❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فرمێسکه‌کانی په‌شیمانی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-02 19:52:47

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌

فرمێسکه‌کانی په‌شیمانی

فرمێسکه‌کانی په‌شیمانی و حه‌سره‌ت.....

چیرۆکی(فرمێسکه‌کانی په‌شیمانی و حه‌سره‌ت) چیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌یه‌ ئه‌و کچه‌ی ده‌یگێڕێته‌وه‌ ڕووداوێکه‌ به‌سه‌ر خۆیدا هاتووه‌‌،پاش ئه‌وه‌ی به‌ نامه‌یه‌ک به‌سه‌رهاته‌که‌ی ده‌گێڕێته‌وه....





‌ ده‌ینێرێت بۆ یه‌کێک له‌ پێگه‌کان و تیایدا ده‌ڵێت : -

نامه‌وێ چیرۆکه‌که‌م له‌ ژێر ناوی فرمێسکی په‌شیمانی دا بنوسن به‌ڵکو به‌ ناوی (فرمێسکه‌کانی په‌شیمانی و حه‌سره‌ت) ....

ئه‌و فرمێسکانه‌ی ساڵانێک هه‌ڵمڕشتن و له‌ ڕێیانه‌وه‌ چه‌ندین ئازار و ئیهانه‌ و ڕوانینێکی پڕ ڕق و قینه‌ی‌ به‌رامبه‌رم بوون..... به‌ هۆی ئه‌و هه‌ڵس و که‌وته‌ هه‌ڵانه‌ی که‌ به‌رامبه‌ر خۆم و خێزانه‌که‌م کردمن...!!

من کچێکم شایسته‌ی سۆز و به‌زه‌یی خوای گه‌وره‌ نیم...

باش نه‌بووم بۆ دایکم و خوشکه‌کانم ، وام لێکردن چاوه‌کانیان بۆ هه‌میشه‌ به‌ره‌و زه‌وی بن و نه‌توانن به‌رزیان بکه‌نه‌وه‌ به‌ هۆی شه‌رم کردنیانه‌وه‌ له‌وانه‌ی بۆیان ئه‌ڕوانین... شه‌رم کردن له‌و کاره‌ساته‌ ئابڕوو به‌ره‌ی که‌ من به‌سه‌رم هێنان...

هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ هۆی منه‌وه‌ بوو ... خیانه‌تم کرد له‌و متمانه‌یه‌ی پێیان به‌خشی بووم ، به‌ هۆی ته‌له‌فۆنێکی نه‌فره‌تیه‌وه‌ بوو ، که‌سێکی بێویژدان به‌ هۆی وته‌ هه‌نگوینیه‌کانیه‌وه‌ هه‌ڵی فریوانم....

یاری به‌ هه‌ست و سۆزم کرد هه‌تا به‌ ڕێگه‌یه‌کی هه‌ڵه‌دا بردمی ، هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ، وای لێ کردم په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵی گه‌شته‌ خراپترین ئاست.

ئه‌وه‌ش له‌ڕێی خۆشه‌ویستیه‌کی وه‌همی و خه‌یاڵی که‌ چاوه‌کانمی له‌ ئاستی ڕاستیدا کوێر کردبوو، بوه‌ هۆی له‌ده‌ستدانی گرنگترین شت که هه‌موو ‌ کچێک و خاو و خێزانی شانازی پێوه‌ ده‌که‌ن ... ئه‌و شه‌ره‌فه‌م له‌ کیس چوو ، له‌گه‌ڵ که‌سێک که‌ خاوه‌نی شه‌ره‌ف نه‌بوو ، که‌سێک که‌ ویژدان و ئینسانیه‌تی فرۆشتبوو پاش ئه‌و هه‌موو شته‌ی که‌ له‌ منی ده‌ویست و ده‌ستی که‌وت.

پاش کاتێکی که‌م له‌وه‌ی ده‌ستی که‌وت به‌جێی هێشتم بناڵێنم و خه‌م و ئازار بچێژم ، له‌ مه‌ینه‌تیه‌کی گه‌وره‌دا وازی لێهێنام دوای ئه‌وه‌ی حامیله‌ بووم، له‌و کاته‌دا که‌س به‌م موسیبه‌ته‌ی نه‌ده‌زانی ته‌نها خوای گه‌وره‌ نه‌بێت ، وه‌ کاتێ به‌ دوایدا ده‌گه‌ڕام ڕای ده‌کرد لێم به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و کاته‌ی که‌ هێشتا هیچی ده‌ست نه‌که‌وتبوو له‌وه‌ی ده‌یویست به‌ دوامدا ڕای ده‌کرد.

له‌ ئاگر و ئازارێکی گه‌وره‌دا بووم به‌درێژایی چوار مانگ.. بێجگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ که‌س نه‌یده‌زانی چه‌نده‌ په‌رێشانم و چ ئازارێک ده‌چێژم..... به‌هۆی سه‌رپێچی کردنی خوای گه‌وره‌ و که‌وتنه‌ ناو ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌وه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌مله‌که‌م بێ‌تاقه‌تی کردبووم بیرم ئه‌کرده‌وه‌ چۆن به‌ره‌و ڕووی خێزانه‌که‌م ببمه‌وه‌ به‌و مووسیبه‌ته‌وه‌ ، که‌ له‌ سکمدا ده‌جوڵا ، باوکم پیاوێکی بێتوانا و لاوازه‌، له‌ پێناوی ئێمه‌ ماندوو ده‌بێت ته‌نانه‌ت پاره‌که‌شی به‌باشی به‌شی ناکات.

وه‌ دایکیشم ژنێکی پاک و هه‌موو شتێکی بۆ من کۆکردوه‌ته‌وه‌ هه‌تا خوێندنه‌که‌م ته‌واو بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌مه‌ به‌رزترین ئاست، بێ هیوام کرد ، خراپه‌یه‌کی گه‌وره‌‌م به‌رامبه‌ر کرد که‌ لێخۆشبوونی بۆ نیه‌ ،هێشتا ناسۆریه‌کانی ئه‌چێژم....

له‌ کۆتایدا دڵی ئه‌و دڕنده‌یه‌ نه‌رم بوو کاتێک وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌که‌می دایه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌ دوایدا گه‌ڕابووم، که‌ به‌وه‌ی زانی سکم هه‌یه‌ وتی یارمه‌تیت ده‌ده‌م له‌باری به‌ره‌ ....

له‌ناوبردنی منداڵێک که‌ له‌ناو سکمدا ده‌جوڵێ خه‌ریک بوو شێت ده‌بووم.... شێت ده‌بووم.

بیری له‌وه‌ نه‌ده‌کرده‌وه‌ بمخوازێت تا ئه‌و خراپه‌یه‌ی چاک بکات و بیشارێته‌وه‌،به‌ڵکو خستمیه‌ به‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ ئه‌وانیش یان له‌و مه‌ینه‌تیه‌ به‌ جێم ده‌هيڵێت،یان ده‌بێت منداڵه‌که‌ له‌بار به‌رم، بۆ ڕزگار بوون‌ له‌و نه‌نگی و ئابڕو چوونه‌ ، وه‌ چه‌ند ڕۆژێ تێپه‌ڕ ببوو بێ ئه‌وه‌ی بێت بۆ داخوازیم ، بۆیه‌ چووم سکاڵام لای لایه‌نی به‌رپرس کرد ، به‌ڵێ رۆشتم ئه‌وه‌ی ڕووی دابوو بۆم گێڕانه‌وه‌، پاش ماوه‌یه‌ک توانرا بیگرن...

ئه‌وه‌ی سه‌یربوو ئه‌وه‌ بو بۆم ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌ ناوه‌ی به‌ منی وتبوو ناوی ڕاستی خۆی نه‌بوو،وه‌ خاوه‌نی ژن و چوار مناڵ بوو، بۆیه‌ خرایه‌ به‌ندینخانه‌...

پاش ئه‌وه‌ زانیم چه‌ند کچێکی گێل بووم وه‌ک کوێر به‌دوای ده‌که‌وتم ،به‌ڵام په‌شیمانی چ سوودێکی هه‌یه‌ پاش ئه‌وه‌ی که‌وتمه‌ ناو ئه‌و به‌زمه‌وه‌ .... وا گومانی ده‌برد هێشتا من ئه‌و كچه‌م که‌ کوێر بووم له‌ ئاست درۆکانی بۆیه‌ له‌ به‌ندینخانه‌وه‌ ژنێکی ناردبو بۆ لام ئه‌گه‌ر من نکوڵی بکه‌م له‌وه‌ی ڕوویداوه‌ له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا،ئه‌وا پاش هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ زیندان ده‌مخوازێت ، به‌ڵام ڕه‌تم کرده‌وه‌ ....

ئێسته‌ ئه‌م چیرۆکه‌ ده‌نووسم دوای چوونه‌ ده‌ره‌وه‌م له‌ زیندانی پۆلیس بۆ زیندانی گه‌وره‌ که‌ ماڵه‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ی که‌ ءێسته‌ تێی که‌وتووم قسه‌ له‌گه‌ڵ که‌س ناکه‌م ، که‌س نامبینێ، به‌ هۆی ئه‌و ڕووداوه‌ی که‌ سه‌ری خێزانه‌که‌مم پێ شۆڕ کرد... ناوبانگی پاکیم شێواند ...

باوکم وه‌ک شه‌به‌حێک به‌ هیلاکیه‌وه‌ ڕێ ده‌کات خه‌ریکه‌ ده‌که‌وێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دایکم لاواز بوه‌و خۆی به‌ند کردوه‌ له‌ له‌ ماڵه‌که‌یدا له‌ترسی قسه‌ی خه‌ڵکی و ڕوانینه‌کانیان.....

پاش کۆتایی هێنان به‌ نامه‌که‌ی ده‌ڵێت:

من له‌م غوربه‌ که‌ئیبه‌دا باسی حاڵی خۆمتان بۆ ده‌نێرم .... من شه‌و و ڕۆژ ده‌گریم تا خوای گه‌وره‌ لێم خۆش ببێت له‌م گوناهه‌م له‌ ڕۆژی دواییدا، داواتان لێ ئه‌که‌م دوعام بۆ بکه‌ن خوای گه‌وره‌ لێم خۆش بێت و ئازاره‌کانم ساڕێژ بکات....

ئایا دوای ئه‌مه‌ په‌ند و عیبره‌تی تر هه‌یه‌..؟؟

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-02 19:54:17

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: فرمێسکه‌کانی په‌شیمانی

ده‌ستت خۆش بێت  گیان هه‌ر بژی به‌قوربان

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-03 18:01:11

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488

Re: فرمێسکه‌کانی په‌شیمانی

dastt xoshbet sarkawtubet chawarey babaty trm

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net