.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئه‌و بێتاوانانه‌ی له‌زینداندان
"هه‌میشه لهیادمهو هه‌موو شه‌وێكیش تا دره‌نگانی شه‌و له‌وێنه‌كه‌ی ده‌ڕوانم، فرمێسك بۆ بێنازییهكهی ده‌ڕێژم، هه‌رچه‌نده ئێستا ئه‌و من ناناسێ، به‌ڵام من بۆ ساتێكیش له‌یادی ناكه‌م. هه‌ر منداڵێكیش ده‌بینم خورپه‌یه‌ك به‌دڵمدا دێت‌و گڕوگاڵو خه‌نده‌و گریانه‌كه‌ی ئه‌وم دێنێته‌وه یاد". نه‌سرین ئه‌حمه‌د ئه‌و قسانه‌ی به‌چاوێكی پڕ لهفرمێسكو قوڕگێكی پڕ له‌گریانه‌وه له ناو چوار دیواری زیندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی ژنان‌و نه‌وجه‌واناندا كرد، ئه‌و، به‌به‌رده‌وام له یادی ئه‌و منداڵه ساوایهیدایه كه چه‌ند مانگێكه لێی دوور كه‌وتۆته‌وه.
بێشك زیندان شوێنی تاوانبارانه، به‌ڵام هه‌ندێجار قه‌ده‌ر بێتاوانێكیش ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌ودیو ده‌رگا داخراوه‌كانی زیندان، له‌هه‌ر دوو به‌شی ژنانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتن‌و گواستنه‌وه‌و چاكسازی ژنان‌و نه‌وجه‌وانان، هه‌ندێجار ڕێدهكهوێ منداڵی زیندانییه‌كانیش بهناچاریو به‌بێ ئه‌وه‌ی تاوانێكیان هه‌بێ له‌گه‌ڵ دایكیاندا تاڵاوی زیندان دهچێژنو دوور ده‌خرێنه‌وه له دنیا ههمهڕهنگهكهی خۆیان‌و له‌وێدا یاری‌و ڕاكهڕاكو گه‌مه‌و ڕوانین‌و ههنگاوهكانیانو هه‌موو شتێكیان سنوردار ده‌كرێ.
نه‌سرین ئه‌حمه‌د له‌بنچینه‌دا خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه پانزه ساڵ حكومدراوه، ئێستاش له به‌شی ژنانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی ژنان‌و نه‌وجه‌وانان (مه‌عه‌سكه‌ر سه‌لام) ڕۆژه‌كانی ناو زیندان به‌ڕێ ده‌كات.
ئه‌و، كه سه‌ره‌تا هاتۆته ناو زیندانه‌وه دووگیان بووه، له‌دوای بوونی منداڵه‌كه‌شی به‌نه‌شته‌رگه‌ری بۆ چه‌ند مانگێك له زینداندا له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵه ساوایهیدا ژیاوه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی منداڵه‌كه‌یه‌وه ده مانگێكه لێێ ده‌وور خراوه‌ته‌وه، ئێستاش منداڵه‌كه‌ی له‌لای پوری دهژیو مانگی جارێك پوری یان باوكی، منداڵه‌كه‌ی بۆ ده‌هێنن تا نه‌سرینی دایكی چه‌ند كاتژمێرێك له ئامێزی بگرێ، ئه‌و چه‌ند كاتژمێره كه‌مه‌شی كه له‌لای ده‌بێت به تاسه‌و حهسرهتیێكی زۆره‌وه له باوه‌شی دهگرێو ده‌مێك خه‌نده‌و ده‌مێكیش هۆن هۆن فرمێسكی بۆ ده‌ڕێژێ، به‌ڵام منداڵه‌كه‌ی كه له ناو زینداندا نازناوی حه‌مه‌ی به‌سه‌ردا بڕڕاوه، ئێستا نه‌سرینی دایكی ناناسێ ئه‌و ده‌مه‌ش كه دایكی له باوه‌شی ده‌گرێ، هه‌ر زوو ده‌ست ده‌كات بهگریانو ده‌چێته‌وه باوه‌شی پوری.
به‌پێی قسه‌ی پاسه‌وانه‌كانی زیندانه‌كه ئه‌و كاته‌ی منداڵه‌كه له‌گه‌ڵ نه‌سرینی دایكی‌دا له زینداندا بوو، ڕۆژ به ڕۆژ باری ته‌ندروستی خراپ ده‌بوو به‌ره‌و لاوازی چووه، به‌ڵام له‌وكاته‌وه‌ی له‌لای پوری ده‌ژی ته‌واو گه‌شه‌ی كردووه "ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه منداڵه‌كه به‌باشی به‌خێو ده‌كرێ"، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا سۆزێك هه‌یه ته‌نها دایك ده‌توانێ بیدا به منداڵه‌كه‌ی. ئایا له مانگێكدا یه‌كجار بینینی دایكێك بۆ كۆرپه‌كه‌ی به‌سه بۆ پێدانی ئه‌و سۆزه؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌شدا دووباره چه‌ند فرمێسكێك زایه‌وه چاوه‌كانی نه‌سرین‌و له دوای سڕینی ئه‌و چه‌ند فرمێسكه به‌له‌چكه‌كه‌ی سه‌ری، به‌م شێوه‌یه دواو وتی"نا هه‌گیز كه‌سێ ناتوانێ ئه‌و سۆزه‌ی بداتێ، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ ده‌ره‌وه‌ی زیندان بۆ منداڵه‌كه‌ی من باشتره. ئه‌و بێتاوانه له‌پێناو چیدا ئازاره‌كانی زیندان بچێژێ".
هه‌ر له زیندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی ژنان‌و نه‌وجه‌وانان له ساڵانی ڕابردوودا چه‌ندین منداڵی تر هه‌بوون كه له‌گه‌ڵ دایكیاندا زیندانی بوون. ته‌نانه‌ت منداڵ هه‌بووه زیاتر له چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ دایكی له زینداندا ژیاوه.
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و لێپرسراوی به‌شی ژنانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، گۆنا عه‌بدوڵا فارس له‌باره‌ی بوونی ئه‌و منداڵانه‌ی سه‌رده‌مانێك له‌گه‌ڵ دایكیاندا له زینداندا ژیاون زانیاری زۆری لایه، ئه‌و، باسی له منداڵێك كرد كه زیاتر سێ ساڵ له زینداندا له‌گه‌ڵ دایكی‌دا بووه‌و وتی"چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر زیندانییه‌كی ژنمان هه‌بوو بڕیاری له‌سێداره‌دانی هه‌بوو كچێكی له‌گه‌ڵدا ده‌ژیا، كچه‌كه‌ش ته‌واو هۆگری زیندانیه‌كانی تر بوو بوو كه قسه‌ی ده‌كرد خۆیشی وه‌ك زیندانیه‌ك پێناسه ده‌كرد زۆرجار هه‌روه‌ك زیندانییه‌كانی تر دهدواو ده‌كه‌وته خه‌ون گێڕانه‌وه ده‌یوت "ئه‌مشه‌و له‌خه‌وما هه‌موومان ڕامانكردبوو زیندانییه‌كه شكابوو دایكم له‌سێداره‌درابوو به‌و شێوه‌یه به‌ته‌واوه‌تی خۆیشی لێببووه یه‌كێك له زیندانه‌كان ئیتر كه ته‌مه‌نی گه‌یشته سه‌روو پێنج ساڵ نه‌مانهێشت له‌وه زیاتر بمێنێته‌وه له دایكیمان جیا كرده‌وه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا لێپرسراوی به‌شی ژنان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌موو ئه‌و ژنانه زیندانیانه‌ی سه‌رده‌مانێك منداڵیان له‌گه‌ڵدا بووه له‌لای ئه‌وان حسابی تایبه‌تی بۆ كراوه وتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵه‌كه به‌باشی خزمه‌ت بكرێ ئێمه ژووری تایبه‌تیمان داوه به‌و زیندانییه، بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی منداڵه‌كه‌ش زۆر كه‌سی خێرخواز‌و لایه‌نی تر وه‌ك منداڵپارێزی كوردستان هاوكاری كردووین".
به‌شی گرتنه‌خۆی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان یارمه‌تی دارایی زۆرێك له‌و منداڵانه ده‌دات كه كه‌س نییه سه‌رپه‌رشتییان بكات، یاخود به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت دایك‌و باوكیان ناتوانن به‌خێویان بكه‌ن.
ئه‌م ڕێكخراوه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هاوكاری دارایی منداڵێكی ناو زیندانی چاكسازی ژنانی كردووه كه منداڵه‌كه به‌هۆی دایكیه‌وه كه‌وتۆته ناو ئه‌و بهندینخانهیهوه.
ڕاژا گۆران توێژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كارمه‌ندی مه‌یدانی ئه‌و ڕێكخراوه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و منداڵه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكی سه‌ردانی نه‌كردووه دایكیشی له زینداندا بووه تا ئه‌و كاته‌ی منداڵه‌كه له‌وێدا ماوه‌ته‌وه به‌دوو مانگ جارێك بڕی په‌نجا هه‌زار دینار یارمه‌تیان داوه، به بۆچوونی ئه‌م توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه زۆر پێویسته منداڵ تا به‌ته‌واوه‌تی هه‌ست به‌شته‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كات له‌گه‌ڵ دایكی‌دا بێت "جا ئه‌گه‌ر دایكی له زیندانیش‌دا بێت به‌رژه‌وه‌ندی منداڵه‌كه له‌وه‌دایه له‌گه‌ڵیدا بێت تا به‌ته‌واوه‌تی هه‌ست به شته‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كات ئه‌و كاته لێشی جیا بێته‌وه ئاساییه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتن‌و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی یه‌كێكی تره له‌و به‌ندیخانانه‌ی كه به‌شی ژنانی هه‌یه به‌هه‌مان شێوه له‌و زیندانهشدا منداڵی ساوا ده‌بینرێ كه له‌گه‌ڵ دایكیاندا له‌وێدا زیندانین. ئه‌و ژنانه‌ی له‌م زیندانه‌دا به‌ندن به‌تۆمه‌تێك ده‌ستگیر كراون له‌وێدا چاوه‌ڕێی سزای دادگا ده‌كه‌ن بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان، هه‌ر بۆیه له ڕوخساری هه‌ر یه‌كێكیاندا ڕاڕاییهك به‌دی ده‌كرێ كه نهئومێدو گه‌شبینیه نه‌بێ هیواو ڕهشبینیشه، شه‌هلا محه‌مه‌د ته‌مه‌نی چل‌و یه‌ك ساڵ دایكی دوو منداڵه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌ك نزیكی مانگێكه له به‌شی ژنانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه زیندانی كراوه، ئه‌و ئێستا له زینداندا منداڵه دوو ساڵه‌كه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌ژی.
شه‌هلای دایكی به‌رژه‌وه‌ندی منداڵه‌كه له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه له‌گه‌ڵ خۆیدا بێت زۆر باشتره وتی "له‌سه‌ر داواكاری خۆم‌و به‌فه‌رمانی حاكم منداڵه‌كه‌یان بۆ هێناوم، ئه‌وه‌ش بۆ من‌و منداڵه‌كه‌شم باشه، ئه‌و هه‌ست به‌وه ناكات كه ئێره زیندانه، به‌ڵام زوو زوو بۆلای براكه‌ی ده‌گری ده‌ڵێ دایه با بڕۆینه‌وه".
ئه‌م منداڵه‌ی شه‌هلا له‌لای زۆرێك له زیندانیه‌كانی تریش خۆشه‌ویسته‌و زۆرێك له‌وانه به خهیاڵو حه‌سره‌تی منداڵه‌كانی خۆیانه‌وه له باوه‌شی دهگرنو ده‌یلاوێننه‌وه یه‌كێك له ژنه زیندانیه‌كان كه دایكی چوار منداڵه له‌باره‌ی وتی"هه‌موو ده‌مێك كه ئه‌م منداڵه ده‌بینم منداڵه‌كانی خۆم بیر ده‌كه‌وێته‌وه هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه ئه‌م منداڵه‌م زۆر خۆش ده‌وێ".
نه‌ك هه‌ر ژنه زیندانیه‌كان گه‌لێك جار ژنه پاسه‌وانه‌كانیش هۆگری ئه‌و منداڵانه ده‌بن كه بۆ ماوه‌یه‌ك له‌و زیندانه‌دا ده‌مێننه‌وه.
ژیان عوسمان كه دایكی دوو منداڵه یه‌كێكه له پاسه‌وانه‌كانی زیندانییه‌كه ئه‌م پۆلیسه زۆر منداڵی خۆش دهوێو حه‌ز به تێكه‌ڵیان ده‌كات به‌جۆرێك هه‌ر منداڵێك بۆ ماوه‌یه‌ك له‌م زیندانه‌دا بمێنێته‌وه ئاشنای ئه‌م پۆلیسه دهبێو هه‌ر زوو ناوه‌كه‌ی فێرده‌بێ، له‌باره‌ی زوو هۆگر بوونی به منداڵه‌كانه‌وه ژیان عوسمان ده‌ڵێ "من خۆم دایكم‌و منداڵه‌كانی خۆمم زۆر خۆش ده‌وێ، ئه‌و منداڵانه‌ش كه دێنه ئێره وه‌ك منداڵاكانی خۆم سه‌یریان ده‌كه‌م، چونكه ئه‌و منداڵانه‌ی دێنه ئێره بێ‌تاوانن، خه‌نده‌یه‌كی ئێمه بۆ ئه‌وان كۆڵێك به‌خته‌وه‌ریان ده‌كات، ئه‌و ده‌مه‌ی منداڵه‌كه‌ی شه‌هلا ژوور به ژوور دهگهڕێو با‌نگم ده‌كات داده ژیان، وا هه‌ست ده‌كه‌م هه‌ر به‌ته‌واوه‌تی ژیانی لێ ون بووه، نه‌ك منێكی پاسه‌وان".
لێپرسراوی به‌شی ژنانی گرتنوگواستنهوهی سلێمانی، نه‌قیب ڕوخۆش ئه‌حمه‌د بوونی منداڵ له‌گه‌ڵ دایكه زیندانیه‌كانیان به كارێكی نادروست زانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هۆڵه‌كانی ئه‌و بهندینخانییه بۆ ئه‌وه دروست نه‌كراوه كه منداڵی تێدا بژی وتی "سروشتی منداڵی وه‌هایه به به‌رده‌وام حه‌ز به‌جووڵه ده‌كات ئێره‌ش قادرمه‌ی تێدایه كه له‌وانه‌یه منداڵی لێبكهوێته خواره‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه به‌هه‌موو ئه‌و دایكانهمان وتووه كه منداڵیان پێبووه خۆیان به‌رپرسن له‌هه‌ر ڕووداوێك".
به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانی گرتن‌و گواستنه‌وه‌ش، عه‌مید وشیار عه‌زیز ڕه‌سوڵ بێزاری خۆی له حاڵه‌تێكی وه‌ها نیشاندا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دادوه‌ره‌كانیش له ئاست ئه‌و كێشه‌یه‌دا بێچاره ماون‌و وتی"زۆرجار ژنمان بۆ دێت به‌ته‌نها خۆی فه‌رمانی گرتنی هه‌یه، كه‌چی سێ منداڵی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێ له حاڵێكی وه‌هادا ئێمه‌و دادوه‌ره به‌ڕێزه‌كانیش نازانین چی بكه‌ین".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا عه‌مید وشیار باس له‌وه‌ده‌كات كه ئێستا بینایه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان دروست ده‌كرێ‌و له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد له‌و بینایه‌دا یان له‌هه‌ر جێگایه‌كی تر شوێنێك دروست بكرێ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه دایكیان ده‌گیرێ‌و كه‌سێك نایانگرێته‌وه خۆی.
به‌پێی وته‌ی دادوه‌ر تۆفیق نامیق دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌هێشتنی تاوان له سلێمانی به‌پێی یاسا به هیچ جۆرێك ڕێگه به‌وه نه‌دراوه كه منداڵێك له‌گه‌ڵ دایكی یان هه‌ر كه‌سێكی تری نزیكی ڕابگیرێ یان زیندانی بكرێ، دادوه‌ر تۆفیق ده‌ڵێ "به‌ڵام هه‌ندێ جار به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی منداڵه‌كه له‌وه‌دایه كه له‌گه‌ڵ دایكی بێت، به تایبه‌ت كاتێك ئافره‌تێك له‌شه‌ودا ده‌گیرێ‌و منداڵه‌كه‌شی ساوایه‌و كه‌سێك نییه بیگرێتهخۆی، ئه‌وكاته به ناچاری ده‌بێت منداڵه‌كه‌ش بنێریته زیندان له‌و حاڵه‌ته‌شدا هه‌ر نایاسایی یه".
ئاوينةكان.

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌سته‌کانت خۆش بێت شای دوستان
به‌راستی کاتێک له‌سه‌ره‌تادا ده‌ستم به خوێندنه‌وه کرد زۆررر دڵم پربوووو زۆر بۆ ئومنداڵه گریام زۆرر گوناحن له نازی دایکیان بێ به‌ش ده‌بن...... هیوام سه‌رکه‌وتنته براگه‌وره‌که‌م


له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوباس بؤتؤ شةنێ كيان.....دةستى تؤش خؤش بيت من بيروباوةريكم هةيه مندال به باوكيش بيناز ئةبيت بةلام هى دايك كاريكةرتره نازى دايك بؤ مندال بةهيزتره......
سوباس بؤتؤش سؤزى كيان دةستى تؤش خؤش بيت كيان....
له‌سه‌ر هێڵ نییه