.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












بۆ ئه‌وه‌ی به‌گه‌نجی بمێنیته‌وه 
دوكان‌و ئارایشتگا تایبه‌تمه‌نده‌كان پڕن له‌پێداویستییه‌كانی جوانكاریی كه زۆریان یارمه‌تی ژنان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگێكی جوان‌و گه‌نجانه ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام دڵنیابه هیچ كام له‌وانه به‌قه‌د شێلانی ده‌موچاو كاریگه‌رییان نییه بۆ به‌گه‌نجی مانه‌وه‌ی مرۆڤ، ئه‌وه‌ش بزانه كه ئه‌و شێلانه رێگای تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و به‌هه‌ره‌مه‌كی ناكرێت.
ره‌نگه له‌سه‌ره‌تاوه تووشی ئاسته‌نگی ببیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژانه له‌رێی كرێمی تایبه‌ته‌وه ده‌موچاوت بشێلیت، ئه‌وكات بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌نده ئاسانه‌و كاریگه‌رییه‌كه‌شی زۆره. پسپۆرانی بواری جوانكاری چوار راهێنانی سه‌ره‌كییان دانه‌وه بۆ به‌گه‌نجیی هێشتنه‌وه‌ی ژنان، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوه‌كانه:
راهێنانی یه‌كه‌م
به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌مت بكه‌یته‌وه به‌هۆی جومگه‌كانی ده‌موچاوته‌وه زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك له‌سه‌ر رووخسارت دروست بكه، له‌گه‌ڵیدا چاوه‌كانت بچووك بكه‌ره‌وه، به‌م شێوه‌یه بمێنه‌ره‌وه ئینجا ئه‌م خاڵانه جێبه‌جێ بكه:
1- به‌سه‌ری په‌نجه‌كانت بازنه‌یه‌ك له‌ده‌وری چاوت دروست بكه، له‌به‌شی ناوه‌وه ده‌ست پێبكه‌و به‌سه‌ر چاودا تێبپه‌ڕه، ئینجا بۆ ژێر چاوو له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی ده‌ستت پێكردووه، ئه‌مه پێنج بۆ ده جار دووباره بكه‌ره‌وه.
2- پاش كه‌مێك وه‌ستان هه‌ر به‌سه‌ری په‌نجه‌ت لوتت له‌به‌شی سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بشێله، ئینجا بازنه‌یه‌كی به‌ده‌وری ده‌متدا دروست بكه، پێنج جار به‌لای راست‌و پێنج جاری تر به‌لای چه‌پدا.
3- په‌نجه‌ت بخه‌ره سه‌ر به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لوت‌و چه‌ند جارێك بۆ به‌شی سهرووترو بۆ ناوچاوان بیشێله.
ئه‌م راهێنانه پارێزگاری له‌نه‌رمی جومگه‌كانی رووخسار دهكاتو شێویه‌كی كراوه‌و ره‌ونه‌قداری ده‌داتێ.
راهێنانی دووه‌م
ئه‌م راهێنانه‌یان تایبه‌ته به‌به‌شی خواره‌وه‌ی رووخسار، لێوت چه‌ند جارێك كۆبكهرهوهو تا راده‌ی نیو سانتیمه‌تر بیكه‌ره‌وه، پاشان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان چه‌ند جارێك ده‌مت بكه‌ره‌وه‌و دایبخهرهوه. له‌كاتی كرانه‌وه‌ی ده‌مت به‌ئاراسته‌ی گوێچكه‌كانت، به‌په‌نجه‌ت جوڵه‌یه‌كی نیوه بازنه‌یی دروست بكه له‌خوارووی گوێچكه‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی چه‌ناگه، ئه‌مه ده جار دووباره بكه‌ره‌وه، به‌ڵام مه‌هێڵه پێستی رووخسارت له‌ژێر په‌نجه‌كانتدا بجوڵێت.
راهێنانی سێیه‌م
ئه‌م راهێنانه‌یان تایبه‌ته به‌مل، سه‌ری په‌نجه‌ت راسته‌وخۆ له‌ژێر چه‌ناگه دابنێ، ئینجا زمانت بۆ سه‌ره‌وه به‌رز بكه‌ره‌وه‌و له‌گه‌ڵیدا ملت بۆ هه‌ردوو ئاراسته‌ی راست‌و چه‌پ بجوڵێنه.
پاشان په‌نجه‌ت لهناوهڕستی ملت دابنێ‌و بۆ سه‌ره‌وه بیشێله، هه‌مان كات ملت بۆ هه‌ردوولای راست‌و چه‌پ بجوڵێنه‌و چه‌ند جارێك ئه‌مه دووباره بكه‌ره‌وه.
راهێنانی چواره‌م
ئه‌م راهێنانه‌یان كاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ نه‌رمی پێست‌و نه‌هێشتنی ئه‌و چرچیانهی له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ده‌م دروست دهبنو جومگه‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌هێز ده‌كات، له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م دوو خاڵه په‌یڕه‌و بكه:
1- هه‌ردوو لێوت به‌توندی بگره‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بچووك دروست بكه، پاش ئه‌وه ده‌ست هه‌ڵبگره‌و ئینجا به‌سه‌ری په‌نجه بازنه‌یه‌ك به‌ده‌وری ده‌متدا دروست بكه، به‌جۆرێك به‌هه‌ردوو ده‌ستت بێت، یه‌كێكیان به‌لای راستدا بێت تا ناوه‌ڕاستی ژێر لێوی خواره‌وه، ئه‌وی تریشیان به‌هه‌مان شێوه، به‌ڵام به‌لای چه‌پدا. ئه‌مه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دووباره بكه‌ره‌وه.
2- له‌جێگه‌یه‌كی سه‌رووی لێوی سه‌ره‌وه‌ت په‌نجه دابنێ‌و به‌ده‌وری خۆیدا به‌هێواشی چه‌ند جارێك بیسوڕێنهرهوه، پاشان په‌نجه له‌و جێگه‌یه هه‌ڵبگره‌و بیخه‌ره جێیه‌كی تری نزیك ده‌مت، به‌م شێوه‌یه له‌گۆڕینی جێگه‌كه‌ی به‌رده‌وام به، ئه‌مه‌یان ده‌توانیت له‌هه‌موو كاتێكدا دووباره‌ی بكه‌یته‌وه.
کاکه شادۆست ئه‌زیزم ئاماژه به سه‌رچاوه‌که‌ی بده
ئه‌م بابه‌ته هی ئاوێنه‌کانه
زانا هیجرانی

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dest xosh azizm zor ba suda sarkawtw bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه






خؤشحالم كه سوودى هةبووة و دةستى تؤش خؤش بيت داده جنارى گول.....
له‌سه‌ر هێڵ نییه

dast xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas hanar gyan dasti tosh xosh bet hanar gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه


واوووووووووووووووو
ده‌ستت خۆشبێت شادۆست گیان زۆر به سووده
ته‌مه‌ن درێژ بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زؤر سوباس بؤتؤ زين كيان خؤشحالم كه بةدلت بووه...سةرفراز بيت بةريزةكةم....
له‌سه‌ر هێڵ نییه