❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ??ه‌توای زانایان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-07-25 06:38:05

سۆزی ئه‌وین
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-13
دواترین سه‌ردان: 2009-09-22
په‌یامه‌كان: 12

??ه‌توای زانایان

??ه‌توا/ ئا??ره‌ت وماره‌كردن وته‌ڵاقدان

   
1- ژن هێنانێكی دروست
2- خوشكی شیریی
3- ماره‌كردنی خوشكی برا له‌ شیری
4- خوێن دان وه‌كو شیرخواردن نیه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر
5- یه‌كێك ژنێكی تر بهێنێت، ئه‌بێت چ بكات بۆ ژنی یه‌كه‌م؟
6- ته‌ڵاق دان له‌كاتی تووڕه‌ییدا
7- سێ (3) ته‌ڵاقدان به‌ یه‌ك جار
8- حوكمی داواكردنی ته‌ڵاق له‌لایه‌ن ئا??ره‌ته‌وه‌
9- ته‌ڵاق دانی ئا??ره‌تێكی دوو گیان بێت (حامیلة)
10- گه‌ڕانه‌وه‌ی ئا??ره‌تێك له‌ ته‌ڵاقی یه‌كه‌م یان دووه‌م
11- سوێندخواردن به‌ ته‌ڵاق
12- به‌شوودانی كچێك به‌ بێ ماره‌یی



1- ژن هێنانێكی دروست                             
پرسیار/ كه‌سێك ده‌پرسێت وده‌ڵێ: دایكم پێ ی ووتم من شیرم له‌لای ژنێك خواردووه‌ كه‌ من به‌ته‌مای ماره‌كردنی كچه‌كه‌یم, شیر خواردنه‌كه‌ یه‌ك جار بووه‌ ئایا ده‌توانم كچی ئه‌و ژنه‌ بهێنم؟
وه‌ڵام/ شیر خواردنێك كه‌ خوشك و برایی شیریی دروست بكات نابێت ئه‌م شیر خواردنه‌ له‌ پێنج جار كه‌متر بێت, وه‌ منداڵه‌كه‌ ده‌بێت له‌و كاته‌دا له‌ دووساڵ زياتر نه‌بێت, وه‌ئه‌گه‌ر له (5) جار كه‌متر بوو وه‌ له‌ دوو ساڵ گه‌وره‌ تر بوو ئه‌و خوشك و برایه‌تی یه‌ له‌ شیریه‌ دروست نابێت كه‌واته‌ ده‌توانی ماره‌ی بكه‌یت. سه‌رچاوه‌: گۆڤاری المسلمون، ??ه‌توای شێخ ابن باز.

2- خوشكی شیری                                     
پرسیار/ پیاوێك دوو ژنی هه‌یه‌ وه‌ دووكچی هه‌یه‌ له‌ هه‌ردووكیان, من له‌گه‌ڵ یه‌كێكیان شیرم خواردووه‌ واته‌ ئه‌مه‌یان بوو به‌ خوشكی شیریم به‌ڵام ئایا ئه‌توانم ئه‌وی تریان ماره‌ بكه‌م؟
وه‌ڵام/ ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م خوشكیشت بێت له‌ شیری ئه‌مه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ خوشكه‌كه‌ی تری یه‌وه‌ نی یه‌ به‌ڵكو بۆ تۆ حه‌ڵاڵه‌ ماره‌ی بكه‌یت. گۆڤاری الدعوه‌، ژماره‌: 815، ??ه‌توای اللجنة الدائمة.

3- ماره‌كردنی خوشكی برا له‌ شیری           
پرسیار/ كه‌سێك ده‌ڵێ: من برایه‌كم هه‌یه‌ له‌ باوكم، ئه‌م برایه‌م شیری له‌لای ژنێك خواردووه‌، ئه‌م ژنه‌ چه‌ند كچێكی هه‌یه‌ من ده‌توانم یه‌كێ له‌م كچانه‌ بخوازم؟
وه‌ڵام/ بۆت هه‌یه‌ یه‌كێ له‌ كچه‌كانی ئه‌م ژنه‌  بخوازی ئه‌گه‌ر تۆش له‌لای دایكیان شیرت نه‌خوارد بوو وه‌شیر خواردنی برات له‌گه‌ڵ ئه‌وان هیچ كار ناكاته‌ سه‌ر ژن هێنانی تۆ له‌وان. سه‌رچاوه‌: گۆڤاری الدعوه‌، ژماره‌: 846، ??ه‌توای اللجنة الدائمة.

4- خوێندان وه‌ك شیر خواردن نی یه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا
پرسیار/ ئه‌گه‌ر ئا??ره‌تێك نه‌خۆش بكه‌وێت، پێویستی به‌خوێن هه‌بێ، پیاوێك بێت خوێنی بداتێ، ئایا ئه‌و پیاوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ژنه‌ نابنه‌ خوشك و برای شیری؟ وه‌ ئایا ده‌توانێ ئه‌م پیاوه‌ ئه‌م ئا??ره‌ته‌ ماره‌ بكات؟
وه‌ڵام/ به‌ڵێ بۆی هه‌یه‌ ماره‌ی بكات چونكه‌ خوێن دان به‌یه‌كێك نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ببن به‌ خوشك و برای  شیری, وه‌ئه‌گه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئا??ره‌ته‌كه‌ خوێن بدات به‌ پیاوه‌كه‌, چونكه‌ خوشك و برا ته‌نها له‌ شیر خواردندا ده‌بنه‌ خوشك و برا. سه‌رچاوه‌: ??ه‌توای اللجنة الدائمة.

5- یه‌كێك ژنێكی تر بێنێت ئه‌بێت چی بكات بۆ ژنی یه‌كه‌می       (بۆ سه‌ره‌وه‌)

پرسیار/ ئه‌گه‌ر یه‌كێك ژنێكی هه‌بوو وه‌ ژنێكی تری هێنا, جا ژنی یه‌كه‌می داوای لێ ده‌كات كه‌ چه‌ند ئاڵتونی بۆ ژنی دووه‌م كردوه‌ ئه‌وه‌نده‌ش بۆ ئه‌م بكات, ئایا له‌سه‌ر پیاوه‌كه‌ واجب ده‌بێت بۆی بكات یان نا؟
وه‌ڵام/ هیچ واجب نی یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه‌ ئه‌وه‌ی بۆ ژنی دووه‌می كردوه‌ بۆ یه‌كه‌میشی بكات, به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ خۆی حه‌زی كرد بۆی بكڕی ودڵی ڕازی بكات ئه‌وا باشتره‌, بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی پڕ خۆشی ببه‌نه‌ سه‌ر. سه‌رچاوه‌: ??ه‌توای اللجنة الدائمة،  البحوپ، به‌رگی (6).

6- ته‌ڵاق دان له‌كاتی توڕه‌ی یدا                        (بۆ سه‌ره‌وه‌)

پرسیار/ پیاوێك ده‌ڵێ: لێیان پرسیم ژنه‌كه‌ت ته‌ڵاق داوه‌ منیش زۆر تووڕه‌ بووم و له‌ڕقانا ووتم: به‌ڵێ, ئایا به‌ته‌ڵاق دان ئه‌ژمێردرێت ئه‌م قسه‌یه‌؟
وه‌ڵام/ به‌ڵێ به‌م وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌ت ئا??ره‌ته‌كه‌ت ته‌ڵاق داوه‌ وله‌تۆ حه‌رامه‌, ده‌بێ دوو شایه‌ت بێنی ماره‌ی خۆتی لێ تازه‌ بكه‌یته‌وه‌, ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا ئه‌تزانی پێش ئه‌م جاره‌ هیچ ته‌ڵاقت نه‌دابوو, به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو جاری تر ته‌ڵاقت دابوو ئه‌وا ئه‌بێته‌ سێ ته‌ڵاق دان, كه‌واته‌ ناتوانی ماره‌ی بكه‌یته‌وه‌, مه‌گه‌ر شو بكات و لای ئه‌و پیاوه‌ش ته‌ڵاق بدرێ پاش ئه‌وه‌ تۆ بۆت هه‌یه‌ ماره‌ی بكه‌یت. ??ه‌توای اللجنة الدائمة،  البحوث، به‌رگی (6).

7- سێ ته‌ڵاقدان به‌یه‌كجار                             (بۆ سه‌ره‌وه‌)

پرسیار/ گومان له‌وه‌دا نی یه‌ ئه‌گه‌ر پیاوێك سێ جار ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق دا ناتوانێ جارێكی تر ماره‌ی بكاته‌وه‌, مه‌گه‌ر ئا??ره‌ته‌كه‌ شو به‌ پیاوێكی تر بكات و لای ئه‌و پیاوه‌ش ته‌ڵاق بدرێ پاش ئه‌وه‌ پیاوی یه‌كه‌می بۆی هه‌یه‌ بیهێنێته‌وه‌ (ماره‌ی بكات)؟؟, وه‌ شوو كردنه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێت كه‌ پیاوی یه‌كه‌می ماره‌ی بكاته‌وه‌. جا ئه‌كه‌ر یه‌كێك ژنه‌كه‌ی له‌ یه‌ك كات دا سێ جار ته‌ڵاق بدات وه‌ك بڵێ (سێ به‌ سێ ته‌ڵاقم دای) یان بڵێت (ته‌ڵاقمدای سێ جار) ئه‌م ته‌ڵاق دانه‌ به‌ سێ جار ئه‌ژمێردرێت؟ یان به‌ یه‌ك ته‌ڵاق ئه‌ژمێردرێت؟
وه‌ڵام/ هه‌ندێك له‌ زانایانی جمهور ده‌ڵێن ئه‌مه‌ به‌ سێ ته‌ڵاق دان ئه‌ژمێردرێت, وه‌نابێ ماره‌ی بكاته‌وه‌ هه‌تا یه‌كێكی تر ماره‌ی نه‌كاته‌وه‌, به‌ڵگه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ له‌سه‌رده‌می ئیمامی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌, به‌ڵام هه‌ندێك له‌ زانایان ده‌ڵێن ئه‌مه‌ به‌یه‌ك جار ده‌ژمێردرێ, به‌ڵگه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ موسلیم ڕیوایه‌تی كردوه‌ له‌ (ابن عباس)ه‌وه‌ كه‌وا له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)و ابو به‌كر و دووساڵی سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی خه‌تاب هه‌ر به‌یه‌ك ته‌ڵاقدان ده‌ژمێردرا, دوایی ئیمامی عومه‌ر كردی به‌ سێ ته‌ڵاقدان, وهه‌روه‌ها ??ه‌رموده‌یه‌ك له‌ ئیمامی ئه‌حمه‌د به‌ سه‌نه‌دێكی باش ڕیوایه‌تی كردووه‌ له‌ (ابن عباس)ه‌وه‌ كه‌وا (اباركانه‌) خێزانه‌كه‌ی به‌ سێ جار ته‌ڵاق دا له‌یه‌ك كاتدا. دوای په‌شیمان بویه‌وه‌  پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بۆی گه‌ڕانده‌وه‌ ??ه‌رموی ئه‌مه‌ به‌یه‌ك ته‌ڵاق دان ئه‌ژمێردرێ, ئه‌مه‌ ڕای چه‌ندین سه‌حابه‌یه‌ وه‌ك (علي, عبدالرحمان بن عو??, زبیر بن العوام)، وه‌ هه‌روه‌ها ڕای كۆمه‌ڵێك له‌ تابیعی یه‌كانه‌ وه‌ ڕای (محمد بن اسحاق)ه‌ (صاحب السیرة) وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ زانایانی سه‌له‌?? و ڕای (ابن تيمية) و (ابن القیم)ه‌, وه‌ (ابن باز)یش به‌وه‌ ??توا ده‌دات چونكه‌ ئه‌مه‌ی دووه‌م سوكتره‌ بۆ مسوڵمان. سه‌رچاوه‌: گۆڤاری الدعوه‌، ژماره‌: 1006، ??ه‌توای شێخ بن باز.

8- حوكمی داوا كردنی ته‌ڵاق له‌لایه‌ن ئا??ره‌ته‌وه‌            (بۆ سه‌ره‌وه‌)

پرسیار/ حوكمی ئیسلام چی یه‌ ده‌رباره‌ی داوا كردنی ته‌ڵاق له‌لایه‌ن ئا??ره‌ته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌م  هۆیانه‌ی خواره‌وه‌:
یه‌كه‌م: مێرده‌كه‌م جاهیله‌و دان به‌ هیچ ما??ێكی مندا نانێت وه‌ نه‌??ره‌تم لێ ده‌كات وه‌ نه‌??ره‌ت له‌ دایك و باوكم ئه‌كات و پێم ئه‌ڵێ جوله‌كه‌ی, گاوری شیعه‌ی، به‌مه‌به‌ستی جنێودان به‌ڵام من هه‌ر ئارامم له‌سه‌ر كرده‌وه‌ ناشیرینه‌كانی گرتوه‌ له‌به‌ر منداڵه‌كانم, به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی تووش بووم به‌نه‌خۆشی هه‌وكردنی جومگه‌كان (التهاب بالم??اصل) وام لێ هات هیچ خۆ ڕاگرتنم به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانی نه‌ما, جا وام لێ هاتوه‌ زۆر ڕقم لێ یه‌تی, تا ڕاده‌یه‌ك هیچ حه‌ز ناكه‌م قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م, وه‌ ماوه‌ی (6) ساڵیشه‌ من له‌لای وه‌ك بێگانه‌یه‌ك وام یان  وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆی حه‌ڵاڵ نه‌بم و ته‌ڵاقی دابم...
وه‌ڵام/ ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ت ئاوا بوو كه‌ خۆت باسی ئه‌كه‌ی ئه‌وا هیچی تێدا نی یه‌ داوای ته‌ڵاقی لێ بكه‌ی, وه‌ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ندێ پاره‌ت دا پێی بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڵاقت بدات، بیكه‌، بۆ ئه‌وه‌ی لێ ی جیا ببیته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و ما??ه‌كانی تۆی پێشێل كردووه‌، هه‌قی خێزانیه‌تی نه‌داوه‌ به‌ تۆ، ‌به‌ڵام ئه‌گه‌ر بینیت به‌ سه‌بر گرتن و ئامۆژگاری كردن چاك ئه‌بێت ئه‌وا باشتر وایه‌ لای بمێنیته‌وه‌ له‌به‌ر منداڵه‌كانت به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو نوێژی نه‌ده‌كرد یان جنێوی به‌ ئاین ده‌دا ئه‌وا به‌هیچ جۆرێك بۆت نی یه‌ لای بمێنیته‌وه‌, چونكه‌ هه‌ر كه‌سێك یه‌كێك له‌م دوو سی??ه‌ته‌ (نوێژ نه‌كردن, جنێودان به‌ ئاین)ی تێدا بێت له‌دین ده‌ر چوه‌و كا??ره‌, چونكه‌  پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌??ه‌رموێ: (نێوانی پیاو نێوانی كو??رو شیرك واز هێنان له‌نوێژه‌)، وه‌ خوای گه‌وره‌ش ده‌??ه‌رموێ: (أَب??اللّه?? وَآيَات??ه?? وَرَس??ول??ه?? ك??نت??مْ تَسْتَهْز??ؤ??ونَ .65. لاَ تَعْتَذ??ر??واْ قَدْ كَ??َرْت??م بَعْدَ إ??يمَان??ك??مْ..) (التوبة/65،66)، واته‌ ئه‌ی محمد (صلى الله علیه وسلم) بڵێ: ئێوه‌ گاڵته‌ به‌ خواو ئایه‌ته‌كانی خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلى الله علیه وسلم) ده‌كه‌ن؟ بیانو مه‌هێنه‌وه‌ تازه‌ ئێوه‌ كا??ر بوون دوای باوه‌ڕهێنانتان. سه‌رچاوه‌: گۆڤاری الدعوه‌، ژماره‌: 918، ??ه‌توای اللجنة الدائمة.

9- ته‌ڵاق دانی ئا??ره‌تێك دووگیان بێت                (بۆ سه‌ره‌وه‌)

پرسیار/ ئایا دروسته‌ ته‌ڵاقدانی ئا??ره‌تێك دووگیان (حامیله‌) بێت؟
وه‌ڵام/ به‌ڵێ دروسته‌، هیچی تێدا نی یه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) وای به‌ عبد الله‌ی كوڕی عومه‌ر گووت. گۆڤاری الدعوه‌، ژماره‌: 975، ??ه‌توای شێخ ابن باز.

10- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئا??ره‌تێك له‌ ته‌ڵاق دانی یه‌كه‌م یان دووه‌می             (بۆ سه‌ره‌وه‌)

پرسیار/ ئه‌گه‌ر یه‌كێك خێزانه‌كه‌ی ته‌ڵاقدا, دوایی ویستی بیگه‌ڕێنێته‌وه‌، ئایا مه‌رجه‌ ئا??ره‌ته‌كه‌ ڕازی ببێت یان نا؟
وه‌ڵام/ ده‌توانێ ئا??ره‌ته‌كه‌ بگه‌ڕێنیته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئا??ره‌ته‌كه‌ هێشتا له‌ (العدة) مابوو به‌شاهیدی دووكه‌س ئینجا ئا??ره‌ته‌كه‌ ڕازی بوو یان نا, به‌ڵام ئه‌كه‌ر له‌ (العدة) ده‌رچوو بوو ده‌بێ به‌ ماره‌یی تازه‌ ماره‌ی بكاته‌وه‌. له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌ڵاقدانه‌ سێیه‌م ته‌ڵاقدان  نه‌بێت. ((مه‌به‌ست له‌ عده‌: ئه‌گه‌ر ئا??ره‌ت ته‌ڵاق درا ده‌بێ ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوان بكات شوونه‌كاته‌وه‌, ئه‌م ماوه‌یه‌ش ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ سكی هه‌بوو هه‌تا منداڵه‌كه‌ی ده‌بێت و ئه‌گه‌ر سكی نه‌بوو تا سێ جار تووشی بێ نوێژی ئه‌بێت, پاشان ئه‌توانێت شووبكاته‌وه‌, وه‌ ئه‌گه‌ر ئا??ره‌ته‌كه‌ نه‌سكی هه‌بوو وه‌ خوێنی  بێ نوێژی نه‌مابوو له‌به‌ر گه‌وره‌یی ته‌مه‌نی، ئه‌وه‌ ده‌بێت هه‌تا سێ مانگ بوه‌ستێ.)))

11- سوێند خواردن به‌ته‌ڵاق                              (بۆ سه‌ره‌وه‌)

پرسیار/ ئایا سوێن خواردن به‌ته‌ڵاق بۆ ئه‌وه‌ی شتێك بكه‌ی دوایی نه‌یكه‌یت, ئایا ئه‌مه‌ ئه‌چێته‌ حوكمی ته‌ڵاقدانی خێزان له‌لایه‌ن پیاوه‌وه‌؟
وه‌ڵام/ ئه‌گه‌ر نیه‌تی به‌م سوێند خواردنه‌ ئه‌وه‌ بوو ئه‌گه‌ر ئیشه‌كه‌ی نه‌كات ئا??ره‌ته‌كه‌ی لێ حه‌رامه‌و ته‌ڵاقی داوه‌، ئه‌وا وا حیساب ده‌كرێ ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق داوه‌, به‌ڵام نیه‌تی ئه‌وه‌ بوو بێت سوورتر بێت له‌سه‌ر سوێنه‌كه‌ی, ئه‌وه‌ حوكمی جێبه‌جێ نه‌كردنی سوێندی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ئه‌بێت (ك??ارة الیمین) و ئا??ره‌ته‌كه‌ هه‌ر حه‌ڵاڵی خۆیه‌تی. سه‌رچاوه‌: گۆڤاری الدعوه‌، ژماره‌: 892، ??ه‌توای شێخ ابن باز.

12- به‌شودانی كچێك به‌ بێ ماره‌یی                      (بۆ سه‌ره‌وه‌)

پرسیار/ ئایا دروسته‌ باوك به‌بێ ماره‌یی كچه‌كه‌ی خۆی به‌مێرد بدات به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌ش كردن؟
وه‌ڵام/ نه‌خێر ناتوانێت چونكه‌ ماره‌یی حه‌قی كچه‌كه‌یه‌ به‌ته‌نها، بۆیه‌ كه‌س بۆی نی یه‌ لێی خۆش ببێت له‌جیاتی كچه‌كه‌. گۆڤاری الدعوه‌، ??ه‌توای شێخ ابن باز.

Kurdzhin
وه‌ك کۆترێکی لانه واز روو له هه رشوینێ بکه‌م

نام گرنه‌ خۆ یا ن به ر ده وام ئه بێ برۆم رێکه م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-07-28 20:24:01

TAsSA
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2013-01-27
په‌یامه‌كان: 239

Re: ??ه‌توای زانایان

sozy ewin gyan dest xosh teman dreeeeeeej bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2007-07-30 21:37:21

سۆزی ئه‌وین
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-13
دواترین سه‌ردان: 2009-09-22
په‌یامه‌كان: 12

Re: ??ه‌توای زانایان

zor supas rojan xan bo dast xoshiakat hewa darm barhame barezishtan lam mako jwanada bbenen

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net