❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سسزای ژوری تاکه‌که‌سی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-07 08:23:55

chra
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: رانیه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-27
دواترین سه‌ردان: 2012-08-03
په‌یامه‌كان: 81

سسزای ژوری تاکه‌که‌سی

باشترین دەسكەوت لە قۆناخی ئیمرالی ئەم بەرگرینامەیەمە




سزای ژووری تاكە كەسی بەیانی دەبێتە(20) رۆژ. دوای پشووێكی یەك رۆژی، ئەو(15)رۆژەی تر لە سزای ژووری تاكە كەسی دەستبە پێكهێنانی دەكەن. داوایەكی بەرپەرچ دانەوی یەك لاپەڕەیم پێش كەش بە دادگای جێبەجێ كردن كرد. باوەڕدەكەم تاكو دە رۆژی تر بە دوای دێ. (20) رۆژی دووەمین لە سزای ژووری تاكە كەسیدا دووبارە كردنەوەی ئەوەی رابردووە، لەبەر قسەی هەمان چاوپێكەوتن دووجار سزایان بڕیووەتەوە. بەرگری نامەكانم دەنووسم. (200) لاپەڕەی تەواو بوو، لەبەرئەوە هەندێك شەو كەم دەخەوم. زۆر لەسەری قوول دەبمەوە.
چاوپێكەوتنی نێوان ئیلكەل باشبوغ و پاكسوت دروست بووە. بێ گوومان لەسەر كوردان رێكەوتنیان هەیە. دەبێ چ پلانێك لەسەر (AKP) دابنێن؟ وا دیارە (AKP) یان خستبێتە ژێر كۆنترۆلی خۆیان. زەمینەی (AKP) یان(30) ساڵ پێش ئێستا لە ئینگلتەرا هاوویشتووە، ئەمە دەزانرێ. ئەلمانیەكان پێش ئەوە توێژە ئیسلامیەكەیان گرێدایە ئەربەكان. ئەوانیش كاركردنەكەیان بەشێوەی سیاسەتی هاوبەش بوو. ئێوەش دەزانن بیرۆكەی نەتەوەیی لە ئەلمانیا زۆر بە هێز بوو، ئێستاش زۆر بەهێزە، دەركەوتن و باڵا بوونی (AKP) لە ئەنجامی سیاسەتی هاوبەشی ئەمریكا و ئینگلتەرایە. پێویستە ئەمە باش بزانن. وویستیان لە رێگای (AKP) وە كوردان بخەنە ژێر كۆنترۆڵی خۆیان. لە رێگای بایكالیشەوە كۆسپ بخەنە بەردەم دەركەوتنی ئۆپۆزیسیۆنێكی چەپی بەهێز. لە رێگای (AKP) وە سیاسەتەكانی تریشیان خستە واری پێكهێنانەوە. ئینجا ئەو پێشكەوتنانەی دوایی كەمتر پێویستیان بە (AKP) دەبێ . وادیارە دەبێ وەكو ئەوەی مسێونی (AKP) تەواو بووە.
ئەگەر لە دابەزینی دەنگیش دابەزێ دیار دەبێ ئەوا زیاتر دەكەوێ. دەنگەكانی (DTP) بەرز بۆتەوە. ئەگەر هێشتا دیموكراتیانەتر، سیاسەتێكی باشتر پێش بخەن، دەنگەكانیان زیاتریش دەبن. لە ناوچەكەدا (70-80%) دەنگ دەردەخا. بەو جموجۆلە و ئۆپراسیۆنە زەمینیانەی دوایی تێگەیشتن ناتوانن (APO) لەناو بەبن، وانەیە؟ ئیتر وابزانم هێشتا باشتر تێگەیشتن. لەوانەیە پێشكەوتنی نوێ سەبارەت بە پرسی كورد و رەوشی كورد بێتە پێشەوە، لە جموجۆلە زەمینیەكان چ ئەنجام دەركەوتن؟ ئێستا گفتوگۆی كرانەوەی پێشنیازی نوێ دەكرێت. زلهێزە نێودەوڵەتیەكان روسیا، چین، ئەمریكا، ئەوروپا، ئینگلتەرا، فەرەنسا دەخوازن هێشتا زیاتر رۆل بەبینن. توركیا هێشتا بە هیوای ئەو رێكەوتنانەیتی كە لە گەل سووریا و ئێران دروستی كردون.
هەندێك نووسەر لە توركیا دەنووسن هەنگاوبەهەنگاو بەرەو ئامادەكاری كودەتاێك، بەڵام كودەتا روویدا. ئەوەی روویدا كودەتا بوو. ئەو نووسەرانە دەناسم(میجهال)و ئەوانن. من هەفتەی رابردووش باسم كردبوو. وادەزانرێت چەتەی ئەرگەنەكۆن و دەوڵەتی قوول و ئەوانە لە دژی ئەمریكا بووینە، وانییە لەوانەیە یەكتریشیان بینیبێ.
لە رابردوو پیلانێكی وایان هەبوو كە هەموو كوردان گرێبدەنە كوردەكانی ئێراقەوە. لە رێگای ئەو پیلانەوە دەیانوویست كوردان كۆنترۆڵ بكەن، بیانووی لە ناو بردنی منیش گرێداوی ئەمەیە. بناخەی ئەمە لە كۆنفرانس قاهیرەی سالی (1920) وە دانراوە. لەو كۆنفرانسە بە شێوەیەكی زۆر وەستایانە رێكەوتن هەیە لەسەر ئەوەی كێشەی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوین بەردەوام بێ چارەسەر بەهێشترێ. گرێدانی كركوك و موسل بە ئێراقەوە بەبڕیاری كۆنفڕانسی قاهیرەیە. سەرباری هەموو هەوڵەكانی مستەفاكەمال، لە رێگای كوردەكانەوە كەركوك و موسلیان لە دەست توركیا دەرخست. ئەو پیلانە ئێستاش بەردەوامە. ئەمریكا، ئینگلتەرا و ئیسرائیل كار دەكەن بۆ ئەوەی هەموو وڵاتانی ناوچەكە بێنە ئاستی كوردەكان و كۆنترۆلیان بكەن. لە ئێراق ئەو سەدامە زەڵەیان بەدەستی كوردان رووخاند. ئێستاش ئامادەكاری بەكار هێنانی كوردان دەكەن لەبەرامبەر ئێران، ئەمریكا وەكو ئەوەی بلێی باكوری ئێراق وەك بنكەێك بۆ خۆی بەكار دێنێ.
ئەمریكا و ئیسرائیل كاردەكەن بۆ ئەوەی لە رێگای ئێراقەوە هەموو كوردان بخەنە ژێر كۆنترۆلی خۆیان. لەمەدا سەرمایەی ئیسرائیل رۆڵی زۆر گەورەیە. (AKP) بە نۆكەرایەتی ئەوان بوَتە دەسەڵات. ئەمە بانگێشەی منە، ئەگەر مۆلەتی سەرمایەی یەهودی نەبووایە نەیان دەتوانی دوكانێكیش بكەنەوە. لە راستیدا سەرمایەی توركیا لە كۆنگرەی ئابووری ئەزمیر لە ساڵی(1923) وە كەوتۆتە ژێر كاریگەری سەرمایەی یەهودیەوە، لە ژێر ئەم كاریگەریە ئەگەر هاوكاری ومۆلەتی سەرمایەی یەهودی نەبێ ناتوانن دوكانێكیش بكەنەوە. سەرمایە هاوبەشەكەیان و كۆشك و تەلارە بەرزەكانیان لە سایەی سەرمایەی یەهودیەوەیە، سەرمایەی یەهودی بەردەوام ئەوانی كۆنترۆڵ كردوە. من لە ساڵانی حەفتاكان چاو دێریم دەكرد. لێكۆلینەوەم لەسەر دەكرد، ئێستاشی لەگەڵدابێ چاودێری دەكەم؛ لە ساڵانی حەفتا لە ناوچەكەدا تەنها سەرمایەی گرووپی دۆغۆش هەبوو. ڤەستەل یەكێكە لە مارەكەكانی دونیا، لێكۆلینەوەم كرد، پەیوەندی لەگەل سیتی بانك هەیە. سیتی بانكیش بەیارمەتی سەرمایەی یەهودی ئاواكراوە. بەم شێوەیە لە ژێر كۆنترۆل داگرتنی ڤەستەل چونكە بەرهەمی سەرمایە یەهودیانە، بەمەش زۆری زەویەكانی ئۆرفا فرۆشران لە لایەن یەهودیەكانەوە كڕدراون.
دەزانن لە كەیەوە ئەوكارانە، پلانانە دەكەن؟ ئەمە رابردووێكی (800) ساڵەی هەیە، سائینت پاوول كە لە بنەڕتدا خەڵكی تەرسووسە، دەزانرێت ئەویش دەربارەی ئەم بابەتە كارو خەباتێكی بەرێوە بردوە. پێش سالی(1393)تاكو(1492) كاریگەری سەرمایەی یەهودی هەیە، لەسالی (1492) یەهودیەكان لەئەسپانیاشەوە هاتن. بایزیدی دووەم ئەوانی قەبول كرد. دەزانن سوڵتان حەفساش لە بنەڕەتدا یەهودیەو لە بەڕێوەبەرایەتیشدا بەكارێگەرە. گۆرەكەشی لە شاری مانیسیایە. لێمكۆلیەوە ڤەستەلیش ناوەندەكەی لە مانیسیایە. بەناوی سوڵتان حەفسا لە مانیسیا ئاهەنگی هەویری میسری ساز دەكرێت. كە ئەڵێم مانیسیا، بەدرێژای هێلی ئەزمیر ـ مانیسیا ئەم بۆنەیە هەیە. ئەم هێلە یەكێكە لە وڵاتە كۆنەكانی یەهودیەكان. سەلیمی دووەم واتا سەلیمە زەرد بۆ چوونە سەر تەخت لە بەرێوەبەرایەتیدا باوكی شازادە مستەفای خنكاندوە. یالچن كوچوك لەم بارەوە لێكۆلینەوەی جددی هەیە، كاریگەری یەهودیەتی لەسەر پێشكەوتووە، مستەفا كەمال هەندێك بەرخودانی كردووە ئینجا سەری خۆی لەسەری ئەوان نەداوە. لەم بارەوە وەكو گومان دەكرێت مستەفاكەمال زیاتر گۆشەگیر بووە و بەتەنها بووە، مستەفاكەمال تەنها كۆماری ئاوا كردووە، ئەمە بە ئامانجی بچووك كردنەوەی ئەو ناڵێم. بەرخودانی لەبەرامبەر ئەمە شتێكی بچووك نییە، ئەوانەی دەیانوویست یەهودیەكان لەسێدارە بدەن دوو كەسن، مەحمەدی دووەم، ئەوەی تریش مستەفا كەمالە. چەند خێزانێكی بە كاریگەری لە سێدارە داوە بەڵام زۆر بەرەو پێش نەچوو. لە لایەن (ئەستەرەوە) پارچەكان لە یەكتر جیاكرانەوە. لە رابردوو دەیانگووت ئەوەی ماسۆنی نەبێ نابێتە بەرێوەبەر. من ئەمە بەو شێوەیە دیار دەكەم، ئەوەی سەرمایەی قۆرخكراوی نەبێ ناتوانێ تەنها دوكانێكیش بكاتەوە.
كوردە بەكرێگیراوەكانیش لەگەل ئەم سەرمایە پەیوەندیان هەیە. ئەمانە بۆچی بەردەوام بەو شێوەیەن؟ ئەمانە بۆ بەرژەوەندی خۆیان هەموو ئیشێك دەكەن. ئەمانە لە رابردووەوە تا ئێستا هەروان. من ئەمانە باش دەناسم. بەردەوام لە گەل بەهێزەكان و بۆ بەرژەوەندیەكانیان لەگەل ئەوانە یەك ئەگرن. لە دیاربەكر ژووری بازرگانان و پیشەوەران، دەوروبەرانی كار، بۆ چارەسەر كێشەكانیان دەتوانن دەستپێشخەری بنوێنن. دەتوانن لەسەر حكومەت بە كاریگەر بن، رۆلێكی چالاك بەگێرن. لە دیاربەكر بەردەوام لەگەل ئەو دەوروبەرەن، لەم بارەوە چی دەڵێن؟
دەربارەی سەرمایەی یەهودیەكان (800) ساڵ كاركردن هەیە. ئەوان كۆنترۆڵی هەموو سەرمایە و شێوازی بە دستخستنیان كردووە. ئەوان پێش ئێستا بۆ ئەوەی هزری نەتەوە پەرەستی هیتلەر دەربازكەن هیتلەریان ئامادە كرد. دیسان هۆی دەركەوتنی دووبەرەكی نێوان ئیسپانیا و پورتورگال پێش ئێستا ئەمە بوو. لە رۆژهەڵاتی ناوین نەتەوەپەرەستیشان بڵاوكردەوە.من لەبەر ئەوەی ئەوانە دەلێم پێمدەلێن دژە سمیتیك(سامی). ئەوانە رەنگدانەوەی راستیەكانیانن. گەلی یەهودی و كلتورەكەیان پێویستی جێ گرتنیان لە رۆژهەڵاتی ناوین بەردەوام باسم كردووە. من رەخنە لە سیاسەتی ئەوان دەكەم. نەتەوەپەرەستیان لە توركیا پێشخست. ئەوان (AKP) یان ئامادە كرد. هەتاكو لەو باوەڕەدام ئەو ووتانەی لە رۆژنامەی حوریەت نووسراون"توركیا هی توركەكانە"وە"یەك تورك بەدەلی هەموو دونیا"یە ئەوانە قسەی توركان نییە و سەرچاوەكەی یەهودیە. ئەوانە گشت توركیایان هێناوەتە خاڵێك ، ئەگەر توركیا هەر شتێك بكات، لە ناو بردنی گشتگیر بەبێ ئیرادەی توركیا محكومی پەسند كردنیەتی. بەم شێوەیە هەموو شتێك بەسەر توركیادا ساغ دەكەنەوە. مەترسیەكی بەم شێوەیە هەیە. سەدامیشیان ئامادە كردو كوشتوبرێكی گشتگیریان پێ كرد، نموونەی رەشەكوژی هەڵەبجە لە پێش چاوە. دواتر سەدامیان بەدەستی كوردان رووخاند. كاتێك من ئەوانە دەڵێم لە دژی ئەو دەسكەوتانە نیم لە باشووری كوردستان بەدەست هاتوون بەڵام رەوشێكی بەم شێوەیە هەیە. هەمان كار بە توركیای ئەنجامدەدەن. لە دەرەوەی مۆلەتی سەرمایەی توركیا شتێك رووبدا رووبەرووی لەناو بردنی گشتگیر دەبێتەوە. وەكو ئەوەی پێش ئێستا سالی(1915)لەناو بردنی ئەرمەنیەكان لە رێی هێنانی ئەندامێكی سەنتۆی ئەمریكیەوە. بە پەسندكردنی ئەو رەوشانە توركیا تەنگەتاو دەكەن. رەوشەكە دەگەڕێتەوە سالی (1915). سیاسەتی ئەرمەنیەكانیش لەو بارەیەوە بوو. پێش ئێستا یەهودیەكان و ئینگلیزەكان لە سالانی (1800) كان، رۆمەكانیان بەكارهێنا بەم سیاسەتانە كلتووری (3000) هەزار ساڵەی رۆمیان كۆتایی پێ هێنا. ئەرمەنیەكانیشیان بەم خاكانەدا راكێشا، بەدەرخانیەكانیان بەسەر سووریانیەكانیاندا بردن. كوشتاری سووریانیەكان بەدرخان بەگ كردی. مێژووی چوار هەزار سالەی ئاشووریەكانیان نەهێشت. دوای ئەوە عوسمانیەكان بەدرخان بەگیان چەوساندەوە، ئەمانە نابێ بكرێنە مالی گەلی توركیا، گەلی تورك ئاگای لەم جۆرەكارانە نییە. هۆكاری سەرەكی ئەقلیەتی ئیتحادیەكانن. ئەم ئاقلیەتە هێشتا هەیە.
كوردیش ئەمڕۆ رووبەڕووی مەترسیەكی بەو شێوەیە. زۆر بەهەستیاری وە یەكێتی نێوانیان گرنگە. ئەگەر زۆر هەستیار نەبن و یەكێتی نێوان خۆیان پێك نەهێنن كورد دەدۆرێنن. لە باشووری كوردستان مەترسیەكی بەو شێوەیە هەیە. ئەمریكا لە ئێراق بكشێتەوە رەشە كوژی سەر كورد بەبێ، لەماوەی (24)كاتژمێردا عەرەب، كوردان لەسەرزەوی بسڕنەوە لەناوی بەبن. لە ئێراقیش مەترسیەكی بەو شێوەیە هەیە. لە توركیاش مەترسی نەتەوە پەرستی هەیە. من لەبەرامبەر سیاسەتی ئەمریكا و ئیسرائیلی رۆژهەڵاتی ناوین وەستام بەردەوامیش دەبم لەبەرامبەر راوەستانی. لە توركیا دەیانەوێ دوو نەتەوەپەرستی پێكەوە چەسپ بكەن. هۆكاری پێشنیاریشم بۆ پارتی چەتر ئەمەیە. هێزە دیموكراتەكان بەبنەیەك، زۆرخەبات بكەن، دەتوانرێ رێگا لە هەر رەشەكوژێك بگیرێ. بۆ ئەوەی رێگای بەردەم نەتەوەپەرستی بگری بۆ ئەمەش ئەركی گرنگ دەكەوێتە ئەستۆی پارتی چەتر. لە هەر توێژێكدا كادیری تێبخرێت دەتوانرێ رێگا لەبەردەم ئەم نەتەوەپەرستیە بگیرێت. كورد دەتوانن پێكەوە بژین، ئەگەر لە دەرفەتێك سووربن لە سەرجیابوونەوە مەترسیان لە پێشە، من دەڵێم وەرن با بۆ هەڵومەرجی ئەمە گفتوگۆ بكەین. سەر لە نوێ مەرجەكانی دانێیننەوە. من بەو ئامانجەی خۆ بە مستەفا كەمالەوە پێوانە بكەم ئەوانە ناڵێم بەڵام بەقەدەر داكۆكی كردنی مستەفا كەمال ساڵانی(1900) بۆ ئاواكردنی كۆمار منیش لە ساڵانی (2000)بەدواوە بۆ دیموكراسی داكۆكی كارم. خاوەن بانگێشەم بۆ ئەمە. باوەڕِ دەكەم پارتی چەتر بەم نزیكانە رادەگەێنرێ.
ئەم پارتی چەترە دەتوانێ لە هەر شارێك پروپاگەندەی هاوبەش، خەباتی هاوبەش، كۆبوونەوەی هاوبەش بكات. دەتوانن ئەنجوومەنی شارەكان پێك بێنن. ئەگەر ئەو هەشت سالەی رابردوویان باش هەڵسەنگاندبووایە، ئێستا پێشكەوتنەكان لە ئاستێكی زۆر بەرزتر دا دەبوون. پێشنیارم بۆ ئەكادیمیا بەو ئامانجەوە بوو. بۆ ژنان پێشنیاری ئەكادیمیای سیاسەتی دیموكراتی و كلتوریم كرد بوو. پێشنیارم بۆ گەنجان و ئەوانی تریش بەهەمان رەنگە. پێویستە ئەمانە هەمووی رۆژێك لە رۆژێك زووتر بكەونە واری ژیانیەوە. لە ئەكادیمیاكان بەردەوام وەرنە لای یەكتر گفتوگۆ بكەن، ئەگەر هیچ نەبێ كرانەوە لە لایەنی هزری دروست دەبێ. دەركەوتنی سیاسیەكان لێرەوە دەبێ. پەروەردەی ئەكادیمیا نۆرمال لە پەروەردەی قوتابخانەكانی دەولەت ناچێ. ئەوەی پێی دەڵێن كۆمەڵگای كراوە بەو شێوەیەیە.
هەر شوێنێك دەتوانرێت ئەكادیمیای هەبێ. (DTP) ش دەتوانێ ئەكادیمیای هەبێ، پارتیەكانی تر ئەكادیمیایان هەیە. باوەڕدەكەم ئەگەر (DTP) باشتر خەبات بكات، دتوانێ دەنگەكانی زیاتر بكات. سیاسەت كارێكی جددیە. ئەو كارە با ئەوانەی باوەڕ دەكەن پێكی بێنن بیكەن. ئەوانەی باوەڕ ناكەن با نەیەكەن و نەكەونە ناو ئەو كارەوە ئەم كارە ئەوەندە ئاسان نییە. دەردەچێ و دەڵی من سیاسیم، هەندێك جار لە تێگەیشتنیان زەحمەتی دەبێنم. رەوشی كوردان باش هەلنەكەوتووە، لە رۆژهەڵاتی ناوین كرانەوەی پێویست لەبەرامبەر ئەو كێشانە ناكرێت. لەمە تێدەگەم ، ئەم ئەقلیەتە سەرچاوەكەی لە كۆیلەتیەوە دێت. قووڵ دەبێتەوە تاكو دەوڵەتی راهیبی سوومەر.
وادیارە شەڕو پێكدادان لە نێوان ئێران و(PJAK)دا هەیە. گوندیەكان لەوێ كۆچ دەكەن، بەم دوایانە ئێران لەناو شەرێكی مان و نەمان دایە، بۆ ئەو، ئەمە زۆر مەترسیدارە. كۆچبەرەكان لە شوێنێكی پارێزراو بەجێیان بكەن، دەتوانن لە هەرێمی برادۆست بەجێیان بكەن. نەتەوە یەكگرتووەكان(un) دەست دەخاتە ناوی و هەرێمێكی پارێزراویان دەتوانرێ بۆیان سازبكرێت.
كێشەی یەكبوونی كۆنگرەی نەتەوەیی (KNK) و كۆنگرەی گەل (KGK) ئەوەندە گرنگ نییە. لە قۆناخەكانی داهاتووشدا دەبێ لە خەباتی دیبلۆماسی ئەوروپا كە لە كۆنەوە كەموكوڕی هەبوو وابزانم توانراوە ئەو كەموكوڕیانەیان تێپەڕێنن.
ئەگەر(رەها چاموور ئۆغلو)بە بیانووی ئەوەی كرانەوەی پێویستی لە ناو عەلەویاندا ئەنجام نەداوە لە راوێژكاریەتی ئەردۆغان وازی هێناوە، ئایا بەمە دیار دەبێ سیاسەتی (AKP) بۆ عەلەویەكان شكەستی هێناوە؟ زاپ سوو ئەوانەی وەكو ئەو ئەگەر كەمێك روحی وڵاتپارێزیەتیان تیادا هەیە، دەبێ كوردان هەرزان فرۆش نەكەن. دەتوانن لەگەڵ ئەوانیش یەكتر بەبینن. ئەوانەی وەكو مەحمەد مەتینەر و ئالتانتان لەسەر بنەمای سیاسەتی ئاینی فێل لە كوردان نەكەن. دیار نییە (AKP) لەسەر وەختی داخستندا دەتوانێ چ پێشكەوتنێك دروست بكات. دەڵێن پارچە بوونە. ئاسایە لەوانەیە پارچە بەبن. لەسەر وەختی داخستندا (AKP) وەك پارتیەكی بورژوازی ناوین دەتوانێ بەمێنێ بەڵام چانسی بوونە دەسەڵاتی نییە. دێتە خوار وەكو ئەو پارتیەی بازرگانەكان بۆ خۆیان دۆزیبتییانەوە.
وادیارە كۆنگرەی (DTP) هەیە. كاركردن بۆ ئاواكردنی پارتی نوێش بەردەوام دەكا. تەنگاویەكی وا نییە لە ناكاوێك زۆر نوێنەر دیاری بكەی. بەرێوەچوونی دیموكراتین. بۆ پارتی نوێ دەتوانن بچن لەگەل دەوروبەرەكانی تریش چاوپێكەوتن بكەن. پێویستی بە یەكێتی نێوان كورد هەیە. ئەوانەی وەكو سادات بوجاك و شەرفەدین ئالچی هەنە. ئەحمەد تورك دەتوانێ بچێ ئەوانە بەبینێ. لەم قۆناخە ئەوە گرنگە كورد بێتە لای یەكتر و كاریگەریەكانیان نیشانبدەن.
لە باشووری كوردستان وا دیاردەبێ توندوتیژی لەسەر ژن هەتا دەچێ زیاد دەبێ. دیارە لەوێ لەبەرامبەر بزووتنەوەی ژنان بەرخودانی روو لەزیاد بوونە. (PCDK) لەم بارەدا چی دەكات؟
لە بەرگرینامەكەمدا حاكمیەتی زاراوەكان بەهێز. ئاستی من لەبارەی زانستە كۆمەڵایەتیەكان لە والرشتاین كەمتر نییە. هەتا زۆر لەو لەپێشتریشە. لەبەرگرینامەكەمدا بناخەی سیستەمم داناوە. پێویستە مافی فەیلەسوفەكان بدرێـت، ڕەنجی ئەوان زۆر گەورەیە، كرانەوەی زۆر مەزن لەلایەن ئەوانەوە دەكرێت.
بەلای منەوە فەلسەفەی گەل زۆر گرنگە. شیكردنەوە دەربارەی مەحمەد ناكەم. بەلای منەوە حەزرەتی مەحمەد كەسایەتیەكی زۆر گرنگە چونكە شەڕی خیانەتی كردووە. رۆژئاوایەكان لەبەر ئەوەی مەحمەد رۆژهەڵاتیە باش تاوتووێیان نەكردووە. ئەم بابەتە گرنگە. بابەتی رۆژهەڵاتی ناوین ئەوەی پێویست بێ دیاری دەكەم.
وا بیردەكەمەوە ئەو بەرگرینامەی دوایم رێگا لە پێش زۆر گفتوگۆی گرنگ دەكاتەوە. باشترین دەسكەوت لە قۆناخی ئیمرالی ئەم پەرتووكەیە. لەجیهانی هزردا دەستكەوتێكی گرنگە. باوەڕ دەكەم لە دەورەبەرە بیرمەندیەكان زۆر گفتوگۆی لەسەر دەكرێت. ئەم پەرتووكەم وەرگێڕانە ئینگلیزیەكەی لەگەل رێزو سلاوم بۆ والرشتاینی بەنێرن، باش دەبێت. ئەگەر مۆرای بۆكین لە ژیاندا بووایە دانەكیشتان بۆ ئەو ناردبووایە. بۆ ئەو كەسایەتیە بیرمەندانەی لە ژیاندانە بۆیان ڕوانە بكەن. ئەگەر گۆنتەر لە ژیاندا ماوە لەگەل رێزوسڵاوم دانەیەكی بۆ بنێرن، پێش ئەوە پێویستە لەسەر ناوی من نامەێك بنووسن بنێرن بۆ ئەو چاپخانەیەی بەرگرینامەكە چاپ دەكات، سڵاو رێزی منیان پێبگەێنن.
لەم خانەی بڵاوكردنەوەیە چاوەڕێی رەخنە و پێشنیارەكانیانم ئەگەر هەیانبێ دەربارەی پەرتووكەكە. ئەو سێ پەرتووكەی داوامكردبوو هێشتا وەرم نەگرتووە.
بۆ جاری دووەم پەرتووكی كارل پۆپەر(هەژاری دیرۆكزانانم)وەرگرت. لەوانەیە پەرتووكی (كۆمەڵگای كراوەو دوژمنەكانیشی) بێت.
پەرتووكی بەناوی(مێژوو چییە)م بە ئیمزا كردن وەرگرت. بۆ من دەتوانن پەرتووكی پاول كەندی بەناوی(ئیمپراتۆریەتی ئەمریكا باڵا بوونی وكەوتنی)م بۆ ڕوانە بكەن. دەتوانن گۆڤاری بیریكم(توانستەكان)م بۆ ڕەوانە بكەن. ژمارەی مانگی مایسی دواكەوت دەتوانن ژمارەكانی دوایی بنێرن. باوەڕدەكەم لەوانەی ژماردنمان هەندێكیان بدەن. چاوەرێی پەرتووكی(مێژووی شاراوەی)یالچن كوچوك دەكەم بڵاودەكرێـتەوە.
دۆستانی ئەوروپا چۆنن، سڵاوم بگەێنن بە هەموویان. ئارام چۆنە؟ كۆنسیرەكانی چۆن دەرباز بوو؟ سڵاو رێزی منی پێبڵێن.
پشتگیری هەڤاڵانم دەكەم ئەوانەی چاوەرێی لەسێدارەدانن لە ئێران. سڵاوی خۆمیان پێ رادەگەێنم. هەموو دایكان، هەڤاڵانی زیندان، گەلەكەم سڵاورێزی خۆمیان پێشكەش دەكەم. رۆژ باش بۆ هەموو لاێك.
(18) حوزیران- (2008)
رێبەر ئاپۆ

Kurdzhin
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌موو  شتێك له‌ ژیانی مندا ، پێشکه‌ش به‌ ئازادی کوردستان بیت  .......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-07 08:30:46

Dli_Baba
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-11
دواترین سه‌ردان: 2012-02-13
په‌یامه‌كان: 627

Re: سسزای ژوری تاکه‌که‌سی

dast xosh sarkawtuu byt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-08 17:59:51

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259

Re: سسزای ژوری تاکه‌که‌سی

ده ست خوش بيت جراكيان سه ركه وتوبيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-08 18:55:30

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: سسزای ژوری تاکه‌که‌سی

دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت ....

سەرکەوتو و سەر فرازبیت..........

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-11 09:53:55

baran
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-24
دواترین سه‌ردان: 2012-06-18
په‌یامه‌كان: 60

Re: سسزای ژوری تاکه‌که‌سی

destt xosh heval chra

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-07-12 01:53:08

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: سسزای ژوری تاکه‌که‌سی

سڵاوو



هاووڕێی بەڕێزی یانە دەستە کانت خۆش بۆ دانانی ئەوو بابەتە

خوازیارم هەر کامەران بیت

هاووڕێ ی یانە

  نامۆ

پیرۆزبێت ساڵیادی کووردژینی خۆشەویست

هیوادارم هەر پێشنگی یانە کووردی یەکان بێت هەردەم

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net