.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












بهنوشتهیهك شه‌وی زاوایهتیت لێ تێك ده‌ده‌م
سه‌ردار سابیر، له‌به‌رده‌م دادگا له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی كێشمه‌كێشی تهڵاقو به‌شكردنی ماڵه‌كه‌ی بوو، ئه‌م پیاوه كه باوكی منداڵێكه، تاو ناتاوێك ئه‌وه‌ی بۆ ژنه‌كه‌ی دووباره ده‌كرده‌وه كه هه‌رچییه‌كی بوێت، لهماڵو ئاڵتوون، پێی ده‌دات، به‌و مه‌رجه‌ی "له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ڕازی بێت له‌سه‌ر تهڵاقهكهو گێچه‌ڵی پێ نه‌كات". سه‌ردار كه ته‌مه‌نی 32 ساڵه‌و پۆلیسی ئاگركوژێنه‌وه‌یه، ئه‌مه دووه‌مینجاره ژن ته‌ڵاق بدات‌و له‌م ژنه‌شی كوڕێكی بچوكی هه‌یه‌و به‌پێی ئیفاده‌ی لای پۆلیس‌و دادگا "له‌ژنه‌كه‌ی بێزاربووهو ناتوانێت له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵبكات". به‌قسه‌ی ئه‌وانه‌شی كه له‌گه‌ڵ سه‌رداردا بوون‌و به‌پێی ئه‌و قسانه‌شی كه‌لای مامۆستایه‌كی ئاینیی كردوونی، سه‌ردار دوای ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ژنه‌كه‌یدا، كه له‌نێوان جیابوونه‌وه لهیهكهمو ماره‌كردنی دووه‌مدا پێنج مانگ هه‌بووه، "ژنه‌كانی له‌به‌رچاو كه‌وتووه‌و توانای ئه‌نجامدانی كاری هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵیاندا نه‌ماوه".و براو كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌ردار لای مامۆستا ئاینییه‌كه جه‌ختیان له‌وه‌ده‌كرده‌وه كه ناوبراو له‌لایه‌ن بێوهژنێكهوه نوشته‌ی لێكراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مارهبكاتو وتیان "هه‌ردوو جاره‌كه‌ش هه‌ر فێڵ‌و ته‌ڵه‌كه‌و جادووكردنی ئه‌و ماڵی سه‌رداری وێران‌كرد". پاش ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی سه‌ردار ئاماده نه‌بوو ته‌ڵاق له‌مێرده‌كه‌ی وهرگرێتو به‌شایه‌تی چه‌ند كه‌سێكی ماقووڵ "له‌پێناو منداڵه‌كه‌یدا، ده‌ستی له‌مافی پێكه‌وه نووستنی شه‌وانه‌ی خۆی لای مێرده‌كه‌ی هه‌ڵگرت، به‌و مه‌رجه‌ی ته‌ڵاق نه‌درێت". سه‌ردار چووه داوای ئه‌و بێوه‌ژنه‌ی كه كه‌سوكاره‌كه‌ی پێیان وایه به‌نوشته ڕه‌زای خۆی لای سه‌ردار شیرین‌و خۆشهویستكردووهو ژنه‌كه‌شی لهبهرچاوخستووه، كاتێكیش كه پرسیار له‌سه‌ردار ده‌كرێت بۆچی ژنه‌كه‌ی تری ناوێت‌و بۆ خوازبێنی ئه‌م ژنه ئه‌وه‌نده به‌په‌رۆشه؟ ده‌ڵێت "به‌ده‌ستی خۆم نییه، ئه‌و ژنه‌ی خۆمم لێ بووه بهبێگیانو عهشقو خۆشه‌ویستی ئه‌و بێوه‌ژنه‌ش خه‌ریكه شێتم ده‌كات".
سه‌ردار، تاقه گه‌نج نییه كه له‌نێو كۆمه‌ڵگادا وه‌ك قوربانییه‌كی دیارده‌ی نوشته‌و سیحری مه‌لاكان ته‌ماشابكرێت‌و ده‌نگۆی به‌دوادا دروست بكرێت، به‌ڵكه كهینو بهینو قسه‌وباسی نوشته‌و سیحركردن، به‌شێكه له‌و دیارده‌و حاڵه‌تانه‌ی كه له‌زۆر جێگایه‌كی كوردستان‌و لای زۆرێك لهشێخو هه‌ندێك لهمهلاكانیش باوه‌و باسوخواسی گه‌رمه. به‌لای ئه‌وانه‌ی سه‌رقاڵی ئه‌م كارهنو نوشته ده‌نووسن، نوشته‌ی پێكهێنانی هاوسه‌رێتی كه به‌شێوه‌ی سێگۆشه ده‌پێچرێته‌وه‌و له‌به‌رگێكی سه‌وز ده‌ئاڵێنرێت، بهنوشتهی "چه‌ورو شیرین"و نوشته‌ی تێكدانی نێوانی دووكه‌سیش به"نوشته‌ی ڕه‌شكردن" نێو ده‌برێت، له‌مه‌ش گرنگتر به‌لای نوشتهنووسهكانهوه، نوشته‌ی "به‌ستن"ه كه به‌قسه‌ی نوشته نووسه‌كان توانای سێكسی پیاوی تازه زاوا له‌ئاست هاوسه‌ری خۆیدا په‌ك دهخاتو له‌به‌رچاوی یه‌ك ڕهزاقورسو ڕهشو بێزرا ده‌بن.
مام عه‌بدوڵڵا سه‌عید، پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی گوندنشینهو ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا، وه‌ك نه‌ریتێكی خێڵه‌كی حه‌زی به هێنانی ژنی دووه‌م كردووه، ئه‌م پیاوه كه چووه‌ته نێو ته‌مه‌نه‌وه‌و كوڕی ژنی هێناوه‌و كچی شووی كردووه ده‌ڵێت "بۆ رۆژێكیش بێت ژنی خۆم دههێنمو هیچ له‌م بیره‌م په‌شیمان نابمه‌وه". مام عه‌بدوڵڵا رۆژێك كه چاوی ده‌چێته خه‌وه‌وه "لهفێنكایی ئاوپرشێنی ده‌موچاوی خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه"و باس له‌وه ده‌كات كه كاتێك چاوی كردوه‌ته‌وه ئایشێی خێزانی به‌په‌رداخێك ئاوه‌وه ئاوی نوشته‌ی لێپرژاندووهو ده‌ڵێت "كه‌چوومه بنج‌و بنه‌وانی مه‌سه‌له‌كه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت شێخێك نوشته‌ی ئه‌وه‌ی بۆ نووسیم كه ژنهێنانم له‌لا ڕه‌ش ببێت". ئه‌و، له‌بری سه‌رزه‌نشتكردنی ئایشێی خێزانی یه‌كڕاست چووه‌ته سه‌ر شێخهكهو ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه نوشته نووسه‌كه به‌وه پاساوی هێنایه‌وه بۆ كاره‌كه‌ی كه "نایه‌وێت به‌هۆی ژنهێنانی دووه‌می منه‌وه ماڵ‌و حاڵی ئێمه تێكبچێت"، مام عه‌بدوڵڵا پاش گێڕانه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی نێوان خۆی‌و شێخه‌كه، به‌پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت "قوربان به‌خوا بۆ شه‌ڕ رۆشتم، به‌ڵام به‌قسه‌ی لوس قه‌ناعه‌تی پێكردمو هیچم نهوتو گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه".
به‌ڕای چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی كه له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه بۆئاوێنهكان دوان، نوشته نووسین‌و جادووكردن كه مه‌به‌ست لێی، "چاوبهسو تێكدانی باری سروشتیی قهناعهتو بیروڕای كه‌سێك یان هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ههستو هۆشی بێت"، ده‌چێته خانه‌ی سیحر‌و جادووكردنهوه. چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینییش كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سیحركردن "سه‌رباری خراپی‌و بێزراوییهكهی له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا، كاریگه‌ری‌و حه‌قیقه‌تی ته‌واوی خۆی هه‌یه‌و ئاین نكوڵیی له‌بوونی كاریگه‌ریی ناكات".
مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌حمود، كه ده‌رچووی په‌یمانگایه‌كی وتارخوێنانه، ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه‌كان ڕوونكرده‌وه كه ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش سیحر‌و جادووی لێكراوه به‌جۆرێك "وایزانیوه شتێكی كردووه، كه‌چی نه‌یكردبوو". م. عه‌بدوڵڵا، له‌نێو كتێبخانه‌كه‌یدا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاینیی "دروست‌و متمانه‌پێكراو" ی ده‌رهێنا، كه باس لهوهدهكهن ئه‌و نوشتهیهی له‌پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كراوه، "پێچراوه‌ته‌وه بهشانهیهكهوه، له‌نێو بیری ئاوی خواردنه‌وه‌كه‌یان دانراوه، كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی پێغه‌مبه‌رو خێزانهكهكانی دروستكردووه". به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كان كه زیاتر مێژوویی‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر بوون‌و مه‌لا عه‌بدوڵڵاش به‌دروست ده‌یدانه قه‌ڵه‌م "تا ئه‌وكاته‌ی نوشته‌كه له‌نێو بیری ئاوخواردنه‌وه‌ی ماڵی پێغه‌مبه‌ر ده‌رنه‌هێنراوه، باری دهروونیو جه‌سته‌یی ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه". مه‌لا عه‌بدوڵلا ده‌ڵێت "پێغه‌مبه‌ریش (د.خ) مرۆڤ بووه‌و فریشته نه‌بووه، دوور نییه خوا ئه‌م شته‌شی بۆ په‌ند وه‌رگرتنی ئێمه بهسهرهێنابێت".
سه‌رحه‌د حسێن ته‌مه‌ن بیست‌و حه‌وت ساڵ، خزم‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی هێنابوویان بۆ لای مه‌لایه‌كی ئاینی بۆ چاره‌سه‌ر، به‌قسه‌ی كه‌سوكاری ئه‌م كوڕه‌ی كه ماوه‌ی دوو مانگ بوو ژنی گواستبووه‌وه، له‌دوای ژنهێنان سه‌رحه‌د، "چاوه‌كانی سور هه‌ڵگه‌ڕاون، هیچ ههستو خۆشه‌ویستییه‌كی بۆ تازه بووكه‌كه‌ی نییه كهدڵخوازی خۆی بووه، شه‌و له‌گه‌ڵیدا نانوێتو حه‌ز بهناوهێنانو باسكردنی ناكات، جارێكیش هه‌وڵیداوه له‌نێو ڕووبارێكدا خۆی بخنكێنێت". كه‌سوكاری ئه‌م گه‌نجه له‌گه‌ڵ ناوبراودا نوشتهیهكیان هێنابوو، ئه‌وان ده‌یانووت نوشتهكهیان له‌په‌نا دیواری ماڵه‌وه‌ی سه‌رحه‌ددا دۆزیوه‌ته‌وه، نوشتهكهش هه‌موو هێماو نووسینی نامۆ بوو. مه‌لاكه كه لهنوشتهكه وردبوویه‌وه یه‌كڕاست جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، كه "ئه‌م نوشته‌یه، سه‌رحه‌دی تێكداوه‌و كردوویه‌تییه دژی هاوسه‌ره‌كه‌ی". له‌ده‌می خوێندنه‌وه‌ی نوشتهكهدا، مه‌لا ناوی سیانی ژنێكی خوێنده‌وه‌و به‌وه تۆمه‌تباری كرد، كه ئه‌و له‌پشت نوشتهكهوهیه، یه‌كڕاست كه‌سوكاری سه‌رحه‌دیش وتیان "ئه‌وه خزمی نزیكی خۆمانه‌و ده‌زانین بۆچی ئه‌وكاره‌ی كردووه". دوای ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ش مه‌لاكه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه نوشته‌ی سیحروجادوو "ته‌نها به دژه نوشته یان دۆزینه‌وه‌ی نوشتهكهو سووتاندنی كاریگه‌رییه‌كه‌ی پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه". ئه‌و، هه‌ندێك شتی به‌سه‌ر سه‌رحه‌ددا خوێند‌و وتی "بڕۆنه‌وه پێم وایه چاك دهبێتو تازه نووشتهكهمان سوتاندو به‌تاڵ بوویه‌وه".
به‌پێی به‌دواداچوونی ئاوێنهكانو پاش چه‌ند كاتژمێرێك ئاماده‌بوون له كۆڕ‌و دانیشتنی چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی‌و شێخ‌و نوشتهنووسێك، ئه‌وه ڕوون بوویه‌وه، كه به‌شێك له‌وانه‌ی خۆیان به‌قوربانیی نوشته ده‌زانن هه‌ندێكیان گه‌نجی تازه زاوان. هه‌ندێك له‌م گه‌نجانه به‌شه‌رمه‌وه‌و به‌چرپه‌چرپ لای مامۆستا ئاینییه‌كان سكاڵای ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه له‌شه‌وی زاوایهتییانو چه‌ندین رۆژیش دوای ئه‌وه توانای سێكسییان په‌كی كه‌وتووه‌و به‌لای مهلاكانیشهوه هۆكاری زۆرێك له‌مانه كاریگه‌ری سیحری نوشتهیهكه كه ناوی نوشته‌ی "به‌ستن"ه.
مه‌لا عومه‌ری پاشا، كه مامۆستایه‌كی ئاینی ده‌رچووی كۆلێژی شه‌ریعه‌ی دهۆكه جه‌ختی لهوهكرده كه جگه له دۆزینه‌وه‌و نوشته‌و سووتاندن‌و فه‌وتاندنی، چاره‌سه‌ری تری به‌تاڵكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری نوشته: "خوێندنی چه‌ند دێڕو كۆپله‌یه‌ك نزا‌و پاڕانه‌وه‌و ئایه‌تی قورئانه". ئه‌م مامۆستایه داوای ئه‌وه‌ی له"تازه زاواكان" كرد كه له‌شه‌وی زاوایه‌تیدا نهترسنو ده‌ڵێت "چاره‌سه‌ری حاڵه‌تی بهستنو تێكچوونی نێوانی ژن‌و مێرد‌و ڕه‌ش بوونی ژن‌و مێرد له‌به‌رچاوی یه‌كتر، له‌شه‌ریعه‌تدا ئاسانه‌و ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێت سیحره‌كه تاسه‌ر ناخایانهێت". م. عومه‌ر پێی زۆجار هۆكاری دهروونیو شهرمو كێشه‌ی ته‌ندروستی له‌پشت بێتوانایی سێكسی تازه زاواكانهوهنو ده‌ڵێت "هه‌موو به‌ستنێك هۆكاره‌كه‌ی نوشته نییه".
شێخ محێدین، كه نوشتهنووسو نیازگرهوهیهكی گه‌ڕۆكه، به‌قسه‌ی خۆی ماوه‌ی پانزه ساڵه له‌هه‌ولێره‌وه تا گه‌رمیان "نیازی كوڕان‌و كچان ده‌گرێته‌وه، بهختو تاڵعیان ده‌خوێنێته‌وه، نوشته‌ی پێكهاتن‌و لێك نزیكبوونه‌وه‌یان بۆ ده‌كات". ئه‌م شێخه كه پشتێنێكی سه‌وزی لهپشتدایهو یازمهیهكی ئێرانی له‌سه‌ر پێچاوه، چه‌ند كتێبێكی په‌ڕه زه‌ردی له‌نێو توره‌كه‌یه‌كدا كردوه‌ته شان‌و پاش باسكردنی چه‌ندین نمونه‌ی نوشته، نكولی ده‌كات له‌وه‌ی نوشته‌ی ڕه‌شكردنی كردبێت بۆكه‌س، بۆ نوشته‌ی چهوروشیرنیش كه ئه‌و به نوشته‌ی"نه‌رمكردنی دڵی دایك‌و باب‌و كه‌سوكاری كچ" نێوی ده‌بات، جه‌خت ده‌كاته‌وه‌و به‌ڵگه دێنێته‌وه كه "خودا‌ش ئه‌م نوشته‌ی پێخۆشه". ئه‌م شێخه نوشته نووسه دژ به‌بۆچوونی ئه‌و مامۆستا ئاینییانه ده‌وه‌ستێته‌وه كه نوشتهكهی به"سیحر‌و جادوو" له‌قه‌ڵه‌م دهدهنو ده‌ڵێت "ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌خوێندنه‌وه‌ی بورج‌و ئه‌ستێره‌ی به‌خته‌وه هه‌یه‌و جیهانی فه‌له‌كه، مه‌لاكان ئه‌مه نازانن‌و ئه‌مه سیحر نییه". شێخ محێدین به‌شانازییه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه به‌نوشته چه‌ندین كوڕ‌و كچی پێكه‌وه گونجاندووه‌و لێك نزیكی كردوونه‌ته‌وه. ئه‌و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌شی كاره‌كه‌ی به‌خێر لێكبداتهوهو ده‌ڵێت "ڕه‌حمه‌ت له‌كه‌سێك دووكه‌س ڕێكبخات".
ئه‌و مامۆستا ئاینییانه‌ی ئاوێنه‌كان په‌یوه‌ندی پێوه‌كردن، له‌وه‌ڵامی ئه‌م بۆچوونه‌ی شێخ محێدین‌و هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه‌ی تردا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م نوشته‌ی چه‌ورو شیرینییه بهسیحرو چاوبه‌س ناوببه‌ن، جه‌ختیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه جگه لهئهبوحهنیفهی سه‌رنمای یه‌كێك له‌چوار مه‌زهه‌به گه‌وره‌كه‌ی ئیسلام هیچ زانا‌و سهرمهزههبێكی تر نكوڵی له‌كاریگه‌ری سیحر‌و جادوو نه‌كردووه‌و ده‌ڵێن "به‌لای ئیمام شافیعی‌و ئیمام ئه‌حمه‌دی حهنبهلیشهوه حوكمی شه‌رعیی ساحیر‌و جادووگه‌ر كوشتن‌و هه‌ڵواسینه".
تێبینی: له‌سه‌ر داوای خۆیان هه‌ندێك ناوی نێو ئه‌م ڕاپۆرته خوازراوه‌و ناونیشانی ته‌واوه‌تی زۆرێكیشان ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه.
ئاوينةكان.

له‌سه‌ر هێڵ نییه


dast xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه






Swpas Bo Peyamakat RAFIF Gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش هاوڕێی خۆشەویست بۆ بابەتەکەت...
ژیانت ئاسودەو کامەران......

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo to barezakam taman drezh bit iaxwa har bzhit to
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xoshbet hawrea gean zor basy am babata akretw abesten balam bawarm peay nya har bzhet
له‌سه‌ر هێڵ نییه

dastt xosh bet hawrey barez


له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوباس بؤ بةيامةكةت داده شاجوان هةر بزيت ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ژیکاڵ كيان سوباس بؤ بةيامةكةت هةر بزيت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه