.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












حیلمی عه‌لی شه‌ریف
1931 - 1998
ساڵى 1931 له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كى نیشتمانپهروهرو ناسراو له گه‌ڕه‌كى ده‌رگه‌زێن-ی شاری سلێمانى له‌دایكبووه.
هه‌ر له سلێمانی قۆناغه‌كانى خوێندنى سهرهتایىو ناوه‌ندیى ته‌واوكردو پاشان له به‌عقوبه دواناوهندیى ته‌واوكرد.
له ناوه‌راستى چله‌كاندا ده‌ستیداوه‌ته كوردایه‌تى‌و ساڵى 1948 كه راپه‌رینه گه‌وره‌كه‌ى عێراق به‌رپابوو، مامۆستا حیلمى یه‌كێك بوو له سه‌ركرده ناسراوه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى خوێندكاران، ئه‌م هه‌ڵوێسته سیاسییه واى له كاربه‌ده‌ستانى عێراق كردووه قینى لێههڵبگرنو چه‌ند جارێك دوورى بخه‌نه‌وه‌و زیندانى بكه‌ن.
كاتێك ناوى له بۆ كۆلێژى ئه‌ندازیارى ده‌رچوو، ماوه‌ى دوو ساڵ زیندانى كرا‌و له خوێندن دابڕا.
كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان مۆڵه‌تى ره‌سمى پێدرا، مامۆستا حیلمى بوو به كادیرێكى گرنگى رۆژنامه‌ى خهباتو له‌م بواره‌دا خزمه‌تێكى زۆرى حزبه‌كه‌ى خۆى كرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى شۆڕشى ئه‌یلول-دا بوو به پێشمه‌رگه‌و له گهرمیانو هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان-دا گه‌لێ لێپرسراوێتى حزبى وه‌رگرت.
ناوه‌راستى شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، له‌ناو باڵى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستاندا بوو به ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى‌و ساڵى 1968یش بوو به‌خاوه‌ن ئیمتیاز‌و سه‌رپه‌رشتیارى رۆژنامه‌ى (النور).
له ناوه‌راستى حه‌فتاكاندا كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كانى ته‌واوكرد.
ئه‌م رووناكبیره كوردپه‌روه‌ره هه‌میشه له سه‌نگه‌رى میلله‌تدا بووه‌و له بواره‌كانى رۆژنامهگهریىو نووسین‌و رۆشنبیركردندا خزمه‌تێكى گه‌وره‌ى پێشكه‌شى گه‌له‌كه‌ى كردووه.
مامۆستا حیلمى شه‌وى 5/4 ته‌مموزى ساڵى 1998به نه‌خۆشییه‌كى كتوپڕ له به‌غدا كۆچیدوایى كرد‌و رۆژى دواتر له رێوره‌سمێكى شكۆداردا له گردى سه‌یوان-ی شاری سلێمانی ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.
کوردسات


له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh bet bra jwanakam taman drezh bit

له‌سه‌ر هێڵ نییه





zorrr swpasss brakam lagal toiaaaaaa dosty giannnnnnnnnnnnn dastt xosh be bo piama jwanakatttt
له‌سه‌ر هێڵ نییه