.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












كێشمه‌كێش له‌گه‌ڵ جنۆكه
جه‌وده‌ت، خوێندكاری پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندییه‌و به‌درێژایی چه‌ند ماوه‌ی ڕابردوو، هه‌موو رۆژێك له‌نێو پۆلهكهیو له‌نێو حه‌وشه‌و هۆڵی خوێندنگاكه‌ی ده‌بوورایه‌وه، ئه‌م مێردمنداڵه ته‌مه‌ن سیانزه ساڵه خورتو چالاكه، له‌گه‌ڵ بورانهوهكهشیدا ڕه‌نگی شین ده‌بوویه‌وه‌و جارجاره‌ش هه‌ڵده‌له‌رزی‌و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر ده‌كه‌وته جووڵه‌و "به‌سێ چوار كه‌س ئه‌وجا هێور ده‌كرایه‌وه". جه‌وده‌ت باوك‌و دایكی نه‌ماوه‌و له‌گه‌ڵ خوشكه دوانزه ساڵه‌كه‌یدا لای مامێكی به‌ته‌مه‌نی ده‌ژین له‌ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی، مامیشیان جگه له‌م دووبرازایهی كه‌سی تری له‌سه‌ر ماڵ نه‌ماوه له‌گه‌ڵیاندا بژی‌و چه‌ند ساڵێكه هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایی كردووه.
مامی جه‌وده‌ت له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌موو هه‌واڵێكی بورانه‌وه‌ی برازاكه‌یدا ڕه‌نگی دهگۆڕێتو جارجاره‌ش "له‌بێده‌سه‌ڵاتیدا" له‌سه‌ر زه‌وی دادهنیشێتو ده‌ست ده‌داته‌به‌ر ئه‌ژنۆی "خوایه ڕه‌حم بهبێباوكیو مناڵیی جه‌وده‌ت بكهیتو له‌م ده‌ردو به‌ڵایه ڕزگاری بكه‌یت". مامی جهودهتو مامۆستاكانیشی چه‌ند جاره ئه‌م منداڵه‌یان بردووه‌ته لای پزیشك‌و چاره‌سه‌ریان بۆ وه‌رگرتووه، به‌ڵام "هیچ له‌م چاره‌سه‌رانه ده‌ردی جه‌وده‌تی تیمار نه‌كردووه"، بۆیه ئێستا مامیو كه‌سه نزیكه‌كانی جه‌وده‌ت پێیان وایه كه ئه‌م كوڕه، "جنۆكه چووه‌ته لهشییهوهو خێو ده‌ستی لێوه‌شاندووه"، هه‌ركاتیش تووشی حاڵه‌ته‌كه ده‌بێت بهمۆبایلو كاسێت قورئانی بۆ لێده‌ده‌ن، جه‌وده‌تیش وا ڕه‌فتار ده‌كات كه جنۆكه له‌له‌شدایه، هه‌ركاتیش تووشی بورانه‌وه‌و ڕه‌نگ شین بوونه‌وه‌كه ده‌بێت، هێما بۆ قورئان‌و مۆبایل‌و كاسێت دهكاتو بهكوڵو جۆشه‌وه گوێی لێدهگرێتو به‌دیارییه‌وه هه‌ڵده‌له‌رزێت. مامی جه‌وده‌ت هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه برازاكه‌ی تادرهنگانێكی شه‌و ته‌ماشای فیلمی ترسناك‌و جۆراوجۆری كردووه، "له‌وكاته‌شه‌وه تووشی ئه‌م به‌زمه بووه".
رۆژێك چه‌ند كه‌سێكی خێرخواز جهودهتیان برده لای مامۆستایه‌كی ئاینی لهسلێمانیو ئه‌ویش پاش خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێكی قورئان بهمایكو به‌ده‌نگی به‌رز، چه‌ند شهلاقێكی لهجهودهتداو به‌ده‌نگی به‌رز هاواری ده‌كرد "بڕۆ ده‌ره‌وه‌و چیتداوه له‌چوونه له‌شی ئه‌م هه‌تیوه به‌سته‌زمانه". مامۆستاكه كه حه‌زی له‌ناوبردنی نییه "چونكه بۆ خۆده‌رخستن ئه‌وكاره ناكات". زۆر سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جنۆكه چووه‌ته له‌شی جه‌وده‌ت، بهقامچیو هاتو هاوار له‌گه‌ڵ "جنۆكه‌كانی له‌شی جه‌وده‌ت"دا بهشهڕدههاتو هه‌ڕه‌شی ده‌كرد ئه‌گه‌ر له‌له‌شی منداڵه‌كه نه‌چنه ده‌ره‌وه "قورئانی خوا به‌گژیدا ده‌كات".
جنۆكه، جیهانێكی نهبینراوو نامۆیه به مرۆڤ، به‌پێی ده‌قه ئاسمانییهكانو لێكدانه‌وه‌ی شرۆڤهكهرهكانی قورئان، نزیكه‌ی 500 ساڵ پێش له خه‌لق بوون‌و دروست بوونی مرۆڤ، خودا ئه‌م مه‌خلوقه‌ی له‌ئاگر دروستكردووه، هاوشان له‌گه‌ڵ مرۆڤیش‌دا "ئه‌ركی خوا پهرستیو گوێڕایه‌ڵی خودایان پێسپێردراوه". جنۆكه هه‌میشه وه‌ك تارمایی‌و سێبه‌ر هێمای بۆ دهكرێتو باسوخواسی جنۆكه چوونه ناوله‌شی مرۆڤیشه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رچاوه ئاینییه متمانه‌پێكراوه‌كانی ئیسلام‌و ئاینه ئاسمانییه‌كانی تر، جه‌خت له‌بوون‌و كارایی جنۆكه له‌م دونیایه‌دا ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌م سه‌رچاوه‌و بیروباروهڕانه باس له‌چه‌ندین حاڵه‌تی جنۆكه چوونه ناو له‌شی مرۆڤ ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك لهگێڕانهوهكان ڕووداو‌و به‌سه‌رهاتی جنۆكه چوونه له‌شی مرۆڤ له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری ئیسلام‌و هاوه‌ڵه نزیكه‌كانیدا باس ده‌كه‌ن. به‌ڵام زانستی پزیشكی‌و ده‌روونی ئه‌م حاڵه‌ته نابه‌رجه‌سته‌ییه ناسهلمێننو به‌لای خه‌ڵكی ئاسایشه‌وه كه‌سی تووش بوو بهحاڵهتهكانی بورانه‌وه، هاواركردن، له‌رزین،و ده‌ستوه‌شاندن كه‌لای پزیشك چاره‌سه‌ر نه‌كرێن به"شێت"و "تێكچوو" ناو ده‌برێن.
پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی ده‌مارو ده‌روون، د. جه‌مال عومه‌ر تۆفیق ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه تووش بوو به‌م حاڵه‌تانه لای پزیشكه‌كان به "سایكۆسیس" ناو دهبرێتو لهپێناسهكردنیشیدا ده‌ڵێت"حاڵه‌تێكه تیایدا مرۆڤ خاوه‌نی هۆشه‌نگی خۆی نابێت، به‌ڵكو تووشی نه‌خۆشییه‌ك ده‌بێت كه زۆرجار وا هه‌ستده‌كات گوێی له‌قسه ده‌بێت یان گوێ دهگرێتو ده‌ڵێت شت دێته به‌رچاوم". د. جه‌مال هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه تووش بووه‌كان به‌نه‌خۆشی سایكۆسیس وه‌ك مرۆڤی ئاسایی نامێنێت‌و ده‌ڵێت "له‌ڕێگای ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه كه‌سی تووش بوو باسی خه‌ڵك ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی خراپ".
عه‌ینا ڕه‌حیمی، ژنێكی ته‌مه‌ن چل‌و سێ ساڵه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی ئێرانه‌و ئێستا له‌نزیك سلێمانی ئاواره‌یه، عه‌ینا خۆی‌و كه‌سوكاره‌كه‌شی پێیان وایه ئه‌م ژنه، جنۆكه چووه‌ته له‌شییه‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش خۆرئاوایه‌كی دره‌نگ له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوویان بۆ لای مامۆستایه‌كی ئاینی له‌نزیك هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌ویش تاو تاو قورئانی به‌سه‌ردا ده‌خوێند، تاو تاوێكیش بهقامچیو هاتو هاوار شه‌ڕی له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی ساردوسڕی عهینادا ده‌كرد، مامۆستاكه زوو زوو كه‌سوكارو كوڕه تاقانه‌كه‌ی عه‌ینای دڵنیا ده‌كرده‌وه كه لێدان‌و هاتو هاوار به‌سه‌ر جه‌سته‌ی عهینادا نیگه‌رانیان نه‌كات چونكه "ئه‌وه لێدان‌و ترساندنی ئه‌و جنۆكه‌یه كه پتر له دوو مانگه چووه‌ته له‌شی عیناوهو مه‌به‌ست له‌و شه‌ڕه خودی عه‌ینا نییه". مه‌لاكه پاش تاوێكی درێژ قورئان خوێندن‌و كردنه ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكه زۆره‌كه‌ی نێو ژووره‌كه، هه‌وڵی "گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ جنۆكه‌كه‌ی ده‌دا"و بانگی دهكردو داوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی لێده‌كرد، كاتێكیش له"وهڵامو به‌ده‌نگه‌وه هاتن" بێهیوا ده‌بوو به‌قامچی به‌رده‌بووه گیانی عه‌ینا كه له‌ژێر به‌تانییه‌كدا درێژ كشابوو ده‌یووت "دوژمنی خوا بڕۆ ده‌ره‌وه‌و چیتر ئازاری ئه‌م به‌نده‌یه‌ی خوا مه‌ده". كوڕه‌كه‌ی عه‌ینا كه لێدانه‌كه‌ی دایكی ڕایدهچڵهكاند ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه‌كان ڕوونكرده‌وه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماڵیان له‌شوێنێكی چۆڵهوانیدایه "دایكیان جنۆكه چووه‌ته له‌شییه‌وه". ئه‌م كوڕه گه‌نجه‌و باوك‌و براكانی تریشی قسه‌كه‌ی مه‌لا به‌ڕاست ده‌زانن كه ده‌ڵێت جنۆكه چووه‌ته له‌شی دایكیان. ئه‌م كوڕه كه ئاستی خوێنده‌واریی زۆر نییه بهخهمو په‌ژاره‌وه ئه‌وه‌ی گێڕایه‌وه كه هه‌رچی دوكتۆرو عیاده‌یان كردووه بۆ چاك بوونه‌وه‌ی هاتو هاوارو تێكچوونی قسه‌و ڕه‌فتاری دایكیان، سوودی نه‌بووه‌و ده‌ڵێت "له‌وه‌ته‌ی هاتوچۆی ئه‌م مه‌لایه‌ی پێ ده‌كه‌ین چه‌ند رۆژێك حاڵی باش ده‌بێت". گه‌نجه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه مه‌لاكه قورئان خوێندن‌و خواردنی ڕه‌شكه‌و هه‌نگوینی به‌چاره‌سه‌ر بۆ ده‌رده‌كه‌ی دایكی داناوه‌و ده‌ڵێت "ئه‌مه‌ش تاقیدهكهینهوهو له‌پێناوی چاكبوونه‌وه‌ی دایكماندا هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین".
ژماره‌یه‌ك له‌و مامۆستا ئاینییانه‌ی كه پێیان وایه "جارێك به‌شه‌ڕو جارێكی تر به‌هێزی قورئان‌و جارێكی تر به‌گفتوگۆ" ده‌یان جنۆكه‌یان له‌له‌شی خه‌ڵك ده‌ركردووه، ئه‌وه‌یان بۆ ئاوێنه‌كان گێڕایه‌وه كه ئه‌وان پێیان وایه هۆكاری یه‌كه‌می جنۆكه چوونه ناو له‌شی مرۆڤ "ترس‌و لاوازی مرۆڤ‌و ئازاردانی جنۆكه‌یه". ئه‌م مامۆستایانه كه هه‌ریه‌ك چه‌ندین نهخۆشو موراجیعیان هه‌یه بهكۆڕا ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد كه به‌شی سه‌ره‌كیی موراجیعهكانیان، ئه‌و كچانه‌ن كه كوڕی دڵخوازی خۆیان نه‌بووه به‌هاوبه‌شی ژیانیان، هه‌روه‌ها ئه‌و كوڕانهشی كه كچێكیان هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام كه‌سوكارو بارودۆخی جیاجیا نه‌یهێشتووه ببن به‌هاوسه‌ر. یه‌كێك له‌و مه‌لایانه ده‌ڵێت "به‌رده‌وام من كوڕ‌و كچی گه‌نجی تووش بوو به‌جنۆكه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م". هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌وانه‌ش باسیان له‌وه‌كرد ئه‌و تازه بووكانه‌ی له‌ماڵی نوێی خۆیاندا تووشی بیركردنه‌وه‌و خهیاڵو ترس‌و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن "جه‌سته‌یان لانهكهیهكی باشی جنۆكه‌یه".
م.خه‌لیل عوسمان، كه یه‌كێك له‌م مه‌لایانه‌و له‌ژێر زه‌مینه‌كه‌ی ماڵه‌وه‌یاندا له‌سلێمانی "ماوه‌ی ده ساڵه جنۆكه له‌له‌شی خه‌ڵك ده‌رده‌كات" له‌باره‌ی خۆپاراستن له‌تووش بوون به‌حاڵه‌تی "جنوكه چوونه له‌شی مرۆڤه‌وه" چه‌ند جارێك جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه نابێت كچان‌و كوڕان به‌ته‌نها لهخانوویهك یان ژوورێكدا بخه‌ون‌و ئاوی گهرمو كوڵاویش به‌هه‌موو لایه‌كدا بڕێژن. "گه‌ر مرۆڤ ئازاری جنۆكه بدات تۆڵه‌ی خۆی له‌كه‌سه ئازاردهرهكه ده‌كاته‌وه".
به‌پێی ده‌قه ئاینییه‌كان، جه‌سته‌ی جنۆكه چه‌ند شكڵ‌و شێوه‌یه‌كی له‌یه‌كتر جیاوازی هه‌یه. یه‌كێك له‌و شكڵانهی كه ئاماژه‌ی پێكراوه وه‌ها باس له‌جنۆكه ده‌كات كه "ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هاتوچۆی خوێنی مرۆڤدا هاتوچۆ بكات". هه‌ندێك دهقو باوه‌ڕی ئاینی تریش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه جنۆكه له‌سه‌ر پاشماوه‌ی خۆراكی مرۆڤ‌و ئێسك‌و پرۆسكی فڕێدراوی ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ژی.
مه‌لا خه‌لیل له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه باس له‌ده‌ركردنی جنۆكه له‌له‌شی مرۆڤ دهكاتو سكاڵا له‌وه‌ش ده‌كات "زۆرجار جنۆكه بێزای دهكهنو هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كه‌ن". ئه‌م مامۆستا ئاینییه گه‌نجه كهجهمهدانییهكی ڕه‌شی پێچابوو به‌سه‌رییه‌وه، له‌كاتی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كچێكی ته‌مه‌ن پانزه ساڵاندا كه دانیشتوانی ژووره‌كه‌ی جنیۆباران ده‌كرد، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه مه‌رج نییه هه‌موو تووش بوونێك بهحاڵهتهكانی "بورانه‌وه، هاواركردن، دڵشێوان، لاوازبوون، داهێزرانی له‌ش" هۆكاره‌كه‌ی جنۆكه بێت، "زۆرجار ئه‌م حاڵه‌تانه كێشه‌ی تری ته‌ندروستییان هه‌یه‌و له‌نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر دهكرێنو په‌یوه‌ندییان بهجنۆكهو (صرع)و (مس)ی جنۆكه‌وه نییه".
مه‌لا عه‌بدولقادر، كه ئێستا دانیشتووی سنووری پارێزگای هه‌ولێره، به‌مدواییانه سی دییهكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا "گفتوكۆو كێشمه‌كێشێكی زۆر له‌گه‌ڵ جنۆكه‌ی ناو له‌شی ئافره‌تێكی خاوه‌ن ماڵ‌و منداڵ ده‌كات". له‌و سیدییه‌دا كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌بازاڕدا بڵاوبووه‌ته‌وه، مه‌لا عه‌بدولقادرو چه‌ند هاوكارێكی پاش بێنه‌و بڕۆ‌و شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵه‌یه‌كی زۆر له‌ئافره‌تێك كه له‌په‌نا مێرد‌و كه‌سوكاریداو له‌ژێر به‌تانییه‌كدا ڕاكشاوه "متمانه بهجنۆكهكهی له‌شی ده‌كه‌ن لهدهستو په‌نجه‌كانی ژنه‌كه‌وه بچێته ده‌ره‌وه". له‌نێوان قورئان خوێندن‌و هاتو هاواری ژنه‌كه‌و هه‌ڕه‌شی مه‌لا عه‌بدولقادردا له"جنۆكه‌ی ناو له‌شی ژنه‌كه" ناوبراو باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و خه‌می ئه‌وه‌ی هه‌یه جنۆكه له‌چاو یان گوێی ژنه‌كه‌وه بچێته ده‌ره‌وه‌و "گه‌ر وابێت كوێر یان كه‌ڕ ده‌بێت". پاش گفتوگۆیه‌كی درێژ "جنۆكه‌كه له‌ده‌ستی ژنه‌كه‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه"و له‌مه‌ش گرنگتر له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌لا عه‌بدولقادر "بهخۆیو بنه‌ماڵه پانزه خێزانییهكهیهوه له‌ئاینی دیانییهوه دێته نێو ئیسلام‌و فێری بانگ‌و نوێژ ده‌كرێت".
به‌شێكی تر له‌و مه‌لاو مامۆستا ئاینییانه‌ی به‌كاری "جنۆكه ده‌ركردن"و ئه‌م جیهانه سامناكهوه خه‌ریكن له‌چه‌ند دیمانه‌یه‌كی جیاجیای ئاوێنه‌كاندا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌ندین جنۆكه‌یان هێناوه‌ته نێو ئاینی ئیسلام، به‌خوێندنی قورئان‌و زیكر‌و ئه‌ورادی بهیانیانو ئێوارانیش "جنۆكه‌كان لهخۆیانو خاوخێزانیان ده‌مبه‌ست ده‌كه‌ن". یه‌كێكیش له‌و مامۆستایانه ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه هه‌ندێكجار ئه‌و جنۆكانه‌ی ئه‌مان قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن "كورد نین‌و له‌به‌ر نه‌زانینی زمان قسه ناكه‌ن". به‌بۆچوونی ئه‌م مه‌لایانه جنۆكه ناموسوڵمانه‌كان "لهگوێبیستنی قورئان پهستو بێزار دهبنو له‌له‌شی مرۆڤه‌كه هه‌ڵدێن".
به‌بۆچوونی هه‌ندێك له تیۆریا فهلسهفیو دهرونییهكانیش "ترس له‌شته نه‌زانراوو نه‌بینراوه‌كان" مرۆڤ ناچار ده‌كات په‌نا بۆچارهسهره ئاینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌لای پزیشك چاره‌سه‌ریان نه‌بێت.
د. جه‌مال عومه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وان وه‌ك پزیشك ڕای ئه‌و مه‌لاو شێخانه به‌رز ده‌نرخێنن كه ده‌ڵێن"ئێمه جنۆكه له‌له‌شی مرۆڤ ده‌رده‌هێنین"و وتی"به‌ڵام له‌ڕووی ته‌ندروستی زانستییه‌وه هه‌ندێ ڕژێنه‌ر له‌ناو مێشكی ئه‌و مرۆڤهدایهو ده‌بێت سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ده‌رمانیان بۆ ئه‌و ڕژێنانه بۆ بنووسن".
مه‌لاخه‌لیل نایشارێته‌وه به‌شێك له‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی جنۆكه ده‌ركردن ده‌كه‌ن له‌له‌شی خه‌ڵك "بازرگان‌و قۆڵبڕن". مه‌لا خه‌لیل پاش كه‌مێك بێده‌نگ بوون ئه‌وه‌شی زیادكرد كه به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی ئێستا بانگه‌شه‌ی جنۆكه ده‌ركردن له‌له‌شی مرۆڤ له‌خۆوه حاڵه‌تی "جنۆكه چونه ناو له‌ش" ده‌ده‌ن پاڵ ئه‌وانه‌ی سه‌ردانیان ده‌كه‌ن.
مامی جه‌وده‌ت، كه په‌رۆشی ته‌ندروستیی برازاكهیهتی، هیچ به‌لایه‌وه گرنگ نییه، ئه‌وانه‌ی "جنۆكه له‌له‌شی برازاكه‌ی ده‌رده‌كه‌ن" كێن‌و چ كاره‌ن"خوا ئه‌كات برازاكه‌م باش ده‌بێت ده‌ستی تیماركهرهكهی ماچ ده‌كه‌م‌و هه‌رچیم هه‌بێت پێی ده‌ده‌م".
ئاوينةكان.

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوباس بؤتؤ سؤزى كيان دةستى تؤش خؤش بيت كيانى من...
له‌سه‌ر هێڵ نییه


وییییییییییییی ترسام
تۆ بلیی من جنۆکه‌م نه‌بێت ههههههه

له‌سه‌ر هێڵ نییه






hhhhhhhhhh qaicheka bashash bet hhhhhhhh
swpas bo bashdarit zhina gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه