.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










سمایل خانی شكاك، تێكۆشه‌ری گه‌وره‌ی كورد كه له مێژوودا به (سمكۆ) ناسراوه، ناوی ئیسماعیل كوڕی محه‌مه‌د پاشای كوڕی عه‌لی خانی كوڕی ئیسماعیل ئاغای شكاكهو بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌دێر زه‌مانه‌وه گه‌وره‌و ده‌سه‌ڵاتداری خێڵی شكاك بوون.
سمكۆ ساڵی 1875 له‌دایكبووه‌و پاش مردنی باوكی‌و جه‌عفه‌ر ئاغای برای، سه‌ركردایه‌تی خێڵه‌كه‌ی خۆی گرتۆتهدهستو له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه هاتۆته كۆڕی خهباتو كوردایه‌تییه‌وه.
هه‌رچه‌نده له‌ساڵانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا سمكۆ له‌هیچ چالاكییه‌كی سیاسی به‌شداریی نه‌كرد بوو، به‌ڵام هێزه‌كانی روسیا گرتیانو دووریانخسته‌وه بۆ شاری (تفلیس) و دواتر ئازادیان كرد، به‌و مه‌رجه‌ی له‌شاری (خوی) دابنیشێ‌و هیچ هه‌ڵوێستێك دژی رووسه‌كان نه‌نوێنێت.
كه جه‌نگی یه‌كه‌م كۆتاییهات سمایل خانی شكاك، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی ناوی دهركردو له‌پێناو دامه‌زراندنی ئیداره‌یه‌كی كوردیدا ساڵی 1919 شۆڕشی بهرپاكردو گه‌لێ ناوچه‌ی گرنگی خسته ژێركۆنترۆڵی خۆیه‌وه، ساڵی 1921 له‌ئه‌نجامی له‌شكركێشییه‌كی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی ئێران‌دا سمكۆ ناچار بوو پاشه‌كشێ بكات‌و په‌نابه‌رێته به‌ر توركیا.
ساڵی 1924 به بڕیارێكی لێبوردن گه‌ڕایه‌وه ئێران‌و ساڵی 1926 جارێكی‌تر شۆڕشی به‌رپاكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌شیان شۆڕشه‌كه‌ی تێكشكاو ماوه‌یه‌ك له‌توركیادا به‌ده‌ستبه‌سه‌ری مایه‌وه.
پاش ئازادكردنی گه‌ڕایه‌وه ئێران‌و ساڵی 1930 به‌پیلانێكی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌وسای ئێران له‌شاری شنۆ شه‌هید كرا، به‌مه‌ش شۆڕشه‌كه‌ی شكاك كۆتاییهات كه یانزه ساڵ درێژه‌ی كێشا.
کوردسات//

له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ست خۆش ده‌شتی گیان بۆ ئه‌م زانیاریه به‌سوودانه‌ی ئه‌ینوسی ئه‌زیزم
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم گیانه‌که‌م
به‌هیوای ژیانێکی به‌خته‌وه‌ر بۆ تۆی خۆشه‌ویست.
.................. کوڤان ...................


له‌سه‌ر هێڵ نییه