❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رووخسارت پێت ده‌ڵێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-29 16:06:49

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

رووخسارت پێت ده‌ڵێت

رووخسارت پێت ده‌ڵێت تۆ كێیت
 
شاره‌زایان له‌رێی‌ وردبوونه‌وه‌ له‌رووخساره‌وه‌ جۆری‌ كه‌سایه‌تی‌ مرۆڤه‌كان دیاری ده‌كه‌ن

لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌ كه‌ له‌رێی‌ به‌شه‌كانی‌ رووخساری‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌كرێت له‌كه‌سایه‌تی‌‌و شێوازی‌ بیركردنه‌وه‌ تێبگه‌یت، هه‌ریه‌ك له‌و به‌شانه‌ش لێكدانه‌وه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان هه‌یه‌.

ناوچاوان

ئه‌گه‌ر ناوچاوان یه‌ك هێڵی‌ تێدابوو مانای‌ وایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ته‌مه‌نی‌ چل ساڵ‌و به‌ره‌و ژووره‌، ئه‌گه‌ر دوو هێڵی‌ تێدا بوو مانای‌ وایه‌ ته‌مه‌نی‌ شه‌ست ساڵه‌، ئه‌گه‌ر سێ هیڵ بوو ته‌مه‌نی‌ حه‌فتا ساڵه‌، ئه‌گه‌ر چوار هیڵ بوو هه‌شتا ساڵه‌، ئه‌گه‌ر پێنج هێڵ بوو نه‌وه‌ت ساڵ‌و به‌ره‌و ژووره‌. (هێڵ لێره‌دا مه‌به‌ست له‌لۆچ‌و خه‌تی‌ پانه‌).
ئه‌گه‌ر سێ‌ هیڵی‌ باریك له‌به‌شی‌ خواره‌وه‌ی‌ ناوچاوانه‌وه‌ هه‌بوو، مانای‌ وایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ بێزاركه‌رو دروستكه‌ری‌ كێشه‌یه‌.
ئه‌گه‌ر سێ هیڵی‌ باریك یان زیاتر له‌به‌شی‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ ناوچاوان هه‌بوو، مانای‌ وایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ گه‌شبینه‌، به‌ڵام نازانێت مامه‌ڵه‌ی‌ دارایی‌ رابپه‌ڕێنێت.
ئه‌گه‌ر سێ هیڵی‌ باریكی‌ دوور له‌یه‌ك له‌ناوچاواندا هه‌بوو، مانای‌ وایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ زیره‌ك‌و له‌سه‌رخۆیه‌.
ئه‌گه‌ر دوو هیڵی‌ باریكی‌ دوور له‌یه‌ك‌و بڵاو هه‌بوو، مانای‌ وایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئاینده‌یه‌كی‌ دڵخۆشكه‌ری‌ هه‌یه‌.
یه‌ك هیڵی‌ باریكی‌ درێژ مانای‌ وایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ كه‌سێكی‌ سه‌ركه‌وتووه‌.

برۆ

مووی‌ نه‌رم‌و تۆخی‌ برۆ مانای‌ وایه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ كه‌سێكی‌ گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر.
برۆی‌ بڵاوو ته‌نك مانای‌ وایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌ختێكی‌ باشی‌ نییه‌.
یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ برۆ له‌به‌شی‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ لوت مانای‌ وایه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ حه‌ز به‌فێڵكردن ده‌كات.
برۆی‌ درێژو پڕو گه‌وره‌تر له‌چاو مانای‌ وایه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ به‌ختێكی‌ باشی‌ هه‌یه‌‌و زیره‌كه‌.

چاو

ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ چاوێكی‌ تۆخیان هه‌یه‌ كه‌سانێكن زوو توڕه‌ ده‌بن‌و به‌ووردی‌ له‌رووداوه‌كان ناكۆڵنه‌وه‌، به‌ڵام زۆرجار بڕیاری‌ راست ده‌ده‌ن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ چاوێكی‌ گه‌شیان هه‌یه‌، زیاتر توانای‌ خۆڕاگری‌‌و ئارامگرتنیان هه‌یه‌.
چاوی‌ قاوه‌یی‌: خاوه‌نه‌كه‌ی‌ دڵنه‌رمه‌و زوو هه‌ست به‌گۆڕانه‌كان ده‌كات.
چاوی‌ شین: خاوه‌نه‌كه‌ی‌ كه‌متر تێكه‌ڵی‌ ده‌ورووبه‌ر ده‌بێت‌و ئارامگره‌.
چاوی‌ سه‌وز: خاوه‌نه‌كه‌ی‌ ئازایه‌و زۆرجار كه‌سانی‌ ده‌ورووبه‌ر بێزار ده‌كات.
چاوی‌ ره‌ش: خاوه‌نه‌كه‌ی‌ زیره‌كه‌و په‌له‌ ناكات له‌بڕیاردان.
ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ قه‌ره‌غی‌ كۆتایی‌ چاویان به‌رزه‌، كه‌سانێكن بڕوای‌ زۆریان به‌خۆیان هه‌یه‌و كه‌متر ماندوو ده‌بن، ئه‌وانه‌ش كه‌ قه‌راغی‌ چاویان به‌ره‌و خواره‌وه‌یه‌ كه‌سانێكی‌ دڵنه‌رم‌و دڵسۆزن.
چاوی‌ گه‌وره‌ مانای‌ وایه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ چاو نه‌ترس‌و بوێره‌و حه‌ز به‌سه‌ركێشی‌ ده‌كات، چاوی‌ بچووكیش مانای‌ وایه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ به‌قوڵی‌ بیر ده‌كاته‌وه‌.
ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ چاویان له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكه‌ كه‌سانێكی‌ به‌گومانن، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ چاویان له‌یه‌كه‌وه‌ دووره‌ كه‌سانێكن كه‌متر بیر ده‌كه‌نه‌وه‌.
كه‌سانی‌ چاو تیژو ره‌نگ كراوه‌ زۆرتر پۆستی‌ به‌رز وه‌رده‌گرن‌و تیایدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.

روومه‌ت

روومه‌تی‌ خڕو به‌رز مانای‌ وایه‌ خاوه‌نكه‌ی‌ زۆرترین كات ته‌ندروستی‌ باشی‌ هه‌یه‌.
روومه‌تی‌ لاواز خاوه‌نه‌كه‌ی‌ زیاتر تووشی‌ ته‌نگژه‌ی‌ ده‌روونی‌ ده‌بێت.
ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خاڵی‌ ره‌ش له‌سه‌ر روومه‌تی‌ هه‌بێت كه‌سێكی‌ كراوه‌یه‌و زیاتر تێكه‌ڵی‌ ده‌ورووبه‌ر ده‌بێت.

لووت

لوتی‌ گه‌وره‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ هه‌ست به‌ئارامی‌‌و جێگیری‌ ده‌كات.
لووتی‌ باریك خاوه‌نه‌كه‌ی‌ كه‌متر له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی‌ جێگیره‌.
لوتی‌ درێژ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ كه‌سێكی‌ داهێنه‌ره‌و بیرۆكه‌ی‌ نوێی‌ پێیه‌.
لوتی‌ زۆر بچووك خاوه‌نه‌كه‌ی‌ زۆرتر ده‌توانێت كار له‌ده‌ورووبه‌ر بكات.
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ لوتیان بۆ سه‌ره‌وه‌ به‌رز بووه‌ته‌وه‌ زۆرتر ده‌توانرێ‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت‌و كه‌سێكی‌ تێگه‌یشتوون.
لوتی‌ بچووك خاوه‌نه‌كه‌ی‌ فێڵبازو هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌.
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كونی‌ لوتیان گه‌وره‌یه‌ زیاتر كه‌سانێكی‌ ته‌مه‌ڵ‌و كه‌م جووڵه‌ن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ مووی‌ لوتیان دێته‌ ده‌ره‌وه‌ زیاتر كه‌سانێكی‌ سه‌ركێشیكه‌رن.


گوێ‌

گوێی‌ پان‌و گه‌وره‌و نه‌رم مانای‌ وایه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ به‌ختێكی‌ باشی‌ هه‌یه‌.
گوێی‌ توندو ره‌ق خاوه‌نه‌كه‌ی‌ كه‌متر به‌خت یاوه‌رێتی‌.
گوێی‌ ئه‌ستور خاوه‌نه‌كه‌ی‌ نه‌گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌رداو بێ وه‌فایه‌.
تا گوێ زیاتر له‌به‌شی‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ ده‌موچاوه‌وه‌ بێت خاوه‌نه‌كه‌ی‌ زیره‌كتره‌.
هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ موو له‌گوێچكه‌كان، مانای‌ وایه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ كه‌متر له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر ده‌گونجێت.


لێو

لێوی‌ پڕو بچووك مانای‌ وایه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ دڵساف‌و راستگۆیه‌.
لێوی‌ بچووك كه‌ بۆ به‌شی‌ سه‌ره‌وه‌ به‌رز بووبێته‌وه‌، مانای‌ وایه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ له‌خۆی‌ رازییه‌، به‌ڵام هه‌ست به‌نائارامی‌ ده‌كات‌و زۆر شت ده‌شارێته‌وه‌.
ئه‌گه‌ر لێوی‌ سه‌ره‌وه‌ گه‌وره‌تر بوو له‌لێوی‌ خواره‌وه‌، مانای‌ وایه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ ده‌توانێ‌ ئارام بگرێت.
ئه‌گه‌ر لێوی‌ سه‌ره‌وه‌ ئه‌ستوور بوو، ئه‌و كه‌سه‌ كه‌متر متمانه‌ی‌ پێده‌كرێت.
لێوی‌ پان خاوه‌نه‌كه‌ی‌ كه‌متر له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر ده‌گونجێ‌‌و گۆڕانی‌ به‌سه‌ردا نایه‌ت.
لێوی‌ جووت‌و چڕ، خاوه‌نه‌كه‌ی‌ زیاتر هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی‌ ده‌كات.

ددان

ددانی‌ رێك‌و سپی‌ مانای‌ به‌ختی‌ باشه‌.
ئه‌گه‌ر ددانی‌ خواره‌وه‌ له‌ددانی‌ سه‌ره‌وه‌ گه‌وره‌تر بوو، مانای‌ نه‌بوونی‌ به‌خته‌.
ددانی‌ شاش مانای‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ زۆرجار به‌ختی‌ باشی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام كێشه‌ی‌ زۆری‌ تووش ده‌بێت.

زمان

زمانی‌ زۆر سوور مانای‌ به‌ختی‌ باشه‌.
ئه‌گه‌ر ره‌نگی‌ زمان نیمچه‌ قاوه‌یی‌ تێكه‌ڵ بوو، مانای‌ وایه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ هه‌ست به‌دڵه‌راوكێ ده‌كات‌و ئیره‌یی‌ به‌ده‌ورووبه‌ر ده‌بات.
ئه‌گه‌ر زمان ره‌نگێكی‌ كاڵی‌ هه‌بوو خاوه‌نه‌كه‌ی‌ زیاتر تووشی‌ گرفتی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌بێت.
زمانێك كه‌ لاكانی‌ تیژ بێت، خاوه‌نه‌كه‌ی‌ حه‌ز به‌كێشه‌نانه‌وه‌ ده‌كات.
زمانی‌ درێژو گه‌وره‌ بۆ پیاوان مانای‌ به‌ختی‌ باشه‌، بۆ ژنان به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌.


چه‌ناگه‌

چه‌ناگه‌ی‌ نه‌رم‌و بازنه‌یی‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ به‌ختێكی‌ باشی‌ هه‌یه‌.
چه‌ناگه‌یه‌ك كه‌ به‌شی‌ پێشه‌وه‌ی‌ باریك‌و تیژ بێت، خاوه‌نه‌كه‌ی‌ زوو توڕه‌ ده‌بێت.
چه‌ناگه‌ی‌ درێژ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ هه‌ست به‌دڵه‌راوكێ‌ ده‌كات.


ئاوينةكان.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-29 16:20:31

MaRwAn_XwRi
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: SHAQLAWA
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-21
دواترین سه‌ردان: 2013-11-23
په‌یامه‌كان: 393

Re: رووخسارت پێت ده‌ڵێت

dastt xosh bet barezm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-29 16:28:47

Dli_Baba
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-11
دواترین سه‌ردان: 2012-02-13
په‌یامه‌كان: 627

Re: رووخسارت پێت ده‌ڵێت

dast xosh kak dosty barez sarkawtu byt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-29 17:41:14

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: رووخسارت پێت ده‌ڵێت

guli shaqlawa swpas bo to barezm


swpas bo tosh nunaka har bzhit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-30 06:59:51

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌

Re: رووخسارت پێت ده‌ڵێت

ده‌ستت خۆش بێت شای دۆستان
سه‌رکه‌وتو بیت به‌رێزم

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-06-30 11:20:24

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: رووخسارت پێت ده‌ڵێت

سوباس بؤ تؤ و دةستى تؤش خؤش شةنێ كيان.....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-06-30 11:26:38

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: رووخسارت پێت ده‌ڵێت

ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت شادۆست گیان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-06-30 11:37:03

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: رووخسارت پێت ده‌ڵێت

سوباس بؤتؤ  SOZi كيان سةركةوتوو بيت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net