❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / emamy shf3y

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-07 07:48:23

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668

emamy shf3y

iamami shaf3i afarmwet:
chwar sht mrov ba hez akat:
zor xoshordn
boni xosh krdn
jli katan labar krdn
gosht xwardn
chwar sht mrov be hez akat :
damw chaw shtn pesh xawtn
zor trshi xwardn
ba brseti aw xwardn
zor sex krdn 

Kurdzhin
حه زه كه م دل به س تؤى بوئ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-07 07:49:37

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668

Re: emamy shf3y

ئه‌بوبه‌كری‌ سددیق (خوا لێی‌ ڕازی‌ بێت ) یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ هاوه‌ڵانی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( ص) كه‌ یه‌كه‌مین كه‌س بوو له‌ پیاوان ئیمانی‌ به‌ یه‌كتایی‌ خوای‌ گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌رێتی‌ موحه‌ممه‌دد ( ص) هێناوه‌ و له‌ سه‌رده‌می‌ جاهیلی‌ و ئیسلامه‌تیدا , خاوه‌نی‌ كه‌سایه‌تیه‌كی‌ زۆر به‌ هێزو ده‌ست ودڵێكی‌ فراوان بووه‌ وپێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( ص) شاهیدی‌ باوه‌ڕی‌ بۆ داوه‌و چه‌ندین جاریش قورئانی‌ پیرۆز پشتیوانی‌ بۆچونه‌كانی‌ كردوه‌و وه‌سفی‌ كرده‌وه‌كانی‌ كردووه‌

نازناوه‌كانی‌ ئه‌بوبه‌كر : * العتیق / واته‌ : ڕزگار بوو له‌ ئاگر
* الصدیق / واته‌ : ڕاستگۆ
* الصاحب / واته‌ : هاوڕێ‌
* الاتقی‌ / واته‌ : له‌ خوا ترس ترین
* الاوّاه‌ / واته‌ : زۆر گه‌ڕاوه‌و ته‌وبه‌كار هه‌ندێك له‌و ئایه‌ته‌ قورئانیه‌ پیرۆزانه‌ی‌ له‌ وه‌سفی‌ ئه‌بو به‌كردا هاتوونه‌ته‌ خوار :

• { إلاً تنصروه فقد نصره الله , إذ أخرجه اللذین كفروا ثانی اثنین إذ هما فی الغار إذ یقول لصاحبه لاتحزن إنً الله معنا } , التوبه‌ (40)
• { وما لاحد من نعمه‌ تجزی‌ , إلاابتغا‌و وجه ربه الاعلی‌ , ولسوف یرضی‌ }, اللیل (19-21)
• { اللذین استجابوا لله والرسول من بعد ما أصابهم القرح } , ال عمران (172)
• { والذی جا‌و بالصدق وصدق به , أولئك هم المتقون } , الزمر (33)
• { فأما من أعطی‌ واتقی‌ , وصدق بالحسنی‌ , فسنیسره للیسری‌ } , اللیل (5-7)


هه‌ندێك له‌و فه‌رموودانه‌ی‌ باسی‌ فه‌زڵ‌ و گه‌وره‌یی‌ ئه‌و هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌ ده‌كه‌ن :
• { لو كنت متخذاً خلیلاً لاتخذت أبابكر ولكن أخی وصاحبی } بخاری‌ 0 واته‌ : ئه‌گه‌ر من دۆستم بگرتایه‌ , ئه‌وا بێگومان ئه‌بوبه‌كرم ده‌گرت , به‌ڵام ئه‌و براو هاوڕێمه‌

• { أبشر فانت عتیق الله من النار} ترمژی‌ 0 واته‌ : مژده‌ بۆ تۆ , ڕزگاری‌ له‌ ئاگر له‌لایه‌ن خواوه‌
• { إقتدوا باللذین من بعدی , أبی بكر و عمر } ترمژی‌ 0 واته‌ : شوێن پێی‌ ئه‌و دووانه‌ هه‌ڵبگرن كه‌له‌دوای‌ من دێن , ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ر

• { أرحم أمتی بأمتی أبوبكر } صحیح الجامع الصغیر 0 واته‌ : به‌به‌زه‌یی‌ ترینی‌ ئوممه‌تم به‌ ئوممه‌تم ئه‌بو به‌كره‌

• { سیدا كهول الجنه‌ أبوبكر وعمر و أنعما } واته‌ : جووته‌ ڕیش سپیی‌ به‌هه‌شت , ئه‌بوبه‌كرو عومه‌رن

• { ماگلعت الشمس ولا غربت عل أحد بعد النبیین والمرسلین , أفضل من أبی بكر } واته‌ : هێشتا خۆر هه‌ڵ نه‌هاتووه‌ و ئاوا نه‌بووه‌ له‌سه‌ر كه‌سێك دوای‌ پێغه‌مبه‌ران , له‌ ئه‌بو به‌كر چاكتر بێت

ئه‌مانه‌و چه‌ندین فه‌رمووده‌ی‌ شیرینی‌ تر كه‌ وه‌سفی‌ ئه‌بوبه‌كرده‌كه‌ن , وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خۆشه‌ویست( ص) له‌باسی‌ گه‌وره‌یی‌ ئیمانیدا فه‌رمووی‌ " ئه‌گه‌ر ئیمانی‌ ئه‌بوبه‌كر وئیمانی‌ هه‌موو ئوممه‌ته‌كه‌م بخرێته‌ دوولای‌ ته‌رازوویه‌كه‌وه‌ , ئه‌وا ئیمانی‌ ئه‌بوبه‌كر قورستر ده‌بێت " سبحان الله ؟؟!!

هه‌ندێ‌ له‌ ووته‌ جوان وناوازه‌كانی‌ ئه‌بوبه‌كر :
* ( إن إبلیس قائم أمامك , والنفس من یمینك , والهوی‌ عن یسارك , والدنیا عن خلفك , والاعضا‌و من حولك , والجبار فوقك – بالقدر لا بالمكان - , فإبلیس یدعو الی‌ ترك الدین , والنفس تدعوك إلی‌ المعصیه‌ , والهوی‌ یدعوك إلی‌ الشهوه‌ ) 0 واته‌ : به‌ڕاستی‌ شه‌یتان له‌ پشتته‌وه‌ وه‌ستاوه‌ , وه‌ نه‌فسی‌ خۆشت له‌ لای‌ ڕاستته‌وه‌یه‌ , وه‌ ئاره‌زوه‌كانت له‌لای‌ چه‌پته‌وه‌یه‌ , وه‌ دونیاش له‌دواته‌وه‌یه‌ , وه‌ ئه‌ندامه‌كان له‌ ده‌ورو به‌رتدان , وه‌ خوای‌ گه‌وره‌ش به‌سه‌رسه‌رته‌وه‌یه‌ ( به‌ ده‌سه‌ڵات نه‌ك به‌ شوێن ), شه‌یتان ( نه‌فرتی‌ خوای‌ لێبێت ) بانگت ده‌كات بۆ واز هێنانت له‌دین , وه‌ نه‌فست بانگت ده‌كات بۆ سه‌رپێچی‌ خوای‌ گه‌وره‌و تاوان كردن , وه‌ ئاره‌زووه‌كانیشت بانگت ده‌كات بۆ شه‌هوه‌ت وئاره‌زووبازی‌ )

* (ثمانیه‌ أشیا‌وْ هی زینه‌ لثمانیه‌ أشیا‌و , العفاف زینه‌ الفقر , والشكر زینه‌ النعمه‌ , والصبر زینه‌ البلا‌و , والحلم زینه‌ العلم , والتدلل زینه‌ المتكلم , وكثره‌ البكا‌وْ زینه‌ الخوف , وترك المنه‌ زینه‌ الاحسان , والخشوع زینه‌ الصلاه‌) 0 واته‌ : ( هه‌شت شت هه‌یه‌ كه‌ جوانی وئارایشته‌ بۆ هه‌شت شتی‌ تر , داوێن پاكی‌ جوانیی‌ هه‌ژاریه‌ , شوكرو سوپاس كردن جوانیی‌ نیعمه‌ته‌كانه‌ , ئارام گرتن ئارایشتی‌ ده‌ردو به‌ڵایه‌, حیلم ونه‌رم ونیانی‌ ئارایشتی‌ زانیاریه‌ , خۆبه‌كه‌م زانین جوانترین شێوه‌ی‌ ترسانه‌ , زۆر گریان له‌ترسی‌ خوا زینه‌تی‌ ترسانه‌ , واز هێنان له‌ منه‌ت له‌ خێركردندا جوانیی‌ چاكه‌كاریه‌ , ترس وخشوع له‌ نوێژدا جوانی‌ وئارایشتی‌ نوێژه‌كه‌یه‌ )

* (حبب إلی من الدنیا ثلاث, النظر إلی‌ وجه رسول الله , وإنفاق مالی علی‌ رسول الله , وأن تكون إبنتی تحت لرسول الله) واته‌ : له‌ دونیادا سێ‌ شتم زۆر له‌لا خۆشه‌ویسته‌ , بینینی‌ ده‌م وچاوی‌ پیرۆزی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا , سه‌رفكردنی‌ ماڵه‌كه‌م له‌ پێناو دینی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوادا , وه‌ كچكه‌م له‌ ژێرسایه‌و ماڵی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوادا بێت )

* (أربعه‌ تمامها بأربعه‌ , إتمام الصلاه‌ بسجدتی السهو , والصوم بصدقه‌ الفگر , والحج بالفدیه‌ , والایمان بالجهاد ) 0 واته‌ : چوار شت به‌ چوار شت ته‌واو ده‌بێت , نوێّژ به‌ دوو سه‌جده‌ی‌ سه‌هوو , ڕۆژوو به‌سه‌ر فیتره‌ی‌ خێزانه‌كه‌ , وه‌ حه‌ج به‌ فیدیه‌ , وه‌ ئیمانیش به‌ جیهاد كردن

* ( هه‌ر كه‌سێك به‌بێ‌ توێشوو بچێته‌ ناو گۆڕه‌وه‌ , وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ بچێته‌ ناو ده‌یاوه‌ به‌بێ‌ به‌له‌م ) * (هه‌میشه‌ له‌ترسی‌ خواو ڕۆژی‌ زیندوو بونه‌وه‌ ده‌یفه‌رموو : خۆزگه‌ گیایه‌ك بومایه‌ , ئاژه‌ڵ‌ بیخواردمایه‌ , یان ده‌یفه‌رموو , خۆزگه‌ تاڵێك موو بوومایه‌ به‌ سینگی‌ عومه‌ری‌ كوڕی‌ خه‌تابه‌وه‌ , وه‌ ده‌یفه‌رموو , خۆزگه‌ به‌رانێك بوومایه‌ كه‌س وكاره‌كه‌م سه‌ریان ببڕیمایه‌ وبیانخواردمایه‌ )

به‌ڕاستی‌ گه‌ر له‌ ژیان و كارو به‌سه‌رهات ومردنی‌ ئه‌و كه‌ڵه‌ پیاوه‌ بدوێین به‌ چه‌ندین كتێب ونوسین ته‌واو نابێت به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌توانین بڵێین كه‌ ئه‌بوبه‌كر :

* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ باوه‌ڕی‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خۆشه‌ویست ( ص) هێنا 0
* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ قورئانی‌ پیرۆزی‌ كۆكرده‌وه‌و خۆیشی‌ هه‌موو قورئانی‌ له‌به‌ر بووه‌ 0
* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ قورئانی‌ پیرۆزی‌ ناونا به‌ ( مصحف) 0
* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ ناوی‌ ( خلیفه‌ ) ی‌ لێ‌ نرا 0
* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ ( بیت المال ) ی‌ دانا 0
* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ له‌ ئیسلامدا نازناوی‌ ( العتیق) ی‌ لێ‌ بنرێت 0
* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ نازناوی‌ ( شیخ الاسلام) ی‌ لێ‌ بنرێت 0
* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ له‌ترسی‌ تووش بوون به‌حه‌رام بۆ پاروویه‌ك خۆی‌ بڕشێنێته‌وه‌ 0
* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ شه‌ره‌فی‌ هاوه‌ڵێتی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ ( ص) پێ‌ ببڕێت له‌ كۆچدا بۆ شاری‌ مه‌دینه‌ی‌ پیرۆز 0
* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ له‌ئیسلامداو له‌پاش مردنی‌ , خێزانه‌كه‌ی‌ خۆی‌ بیشوات 0
* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ جه‌نگی‌ دژی‌ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان به‌رپاكرد 0
* یه‌كه‌م خه‌لیفه‌ بوو كه‌ ڕه‌عیه‌ته‌كه‌ی‌ مووچه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ بۆ ببڕنه‌وه‌ 0
* یه‌كه‌م خه‌لیفه‌ بوو كه‌ بمرێ‌ وباوك و دایكیشی‌ هه‌ردووكیان له‌ ژیاندا مابن

ڕه‌حمه‌تی‌ خوا له‌ ئیمامی‌ عه‌لی‌ , كاتێك لێیان پرسی‌ باشترین پیاو له‌دوای‌ پێغه‌مبه‌ر كێیه‌ ؟ فه‌رمووی‌ : ئه‌بوبه‌كری‌ صددیقه‌ 0
ده‌ی‌ سه‌لامی‌ خوا له‌ ئه‌بوبه‌كر بێت , له‌و ڕۆژه‌دا كه‌ له‌دایك بوو و له‌و ڕۆژه‌دا كه‌مردو له‌و ڕۆژه‌شدا كه‌ زیندوو ده‌بێته‌وه‌ 0

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-07 07:50:57

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668

Re: emamy shf3y

أللّــهُمَ يا مُقلِّبَ القلوب ، ثبِّت قلوبَنا على دينِك .



واتة / خواية ئةى هةلَگيَرِةوةى دلَةكان (كاربةدةستى) دلَةكانمان لةسةر ئاينةكةت جيَگير بكة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net