.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












رێكخراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا
رێكخراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا رێكخراوێكی تایبه‌ته به وڵاتانی ئه‌وروپا و 27 وڵاتی ئه‌ورپی تیایدا ئه‌ندامه، هه‌رچه‌نده له‌په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه بیرۆكه‌ی دروستكردنی رێكخراوێكی له‌و جۆره له ئارادا بووه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له ساڵی 1992 و به‌گوێره‌ی رێكه‌وتننامه‌ی ناسراو به په‌یماننامه‌ی ماسترخت دامه‌زرا.
له گرنگترین بنه‌ماكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وڵاتانی ئهندامو به‌خشینێتی به داموده‌زگاكانی ئه‌و رێكخراوه، به‌ڵام هاوكات ده‌سه‌ڵاتی داموده‌زگاكانی په‌یوه‌سته به‌و رێژه‌یه‌ی كه هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌ندام به‌و ده‌زگایانه‌ی ده‌به‌خشێت، بۆیه ناكرێت به یه‌كێتیه‌كی فیدراڵی پێناسه‌ی بكه‌ین‌و ده‌توانین بڵێین یه‌كێتی ئه‌وروپا خاوه‌ن سیستمێكی سیاسی دانسقه‌یه كه هاوشێوه‌ی له جیهاندا نییه.
مه‌رجه‌كانی به‌ئه‌ندام بوون له رێكخراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا بریتین له :
مه‌رجه سیاسیه‌كان: پێوییسته ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ده‌یه‌وێت ببێته ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه خاوه‌ن دامودهزگاگهلێكی سه‌ربه‌خۆ بێت به‌جۆرێك كه دیموكراسیه‌ت‌و سه‌روه‌ری یاسا مسۆگه‌ر بكات و رێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگرێت‌و و مافی كه‌مینه‌كان بپارێزێت.
مه‌رجه ئابورییه‌كان: خاوه‌ن سیستمێكی ئابوری چالاك بێت كه پشت به ئابوری بازار ببهستێتو بتوانێت مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌و كێبهركێیهدا بكات كه له چوارچێوه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌دا هه‌بێت.
مه‌رجه ته‌شریعیه‌كان: ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ده‌یه‌وێت ببێته ئه‌ندام پێویسته هه‌ستێت به هه‌مواركردنی یاسا‌و تهشریعهكانی به‌جۆرێك كه له گه‌ڵ تهشریعو یاساكانی ئهوكێتیهدا بگونجێت كه هه‌رله سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌وه داڕێژراون.
داموده‌زگاكانی یه‌كێتی ئه‌ورپا:
یه‌كێتی ئه‌وروپا پشت به 3 ده‌زگای كارگێری سه‌ره‌كی ده‌به‌ستێت كه به سێگۆشه‌ی كارگێڕی ناسراون بریتین له:
ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا: گرنگترین ده‌زگای یهكێتیهكهیهو له روی سیاسه‌تی ده‌ركی و هاوكاری ئه‌منییه‌وه له سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م كیشوه‌ری ئه‌وروپا نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ئه‌ندام ده‌كات. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وزیرانی كشتوكاڵ و ده‌ره‌وه ودارایی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی ئه‌ندام ده‌كه‌ن له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه مانگی جارێك كۆبونه‌وه سازده‌كات.
كۆمیساریای ئه‌وروپا: باره‌گا سه‌ره‌كیه‌كه‌ی له برۆكسلهو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیه‌كه ده‌دات و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه پڕۆژه یاسا پێشكه‌ش بكات و سه‌رپه‌رشتی جێبهجێكردنیی یاسا هاوبه‌شه‌كان بكات. بودجه‌ی گشتی یه‌كێتیه‌كه دادهنێتو سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی ده‌كات. هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه له گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌دا رێكه‌وتننامه ببهستێتو ده‌سه‌ڵاتێكی زۆریشی هه‌یه له وه‌رگرتنی ئه‌ندامی نوێی یه‌كێتیه‌كه‌دا.
پارله‌مانی ئه‌وروپا: ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی هه‌یه و ده‌زگایه‌كی چاودێری و راوێژكاریی یه‌كێتی ئه‌وروپایه .چاودێری كاره‌كانی ده‌زگای كۆمیساریای ئه‌ورپا دهكاتو رهزامهدنی له سه ررێكهوتتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هاتننه ناوه‌وه‌ی ئه‌ندامی نوێ ده‌نوێنێت و ههروههها ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانیشی سه‌باره‌ت به بودجه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌یه.
چالاكییه‌كانی رێكخراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا
یه‌كێتی ئه‌وروپا چه‌ندین چلاكی هه‌یه گرنگترینیان : بازاڕێكی ئه‌وروپی هاوبه‌شه كه‌خاوه‌ن یه‌ك دراوه به ناوی یۆرو تا ئێستا 13ده‌وڵه‌ت له‌و 27 ده‌وڵه‌ته به‌كاریده‌هێنن، هاوكات خاوه‌نی سیاسه‌تێكی كشتوكاڵی و راو و شكاری یه‌كگرتوه كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی پێوه‌ی پاپه‌ندن.
هه‌روه‌ها له یه‌كێتی ئه‌ورپادا ده‌زگایه‌كی دی هه‌یه به ناوی (ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی) كه ناكرێت به ده‌زگایه‌كی كارگێڕی یه‌كێتی ئه‌ورپا له قه‌ڵه‌م بدرێت‌و جیاوازه له ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
(ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی) بریتیه له كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتیه‌كه و سه‌رۆكی كۆمیساریای ئه‌وروپی. ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی له ساڵێكدا 2 بۆ 3 جار كۆده‌بێته‌وه و له‌و كۆبونه‌وانه‌دا به كۆی ده‌نگ بڕیاره سیاسی‌و ئابورییه گرنگه‌كان دهدرێتو سیاسه‌تی گشتی یه‌كێتی ئه‌ورپا داده‌ڕێژێت .
RADIOnawa

له‌سه‌ر هێڵ نییه




dstt xosh bo aw zanyarya basha spas
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده سته كانت خؤش سه ر كه توبيت هاورى كيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo ewa hawreyan taman drezh bn
له‌سه‌ر هێڵ نییه