆین.
شوان.....ئێ نامۆ گیان کەس دەستی گرتوە..ئەوو لە خوارەوە خەریکی چات و چات کاری یە .. بەخوا منیش حەز ئەکەم بێتە دەرێ
لە گەڵمان باس ئەوو مامە خەمەی کچانی چاتە مۆشکیلەکانیانی بۆ چارە سەر ئەکات.
نامۆ....کاک شوان وەک ووتت چات... منیش ئەم شەوو حەز ئەکەم کاکە پشتیوان تۆزێ باسی چاتم بۆ بکات.
شوان......بەخوا جوانە بەس تۆمان مابوو فێری چات بیت...دەی من و هەڵگووردیش فێرکەن هەموومان چاتێک ئەکەینەوە و واز لە
ئیش وکارمان ئەهێنین.
من هەستم پێ ئەکرد پشتیوان زۆری پێ ناخۆش بوو ئەوو گفتۆگۆیەمان بەتایبەتی کاک شوان کەسێکە حەز بە گاڵتە
ئەکات..ئەویش لەوە ئەچوو زۆر بە ڕاسی مەسەلەکەی وەر گرتبێ...بۆیە خێرا کۆتایم پێ هێنا.
نامۆ....دەی کاک شوان ئەمڕۆ من ئەم خزمەی تۆ ئەبەمە دەرێ ئیتر ئەچین چات ئەکەین پیاسە ئەکەین نان ئەخۆین ئەوە کێشەی
خۆمانە ئەمڕۆ تۆ لە دەرەوەی پڕۆ گرامی.
پشتیوان گۆڕاوو بۆ یەکەم جار پێکەنینم بە ڕووخساری یەوە بەدی کرد
کۆتای بەشی 4 لە ( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-02 09:49:55)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی پێنجەم.............
پشتیوان....زۆر سووپاس کاک نامۆ بۆ هەڵوێستت
نامۆ...نا گیان من سووپاسی تۆ ئەکەم کە قبووڵت کرد بێی تەدەرەوە لە گەڵما...من لە یەکەم ڕۆژەوە تۆم بینی ...هەستم بەزارێک کرد
لە ناختا بەس چاوەڕێی دەرفەتێکم ئەکرد کە بتوانم بەتەنیا تۆزێ قسە کەین چوونکە ئەحواڵتم بەلاوە سەیرە..براکەم تۆ جارێ
سەرەتای ژیانتە..ئەوو هەڵسوو کەوتەی تۆ ئەی کەیت هی لاوێ کی تەمەن 25 ساڵ نیە....بەڵکوو هی مرۆڤێکە تەمەن تەنگی پێ
هەڵ چنی بێ و رۆژگاریش باری قوورس کردبێ...ئەزانم ژیانی نامۆ بوون مردنێکی لەسەر خۆیە بەس تۆ تازەی لێ رە کەواتە
لەوو سەرە مەرگەیا نیت جارێ..تۆ ئەبێ تاک لایە نە بیر نەکەیتەوە..چوونکە تووشی هەڵەت ئەکات..بیرت نەچێ تۆ باب و دایک
وو خووشکە کانت ...تۆ بۆ ئەوان زۆر ئەگەیەنی لە بەر دوو هۆکار یەکەم تۆ بەشێکی لەوان دووەمیش تۆ تاقانەی....بابت بەرەوو
پیری ئەڕوات تۆ ئەبێ پاڵ پشتی بیت نەک گۆچانێکی ڕەق و تەق..ڕەنگە هەندێ لە قسە کانم سنوور بڕین بێ براکەم....بەس من
شوان نزیکترین هاووڕێ مە تۆش خزمی ئەوی کەواتە... ئەکرێ بڵێی لە جیاتی یان وەک شوان قسەت لە گەڵ ئەکەم.
پشتیوان.----..نا... نا کاک نامۆ قەت وامەڵێ برای گەوورەمی ئەزانم لە دڵ سۆزی یا ئەوو قسانە ئەکەیت..من تێ ئەگەم بەس باوەڕ بکە
تەمەن دەوور نابینی لە خەفەت خواردن و ئازاری نامۆ بوونیش پەیوەست نیە بە ماوەی مانەوەت لە غووربەت زۆرە یان کەمە.
بموورە وا ئەڵێم ....هەرچەندە من کێ شەی هەرەگەوورەم بوونی خۆمە نەک نامۆ بوون یان ئیقامە یان کچ.
نامۆ.....ئێ براکەم تۆ خۆت ناوەرۆکی کێشەکەیت..گەر پارسانگی هەڵسووکەووتت تێک چوو ...گشت لایەنە کانی ژیانت گۆڕانی
لە ناکاوی بەسەر دێ...ژیان وەک جەستەی مرۆڤ وایە گەر ئەندامێکی تووشتی کێ شەبێ گشت جەستەی ئالوودە ئە بێ پێوەی.
لێرەیا خۆت چەقی کێشەکەی...شوێن قاچە کانت جێگیر کە ئەووسا پیلان بۆ هەنگاوو دابنێ بێ گوومان بۆ پێ شەوە گەر ڕێی ڕاست
بوو بۆ دواوەو گەڕانەوە گەر زانیت ڕێت هەڵە کردووە....ئازیزم بیر کردنەوەی کەسمان ڕەها نیە و ڕاسیش مووڵکی کەسانێکی
دیاری کراوو نین..بۆیە کەمن باسی تەمەن ئەکەم مەبەست ئەوە نیە تۆ 20 ساڵی ئیتر ناێ کێشەت هەبێ..نا مەبەستم ئەوەیە تۆ
ئەزموونت کە مە لە ژیانە کەمی ئەزموونیش ئەبێتە هۆی ئەوەی کە کێشەکان لە قبارەی ڕاستە قینە خۆی نەبینی چوونکە پێ شتر
کێشەیەکی هاوو شێوەت بەسەر نە هاتوە یان نەت بیستووە .
بێدەنگ بوو منیش وازم لێ هێنا....من ئەم زانی گفتۆگۆکەمان بەدەووری کێشە کەدا ئەڕوات نەک لەسەر کێشەکە.. بەس ئاگام لێ
بوو کاتی شوان باسی چاتی ئەکرد زۆر پێی بێ تاقات ئەبوو منیش حەزم نە ئەکرد ڕاستەوو خۆ لەوو تەوەرە قسە بکەین.
ماوەی نیوو کاتژمێرێک بە بێ دەنگی پیاسەمان ئەکرد.... نزیک بوینەوە لە ئەنتەرنێت کافێ یەک ...دەر فەتێکی باش بوو کە بە
ئاشکرا دەر بارەی کێشەکەیەوە قسە بکەین ....چوونکە شوان ئەڵێت کات و ساتی لەسەر کۆمپیتەر بەسەر ئەبات...خۆ من ساڵانێکە
کۆمپیتەرم هەیە ئەوو شتەی تیا بەدی ناکەم کە شایەنی ئەوە بێ کە ڕۆژانە 12 سەعات بەکاری بهێنی مەگەر کارت ئەوە بێت بەس
کاریش بێت هەڵبەت بەوو جۆرە نابێ..گەشتینە بەردەم ئەوو شوێنەوو.
نامۆ....کاکە پشتیوان ئەڵێی چی بچین بۆ ئەوو ئەنتەر نێت کافێ یە...حەزم لێ یە تۆزێ بچینە چات ؟؟؟
پشتیوان.....بۆ کاک نامۆ تۆ چات ئەکەیت ؟؟؟
نامۆ.....نەوەڵا قەت نەم کردووە بیستوومە بەس تا ئێستە تاقیم نە کردۆتەوە....ئەڵێم فرسەتە تۆم لە گەڵای تۆش شارەزای با بزانم
چی یە ئەم چاتە بەشکم سەروو کچێکمان دەست کەوێ بیکەینە هاووڕێ هههههههه.
پشتیوان....هههههههههه زۆر کەس کە باسی چاتی بۆ ئەکەیت بە گاڵتەی بێ وەک تۆ یان بەڕاستی بێت وەک زووربەی زۆریان
یەکسەر ئەڵێ بۆ ئافرەت ئەچی بەس وانیە کاک نامۆ.
نامۆ..... ئێ باشە با بڕۆین بزانین وایە یان نا هههههههههههه
پشتیوان.---.با بڕۆین
ڕەنگ وو ڕووی گۆڕا خۆش حاڵییەک بە سیمایەوە بەدیار کەووت....جووینە ژوورێ ....لە سووچێکی شوێنە کەدا پێش من جێ
گەیەکی دیاری کرد و چاوەڕێ ی منی نە کرد دانیشت..وەک ئەوەی ژوانێکی هەبیت و دوا کەوو تبێت ... کوورسی یەکم ڕاکێشایە
لای مێزەکەوەو لە تەنیشتیا دا نیشتم..
نامۆ...دەی پاڵەوان بەس لەسەر خۆ تێم گەیە نە چۆن ئەچی و چۆن بە کاری ئەهێنی ؟؟
پستیوان....زۆر چاکە لە زووربەی ماڵ پەڕە کانا لینکی چاتە کووردی یە کانی تیا بۆ نموو نە ئەمە یان ئەوەیان ئەوەش لینکە کانە.
نامۆ......زۆر چاکە بچینە کامە یان؟؟
پشتیوان....ئەکە وێتە سەر ئەوەی تۆ ویزەری کامیان بیت
نامۆ.....ویزەر چی یە خوا تۆ بە
پشتیوان....هههه کاک نامۆ واتە ئەندامی یان نەفەری ئەوو چاتەی
نامۆ....ئێ واتە مەعمیلی ئەوێی وەک سەرتاشخانە وایە؟؟
پشتیوان.....بەراووردەکەت سەیرە بەس تەقریبەن ئاوا
نامۆ.....دەی دوای ئەوە
پشتیوان....کە کرتەوە ئەم پەڕەیەت ئەداتێ لای ڕاست دوو خانەیە یەکەم بۆ ناوو دووەم بۆ ووشەی نهێنی یان ژمارە..ئەوەی لای
چەپیش یەک خانەیە گەر بتەوێ بە ئەندامی نە چی بەس بە میوان بڕۆیت ناتوانی شوێنی گووڵەکان یان ڕەسمەکان بکەیتەوە تا
بی نێری هەر وەها ناشتوانی بە تەنها چات بکەیت لە گەڵ کەسێکی تر.
نامۆ....تێگەشتم واتە بە پێچەوانەی هە موو دنیایە بە میوانی هیچ موواسەفاتێکت نابێ.. نە گووڵ نە جامێ ئاوو پێشت ناڵێن ئەم شەوو
بمێنەوە..بەخوا ئەمەیان باش نیە میوان هەردەم قەدری هەبووە ههههههه
پشتیوان....ئا ئا کاک نامۆ موواسەفاتی کەمە..بەس بۆیە وایە تا هانت بەن ببیت بە ئەندام لە وێ
نامۆ....ئێ تێ گەشتم...ئێستە بە چی بڕۆینە ژوورێ بەس با میوان نە بێ مادەم میوان بەوو دەردەی ئەبەن با وەک خاوەن ماڵ بڕۆین
پشتیوان...باشە بەچ ناوێک حەز ئەکەیت بڕۆیت
نامۆ....با بە نامۆ بێت
پشتیوان..... نا کاک نامۆ لە چات نابێ قەت ناوی خۆت دانێیت ئەبێ ناوێکی تر دانێیت
نامۆ....ئەها....بە چی بە خوا تۆ خۆت داینێ باشترە
پشتیوان...باشە کاک نامۆ..ئێستە ناوێک درووست ئەکەم..ئێرە ئیمێلت ئەنووسی بەس قەت هی خۆت مەنووسە
نامۆ.....ئەی هی دراوو سێکەمان ههههههه
پشتیوان...ههههه نا باس هی ماڵ پەڕە کە با نەی بینن..
نامۆ....ئێ
پشتیوان.....ووڵات و ووشەی نهێنی .و ناوەکەش لێرە بە ( ئازاری شەوو ) ئەڕۆین چۆنە؟؟
نامۆ....ماڵتم ئاوا کرد ئەم ڕەشبینیە و ناوە سەیرەت لە کوێوە بۆ هات؟؟
پشتیوان....ئەوە جوانە لەوە سەیر تر هەیە دەی با بچینە ژوورێ
شتە کە وەک یاری یەک ئەهاتە بەر چاووم بەس ئەوو زۆر بە جدی گرتبوی ...چووە ناوو چات بەوو ناوە سەیرە....کە کرایەوە
کۆمەڵێ ژوور بوون کە ناوی تایبەت بەژوورە کان لە چوار گۆشەیەکی بچووک لەسەر یەک ڕێز کرابوو لەسەری شەوە بە
مانشێتێکی گەوورە نووسرابوو بەخێر بێن بۆ چاتی ( خەیاڵ ) ئاگام لێ بوو ژوور بەژوور کلیکی ئەکرد و وەک ئەوەی بەدوای
کەسێکا بگەڕێت وا بوو .بەس لە ژووری ( بابەت ) وەستا لەوە ئە چوو ئەوەی بەدوایا ئەگەڕێ لێ رە بێ
پشتیوان....کاک نامۆ بابەت دەمێکە دەستی پێ کردووە.... هانێ با بەشی کەین یەکی لایەک با گوێبگرین.
نامۆ.....باشە بەس ئەوە بەچی ئەنووسن؟؟
پشتیوان ........لاتینی یە کاک نامۆ
نامۆ.....حەرام ئەگەر ئەوە لاتینی بێت دەی کێشە نیە..ئەی ئەوو چوار گۆشەیە چیە کردووتەتەوە تیایدا ئەنووسی؟؟
پشتیوان.....ئەوە ئەگەر ویستت لە گەڵ هاووڕێ یەکتا شت بنووسی لەویا ئەنووسی بە ماووسە کە کلیکێک ئەکەیتە سەر ناوە کەی
ئەوت بۆ ئەکرێتەوە.
نامۆ....دەی واتە بۆ کاری خێر بە کار دێ ؟؟؟
پشتیوان....ههههه ئا ئا لە چات پێی ئەووترێ بۆ خەبات کردن.
نامۆ.....ئەی ئێستە پاڵەوین لە گەڵ کێ خەبات ئەکەیت ؟؟؟
پشتیوان...وەڵا کەس ئەوە کاک ( تەنیا ) یە هاووڕێ یەکی زۆر بەڕێزە...من هەر بۆ لای ئەوو دێم زۆر نەسی حەتم ئەکات هەر
ئەویش هێنامی یە سەر باوەڕی ئەوەی کە بگەڕێمەوە بۆ کووردستان.
نامۆ.....واتە بڕیارت داوە بگەڕێی تەوە ؟؟؟
پشتیوان.....بەڵێ بۆیە پاسپۆرتی عراقیم دەر هێنا تا لێرەوە ڕاستەوو خۆ سەفەر بکەم بۆ هەوولێر.
نامۆ....واتە تاقە هاووڕێت لە چات بەس کاک (تەنیا )یە ؟؟
پشتیوان....بەڵێ زۆریان ئەناسم بەس هەر ئەوو ڕاست گۆ بوو لە گەڵم...هەموو درۆیان لە گەڵم کرد هەموو!!
قسەی ئەکرد وو تووڕە بوونی پێوە دیار بوو بۆیە بابەتە کام گۆڕی
نامۆ....ئەرێ ئەوانە چۆن بەژداری ئەکەن و قسە ئەکەن؟؟
پشتیوان.....ئە کلیک ئەکەیت دەستت بەرز ئەبێتەوە کە سەرەت هات ئەوە کلیک ئەکەیتەوە ئەوو سا میک بەکار دێنی وو قسەی
خۆت ئەکەیت لەویا کاتت بۆ دەست نیشان کراوە..کەوو تۆتە سەر کەسانی ژوورە کە گەر قبووڵ بکەن لە ماوەی دیاری کراوو
زیاتر قسە بکەیت....ئەگەر حەز ئەکەیت قسە کەیت دەست بەرز ئە کەینەوە قسە کە ؟؟
نامۆ......بڵێم بچی؟؟
پشتیوان......لەسەر بابەتە کە قسە بکە ؟؟؟
نامۆ.....نا نا واز بێنە بابەت ئەڵێی چێشتی مجەوەرە هەر یەکەوو بە لایەکدا دەی بات ههههه
پشتیوان... بەخوا وایە ..بەس کاک نامۆ خەڵکی بە توانای تیایە کە شایەنی ئەوەن گوێ یان لێ بگری.
نامۆ.....خۆ ئەمانەی قسە ئەکەن لەوانە نین؟؟
پشتیوان.....نە بەداخەوە درەنگ هاتووین کاک ( تەنیا ) ماوە یەکە میکی تێک چووە باژدار نیە
فەرهەنگ....ئەمە یەکەم ئاشنا بوونم بە چات و ڤاکتەر و هاندەرم بوو کە بێمە چات تا تێبگەم ون بوونە یان شێت بوون لێرە هەڵبەت
شێت بوون مەبەست ژیانێک دژە باوو بێ و خەیاڵ بکەیتە ماڵ و ماڵ یش بکەیتە خەوو..
هەناسە....کەواتە ناووت نامۆ یە ؟؟؟
فەرهەنگ.....ئەووسا بەڵێ ..بەس ئێستە ناووم فەر هەنگە.
هەناسە....بمبوورە مەبەستم سنوور بڕین نەبوو.
فەرهەنگ...نا خانم وا مەڵێ... من و تۆ دوو کەسی خەیاڵین کەواتە سنووریش گەر هەبی وەهمی خەیاڵێ کی ساویلکەیە.؟؟!!!
هەناسە....من لە گەڵ بیروو بۆ چوونی تۆ نیم..بەس ئەکرێ ئەوو گفتوو گۆیە کاتێکی تر بیکەین..ئێستە تا مەزرۆم بزانم کە پشتیوان
کێشەی چی هەبوو تا ڕێڕەوی نووسینی تۆی گۆڕی لە بابەتێک لە سەر پاسپۆرت بۆ بابەتێک لە سەر چات؟؟؟
فەرهەنگ...وەک ووتت گشتی گۆڕی ئەوو ساتە هەستم بە مەترسی یەکی گەوورە ئەکرد..کە تووشی کۆمەڵگا ئەبێت!!
هەناسە....مەترسی مەبەستت کێشەکەی پشتیوان ئەوەندە گەوورەیە کۆمەڵگایەک ئالوودە ئەبێ پێ وەی...تێناگەم؟؟!!
فەرهەنگ.....تێنە گەشتن ئەوە منی هێ نایە ئێرە !!!
ئەوو شەوە خۆم وا نیشان ئەدا کە منیش چێژ لە چات وەر ئە گرم .. مە بەستم ئەوە بوو زیاتر دڵنیا بێت لێم و دەرگایەک لەوو دەر گا
داخراوە کانی کەسایەتی خۆیم بۆ بکاتەوە...
نامۆ.... پشتیوان هەر ئێستە دێمەوە.. با تەلەفۆنێک بۆ کاک شوان بکەم نەوەک دڵی لامان بێ.
پشتیوان.....فەرموو کاک نامۆ ئیسراحەتی خۆت وەر گرە.
نامۆ......کاک شوان شەوو باش
شوان....شەوو باش کاک نامۆ چیە ئە ڵێی بە تە ما نین بێنەوە.....تا سەعاتێکی تر نەیەنەوە من ئەچمە خوارێ نان ئەخۆم.
نامۆ.....منیش بۆ ئەوە تەلەفۆنم کرد تا پێت بڵێم تۆ نانی خۆت بخۆ عافێتت بێ ..ڕەنگە تۆزێ درەنگ بێی نەوە.
شوان.....باشە براکەم بەس ووریابە تۆش فێر نەکات هههههههههه
نامۆ.....نا خەمت نە بێ بەس تکات لێ ئەکەم مادەم بڕیاری داوە بگەڕێتەوە کەواتە کێشە کان بەرەوو چارە سەر ئەڕۆن.
شوان....هەر چەندە تۆ نازانی چ زەرە رێکی خانەوادی داوە بە س باش بە چوان
نامۆ..... چاووت گەش براکەم جارێ کاتێکی خۆش بۆت خوا حافیز
شوان......بۆ تۆش کاک نامۆ گیان خوا حافیز.
ڕەنگە شوان ڕاستی کردبێ کە من ئاگام لە هەموو کێ شەکان نیە.. بەس گەر هەڵەی گەوورەی هاتنی بێ بۆ هەندەران ئەوە ئەوو
پەشێمان بۆتەوە کەواتە هەڵەکە بەرەوو ڕاست کردنەوە ئەڕوات.
هەناسە.....بەس کاک فەرهەنگ هەندێ هەڵە پەشێمان بوو نەوە ساڕێژی زامە کانی نا کات؟؟
فەرهەنگ.....وایە خانم بەس لە چەند لایە نێ کەوە پشتیوان کێ شەی نە بوو .. بۆ نموو نە خانەوادەیەکی هەبووی هەیە..کەواتە
خەرجی هاتنی بۆ هەندەران زۆر کاری گەر نەبوو.. ئەمێنێتەوە ئەوو خەفەتەی بۆ خانەوادەی درووست کردبوو لە گەڵ واز هێنانی
لە زانکۆ..بەڵام خانم هەڵە چیە غافڵ بوونی هۆشە لە ساتێکدا بڕیارێک ئەدەی و بەرەوو کارە ساتت ئەبات...ڕاستە مرۆڤ
هێزێکی لە ڕادە بەدەری هەیە بۆ دا هێنان و جوان کاری لە سرووستدا...بەس هەمان توانای هەیە بۆ ناشیرین کردن و تێکدانی
سرووسشت کەواتە لە نێوان ئەمەوو ئەوەدادانان بە هەڵەوو ئیش کردن بۆ ڕاست کردنەوەی جێگەی دەست خۆشی
یە ..ئەووتوانایەمانیش نیە زەمەن بگەڕێنینەوە تا هەر کەسێ پەشێمان بووە وە لە هەڵەیەکی کات بگەڕێنێتەوەو چاکی بکات
ئەووسا تۆشی ژیانێک ئەبین خاڵی لە ئەزموون و بەتاڵ لە پێشکەووتن مرۆڤایەتی گشتی بەس خەریکی فۆڕمات کرنی کارە کانی
ئەبێ کۆمپیتەر ئاسا..
هەناسە....بمبوورە لە قسە کانیش پچڕندمیت وایە
ئەزانی بە درێژای چەند سەعاتێک من چاوودێریم ئەکرد بەس سەیر بوو بە لامەوە تاقە ئیشی ماوە ماوە شتی لە گەڵ ئەوو هاووڕێ
یەی ئە نووسی (تەنیا ) ئەگین نە لە ڕووم نە بە میک بەژداری نەدە کرد...
بەس من پەلەم بوو لەوو شوێنە بچینە دەرێ تا دەر فەتی قسە کردن هەبێ..بۆیە بە بەهانەی برسێتی یەوە پێم ووت.
نامۆ.....پشتیوان گیان با بڕۆین بەخوا وا ئەمرم لە برسا
پشتیوان......باشە باشە یەک دەقە با خوا حفیزی یەک بکەم و دەڕۆین
هەر چەندە خوا حافیزی یەکەی نیوو سەعاتێکی خایاند بەس شووکر هاتینە دەرێ.. کەیف خۆش بوو چوونکە کەسێک هەیە ڕێی
چات کردنی لێ ناگرێ وەک کەسەکانی دەوور وو بەر نین.
نامۆ.....من ماسی داوا ئەکەم تۆش حەزت لە چیە؟؟
پشتیوان....بەخوا من زۆر برسیم نیە.. بە کەیفی خۆت بێ کاک نامۆ
نامۆ....ماڵتم ئاوا کرد سەعات 9 شەوە تۆ نانی بەیانیشت نەخواردووە .. دەی ماسی داوا ئەکەم بۆ تۆش..
پشتیوان.....بەخوا پێویست ناکات برسیم نیە
نامۆ......نابێ هەر ئەبێ بخۆیت
پشتیوان.....باشە بەس من ماسی حەزی پێ ناکەم
نامۆ.....هههههههههههههه دەی شێرە کووڕ ها نێ بگرە گەر ناشزانی بی خوێنیتەوە ڕەسمی تیایە
لە نیوەی نان خواردنە کەدا بوین هەستم کرد خەیاڵ ئەی برد و ئەی هێ نا بۆیە خێرا
نامۆ......پشتیوان من چات بەخراپ نای بینم بۆ وتت هەموو درۆ ئەکەن.. نازانم کۆمەڵێ لاوو لەسەر بابەتێ قسەیان ئەکرد و من ئەوو
جۆرە گفتۆ گۆیانە بە باش ئەزانم چوونکە عەقڵ ئە جووڵێنی بۆ پرسیار کردن؟؟!!
پشتیوان.....منیش وام ئەووت تا تێ کەووتم
نامۆ....جا بۆ تێ ئەکەووم وەڵا گەڕامەوە میک ئەکڕم و بە پێی کاتم بەژدار ئەبم
پشتیوان........ نا... نەکەی کاک نامۆ..من ئەچمە ئەوێ بەس مانای ئەوە نیە کە شوێنێکی باشە
نامۆ.....بەخوا سەیرە خۆت ئەچی بەس بە من ئەڵێیت مەیە..ئەترسم پێت ناخۆش بێ بڵێی نامۆ قۆزترە لەوانەیە ڕسقم ببڕێ؟
پشتیوان.....ههههههههههههه خوا ڕسقی وا بەس بە دووژمنی بات
پستیوان....کاک نامۆ من کە سەرە تا لە رێی هاووڕێ یەکمەوە ئاشنای چات بووم.. هەمان هەستی تۆم هە بوو ئەزانی
لە دڵەوە پێکەنیم چوونکە ئەوەی ویستم سەری گرت بۆیە خۆم وا نیشاندا کە زۆر خۆشە هاووڕێ یەتی لە چات.
نامۆ.....با هاووڕێ ی چاتیش تاقی کەمەوە بزانم چۆنە..ئێ پێم بڵێ چۆن ئاشنای چات بوویت بەشکم لە تۆوە شتێ فێر بین... وەک لە
چات پێی ئەووترێ خەبات.
پشتیوان...کاک نامۆ ساڵی یەکەمی زانکۆم بوو باووکم زۆری پێ خۆش بوو بۆیە یەکسەر کۆمپەتەری بۆ کڕیم.. من شارە زایم لێی نە بوو بۆیە ئەچوومە لای کەریم.
نامۆ...کەریم کێ یە؟
پشتیوان....کووڕێکی دراووسێمان بوو هاوو تەمەن بوین بەس ئەوو وازی لە خوێندن هێنابوو وا بزانم ناوەدی شتێکی وابوو
نامۆ...شتێکی سەیرە تۆ قووتابی زانکۆ ئەوو ناوەندیشی تەواو نە کردبێ هانا بۆ ئەوو بەری؟؟!!
پشتیوان....بەڵێ هانام بۆ برد خۆزگە نام بردایە..بەس ئەوان چەند ساڵێک بوو کۆمپیتەریان هەبوو.. بۆیە شارە زابوبو دایم خەریک
بوو لەسەری...من لەبەر خوێندن بابم ڕازی نەبوو زوو بۆم بکڕێ کە ئێمە لە ماڵی کەریم دەووڵەمەند تر بوین... ڕۆژێکیان
لەلای کەریم بووم
کۆتای بەشی 5 لە ( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-02 10:16:46)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی شەشەم.............
کەریم...........پشتیوان هەندێ شتی تیایە ئەتوانی بەکاری بێنی بێ ئەوەی شارەزایت هەبێ چوونکە کووری یە بەس گرنگ ئەوەیە
کە بزانی چۆن ڕۆشت توویت ئاوا بگەڕێی تەوە .
پشتیوان......من ئەوانەم پێویست نیە من بەس لە کۆپیتەرەکە شتێکم فێر کە چوونکە جارێ خەتی ئەنتەر نێتم ڕا نە کێشاوە.
کەریم........هەیییییییییییییی جا بڵی سەیارە یەکی بێ بە نزین ... خۆشی ئەم کۆپیتەرە لە ئەنتەر نێتەکەیایە... چیت ئەوێ لە بەر
دەستایە..ئەزانی ئەوانەی خاریج کە دێنەوە لۆت ئەکەنە ئاسمان ئەڵێی خەڵکی مەریخن وباپیرە گەوورەشیان لەوێ لەدایک
بووە..وەرە سەیر کە چۆنن لەسەر حەقیقەتی خۆیان بیان بی نە.
پشتیوان......ئەوە باسی چی ئە کەیت؟؟!!؟؟
کەریم..........تۆ وەرە دا نیشە جارێ واز لە سەیارە بێ بەنزینە کەت بێ نە....چونکە لە زانکۆ فێرت ئەکەن چۆن سلف لێ دەی
هههههههههههه وەک خاڵۆزاکەم لە چواری زانکۆیە بەس ئەوە فێر بووە بەخوا من فێرم کرد چۆن ئێمێل درۆست کات و بی نێرێ
پشتیوان......... دە دانیشە فشە فش بە چوار ساڵ لە بە کەلۆریت بڕی ههههههههههههههههههه
کەریم...........ئاخر وەک ڕێی یۆنان ڕاووچی کەشفی کردم بۆیە دەر نە چووم ههههههههههههههه
پشتیوان.......دەی واز لە درۆ بێنە با بێی نەوە سەر دەرسە کانمان.
کەریم.......... باشە پشتیوان گوێبگرە و تەرکیز بکە؟
پشتیوام......بەسەر چاوو فەرموو مامۆستا!!
کەریم.......دارا دوو داری دی
پشتیوان....دارا هەردوو جاووتی دی..تووخوا مەی کە بە گاڵتە
کەریم ...دەی باشە ئەرێ وتت لە زانکۆ لە چ بە شێکی؟؟
پشتیوان....لە یاسا
کەریم....ئەها محامی دەی بە خوا کێشە مان زۆرە لە چاتە کەمان زۆر کەس هەیە بە ناحەق سوور کراوە پێویستی بە محامیە..
پشتیوان..کەریمممممممممممممممممم ئەڵێم بەسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسە.
کەریم.........بەخوا بەڕاستمە سەیر کە ئەمە چاتی بەهمەنی کووری خاڵمە
پشتیوان...ئێ
کەریم.....لێرە ئەتوانی خەڵک بناسی لە هە موو دنیا....بەس ئەمە چاتی کووردی یە هی قەوومەکانی تریش هەیە..بەس ئەوانە هە
موو کووردن ئەوو ئەبینی؟؟؟
پشتیوان------.کامە؟
کەریم-------.ئەوەی بە خوولە چڵکنەوە هاتووە !!!ئەوە بەهمەنی کووڕی خاڵمە لە هۆڵەندایە
پشتیوان----. بەهمەنی خاڵە شەماڵت ؟؟؟
کەریم.------.ئا ئا ئەوو
پشتیوان--------..گووناحە 10 ساڵە لە هۆڵەندایە !!! ئەرێ ئەوە هەر ئیقامەی بۆ دەر نەچووو؟؟؟
کەریم-----.خەریک بوو بەس بەیک ڕەقەم سووتا ئەگین بۆی دەر ئە چوو!!!
پشتیوان-----.هههههههههههههههههه واڵا وام زانی وە بۆی دەر نەچووە ههههههههههههههه دەی دەر ئەچێ بەس بەس بەقسەی دکتۆر
بکات!!
کەریم-----نا خەمت نەبێ لەوەتەی حەبە کان ئەخوات باشترە ئێستە سەر ئێشەی نەماوە و بەدەم خەوەوە ناڕوات هههههههههههههه.
پشتیوان-------ئەم چاتە هی بەهمەنە؟؟؟
وەڵا ئافەرین لە تۆڕی ئەنتەر نێت بۆتە خاوەنی چات....ئە بۆ ئەیان ووت لە کەمپایە و فێری دەرمان خواردن بووە؟
کەریم------- ئەرەوەڵا لێرە خۆی چات ماستەرە .
پشتیوان.......دەی پیرۆزە ئیشەڵا دکتۆراش وەر ئەگرێ دەبڵێ ئامین
کەریم-----ئامین کووڕم نووخشەش بێ لە تۆ بەس خەمت نە بێ کە ئەنتەرنێتت ڕا کێ شا وەعد ئەت کەم بە ئەدمین هههه برات
لێرە سووپەر ئادمینە ئەی چی.
پشتیوان-------نا نا بە تایەفە زیرەکن ئێوە.... ئەری من ئەزانم سووپەر ئادمین چیە تا بڵێم سووپاس بۆ ئەدمینی یەکەم ؟؟
پشتیوان-------کاک نامۆ ئەوو ڕۆژە یەکەم ڕۆژم بوو کە چات ببینم و بەکاری بێنم .
نامۆ-------کەواتە کەریم مامۆستات بوو لەم ئیشە باشەیا!!!
پشتیوان--------ئا ئا عەمری نە مێ نێ و خێری نە نووسێ فلیمی ئەویش زۆرە و داخی گرانە لام ئاخخخخخخخخ
ئەوو کووڕەی کە من هەردەم بە کەسێکی بێ مستەواو دوورە پەرێز بووم لێ وەی بە بۆ نەی چات بوینە دوو هاووڕێی زۆر نزیک
لەیەک بەتایبەتی کاتێ لەگەڵ بەهمەنی کووڕی خاڵی بویان بەشەڕ لەسەر کچ و خۆی چاتی دانا و منی کردبوە سووپەر ئادمین
نامۆ------ ئەی ئەنتەرنێتت ڕاکێشا تا لە ماڵەوە.. یان هەر لای کەریم چاتت ئەکرد؟؟؟
پشتیوان------ئەی چۆن...بەس بۆ زانکۆ لە ژوورە کام ئەهاتمە دەرێ ئەویش بەزۆر...ئەگین نان خواردنیشم گواستبوەوە ئەوێ
نامۆ----ئەی ئەم گۆڕانکاری یە لە هەڵسو کەتدا کێشەی بۆ درووست نە کردبوی لە ماڵەوە؟؟
پشتیوان-----کاک نامۆ من زانکۆم کردبوە بەهانە ماوە یەکی زۆر بەوو شێوەیە هەڵم خەڵە تاندن!!
نامۆ-----هەڵ خەڵەتاندن !!!!!
پشتیوان------ بەڵێ ...زۆر گۆڕابووم بەشێوەیەک درۆم لە گەڵ ئەکردن و کەسێکی تووڕەم لێ دەر چووبو...لە خوێندنیش ئەوا
هەر بەتەواوی وەلام نابوو ئیتر بە بەهانەی نەخۆشی زۆووربەی جار دوا ئەکەووتم لە زانکۆ.
نامۆ----باشە ئەوو هەموو کاتە لە چاتا لە بازنایەکی داخرا و بابەتێکی دووبارە بوەوە ؟؟
پشتیوان-------ڕاستە شوێنێکی داخراوە... گەر لەدەرەوەی با زنەکەوە تەماشی بکەیت بەس لە ناوەوە وا نیە دنیایەکی زۆر فراوانە
دووبارە بوونەوە کەشی هەمان باسی بازنە کە ئەی گرێتەوە گەر هەستت بە بێ زاری کرد ئەوا شوێنێکی تر هەیە کە ئەوو بێ
زارییەت ئەڕەوێنێ ئەویش پەردەی پشت چاتە کە خۆی لە هۆتمایل و یاهۆو و هاوو شیاەیانە ئەبینێتەوە.. سەرە تا دوور بە چات
ئەی بینی و تایبەت مەندی ئەدەی تێ.. بەس لەدوای ئەوەی خەڵکانی ناوی زۆر ئەبن و بە بەردەوام خەڵکی لێ ئەڕوات و تازە دێتە
جێی سیمای چات ئەگرێتە خۆی ئەزانم زۆر کەس هەن ئەم ڕاستی یەیان پێ قبووڵ نیە...بەس خۆی ئەسەپێنێ بتەوێ و نەتەوێ
ڕەنگە ڕەها نەبێ واتە هەیە بە تیبەتی ئەمێنێتەوە بەس زووربەی هەرە زۆری وایە.
نامۆ---- کەواتە لە مەلەی دەریا ئەچێ کەنار دواتر بەرە بەرە قووڵ ئەبێتەوە تا وات لێ دێ بە هەر شوێنێکا بڕوانیت لە ئاوو زیاتر
هیچ نابی نی.
پشتیوان-------بێ گوومان بەس بیرت نە چێ کە ئە گەیتە ئاستێک مەلەش بزانی ئە خنکێیت ئیتر هیلاکی کڕنۆش بە جەستەت بێنێ
یان شەپۆلێکی کووشندە هێرشێکت بۆ دێنێ یان لابەلا بوونەوەرێکی دڕندەی ئاویت بۆ دێ و دەت خوات واتە چارە نووس خنکانە!
نامۆ----ئەمە شیکردنەوەیەکی ڕەش بینی یە !!!
پشتیوان......ئەزانم ئەگەر لە چاوی بینەر بڕوانیتە یاری زانێک کە هێرش ئەبات گۆڵێک بکات..بینەر هەموو هۆشی لای تۆپەکەیەو
یاری زانە کەش لای گۆڵە کەیە ئەم ماندوو دژی هیلاکی و دڵە ڕاوو کێ ئە جەنگێ بینەر نەک بێ ئاگایە لێی بەڵکوو هەستی بە هیچ
شێوەیەک بۆ ئەوەش نا جووڵێ!
نامۆ-------باشە من نامەوێ بینەر بم ناش مەوێ یاریزان بم ئەگەر پێم ببەخشی با ناووبژیوان بم
پشتیوان......ڕێزت هەیە کاک نامۆ مەبەستم ئەوە نیە بێ ئاگایت بم بوورە دوو بارە.
نامۆ-------نا گووڵم ئەزانم بەس بەڕاستی ئەمەوێ تێ بگەم
پشتیوان-----کێشەکە ئەوەیە تا ماوە یەکی زۆر هەست بەوە ئە کەیت کە جڵەوی شتە کان لە دەستایەوو هەموو شتێ لەژێر
کۆنترۆڵایە..بەس وا نیە ناڵێم خۆت هەڵ ئە خەڵە تێنی بەس هەڵت ئەخەڵە تێنن....من لە بەر زانکۆ بە تەواوی نە پچڕابووم لە ژیانی
دەرەوە.بەس کە (تنۆکی -باران )م ناسی !!!
ئەوو ناوەی ووت و بێ دەنگ بوو منیش لێی گەڕام تا خۆی کۆ ئەکاتەوە و بە ویستی خۆی باسەکەم بۆ تەواو بکات
هەناسە......باشە کاک فەرهەنگ سەیر نیە کەریم ێک بەوو شێوەیە ناڕۆشن بیر بووبێ کەسێکی وەک پشتیوان بخاتە سەر ڕێی
خۆی و خۆی ئاسا دووری خاتەوە لە خوێندن و کەسێکی لێ درووست بکات هیچ بەها یەک بۆ کات دانەنێ؟
فەهەنگ-----خانم ڕاست ئەکەیت بێ گوومانە کە ئەوو شتە دژە باوە.... بەڵام گەر سەیری مرۆڤ بکەیت زۆر شتی تیایە کە دژە
باوە لە سرووشتا بگرە لە چاوو زۆر بەی بوو نەوەرە کانی تریش!!!.... ئەویش تاقیکردنەوەی هەموو شتێکی تازە چوونکە مرۆڤ
دووشتی سەرە کی ئەی بات بەڕێ وە عەقڵ و هەست یەکەم بە کار هێنانی بەهرەیە و ئیهمال کردنی کێشە یە...!!!! دووەم
منداڵێکی ڕۆح سووکە بەس گەر ئاگات لێی نەبێ لاسار و پڕ کێشەیە نەفسی مرۆڤ گەر دەرگای عەقڵی لێ دا نەخەیت دەبێتە
دڕندەیەکی بێ وێنە!!!! نابینی ئەم هەموو کۆشتارە لە دنیادا گەر بیخەیتە حزووری عەقڵی منداڵێ کی کامڵ نە بووش بێ زی لێ ئە
کاتەوەو ڕەتی ئە کاتەوە!!! کاتێ مرۆڤە سپی پێستە کانی چوونە کیشوەری ئەمەریکا بۆ سەیران !!!! ووتیان خۆشە ئەم پارچەیە
داخێکی گەوورەیە مێژوو ئێمەی عاقڵ لەوێندەرین لێ رەش ئەم بێ عەقڵانەی لێ یە!!!!
نەفس لێرە عەقڵی وون کرد هندی یە سوورە کانیان قەتڵوو عام کرد..!!!!
بەس لەوو کە سانەی کە ئەوان بە بێ عەقڵیان ئەزانین فێری کێ شانی تووتن بوون !!! بە زیرە کی و عاقڵیان کێشانی تووتنیان هێندە
پەرە پێ دا وەک تۆڵەی ئاسمان لە تاوانی کووشتنی ئەوو هەموو مرۆڤە بێ تاوانانە کە تاقە تاوانیان بەس ئەوەبوو کە لە خاکێک دا
ئەژیان پڕ بوو لە خێر و ئاڵتوونی ڕەش و سپی بەڵێ تۆڵەی ئاسمان ئەووهندیە کان بە بوو نیان لە دنیادا سەلماندیان کە مرۆڤ چەند
دڵ ڕەقە کاتێ نەفس دەسەڵات دار بێ سپی پێستە کانیش لەوو کاتەوە هەزار ئەوەندەی ئەوو مرۆڤانەی کووشتنیان لێ یان مرد بە
بۆنەی جگەرە کێ شان و هاووشێ وەی تۆڵەیە تۆڵە !!!!...کەواتە گەر داهێنەر کەسێکی نا ڕۆشنبیر بێ مانای ئەوە نیە ڕۆشنبیر بە
لایا نا چێ چوو نکە نە خوێندەوار ترین و نا ڕۆشنبیرترین بوونەوەر نەفسی مرۆڤ ێکی ڕۆشنبیرە گەر ئازادی بکات.
هەناسە...جوانە.... وایە...بەس کاک نامۆ عەقڵ ناتوانێ هەڵەکان ڕاست کاتەوە یان فریای مرۆڤە کە بکەوێت و ڕزگاری بکات
لەدەست دەسەڵاتی دڕندەیی نەفسی؟؟؟؟
نامۆ------ئەتوانێ بەر لەوەی ئەوو دەسەڵاتە گەوورە بێت و ببێتە دەوو ڵەت ئەسا مەحاڵە ..چوونکە عەقڵ خۆشی ئەبێتە سەر باز
لەوو دەووڵەتە و عەقڵ ئەدۆڕێ و کۆیلە ئەبێ..بۆ ئەبەد یان ماوە یەکی دوور و درێژ نەخۆش ئەبێ.....وەک ڕا هاتن بە دزی یان
درۆ کردن یان دڵ پیسی یان ڕەزیلی زۆرن ئەوو ناخۆشی یانەی کە عەقڵ ئەکاتە خزمەت کاری نەفس.
هەناسە-----ببوورە کاک فەر هەنگ باسی پشتیوان زۆر تامەزرۆم بزانم زۆر ( تنۆکی-باران) کێ یە؟؟!!
فەر هەنگ-------ئاخخخ منیش زۆر تا مەزرۆ بووم بەس خۆزگە نەم ئەزانی خۆزگە خەمم بۆ بە دوان!!!
هەناسە-------- خوا نە کات کاک نامۆ بۆ ؟؟؟؟..... شتێ بڵێم ؟؟؟
فەرهەنگ----فەرموو خانم فەرموو
هەناسە-------خۆ خزمت دەر نە چوو؟؟
فەرهەنگ-----کێ؟
هەناسە---------تنۆکی--باران
فەرهەنگ-----ههههههههههه بەخوا ئەمە ئەوەیە ئەڵێ دڵم پڕ گریانە بەس پێ کەنینیشم دێ!!! خزمی چی خانم!!!
هەناسە......ئەی بڵێم چی ووتت خۆزگە نەم زانیایە کێ یە
فەر هەنگ------- کە بینیم بێ دەنگ بوو وازم لێ هێ نا و پێم ووت
نامۆ--------پشتیوان گیان تێرت خوارد؟؟
پشتیوان-----بەڵێ بەڵێ لە خوا بەزیاد بێ زۆر سووپاس بۆ دەعوەتە کەت.
نامۆ-----دە با بڕۆین کاتێکی تر باسە کەمان تەواو ئە کەین ..بەس ئەبێ وەعدم بەیتێ کە چیرۆکە کەم بۆ تەواو بکەیت کاتێکی تر!؟
پشتیوان------وەعد بێ بەسەر چاوانم
نامۆ-------چاوانت گەش بێ ئازیزم ....با بڕۆین
چووی نەوە هووتێل لەوێ کاک شوان هەندێ گالتەی پێ کردین بۆیە منیش لە گەڵ پشتیوان رێ کەووتین ئێمەش بیکەینە گاڵتە.
نامۆ-----جا کاک شوان بۆ پێت نا خۆشە؟؟؟....ئەم شەوو یەکی دانەیەکمان ڕازی کرد!!
شوان-----دانەی چی؟؟
نامۆ----دانە سێوو بەس سێوی کووردی هههههههههه ئەزانم حەسوودیت لێ یە
شوان-------هههههههههه وەڵا مامۆستاکەت پشتیوان بووبێ باش ئەڕۆینەوە........ئەوو لە گەڵ منا ئەژی واڵا یاهۆکەی ئەڵێی
حەمامی پیاوانە تاقە کچ کچێکی خزمانە ئەویش قسە نا کەن پێ کەوە باس بۆ چاوە زار لە یاهۆکەیا هێ شتوویەتی یەوە نەوەک
بەچاوەوە بێت ههههههههههههههههههههه.
نامۆ-------هههههههههههههههههههه
ئەوو شەوە تا درەنگ بە قسەی خۆش ماینەوە خۆشی یەکەی لەوە دابوو پشتیوانیش بەژدار بوو زۆر نا بەس باشتر لە ڕۆژانی تر.
ڕۆژی دوای گەڕی نەوە و
هەناسە------بەڵێ کاک فەر هەنگ؟؟
هەناسە----؟؟؟؟
هەناسە------کاک فەر هەنگ؟؟ لە خەت ماوی؟؟
فەرهەنگ-----بەڵێ بمبوورە
هەناسە----- ئەگەر بێ زارم کردوویت با بۆ جارێکی تر بێ باسە کەی پشتیوان.
فەرهەنگ-----تەواو باس نە ما
هەناسە----بۆ کاک نامۆ ئەی چیرۆکە کە؟؟؟
فەر هەنگ-----گەڕاینەوە لە ڕێگا بۆم دەر کەووت کە پشتیوان دەنگی زۆر زۆر خۆشە گۆرانی بۆ ئەووتین.
هاتنەوە مان وەک چوونمان نە بوو...زۆر خۆش بوو پێ کە نین و گۆرانی بوو.
شوان-----کاک نامۆ چیت لە خزمەکام کردووە وا 180 پلە گۆڕا
نامۆ-----اە من شێخ نیم نووشتەم بۆ کردوە هههههههههههه
پشتیوان------وایە وایە ههههههههههههههههههههه ئەکەی مە ملم بۆ ڕسقیش باشە هههههههههه
شوان-----سەیری ئەوو کەرەی پێشمانەوە کە ئەڵێی پاسکیل لێ ئە خۆڕێ دەستی لە سووکان بەر داوە
نامۆ-----کاک شوان ووریابە لە سەر خۆش ئە چن ؟؟ ووریا با کاک شوانننننننننننننننن.
هەڵگوورد------- نامۆ گیان؟؟؟؟ لە خوا بەزیاد بێ سەلامەتی !!؟؟
چاووم بە حاڵ بۆ ئەکرایەوە .....سەر ئێشەیەکم هەبوو هەر مە پرسە هەستم بە جەستەی خۆشم نە ئە کرد......بەس بە ئاستەم گوێم لە
دەنگی هەڵ گوورد بوو بانگی ئە کردم...ئەت ووت خەوە بۆیە زۆر زۆرم لە خۆ کرد و
نامۆ------هەڵگوورد گیان من لە کوێم؟؟؟؟
هەڵگوورد-----لە خەستە خانەی ماڵت ئاوا بێ پێنج ڕۆژە هاناووت بردووین دکتۆر ئەی وت ئێستە نا تۆزێکی تر ئەمرێ.
نامۆ-------ئەی کاک شوان و پشتیوان ؟؟؟؟
هەڵگوورد----کاک شوان باشترە لە تۆ ئەوو لە نهۆمی دووهەمە دەی خاڵە تۆ مووهمی لە چوارەمی .
نامۆ-----ئەی پشتیوان ؟؟؟
هەڵگوورد----خەمت نەبێ کەسمان ئاگادار نە کرد بەس براکەت ئەویش لێرەیە ئەوەتا لای شوان.
نامۆ---پرسیم ئەی پشتیوان؟؟؟
هەڵگوورد----وەڵا نازانم بڵێم چی !!
نامۆ-------ئەی پشتیوانننننننننننننننننننننننن ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
هەڵگوورد--------پشتیوان خوا عافوی کات و سەبووری کەس و کاری با تەوە
نامۆ---------چیییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییی
کۆتای بەشی 6 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-02 11:10:51)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی حەووتەم.............
هەناسە-----وایییییییییییییی پشتیوان مرد؟؟؟؟!!!
فەرهەنگ ------بەڵێ ئەوو مردوو منیش لە ناوەڕاستی ڕێگایەک دا بە تەنها مامەوە....هەستم ئەکرد وونم لە شوێنێکم نە کەس
ئەناسم نە کەسیش من ئەناسێ..کەسایەتی پشتیوان گۆڕان کاری یەکی زۆری خستە ژیانمەوە ڕاستی یەکم بۆ دەر کەووت کە ئازارە
شاراوە کان زۆر زۆرترن لەوانەی کە دیارن.. مرۆڤە کانی بەر سێبەری ژیان زۆر لەوە داماوو ترن کە پارێزراوو بن لە هەتاوی
بەگڕی قەدەرە شێتەکان.....ئەزانی خانم دەر گایە کم بۆ کرایەوە بەس نەم دەزانی چی چاوەڕێم ئەکات لەوودیو دەر گاوە....ئەوەی
کە ئەم زانی ئەوە بوو کە هێزێکی گەوورە زۆر لەهێزی خۆم گەوورە تر پاڵم ئەنێ بچمە ژوورێ.....ڕەنگە ڕووحی خێر
نەدیو ی پشتیوان بێ کە وەک خۆی رۆژگار خۆشی لێ حەرام کردبوو... بە ڕۆشتنی ژیانی خێزانێکی بۆ ئەبەد تاڵ و تفت کرد...ئا
ڕووحی ئەووبوو..چوونکە هەستم بە هەناسەی ئەکرد..کە زۆر پەرێشانانە هەناسەی ئەدا ئەت ووت بە هەوورازێکی سەختی بێ
کۆتای دا ڕێ ئەکات و خەوونی لە لووتکەدا چاوە ڕێ یەتی....خەوونی یان قە بری باوەڕ بکە نازیم نازام بەس ئەوەندە نەبێ زۆر
دڵگرانم زۆر.
هەناسە-----تووخوا بمبوورە کاک فەرهەنگ برینم کوولانیتەوە....لە بەژداری بابەتیش دام بڕانیت.
فەرهەنگ-------- نا خانم وا مەڵێ ئازار دەنگی و هەستی هەیە .....تۆ وەرە بۆ ئازارێکت بێ دەنگ بە مەیەڵە هاوار بکات و هانا
بۆ ئاخی سنگت بەرێ بزانە چۆن ئەبێتە بارانی تووڕەوو لە چاوانتا ئە بارێ..یان ئەبێتە بری نێکی قووڵ وەک ناخت.....ئازار
هەستی هەیە.
هەناسە------تێ ئەگەم...بەس کاک فەرهەنگ لە قسە کانتا لۆمەیەک لە خوودی خۆت بەدی ئەکەم گەر هەڵە نەبم ؟؟
فەرهەنگ-----لۆمە نا بەس بێ ویستی خۆم لەگەڵ قەدەرا کەووتمە کێشەوە ....ئەوو کاتە هەڵەیەکم لە ڕووداوە کانا ئە بینی
مەبەست وون بوو ...بە ڕێگایەکدا ئەڕۆشتم لە پڕ و بێ پێشەکی وەرچەرخانێکی سەیر ڕوویدا هەم لە خۆم و هەم لە ڕێگا
بەدەست خۆشم نەبوو..
چەند بڕیارێکم دا خۆ نە ویستانە بوو.
هەناسە...چۆن کاک فەرهەنگ؟؟
فەرهەنگ-----هەڵبەت من چەند شکانێک لە ئێسکەکانی سنگ و ئێسقانی ڕانی چەپێشم لە دوو لاوە شکابوو بۆیە ماوە یەکی زۆر
لە نەخۆش خانە مامەوە....لە دوا ڕۆژەکانی خەستە خانەم کاک شوان لە لام بوو.
نامۆ---کاک شوان هەواڵی ماڵی جوانە مەرگ .. ئاگات لێ یانە ؟؟؟
شوان------ بەڵێ کاک نامۆ ڕۆژ نا ڕۆژێ تەلە فۆن ئەکەم لە گەڵیان ڕێزیان بۆت هەیە
نامۆ------باشە نە ئەوان و نە من بۆ پەیواندی نیە من زۆر حەز ئەکەم قسە لە گەڵ دایکیا بکەم زۆر؟؟!!
شوان------ ڕاستی یەکەی زۆر داوای ژمارەی تەلەفۆنی تۆیان کردووە چەند جارێ دووبارەیان کردۆتەوە... بەس تۆ بارە
ئەندرووستیت باش نیە...هەر وەها!!
نامۆ---هەر وەها چی کاک شوان ؟؟
شوان----دکتۆر ووتی دووری خەنەوە لە هەموو هەڵ چوونێکی دەروونی ئەزانم ئەوان ئەت ووروژێنن منیش ووتم با دوای بخەین
جارێ .. کەی دەر چویت ئەووسا بە ئازادی ئەتوانی لە گەڵیان قسە بکەیت.
نامۆ---ئەمانە سەیرن گەر بۆ کارە ساتێک هەڵوێستێک بنوێنی چ بە خۆشی چ بە ناخۆشی ئەڵێن دەروونی یەن شێواوە !!!
شوان--- وانا... تۆ ئاگات لە خۆت نەبوو بەس بانگی( تنۆکی باران)ت ئەکرد..چەند جارێ دوو بارە بۆتەوە.....بەخوا ترساین خوا نە
خواستە تووشی شێتی بوو بێتی....دکتۆریش ئەی وت ئەوو کەسەی بۆ بانگ کەن ڕەنگە هێمن بێتەوە....خەریک بوو ئێمەشی
تووشی وەهم ئەکرد...وامان لێ هاتبوو گوومانمان ئەکرد کە ڕەنگە کەسێک بناسی بەوو ناوە...چەند ساڵە هاووڕێ ین پرسیارمان
ئەکرد کەسی وا هاووڕێت بوە یان ئەی ناسی .
نامۆ----ئەی دۆزیتانەوە؟؟
شوان----کێ مان دۆزی یەوە؟؟
نامۆ----(تنۆکی باران ) ئەڵێم
شوان-----هههههههههه چی یە نامۆ باش بویت و گاڵتەمان پێ ئەکەیت !!
نامۆ----نەبەخوا بەڕاستمە.
شوان-----کاکە نامۆ گیان تۆ ئێستە ئیسراحەتی خۆت بکە دوای باسی ئەوو تنۆکەش ئە کەین.
ئەوو ساتە کاک شوان قسە کانمی وەک ووڕێنەیەک وەر گرت بەس من مەبەستێکم هەبوو لەوو پەڕێ هۆشیاری خۆمەوە پرسیم.
هەناسە...ئاخر چۆن کاک فەرهەنگ هاووڕێکەت پێش پرسیارە کە باسی هەندێ شتی کرد کە گوومانی وو ڕێنە درووست ئەکات
بمبوورە وا ئەڵێم.؟؟!!
فەرهەنگ----بە پێچەوانەوە خانم... هەڵبەت من ئەم زانی کە ( تنۆکی باران ) کەسێکی زۆر گرنگ بووە لای جوانە مەرگ بە
ڕۆشتنی ئەوو نیوەی چیرۆکەکە کەووتە لای (تنۆکی باران ) منیش سەرە تا وا تێ گەشتبووم کە ڕەنگە جوانە مەرگ هەمان باسی
بۆ کاک شوان کردبێ بە پێ ی ئەوەی خزمن و لای کاک شوان ئەژیا......بەڵام بە قسە کردنەکەی کاک شوان بۆم دەر کەووت کە
ئاگای لەوو چیرۆکە نیە منیش تا بە تەواوی دڵنیابم ئەوو پرسیارەم لێ کرد.
هەناسە-----کەواتە ڕێگە داخرا بۆ گەشتن بە چیرۆکە کە بە تەواوی و بێ هیوا بووی لە وەی کە نیوە کەی تر بزانی ؟؟
فەرهەنگ----- لە ڕێ ی کاک شوانەوە بە ڵێ .
هەناسە-----کەواتە بیرت لە ڕێگەی تر کردەوە ؟؟
فەر هەنگ-----ئەوو کاتە نا بەس دوای ناچار بووم کە لە ڕێگەیەکی ترەوە هەووڵ بدەم بە تایبەتی ئەوو ڕۆژەی کە شتە کانیان بۆ
هێ نام.
شوان------ کاک نامۆ من ڕێت پێ نادەم بگەڕێی تەوە ماڵی خۆت هەر هیچ نەبێ لێرە من و هەڵگووردی لێ یە.
نامۆ------ ئێستە زۆر باشم لەوە زیاتریش ماندووتان ناکەم تۆ و هەڵگوورد.
شوان-----ئەوو قسە یە چی یە ئەی کەیت ئێ مە هاووڕێ ی یەکین کابرا.
نامۆ------زیاتر تۆ و هەڵگوورد چاوی منن.... بەس زۆر پەلەمە بگەمە کتێبخانەوو کۆمپیتەر و شتە کانم هەموی بیریان ئەکەم
بێ زاریش نابم چوونکە نوو سی نێ کی زۆرم لە پێ شە تەواوی کەم با جارێ حەیای پاسپۆرتی ئێس بەرم پێش ئەوەی جی یەکە
دەر چێ چوونکە ئەزانم ئەویش هەمان کێ شەیە هەردووکیان منداڵی یەک سکن بۆیە ئەویشم لە ڕێ یە.
شوان----کەواتە بەردەوام ئە بیت؟
نامۆ----ئەی چۆن ئەم وەزعەی ئێستەشم لە بەرژەوەندی خۆمایە کاتێکی زیاتری بۆ خووڵقاندم.... ئەرێ باش بوو وەبیرم هاتەوە
جانتا کەم کوا ؟؟؟
شوان----ئەی ئەوە نیە لەوی یا !!
نامۆ----- ئەوە یان نا ئەوە کەی تر کە نووسی نە کانمم تێ کردبوو...ئەوو جانتا بچووکە کە؟؟؟؟
شوان----- ئەها ئەویش لێ رەیە بەس .
نامۆ----- بەس چی ؟؟؟
شوان---نازانم هی منە یان تۆ خوێ ناوی بوو بو بەخوا خەریک بوو فڕێ شی بەم بەس هەڵگوورد نەی هێشت ووتی با خۆی فڕێی
بات ئەوە تا لە بەلکۆنە کە دام ناوە بەخوا بە کەڵکی هیچ نەماوە.
نامۆ-----ئەوو هەموو زەرەرە کردمان ماوە تەوە سەر ئەوە هەر چەندە نووسینی بابەتی پاسپۆرت هەمووی لەوو جانتایەدا بوو
کۆپی یەکی شم نە کردوە...
شوان---- وەک ووتت لە چواوو ئەوو زیانە گەوورەیەی کردمان ئەوە هیچ نیە...با بچم بۆت بێنم
کە بۆی هێنام لە پێشەوە تۆزێکی دڕا بوو بە دوو دووگمە دا ئەخرا ئەوانیش هەر لە جێی خۆی نە مابوو لە ناوەوە خانە خانە بوو
کاغەزم تیا دا نابوو...هەندێکیان خوێنەکە پێوەی ووشک بوو بوەوە چەند پەڕە یەکیان توانای ئەوەت هەبوو بیخوێنیتەوە .
کەدایە دەستم زۆر سەیر بوو شتێکی پشتیوانم بیر کەووتەوە..
هەناسە...چیت بیر کەووتەوە کاک فەهەنگ؟؟
فەر هەنگ----کاتێ ئەوەی لەسەر سەفارەت نووسی بووم کە تەواو بووم دامە دەست پشتیوان کە بیخاتەوە جێی خۆی بەس زۆری
کرد بۆی دانەخرا چوونکە کێشەیەکی هەبوو دووگمەکانی ئەبوایە بەلای چەپا مەیلانت بکردایە ئەووسا ئەچووە جێی خۆی.
منیش کردمە گاڵتە ووتم بم مەرێ نات ناسێ بۆیا دا ناخرێ...
ڕەنگە خوێنی ئەوو بێ ووشە کانی بەخەوی منداڵێکی ساویلکە ئەزانی بۆیە بەخوێنی خۆی سڕی یەوە.
هەناسە---کەواتە بەردەوامی لە نووسینی بابەتەکەت ئەوو کارەساتە ڕای گرت و کردی یە بیرۆ کەیەکی نەزۆک؟؟
فەر هەنگ---بیرۆکە کە ماو و نووسی نە کەش ئەوو ڕوو داوە ڤاکتەرێکی بەهێز بوو بۆ بەردەوام بوونم.
هەناسە--- تێ نا گەم بابەتی پاسپۆرت گەر ڕاگری ئەوە مردنی بیرۆکە کە نی یە؟
فەرهەنگ---وایە گەر ڕووکەشانە بڕوانی تە بیرۆکەکە بەس واک پەیام هەمان پەیامە هەمان ئازار هەمان وون بوون....من
سیاسەت بە فرمێسکی تیمساحی ئەبینم ...چوونکە ڕاستی و درۆ ناتوانی جیاکەیتەوە.. بوو نەوەرێکە هیچ یاسایەکی ئاسمانی و
ئەخلاقی نایگرێتەوە....پاسپۆرتی عراقی بەشێکە لەوو شانۆ گەری یە کە پێی ئەوو ترێ سیاسەتی نێوو دەووڵەتی...هاووڕێ
بەدوو کەووتنی ئەوو کاروانە پایز ئاسا گشت گەڵاکانی بیروو باوەڕت هەڵ ئەوەرێنێ....بڕوانە ڕۆژانی بێ ڕە شەبا .. ئەوو
ڕۆژانەی ئێمەی کوورد خەوونمان خەوونی جووتیارێک بوو کە لە ژێر چنگی دەرە بەگا ڕزگاری بێ....باوەشی بۆ مەرگ ئەکردە
وە تا تەسلیم ژیانێ کی سەر شۆڕی نەبێ...ئەی ئێستە لەم وەرزی جیهان گیری یە و وون بوونی کۆمەڵ لە لینکی کۆمپیتەر و
نۆکەی مۆبایل و هەڵپە کردن بۆ ناسنامەی بیانی.....هەمان خەوونە.... هەمان مرۆڤ......هەمان ئازار.....هەمان ژێر دەستی هیچ نە
گۆڕاوو هیچیش نا گۆڕێ گشتمان ئەزانین کە باڵندەی سەر شانی جەلادمان هەڵ فڕی و نیشتەوە لەسەر سنگیی پسوولەی ڕێپێدان
بە سەفەر...هەر هەمان باڵندەیە چنگی لە دیکۆمێنتی ئەنفال و تاوانە کانی تر....ئاواش شەڕی لەسەر ئەکەین و بگرە بەرتیل و زۆر
جار دەستیش ماچ ئەکەین بەس دەستمان کەوێ.
هەناسە----کەواتە گەشتیتە ئەوو باوەڕەی کە ئەوە یاری یەکە لە دەرەوەی ویستی کۆمەڵ ئەکرێ..تۆش ئامادە نیت ..لەوو ناوەندەیا
بەژدار بیت؟؟
فەر هەنگ---- بە پێ چەوانەوە هاووڕێ بە ویستی کۆمەڵە بەس کۆمەڵێک کە یادگەی کوێر نە بوو بێتەوە...ئێمە یادگەمان تووشی
نەخۆشی بووە بۆیە بیرمان نایەت نیوەڕۆ چیمان خواردووە.
هەناسە---کەواتە پەشێمانیت هۆکاری نەزۆکی بیرۆکەکە نی یە ؟؟؟
فەهەنگ--- بێ گوومان نەزۆک نی یە...بەس زەمەن چاوەڕێ ناکات... ئەزموونیش لەم هەراوو هووریایەدا گەشە ناکات ئەمرێ
من خوازیاری کەی خوودایەکم هاووشێوەی ( گاندی بێ ) بەسە میلەت ڕاپەڕێ .. بەسە
هەناسە----کەواتە بەردەوام ئەبی بۆ تیمار کردنی ئازارە کان بەس بەشێوە یەکی تر.؟؟
فەرهەنگ.. ئافەرین خانم پشتیوان بووە زەنگێکی مەترسی کە بە چیرۆکی پەردەی لەسەر تاوانێکی گەوورە هەڵدایەوە ..کە
ئەکرێ و کەس هەست بە مەترسی هەرەسی کۆمەڵ ناکات....خانم سنوور ئێستە لە لێواری ووڵاتا نیە ... سنوور لە ژوورە کانی
عەقڵدایە...داگیر کردنی زۆر ئاسانە کە خاوەنی بەکاری نەهێنێ....!!!!!
هەناسە----کە واتە تەواوو ڕات گرت بابەتەکەی ماوە یەک خۆتت بۆ ماندوو کرد؟؟
فەرهەنگ-----بەڵێ...ئەووم ڕاگرت و (تنۆکی باران )م دەست پێ کرد
هەناسە---زانیم پشتیوان بووە ئیلهامی پرۆژەی تازەت....ئێ
فەرهەنگ----لێت ناشارمەوە کە سەرە تا ویستم ئەوو بکەمە پاڵەوانی بابەتەکەم.. بەدوو حەقیقەتی پشتیوان کەوو تبووم...بەس بە
ناسی نی ( تەنیایی ) گەوو رەی کێ شەکەم بەدی کرد تێ گەشتم پشتیوان بۆ مات بوو بۆ ووڵات و خۆشەویستەکانی جێ هێشت و
لە غووربەت دا ژیانی جێ هێشت .
هە ناسە--- ئەوو تەنیای یە هاووڕێ کەی پشتیوان نی یە؟؟
فەرهەنگ----بەڵێ ئەوو بوو .... لەدوای گەڕانەوەم بۆ ماڵی خۆم..... یەکەم کارم کۆکردنەوەی هەموو ئەوو شتانەی پەیوەندی بە
بابەتی پاسپۆرتەوە هەبوو کردمە کارتۆنێکی بچووک و هەڵم گرت و سپاردم بەوو دووعایانەی کە دایکی بێ ئاگا لە کۆچی کووڕی
ئەی کات بۆ کووڕە کەی.
یەکەم هەنگاووم نا وو چوومە هەمان چات کە دوا شەوو لە گەڵ پشتیوان چووین.
هەناسە----- کەواتە چاتت کردە ڕێگە بۆ بەدەست کەووتنی ئەوو حەقیقەتە؟
فەرهەنگ---بەڵێ تاقە ڕێ گە بوو بۆ گەشتن بە ڕاستی و باری تەندرووستیم زۆر لەبار بوو کە لە کۆڵانە تاریکە کانی چات
(تنۆکی باران )بدۆزمەوە......هەر بە هەمان ناوی دوا شەوو کە چووین بۆ چات چوومە چاتی ( خەیاڵ )
هەناسە---بە ( ئازاری شەوو ) وایە ؟
فەر هەنگ---- بەڵێ بە (ئازاری شەوو ) چوومە ناوو ئەوو چاتە.....یەکەم ژوور ژووری گۆرانی بوو کۆمەڵێک دەستی بەرز و
کۆمەڵێک گوێگر و کۆمەڵێک بەس ناویان لەوێ بوو ....ڕەسمی گووڵ و ڕەسمی سەیروو سەمەرەیان ئەخستە پانتای ڕوومە
کە ..من
هەمان ڕێگەی ئەووم گرت بەڕوومەکانا تێ ئەپەڕیم و چاووم ئە گێڕا بۆ ئە تاقە کەسەی کە پێی ناسانم ئەویش (تەنیا ) بوو نەم
دۆزی یەوە... چوومە ڕوومی بابەت و لە وێ جێ گیر بووم ... بە منەوە 26 کەسی لێ بوو هەر یەکەوو بە ناوێکی سەیر... بەس
ئەم ژوورە تایبەت مەندی یەکی هەبوو .. هەستت ئەکرد کە ئەیانەوێ یاسا یەک جێ بە جێ بکرێ.
ئەوو شەوە باسی کۆچی لاوانیان ئەکرد بۆ هەندەران....کۆمەڵێکی زۆر دەستی بەرز بوو ئەوەی بە میک بە ژداری نەدە کرد
بە نووسین بوونی لە ڕوومی بابەت ئەسەلماند زوور بەی هەرە زۆری ..بە منەوە چەند ناوێک بێ دەنگ بوو.....
ماوە یەک گوێم گرت بەرە بەرە حەزی بەژدار بوون درووست ئەبوو لام.....بەس لەبەر ئەوەی شارە زایم نە بوو زۆر لە نووسی
نی لاتینی دوورە پەرێز بووم ....ئەوانەی بە میک قسەیان ئەکرد ...هەندێ جار نووسینەکانی ڕوومیان ئە خوێندەوە سەرنجم دابووە
ئەوە و لای خۆم ئەم نووسی کە هەندێ وشە چۆن ئە نووسرێ.
چاوەڕێم زۆر کرد نە هات ماندووی زۆری پێ هێنام چووم نووستم....ڕۆژی دوای هەما ن شت دووبارە بووە وە بەس ووردە
ووردە بەژداریم ئەکرد بە نووسین..لێت ناشارمەوە تا 6 شەوو نەهات من مەبەستی چوونم بۆ چات خەریک بوو لەبیر ئەکرد.
بێ ئەوەی هەست بە خۆم بکەم کاتێکی زۆرم بەسەر ئەبرد لە چات...تا ڕۆژی 6 باسی دیمووکراسی ئەکرا ...نامەیەکی تایبەتم بۆ
هات کە لە چات پێی ئەوو ترێ ( pm ) زۆر سەیر بوو.
لووتکە----سڵاوو ئازیزم
ئازاری شەوو----سەر چاوو بە ڕێزم
لووتکە----زۆر بێ ڕەحمی ئەزانی بزانە دوو مانگە هەر هەواڵیشمان ئە پرسی ...خۆ ووتم لێرە نات بینمەوە بەس لە (یاهۆ ) ئەکرا
سڵاوێک بنێری؟؟!!
ئازاری شەوو---بمبوورە نازانم باسی چی ئە کەیت....لەوە ئەچێ بو هەڵەدا چووبی من ئەوو کەسە نیم بەدووی ئە گەڕێیت !!
لووتکە----چی یە( پشتیوان) نام ناسی من( تەنیا)م
کۆتای بەشی 7 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-02 14:32:30)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی هەشتەم.............
هەناسە---کەواتە ( تەنیا ) بە هەواڵی کۆچی پشتیوانی نە زانی وە؟؟؟
فەرهەنگ----نەخێر نەی زانی بوو....منیش خرابوومە نێوان دوو هەڵ وێست!!!.. یان هەواڵەکەم پێ بووتایە و بەردەوام بوونم لە
گەڕان بەدوو (تنۆکی باران ) بدە مە دەست نادیار!!! یان وەک کردم کە وەک پشتیوان ئەوو ڕۆژە گفتۆگۆی لە گەڵ کردم !!! کە
زۆرم لە خۆم کرد یان ئەوو لە بەر کەمی دەر فەتی خۆی هانی داموو ئەوو ڕێگایەی لێ کردمە تاقە ڕێ گا.
هەناسە---بەس بمبوورە پاساوو بۆ شاردنەوەی ڕاستی نیە؟؟!! سەیرم لێ دێ تۆ ئەوو ڕەفتارەت کرد !!!!
فەر هەنگ----ڕاست ئەکەیت پاساوو بۆ شاردنەوەی ڕاستی نیە بەس پاساوو هەیە بۆ شاردنەوەی ڕاستی بۆ کاتێکی دیاری کراوو
چوو نکە زۆر جار پەلە کردن لە دەر خستنی ڕاستی ....نزیک کردنەوەی مەرگی ئەوو ڕاستی یەیە.....هەر چەندە بەراووردە کە نا
بەرام بەرە بەس ( نموونە ئەووترێ بەس بەراوورد ناکرێ )....کاتێ پێغەمبەری خوا پەیامی ئاسمانی بۆ هات چەند وەستا هەتا
دەری خست ئەوو ڕاستی یەی کە پێی بوو ....
هەناسە......وەک ووتت بەراوورد ناکرێ ....بەس !!!
فەر هەنگ-----ئەزانم بێ زاری کردی ئەوو ڕەفتارەم....بەس دوای گێڕانەوەی.... ڕەنگە بگۆڕێیت و هاوو هەڵوێست بی لە گەڵم
یان.. من ئەگەمە ئەوو خاڵەی کە چۆن داوای لێ بووردنم لەوو کرد....ئاواش لە تۆی ئە کەم ....
ئازاری شەوو----کاک تەنیا تۆەت؟؟؟
لووتکە--- بەڵێ پشتیوان گیان من ..زۆر بادواتا گەڕاوم بەس نەم دۆتزیتەوە خەمم لێ هاتبوو نەتوانم وەعدی خۆم بێ نمەدێ
ئازیری شە وو---کاک تەنیا من... من نامۆ م !!
لووتکە....ئەزانم ئەی تۆ پێت نە ووتم دوا جار کە قسە مان کرد کە لە خۆشەویستی هاووڕێ یەک بە ناوی نامۆ دێیت هەر چەندە
زۆریش بۆ ئەوو ناوە گەڕام......بەس نەم دۆزی یە وە ارە ئەحواڵی بپرسە و ڕێزم بۆی هەیە .
ئازاری شەوو...کاک تانیا !!!!!!!!!!!!!!!!
لۆتکە....من کاتم زۆر نیە ڕەنگە ئەم ڕۆ دوا جار بێ قسە بکەین..بۆیە گەر کاتت هەیە ..؟؟ با ..باسە کەت بۆ تەواو بکەم
تۆ شتی خۆتت پێ ووتم ..منیش بەڵێنم پێی دایت کە چیرۆکی خۆمم بۆت باس کەم....ڕەنگە دوا باس بێ
ئازاری شەوو---بۆ کاک تەنیا دوا جار ئەبێ ؟؟؟
لووتکە---پشتیوان گیان منیش بڕیارم دا بگەڕێ مە وە .
لووتکە----ئەرێ لەوەتەی گەڕاویتەوە کووردستان وا ووتم دڕەنگ وەڵام ئە یەیتەوە خەتی کووردستان خاوە ئەزانم بەس نووسینت
گۆڕاوە ناشێ ئاوو هەوای ئەوێ بێ ؟هههههههههههه
ئازاری شەوو---هههههههههههههههههه ئەبێ کە تۆش هاتیتە ئێرە وات لێ دێ ههههه
لووتکە----دوای ناوو نیشانی خۆتم بەرێ چوونکە لێرە هەموو شتێکم کۆتای پێ هێنا و ژیانی تازە دەست پێ دەمەم......حەز ئەکەم
بت بینم لەوێ ئەوەی باسمان کرد.. دەستی پێ دە کەین .... بەس من سەر پەرشتی ئەکەم تا زانکۆ تەواو ئەکەیت..دەی دوای باسی
ئەوە ئەکەین ..من لەگەڵ باووکت قسە ئەکەم وو پڕۆژەکەی تێ ئەگەیەنم.
ئازاری شەوو----زۆر سووپاس کاک تەنیا بۆ هەڵوێستت.
لووتکە----نا گیانی من من حسابی برای بچووکی خۆمم بۆ کردویت....ساڵانێکی زۆرە لە دەرەوەی ووڵات ئەژیم کاتی ئەوە
هاتووە لە ووڵاتی خۆما خزمەتێک بکەم....ئەرێ با واز لەوە بێنین کە گەڕامەوە لەگەڵ باووکت قسە ئەکەم ... ئێستە من حەز ئەکەم
وەڵامی ئەوو پرسیارەت بە مەوە کە هەردم لە منت ئەکرد و بزانی من بۆ ڕێم کەووتە چات.
ئازاری شەوو----زۆر سووپاس ئەرەوەڵا تامەزرۆم بزانم چی وای لێ کردی بێی تە چات.
فەرهەنگ-----خانم ڕێڕەوی باسە کە بێ ویستی خۆم وای لێ هات....ئەوو بەڵێ نێ کی بە پشتیوان دابوو زۆر حەزی ئەکرد بی
هێنێتە دی......منیش تاقە داوی چیرۆکەکەبوو نەم ئەویست لە دەستم دەر چێ....کۆپی شم کرد بۆ ئەوو ڕۆژەی هاووشێوەی ئێ ستە
کە هەر هیچ نەبێ هە ڵەکەم بە شێوەیەک گەوورە نەبێ کاری گەری لەسەر کەسایەتیم هەبێ ئەوە تا
lotka_ *: slaw azizm
azary_shaw: srar chaw barezm
lotka_ *: zor bera7my azany bzana 2manga har hawalishman aprsy..xo wtm lera natbinmawa bas la (yaho) akra slawe bnery??
azary_shaw: bmbura nazanm basy chii akaet !!! lewe ache be halada chobe !!mn ueww kese nym badwe agaret !!
lotka_ *: chia pshtiwan namnasy mn tanyam
azary_shaw: kak tanya toet !!!???
lotka_ *: bale pshtiwan gyan mnm.. zor badwata garawm bas nam dozitawa xamm le hatbw natwanm wa3di xom benma dy
azary_shaw: kak tanya mn ... mn namo m!!!??
lotka_ *: azanm ai to pet nawtm dwa jar ka qsaman krd ka la xoshawisty hawreiak ba nawy namo deit harchanda zorish bo aw nawa garam bas nam doziawa are a7wali bprsaw rezm boi haya
azary_shaw: kak tanya !!!!!!!!!!!!!!!!!!
lotka_ *: mn katm zor nia ranga amro dwa jar bet qsa bkain..boia gar katt haia..?? ba.. basakat bo tawaw bkam to shty xott pe wtm.. mnish balenm pedait ka chirokeky xomm bot bas kam..ranga dwa bas be
azary_shaw: bo kak tanya dwa jar abe???
lotka_ *: pshtiwan gyan mnish briarmda bgaremawa
lotka_ *: are lawatay garawitatawa kurdstan wa wtm drang walam adaitawa xaty kurdstan xawa azanm bas nosint gorawa nashe aw u hawai awe be ? hhhhhhh
azary_shaw: hhhhhhhhhhaby wabet katosh hatetawa har wa anosethhhhhhhhhhhh
lotka_ *: dway nawnishani xotm bare chunka lera hamu shtekm kotay pe henaw zhiany taza dast pe dakam ...7az akambt binm lawe awai basman krd ...dasty pebkain..bas mn sarparshty akam ta zanko tawaw akait..day dawy basy awa akain..mn lagal bawkt qsa akam w prozhakai te agaianm
azary_shaw: zor supas kak tanya bo halwestt .
lotka_ *: na gyani mn mn 7saby bray bchuky xomm bo krduit..salaneki zora ladaraway wlat azhim katy awa hatwa lawlaty xoma xzmatek bkam..are ba waz lawa beninn ka garamawa lagal bawkt qsa akam..esta mn 7az akam walami aw prsiarat bamawa ka hardam la mnt akrd w bzany mn bo rem kawta chat
azary_shaw: zor supas..ara wala zor tamazrom bzanm chii wae le krdy beta chat
هەناسە-----ئەوە چی یە کاک فەرهەنگ بەخوا مەبەستم ئەوە نیە من باوەڕ بە تۆ ئەکەم ئەزانم چۆن کەسێکی بۆیە وام ووت من
وەک هاووڕی یەک دوام لە گەڵت....زۆر داوای لێ بووردن ئەکەم زۆر.
فەرهەنگ-----نا خانم من دڵ گران نیم ئەزانم ناخۆشە بەس من ئەوو ڕاستی یەم شاردەوە تا ڕاستی یەکی زۆر لەوە گەوورە ترم
دەست کەوێ...ئەگین خۆی لە خۆیا لە خانەی درۆ و هەڵ خەڵەتاندن دا ئەبی نێ تەوە!!
هەناسە----هەڵ بەت وایە......بەس هۆ کارە کە کە ئاشکرا نە بوویت لای پەلەی ئەوو بوو یان کەسایەتی پشتیوان ڕەنگە بەس گوێ
گر بوو بێ لەم هاووڕێ یەتی یەدا و نەبوو نی تایبەت مەندی تا پێی بناسرێتەوە؟؟؟
فەرهەنگ----من هەدووکیانم خستبووە بەر چاوو تا ئەوو بەردەوام بێ و بە دڵنیای یەوە چیرۆکی خۆیم بۆ باس بکات.
لووتکە------پشتیوان گیان تۆ باسی خۆت کرد منداڵیت لە کەش و هەوایەکی ئارام و خانەوادەت هەبوو بوون ؟؟
ئازاری شەوو---- بەڵێ وایە.
لووتکە-----بەس من بە پێ چەوانەی تۆ وە بووم.....لەبەر ئەوەی بابم پێژمەرگە بوو سەرە تای درووست بوونم تا تەمەنی2 ساڵی
جێ گیر نە بوین هەردەم لەم گووند بۆ ئەوو گووند ..ئەیان گواستی نەوە.....
لەدوای هەرەس بابم مەنفای هەڵ بژارد وەک لەوەی بچێ تە هەندەران وەک زۆر لە هاووڕێ کانی......نەفی یان کردین بۆ بیابانی
باشوور لە( نووگرە سەلمان)منیش وەک هەموو کەسێک هەندێ شتی منداڵی لە یادگەما هەیە بەس من ئۆردووگاوو خەڵکانی نامۆ
دێنە بەر چاووم...زۆر شت هەبوو نەم دەزانی...ئایا بۆ ئێمە دەست بە سەرین بۆ وەڵام نە بوو کە سایەتی بابم وەک هەموو ئەوو
باووکانە بوو کە لە ووڵاتی باووک سالاری یا ...ئەژیان ئەوەی کە بیرم دێ وو لە یادگەم قەت ناڕوات ئەوو کاتە ی ئەمەنم 6 ساڵ
بوو...لە یەکێ لە شارە کانی باشووری عراق ئەژیاین....باسی کووردستان ئەکرا بەس وەک بەهەشتێک ئەهاتە بەر چاووم کە زۆر
خۆشە بەس گەشتن پێی مەحاڵە .....
ئازاری شەوو----ئەوە ڕاستە هەندێ شتی منداڵی ئەمێ نێتەوە و قەت بیرت ناچێ ؟؟!!
لووتکە-----بێ گوومان بەتایبەتی وەلا نانی پرسیاری منداڵ لەوو تەمەنەدا چوونکە ڕاستەوو خۆ کاری گەری ئەبێ لەسەر
کەسایەتی ئەوو منداڵ بۆ دوا ڕۆژ....بیرم دێ هەردەم ئەوو پرسیارەم ئەکرد بۆ ئێمە لە ووڵاتی خۆمان نین بۆ هاووڕێ کانم گشتی
عەرەبن...بەس وەڵام پرسیارە کەمی زیاتر گەوورە ئەکرد( ئێمە کووردین بۆ یە ) واتە بوونت هەڵەی تیایە مادەم کووردی کەواتە
ژێر دەستی زۆر سەیر بوو بەلامەوە ئەوو کاتە!!!!
هەر لەبەر ئەوەش بوو دوای چوونم بۆ قووتابخانە هەردەم هەووڵم ئەدا نەزانن کووردم چوونکە وا تێ گەشتبووم کە بوونت وەک
کوورد واتە کەسێکی لەژێر پلەی ئەوانی ترەوە منیش ئەوانم وەک خۆم ئەبی نی بۆیە ئەوو دەر فەتەم نە ئەدا کەم تر بم.
ئازاری شەوو-----باشە ئەم تێ گەشتنەت باووکت ئاگادار بوو؟؟؟؟
لووتکە-------هههههههههههه بۆ ئێستە باووک هەووڵ ئەدا بزانێ مندا ڵە تەمەن 7 ساڵی یە کەی چۆن بیر ئەکاتەوە و چۆن
ئەڕوانێتە چواردەووری یان لە قووتابخانە چی کردووە ئەمڕۆ یان زۆر شت ----تۆش باسی ئەووسا ئەکەیت !!!!
ئازاری شەوو-----بەخوا ڕاست ئەکەیت....وا ئەزانن کە مندال درووست کردن بەس تێر کردنی و جلوو بەرگە نازانن هەستیار
ترین پڕۆژەیە...زۆر بەداخەوە.
لووتکە----نیوەی منداڵیم لەوو نا حاڵیبوو نەدا بەسەر برد....نیوە کەی تریشی لە کووردستان کە گەڕاینەوە..
ئازاری شەوو-----بەڵێ لە دوای دەست پێ کردنی جەنگی نێوان عراق و ئێران بە سێ ساڵ گەڕاینەوە چوونکە دەسە ڵات هەموو
سەرنجی لە سەر ئەوو شەڕە بوو کە نابوو یەوە لەگەڵ دەسەڵاتی تازەی ئێران...بۆیە ئازاد کراین بەوەی لەوێ بژین واتە
کووردستان یان بمێ نینەوە لە شوێنی خۆمان..
ئازاری شەوو-----بێ گوومان کووردستانتان هەڵ بژارد ؟؟
لووتکە----بە دڵ نیای یەوە خەوون بوو بۆ من کە بگەڕێی نەوە بۆ ئەوو شوێنەی کە کەس و کارمانی لێ یە.....ئەوو ڕۆژەی کە
ماڵمان پێچایەوە ئەوو خەڵکانەی ئەمان ناسین بۆ ماڵ ئاوای هات بوون بەڕاستی خەڵکانی تیابوو کە زۆر یار مەتیان دابوین و باش
بوون لە گەڵمان..باووکم سەیارە یەکی بار هەڵ گری بە کرێ هێ نابوو بەس بچووک ها چوونکە زۆر هەژار بوین....لە پێشی
سەیارە کە لە سەر کۆشی دایکم دا نیشت بووم کە کەوو تینە ڕێ ئەم ڕوانی یە ئەوو شە قامەی کە لە گەڵ چاوو کردنەوەم و تێ
گەشتنم بە چواردەوور هاووڕێ م بوو لە لایە کەوە پێم ناخۆش بوو وام ئەزانی شتێکم بەزۆر لێ ئەسەنن ئەویش مندا ڵیمە ئەوە بوو
دڵم پڕ بوو لە گریان ... هەتا لە شار دەر چووین من هەر فرمێسکم ئەڕشت.
ئازاری شەوو----سەیرە ئەی خەوونت نە بوو کە بگەڕێیتەوە کووردستان ؟؟؟
لووتکە----با ئەی چۆن بەس دەست بەردار بوون لە یادگاری منداڵی زۆر ئاسان نیە بەتای بەتی ئەوو کاتە من کە هێندە هەژار
بووین تاقە سامان کە هە مان بوو بێ خەوون و یادگاری بوو..
ئازاری شەوو----تێ ئەگەم وایە.... ئەرێ بەڕاست ....بۆ چ شارێک گەڕانەوە ؟؟
لووتکە-----بۆ سلێمانی ئەی پێم نەووتویت خەلکی ئەوێم ؟؟؟؟
ئازاری شەوو-----کەواتە ئازاد کرابوون لە کووردستان لە کوێ دانیشن ؟؟
کۆتای بەشی 8 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-02 14:45:51)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی نۆهەم.............
لووتکە--------بەڵێ ئازاد بوی ن و ئازاد نەبوین !!! ئازادبوین لەهەرشوینێکا جێگیر بین....بەس هەژاری ڕێگای یەک شوێن و
یەک جێگای بۆ دانابوین ..ئەویش لەی خزمان..من کەسیانم نە ئەناسی ....زۆر بوون ...کە لە پڕ بوونە خزم لام بوو نە کەس بۆ مان
ئازاری شەوو------ئەوە هەواڵێکی خۆشە کە ئەم جارە لەناوو کەس و کارتانا جێ گیر بوون ....هەڵبەت یاری دەرتان ئەبن.
لووتکە-----بەڵێ بە ڕووکاش وا بوو بەس لە ناوەوەکا پڕ بوو لە ڕق و تانە و هەڵە هەڵواسراوە کانی ڕابووردوو...پڕ بوو لە
حەقیقەتی درۆ لە درۆی حەقیقەت لە هەدووکیان....نا.. هەچواریان...نا.. ژمێرێ چوونکە زۆر بوون....
ئازاری شەوو-----کەواتە نا تەبای لە نێوان کەسانی خوانە وادەت ؟؟؟
لووتکە-----ئەوە بەشی بابم بوو .....بەشی دایکم تایبەت تر بوو....بە ڕووکاڵ زۆر شیرین و بە ناوەڕۆک شەرمێکی گەوورە
بەسەرما ئەباری بەرام بەریان ..نازانم بۆ...کەسانێکی نامۆ بوون سەرە تا بەس لە ناوو ئەوانا بەشی دووەمی منداڵیم بەسەر برد
هاوو تەمەنی منی زۆر تیابوو لە خزمەکانی دایکم ڕەنگە ئەوە هۆکارە تێکەڵ بوونم بووبێ بەوان....
ئازاری شەوو-------ئەی خزمانی باووکت ؟؟؟؟
لووتکە------خزمانی باووکم بە بێ ویستی خۆمان بوینە بەشیک لەوو چیرۆکە کۆنە تازەیە .....دوور کەووتینەوە لەوان زۆر
دوور بە شێوەیەک هەستت بە بوونیان نەدەکرد !!!
ئازاری شەوو ------کەواتە منداڵیت لەناوو خزمانی دایک تدا سەرە تای بەشی دووەمی چیرۆکە کەیەتی؟؟
لووتکە------- بەس کێ شە دەستی پێ کرد یان هەر هەبوو بەس ئەمجارەیان دیار تر بوو....چوونکە دایکم بە تایبەتی لە ناوو
کەسووکاری خۆیدا بوو بۆیە کێشە کانی نێوان ئەوو باووکم قەبارە یەکی گەوورە تری هەبووو...جاران دایکم هەردەم پەڕۆی سپی
تەسلیم بوونی هەڵ دەکرد لەبەر نەبوونی پشتێ یان ماڵێک ڕووی تێ بکات.
ئازاری شەوو-----گەر بەم شێوە یە بێ کەووتە تێنە گەشتن هۆکاری نە گۆنجانە کەیان بووە ....ڕێی تێ ئەچێ کە کێشەی بابت
لە گەڵ کەس وکاری خۆی ڕەنگ باتەوە لە کەسایەتی ئەوا دواتر بەرشێوەیەکی تر دەری ئە بڕێ.؟؟!!!
لووتکە------گەر ئەم گێڕانەوەیەم 15 ساڵ لەمەوو بەر بایە ڕەنگە باسی باووکم بە شێوەیەکی تر بایە ....هەووموو ئەوو
ئازارانەی کە لە بری یاری و پاسکیل و جۆلانێ ئەی بەخشی ییە جەستەم...ئەوو ئازارانە ئەدوا نەک من....ترسی شەوی تاریکی
هەڵ هاتنم لە دەستی ...ترسم ئەدوا نەک من....ئەوو منداڵانەی گەڕەک کە منیان ئەدی کبریائم لەژێر پێی بابی تووڕەم وورد ۆ خاش
ئەبوو...ئەوو منداڵانە ئەدوان نەک من....دیواری ماڵ سەربانی خۆمان و دراووسێ شاهدی هەڵهاتنم بوون لەدەست لێدان و هەندێ
جاریش هیچ....ئەوانە بۆیان باس ئەکردی ..نەک من......ئەوو هەموو وەرزە زستانە کە هاووڕێ ی بوم و هاووڕێم بوو ئەوو
کلووە بەفرانەی لەسەر کووڵمم بە هێمنی ماچی فرمێسکمی ئەکردوو دڵنەوای ئەدامەوە..... وەرزی بەفر باسی ئەکرد بۆت کە هێندە
دڵی پێم دەسووتا نەعلەتی لە خۆی ئەکرد کە ساردە....گەرگێڕانەوەم ئەوو سەردەمە دەبوو باس باسی گریان و ترس و ڕق دەبوو.
ئازاری شەوو--------بۆ ئێستە چی گۆڕاوە تۆ با سی ڕابووردویەکی ڕۆشتوو ئەکەی واتە نە ئەکرێ دەست کاری دێڕە کانی
بکەیت و نە جوانکاری کەسەکانیش؟؟؟
لووتکە-----ڕاستە ڕابووردوە بەس خوێندنەوەت بۆی ئە گۆڕێ ....من ناڵێم بابم باووکێکی نموونەی بوە ...بەس ئەڵێم ئەویش
نێچیری ڕاووچی باووک سالاریە ئەویش هەزاران جار کووشتوویانە و یەک جار زیندوو بۆ تەوە..
ئازاری شەوو-----ئەمە پاساوو نیە بۆ هەڵە کانی؟؟
لووتکە------نا ئەمە حەقیقەتی ئەوو هاندەرانەیە کە بابمی ئەکردە مرۆڤێکی تووڕە ...حەقیقەتی بێ دەسە ڵاتی ئەوە بەرامبەر
ناخۆشی یەکانی ژیان...هەر چۆن دایکم تەسلیمی باووکم دەبوو ئەویش تەسلیمی ڕۆژگار..
ئازاری شەوو----ئەی نە گوونجان دوای هاتنەوەتان بۆ سلێمانی .....واتە سەردەمی دوور کەووتنەوە لەوو پاڵە پەستۆیانەی بابتی
ئەخستە هەڵەوەو نەی ئەتوانی پەروەردەیەکی ڕاستان بات ئەمە تێنەگەشتنە یان چی ؟؟؟
لووتکە----ووشەی تێنەگەشتن من بە ڕاستی نازانم چوونکە بەس شێت تێناگات یان کەسێ کێشەیەکی دەروونی هەبێ واتە نەخۆش
بێ...ئەگین ئێمە هەموو تێ ئەگەین و ئەشزانین بەرامبەر چی ئەوێ.
ئازاری شەوو----ئەی ئەوو نەگوونجانە هۆکاری چی یە گەر تێ نەگەشتن نەبێ ؟؟؟
لووتکە------فێر نەکردنمان بەوەی بەرامبەر قبووڵ بکەین ...واتە خۆپەرستی یەک لە پشت ئەوو نەگوونجانەوەیە....ڕاستە بە
هاتنمان بۆ سلێمانی هەندێک گۆڕان هات بە سەرماندا بەڵام کێشە کۆنەکان ڕەنگدانەوەی هەبوو لەسەر ژیانی تازەمان لەوێ بۆیە
کۆنیان ئەهێناوو بەرگی تازەیان ئەکردە بەر ..تاقە گۆڕان کە زۆر زۆر بۆ من ئازارێکە بیرچوونەوەی نیە ئەویش پەنا بردنی دایکم
بوو بۆ لای خزمەکانی کە هەندێ جار مانگی ئەخایاند.
ئازاری شەوو-----بەڵێ
ئازاری شەوو-------کاک لووتکە لێرەیت؟؟؟؟
هەناسە----دەرچوو لەخەت ؟؟
فەرهەنگ-----بەڵێ لە پڕ دیار نەما!!!
هەناسە--------بەس ئەزانی گێڕانەوەی بەسەر هاتی ژیانی بەوو شێوە ووردە و بێ سانسۆرە بەڵگەی ئەوەی کە پشتیوان هەموو
شتێکی پێ وتوە ...؟؟؟؟.هەڵبەت لە دوای ئەوە بەڵێنی ئەوەی پێ داوا کە ئەویش ژیانی خۆی بۆ باس بکات؟؟
فەرهەنگ-----گوومانم لەوە نی یە کە پشتیوان زۆر شتی پێ ووتوە بەس هۆکاری گێڕانەوەی بەم شێوەیە من بۆ دوو شت ئەچم
یان ئەیەوێ ژیانی خۆی وەک ئەزموونێک بخاتە ڕوو بۆ پشتیوان تا سوودی لێ وەر بگرێ یان کێشەکەی پشتیوان کێشەیەکی
گەوورەی بیری (تەنیا ) هێناوەتەوە ئەبێ شتێکیان لە یەک بچێ!!
هەناسە------ئەی بۆ خوودی لووتکە یان (تەنیا ) هۆکار نە بێ ؟؟
فەرهەنگ-----چۆن؟؟
هەناسە----بە گێڕانەوەی منداڵی خۆی زۆر کارە ساتی ناخۆشی بەسەر هاتوە بۆیە ئەبی نی لە شێوەی گێڕانەوەیدا هەندێ جار
پەشۆکی پێوە ئەبینی بە تایبەتی کە باسی باووکی ئەکات ئەزانی من قۆناغی ( ئۆدیبا )م هاتە یاد کە ڕق پێچەوانە ئەبێتەوە بەرامبەر
بە باووک و بۆ چەند کاتێک شاراوە ئەبێ.
فەرهەنگ-----هههههههههههههههه ماڵت ئاوا بێ ئەوو لە سەروو 30 ساڵەوەیە ئۆدیبای چی!!!!
هەناسە-------ئەزانم بەس هەڵسووکەووتی ئەڵێم ڕەنگە ئەوو قۆناغە نە مردبێ تیایا و زیندوو بێ.....بۆ نیە تەمەنی 50 ساڵەوو
بەس هەڵسووکەووتی ئەت خاتە گوومانی تەمەن چوونکە وەک (نێوو جەوانێک ڕەفتار دەکات ) چوونکە زیندووە لەناخی یا ....یان
ئەوو قۆناغەی لە خاڵێکی دیاری کراوو وەستا بێ.
فەرهەنگ----- بۆ نا ڕەنگە وابێ....بەس من کێشەیەکم هەیە لەم باسەیا ئەویش کەمی بەژدار بوونم چوونکە گۆمان درووست
ئەکات لای (تەنیا ) هەڵبەت جیاوازی یەکی زۆر هەیە لە نێوان بۆچوونی من بۆ باسەکە هەم وەک تەمەن و ئەزموون هەم
نەشارەزایم لە چۆنێتی هەڵسووکەووتی خوا لێخۆش بوو لە گەڵیا...بۆیە تا بکرێ بەژداری ناکەم بەس گوێگر ئەبم.
هەناسە------من خەریک بوو ئەوەت پێبڵێم........ئەرێ بەڕاست نەت بینی یەوە (تەنیا ) دوای دابڕانت لێی؟؟
فەر هەنگ ------با بینی مەوە دوای سەعاتێک لە ڕۆشتنەکەی هاتەوە.
لووتکە--------پشتیوان گیان تووخوا بمبوورە بەخوا کۆمپیتەرەکەم تەواو نیە شێتبووم بەدەستی یەوە ...دەر چووم لە خەت نەم
ئەتوانی بێ مەوە.....بەخوا بی بەم بۆ شێت خانە چارم نیە.
ئازاری شەوو------شێت خانە ؟؟؟؟؟؟؟
لووتکە----------ئا ئا ئەی نەم وت تێک چووە کەواتە ئەی بەم بۆ شێتخانە تا فۆڕماتی بکەنەوە هههههههههه
ئازاری شەوو------ههههههههههههههههههههههههه
کۆتای بەشی 9 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-02 14:58:03)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی دەهەم.............
لووتکە-------- منداڵی یەکی پڕ لە هیچ بوو.....بەتاڵ بوو لە یادی خۆش ....ڕەنگە هەر ئەوەش وای کردبێ کە پیلان دانێنم بۆ دەر
باز بوون لەوو ژێر دەستی یە.
ئازاری شەوو---------ژێر دەستی و دەر باز بوون لە کێ ؟؟؟ کۆمەڵ ؟؟؟
لووتکە------------لێرەدا هەڵەی گەوورە کان دەستی پێ کرد..بێ ویستی خۆم هەموی گرێ درا بە کەسایەتی بابم...جوونکە ئەوو
ناوونیشانی گشت ئازارە کان بوو....ئەووکاتە نەم ئەتوانی ناوەرۆکی کێشەکان بخوێنمەوە بۆیە بەس ناوو نیشانم کردە مەبەست
خەوونم بە ڕۆخانی دەسەڵاتی ئەوەوە ئە بینی.... دەر باز بوونم لەوو دیوو ئەوە وە بەدی ئەکرد.
ئازاری شەوو-------- دەر باز بوون لە چی ؟؟؟ بابت وەک تۆ لە هەمان دژواری ئەوو کاتە دا نە ئەژیا ؟؟؟
لووتکە---------ئەزانم بەڵام ئێستە نەک ئەوو سا.....تۆش ئەوو سا نەک ئێستە!!!
ئازاری شەوو--------تێ ناگەم مەبەستت چی یە !!!!!
لووتکە--------چاک لە بیرمە ووتت.....زۆر هەووڵم دا بیرم کردەوە تا حەزێکی لە بارچووم بدۆزمەوە !!! نەبوو چوونکە
گشت داوا کاری یەکانی منداڵیت بۆ هێنرابووە دی......ئەمە تۆ.
هەڵبەت بابت بەوو شێوەیە ئە بی نی...ئەمە ئەوو سا
ئازاری شەوو--------.ئەی بۆ ئێستە نازانم ؟؟؟؟
لووتکە---------- باوەڕ ناکەم بیرت چووبێ !!! ڕەنگە شەرم یان نەتەوێ باس بکرێتەوە.
ئەزانم خۆشەویستی مافی هەموو مرۆڤێ کە......بەڵام ئەوو خۆشەویستی یەی کە درووست کەری ژیانە...کە بووە ڤاکتەری تێک
دان و ئازار دانی چواردەوور ئەوە لە مافی خۆت ئەچێتە دەر و مافی خەڵکانی کە زەووت ئەکەیت.......(تنۆکی بارین ) من دڵنیام
خۆشت ویست ووە....بەڵام ئەوو هەستە لە مافێکی خۆتەوە بەرەوو سنووری کەسانی کەی بردی مەبەست خانەوادەتە....وازت لە
زانکۆ هانی.....کەواتە یاکەم هانگاووت دیارە وەک ڕۆژی ڕووناک کە بەرەوو ئاقاری هەڵەی بردی تۆ هیوای باووک و دایکێک
بووی کە دوای چوار کچ تۆ هاتی لە کۆمەڵگایەکی وەك لای ئێمە ئەمە دیاری ئاسمانە.....
بەوەشەوە نەوە ستایت کە بۆ یەکەم جار بۆ حەزێکت ووتیان (نا ) چیت کرد و ڕێگرت بوون بۆ سەفەرێکی نادیار هەووڵی خۆ
کووشتنت دا...کە لە ئامێزی مەرگا بوویت بەس سۆزی ئاسمان گەوورە بوو گەڕایتەوە ئامێزی ژیان.
ئێ منیش زۆر بیر ئەکەمەوە لە ساتە خۆشەکەنی مندالی نیە یەک ڕووداوو نەبێ کە خەیاڵی منداڵیمی تەنیوە بە..ئەویش جۆلانی یەکی
بچووکیان بۆ کڕیم بە قۆڕمیش کاری ئەکرد ئەمڕۆ کڕا شەوو بابم تووڕە بوو شکانی.....ئێستە تێ گەشتی مەبەستم چی یە ؟؟؟
هەناسە------کەواتە پشتیوان سەفەر و واز هێنان لە زانکۆ و هەووڵ دانی بۆ خۆ کووشتن کاتێ ڕێ گری سەفەری
بوون....هەمووی یەک کەس لەپشتی یەوە هەیە ئەویش (تنۆکی باران ) کەواتە کلیلی گشت نهێنی یەکانە ئەوو خانمە خەیاڵی یە ؟
فەر هەنگ-------بەڵێ بۆ ڕووداوی هەووڵدانی خۆ کووشتنەکەی لە ڕێی کاک شوانەوە بۆم پشت ڕاست بوو کە وایە.
بەس کاک شوان زۆر سەیری لێ هات کەمن ئەزانم بەس بۆ ئەوەی پرسیاری لا درووست نەبێ ووتم خۆی پێی ووتووم...ئیتر
وازی هانی.
هەناسە------ئەی بۆ هەووڵت نەیا لە ڕیی کاک شوانەوە ڕووداوە کانی تر بزانی ؟؟
فەرهەنگ--------ههههههههههههههههههههه
هەناسە---------بمبوورە وابزانم شتێکی وام نەووت جێی پێکەنین بێ !!!
فەر هەنگ--------تۆخوا بمبوورە بەس شتێکم بیر کەوورەوە بۆ یە پێ کەنیم.......ئەزانی کاک شوانیش سەرە تا نەی ئەزانی بەس
لە ڕێی ماڵی خاڵی یەوە زانی دوای ئەوەی کە پێم ووت...ههههههه تۆخوا بمبوورە
هەناسە----------کەواتە کاک شوان خزمی یەتی نا زینێ بەس ( تەنیا ) ئەزانێ مەبەست لووتکە .
فەرهەنگ-----بە دڵنیای یەوە شتی زۆر ئەزانی دەر بارەی پشتیوان.....ئەوو ماوەیەی کە پشتیوان چاتی کردووە کە ماوەی 16
مانگی خایاند....ئەکرێ بڵێین کە ( تەنیا ) نزیک ترین کەسی بووە لێ وەی لە ناوو چات و جێی متمانەی بووە.
بەس ئەزانی سەرنجی من بۆ ماسەلە کە دابەش بوو لە پشتیوانەوە بۆ خوودی چات هەمووی.
هەناسە------مە بەستت کەسایەتی تەنیایە ؟؟
فەرهەنگ------بەڵێ و نەخێر
هەناسە------چۆن
فەر هەنگ-----ڕاستە ژیانی تەنیا ئەکرێ بۆ خۆی چیرۆکێکی سەرنج ڕاکێش بێ بەڵام لەوو سەرنج ڕاکێش تر خوودی چاتە
ناسینی تەنیا مەبەستی چوونم بۆ چاتی هەڵ وەشانەوە.........ناسینی پشتیوان حەزی تێگەشتنم لە ڕووداوە کا ن لا درووست بوو
لەدوای ڕوودای کۆچی ئەوو....
هەناسە------کەواتە چات مەبەستی سەرەکی لێ هات کە پشتیوان بەشێکە لەوو واتە لە کێشەیەکی سەرەکی یەوە بووە بەشێک لە
شتێکی تر... بەس وەک خۆم حەز ئەکەم تەواوی چیرۆکی تەنیا بزانم چوونکە پەروەردە و مامەڵە کردنی گەوورە کان لە گەڵ منداڵە
کانیان....کێشەی گەوورەی کۆمەڵ گایە کە هەڵە کان یەک بەدوای یەکا ڕا ئەکێ شێ ئەمڕۆ ژێر دەستی باووک سالاری سبەی ئەوو
دەبێتە باووک و هەمان چیرۆک دووبارە ئەکاتەوە کەواتە وەک بازنەی زنجیرێکی بەیەکەوە گرێ دراوو یەک تر تەواو ئەکەن بۆ
شانۆگەری تراژیدیای کۆمەڵ بە هەر دوو ڕەگەز ئە کرێ بڵێی ئافرەت دیار ترە لە ڕەگەزە کەی تر....
فەرهەنگ----بەڵێ بەس بەداخەوە سکاڵای مرۆڤەکان لە قۆناغی منداڵێ یان ئەپووکێتەوە کاتێ خۆیان ئەبنە باووک چوونکە لە
سکاڵاوە ئەبێتە ڕەفتار دژ بە منداڵە کانی خۆیان زۆر بەی هەرە زۆری ئەوو باووکانەی کە منداڵە کانیان وەک پێویست بەخێوو
ناکەن خۆیان بە هەمان قۆناغا تێپەڕێوون واتە هەر کەس تۆڵە لەوەی پێش خۆی ئەسەنێ تەوە بەداخەوە.
من لەبەردەم تەنیا دوو چارەم هەبوو کە ئەبوایە یەکێکیان هەڵ بژێرم کە یەک لە یەک دژوار تربوو.
هەناسە----خۆ ئاشکرا کردن یەکێ کیانە وایە؟؟؟
فەر هەنگ-----ئافەرین......ئەزانی نواندنی کەسایەتی پشتیوان زۆر قوورس بوو بۆم ئەویش نەشارە زایم لە تەوای ڕووداوەکان
چاری دووەم خۆئاشکرا کردن بوو بەس ترسم لە کاردانەوەی تەنیا بوو .
هەناسە ------ئەی کامیانت هەڵ بژارد؟؟
فەرهەنگ------خۆ ئاشکرا کردن ....بۆیە چاوەڕێی دەر فەتێکم ئەکرد بۆم بڕەخسێنێ....
هەڵبەت کەووتمە پرسیار کردن بە پێچەوانەی جارانی پێشوو واتە ئەم ویست پرسیاری لا درووست بێ کە ئایا من پشتیوانم یان
کەسێکی تر....
ئازاری شەوو-----ئایا ئەم مەینەتی یەکانی منداڵیت چ گوڕانێکی لە کەسایەتی تۆ درووست کرد لە چاوو ئەوو کەسانەی کە هەمان
قۆناغی تۆیان بڕی بەس بەشێوەیەکی ئارام و تا ڕادەیەك هێمن تر بەتایبەتی هاووتەمنانی تۆ لەوو کەسانەی لێت نزیکن؟؟؟
لووتکە.---------هەڵبەت زۆر شت لە هەمووی گرنگ تر توانای گەمە کردن بە خەیاڵ ئەوان خەیاڵ فریویان ئەدا بەس من وەک
گەمە تەماشای ئەکەم.
ئازاری شەوو------مەبەستت لە خەیاڵ خۆی یەتی یان کەسەکان خەیاڵاوی بیر ئەکەنەوە؟؟
لووتکە---------هەردووکیان.....لەبەر تێنەگەشتنم لە زووربەی ڕووداوە کان وبێ دەنگی ئەوانیش بەرامبەر پرسیارە کانم....وای
کردبوو کە خەیاڵ بکە مە دوا حەشارگە....واتە لە تەمەنێکی زۆر منداڵەوە پرسیارە کانم ئاڕاستەی خەیاڵ ئەکرد......کەسەکانیش
کەسایەتی یان ئەکردە منەت و زۆر جار وا تێ ئەگەشتن کە کەسانێکی زۆر تایبەتن من باسی خەیاڵم ئەکرد ئەیان ووت درۆ ئەکات
ئەوان باسی واقعیان ئەکردوو درۆیان ئەکرد.......من بێ دەنگ بووم تەنانەت پارێزگاریشم لە خۆم نەدە کرد.......ئەزانی زۆریان
ئێستەوو ئەووسا خەوونی ئەوە دەبینن کە تایبەتن ......هەندێکیان تا چوونە ژیانی هاووسەری شەوە بە خوێندن و تەنانەت ناوو
کۆمەڵگاش بابیان ڕێگەی بۆ دەکردنە فەشی سوور و سفرەی بۆ ئەڕازاندنەوە.......ئێستەش بەر لە هەموو کەس تە نانەت خۆشیان
لە بابیان بە گرنگ تر ئەزانن.......من مەبەستم ئەوو درۆ کردنەیە کە لە گەڵ خۆی ئەی کات ئەوو کەسایە تی یەکی درووست کراوە
لە لایەن بابی یەوە ....یان هەندێکیان لەسەر ڕەنجی کەسانی تر گەشتنە ئەنجام.......کەواتە من لێرە خەیاڵ پاراستمی کە خۆ پەرست
نەبم وەفام هەبێ بۆ ئەوو کەسانەی باشن بۆم هەچەندە کەمن خەیاڵیش یاریم پێ ناکات تا بم خاتە وەهمی ئەوەی کە کەسێکی گرنگم و
ئازاری شەوو------بمبوورە گەر وا بڵێم......ئەمە ڕقێکت لا درووست نا کات بە رامبەر ئەوان مەبەست هاوو تەمەنی خۆت ؟؟
لووتکە------ نا .... ئاسای یە منیش مرۆڤم بەس دڵنیابە هەردەم کاتی بووە دەیان جار هەستمان بریندار کردوە دەیان جار منیان
گریاندووە دەیان جار گەڵایان نە هێش بە داری کبریائمەوە....بەس کاتی بووە دلم بەر گەی هەڵ گرتنی ڕقی نەدە گرت هەر بۆیە
لیان گەڕام کە هەست بکەن کە لە من بەرز ترن چ لە بواری کەسایەتی چ لە بواری ئابووری یان لایە نە کانی تر.....
ئازاری شەوو-----کەواتە سەرە تای هەرزەیت هەستت کرد جیاوازی لەوان....هەر بۆیە ئەم هەستەت لا درووست بووە ..؟؟
لووتکە---------بۆ هەستم کردبێ گەر ئەوە ڕاستی یەکی بێ چەندوو چوون بێ......ئەوو کاتانەی ئەوان هان ئەدران بۆ خوێندن من
خەری کی شت فرۆشتن بووم .
ئازاری شەوو------فرۆشتنی چی مە بەستت یارمەتی ماڵەوەت ئەدا ؟؟
لووتکە-----مەبەستم هەمووشتە.......ئەزانی هەتا ئەوو ڕۆژەی نیشتمانم جێ هێ شت هەموو شتێکم ئەفرۆشت شەرەف نەبێ
هەتا لە ئازاری زامی فەقیری کەم کەمەوە........ئەوو کاتانەی هاووتەمەنم لەبەر هەوای ساردی فێنک کەرەو نیوە ڕۆ خەوی یان
ئەکرد من بە کۆڵانە کانی شاردا هاوارم ئەکرد ( پاقلەی کووڵاوو....پەشمەک........دەنکا هەنار.........لووقمەقازی ..ئەوەی دێت
بەخایاڵتا ) هەموو شتێ.
ئازاری شەوو-------بەزۆر ئەیان ناردی شت بفرۆشی ؟؟؟
لووتکە-------بەڵێ بە زۆر بە زۆر
ئازاری شەوو------ بەداخەوە باووک و دایکت چۆن دڵیان هات چۆن ؟؟!!
لووتکە-------ئەوان نا ئازیزم ئەوان نا......بەڵکوو هەژاری بەزۆر ئەی ناردم ....هۆشیاریم بە زۆر ئەیناردم....ئەبوایە
منیش بەژداری بەرەنگار بوونەوەی دێووزمەی هەژاری بکەم دەبوایە.
ئازاری شەوو...... ئاخ هەژاری....بەڵام سەر بەرزی یە بۆ تۆ کە هاری کاری خێزانت کردووە.
لووتکە---------بەڵێ سەر بەر زی یە بۆ ئەوەی تێ ئەگات کە حەزت سەر ببڕن لە بەر چاووت خەوونت دیل کەن کچەکانی بکەن
بە ژن.....بەس هەموو ئەوە تێ نا گەن.
ئازاری شەوو--------- گرنگ ئەوەیە تۆ خۆت تێ ئەگەیت....ئەوەش خۆی لە خۆیا دڵنەوای یەکە بۆت وا نی یە؟
لووتکە-----------تێ ئەگەم باشیش تێ ئەگەم.....بیرمە کاتێ ئەهاتمەوە بە دایکمم ئەووت ئەها دایە دینارەکم قازانج کردووە
ئەوو زەردە خەنەیەی ڕووخساری دایکمی داگیر ئەکرد.. نەک منداڵیم هەموو تەمەن دێنێ... بەڵام
دوو کار هەیە بیرم ناچێتەوە هەردەم لە خەیاڵما وەک زەنگی کەنیسە کانی سەری ساڵ هێمنی خەیاڵم ئەوورووژێنێ....بێ دەنگ نابێ
ئازاری شەوو------قوورس بوو ئەوو کارە بۆیە بیرت ناچێ تەوە؟؟
لووتکە---------هەر زۆر قوورس بوون ----بەس بۆ جەستەم نا بەڵکوو بۆ دەروونم بۆ کەسایەتیم بۆ هەموو شت....سەرەتای
هەر زەییم بە پێی نزیکی ماڵمان لە گەڕەکی ئابڵاخ ئاشنای کاری کۆکردنەوەی نانی ڕەق بووم.
ئازاری شەوو-------ئەوانەی بە شاردا بە خۆیان وو گوێدرێژێکەوە هاواریان ئەکرد (ووردە نان ماڵێ ووردە نانی بێ ) وایە؟
لووتکە---------ههههههههه بەڵێ بەڵێ ئەوەیە.
ئازاری شەوو------ بەس من شتێکی وای تیانا بینم کە جێ گەی ئازار بێ بگرە زۆر خۆشە من باوەڕ بکە هەمووجارێ کە کابرای
ووردە نان ئەهات لێی ئەپاڕامەوە تۆزێ سواری گوێدرێژەکەم بکات .
لووتکە------- ئەزانم منیش ئاوا ئەم بینی بەس لە گەڵ هەرزەیی گۆڕا بە شەرمەوە کۆڵانە کانی شارم ئە بڕی.......گەر هەژاری
نەبایە.....مردنم ئەخوازت ئەوو کاتانەی هەندێ کەس بە سەر سووڕمانەوە تێ یان ئەڕوانیم.......ئەزانم پرسیارت لا درووست
ئەبێ ....بەس پێش ئەوە من پێت ئەڵێم......
کۆتای بەشی 10لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-02 23:06:22)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی یانزە هەم.........
ڕەنگە تەقینەوەی قۆناغی نەوو جەوانی بووبێ کە پێش وەخت سەری هەڵ دا.........ئەزانم ئەمێستاکە وا تێی ناڕوانم بەس چار نی یە
لە ناخما بە بیری کەسێکی 15 ساڵی تۆمار کراوا.....بۆیە منیش بە هەمان شێوە ئەی گێڕمەوە.
ئازاری شەوو-------من پرسیار درووست بوو بەس دوور لەوەی تۆ بۆت باس کردم.......ئەی بۆ هەووڵ نادەی ئەوو پێ ناسەیە
بگۆڕی لە ناختا...یان ڕاستی کەی تەوە تا لەوە زیاتر ئازارت نەدا.
لووتکە--------گۆڕین.....ئەوە وەک بڵێ ڕۆژانی ڕابوورد بێنەوە تا ڕاوی خەوونە فڕیوەکان بکەین....مەحاڵە پشتیوان گیان
یان کاک نامۆ !!!
ئازاری شەوو------چۆن زانیت پشتیوان نیم نامۆم ؟؟؟؟
لووتکە-------دواجاریش پێکەوە بوون پشتیوان ووتی حەز ئەکەیت بم ناسی وا باسی کردی من ئەوو حەزەم لا درووست بوو کە
بت ناسم......بە پرسیارە کانتا زانیم لە گەڵ پشتیوانی جار جار بەژداری ئەکەیت لە گفتۆگۆماندا وایە؟؟
ئازاری شەوو-----ڕاستە بەس بەوو شێوەیە نا کە باست کرد......بەڵکوو من تاق و تەنیا گفتۆگۆت لە گەڵ ئەکەم......بشم بورە
کە بەردەوام بووم لە گەڵت با ناوی پشتیوان هەر چەندە لە یەکەم ساتی بینی نتەوە پێم ووتی نامۆ م بەس تۆ زۆر پەلەت بوو
هەر سوور بووی کە پشتیوانم.......منیش ناچار بووم قبووڵی بکەم لە بەر دوو شت......یەکەم--لە بەر پشتیوان2-لەبەر تۆ
لووتکە-----بەڕاستی مەستت کردم ....بەڕاستە ئەوە ؟؟؟؟
ئازاری شەوو-----بەڵێ بەڕاستمە دوو بارە داوای لێ بووردن ئەکەم...گەر نەش بووری مافی خۆتە......بەس شتێ بزانە من تەنها
لە بەر خاتری پشتیوان وام کرد....تا ئەوو ئارام کەم لە ماڵی ئەبەدی خۆیا....خۆشم لە دڵە ڕاوکێ دەر باز کەم.
لووتکە-----کاک نامۆ ئەزانم ناحاڵی بوونە کە لە منەوە دەستی پێ کرد و لە تۆوە بەردەوامی پێ درا....پاساووت لێڵ ئەبینم
لە نهێنی ئەچێ.....من کێشەم نیە چوونکە بۆ پشتیوان قسەم کرد تۆش لە دەمی پشتیوانەوە باشی تۆم بیست و زۆر دڵی پێت خۆش
بوو ..بەس ئەکرێ بزانم بۆ بەردەوام بووی ئەوو توو هۆیەی باست کرد ڕوون نیە.
ئازاری شەوو-------ئەزانم ئەم هەواڵە ڕووداوە کان ئەگەڕێنێتەوە سەرە تا و سەرەتا ئەشێوێنێ لات.
لووتکە----------هەوواڵ ...ئەبێ چی بێت وا هێندە بە تینە تا ڕووداوە کان هەڵ بوە شێنێتەوە ؟؟ حەز ئەکەم بزانم .
ئازاری شەوو---------پشتیوان کۆچی ئەبەدی کرد بە ڕووداوێکی ئۆتۆمبیل.
لووتکە--------چییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییی. بەڕاست .....ئەمە کەی...........تۆخوا بڵێ وانی یە ؟؟؟؟
ئازاری شەوو-----بەڵێ بەڕاستمە من ویستم یارمەتی بەم....بەس بەداخەوە پێش ئەوەی ڕێگای دانێم....یارمەتی ئاسمان دەر بازی
کرد لە گشت ئازاری دنیا نەک چات......هەر لە بەر ئەوەش هاتمە ئێرە تا بت بینم.......تا لە ڕێی تۆوە ئاشنای ئەوو دنیایە بم کە
پشتیوانی لە کەسێکی دڵ پڕ لە هیوا گۆڕی بۆ کەسێکی ڕووخاوو ڕەش بین.
لووتکە------ ئۆففففففف بەڕاستی بەداخەوە...خوا سەبووری کە س و کاری بات.....باوەڕ بکە سڕ بووم ....پشتیوانم بەقەد برایەکی
بچووکی خۆمم خۆش ئەویست.....بەداخەوە....بمبوورە من کەمێک دا ئەبڕێم بەس دێمەوە بای جارێ.
ئازاری شەوو-----نا کاک تەنیا تۆ من ببوورە فەرموو ئیسراحەتی خۆت وەر گرە من چاوە ڕێم.
هەناسە-----زۆر نەبوو هەردوو هەواڵی بەیەک جار بەی تێ ؟؟؟وەک خۆت ئاشکرا کرد....هەواڵی دووەم بتخسایەتە کاتێ کی
ترەوە....چوونکە بەڕاستی تووشی ئەسینت کرد..هەر بۆیە نەی توانی بەردەوام بێ.
فەرهەنگ-------ئەزانم بەس هەدووکیان لکێنراوون پێکەوە.....ناتوانم جیایان کەمەوە......منیش بەرگەی بەردەوامیم نە ئەگرت
بۆیە هەموویم خستە بەردەمی.
هەناسە----ئەوەتا ڕۆشت....دڵ گران بووە گەر پێشی نەووتبێتی.... ڕەنگە ڕۆشتنەکەی هەر لە بەر ئەوە بووە کە هەڵنەچێ و
هەڵەت بەرامبەر نەکات.
فەرهەنگ-----ئەبێت وابێ بەس دەری نەبڕی.
هەناسە-----ئە گەڕایەوە یان وون بوو؟؟
فەرهەنگ-----گەڕایەوە بەڵێ پرسیاری ڕووداوەکەی لێ کردم منیش گشتیم بۆ گێڕایەوە و هۆی هاتنم بۆ ئێرەش ....بەڵام ئەوو
منی خست سەر ڕێ.
هەناسە-----مەبەستت ڕاستی یەکانە کە بەدوایدا ئە گەڕییت؟
فەر هەنگ------نا خانم هۆی هاتنەکەم...من سەرە تا مەبەستم ژیانی پشتیوان بوو لە چات و هۆکارە کان بزانم کە وای لێ کرد
دەست بەرداری واقع بێ.....بەس کاک تەنیا گۆڕی لام هەمووی.
لووتکە-----کاک نامۆ ئەزانم نزیکیت لە کەسایەتی پشتیوان و ڕووداوەکەی هاندەرە بۆ زانینی نهێنی یەکانی پشتیوان لە چات
بەس برام با ئێمە واقعی بین پشتیوان کۆچی کرد....بەس ئەوو خەڵکەی هاوو شێوەی پشتیوانە با بۆ ئەوان بدوێین.....تۆ باشتر وایە
وەک وەفایەک یان دیاری یەک بۆ پشتیوان ڕاستی یەکانی جات دەر خەیت بە باشەو خراپەیەوە .... تا ..لاوانمان نەکەوونە هەڵەوە
ئەزانم ناتوانیت ڕێگر بیت لە بوونی چات چوونکە گرێدراوە بە گۆڕان کاری یەکانی سەردەمەوە (جیهان گیری ) بەڵام ئەتوانی
ڕووناکی بیت بۆ ڕێگا تاری کی یەکانی.....
ئازاری شەوو------ئافەرین زۆر ڕاستە بەڕاستی هەستم ئەکرد ئەتوانم یارمەتی پشتیوان بەم بەس نەم زانی چۆن..بەڕاستی زۆر
سوپاسی تۆ ئەکەم ئێستە یەکەم هەنگاووم ئەزانم چۆن بنێم......دنیای چات زۆر گەوورەیە نەم دەزانی چۆن و لە کوێوە دەست
پێ بکەم.....بەس زۆر پێویستم بە یارمەتیت هەیە.
لووتکە-----بەسەر چاوو بەڵام وەک ووتم من لەسەر سەفەرم بەڵام چەند هاووڕێ یەکم هەیە پێتیان ئەناسێنم....خۆم ئاگاداریان
ئەکەم...بەڵام بەدەر لەوان ئیتر ئەبێ کارە کەت نهێنی بێت......ئەکەوێتە سەر خۆت لای کێ ئاشکرای ئەکەیت چوونکە دوای دژایتی
ئەکرێیت....وابزانم جارێ کاتی ئەوە نەهات وە سەرنجت ڕاکێشن بۆ شتی لاوەکی.
ئازاری شەوو--------نا خەمت نەبێ ..زۆر سووپاسی یارمەتیت ئەکەم دوا داوا کاریم دوو شتە گەر بۆم بکەیت زۆر سووپاست
ئەکەم...گەر نا ئاسای یە ئەوەی تا ئێستا کردووتە زۆر زۆریشە بۆم بەس تەماح کارم هههههههه
لووتکە------- فەرموو بە بان چاوو گەر پێم بکرێ.
ئازاری شەوو-----چاووت گەش ئازیزم....ئەزانم زۆر تایبەتە بەس لە دڵەوە حەز ئەکەم بۆم تەواو بکەیت..ئەویش باسە کەی خۆت
دووەمیش باسێکی کوورت لەسەر چات تا بیکەمە بناغە بۆ یەکەم هەنگاووم.
لووتکە-----ئەوەی دووەم بە بان چاوو......بەس یەکەم....من مەبەستێکم هەبوو لە گێڕانەوەی...بەداخەوە پشتیوان کۆچی کرد بۆیە.
ئازاری شەوو------زۆر سووپاس بۆ دووەم چاووەت ساغ بێت هەردەم....بۆ یەکەم ئەزموونێکە شایەنی ئەوەیە کە ئاشنا بیت پێی
خۆشت ئازادی کاک تەنیا.
لووتکە------سووپاس گیانی من من مەبەستم لە گێڕانەوەی ئەم بەسەر هاتە تەنها ئەوە بوو.... کە پشتیوان بزانێ ژیان پڕە لە ئازار
بۆیە هیچ پێویست ناکات لە خەیاڵ ئازار بۆ خۆت بدۆزەتەوە.. تا بزانێ کە قەت لە خۆیەوە تەماشای ژیان نەکات بەڵکوو لە چاوانی
خەڵکانی بریندار و لە دڵە پڕ ئازارە کانەوە تا خەمە بچووکە کانی خۆی لە قەبارەی خۆی زیاتر سەیر نەکات واتە فێری ژیان بێ
چۆن مامەڵەی لە گەڵ بکات ....وەک گەمەیەک تێی بڕوانێ نەک وەک شەڕ....هەروەها لە ئەزموونی خەڵکانەوە فێر بێت نەک هی
خۆی....ئەمە مەبەستی من بوو بەس.
ئازاری شەوو----جوانە...بەس ئایا بەڕۆشتنی پشتیوان...کۆتای دێ کەسانی تر نین وەک پشتیوان بیر ئەکەنەوە....یارمەتی ئەوان
ئەرکێکی ڕەووشتی نی یە.؟؟
لووتکە-------بێ گوومان ئەرکە بەڵام هەر کەسەوو بە پێی ئەوو توانایەی هەیەتی تۆ نووسەری ئەتوانی بە نووسین ئەوو ئەرکەت
بەجی بێ نیت منیش لە بواری خۆم
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-02 23:20:09)
لهسهر هێڵ نییه





ئازاری شەوو--------زۆر ڕاستە......گەر ڕێم پێ بدەی تۆش وەک کەسایە تی یەک لە نووسی نەکەما دا ئەنێم.
لووتکە----------بە پێخۆشحاڵی یەوە......زۆر بەداخەوە کە ئەم شەوو دوا شەوە......چەند کاتمان ما ئەدوێین .
ئازاری شەوو-------زۆر سووپاس ئەتوانم بڵێم ڕازی بوویت بۆ داوا کاری یەکەم؟
لووتکە--------ههههههههه بەڵێ ....بەڵام هیچت پێ ناڵێم دەر بارەی پشتیوان تا نەگەڕێیتەوە خاڵی سەرە تا واتە بیکەیتە چیرۆکی
سەرەکی.....وتمان ئەبێ چات خۆی مابەستی هاتنەکەت بێ پشتیوان بەشێکە منێش هەر وەها.
ئازاری شەوو-------چارت بۆ نەهێشتم با وا بێ...... با بێی نە سەر کاری دووەمت کە ئازارت ئەیات ؟؟
لووتکە---------ههههههههههه لە کوێوە هێنات بۆ کوێ پەلەتە وایە
ئازاری شەوو--------زۆریش پەلەمە.
لووتکە--------لەدوای ڕاپەڕین زۆر شت گۆڕا....واتە بە نەهێشتنی داموو دەزگای ڕژێمی بەعس....ڕاستی دەر کەووت.
ئازاری شەوو-------- ڕاستی دەر کەووت یان ئازادی لە دایک بوو ؟؟؟
لووتکە-------نا... ئازادی لەدایک نەبوو...ئەوە هەڵەیە ئازادی منداڵێکی ڕووح سووک و ژیروو بەتەربێتە.....قەت لە دوای
ڕووداوێکی وا خوێناوی لەدایک نابێ........شۆڕش ڕێ خۆش کەرە بۆ ڕخساندنی کەش و هەوی کە ئازادی تیا لەدایک بێ
مەبەست لە دەر کەووتنی ڕاستی ئەوەیە کە تاقە بەر بەست دامۆ دەزگای بەعس نیە تا کوورد ئازاد بێ.
ئازاری شەوو------بەس بەر بەستێکی گەوورەیە لە ڕێگەی ئازادی
لووتکە--------ئەگەر هەمووی بڕۆخێنی بەڵێ وایە بەس ئێمە هەمووی مان ناڕۆخان بۆ نموونە......ڕژێم لە هەر یەک لە شارە
کان...قەڵایەکی درووست کردبوو بەناوی ئاسایشت (دایرە امن ) با لە سلێمانی بدوێین هەردوو کمان خەڵکی ئەوێین لەوێ ڕژیم
ڕەنگێکی زەقی کردبوو ( سوور )ئەویش هۆکاری دەروونی لە پشتی یەوە هەیە....ئەم شوێنە کە پێی ئەووترا (ئەمنە سوورەکە)ئایا
خەلکی سلێمانی بەگشتی هەناویان لێ نەچووبوو.....ئەزانی بۆ.....چوونکە ڕژێم بەدرێژای دەسەڵاتی لە ناخی مرۆڤی کوورد
هاووشانی خاکی مۆڵگای درووست ئەکرد..واتە لە سلێمانی یەک (ئەمنە سوور ) نەبووبەڵکوو لە ناخی هەر یەکە لە دانیشتوانی
ئەوو قەڵایە هەبوو بتەوێ یان نا.....لە ڕاپەڕین...پاک کرایەوە....ئەوو شوێنەی کە هێما بوو بۆ ئازار و پێشێل کردنی مافی کوورد
وەک مرۆڤ....بەس ئایا...ئەوو قەڵایەی کە لە ناخمانا هەبوو ئەویش پاک کرایەوە..بێ گوومان نەخێر....ئەوە بوو (فەرهوود)بووە
سیمای ڕاپەڕین....چوونکە خاک و خۆڵ گشت دامۆ دەزگاکانیان لێ بووبوە دووژمن...بەهی خۆیان نە ئەزانی......وەک ساڵانی
هەشتاکان کاتی جەنگی خوێناوی ڕژێمی عیراق و ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران.... بە تۆپ بۆردوومانی سلێمانی ئەکرد
بەشی خوارووی شار لە زۆر کەست ئەبیست......کە لێت ئەپرسی ئەوە چی یە ئەی ووت (هیچ نیە خانووە قووڕەکانە) واتە هەستی
خۆشەویستی بەگشتی نەهێشتبوو......بمبوورە زۆر ڕۆشتم لە ڕوونکردنەوەم......هەڵبەت دوای ڕاپەڕین باری ئابووری خەڵکانی
بەگشتی هەراسان کردبوو...هەژارە کان بوونی نان یەکەم و دوا هەمین مەبەست بوو......بۆیە ئێمە ژیانمان لەسەر پەیدا کردنی
ئارد بوو بە تەنها.....من 19 ساڵ بووم زۆر شت پێم قبووڵ نە ئەکرا بەس ئازاری هەژاری سەر شۆڕی کردبووم.....وەک باسم
کرد تێکەڵیمان لە گەڵ خزمانی دایکما هەبوو.....بەگشتی ئەوان زۆر لە ئێمە باشتر بوون....ناتوانم باسی هەندێ شتت بۆ بکەم کە
دوای ماوە یەک نان و چا خواردن ئەووچوومە ماڵی ئەخزمانە تا خواردنێکی خۆش بخۆم.... هەر من نا هەموو مان باوکمی لێ دەر
چێ کە هات و چۆی کەسی نە ئەکرد بە تەواوی کڕنۆشی بۆ هەژاری خۆی بردبوو.....دایکم زۆر هەووڵی دا کە یارمەتی ئەوان بۆ
ئێمە زەق نەبێ بۆیە ...................... ئاخخخخخ ئازانی دایکیشم زۆر گۆناح بوو یارمەتی تری ئەدان وەک نان کردن و واتە وەک
خزمەت کار.....بەس لەناویاندا خووشکێکی دایکم هەبوو......کە هاووسەرە کای لە جەنگی 8 ساڵەی عیراق لەگەڵ ئێران
کووژرابوو....ئەوو هەبوو بو .....ئەوو خانووەی کە ئێمە کرێ چی بوین تیایدا کە ڕۆژانە خاوە نەکەی ئەهاتە سەرمان کڕی یەوە
لەبەر ئەوەی دوومنداڵی هەبوو لە ژێر تەمەنی 18 ساڵ دەووڵت سەر پەرشتی ئەکردن.....ئەبوایە کرێمان بایە بە دەووڵت ئەویش
بۆی کۆ ئەکردنەوە......بەس ئەوو خووشکەی دایکم پارەیەکی زۆر زۆر کەمی دانا بوو وەک کرێ.....ئەوو یارمەتی یەی ئێمەی
لە لێواری مەرگی هەژاری و ڕسوابوون دەر باز کردبوو.
ئازاری شەوو--------کەواتە خزمی دڵ سۆزتان هەبووە.
لووتکە-------بێ گوومان زووربەیان دڵ زۆز بوون بە تایبەتی 3 خووشکەکەی دایکم..... هەر یەکە لەوو سێ خووشکەی دایکم
باشەی خۆیان نواند بۆ منیش تا منداڵ بووم جیام نە ئەکردنەوە لە دایکم بەڵام لە گەڵ گەوورە بوونم و پەیوەندی یەکی زۆر تای بەتم
درووست کردبوو لە گەڵ یەکێکیان کە سۆزی هاووشێوەی سۆزی دایکم بوو زۆر جار لەویش زیاتر بەڵام یارمەتیان بۆم چارە
سەر کردنی نەهامەتیم نە بوو چوونکە دەسەڵاتیان هەر ئەوەندە بوو بم گرنە خۆ ....
ئازاری شەوو------گرتوویانی تە خۆ واتە لە ماڵ دەر کرای یان هەڵ هاتی ؟؟
لووتکە-------هەردووکیان...چوونکە هەر لە منداڵی یەوە بەرگریم لە دایکم ئەکرد تا گەشتە ئەوو کاتەی کە من پڕ دەبووم و حزم
دەکرد بتەقمەوە چاوەڕێم دەکرد بابم هەڵەیەک یان لە دایکم بدات ..ئەسا بێ ویستی خۆم دەبوومە بەشێک لە کێشەکە.
ئازاری شەوو------بۆ بێ ویستی خۆت حەزەکەت تیابووە کە بەرەنگاری بیتەوە.
لووتکە---------من باسی درووست بوونی حەزی بەرەنگاری بوونەوە ئەکەم کە خۆ نەویست بووە.
ئازاری شەوو--------- ئەوو کاتە ڕەنگە نەت زانیبێ کە قۆناغی (ئۆدیبا )ت بڕێوەوو شەڕی نهێ نیت ئاشکرا کردبێ.
لووتکە--------بەڵێ هەر زۆر بە ئاشکرا واتە چاوو نەترسم بووم وەک (ئۆدیبا نەبووم ڕقم بە بڕینی کلکی ئەسپەکەی بابم دەر
بڕم).....ماوەی ساڵێک یاخی بووم لە ماڵی ئە خووشکەی دایکم بووم کە خانووەکەی کرێچی بووین تیایدا کڕێبووی.....دواتر
ئەوەکەی تر دواتر هەرە گەوورە کەیان...کە ئەوو خووشکەی دایکم خێزانێکی گەوورە بوون دڵم زۆر بەوان ئەکرایەوە بە تایبەتی
کچە گەوورە کەی کە خووشک بوو هاووڕێ بوو مامۆستا بوو بۆم.
ئازاری شەوو------ئەی ماڵی خاڵەکانت...نە ئە چوویت.؟؟
لووتکە-------هههههههه پێ کەنینم دێ و گریانیش لە کۆمەڵگای ئێمە ئەڵێن زاوا بێ گانەیە.....بەس لای من بە پێ چەوانە بوو زاوا
کەس و کەسیش بێ گانە...جارێک بابم زۆری لێدام چوومە ماڵی خاڵم کە لە گەڵ نەنکما ئەژیا......هەر لە دەرگاکەوە ....وتی
مۆشکیلەمان لێ لادە...منیش لێم لادا.
ئازاری شەوو------چەند خاڵت هەیە کاک تەنیا ؟؟؟
لووتکە------من 5 خالم هەیە دوانیان دوور بوون لێمان یەکێکیان من هەر نەم ئەناسی ئەیان ووت زۆر کەسێکی باشە و بە ناوو
بانگەوو دیارە ڕۆشنبیر بە توانا.....بەس وەک خۆم باشیم لێ نەدی ووشەیەک مەعریفەشم لێ وەر نەگرت ئەوو ناوو بانگەی خاڵم
لە کەسانی بێ گانەوە ئەمان بیست...تا هاتم بۆ هەندەرانیش هۆکاری دووری ئەووم نەزانی .
دوانەکەی تریش لە ناوو شۆڕشبوون لە گەڵماندا نە ئەژیان.....بەس خاڵە بچووکە کەمان لە ناووماندا بوو کە لە گەڵ نەنکم و دواتر
لەگەڵ ئەوو خووشکەی دایکم ئەژیا کە هاووسەرە کەی کۆچی دوای کردبوو......سەرە تای ژیانی بوو.....کەسێکی ووشیار بوو
بەس لەوو جۆرانە بوو کە ووشیاری هەڵی ئەخەڵەتاندن و هەستی ئەوەی ئەدانێ لە هەموو کەس عاقڵ ترن.....بە بۆنەی تەمەنی کە
لە هەموویان منداڵ تر و ژیانی لە گەڵ نەنکم.......خۆشەویستی یەکی لە ڕادە بەدەریان پێ ئەدا کە گەشتبووە ڕادەی ماف خواردنی
خاڵە کانی ترم لە شاخ.
کەسێکی تێگەشتوو بوو تاڕادەیەک ڕۆشنبیر بەڵام لایەنێکی تری هەبوو کە کەسایەتی
لە کەسێکی ڕۆشنبیر و تێ گەشتوو ئەی کردە مرۆڤێکی بەدەر لەسۆز لە مەعریفە ئەویش پەلەکردنی بۆ گەشتن بە دنیای
دەووڵەمەندی زۆر هەووڵی دا....لەم کاتەدا من بێ کار بووم لە ماڵی هەژاری سەرم کز کردبوو.....ئەوەبوو ئەوو خاڵەم لە گەڵ
هاووڕێ یەکی وو چەند کەسێکی تر ( ئاشیان دانا ) ئەوو کاتە سەردەمی ئاش بوو....بەس هی برنج بوو واتە (چەڵتووک) ڕۆژێک
ووتی بۆ نایەیت لەوێ ئیش کەیت..من ناچار بووم کە ڕازی بم.....ئەزانی گەوورەترین سووکایەتیم پێ کرا لەوێ هەر بە ئاشکرا
متمانەی پێم نەبوو...چەند مانگێک لە بەر خاتری ماڵەوە قبووڵم کرد......ئەزانی لەناوو تەپوو تۆزی چەڵتووک و ماندوو بوونی
گوێنی هەڵ گرتن.. خۆمم بیر چووبوەوە...وەک ئامێرێ کارم ئەکرد تا بتوانم بەردەوام بم.....زۆر سەیر بوو هەستم بە خۆشەویستی
نەدەکرد ئەویش بیری نەمابوو کە من خووشکە زای ئەووم....بەس دوا جار ڕژاوو بەگەی کۆکردنەوەی ئەوو هەموو خەفەتەم نەدە
گرت....وازم هێنا....بەس ئەوو وازی نە هێنا تا دواجار سەلماندی کە هیچ بەهایەکی خزمایەتی تیا نە هێشتەوە..پارەیەکی کەم زۆر
کەم کەووت بووە لام.....چای چی یەکەی نارد بۆ ماڵمان بە شێوەیەکی زۆر جوان و پڕ لەسۆزی خزمایەتی نامەیەکی ناردبوو
پیایدا...50دینار قەر زاری بەڵکوو بماندەیتەوە......لەووساتەوە من گشت ڕێگاکانی گەشتن بەووم بڕی تا هاتیشم قسەم لەگەڵ نەکرد
ئێستەش نەخۆشی تەنگە نەفەسیم هەیە بە هۆی ئەوو ماوەیەی کە لەناوو تەپوو زۆزی چەڵتووک کارم کرد .
ئازاری شەوو-------ڕەنگە ئاسای بێت خاوەن کار ڕەفتاری وا بێت بەس چوونکە خاڵت بووە ڕەنگە ئازارە کەی لەویا بێت
بەتای بەتی کە کەسانی تر شەریکی بوون تۆ جیاوازیت نەدەبینی لە گەڵیاندا ڕەنگە ڕەفتاری هەندێکیان باشتر بوون لە خاڵت.
لووتکە------ ئەوو ساتانە بیر ناچنەوە....ئەوو ئازارانەی هەژاری بەخشی بەدڵم....زیندوون لە ناخما هەتا ئەمرم
ئازاری شەوو-------مەرج ئەوەیە ڕقت تیا درووست نە کات..بەڵکوو کامڵ ترت کات لە ژیان.
لووتکە-------ڕق گەر درووستیش بووبێ.....ڕێبوارێکی بە پەلە بووە لام و دوور ڕۆشت...نەک لەبەر ئەوەی ئەوو کەسانەی
ئازاریان دام شایەنی ئەوە نین.....بەڵکوو دڵم شایەنی ئەوە نیە کە ڕقی تیا گەوورە کەم.
لەدوای ئەوو هەموو نەهامەتی یە ماڵ و کۆڵان و شار و ووڵاتم جێ هێشت....ڕووم کردە نادیار لەوێ یەک یەک یادگاری یەکانم
لە ڕێی قاچاخ فڕێم ئەداو لەبەر خۆمەوە ئەم ووت ماڵاوا لە هەمووتان.
ئازاری شەوو-------بەس دوای ئەوو هەموو ساڵە بڕیارت دا بگەڕێی تەوە.....کەواتە یادگاری یەکان هێشتاکە هەندێکیان زیندوون
لووتکە--------منداڵیم ماوە لەوێ بیری ئەکەم تامەزرۆم دەستی ڕەحم بەسەریا بێنم.....بیدوێنم.....تاخەمی خۆیم بۆ باس بکات
سەری شۆڕە کەچی هەرتێت ئەڕوانێ..... دیواری حەووشە هێندە هۆگری بووبو هەر کە بابە تووڕە دەبوو ئەوو پشتی بۆ دا
ئەنەواند.....سەربانی شەوانی زستان هاوودەمی بوو....ئەوو سەبان و دیواری زۆر خۆش ئەویست...دەرگا..دەروازەی ئاشتی بوو
بەدەگمەند لە سەردانی ئەووبوو....شەوێک باسی عەشقی خۆی بۆ سەربان گێڕایەوە....دیوار بۆ کۆڵانی باس کرد....پێکەنین خستییە
گریان....چیرۆک هێندەی قاقایەکی کێشاوو بڕایەوە.....پشتی نابوو بەسەر بانەوەو....لە ئەستێرەکانی ئەڕوانی...ئەی ژماردن
ناوی لێ ئەنان......باگردێن ئاسا بێ جووڵە بوو مەگەر ترپەی پێی بابە ڕای چڵەکانیایە.....ئەوو نهێنی عەشقی ئەستێرە کانی ئەزانی
بێدەنگ لە ژوان یانی ئەڕوانی....بەیانی یەک...هێشتا هەتاوو لە باوێشکی خەوو دابوو.....بە گۆرانی چۆلەکەکان لە خەوو هەستا
لەماڵ دەرچوو...چووە بەرز ترین شوێنی شار....لە سەر بانەکانی شاری ئەڕوانی....لەخۆی ئەپرسی ئەوانە ئەبێ چەندی باگردێن و
چەندی وەک من بن.......شار..لە باجی یەکی دڵ ڕەق دەچوو.....چۆن دەڕۆشت و چۆن دەهات...دەم بە بۆڵەبوو هەر ڕازی نەبوو
ئەوو کاتانە پرسیاری زۆر گەوورە تر لە جەستی بچووکی خۆی ئەکرد و هەر خۆشی بەدیار بێ وەڵامی یەوە دا ئەما
هاووڕێ یەکی هەبوو لە بەرد.....تەمەنێک پێ کەوە هەڵماقۆ و زەمەنێکیش هەڵماتێن ..عەیامێکیش توول تولێن....بەڵام جێی هێشت
لە چینی دیوارێکدا ڕاکشا....دڵی لە دیوار شکا........کچێکی خۆش ویست لە بەفر........دەمێک شێرە بفرینەوو دەمێک یاری بەفر
نەی زانی چۆن...نەی زانی بۆ.....لەسەر بانێکی کە باری و توایەوە.....بووە چلوورەوو بە گوێسوانە دا گیرسایەوە
دڵی لەسەر بانیش شکا......کۆلارە بوو بەدەم ڕەشەبای ترسی بابە....دەفڕی ...ڕۆژێک خەڵکانی وەک بەرد ئەگرتەوە....ڕۆژێک
ئامێزە سارد و سڕەکان.....
بیری ئەوو منداڵە ئەکەم گەڕانەوەم بۆ لای ئەوە.......
ئازاری شەوو-------دڵنیام ئەتوانی ئازاری بڕەوێنیتەوە و ئەزموونێکە ڕاستە گریاناوی یە بەس ئەت وورووژێنێ کە زۆر
بیرکەیتەوە ئەووسا بڕیاری منداڵ درووست کردن بەیت......کەواتە ئەم ماوە زۆرەی لە هەندەرانیت لە منداڵی خۆت دانەبڕاوی
لووتکە.-----هەرگیز......لەگەڵمایە بۆ هەر شوێنێک کە تەنها بم.....
ئازاری شەوو---------وەک خۆت ووتت ئەوو چیرۆکە نووسەرەکەی منداڵیتە بۆیە ناکرێ ئێمەی گەوورە بەراووردی بکەین
لە گەڵ هەندێ ڕاستی کە ئەوو کاتە لای ئەوو شاراوە بووە.....وەک ئەوەی چاووپێ چشاندنێکی خێراوو مەبەستت بێ زوو
کۆتای پێ بێنی......منیش لەوە زیاتر گووشار ناکەم تا بەهێمنی و لەسەر خۆ باسی بکەیت ئەزانم کاتت نی یە.... بەس پێش
ئەوەی ماڵاوایی لەیەک بکەین حەز ئەکەم دەربارەی چات شتێکم بۆ ڕوون کەیتەوە تا بیکەمە پێش بەر بۆ یەکەم هەنگاووم
لووتکە------بەڕاستی بمبوورە سبەینێ کە چەند سەعاتێکی ماوە سەفەرم لەڕێیە...... چات.....شوێنێکە سەرە تا وەک هەموو
شتێکی تازە لەژیانماندا سەرنج ڕاکێشە و حەزی تاقی کردنەوت تیا درووست ئەکەم.....هەڵبەت مرۆڤ زۆر کۆمەڵایەتی یە
بەڵام لە قۆناغە کانی دوای نێوو چەوانی بەرەوو سەر هاووڕێ درووست کردن کارێکی زۆر ئاسان نابێ...چوونکە هەر
یەکەمان سنوورێک بۆ کەسایەتی خۆی ئەکێشێ و ئاستەمە کەسێک بکەیتە هاووڕێ و سنوورە ڕێگری هەندێ شت نەبێ و
هۆکارە بۆ تێنەگەشتن لەیەک......بەس لە چات ئەوو سنوورە نیە....چوونکە بەدەر لە شتە کانی واقع سەیری ئەکەیت...یان وا تێ
ئەگەیت....کە پێویست بە سنوور ناکات مادەم کەسایەتی ڕاستیت شاراوەیە...هەر بۆیە بە ماوە یەکی کەم....خەڵکێکی زۆر
ئەناسی....هەر ئەوانیش وات لێ ئەکەن.....کە تامەزرۆی مانەوەت هەبێ....بەتایبەتی هەر یەکەیان بە حەزی خۆی کەسایەتی
خۆی دیاری ئەکات......واتە تۆ لە واقع دا کۆمەڵ و داب وونریت هەندێ بیروو باوەڕ ئەسەپێنێ بەسەرتا......هەر ئەوانیش
چاوودێرت ئەبن کە لا نەدەیت......بەس لە چات ئەوو چاوودێرە نامێنێ....هەر بۆیە هەر یەکەیان بەوو شێوەیەی کە ئەیەوێ
دوور لە کۆمەڵ و دابوو نریت هەڵسوو کەووت ئەکات....لەدەرەوە خووشکی کۆیلەی دەستی ئەوە..لە چات گەوورە ترین پاڵ
پشتی ئافرەتە بۆ مافەکانی.
ئازاری شەوو------کەواتە درۆ کردنە بەس لە گەڵ خۆتا دواتر لە گەڵ بەرامبەر؟؟
لووتکە------درۆیەکی هەر زۆر گەوورەش.....گەر لە دەرەوە واقع یاری بێت لە ناوو چات واقع درۆیە.
ئازاری شەوو-----سەرە تا بە درۆ دەست پێ بکات کەواتە پەیوەندی یەکان ..لەسەر بناغەیەکی ناڕاست درووست ئەبێ بێ
گوومانم کە ئەنجامی بە درۆیەکی گەوورە تر کۆتای دێ.
کۆتای بەشی 11لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-02 23:38:01)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی دوانزەهەم.........
لووتکە------بەدرۆ کۆتای نایەت...بەدرۆ دەست پێدەکات و بەکارەسات کۆتای دێ.......سەرەتا تۆ وەک یاری یەک مامەڵەی
لەگەڵ ئەکەیت بەس بە ڕۆشتنی کات خۆت پێش هەموو کەس باوەڕ بە درۆکەی خۆت ئەکەیت ....یاری یەکەت لێ ئەبێتە واقع و
بەتەواوی لەدنیای دەرەوە دا ئەبڕێیت..تەنانەت ئەوو هاووڕێیانەی کە لە خەیاڵی چاتا ناسیووتن جێی هاووڕێ ڕاستە قینەکانی
دەرەوەت ئەگرێ بێ ئەوەی هەست بە خۆت بکەیت لەوان دوور ئەکەویتەوە یان بە پێچەوانەوە دووریت لێیا ن و بێ ئاگای وایان لێدێ
ئەوان لە دەوورت نا مێنن.
ئازاری شەوو------ کەواتە هەموو دنیا لە چاتا کۆ ئەکاتەوە.....؟؟؟!!!
لووتکە--------سڕێنەوەیەکی کاتی درووست ئەبێ...چوونکە هەر یەک لە ئێمە حەزی گوڕان لە ناخیا هەیە....لە چاتیش ئەوەت
بۆ ئەڕەخسێنێ..
ئازاری شەوو-------بەس گۆڕانی حەقیقی نیە .!!!!
لووتکە-------وەک ووتم لەوێ سنوور نیە....تا بتوانی حەقیقەت لە شتە کانی تر جیا کەیتەوە......تاقە شوێن لە دنیادا کە پاساوی
درۆ باتەوە... چاتە........ئەتوانی درۆبکەیت و دواتر بەپاساوی شاردنەوەی کەسایەتیت.....لە کارێکی ناشیاوو قێزەوەن ئەکەیتە
مافێکی ئاسای خۆت.......هەر یەکە لە ئێمە حەز ئەکات باش و دیار بێت لە کۆمەڵا بۆیە هەووڵ گەر نەینێیت پێت ئەنێن تا بتوانی
لە کۆمەڵا جێگەیەکت هەبێ واتە پێناسەیەک بۆ کەسایەتیت.......لە چات ئەوو ماندوو بوونەی ڕۆژگاری ناوێ گەر سنووری
شەرمی درۆت بڕی و ئەشی بڕی...ئەوا کەسایەتیت وەک پاڵەوانی چیرۆکێکی لێ دێ جوان کاری بۆ ئەکەیت بە پێ ی پێویست
ئەگەر گوێ لە گفتوو گۆکانی ناوو چات بگری بەدەگمەن هەن لە گەڵ هەموو ئەوو شتە جوانانەی لە کۆمەڵگادا وون و کاریان بۆ
دەکرێ بێ نە ئاراوە وەک مافی ئافرەت و پەروەردەی ڕاست و ڕەوی منداڵ و نەهێشتنی گەندەڵی سیاسی و ئابووری.....وەک
ئەوەی کەسیان کووڕی ئەوو کۆمەڵە نەبن بێبەرین لە زۆربەی هەڵەکان.
ئازاری شەوو-----کەواتە مرۆڤە کەکان ئەکتەری شانۆن زیاتر وەک لە مرۆڤی واقعی ؟؟
لووتکە------ئەکتەری شانۆ پەیامی پێ یە و ئەزانێ چۆن بیگەیەنێ ....بەس لێرە نازانێ خۆی لە چ بوارێکدا ئەبی نێتەوە یان
کام ئایدۆلۆژیا بەڕێوەی ئەبات..بەڵکوو بە پێی کەسەکانی ڕۆم ئەگۆڕێ هەموو شت.....هەڵبەت کاتم دڕەنگ کرد ..ئازیزم زۆر
پێ خۆشحاڵ بووم بە ناسینت و گفتۆ گۆ کردن لە گەڵتا.....لەدڵەوە هیوای سەر کەووتنت بۆ ئەخوازم......دڵنیام پەیامت پیرۆزە
دڵنیابە ئەگەر ئەم ڕۆ پێی نەزانن ڕۆژێک دێ بۆیان دەر ئەکەوێ چ کارێکی گەوورەت ئەنجام داوە...گیانی من کەس ڕەها نیە
لە ڕاست گۆی و تێگەشتنیا بۆیە تۆ مادەم بڕیاری ئەوەت دا لە دنیای چات تێبگەیت و بنووسی لە سەری ئەوا شتێک هەیە بی زانە
ئەبێت وا مامەڵە بکەیت وەک یەکێک لەوو کەسانەی ئاشنای چات ئەبن و دواتر وون ئەبن تیایدا من ناڵێم وون بە بەس هەووڵ بە
هەمان ڕێگا ببڕیت تا بتوانی لە ناخی مرۆڤەکان تێ بگەیت و ڕاست گۆتر بێ نووسی نەکەت من کۆمەڵێکی کەم هاووڕێم لێرە هەن
کە ئەکرێ وەک سەرە تا بیان ناسی تا خۆت یاساکانی یاری چات فێر ئەبی حەز ئەکەم یەکەم کەس لە گەڵ کاک (کەش )کە زۆر
هاووڕێمە قسە بکەیت.. من خۆشم بە تەلەفۆن تێی ئەگەیەنم بەس بەدەر لەوو چەند کەسەی پێت ئەناسێنم نهێنی خۆت بۆ کەس ئاشکرا
نەکەیت چوونکە.....کێشەت بۆ درووست ئەبێ....جارێ کاتی ئەوە نە هاتووە دژایەتی بۆ خۆت درووست بکەیت....لەپشت پەدەوە
ئیشەکانی خۆت بکە.....کەی زانیت کاتی ئەوە هاتووە....کە خۆت ئاشکرا کەیت..ئەسا کێشەنی یە گوورگەکانی چات بزانن.
من لەڕێی هاووڕێ یەکەوە ڕێم کەووتە ئێرە....لە ماوەی چەند مانگێک کە کێشەیەکی خێزانیم هەبوو..لە دنیای واقع ڕام کردوو
خۆم لە کۆڵانەکانی چات نا وو ماوەیەک لە خەیاڵی خۆش و هەندێ جاریش ناخۆش خەریک کرد تا گەشتمە ئەوو بڕیارەی کە ئەبێ
واز بێنم چوونکە کارێکی زۆر لە دەرەوە چاوەڕێی ئەکردم....بمبوورە شت زۆرە و کاتم کەمە بەس بەکوورتی ئەوەی تێگەشتووم
لەچات.....
چات شوێنێکە ئەکرێ وەک گشت شتە تەرفیهی یەکان وەری گری
شوێنێکە ئەکرێ مرۆڤەکانی تیابناسی
شوێنێکە ئەکرێ گفتوگۆی تیا بخووڵقێنی
ئەمە پێناسەیەک بۆ چات
بەس ئایا کۆمەڵگای ئێمە بەوو ئاقارە ڕۆشتن ؟؟؟؟؟؟ بێ گوومان نەخێر بگرە وەک زۆر بەی شتە تازە هێنراوەکانی
ناوو کۆمەڵگا لایەنە خراپە کەی یان بەکار هێنرا....زۆر بەداخەوە وا ئەڵێم
دنیای چات دنیایەکی خەیاڵی یە زۆر دوورە لە واقع تا خەست بیتەوە تیایدا دوورت ئەخاتەوە لە واقع بەچەند خاڵێکی خێرا ئاماژەی
لایەنە خرا پە کانی ئەکەم ( باشەی تیایە بەس خراپەکانی دەست باڵایە بۆیە شاراوە یە ) کەواتە لایەنە خراپە کانی
1---لەدەست دانی بەهای کات واتە هیچ ڕێزێک نامێنێ بۆ کات لە چاتا لە کاتێکدا کات بەنرخترین سەرمایەی مرۆڤە
2--شێواندنی جوانی هاووڕێ یەتی چوونکە ئەوو بناغەیەی هاووڕێ یەتی لەسە بنیات ئەنرێ خەیاڵە بۆیە تووشی ڕووخان ئەبێ
هەندێ جاریش خیانەت و فرت و فێڵ
3--وەک کاک زانا باسی کرد ( خۆشەویستی ) لە چاتا ئەم فەلسەفەیە بەشێوەیەک ناشیرین ئەکرێ ئەچێتە بەرگی تاوان هەندێ چار
4---تێکدانی کەسایەتی بەهەردوو ڕەگەز ئەویش بە پاساوی شاردنەوەی کەسایەتی فێری درۆ ئەبێت لە گەڵ خەڵکی تر تاوای لێ
دێ زۆر ئاسان ئەبێ درۆ کردن.
5------سووکایەتی کردن هەڵبەت کۆمەڵگایەکی وەک ئێمە کە داب و نریتمان زۆر شتی پاوان کردوە بۆیە لایە نە شەهوەتی
یەکان بە ئاقاری هەڵ ئەمان بات هەندێ جار...... لەبەر ئەوەشە ئەبی نی زۆر بەی پەیوەندی یەکانی کچ و کووڕ ئەوو شتە زرق
ئەبێتەوە......هەر ئەوەشە سووکایەتی ئەگاتە قۆناغێکی سامناک.
6.....لەدەست دانی متمانە....تێگەشتنمان بۆ متمانە تووشی هەڵەی کردووین..چوونکە وا تێگەشت وین لە متمانە کە هەڵڕشتنی نهێنی
یەکانمانە بۆ ئەوو کەسەی خۆشمان ئەوێ......ئەوە هەڵەیەکی کووشندەیە...لە چاتا بەزۆری کچان تووشی ئەوە ئەبن.کاتێ کەسێکیان
خۆش ئەوێ یان هاووڕێ یەتی ئەکەن وێنەی خۆیان یان کامێرەی بۆ ئەکاتەوە !!!! کاتێ ناگەنە ئەنجام ئیتر لە بەر هە هۆیەک بێ..
کە چارە نووسی زووربەی هەرە زۆری خۆشەویستی چاتە....وەک گووشارێ وێنەی بڵاوو ئە کەنەوەو سووکایەتی پێ ئە کەن
ئەمە متمانە ئەکووژێ لای ئەوو کەسە.
ئازاری شەوو------ئەمە ڕەش بینی نی یە بۆ کۆی مەسەلە کە؟؟؟؟
لووتکە-------وەک ووتم کەس ڕەها نی یە......بۆیە تۆ پێویستە کۆمەڵێک بناسی تا بتوانی ڕاستی دەر خەیت.....من بەشێکی زۆر
کەمم باس کرد..ئەرکی تۆ ئەوەیە بەشەکانی تر بدۆزیتەوە.
ئازاری شەوو------ئەی پشتیوان ؟؟؟؟؟
لووتکە-------ئەوو بووە قوربانی وەک دەیان کەسی کە و هازاران کەسی وەک ئەوو بەڕێوەیە گەر سنوورێک بۆ بێ یاسای چات
دانەنرێ......ئەوو لاوە خۆشەویستی ئافرەتێک خۆشەویستی سرووشتی لەبیر بردەوە جا خەتای کێ بوو ئەوە باوەڕ بکە نازانم
مەگەر خۆت بی دۆزی تەوە.
ئازاری شەوو--------دووبارە من سووپاست ئەکەم....هیوادارم ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەوەی بەتەمام ئەنجامی دەم چاپ کرا
بی خوێنیتەوە....زۆر پێ خۆش حاڵ ئەبم.
لووتکە------بەدڵنیای یەوە ئەی خوێنمەوە..منیش چاوەڕێی ئەوو ڕۆژەم.... باشە کاک نامۆ کاتی ئەوە هاتووە من بڕۆم....ئاگات
لەخۆت بێ لێرە....سەرکەووتنت ئەخوازم.....رۆژێکی خۆش ...... وا دنیا ڕووناک بووەوە.
ئازاری شەوو------کات وساتێکی خۆش بۆت ....دووبارە سووپاس بۆ هەمووشتێ.
هەناسە------کەواتە لووتکە بیرۆکەکەی لادرووست کردی ؟
فەرهەنگ-----بەدڵنیای یەوە من شتێک پاڵی ئەنام بچمە چات بۆ کارێک بەس نەم دەزانی سۆراغی پشتیوانە یان تنۆکی باران یان
هەردووکیان.....بەس تێ گەشتم من دەبێ ببمە هاووڵاتی ووڵاتی چات ئەووسا ئەتوانم مرۆڤە وون بووە کان بدۆزمەوە.
هەناسە--------بڕیاری چێت دا بۆ پڕۆژەکەت ؟؟
فەر هەنگ-----بڕیارم دا ببم بە دوو مرۆڤ....یەکێکیان ئاشنای چات ئەبێ و وەک ئەوو کەسانەی ناوو چات مامە ڵە ئەکات
کەسی دووەم مرۆڤێکە ناڵێم ئەگەڕێ بەدوای خووڵقاندنی شاکارێکی هوونەری بەڵکوو دوو پەیامی پێ یە .
یارمەتی ئەوو کەسانەی تازە دێنە چات لە گەڵ ڕێنمای بۆ ئەوو کەسانەی لە داهاتوا دێنە چات.
هەناسە--------بەڵام بۆ دوو مرۆڤ ئەوەکەی یەکەم زیادە نی یە ناتخاتە کێ شەوە ؟؟
فەرهەنگ------منیش ئەوەم ئەوێ بمخاتە کێشە وە.....تا لە نزیکەوە هەست بە کێشە کانی چات بکەم.
هەناسە-------کەواتە پڕۆژەی ڕۆمانێکە؟؟؟
فەرهەنگ------ناوو کێشە نی یە ناوە ڕۆک مەبەستە.
هەناسە------بەڵێ وایە بەس ناوو نیشان گرنگە بۆ خوێنەر تا بزانێ چی ئەخوێنێتەوە..
فەرهەنگ------وایە بەس زۆر بەداخەوە کۆمەڵگای ئێمە تمەڵی یەکیان تیایە بۆ خوێندنەوە...جا بڵێی رۆمان ئەوە هەر مەحاڵە
بیخەیتە باوەڕی ئەوەی کە خوێندنەوەی سوودی هەیە بۆی...
هەناسە-------وانی یە کاک فەرهەنگ خوێنەرێکی باشمان هەیە.
فەرهەنگ------خانم ئەزانم هەمانە من وەک گشتی باسی ئەکەم..بەڵام با دڵنیات بکەم ڕاستە پڕۆژەکەم نەخستۆتە قاڵبی هیچ
جۆرە نووسینێک....بەس ناوو نیشانێکم بۆ دا ناوە (بیرەوەریەکانی چات ) بە تەمام هەر بەوو ناوە شەوە بڵاوی کەمەوە.
هەناسە--------ئێ وابڵێ وام زانی بێ ناوو ئەبێ.
فەرهەنگ-------هههههههههه نا نا ئەوە ناوومان لێ نا.......لە تۆ وە دەست پێ دەکەم دواتر بیرەوەری یەکانت بۆ ئەگێڕمەوە
هەناسە--------من.... بۆ منیشی تیام !!!!!
فەرهەنگ-----بێ گوومان تۆشی تیای.... هەر چەندە.....لەیەکەم ڕۆژی ناسی نتەوە....کۆمەڵێ نهێنی دەووری داوی بەس هەر
جێی تۆم کردۆتەوە.
هەناسە-----ههههههههه دەی بابزانم بەس وەک ووتت نهێنی واتە یار مەتیت نایەم.
فەرهەنگ------هههههههه دڵت باشە ......ڕوژێ پێش ناسینت.....نالی-شاعر هات و بانگەشەی کردم بۆ چاتەکەی خۆیان
کۆتای بەشی 12لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-03 10:08:53)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی سیانزە هەم.........
من سەرە تا ناوە کەی سەرنجی ڕاکێشام (نالی -شاعر ) لاوێک بوو ناوی شاعرێکی گەوورەی کووردی درووست کردبوو
بۆ خۆی ...بەڵام کە مایکی گرت و یەکەم جار گوێم لەدەنگی بوو....بە خوێندنەوەی هۆنراوەیەک خۆی ناسان...لە بەر ئەوەی
ئەویش وەک من تازە بوو لە( چاتی خەیاڵ ) بۆیە ئاسان بوو زوو یەک بناسین بەڕاستی هانی دام کە منیش بۆ یەکەم جار مایک
بگرم و بوژدار بم.
نالی -شاعر------زۆر سووپاس هاووڕێ یان بۆ گووڵەکانتان بۆ گوێ گرتنتان هیوادارم بە دڵتان بووبێ. بەتای بەتی کاک نامۆ زۆر
پێ خۆشحاڵم . بە نووسینی ڕووکەکەتدا کەسێکی بەتوانای .....زۆر پێ خۆشحاڵ ئەبم کە گوێبیستی دەنگت بم و گەوورە مان ئەکەیت
گەر شتێکی خۆتمان پێش کەش بکەیت .
نامۆ-----زۆر سووپاس کاک نالی پێ خۆش حاڵم بە ناسینت سووپاس بۆ ستایشت و ووشە ناسکەکانت.....ڕێز و حوورمەتم بۆتان
هاووڕێ یان..... هیوادار وەک هاووڕێ یەک قبووڵم بکەن.....تا پێکەوە ببینە فێرگە بۆ یەکتر...هەڵبەت من زۆر حەزم لە شعرە
ناڵێم شاعرم چوونکە نازناوی شاعری زۆر گەوورەیە.....با پێکەوە ڕوومی ( هوونەر ) ببوژێنینەوە ئەوە کاک نالی هەووڵ ئەدەین
لەڕێی بەر پرسانی ئێرەوە ئەوو کەسانەی بەهرەی نووسینیان هەیە کۆیان کەینەوە.....هەم هاووڕێ یان بە دنیای شعر ئاشنا کەین
هەم پەرەبە توانای خۆمان بەین....هەڵ بەت هەمووی بۆ خزمەت کردنی هوونەری کووردی یە. دەبا پێ کەوە ئەم چاتە بکەینە
پردێک بۆ پێ کەوە گرێ دانی کووردەکانی تەراووگەوو کووردەکانی نیشتمان (کووردستان ) بمبوورن ڕەنگە یاساکانی ئێرە نەزانم
چۆنە بۆیە گەر هەڵەیەکیشم کردبێ داوای لێ بووردن ئەکەم....دووبارە سووپاستان ئەکەم و پێ خۆشحاڵم بە ئاشنابوون پێ تان.
نالی-شاعر-------زۆر سووپاس کاک نامۆ گیان......هەڵ بەت من کەسێکم بەدەگمەن مایک ئەگرم بەس لە خۆشی تۆی
خۆشەویست خەریکە ئەوو ڕاهاتنە لە بیر ئەکەم.....بەس زۆر پێ خۆش حاڵ ئەبم شتێکمان پێ شکەش بکەیت....
نامۆ------دووبارە سووپاس... بەڕاستی چوونکە یەکەم جارە مایک ئەگرم شتەکانم زوو زوو بیر ئەچێتەوە بە بان چاوان
بەدەنگە ناخۆشەکەم شتێکتان پێ شکەش ئەکەم هیوادارم جێی ڕەزامەندی ئێوە بێت.....زۆر سووپاس بۆتان بۆ گووڵە کانتان
بە ناوی خۆزگە.
ئەڵا هاووڕێ ئەڵا
چەندە خۆشە
ڕووحمان سەردار و
نەفسیش کۆیلە
درۆش ئەفسانە ی ووڵات بێ
نەک وەک ئێستا
ئێمە گشت میوانین و
ئەویش خاوەن ماڵ بێ
ئەڵا هاووڕێ ئەڵا
خۆزگە خەوونمان
سەردا بوایا
زۆر سووپاس بۆ هەموو لایەک بۆ گووڵە کانتان...حەزم کرد بەم پارچە کوورتە گرێ بەستی هاووڕێ یەتی تان لە گەڵ ببەستم
دووبارە سووپاس و مایک ئازادە.
نالی - شاعر-------دەستت خۆش بێ کاک نامۆ زۆر جوان بوو ..منیش بە هۆنراوە یەکی تر بەژدار ئەبم و جێ تان ئە هێڵم
کاک نامۆ دوای حەز ئەکەم بە تەنها قسە بکەین.... فەرموون.
تۆنازانی
درۆ چیایەکی بەفری نە
بەرگەی
گەرمی عەشق و
تینی حەزو
ئاگری گەڕان ناگرێ و
ئەتوێتەوە
ئاشکرات ئەکات بە جارێ
تۆ نازانی درۆ
پاکمان ئەکاتەوە لە پاکی
ڕووحمان ئەباتە دنیای پیسی
ئەمان کاتە خزمەت کاری ڕق
بەر لە خەڵک
لە خۆمان ئەبێتەوە
زۆر سووپاس بۆ گوێگرتنتان..بۆ گووڵە کانتان.....فەرموو مایک ئازادە....کاک نامۆ کارێکم پێتە گەر کاتت هەبێ....ئەچینە
یەک دوو یەک (121 ). ههههههههههه نازانم (121 ) چی یە هههه کاک نامۆ بانگەشەت ئەکەم لە ژووری تایبەت قسە ئە کەین من
بۆت ئەنێرم لە ڕوومەکە دەر ئەچێ تۆ کلیکی بکە ئەچینە ئەوێ یەک سەر....مایک ئازادە.
نامۆ--------ههههههههه واتە ئێمە ئێستە لە (یەک دوو یەکین ) ئێرە زۆر بێ دەنگە خوا پێم نە گرێ لە شوێن ژوان و ئەوو شتانە
ئەچێ....فەرموو مایک ئازادە کاک نالی لە خزمەتام.
نالی------هههههههههه ماڵت ئاوا بێت مردم تا وەرت گرت......بەڵێ ئێرە بۆ قسە کردنی ئەندامانی چات گەر بیانەوێ قسەی تای
بەت بکەن کەس نایەتە ئێرە و کەسیش ناتوانێ گوێ بگرێ.ههههههههه ئا ئا بۆ خە بات کردنە...سووپاس کاک نامۆ کە کاتت پێ
بەخشیم....هەڵبەت من وەک میوان دێمە ئێرە ئەگین خۆم لە چاتێکی تر (ئەدمینم ) بەڵی ئەوە لینکە کەیە بۆت ئەنێرم زۆر پێ خۆش
حاڵ ئەبم سەر دانمان بکەیت...من لەوێ هەمان ناووم هەیە. بیرم کەووتەوە کاک نامۆ لێرە ئەتوانین پێ کەوە میک بگرین واتە
پێویست ناکات چاوە ڕێ بیت.
نامۆ-------سووپاس کاک نالی ئەزانی ئەم شوێنە ئەوو شتانەی کە پێویست ناکات بە تەنها بووترێ نهێنی تری ئەکات. لە هەمووی
خراپتر ئەمە تۆش پیاوی حووکمەت دەر چووی خوا ڕەحم بکات.
نالی--------ههههههههه نانا خەمت نەبێ من لەوو لا دەسەڵاتم هەیە بەس برای گەوورەی تۆ خەمت نەبێ .. کاک نامۆ گیان تۆ
تازەیت زۆر شت هەیە حەز ئەکەم فێرت کەم گەر کاتت هەبێ.
نامۆ--------بە پێ خۆش حاڵی یەوە جارێ نیوە ڕویە لای من ههههههههه
نالی---------کاک نامۆ ئەبێ لێ رە زۆر ووریا بی چوونکە خەڵکی نەخۆشی تیایە کە ئیش وکاریان بەس گەڕانە بەدوای کچا
نامۆ------جا با بگەڕێن من حەقم چی یە بەسەر یانە وە.
نالی------ئەزانم کاک نامۆ .....بەس هەر ئەوەندەی بزانن هاووڕێ یەتیت لە گەڵ کچێکدا هەیە دژایەتیت ئەکەن.
نامۆ-------- ئەها نا خەمت نە بێ من هاووڕێ ی کچم نیە تا دژایەتیم بکەن.
نالی--------دە زۆر چاکە.....کاک نامۆ من ئەبێ بڕۆم سەردانم بکە لەوو لا گەر کاتت هەبوو.
نامۆ------بە چاوان هەڵبەت قسە ئەکەینەوە دەر بارەی ئەوو کەسە نەخۆشانەی باست کرد. ئیسراحەتی خۆت وەر گرە ئازیزم.
نالی--------چاووت گەش کاک نامۆ...زۆر چاکە قسە ئەکەینەوە..کاتێکی خۆش بۆت
نامۆ--------کاتێکی خۆش بۆتۆش.. یەک ئەبیبی نەوە.
هەناسە--------بەڵێ من تۆ و نالی م یەکەم کەس ناسی بەس سەرە تایەکی سەیرە.
فەر هەنگ-------بەڵێ نالی هاووڕێ یەکی هەبوو لە چاتەکەی خۆیان وەک دوای بۆم دەر کەووت دژایەتی ئەکرا لە بەر
ئەوە...ویستی
ئەوەم بۆ باس بکات..بەس من خۆم لە باسە کە لایا چوونکە ئەم ویست لەسەر خۆ هەنگاوە کانم بنێم دوور لە کێشە لاوو کی یەکان
هەناسە------مەبەستت لایەنی ئەوو لایە؟؟
فەرهەنگ-------بەڵێ چوونکە باس کردنی ئەبووایە لایەن گری ئەوو بوومایە.....گەر بم ویستایە نزیک بێ لێم.....ئەووکاتە
ئەبوومەبەشێک لە کێ شەکە منیش ئەمەوێ لەدەرەوەی کێشە کان بم تا جوان هەموو لایە نە کانم بۆ دەر کەوێت.
هەناسە------بەس لێرە ئاڵۆزی یەک ڕوو نادا لە نێوان هەردوو نامۆ.. واتە نامۆ یەک چات ئەکات وەک ئەوو خەڵکە..نامۆ یەکیش
بابەتێک ئەنووسێ لەسەر چات.
فەر هەنگ-------لای ئەوان ڕەنگە..بەس لای خۆم نەخێر چوونکە نامۆ کە خۆمم..چاوودێرە بەسەر نامۆی ناوو چات وەک چۆن
چاوودێری ئەوانی تر ئەکات....ڕەنگە ئازادی بکات بەس سنوور دار..واتە لە لێواری هەڵە گەوورە کان دووری ئەخاتەوە.
ڕۆژی دواتر چوومە ئەوو چاتەی کە نالی لینکە کەمی دابووێ.
کۆتای بەشی 13لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-03 10:21:30)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی چواردەهەم.........
نامۆ------سڵاووت لێ بێ نالی گیان.
نالی -----یاخوا بەخێر بێیت کاک نامۆ...گەوورەت کردین.
نامۆ------هەدوو چاوی منی خۆت گەوورەی......(چاتی ـ خەوو ) ناوێکی خۆشە...هەر چەندە لە گەڵ (چاتی-خەیاڵ )هیچی وایان
جیاواز نیە جگە لە خەڵکەکەی کە ناوی سەیر تر لەوولا لێەو بەدی ئەکەیت.
نالی-------بەڵێ بەس ئەم چاتەی ئێمە تازەیە ....خەوەنە کەی ئەوەندە نی یە دای ناوە... کاک کریم زۆر کووڕی چاکە
هەر خەڵکی سلێمانی یە....هەر لەوێش دا ئەنیشی.
نامۆ---------کریمممممممممممممممممممم ......ئەی چاتە کەی ئەوولا هی کێیە؟؟
نالی-------هی کاک بەهمەنە وابزانم خزمن بەس قسە لە گەڵ یەک ناکەن.. لە گەڵ کریم.
نامۆ------لە هۆڵەندا ئەژی ؟؟
نالی-شاعر-----بەڵێ چۆنت زانی ؟؟
نامۆ------- لەوێ بیستم .
هەناسە-----کەواتە کاک فەرهەنگ کریمی دراوسێی پشتیوان چاتی خۆی هەیە.....بەس سەیر نی یە ..پشتیوان نا ئەچووە لای
کریم چات بکات کە کووڕی گەڕەک و لەڕێی ئەوەوە ئاشنای چات بوو....بەڵکوو لای بەهمەن بووە چوونکە تەنیای لەێ ناسی وە
هەر بۆ لای ئەویش ئەچوو.
فەرهەنگ-----بەڵێ بۆ منیش هەواڵێ کی تازەبوو....من بەڵێنم دا بە تەنیا کە پشتیوان نەکەمە چەقی بابەتەکە....ڕەنگە ئەوو هەر
لەبەر ئەوەش بووبێ کە پێی نەووتم خاوەن چاتەکە بەهمەنە تا من گرێی نەدەمەوە بە پشتیوان.
هەناسە------ئە بۆ وای دانەناوە..کە نامۆ وەک هەر یەک لەوانەی کە تازە ئاشنا بەچات ئەبن....خۆی شتەکانی بۆ دەر کەوێ.
فەرهەنگ------ئەش بێ وابێ....بەتای بەتی ئەوو ووتی هاووڕێ یەکم هەیە ئاگاداری ئەکەم...ئەوو یارمەتیت ئەدا.
هەناسە-------- مەبەستت (کەش ) وایە؟
فەر هەنگ-------بەڵێ ئەوو چوونکە چەند ڕۆژێ بەدوایا گەڕام نەم دی....کەسێکی ناسراویشە لە چات....چوونکە لە کۆنەکانم
پرسی هەموو ئەیان ناسی.
بەڵام کەسایەتی نالی تۆزێ خەریکی کردم بۆیە چاوەڕوانیم زۆر بەسوێ نەبوو.
هەناسە-------بەپێی ئەوەی شعر ئەنووسێ کەسایەتی نزیک بوو لێ تەوە بۆیە ئاسانە متمانەت پێ بکە.
فەرهەنگ-----بەڵێ ئەوە بوو...یان پڕ بوو پێ ویستی بەکەسێ بوو قسەی لە گەڵ بکات.
هەناسە-------- هەر کەسێ ؟؟؟
فەر هەنگ------نا کەسێ کە نەی ناسی بێ....چوونکە پرسیاری زۆر لێ کردم کە زانی نای ناسم دڵنیابوو لێم.
هەناسە-------ئەوە سەیرە.....ئەوو نەناسی نە...مەبەستی..نهێنی یەکی گەوورەی پێ یەو نایەوێ ئەوەی ئەی ناسێ بیزانێ ؟؟
فەرهەنگ------نەخێر....ئەوانەی ناسی وونی و لەژیانی ئاگادار بوون....هیچ متمانەیەکی پێ نەدەکردن....چوونکە هەستی ئەکرد
پشتیان تێ کردووە...چوونکە هێندەی نەخایاند ناسینمان....هەموو شتێکی پێووتم.
نالی--------کاک نامۆ من چەند هاووڕێ یەکم ئاگادار کردووە کە لە چاتی ( خەیاڵ ) واتە چاتەکەی ئێوە لە ڕوومی هوونەر
کۆڕێکی شعری ببەستین....بەلاتەوە چۆنە گەر کاتەکەی گوونجاوە شەمە شەوە کەی....
نامۆ------هههههههه بۆ بە چاتی ئێمە کەواتە ئێمەوو ئێوەی تێ کەووت.
نالی-------- هههههههه ئاخر وای لێ دێ... من لەوولا ( ئەدمینم ) تۆش لێرەیت بەزۆری.
نامۆ-------ئەها.....وابێ باشە .....کەواتە ئێستە من خاوەن ماڵم و تۆ میوانی ههههههههه وایە
نالی------بەڵێ ئەی چۆن...ووتت چی بۆ بۆ کۆڕەکە... کاتەکە گوونجاوە.
نامۆ-------بەخوا برا من لەماڵ کەووت ووم بەزۆر واتە کاتم هەردەم هەیە......بەس باشتر نی یە ( ئەدمینە )کانی ئێرە ئاگادار
کەین....تا...یارمەتیمان بەن و ئاگادری ئەندامانی چات بکەن...تاوە ک و زۆر ترین کەس ئامادە بێ..
نالی-------با ئەی چۆن من لە گەڵ (ئاوابوون ) کە لێرە (ئەدمینە )قسە ئەکەم لە گەڵی و پێ شتی ئەناسێنم زۆر کووڕی چاکە
نامۆ-------زۆر چاکە منیش لێرە هەووڵ ئەدەم ئەوو کەسانەی هەواداری شعرن کۆیان کەینەوە......بەتای بەتی (هەناسە) یەکێک
هەردەم لە ڕوومی هوونەر گوێگرێکی باشە جارێک پێی ووتم ئەنووسم.
نالی------بەڵێ ئەزانم کێ ئەڵێیت زۆر شەوو لە ڕوومی بابەتیش لای ئێوە بەژداری ئەکات بە نووسین....بە نووسینەکانیا
کەسێکی لێ هات وە بەڵام من دوور ئەی بینم هەردەم واتە ئاسان نیە هاووڕێ یەتی کردنی.
نامۆ------ئێمە باسی هاووڕێ تی ناکەین لەگەڵی ...ئێ خۆ مافی خۆ یەتی هاووڕێ یەتی لێرە بۆوە بە شتێکی ئاسان بەس وانی یە
ئاسان نیە هاووڕێ پەیدا کردن...کێشە نی یە من ..من هەووڵی خۆمی لەگەڵ ئەدەم گەر نا ئامادە بوونی خۆی لە خۆیا بەژداری یە
چوونکە گوێگر تەواو کەری شعرە.
نالی-------- زۆر چاکە باسمان کرد پەیدا بوو هههههههه دەی من ئەڕۆم تۆ قسەی لە گەڵ کە ....من ئەچمە ئەوو لا و دوای
دێمەوە...لەوولاش چەند کەسێ ئاگادار ئەکەم....جارێ کاتێکی خۆش.
نامۆ------کاتێکی خۆش تا دوای.
هەناسە-----سڵاوو کاک نامۆ باشی بەڕێزم.
نامۆ-------بەخێر هاتی خانم سووپاس بۆ هەواڵ پرسینت.
هەناسە------زۆر سووپاس بەڕێز
نامۆ----- ئەزانی باسی تۆمان ئەکرد و پەیدابوویت..دڵمان پاکە.
هەناسە----باسی من ؟؟
نامۆ------بەڵێ خانم....لەگەڵ کاک نالی بە تەماین شەمە شەوەکەی کۆڕێک بۆ شعر خوێندنەوە ببەستین....جارێک ووتت دەستی
نووسینت هەیە....ووتمان تۆش بەژدار بیت لە کۆڕە کەدا.
هەناسە------ئەوە هەواڵێکی خۆشە بەڕاستی تامەزرۆم گوێبیستی شعرتان بم....بەس من نەم ووت وە شاعرم.. تا بەژدار بم.
نامۆ-----جا خانم کێ ووتوو یەتی ئێمەش شاعرین بۆ نالی-شاعر خۆشەویستی مامۆستا نالی وای لێکردووە کە ئەوو ناوە هەڵ
گرێ....چیمان هەبوو پێ شکەشی ئەکەین.....ئەگەر جێی گرت لە هوونەری نووسینی کووردی ئەوا خزمەتێکمان کرد....گەر جێی
نەگرت ئەوا هەووڵمان دا ئەم جارە نا جارێکی تر.
هەناسە-----نا بەڕێزتان نووسینەکانت ئەڵێ کە خاوەن ئەزموونی.
نامۆ------ زۆر چاکە تۆش نووسینەکانت ئازادی گۆڕە پانی خوێنەر بکە تا ئەزموونی ببێ.
هەناسە------- بەخوا کاک نامۆ من لەبەر ئەوەی دەمێکە لە دەرەوەی ووڵات ئەژیم و خوێندنم بە کووردی نە بووە..کێشەم لەگەڵ
ووشەی کووردی هەیە.
نامۆ----خانم سەردەمێک شاعرە گەوورە کان بەس بە عەرەبی و توورکی و فارسی ئەیان خوێند بەڵام ئاواش گەر بەراووردی
شعرەکانی مامۆستا نالی بکەیت لە گەڵ ئەم سەردەمە کە خوێندنی کووردی گەشتۆتە ئاستی زانکۆش بزانە کامیان پاراوو ترە
بۆیە گەر حەزی شعرت هەبێ ئەوە ڕێگر نی یە......
هەناسە------ڕاستە وایە.... ئەڵێم کاک نامۆ شتێکم لە ماڵپەڕێکدا بڵاوو کردۆتەوە حەز ئەکەم بیبینی.
نامۆ-----هەر زۆر بە خۆشحاڵی یەوە لە کوێ یە
هەناسە----- لە یانەی (کوورد ژین) ئەوە لینکە کەیەتی.
نامۆ------هەر ئێستە ئەچم ئەی خوێنمەوە......بەچ ناوێک لەوێ شت بڵاوو ئەکەیتەوە.
هەناسە----- هەر با ناوی خۆم هەناسە.....با کاتت لەوە زیاتر نەگرم منیش ئەبێ بڕۆم....پێ خۆشحاڵ بووم کاک نامۆ ی بەڕێز
نامۆ------من زیاتر خانم بە نیازی دیدار ...خوا ئاگادارت بێ.
فەر هەنگ------ئەزانی ئەوو شەوە تووشی دڵە ڕاووکێت کردم....زیاد لە 50 جار چوومە کووردژین هەر نەم دۆزی یەوە.
هەناسە------هههههه بیرت ماوە کاک فەرهەنگ جا منیش 3 ڕۆژ کاتی چاتم نەبوو ئەوە زیاتر کێشە کەی قووڵ کردەوە
فەرهەنگ------ ئا ئا ئەی خوایە نە لەوو لا شعرەکەتم دۆزی یەوە نە لە چاتیش دیار بوویت...دووەم شەوو بوو وابزانم زۆر
هیوام نەما ووتم بەخوا زۆرم لێ کردووە بەژداری بکات....ڕووی نەهاتووە ڕەتم کاتەوە خۆی وون کرد..بۆیە شتێکم نووسی بۆت
هەناسە-----نە بەخوا کاک نامۆ بەس خوێندن دەرفەتی چاتی نەدام
فەرهەنگ---------ئەزانم خانم بەس ئەووسا وون بوونت پاساوی نەبوو لام چوونکە کەسێکی پڕ لە نهێنی بویت بەس ڕۆژی
سێهەم لە ڕوومی بابەت بووم پەیدا بویت.
نامۆ-------ئەوە بەڕاست بۆ دیار نەمایت زۆر گەڕام بۆت ؟؟
هەناسە--------سڵاوو بەڕێز کاک نامۆ.
نامۆ------تۆخوا بمبوورە بێ سڵاوو دەستم پێکرد...بەس تۆشی دڵە ڕاوکێت کردم.....سڵاوو لەخۆشت باشی خانم
هەناسە-------سووپاس بۆ یەزدان باشم....داوای لێ بووردن ئەکەم کە کەم کاتیم تووشی دڵە ڕاووکێی کردبێتی !!! بەس ئەتوانم
بزانم بۆ زۆر گەڕایت بەدوا ما؟؟؟
نامۆ------خانم بە هەڵە تێمەگە....بمبوورە مەبەستم شعرەکەی یانەی کووردژین بوو هەر نەم دۆزی یەوە بۆ بە گرێکوێرەوو
نەکرایەوە تا ناچار بووم خۆم بینووسم.
هەناسە------نەت دۆزی یەوە ؟؟؟؟....ئەی چی خۆت بی نووسی تێ ناگەم مەبەستت چی یە!!!؟؟
نامۆ-------سێ ڕۆژ گەڕام نەم دی چارم نەما خۆم شتێکم نووسی...ئەگەر کاتت هەیە ئەچی نە ڕوومی هوونەر بۆت ئەخوێنمەوە
هەناسە------ بە پێ خۆش حاڵی یەوە با بڕوین.
نامۆ------خانم دەنگم هەیە ؟؟؟
هەناسە---بەڵێ کاک نامۆ فەرموو.
نامۆ------ زۆر سووپاس خانم پێشەکی سڵاوو ڕێز بۆ تۆی بەڕێزم.
........چاوەڕوانی.........
لە ژووری هوونەر دابووم
فریشتەیەک میوانم بوو
نەم ئەناسی کێ یە
لەکوێ یەو چی یە
ئەشم ناسی مرۆڤێکی دڵ ناسک و
لەحزووری پەڕەی شعرا
ئەزانم خەریکی چی یە
نەم ئەبینی
وێنەی تەنها سەرابێک بوو
لە بیابانی ژوورە کەمدا
هەستم بە ترپەی دڵی و
هەناسەی سینەی ئەکرد
ئەشم بینی
لەخەیاڵما وەک پەپوولە
بەدەووری گووڵدا
سەمای ئەکرد
نیگام ڕەوانەی گەڕان کرد و
خۆم هاوویشتە باوەشی چاوەڕوانی
دەر گای گشت دەفتەرە کانم کردەوە
ووشەیەکی ئەووم نەدی
ئەڵێن باسی
چاوەڕوانی و عەشق ئەکات
چوومە ماڵی عەشق و
ویزگەی چاوەڕوانیشم پشکنی
چارم نەما
شعرەکەی ئەووم نووسی یەوە
بە دیواری ژوورەکەمدا هەڵم واسی
شەوانە بەر لە نووستن
چەند جارێ ئەی خوێنمەوە
---------
هیوادارم بەدڵت بووبێ..چاوەڕوانی زۆری هانی بەرگەم نەگرت لەوە زیاتر بۆیە نووسیم.
هەناسە-----دەستت خۆش بێ کاک نامۆ....بەخوا چاکە ..ئێستە ئەچم خۆم وونی ئەکەم و منیش نایەمەوە هەتا شعری کە بنووسی
نامۆ------نەکەی خانم.....ئێستە پێم بڵێ بەتەواوی لە چ شوێنێک دایە چوونکە بەڕاستی تامەز رۆم بیبینم.
کۆتای بەشی 14لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-03 10:39:27)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی پانزەهەم.........
هەناسە----کاک نامۆ ئەمە لینکە کەیە.....بەس باشتر ئەوەیە سەرە تا خۆت بکەیت بە ئەندام..ئەشتوانی بابەتەکانت لەوێ
بڵاووکەیتەوە.
نامۆ-----زۆر چاکە خۆم ئەکەم بە ئەندام بەس بۆ بڵاوو کردنەوەی بەر هەمەکانم باوەڕ ناکەم...
هەناسە-------بۆ کاک نامۆ بمبوورە گەر سنوورم بڕیبێ؟
نامۆ-----نا...خانم زۆر ئاسای یە....بەس ئەم ماوەیە خەریکی هەندێ کاری ترم ڕەنگە سرم نە پەژێتە شتە تر..بەس سووپاست
ئەکەم ..من جارێ باخۆم بکەم بە ئەندام دوای بزانین چۆن ئەبێ.
هەناسە------زۆر چاکە بەڕێزم....من هەووڵ ئەدەم شەوی شەمە لێ رە بم.
نامۆ-----زۆر چاکە تا ئەوو کاتە بیری لێ بکەرەوە.....ڕەنگە بڕیارت بگۆڕی.....منیش ئێستە ئەچم بۆ چاتە کەی ئەوو لا سەرێک
لە کاک نالی ئەیم....ئەت بینمەوە خانم خۆت وون مەکە.....کات و ساتێکی خۆش بۆت.
هەناسە-------- بەڕێزی کاک نامۆ کاتێکی خۆش بۆ تۆش قسە ئەکەینەوە.
نامۆ-----سڵاووت لێ بێ کاک نالی ....لێ رەی برام ؟؟؟؟؟
نالی-------گیانی کاک نا نۆ خێر هاتی برام ئێرەت ڕووناک کردەوە.
نامۆ------سووپاس برام..... قسەم لە گەڵ هەناسە خان کرد بەڵێنی نەدا بەس ئامادە ئەبێ
نالی------زۆر چاکە هاووڕێ یەکمان هەیە بە عەرەبی شعر ئەنووسێ ئەوویش ڕازی بوو بێت.
نامۆ------کووردە بە عەرەبی ئەنووسێ؟؟
نالی------بەڵێ لە باشوور خوێندوویەتی ...بەس برایەکی بەتوانایە.
نامۆ------بە ڵێ..بەڵێ پێ خۆش حاڵ ئەبم بیناسم. ئەتوانم پرسیارێک بکەم کاک نالی ؟؟؟
نالی-------بەدڵنیای یەوە فەرموو.
نامۆ------هۆی چی یە ناوی نالیت هەڵ بژارد تا لە چات بیکەیتە ناوو نیشانی کەسایەتیت؟؟؟؟
نالی------سەرە تا ناوی شاعرێکی گەوورەی کووردە ..دواتر ناوێکی خۆشە بە لامەوە.
نامۆ---- ئەها..ڕاست ئەکەیت......ئەزانی ئەوو بلیمەتە...سنووری ترسی شکاند ؟
نالی------ سنووری ترس مەبەستت چی یە لە ترس.
نامۆ-------هەڵبەت پاش شۆڕشی ئیسلامی و تەشەنە کردنی بۆ ناووچەکانی دەوورو بوری نیمچە دوورگەی عەرەب میلەتی
کوورد یەکێک بوو لەوو میلەتانەی هەر زوو ئاشنای ئاینی ئیسلام بوو لە چاوو میلەتانی دەوور وبەر چوونکە گێر دەستەی
ئیمبراتۆرییەتی فارسی بوو بۆیە بەرەنگار بوونەوەی دژ بە شاڵاوی مووسڵمانەکان بەوو شێوەیە نەبوو چوونکە مەینەتی زۆر دی
بوو بەدەست.....دام و دەستی کیسرا بۆیە لە زووربەی شوێنە کانی کووردستان باوەشیان بۆ سووپای ئیسلام کردەوە.
نالی------بمبوورە کاک نامۆ قسەت پێ ئەبڕم....بەس مێژوو وا ناڵێ بگرە زوور بەی زۆری ناوو چەکانی کووردستان بە
خوێن و کووشتن و بڕین و زەبری شمشێر بوونە مووسڵمان.
نامۆ-----هەر چەندە نەم ویست قووڵ بینەوە چوونکە مەبەستم شتێکی تر بوو،
نالی------بمبوورە فەرموو قسە کانت تەواو بکە.
نامۆ-----نا برام..کێشە نیە...ڕاستە مێژوو وا ئەڵێ...منیش لە گەڵتام بەس....مێژوو هیچ کاتێ پەرتووکی ئاسمانی نی یە تا دێڕە کانی
ڕاست و ڕەها بن......مێژوو هەردەم نۆکەری دەسەڵات بووە ئەوو سەردەمە..واتە دەسەڵات مێژووی نووسیوەتەوە..ئێ نە کوورد
نە مووسڵمانە کانیش ئەوو کاتە دەسەڵاتی ڕەهای دنیا نەبوون. بگرە فارس و ڕووم دەستی تەواویان هەبووە لە نووسینەوەی مێژوو
من ناڵێم بەرەنگاری نەبووە.....بەس بەزۆری لە ناووچە شاخاوی یەکانا ئەوو یاخی بوونە ڕوویداوە...سەر کەووتنیان هۆکاری
نەشارەزای سەربازەکانی بیابان بووە لە شەڕی شاخ بۆ نموونە ناووچەی دۆڵی سەحابیان لە ناوو چەی هەوولێر.
بەس بزانە کووژراوی هێرش بەرانی مووسڵمان بۆ ناووچەکە لە چاوو پاک سازی ناوو چەی نیمچەدوورگەی عەرەب هەر زۆر
کەمە..گەر شەڕی مووسڵمانان لە گەڵ (مووسەیلەمە ) شیکەیتەوە کووژراوە کان بەراوورد ناکرێن چوونکە لە نیمچەدوورگەی
عەرەب ئەوو خێڵانە بەرنگاری ئیسلامەکانیان ئەکرد تا دەست کەووتەکانی هەیانە لەدەستی نەدەن.....بەس کووردی هەژار چی
هەبووە تا پارێزگاری لێ بکات لەم لا ڕووم لەوو لا فارس .
نالی-------ئێمە نەوەی کاوەین.....ئەوان کە هاتن لە ناووچەی هەڵبجە...هێمای کە شانازی بوو بۆ کوورد سووتانیان وو
فەووتانیان....کە پۆشاکی کاوە بوو.
نامۆ-------ئای کە کاوە گووناحە....ئاسنگەرێکی هەژار..ئیشی ڕۆژی بۆ نانی شەوی بوو لە پڕ بووە پاڵەوانی زیاد لە 18 میلەتی
جیاواز لە ئاسیا کە هەریەکەیان بە مووڵکی خۆی ئەزانێ....سەیرە پۆشاکی ماوە بەس کەس نازانێ کێ بووە منداڵی هەبووە یان لە
کوێ لەدایک بووە یان لە کوێ مردووە ئەوە هەمووی پرسیاری بێ وەڵامن نادیار وەک کەسایەتی خوودی کاوەن..بۆیە ئەوەی
سەدان ساڵە ئەگەڕێن بۆی و نەدۆزرایەوە من و ئێستە من و تۆی فەقیر لە چاتێکا بۆمان ئاشکرا ئەبێ....دوو چارە هەیە یان
ئامێرێک درووست بکرێ تا بگەڕێی نەوە بۆ ئەوو سەدەمە.....ئەویش مەحاڵە..چاری دووەم ئیش بۆ داهات و بکەین نەک دیلی
خەیاڵی ڕابووردووبین....گەر کوورد بووبێ ....نەک زووحاک بگرە گشت دیکتاتۆرەکانی ئەوو سەردەمەی کووشتبێ...کوورد
هەر داماوو هیچ ناگۆڕێ.....وەک هەموو جارێ ئەڵێم کەس ڕەها نی یە ڕاستی لە کەسێکەوە ئەگۆڕێ بۆ کەسێکی تر مەگەر
یەزدان. ماڵت ئاوا بێت لە کوێوە منت برد بۆ کوێ هههههههههه
نالی------هههههههه ئەرەڵا خەریکە ئەبێ بەشەڕی ئیسلام و کافر
نامۆ-----ههههههههه ئا خوا ڕەحمی کرد گرتمانەوە..مەبەستم بەس ئەوە بوو کوورد کاتێ ئیسلام تیایدا بڵاوو بووە وە نووسین و
شعریش بەتایبەتی بە زۆری عەرەبی بوو یان فارسی بوو بە پێی ئەوەی پێش ئیسلام فارس دەسەڵات بوە ماوەیەکی زۆر...بۆیە
ترسێک هەبوو لەناوو شاعرەکانا کە...بە کووردی هۆنراوە هەڵبەستن بەس مامۆستا نالی توانی بیسەلمێنێ کە کووردیش ئەتوانێ
بە زمانی خۆی پەرە بە هوونەری شعر بات هەر چەندە نووسین هەر بە پیتی عەرەبی بوو....بەڵام هەنگاوێکی گەوورە بوو نای
دوای چەند سەدەیەک کەڵە شاعری کوورد پیرەمێرد ویستی نووسینیش لە چوار چێوەی پیتی عەرەبی دەری کات بەس بەداخەوە
یاری یەکانی سیاسەتی دەووڵەتە زل هێزەکانی ئەوو کاتەوو جەنگی جیهانی ئەوو خەوەی خستە ژێر خاک بەداخەوە.
نالی-----کەواتە هۆی سێهەم کە ناوی خۆمم نا نالی ئەوەیە کە باست کرد ههههههه
نامۆ----ههههههه زۆر چاکە...بەس وا هەست ئەکەم دوورە پەرێزی لێرە لە چاوو ئەوەی کە ( ئەدمینی ) یان کە دێی تە چاتی
خەیاڵیش..هەر هەمان ڕەفتارت هەیە....ئەوە سەرنجی ڕاکێشاووم.
نالی------کاک نامۆ خۆشی ژیان ئەفسانەیە ئەی بیستین بەس مەحاڵە بی بینین.
نامۆ-------ئۆفففففف ئەوە ڕەش بینی یە.
کۆتای بەشی15لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-03 10:48:52)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی شانزەهەم.........
نالی----- ئەبێ ڕەشبینی بێ بەس گەر ئەوە ڕاستی بێت دەسەڵاتی من نی یە ...ڕۆژگار وای ئەوێت..لێرە وەک ڕێزێک
ئەدمینیان داوومەتێ...ئەتوانی بڵێیت وەک منەتێک.
نامۆ------ منەت...مەبەستت... بمبوورە وا ئەڵێم وەک خێرت پێ بکەن ؟؟؟
نالی------ نا کاک نامۆ گیان ئاسای یە.....خۆ بە گەوورە زانین نی یە گەر وا بڵێم.....کار بەدەستانی ئەم چاتە یەک هوونەر
ئەزانن...لەبەر ئەوە پێ ویستیان بە کاسانی تر هەیە کە لەبواری ترا شارەزا بن تا ڕەنگی کەن چاتە کەیان واتە بە ڕەش و سپی نە
مێ نێتەوە....من سەرە تا وەک تۆ لەچات زۆر با هەڵە تێ گەشتبووم.....زۆری ویست تا بێ چارەی ئاوا بێ دەنگم بکات و دوورە
پەرێز بم گەر ئەدمینیش بم.
نامۆ----- ڕەنگە هەڵە بم بۆیە چاوەڕێم تۆی هاووڕێم بۆم ڕاست کەیتەوە...بەس بۆ بەڕێووبەرانی چاتە کەتان....مافی خۆیانە گەر
خەڵکانی شارە زا لە بوارە کانی هوونەر بکەنە ئەدمین چوونکە کاری ئەدمین هەر ئەوە نی یە کە وەک پۆلیس پاسەوانی ئەوو
خەڵکە بکات..بەڵکوو پێشەنگ بێ..تا ئەوانەی دێنە جات لەوەوە فێری شت بن یان حەزی پەیڕەوو بوون بەیا سایان تیا درووست بێ
بۆیە ...نەمنەتە و نەخێر بگەر ئەرکێکە هەر کەسەوو بەپێی توانای خۆی بەجێی بێ نێ.
نالی------ بمبوورە گەر سنوورم بڕی بێ....مەبەستم بەڕێزت تازەی شارە زای هەندێ لایەنە نادیارە کانی چات نیت
بەس ڕەنگە من بە هەڵە دەرم بڕییێ.
نامۆ----- ناگیانە تەواوە من شارە زانیم ئەوە ڕاستی یە....فەرموو قسە کانت تەواو بکە.
نالی------- سووپاس کاک نامۆ گیان....قسەکەت لەجێی خۆیایەتی ئەدمین ئەبێ پێشەنگی ئەندامەکان بێ نەک پۆلیس
بەڵام دەقاوو دەق پیاوی حووکمەتن....گەر لە ویستی خاوەن چات لابدات...گەر بەهرەمەند ترین کەسی دنیا بێ لای ئەبەن...چوونکە
وەک ووتم خاوەن چاتەکەمان یەک بەهرە ئەزانێ هەووڵ ئەدا گشت بەهرە کانی دنیا بۆ ئەوو خزمەتی ئەوو هوونەرەی خۆی
تەرخان کات.
نامۆ------- پیاوی حووکمەت ههههههههه پێناسەیەکی جوانە....بەس ئەوو هوونەرە چی یە کە باسی ئەکەیت وا دنیا ئەکەن بە
خزمەت کاری.
نالی-------- بەهمەن خاوەن چاتە کەمانە....باوەڕ ئەکەیت ئەوەی پێی بووترێ جێگە دەست و سەر کەووتنی ژیان و
هوونەری ڕۆژگار..نی یەتی کەسێکە ئەکرێ بڵێی..لە مرۆڤایەتی یا نواندنێکی تێک دەری هەیە (ڤایرۆس )...ئەمە لە ژیانی
دەرەوەی..لە ناوو چاتا زۆر کەسانێک بە مرۆڤێکی گەوورە و خزمەت کاری کۆمەڵی ئەزانن وەک ئەوەی کە خۆی ئەیەوێ باس
بکرێ...بەس ئاواش یەک هوونەر ئەزانێ.....ئەویش درۆ کردن و دووڕوویی و هەڵ خەڵەتاندنی کچانی کوورد..زۆرن ئەوانەی
بەدەستی ( بەهمەن ) لە لە ئافرەتێکی پاک و بێگەرد بوونە کەسانێکی قێزەوەن لە ناوو تۆڕەکانی ئەنتەرنێتا.
هەناسە----سەیر نی یە کاک فەرهەنگ ئاوا بە ئاشکرا و بێ ترس بەوو شێوەیە باسی خاوەن و بەڕێووبەری چاتە کەیان ئەکات
دژایەتی یەکی ڕوون ئەبی نی لە قسە کانیا.....جێی گوومان نیە؟
فەرهەنگ-----ئەزانی بۆ ساتێ گوومانم کرد چوونکە من لە چاتی (بەهمەن )م لەوێش منی ناسی وە خۆت ئەزانی ڕاستە هەردوو
خاوەن چات خزمی یەکن بەس دووژمنایەتی یەکی زۆر یان هەیە لە گەڵ یەک.....بەس نازانم بۆ زوو ئەوو ترسە ڕەوی یەوە بەڵام
یەکەم هەنگاووم نا ..ئەیش گۆڕینی ناوەکەم بوو.. هەر لەدوای ئەوو گفتوو گۆیە بیرۆکەی ناوو گۆڕین هاتە خەیاڵم هەر بۆیە ناوی
خۆسەویسترین هاووڕێم لەخۆم نا (فەرهەنگ)...ناوی نامۆم نەهێشت چوونکە زانیم یەکەم هەنگاووم نا لە چات ئەیش نزیک
بوونەوە لە وەڵامی هەندێ پرسیار..کەسایەتی نالی تۆزێ شپرزەیت تیا ئەبینی وا هەستم ئەکرد جێ گیر نی یە لە نێوان کۆمەڵی
هەڵوێستا یاری ئەکرد..
هەناسە------کەواتە ناوی فەرهەنگ لەدوای ئەوو گفتووگۆیە هەڵت گرت.....گەر هەڵە نەبم ....بە قسە کانی نالی بۆت دەر کەووت
کەجەنگ ئاسای چات پڕ لە پیلانە...بۆیە ترسایت و خێرا ناوی ڕاستی خۆتت شاردەوە...زۆرمان وامان زانی نامۆ هەر وەک ناوە
کانی تر خەیاڵین بۆیە بە هاتنی ناوی فەرهەنگ ئەوو ناوە وون بوو. هەچەندە من وەک خۆم بە شوێنێکی گوونجاووم نە ئەزانی و لە
ئان و ساتا بووم بڕیار بەم نەچمە ئەوێ..زۆرم پێخۆش بوو کە تۆ خۆت پێت ووتم پاش ماوە یەك لە کۆڕی شعر بەستنەکەتان.
فەر هەنگ-----بیرت ماوە ؟؟؟.....ئەزانی ترسام ڕەتی کەیتەوە..چوونکە لە ڕێی نالی بۆم دەر کەووت دنیایەکی پڕ پیلانە تۆش
زۆر لەوە ناسک تر بووی لەوێندەر بیت...هەر بۆیە وەک ئەوەی ڕێگر بیت ویستم لەوێ دوورت خەمەوە.
هەناسە-----ڕێگر بۆ کاک فەرهەنگ؟؟
فەرهەنگ-----بمبوورە مەبەستم ڕێ گرنیت لە من بەڵکوو لە پڕۆژەکەم.....چوونکە بە چەند مانگێکی کەم بویتە هاووڕێ یەک گەر
سێبەری خەیاڵێکیش بیت واتە لە پشت کۆمپیتەرەوە بەڵام زۆر نزیک بوی لە تێگەشتنم هەر ئەوەش وای لێ کردم ڕاستیت پێش
وەخت پێ بڵێم....
هەناسە------بەخێر بێت بەڕێزم.
فەرهەنگ-----سووپاس خانم.. کاتت هەیە قسە کەین لە (121 ) بەس من قسە ئەکەم تۆ گوێ بگرە.
هەناسە------بمبوورە جەنابت کێیت وا ئەوو داوایەم لێ ئەکەیت؟؟!!!
فەرهەنگ------جەنابم نامۆم خانم هههههه
هەناسە------بەڕاست چۆنی کاک نامۆ ئەوە بۆ ناووت گۆڕی وە ..وەڵا نەم ناسی تەوە بمبوورە..بەڵێ کاتم هە هە با بڕۆین.
فەرهەنگ------باشی خانم دەنگم هەیە..تۆخوا گەر هەیە شتێکم بۆ بنووسە.
هەناسە------بەڵێ هەیە باشی کاک نامۆ
فەرهەنگ-----سووپاس خانم ..بەس لەم ڕۆوە ناووم فەرهەنگە....بۆیە ئەکرێ بە ناوی خۆم بانگم کەیت
هەناسە-------ئەوە ناوی خۆتە ؟؟
فەرهەنگ------بەڵێ ئێستە ئەوە ناوی خۆمە.....خانم بەڕاستی نازانم چۆن دەست پێ بکەم.
هەناسە-------هاووڕێ بەڕێزەکەم ئەتوانی لە سەرە تاوە دەست پێ بکەیت...فەرموو گوێ بیستم.
فەر هەنگ.-------سووپاس ئازیزم.... وەک ووتت لە سەرە تاوە دەست پێ دە کەم....خانم من کە هاتوومەتە چات پێش وەخت
زانیوومە دنیایەکی پڕ تاوانە.....خۆشم بۆ هەوورازەکانی و ناخۆشی یەکانی ئامادە کردووە.....بەس بەتای بەتی تۆ وا هەست ئەکەم
ڕێت هەڵە کردووە بمبوورە وا ئەڵێم بەس بە شوێنی تۆی نازینم بۆیە ڕێگر ئەبی لە پڕۆژەکەم چوونکە هاووڕێ تیت لێرە سەرنجم
ئەشێوێنێ.
هەناسە-------سووپاسی ووشە بە نرخەکانت ئەکەم بەس تێ ناگەم پڕۆژەی چی وا من ڕێ گر ئەبم ئەتوانی بۆم ڕوون کەیتەوە.
فەرهەنگ-------خانم وەک ووتم بەماوەیەکی کەم....بە بەرێزی خۆت کەیتە مرۆڤێکی جێی متمانەم.....خانم..من بۆ نووسینی
بابەتێک هاتوومەتە ئێرە واتە لەسەر چات ئەنووسم.....لایەنە باشەکانی دیارە پێویست ناکات من باسی کەم بەس هەندێ لایەنی
هەیە کە پێویست ئەکات دەر بخرێ تا ئەوانەی دێنە چات نەکەوونە هەڵەی کە ئەووکەسانەی لە چات بوون و تێ کەووتن.
هەناسە-----ئەزانی هاووڕێ لەدڵما بویت منیش گەشتوومەتە ئەوو باوەڕەی کە ئێرە گەر تاقی کردنەوەیەک و کلەکی ماووسێ
منی هێنابێتە ئێرە ئەڵێم تا ئێرە بەسە چوونکە ئەوو سوودەی تیا نابینم کە شایەنی بەسەر بردنی ئەوو هەموو کاتە بێ...بەڕاستی
هاووڕێ کارەکەت زۆر پیرۆزە من دەست خۆشیت لێ ئەکەم.....
فەرهەنگ-----زۆر سووپاس بابێی نەسەر ئەوەی دوودڵ ئەبووم پێت بڵێم.....هاووڕێ لەم دنیایەدا گران ترین شت دۆزینەوەی
هاووڕێ یە لەویش گران تر پارێزگاری کردنی ئەوو هاووڕێ یەتی یەیە....ئەکرێ ئێ مە لەدەرەوەی چات درێژە بە هاووڕێ یەتی
یەکەمان بەین..من هۆتمایلێکی هەژارم هەیە.....بۆ تۆش تا نەت خەمە کێشەوە ئەتوانی هۆتمایلێکی تازە درووست بکەیت..تا لەبری
چات لەوێ بتوانین بنووسین.....گەر ناش بێ زۆر ئاسای یە.
هەناسە-----بەڕێزی کاک فەرهەنگ..منیش پێخۆش حاڵم کە هاووڕێ یەکی بەڕێزی وەک تۆ بناسم.....منیش ڕازیم....ئەوە خۆتم
بەرێ منیش ناوێکی نوێ درووست ئەکەم دوای ئادم کە لای خۆت.
فەر هەنگ-----زۆر سووپاس خانم بۆ متمانەت.....با لەوە زیاتر کاتت نەگرم..لەوولا واتە لە (ئێم-ئێس-ئێن ) ئەتوانین بە پێی کات هەم لە بارەی
شعرەکانت هەم پرۆژەکەم بدوێین.
هەناسە-----زۆر چاکە هاووڕێ من لێرە دەر ئەچم بە هیوام هیچ هۆیەک نەم هێ نێتەوە....کاتوو ساتێکی خۆش بۆت.
فەر هەنگ---بۆ تۆش هاووڕێ بەڕێزەکەم-
نالی-----کاک نامۆ لێرەیت ؟؟؟؟
نامۆ----بەڵێ کاک نالی نووسینەکانت ئەخوێنمەوە.
نالی----بەڵێ وام زانی ئاگات لێم نە ماوە بێ دەنگ بووی بمبوورە ئەزانم بێ زارم کردووی.
نامۆ-----نا.. نا...گیانی من دڵنیابە ئاگام لێتە بە تەواوی....بەس سەرم سووڕ ماوە گەر بەڕێوو بەر بەوو شێوەیە بێ..ئەی ئەوانەی
ئەوو بەڕێوەیان ئەبات هەڵبەت خەڵکی بە تواناوو ڕۆشنبیری تیایە وەک بەڕێزت..
نالی------بۆ چەند سەرکردەی نەخوێنەوار ڕێکەووت یان کووداتای سەربازی کردنییە پێشەوای میلەتێ کە هەموو چین و
توێژێکی تیایە.
نامۆ------ههههههههه بۆ ئەوەشت کرد بە دەسەڵات و حووکمەت!!!
نالی-----بەڵێ کاک نامۆ....هەر چۆن ڕۆشنبیرێک ناتوانێ وەک کابرای نەخوێنەوار خوێن ڕژو پڕ فرتوو فێڵ بێ تا
کوورسی دەسەڵات بگرێتە دەست..چاتیش وایە....ئەوەی ئەوان ئەی کەن ..خەلکانی ڕۆشنبیر پێ یان ناکرێ.
نامۆ-------وەک چی کاک نالی وا دەسەڵات لە ڕێی خوێن ڕشتن ئەگاتە خەوونی دکتاتۆری یان نەخۆشی خۆ پەرستی..ئەی چات
نالی------لێرەیا باسی دوو دەسەڵات ئەکەم....ئەوەی باسمان کرد دەسەڵاتی واقعە .. واتە دەرەوەی چات
نامۆ------کەواتە دەسەڵاتی چات خەیاڵە.
نالی-----بێ گوومان خەیاڵە بەس وا نامێنێ.
نامۆ------خەیاڵ هەر خەیاڵە چەند لە واقعیش بچێ..واتە گۆڕانی بەسەردا نایەت.
نالی--------منیش ئەزانم دەسەڵاتی چات خەیاڵە.....بەڵام کە مرۆڤەکان ئالوودەی چات بوون....ئەوو سا واقع ئەبێتە خەیاڵ
و چاتیش ئەبێتە واقع......ئەووسا ئەوو خەڵکە بەتوانایە ئەکەوونە ژێر دەست و ڕەحمەتی خاوەن چات.
نامۆ-------ئەتوانین بلێن هەموو چاتەکان هاووشێوەن یان جیاوازی هەیە ؟؟
نالی ---------من بە پێی ئەزموونی خۆم لە چاتی (کریم-----خەوو )لە گەڵ چاتی (بەهمەن------خەیاڵ ) چات زۆرن
بەس ناتوانم بڵێم هەمووی وان.
نامۆ-----جا گەر هەمووی وابێت ئەوە کارە ساتەو ئەکرێ بڵێی ئەنفالێکی ترە و لە کوورد ئەکرێ.
نالی------- خراپتر لە ئەنفال.
کۆتای بەشی16لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-03 11:07:29)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی حەڤدەهەم.........
نامۆ-----مەبەستت چی یە لە خراپ تر بەڕاستی سەرسامم لە هەڵ وێستت!!
نالی------کاک نامۆ لە وەتەی کوورد باس کراوە لە مێژوو..هەردەم کەووتۆتەبەر هێرشی تەماحکەران و داگیر کەران
زۆر جار جینۆساید کراوە....داگیر کراوە بەس کوورد وەک هاووڕێی دێرینی (شاخ ) پتەوو پۆڵاینە....دوا جینۆساید کە شۆڤینی یە
عرەبەکانی پارتی بەعس کردی ئەنفال بوو کە ویستی دە ست کاری جۆگرافی و دیمووگرافی کووردستان بکات .... ڕاستە هەزاران
مرۆڤی بێ تاوان کووژران....بەڵام نەی توانی .....یادی شەهیدانی ئەنفال ئەکەینەوە بەسەر بەرزی یەوە..چوونکە کوورد سەلماندی
کە هێز نی یە لە دنیادا بتوانێ ڕاستی بشارێتەوە کە کووردستان ماڵی کووردە و کووردیش مانەوەی لەگەڵ مانەوەی شاخە کانی
کووردستانە.
نامۆ-----منیش وا ئەڵێم و زیاتریش تاوانی ئەنفال ویژدانی مرۆڤایەتی هاژان و مێژووی شەرمەزار کرد ...بەس سەیرم لێ یەت کە
ئەڵێی لە ئەنفال خراپ ترە..ئەوە زیاد ڕەوی یەکی پێوە بەدی ناکات.
نالی-----گووڵە کانی ئەنفال ئێستەوو بۆ ئەبەد جێی شانازی یە بۆ کوورد و کووردستان واتە دووژمن ویستی ئەوان لەسەر
خاکیان بسڕێتەوە بەس لە ویژدانی ئێمەی کوورد و مێژووی کووردستان ژیانی سەرمەدیان بەدەست هێنا..
تۆ ئەزانی ئەوەی ئەم چاتانە بە کرێ ئەدا کوورد نی یە ؟؟؟
نامۆ------ئەی کوێندەری یە ئەم مرۆڤە ڕەووشت بەرزەی لە دنیای پێشکەووتن و پیرۆزی کاتا ئەم بازرگانی یە ئەکات کە مرۆڤ
و کات ئەکاتە دوو دووژمن.
نالی------نەوەی حەجاجە !!
نامۆ-----کام حەجاج (سەقەفی ) کە داردەستی ئەمەوی یەکان بوو وتاوانی ئاسمانیشی بێ زار کرد تا کردی یە عیبرەت و بە
ئازارەوە کووشتی یان حەجاجی زۆڵە کووڕی سەدام کە لە ئۆردووگا کانی ئەنفال سووکایەتی بە کوورد ئەکردوو بست بە بستی
بیابان شاهدی تاوانی ئەوون..ئەوو نازانم وا بزانم نە تۆپی وە ڕەنگە مووجاهد بێ دژی ئەمریکا ئێستە وەک زووربەی بەعسی
یەکان...کە بە قوودرەتی ئیلاهی لە کەسانی گەندەڵو خوێن مژ و داوێن پیس بوونە جەنگاوەری ( قەعقاع) لە عیراق... کامیانن.
نالی-----نەوەی یەکەم و خزمی دووەمە...عەرەبە گەر ڕێکەووت بێ ئەوا ڕێکەووتێکی زۆر سەیر و سەمەرەیە....گەر
ناوی بنێین ئەنفال...ئەوا لە ئەنفالی یەکەم بە سوێترە....چوونکە ئەنفالی یەکەم پاڵەوانی خووڵقاند....کەسانێکی درووست کرد
شانازیان پێوە بکەین...بەس ئەم ئەنفالە کە ئەکرێ ناوی لێ بنرێ ( ئەنفالی ئەلکترۆنی ) ئەوو مرۆڤە ئەکاتە مایەی زەرەر بۆ کۆمەڵ
واتە...هەر کەسایەتی خۆی لەناوو نابات بەڵکوو ئەبێتە کێشە بۆ چواردەوور....
نامۆ-----کەواتە گەر تەسلیمی ئەوە بین بڵێین کە ڕێکەووتە عەرەبێک جڵەوی چاتە کووردی یەکان بگرێ کە هیچ پاساوێک نا بینم
لەوەدا چوونکە شێرە کووڕێ زۆرمان هەیە کە بە سڵاوێک (هاکت ) ئەکات لە 10 دەقا 10 ساید بۆ سووکایەتی کچی کوورد
درووست ئەکات ..کەواتە کێشەکە زانین لە دنیای کۆمپیتەر و ئەنتەرنێت نی یە...ئەوە نهێنی یەکە ڕەنگە چاری لای من و تۆ نەبێ
چوونکە بەس بە کابرایەکی قاوە گروو فاڵ چی ئەکرێ ئێمەش نەی ئەی زانین نە دەستیشمان پێی ئەگات.
نالی--- ئاخر ئەوە درووست ئەکات کە باست کرد کەسانێکی نەخۆش بێ ڕەووشت بەتاڵ لە خۆشەویستی کووردستان و
کوورد...ئێمە داگیرکردنی خاکمان بەقەد لکەدار کردنی عەرەبێک بۆ کچی کوورد پێناخۆش بوو ئێستە ئەوانە خۆیان لە ڕێی ڕێگاوو
ماڵی چات کە عەرەبێکە سەرپەرشتی کەری یەتی کچی کوورد سووک ئە کەن بە مانشێتی گەوورە ئەنووسن ئەوە تا کچی کوورد .
نامۆ----ئێستە تێگەشتم مەبەستت چی بوو.... کەواتە لێرە ڕاوو چی نێچیری ئەکاتە کەسێکی قێزەوەن بە پێچەوانەی کارەساتی
ئەنفال کە بوونە پاڵەوان و کەسانی جێ گەی شانازی.... بەڵام ئەوو کەسانە دیار نین تا گەر نەخۆش بێ چارە سەر بکرێن یان تاوان
بار بێ ئەوە سزا بدرێن.
نالی-----دیاری نادیارن باس ئەم ڕۆ وان نەک سبەی...بەڵێ من دڵنیام لە پشتی پەنجەرەیەکی شیش دار خۆیان ئەبینن یان
زیندان یان نەخۆشخانە......وون نابێ گەر ئەمڕۆ بە (بێ کۆنترۆڵ )بێت سبەی (کۆنتڕۆڵ ئەکرێت) یان گەر ئەم ڕۆ خەڵکی یان
هەندێ کەس بە (ڕەووشت) بەرز سەی ریان کات سبەی ئاشكرا ئەبێت وو ( بەد ڕەووشت ) ئەبێ بەرامبەر هەموو دنیا زۆریشیان
منداڵن بە عەقڵ یاری دەستی خەڵکی ترن بەڵام من ناڵێم داخ بکرێن وەک چۆن ئەکراین بە منداڵی بەس عاقڵ بکرێن.
نامۆ-----بەخوا ئەت بینم زۆر تووڕەی لێ یان...زۆر شت هەیە من تێناگەم لێی لەبەر بێ ئاگایم لە ڕووداوە کان و تازەیم لێرە.
بەس منیش لە گەڵتام کە هەڵە بێ سزا نابێ ئەمڕۆنا بەس دوا ڕۆژ هەر ئەبێ.
نالی-----گەر بزانی ئەوە کارە ساتە گەر بێ ئاگا بی ئەوە گەوورە تر......ئەزانی کاک نامۆ نازانم بۆ زۆر دڵم ئارامە کاتێ
بۆت ئەدوێم لە کاتێکا لێرە متمانەکردن بۆتە ئەفسانە وات لێدێ لە سێبەری خۆت دڵنیا نیت.
نامۆ------منیش ئازیزم زۆر خۆش حاڵم کە لە گەڵتا ئەدوێم.
نالی-----سووپاس کاک نامۆ پڕم ئەمەوێ دەری بڕم تا شەوان بتوانم بە ئارامی بخەووم...بەڕاستی لە ڕێکەووتێکەوە کە
هاتمە چات بووە مۆتەکەوو شەوانە تەنگە نەفەسم ئەکات و خەووم لێ حەرام ئەکات.....بەس ناسینت ترووسکەی هیوای دامێ کە
ڕەنگە بە دڵنیای یەوە.. ماڵ ئاوای لێ رە بکەم بۆ ئەبەد و دوای ماوە یەکی زۆر بە ئارامی بمووم.
نامۆ-----چاوی منی نالی گیان ...بەس ئەم ئازارەت بۆ ئازیزم نە دەستی تۆی تیا یەو نە کەم تەرخەمیشت کردووە بۆ چاک کردنی
دەسەڵاتی مرۆڤیش سنوور بۆ ویستەکانمان دا ئەنێ.
نالی-----ڕاست ئەکەیت.... زۆر ڕاست ئەکەیت....
نامۆ-----گەر ماندووی بڕۆ ئیسراحەتێ بکە منیش ئەچمە چاتەکەی (بەهمەن ) بزانم کاک (کەش ) نادۆزمەوە
نالی-----زۆر سووپاس بمبوورە سەرم ئێ شانی.
نامۆ------نا ئازیزم وا مەڵێ
نالی----زۆر چاکە من ئەڕۆم بەس حەزم کرد پێت ڕاگەیەنم کە بەیانی خاڵم لە سویدەوە دێت بۆ سەردانم بۆیە ئەوو ماوەیەی
ئەوو لەلامە ناتوانم بێمە چات بەڕاستی هەم حەز ئەکەم کاتم بۆ خاڵم تەرخان بکەم....هەم شەرمەزارم نامەوێ خاڵم بزانێ
کە دێمە چات...
بۆیە ئەوو ماوەیەی کە خاڵم لامە نایەم..گەر هیچ رووی نەدا...یەک ئەبینی نەوە....بۆ کاک (کەش ) بەختی تۆیە وا
دیار نیە بەس ڕەنگە لە سەفەر بێ ئەگین هەر دەنگی ئەبوو .
نامۆ----باشە هاووڕێم بۆ خاڵت بەخێر بێت و کاتێکی خۆش بەسەر بەرن....بۆ شەرمت لە ئاشکرا بوونت کە چات ئە کەی ئەوە
دای ئەنێین بۆ دوای گەڕانەوەی خاڵت و دەرفەتی گەڕانەوەت بۆ ئێرە..... ئەگەر گەڕایتەوە من بە ناوێکی تر ئەم بینی چوونکە
وات لێ کردم کە ناوی خۆم بشارمەوە هەڵبەت بەس تۆ ئەزانی کە ناوی ڕاستی خۆمە.... ئیتر من بە ناوی ( فەرهەنگ ) دێمە چات
بیرت نەچێ ئەوو ناوە ... باشە ئازیزم منیش ئەڕۆم پێخۆ شحاڵ بووم بە نیازی دیدار.
نالی----زۆر سووپاس کاکە نامۆ گیان... فەرهەنگ ناوێکی خۆشە خەمت نەبێ بیرم ناچێ ...یەک ئەبینینەوە کاتێکی خۆش بۆت.
نامۆ-----کاتێکی خۆش بۆ تۆش.
کۆتای بەشی17 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-03 11:18:46)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی هەژدە هەم.........
هەناسە-----کەواتە نالی پڕ بوونی و بێزاری هۆکاری ئەوو تاوانانەیە کە ئەکرێ لەوێ......بەس لەوە ئەچێ بڕیاری دابێ واز بێ
نێ بۆێە..وای بۆ ئەچم چاوەڕێ بوو ئەووڕاستی یە بگەیەنێ ئەووسا بڕوات.
فەرهەنگ-----زۆر ڕاستە...ئەڵێم زۆر جار ڕێکەووت لەزار ژوان باشترە...من چاوەڕێی کاک (کەش)م ئەکرد تا لەوەوە هەندێ
ببیستم دەر بارەی چات...بەس دیار نەبوو بەڵام نالیم ناسی کە ڕاست گۆیی لە پەیامی دا ئەبینم و دڵ خۆش بووم کە جێی متمانەی
بووم..چوونکە یەکێکە لەوو کەسانەی کە زۆرم پێویست پێ یەتی بۆ بابەتەکەم دەر بارەی چات.
هەناسە----کاک فەرهنگ ئەی خۆ ئاشکرا کردن کە تۆ لەسەر چات ئەنووسی باشتر نابێ لای نالی تا بەڕوونی بەسەر هاتە کانت
بۆ باس بکات.
فەرهەنگ------بێگۆمان منیش وام دانا بەڵام هاتنی خاڵی و دوور مەووتنەوەی بۆ ماوەیەک دوای خست.. باشتریش بوو بۆم
چوونکە هێشتا لە رێک خستنی بیرەوەری یەکان بووم جارێ لەسەر شێوەیەک جێگیر نەبووبوم بەڵکوو بەس زانیاری یەکانم کۆ
ئەکردەوە.
هەناسە----وایە تێگەشتم....بەس ئەتوانم پرسیارێک بکەم دەر بارەی خۆم..چوونکە هەستم کرد زۆر بەخێریی هەناسەت دەر کرد
لە بیرەوەری یەکە وەک ئەوەی بتەوێ ئەوی تیا نەبێ .... گەر ئاسای یە ئەتوانی بۆم ڕوون کەیتەوە.
فەرهەنگ-----خانمی هاووڕێم زۆر جار وام هەست ئەکرد دەربارەی دۆزەخ ئەنووسم بەس تۆم وەک خۆت ئەبینی واتە فریشتە
نە ئەکرا جێت کەمەوە لەوو باسە.
هەناسە----زۆر سووپاس هاووڕێ بەس منیش لەوێ بووم کەواتە بەشێک بووم لە چیرۆکەکە
فەرهەنگ-----بەشێکی پێش پێشەکی بیرەوەری یەکانی چات من پەلەکردنم لە کۆتای هاتنی کارئەکتەری هاناسە لە چات ئەوە بوو
کە نەبیتە بەشێک چوونکە لە گەڵ نووسینی یەکەم ووشە پێشتر ئەسڕێتەوە و داهاتوو ئەبێتە باسەکەم ئەزانم لێرەیا وەک
نووسەرێکی ڕۆمانە کە دەسەڵاتی خۆمم کردە خزمەتی ئەوە بەس بە مافی خۆمی ئەزانم چوونکە لە دەرەوەی چات من پێویستم پێت
بوو بۆ بابەتەکەم....ناسی نی تۆ پڕ لە نهێنی و متمانە بوو .
هەناسە.-----ئەکرێ نهێ نیەک بێت بەس تۆ مت مانەی پێبکەیت هەر کەسێک بێت.
فەرهەنگ------خانم دنیای مرۆڤ لەسەر بناغەی عەقڵ و سۆز درووست بووە زۆرجار سۆز هاووکێشەکانی عەقڵ هەڵ
ئەوەشێنێتەوە....وەک دایک چۆن هەڵەی منداڵەکانی ئەشارێتەوە لە هاووسەری ئەش زانێ هەڵەیە بەس سۆز بەهێز ترە زۆر
نموونەی تر هەیە....ڕاستە گەر ناسینی تۆ بۆمن بیخەیتە هاووکێشەی عەقڵ پرسیاری زۆر درووست ئەبێ کە هەر یەکەیان کۆمەڵێ
گوومان بەدوای خۆیا ڕا ئەکێشێ....کێیت و چیت شاراوەیە.....تاقە پەیوەندیمان نووسینە....بەڵام لە نێوو دێڕە کانی ئەت بینم گەر
عەقڵیشم بڵێ خەوە....تەمەن گەر پرسیم مەبەست درووست ئەبێ گەر نەشم بووبێ......لەدنیای هاووسارایەتی دای یان نا ئەوەش
هەمان شێوە مەبەست درووست ئەکات.....گەر گۆنجان وو هاووتەبای لە نۆسینەکانمانا هەبێ یان بێتە ووروژاندنی پرسیاروو
گەڕان بەدوای وەڵام و عەقڵی خستە کار..ئەوا تەمەن تەنها ژمارەیەو هیچ ناگۆڕێ لام....گەر تۆ سۆزی هاووڕێ یەتیم بەیتێ و
ڕێز سیمای پەیوەندی یەکەمان بێ وەک ئێستە هەیە......دڵنیابە دڵم بەدوای سۆزی تر وێڵ نابێ تا بە چوونت بۆ دنیای
هاووسەرایەتی.. بێ هیوام کات......من ئەزانم گشت نهێنی یەکانت لەوو چوار چێوەیەدا کۆ بۆتەوە..بۆیە متمانەت پێ ئەکەم گەر نەش
زانم کێیت....حاڵێ بویت هاووڕێ بەڕێزەکەم.
هەناسە-----سووپاسی تێگەشتنت لە باری تایبەتم هاووڕێ..بەس دڵنیابە منیش هەمان شێوە متمانەت پێ ئەکەم چوونکە بە ئاسانی
من هاووڕێ یەتی کەس ناکەم.. هە موو شتێکیش کاتی خۆی.... کەواتە بڕیارت دا من لە دەرەوەی بیرەوەری یەکان بم؟؟
فەرهەنگ------نا لەناوو جەرگەی باسەکەیایت بەس نەک وەک کارەکتەر بەڵکوو وەک خەیاڵی نووسەر.
هەناسە------زۆر سووپاس هاووڕێ بەڕێزەکەم...بەس سەیر نی یە (کەش ) دیار نی یە ئایا وون بوونی لە گەڵ وون بوونی
تەنیای دا نی یە یان هۆی کەی هەیە؟؟
فەرهەنگ-----نا پەیوەندی نی یە چوونکە من لە زۆر کەس هەواڵی ئەووم پرسی بوو..کە هاتبوو ئەوو بەدوام دا گەڕا....بەس
چوونکە من با ناوی نامۆ لەوێ نەبووم..نەی ئەناسیم....ئەوە بوو ڕۆژێ لە ڕوومی بابەت بووم....زۆر خەڵکی لێ بوو...گوێم
ئەگرت....ئەوو ڕۆژە بابەت لەسەر سەفەری گەنجان بۆ بۆ هەندەران.....بابەتێکی زۆر سەرنج ڕاکێش بوو.
میوان----- بەڕێزان سڵاوو دەنگم هەیە هاووڕێ یان تۆخوا گەر هەیا دوویەکم بۆ بنووسن زۆر چاکە سووپاس .....زۆر
سووپاس بەڕێزم دەستت خۆش بۆ قسەکانت...ئەوو بەڕێزە بەخوا ناوە کەی دوورو درێژە .....ئا بە ڵێ سەردانی خەم دەست خۆش
ئازیز.....بۆ سەفەر من ئەڵێم گەر دۆزەخ شوێنمان بێ مافی خۆمانە بیر لە سەفەر بکەینەوە....لێرە لە شەوو ڕۆژێکدا 2 سەعات
کارە بامان هەیە...ئێش ئەوە مەپرسە بەخوا ژیان لە کووردستان زۆر قوورس بووە...بۆیە من سەیرم لێ دێ هەندێ خۆیان لەوێ
خۆشترین ژیانیان هەیە..بەس میک ئەگرێ و ئەڵێ مەیەن ناخۆشە ئەی ئەگەر ناخۆشە خۆت بۆ نایەی تەوە.... لە بەر ئەوە من ئەڵێم
مافی خۆمانە ئێمەش وەک ئێوە دنیا ببینین..بە هەرحاڵ من با میک زۆر نەگرم بەس ئەڵێم تکایە خۆتان لەێ ناوە اگاتان لە ئێمە نی
یەوو نیشتیمان پەروەری بە ئێمە ئەفرۆشن....دووبارە سووپاس بۆتان هیوادفارم دڵی کەسم نەشکاندبێ..فرموو مایک ئازادە بۆ
خووشکە هەنار.
هەنار--------- زۆر سووپاس بەڕێزم دەم خۆش..بەڕاستی من یەکەم جارمە بێمە ئێرە بابەتەکە زۆر سەرنج ڕاکێشە بۆیە حەزم
کرد بەژداری بکەم......هەڵبەت ئێوە بەس لە ڕەگەزی نێرا کۆتان کردۆتەوە کێشەکە بەس ئازیزان حەز ئەکەم لایە نە کانی تریش
باس بکرێ...ئەویش ڕەگەزی مێ یە.....ڕاستە نە کەلتۆر نە ئاینمان ڕێ بەوە نادات کە کچانیش وەک کووڕان سەفەر بکەن بەس
ڕێگەیەکی تر هەیە بۆ ئەوە...ئەویش ئەوو حەزە لە لای کچان بە شووکردنیان بە کەسانی خارجی واتە ئەوانەی لە هەندەران
ئەهاتنەوە ئە هێنایە دی.. هەر بۆیە نە ناسین یان خۆشەویستی یان تەمەن کە مەرجە سەرە کی یەکانی گرێبەستی هاووسەری یە نە
ما بۆیە زۆر مان دی کە شوویان کرد بە کەسانێ کە تاقە شت کە لێی شارە زابوون تەنها ئەوە بوو کە لە هەندەرانن... بەس
ئەنجامیان زۆر گریاناوی ترە لە کووڕان من ئەزانم گەر بەختی ئەوەیان نەبی کە بە یاسایی بمێنەوە یان داوا کاری پەناهەندەی یان
ڕەت بکرێتەوە.. ئەوە چارەی زۆر هەیە گەر هەندێکیان قێزەوەنە.....بەڵام ئافرە ت ئەوو دەر فەتەی نی یە یان ئەبێ کڕنۆش بەرێ
تا ماوەی یاسای خۆی تەواو ئەکات وو بێتە کۆیلە یان ئەبێتە بنێشتە خۆشەی دەمی خەڵک.....من کەسێکم لەوانە.....لەگەڵ داوا کردنم
لە لایەن کەسێک کە لە هەندەران هاتبووە وە خێرا ڕازی بووم.... هەموو مەبەستم ڕزگار بوون بوو لە ژیان و نەهامەتی کە ئەژیاین
تیایدا...20 ساڵ لە خۆم گەوورە تر بوو.. زۆر یان پێ ووتم بەس بە قسەی کەسم نە کرد بەتای بەتی هاووڕێ کانم... من وام ئەزانی
لە ئاسمانەوە هاتووە..کەسێکی زۆر جیاوو... وام دا ناب وو کە ژیانێکی خۆش بەسر بەرم....بەڵام دوای هاتنم ئەوو بەهاری خەیاڵ
هێندەی نەخایاند بەستەڵەکی ساردی ئێرە دزەی کرد بۆ نێوانمان..کاتێ بەخۆم زانی ئاسمانی چی و جیای چی هەمان کەلتووری
خواری لای خۆمان پیرە مێردێکی دەم بە بۆڵە.....هەندێ جار باوەڕم نەدەکرد کە من بەوە ڕازی بووم... ئەم ووت خەوە بەس وا
نەبوو..ڕاستی یەکی تاڵ وحەقیقەتێکی کووشندە بوو.....ناچار جیا بووینەوە هەم لێرە ژیانمان لێ تێک چوو هەم کووردستانمان لێ
حەرام بوو گەر قسەش نەکەن ئەوو خەڵکە ئەوە هەر بە چاوو ئەت خۆن.....داوای لێ بووردن ئەکەم گەر لام دابێ لە بابەتەکە دوو
بارە پێخۆش حاڵم کە بۆ یەکەم جار بەژداریم کرد ئیشەڵا دوا جاریش نابێ فەر موو مایک ئازادە.
دەبابە----چۆنن جەماعەت واڵا نازانم باسی چی ئەکەن بەس من ئەڵێم .
سەرکەووت (ئەدمین )-----ببوورن هاووڕێ یان بەڕێز دەبابە خۆ بەر بەلەدی یەکە نی یە مایک ئەگری نابینی ئەوو هەمووە
دەستی بەرزە.... بە ئەدەبی خۆتەوە دانی شە گەر نا ناچارمان ئەکەیت هەڵت دەینە دەرێ... فەرموو کاک هەڵمەت مایک بگرە من
دوای تۆ سەرە مە.
هڵمەت------سووپاس کاک سەر کەووت....ڕێز وو حوورمەتم بۆ تان هاووڕێ یان... بەڕاستی من بە ووردی گوێم لە هاووڕێ
یان گرت....چەند سەرنجێکم هەیە لەسەر قسەی چەند هاووڕێ یەک دواتر تۆزێلەسەر بابەتە کە ئەدوێم....سەرە تا بەڕێزم کاک
میوان کە من ئەڵێم میوان نیت ئێرە ماڵی هەموو مانە....گیانی من لێرە کەس ناڵێ تۆ مافت نی یە سەفەر بکەیت چوونکە ئەوە ئازادی
خۆتە کەس ناتوانێ پێ شێ لی بکات..بەڵام کێشە کە لەوەدایە بۆ کوێ ؟؟؟؟؟ گەر سەفەرت بۆ ئەوورووپا تا وەک ئەوانەی کە
ساڵانێکە لەوێن ئەوا بەپێی ئەزموونی خۆمان کە لێرە دەژین ئەڵێین وور یابە ئەوو بەهەشتە نی یە.... ئەکرێ بڵێی بۆ....چوونکە
مرۆڤ بوونەوەرێکی ئازادە بە دەروون بۆیە گەڕان و سەفەر هەردەم جێی ئارامی یە بۆی.. بەس گیانی من دوور لە بەراوورد تۆ
دێی تە ئێرە بەڵام دواکاری پەناهەندەی بەدڵنیای یەوە پێت ئەڵێم ڕەت ئەکرێتەوە..ئەوەش مانای ئەوەیە تۆ ناتوانی وەک هاووڵاتی
یەکی ئاسای بژیت نە لەبواری نیشتە جێ یان کار یان ئازادی گەڕان....ڕاستە سەرە تا خۆشە کەدێی تە ئێرە دنیایەکی تازەوو
ژیانێکی هێمن و خاوێن دوور لە دێووزمەی شەڕ و برسیتی ئەبی نی بەڵام زۆر ناخایەنێ بۆت دەر ئەکەوێ کە هیچی هی تۆ نی یە
و بەژداریش نیت لە پەرپێدانی کەواتە مرۆڤێکی لە پەراوێزدا ئەژی دوور لە کۆمەڵ گا ئەبی چ لە بواری کۆمەڵایەتی یان ئابووری
من ووتوومە و ئەشی ڵێمەوە مافی خۆتە بەس بزانە ئەوو مافە چۆن بەکار ئەهێنی......بۆ ئەوو خانمە هەنار خان زۆر بەخێر بێیت
خووشکم بەڕاستی ڕاستت فەرموو نابێ ئەوو کێشەیە بەس لە ڕەگەزی نێرا کۆ کەی نەوە گەر ئەوان بە ڕێژەیەکی زۆر تریش بن
سەدەمێک بێ ئاگا بوین لە ژیانی هەندەران و ئەوو کووردانەی لەوێ ئەژیان هەڵە زۆر کراوو زۆریش باجی هەڵەی خۆی دا بەس
ئێستە وا نی یە هەر یەک لە ئێمە کەسێکی لێرە هەیە بۆیە پرسیار کردن ئاسانە ئەوو هەڵانەی کە خووشکە هەنار باسی کرد ناڵێم
نەماوە بەس زۆر کەم بۆتەوە......بەڕاستی هاووڕێ یان ئەم گفتۆگۆیە من پارسەنگی تیا نا بینم ڕەنگە هۆکەی نە بوونی متمانە بێ
یان نە حاڵی بوون لە یەک....ئاسان نی یە کاک میوان تێبگەیەنم بلێم هەندێ شەوی تەنیای مردنێکە گەر نازانی....دوور لە کەس و
کارت لە سۆزی دایک و باوکت مردنێکە لە گەڵ میلی سانی یەی کاتژمێری ڕۆژگار ئەڕوات واتە مردنێکی لەسەر خۆێە ..چۆن
پێت بڵێم خانووی شووشەوو باخچەی پڕ گووڵ بۆ من خەوە چوونکە نە من درووستم کردووە نە خاوە نی شێم بۆیە بەس بینەری
گۆڵە کانیش بێ بۆن پەڕۆئاسای جوانییەکی دەست کردە بۆت....من ئەزانم کەی تێ ئەگەیت...کاتێ بەقسەی کەس ناکەیت وو دێیت
ئەووسا وەک من میک ئەگری هاووار ئەکەیت بۆ جیلی دوای خۆت مەیەن تۆخوا من تێکەووتم ..ئەوانیش بەقسەت ناکەن ..قەدەری
مرۆڤە دا نانیشێ تا لە ئەزموونی خۆی دەرس وەر نەگرێ.... هیوای خۆشی بۆ هەمووتان و سووپاس بۆ گوێگرتنتان فەرموو کاک
سەرکەووت مایک ئازادە من دەست بەرز ئەکەمەوە جارێکی تر.
سەرکەووت (ئەدمین)-----دەمت خۆش کاکە کەش گیان بەخوا نەم ناسیتەوە بەم ناوەوە سووپاس بۆ ووتەکانت بەڕێزان
سڵاووتان لێبێ.
کۆتای بەشی18 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-03 12:59:59)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی نۆزدە هەم.........
ئەزانن زۆر جار چاوولێ کەری وات لێ ئەکات کە بڕیاری سەفەر بەیت من لە توورکیا ئەژیم چاند جارێ هەووڵی دەر چوونم دا بەس
هەر نەئەگەشتم.. چەند جارێ لە خاکی یۆنان گیراووم جارێکیش لە ئیتالیا....بۆیە کۆڵم دا و لێرە جێ گیر بووم..باوەڕم پێبکەن لە
ماوەی 6 ساڵم لێرە 6 هەزار کەسم دیوە کە نازانێ بۆ ئەیەوێ بچێت بۆ ئەووروپا...بەس هەر ئەوەندە نەبێ ئەبێ بڕوا واتە دوای
قەرەباڵغی کەووتووە...جا ئەوو هەموو ناخۆشی یەی توورکی بێ ئەدەب یان قاچاخ چی کە خاڵین لە هەموو قی یەمێک بەس
ئامانجیان پارەیە مرۆڤ لایان کاڵایە...ئافرەت لە ڕوومەکەیایە ئەگین باسم ئەکرد کە چۆن ئافرەت لەمێردی جیا ئەکەنەوە یان
خووشک لە برا یان کچ لە باووکی واتە کەس پارێزراوو نین زۆر مان دی کە ئابڕووی ئافرەتی برد یان تووشی هەڵەوو خیانەتی
کرد...با من مایک زۆر نەگرم تا نە ڵێن ئەدمینەکان پابەندی کات نین.. دووبارە سووپاس بۆ ئێوە ..فەرموو کاک ڕێبوار مایک
ئازادە لە گەڵ چەپکێ گووڵی ڕازاوە بۆ تۆی خۆشەویست.
ڕێبوار-------زۆر سووپاس کاک سەرکەووت...باشن هاووڕێ یان..ڕێزم بۆتان دەست خۆشی بۆ دانەری ئەم بابەتە جوانە
بەڕاستی زۆر لە لایەنەکانی باس کرا بەس کەستان باسی سەر چاوەی کێشەکەتان نەکەرد....ئەویش کووردستان ئایا بۆ جێی دێڵین
بێزاری یە لە باری سیاسی یان ئابووری یان نەزانینی دەسەڵات بۆ ڕاگرتنی گەنجەکان بەر گرتن لەوو شاڵاوە و سوود وەر گرتن لە
گەنجەکان بۆ پەرە پێدانی ژێرخان و سەرخانی ووڵات......من لە کووردستان ئەژیم جارێکیش ...منیش ئەوو شاڵاوە گرتمی یەوە
بەڵام لەدوای مانگێک ڕسوای و نەهامەت و سووکایەتی خۆم گەڕامەوە و داوای لێبووردنم لە کەسایەتی خۆم کرد کە بوومە هۆی
ئەوو نەهامەتی یە... ئیشم کرد و خێزانیشم پێکەوە نا و خزمەت کارێکی ئێوەشم هەیە تەمەنی 6 ساڵە.بەڕێزان...هەموو ئەزانین کە
گەنج هەڵبەت بۆیە ئەڵێم گەنج چوونکە زوور بەی هەرە زۆری ئەوانەی سەفەر ئەکەن گەنجن....هێزێکی لە ڕادە بەدەریان هەیە
بەڵام پێویستیان بە ڕێنمای و سەر پەرشتی کردن هەیە...گەر سەیری ووڵاتە پێش کەووتووە کان بکەیت ئەبینی زۆر شتیان بۆ گەنج
تەرخان کردووە بە پێچەوانەی لای خۆمان من ناڵێم هیچ نەکراوە بەڵام لەئاستی پێویستا نی یە گەر سایری شارێکی وەک سلێمانی
ئەوەی بۆ گەنج کراوە ئەوو دامۆدەزگایانەی کە گەنج پێویستی پێ یەتی هەر زۆر کەمە لە چاوو ئەوو ڕێژە زۆرەی هەی یە کە
نموونە زۆرە وەک یانە وەرزشی یەکان یان فێرگەی پیشەی و شتی تر کە لەبەر کات دەرفەتمان نی یە باسی کەین..لایەنی تر یاسا
لە هەموو جیهانا ئەوانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە ئەکەن لە خانەی هەرە پێشەوەی تاوان باران دا ئەنرێ لای ئێمە نەبێ ماوەیەک بە
ئازادی کاری خۆیان ئەکرد دوای ئەوەی هەزاران گەنجیان تووشی مەینەتی کرد قەدەغەکرا بەس هەر کاری خۆیان ئەکەن ئاسانە
ئاشکرا کردنیان....چوونکە لەخوا بەزیاد بێ دازگای ئاسایشمان بە هێزە !!!!!!!! کابرایەکی گێلی سعوودی دێ توو جەستەی بۆگەنی
ئەتەقێنێتەوە پیامانە...ئەوەندا ناخایەنێ ئاشکرای ئەکەن ئەوەی سەلامێکی لە کابرای سعوودیش کردبێ ئەگیرێ...کەواتە ئەتوانن
بیگرن...بەڵام چوونکە ناتوانن داواکاری یەکان و پێداویستی یەکانی گەنج دابین کەن بۆیە ڕێگر نین چوونکە ڕێگر بن ئەبێ چارە
سەر بدۆزنەوە ئەوەش جاری پێ یان ناکرێ ........بە هەڵەیا ئەچم گەر باسم لە سنووری توورکیا بچێتە دەرێ چوونکە ئەزموونی
ئەوێم نی یە بۆ یە ئەوو باسە بۆ ئەوانە جێ
دێڵم کە لەوێن...هیوادارم بێزارم نە کردبێتن بە کۆمەڵێ خۆشەویستی و مەحەبە تەوە مایک ئازادە بۆ کاک هڵمەت.
هەڵمەت---------سووپاس گیانی من دەمت خۆش بۆ قسە کانت.....دووبارە سڵاوو هاووڕێ یان...چەند سەرنجێکم هەیە لەسەر
قسەی هاووڕێ یان..کاک سەرکەووتی بەڕێز پاش سڵاووم بۆی بۆسی چاوو لێکەری کرد بە ڕاستی خاڵێکی زۆر گرنگە چوونکە
ئەوە سیفاتی مرۆڤە بە گشتی واتە هەردەم بیری کۆمەڵ زاڵ ئەبێ بەسەر تاکا هەندێ جاریش ئەی سڕێتەوە گەر بڕوانیتە هاندەرانی
فتبۆڵێن تینوو گەرمی یاری یەکە و چواردەوور وا ئەکات بیری تاک نە هێڵێ کاتێ ئاژاوە ئەکەوێتە ناوەن هەندێ کەس کە زۆر
کەسانی سنوور دار و بە ئەدەبن لە ژیانی ڕۆژانەیاندا هەڵسووکەووتی وائەکەن کەدوای هێمن بوونەوە خۆشی سەری ئەسووڕمێ
چۆن وای کردووە گەر 5 کەس لە جەرگەی شارا بڕواننە ئاسمان هێندە نابات ئەبنە 100 یان کاتێ لە شەقام چاوەڕێی ترافک لایەت
سەووز بێ تا بپەڕێتەوە تۆ بیبڕە واتە لەسوور بە بزانە چەند کەس بەدواتا دێت....بۆیە وەک کاک ڕێبوار باسی کرد ..لەسەر قسە
کانی کاک ڕێبوار.... ڕێگرتن لەوو لێشاوەی کە ئەبێتە هۆی درووست بوونی چاوولێکەری بگیرێ ڕێگا زۆرە هەر لە نە هێشتنی
بازرگانی کردن بە مرۆڤ کە ئەبێ وەک یاسا تووند ترین سزای بۆ دا بنرێ تا کۆ کردنەوەی گەنجانی سەر شەقام و شوێنە گشتی
یەکان لە داموو دەزگا کانی خزمەت کردن بە گەنج...بەس ئەمەوێ وەڵامی کاک ڕێبوار بۆ نەهێشتنی دیاردەی قاچاخ چییەتی بەڕێزم
لە هەموو دنیا مەترسی نزیک بووەوە لە کوورسی دەسەڵات ئەوا هەر یەکەیان ئە بێتە (جێمس بۆند) بەس مەترسی لەسەر میلەت
ئەوا ئەی خایەنێ تا چار ئەکرێ.... زۆر جار ئەبینین پارەیەکی زۆر تەرخان ئەکەن بۆ هەندێ پڕۆژە کە هیچ لە ژیانی گەنج
ناگۆڕی ووڵاتیان کردۆتە کۆنکرێت و باڵە خانە بەرز ئەکرێتەوە بەس پارەیەک تەرخان ناکەن بۆ کۆمەڵێ بەر نامەی ڕێنمای و
دەرخستنی ڕاستی یەکان من لە فەڕەنسا ئەژیم لە جیاتی میدیاکان یان ڕۆژنامە نووسە کان ئەزموونی کەسێک کە چەند ساڵێک لە
هەندەران ژیاوەو گەڕاوە تەوە کە هیچ نە لە یاسای پەناهەندەی و هیچ دەر بارەی باری کۆمەڵایەتی ئەوو ووڵاتەی لێی ژیاوە بیکەنە
ڕێنمای بۆ ئەووخەڵکە بۆ هەووڵ نادەن چاوو پێکەووتن لە گەڵ لێپرسراوی کاری پەنابەران لەوو ووڵاتەی کە کوورد زۆر بۆی
ئەچێ تا حەقیقەت بزانن ئەوان بۆ نادیار ئەڕون من باسی فەڕەنسا ئەکەم ئەوەی کاری پەنابەرانی لە ئەستۆیایە بە ئاشکرا ئەڵێ
ئەمە مەرجەکانمانە بۆ قبووڵ کردنی داوا کاری پەنابەر....شوێنە کانی تریش وەک ئەڵمانیا یان هۆڵەندا یان بەریتانیا یان ووڵاتە کانی
سویدوونەرویج و دانیمارک و فرلەند زۆری کەشیان..بەس نای کەن چوونکە گەر ئەوو ڕێگایە لە گەنج بگرن ئەوا ئەبێ چارەسەر
دانێن داشی نانێن کەواتە دەرگا کراوەیە بۆ هەموو بەداخەوە....زۆر سووپاستان ئەکەم بەڕاستی بابەتە کە زۆر گرنگە بەس یاسای
ڕوومی بابەت ڕێنادات لە کاتی خۆت زیاتر میک بگری خۆشەویستیم بۆتان میک ئازادە بۆ ئەوو بەڕێزەی دوی خۆم.
هەناسە----کەواتە هەڵمەت ئەوو کەسەیە کە بۆی ئە گەڕێیت (کەش ) ڕەنگە پێشتریش لە وێبووبێ بەس نەت ناسی بێ
فەرهەنگ------بەڵێ بەس باوەڕ ناکەم لەوێ بووبێ چوونکە کە قسەی کرد و خۆی ئاشکرا کرد وەک ئەوەی دەمێک بێ وون
بووبێ وا پێشوازیان لێ کرد....بەس من بابەتە کە سەرنجی ڕاکێشابووم بۆیە خۆم پێ نە ناسان بەڵام دوای دووەم جار کە میکی گرت
دیار نەما لە ڕوومەکە سەردانی گشت روومەکانی ترم کرد بەس نەبوو زۆر بێ تاقەت بووم پەشێمان بووم کە یەکسەر قسەم لە گەڵ
نەکرد..بەڵام هێندەی نەبرد هاتەوە بەس بە ناوی خۆی ( کەش ) لە رووم نووسی تازە ئاشکرابووم بۆیە بە ناوی خۆم هاتمەوە. چاوە
ڕێم نە کرد خێرا سڵاووم بۆ نارد.
فەر هەنگ----سڵاوو بەڕێز کاک کەش
کەش-------- سڵاوو ڕووحی من
کۆتای بەشی19 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-03 13:14:46)
لهسهر هێڵ نییه