❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سه‌عات چه‌ند له‌دایك بوویت؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-29 16:03:42

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

سه‌عات چه‌ند له‌دایك بوویت؟

سه‌عات چه‌ند له‌دایك بوویت؟
 
ره‌نگه‌ زۆرجار رووبدات كه‌ دووكه‌س له‌دایكبووی‌ هه‌مان رۆژو مانگن‌و یه‌ك بورجیان هه‌یه‌، كه‌چی‌ له‌رووی‌ هه‌ڵسوكه‌وت‌و سیفاته‌وه‌ لێك جیاوازن، شاره‌زایان بواری‌ فه‌له‌كناسی‌ لێكدانه‌وه‌ی‌ تایبه‌تیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌و ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ روو كه‌ سه‌عاتی‌ له‌دایكبوونی‌ ئه‌و كه‌سه‌ جیاوازییه‌كه‌ ده‌خولقێنێت، چونكه‌ ئه‌و كاتی‌ له‌دایكبوونه‌ كۆمه‌ڵێك سیفاتی‌ ده‌داتێ‌ كه‌ له‌كه‌سێكی‌ تردا نییه‌، ئه‌و شاره‌زایانه‌ كاته‌كانی‌ له‌دایكبززنیان له‌شه‌وو رۆژێكدا كردووه‌ به‌ دوانزه‌ به‌شه‌وه‌ كه‌ هه‌ر به‌شه‌ی‌ له‌دوو سه‌عات پێك دێت.


12 تا 2ی‌ شه‌و: ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌م كاته‌دا له‌دایك ده‌بن كه‌سێكن حه‌ز ده‌كه‌ن له‌هه‌موو رووداوه‌كانی‌ ده‌ورووبه‌ریان ئاگاداربن، كه‌سێكی‌ حه‌ز به‌خۆده‌رخستن ده‌كه‌ن‌و سه‌رنه‌كه‌وتنی‌ پرۆژه‌كانیان ته‌واو بێزاریان ده‌كات، ئه‌م كه‌سانه‌ په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان به‌هێزه‌و سه‌رنجی‌ كه‌سانی‌ تر راده‌كێشن.

2 تا 4ی‌ شه‌و: ئه‌وانه‌ی‌ له‌م كاته‌دا له‌دایك ده‌بن زۆر گرنگی‌ به‌بواری‌ دارایی‌ ده‌ده‌ن‌و هه‌میشه‌ به‌دوای‌ ده‌سكه‌وتدا ده‌گه‌ڕێن‌و زۆر خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن، سوورن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان‌و به‌ئاسانی‌ ده‌ست له‌مافه‌كانی‌ خۆیان هه‌ڵناگرن، زۆرتر گوێ‌ له‌بۆچوونی‌ هاوڕێ‌و كه‌سه‌ نزیكه‌كانیان ده‌گرن.

4 تا 6ی‌ به‌ره‌به‌یان: حه‌ز به‌سه‌ربه‌ستی‌ ده‌كه‌ن‌و پێیان خۆش نییه‌ هیچ كه‌سێك ده‌ست وه‌ربداته‌ كاره‌كانیان، پێیان وایه‌ بۆ ئه‌وه‌ له‌دایكبوون كه‌ پێشڕه‌وی‌ كه‌سانی‌ تر بكه‌ن، هه‌ندێ‌ جار بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانیان په‌نا بۆ به‌كارهێنانی‌ هێز ده‌به‌ن، كه‌متر بڕوایان به‌هاوكاریكردنی‌ كه‌سانی‌ تر هه‌یه‌.

6 تا 8ی‌ به‌یانی‌: كه‌سانێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تین‌و توانایه‌كی‌ باشیان هه‌یه‌ بۆ رازیكردنی‌ كه‌سانی‌ تر، له‌هه‌موو گفتوگۆیه‌كیاندا ده‌ورووبه‌ر سه‌رسام ده‌كه‌ن‌و ده‌یانهێننه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ بۆچوونه‌كانیان راسته‌، پێیان خۆشه‌ یارمه‌تی‌ كه‌سانی‌ تر بده‌ن‌و ده‌ستگیرۆییان بكه‌ن، گرنگی‌ زۆر به‌هاوڕێكانیان ده‌ده‌ن.

8 تا 10ی‌ به‌یانی‌: كه‌سانێكی‌ ناڕۆشنن‌و زۆربه‌ی‌ ژیانیان پێك هاتووه‌ له‌نهێنی‌، حاز ناكه‌ن ده‌ورووبه‌ره‌كه‌یان زۆر زانیاری‌ له‌باره‌یانه‌وه‌ بزانن، حه‌زیان به‌راستگۆییه‌و فێڵ‌‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بێزاریان ده‌كات، حه‌زیان به‌یارمه‌تی‌ دانی‌ كه‌سانی‌ تره‌و زۆر دڵخۆش ده‌بن كاتێك سوپاس ده‌كرێن.

10 تا 12ی‌ نیوه‌ڕۆ: كۆمه‌ڵێكی‌ زۆر هیواو ئاواتیان هه‌یه‌و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدان بۆ پێگه‌یشتنی‌، متمانه‌یه‌كی‌ زۆریان به‌خۆیان هه‌یه‌و سورن له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكانه‌ی‌ ده‌یخه‌نه‌ روو، حه‌ز به‌گاڵته‌جاڕی‌ ده‌كه‌ن‌و دڵخۆشكردنی‌ كه‌سانی‌ تر ده‌كه‌ن، له‌دایكبووانی‌ ئه‌م كاته‌ زۆر كاریگه‌ری‌ دایكیان له‌سه‌ره‌.

12 تا 2ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ: به‌رده‌وام به‌دوای‌ زانیاری‌ نوێدا ده‌گه‌ڕێن‌و ده‌یانه‌وێ‌ ته‌واوی‌ ورده‌كارییه‌كانی‌ ده‌ورووبه‌ریان بزانن، حه‌زیان به‌گه‌شتكردنه‌، كه‌سانێكن ده‌كرێت متمانه‌یان پێ بكرێت‌و نهێنی‌ ده‌پارێزن، له‌رووی‌ سۆزدارییه‌وه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ به‌هێزیان هه‌یه‌و سه‌رنج راكێشن.

2 تا 4ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ: باری‌ داراییان به‌لاوه‌ گرنگ نییه‌و زیاده‌ڕۆیی‌ ده‌كه‌ن له‌خه‌رجكردنی‌ سامانه‌كه‌یان، پابه‌ند نابن به‌كاته‌وه‌و هه‌میشه‌ حه‌زیان به‌سه‌ركێشییه‌، رق له‌دڵ‌ ناگرن‌و به‌زووترین كات كۆتایی‌ به‌ناكۆكییه‌كانیان ده‌هێنن، زۆربه‌ی‌ پرۆژه‌ بازرگانییه‌كانیان شكست ده‌هێنێت.

4 تا 6ی‌ ئێواره‌: رقیان له‌ته‌نهاییه‌و هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ده‌ن، ده‌ست بده‌نه‌ هه‌ر كارێك تا ته‌واوی‌ نه‌كه‌ن وازی‌ لێناهێنن، كه‌سانێكن به‌زوویی‌ له‌گه‌ڵ‌ گۆڕانكارییه‌كاندا ده‌گونجێن‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان ئاسانه‌، زۆر خۆیان ده‌پارێزن له‌هه‌ڵه‌كردن.

6 تا 8ی‌ ئێواره‌: كه‌سێكی‌ ئارامگرن‌و كه‌مترین كات تووشی‌ ئاژاوه‌و ناكۆكی‌ ده‌بن، متمانه‌یه‌كی‌ زۆریان به‌خۆیان هه‌یه‌و پێش ئه‌وه‌ی‌ هه‌ر كارێك بكه‌ن به‌وردی‌ بیری‌ لێ ده‌كه‌نه‌وه‌، كاتێك تووشی‌ شكست ده‌بن توانایه‌كی‌ باشیان هه‌یه‌ بۆ هه‌ستانه‌وه‌، له‌رووی‌ سۆزدارییه‌وه‌ كه‌سێكی‌ ئاسوده‌ به‌خشن.

8 تا 10ی‌ شه‌و: به‌وپێیه‌ی‌ پێش هه‌ركارێك به‌وردی‌ بیرده‌كه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ كه‌مترین كات تووشی‌ هه‌ڵه‌ ده‌بن، به‌ئاسانی‌ توانای‌ چاره‌سه‌ری‌ گرفته‌كانیان هه‌یه‌، كه‌سانێكی‌ داهێنه‌رن‌و زۆر بیرۆكه‌ی‌ نوێ‌ ده‌خه‌نه‌ روو، به‌راشكاوانه‌ ده‌دوێن‌و گوێ‌ به‌وه‌ ناده‌ن چییان به‌سه‌ر دێت.

10 تا 12ی‌ شه‌و: په‌یوه‌ندییه‌ خێزانییه‌كانیان به‌هێزه‌و مه‌به‌ستیانه‌ یارمه‌تی‌ هاوڕێكانیان بده‌ن، له‌رووی‌ سۆزدارییه‌وه‌ كه‌سانێكی‌ سه‌ركه‌وتوون، حه‌زیان به‌سه‌ركێشی‌ نییه‌و پێش ئه‌وه‌ی‌ هه‌ر كارێك بكه‌ن ده‌یانه‌وێ‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ روون بێت له‌لایان، زۆربه‌ی‌ پرۆژه‌كانیان سه‌ركه‌وتووه‌.


ئاوينةكان.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-30 12:09:54

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: سه‌عات چه‌ند له‌دایك بوویت؟

ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-30 12:12:54

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: سه‌عات چه‌ند له‌دایك بوویت؟

سوباس بؤتؤ سؤزى كيان.....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-30 12:32:17

zhin
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-13
په‌یامه‌كان: 147

Re: سه‌عات چه‌ند له‌دایك بوویت؟

واووووووووووووو
ده‌سته‌کانی خۆش بێت شادۆست گیان بۆ ئه‌م زانیاریانه‌ت
واڵا ئه‌بێ له‌ دایکم بپرسم چ کاتێک بووه‌ هههههههههههه

Kurdzhin
تا لە ژیـــــــان بم بـــــە دڵ لە ڵاتــــــم.....
كـــە لە ژیان نەمــــــام بێ دەســــتەڵاتــــم........


...---*** ماوه‌یه‌ک لێتان دوور ئه‌بم هاورێیان***---....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-30 12:58:06

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: سه‌عات چه‌ند له‌دایك بوویت؟

ههههه ببرسه بابزانيت مواصةفاتةكانت جييه ههههه

سوباس بؤتؤ زين كيان ....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net