❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ناوه‌كه‌ی‌ خۆتت به‌دڵه‌؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-08 10:33:46

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

ناوه‌كه‌ی‌ خۆتت به‌دڵه‌؟

تا چه‌ند ناوه‌كه‌ی‌ خۆتت به‌دڵه‌؟
‌ 
شوان، ناوی‌ گۆڕدراوی‌ كاسبكارێكی‌ ته‌مه‌ن بیست‌و هه‌شت ساڵه‌ كه‌ پێشتر ناوی‌ شه‌وقی‌ مسته‌فا بووه‌‌و پاشئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن زۆربه‌ی‌ خزم‌و هاوڕێكانییه‌وه‌ تانه‌ی‌ لێدراوه‌ بڕیاری‌ داوه‌ ناوه‌كه‌ی‌ بگۆڕێت.
شوان، بێزاری‌ خۆی‌ له‌ ناوه‌كه‌ی‌ نیشاندا‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ پێویسته‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا دایكان‌و باوكان ناوێكی‌ جوان‌و شایسته‌ هه‌ڵبژێرن بۆ منداڵه‌كانیان بۆئه‌وه‌ی‌ له‌ داهاتوودا منداڵه‌كانیان ئازار به‌ناوه‌كه‌یانه‌وه‌ نه‌چێژن.
ئه‌م كاسبكاره‌ باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ تا ئێستا زۆر به‌باشی‌ له‌مانای‌ ناوه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ناگات، بۆیه‌ ناوبراو بڕیاریداوه‌ ناوه‌كه‌ی‌ خۆی‌ بگۆڕێت‌و وتی‌ "له‌ته‌مه‌نی‌ بیست‌و پێنج ساڵیدا بڕیارمدا ناوه‌كه‌م بگۆڕم، چونكه‌ زۆربه‌ی‌ خزم‌و هاوڕێكانم تانه‌یان لێده‌دام‌و ده‌یانوت ناوه‌كه‌ت زۆر ناخۆشه‌ بیگۆڕه‌".
زۆربه‌ی‌ گه‌نجانی‌ ئێستا ڕازی‌ نین به‌و ناوه‌ی‌ له‌لایه‌ن باوك‌و دایكیانه‌وه‌ لێیان نراوه‌‌و هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی‌ ناوه‌كانیان، باوانیش ڕوونیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ تا ئه‌وكاته‌ی‌ منداڵه‌كانیان گه‌وره‌ ده‌بن ناونانیان له‌ئه‌ستۆی‌ ئه‌واندایه‌‌و له‌ گه‌وره‌ بوونیشدا ئازادن له‌وه‌ی‌ ناوه‌كه‌یان بگۆڕن، زانایانی‌ ئاینیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ڕووی‌ ئاینییه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و ناوه‌ی‌ بۆ منداڵ هه‌ڵده‌بژێردێت ناوێكی‌ "شایسته‌‌و جوان"بێت، توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیش ناونانی‌ منداڵ‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌داب‌و نه‌ریته‌وه‌.
به‌پێی‌ ئامارێكی‌ فه‌رمی‌ دادگای‌ باری‌ شارستانی‌ سلێمانی‌ كه‌ ده‌ست ئاوێنه‌كان كه‌وتووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ ده‌ی‌ ساڵی‌ پاره‌وه‌ تا ڕۆژی‌ 1ی‌ مانگی‌ یانزه‌ی‌ ئه‌مساڵ‌، سێ سه‌د‌و هه‌شتا‌و سێ‌ كه‌س مامه‌ڵه‌ی‌ گۆڕینی‌ ناوه‌كانیان كردووه‌‌و ناوی‌ خۆیان گۆڕیوه‌.
ڕۆشنا یه‌كێكی‌ تره‌ له‌و ژنانه‌ی‌ كه‌ ساڵی‌ پار، ناوه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌ ڕوقیه‌ محه‌مه‌ده‌ گۆڕیوه‌ بۆ ئه‌و ناوه‌وه‌‌و ئێستا له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه‌ به‌و ناوه‌وه‌ بانگ ده‌كرێت.
ڕۆشنای‌ ته‌مه‌ن سی‌ ساڵ‌ ئێستا مامۆستایه‌ له‌ یه‌كێك له‌ خوێندنگا ناوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ سلێمانی‌‌و وه‌كخۆی‌ باسیكرد له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان زیاتر له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ ئاینین بۆیه‌ باوكی‌ ئه‌و ناوه‌ی‌ بۆ هه‌ڵبژاردووه‌.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ گه‌وره‌بوون‌و پێگه‌یشتنیدا، ڕوقیه‌ نه‌یتوانیوه‌ تا سه‌ر له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و ناوه‌دا بژی‌، بۆیه‌ له‌ ساڵی‌ پار‌و دوای‌ ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ‌ ماڵی‌ باوكی‌‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بڕیاری‌ گۆڕینی‌ ناوه‌كه‌ی‌ داوه‌.
ڕوقیه‌ وتی‌"پاش ئه‌وه‌ی‌ ڕاوێژم له‌گه‌ڵ‌ ماڵی‌ باوكم‌و هاوسه‌ره‌كه‌م كرد كه‌ حه‌زم له‌ ناوه‌كه‌م نییه‌‌و ده‌مه‌وێت بیگۆڕم، ئه‌وانیش داواكه‌یان ڕه‌تنه‌كرده‌وه‌‌و ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ئه‌م ناوه‌ تازه‌یه‌م ده‌ربڕی‌‌و ئێستاش زۆر خۆشحاڵم به‌ناو گۆڕینه‌كه‌م".
له‌دوای‌ ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانیش، ناونانی‌ منداڵ‌ به‌ناوی‌ پارت‌و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ ورده‌ ورده‌ بڵاوبووه‌وه‌‌و چه‌ندین كه‌س، له‌خۆشه‌ویسیتییان بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تی‌‌و لایه‌نانه‌ منداڵه‌كانیان به‌ناوی‌ ئه‌وانه‌وه‌ ناونا.
ئه‌حمه‌د میره‌ سه‌رنووسه‌ری‌ گۆڤاری‌ لڤین، له‌خۆشه‌ویستی‌ پارتێكی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان‌و سمكۆخانی‌ شكاك دوو كوڕه‌كه‌ی‌ به‌و دوو ناوه‌ ناوناوه‌.
ژێكاف، كوڕه‌ گه‌وره‌ی‌ میره‌یه‌‌و ئێستا ته‌مه‌نی‌ چوار ساڵه‌‌و كورتكراوه‌ی‌ ناوی‌ پارتی‌ "كۆمه‌ڵه‌ی‌ ژیانه‌وه‌ی‌ كوردستان"ه‌ كه‌ پارتێكی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌‌و پێشه‌وای‌ كورد، قازی‌ محه‌مه‌د سه‌ركردایه‌تی‌ كردووه‌‌و "شوكاك"یش كوڕه‌ بچووكه‌كه‌یه‌تی‌‌و ته‌مه‌نی‌ سێ‌ ساڵه‌‌و نازناوی‌ سمكۆ خانی‌ شكاكه‌ كه‌ ڕابه‌ڕایه‌تی‌ بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ چه‌كداری‌ كردووه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان.
ئه‌حمه‌د میره‌ پێیوایه‌ ناونانی‌ منداڵ‌ ڕاسته‌وخۆ گوزارشت له‌ فیكری‌ باوك‌و دایك ده‌كات كه‌ هه‌ڵگری‌ چ جۆره‌ بیركردنه‌وه‌‌و فیكرێكن‌و له‌هه‌مانكاتیشدا هۆكاری‌ ناونانی‌ منداڵه‌كانی‌ بۆ سه‌رده‌می‌ ئه‌وكاته‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ خاوه‌نی‌ دید‌و بۆچوونێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی بووه‌‌و ئێستاش تاڕاده‌یه‌ك لێی‌ په‌شیمان نییه‌، چونكه‌ هه‌ستده‌كات له‌و قۆناغه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه‌.
میره‌، بڕوای‌ وایه‌ تا ئه‌وكاته‌ی‌ منداڵ‌ گه‌وره‌ ده‌بێت‌و توانای‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ ده‌بێت ناونانی‌ له‌ئه‌ستۆی‌ باوك‌و دایكێتی‌‌و ئه‌وان به‌رپرسن له‌وه‌ی‌ چ جۆره‌ ناوێكی‌ بۆ هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام كاتێكیش گه‌وره‌ ده‌بن ئازادن له‌وه‌ی‌ ناوه‌كه‌یان بگۆڕن.
ناوبراو وتی‌"له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ناوی‌ منداڵه‌كانم سیاسیین، ڕه‌نگه‌ له‌كاتی‌ گه‌وره‌بوونیاندا‌و ڕۆیشتینان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات تووشی‌ كێشه‌ ببن"، بۆیه‌ پاش تێپه‌ڕینی‌ ئه‌و چه‌ند ساڵه‌، ئه‌حمه‌د میره‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ له‌لایه‌نه‌ ناسكه‌كه‌یه‌وه‌ خه‌تابار بێت له‌ناونانی‌ منداڵه‌كانی‌‌و وتی‌"ئێستا تاڕاده‌یه‌ك په‌شیمانم له‌و ناوانه‌‌و زۆرجاریش هه‌وڵی‌ گۆڕینیانم داوه‌‌و پێمخۆشه‌ كه‌ گه‌وره‌ش بوون خۆیان ناوه‌كه‌یان بگۆڕن".
له‌تازه‌ترین ناونانی‌ منداڵیشدا، له‌ شارۆچكه‌ی‌ قه‌ڵادزێ‌ هاوڵاتییه‌كی‌ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌، له‌ خۆشه‌ویستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق، جه‌لال تاڵه‌بانی‌ ساڵی‌ پار منداڵه‌كه‌ی‌ ناوناوه‌ "تاڵه‌بانی‌".
عومه‌ر باوزێ‌ باوكی‌ ئه‌و منداڵه‌ ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ‌‌و نیوه‌یه‌‌و به‌وپه‌ڕی‌ شانازییه‌وه‌ له‌ناونانی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ به‌ناوی‌ "تاڵه‌بانی‌"دوا‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ خۆی‌‌و خێزانه‌كه‌ی‌ هێنده‌ تاڵه‌بانییان خۆشده‌وێت بۆیه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌یان بێته‌ دنیاوه‌ ئه‌و ناوه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردووه‌.
عومه‌ر وتی‌"ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌شم له‌كاتی‌ گه‌وره‌ بووندا وه‌ك من بیری‌ كردووه‌، ئه‌وا هه‌رگیز ناوه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ناگۆڕێت، چونكه‌ ناوه‌كه‌ی‌ ناوی‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ جیهانه‌".
ناوبراو ئاشكرایكرد كه‌ زۆر كه‌س هه‌یه‌ ناوه‌كه‌یان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌‌و هه‌ندێكیش پێیان سه‌یره‌ ئه‌و ناوه‌ی‌ ناوه‌ له‌منداڵه‌كه‌ی‌، هه‌روه‌ها جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ هیچ مه‌به‌ستێكی‌ نییه‌‌و له‌و ناوه‌وه‌ "من بۆ خه‌ڵات‌و هیچ مه‌به‌ستێك منداڵه‌كه‌م ناو نه‌ناوه‌ تاڵه‌بانی‌‌و چاوه‌ڕوانی‌ هیچ خه‌ڵاتێكیش نیم".
ناونانی‌ منداڵ‌ له‌ڕوانگه‌ی‌ ئاینییه‌وه‌، پێگه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ بۆ دیاریكراوه‌‌و مه‌رج دانراوه‌ بۆ ناونانی‌ منداڵ‌.
مه‌لا ئه‌حمه‌دی‌ شافعی‌ ئیمام‌و خه‌تیبی‌ مزگه‌وتی‌ سه‌ید حه‌سه‌ن له‌شاری‌ سلێمانی‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه‌كان ڕایگه‌یاند كاتێك منداڵێك له‌دایك ده‌بێت پێویسته‌ باوكان‌و دایكان هه‌وڵ بده‌ن ناوێكی‌ جوان‌و شایسته‌‌و شیرینی‌ بۆ هه‌ڵبژێرن.
شافعی‌، له‌قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی‌ به‌فه‌رمووده‌یه‌كی‌ پێغه‌مبه‌ر كرد‌و وتی‌"پێغه‌مبه‌ر (د.خ) لێبێت فه‌رموویه‌تی‌، له‌ ڕۆژی‌ قیامه‌تدا مندالًه‌كان به‌ناوی‌ خۆیان‌و باوكیانه‌وه‌ بانگ ده‌كرێن‌و ده‌بێت ناوه‌كه‌ جوان بێت‌و له‌گه‌ڵ‌ بارودۆخ‌و داهاتووی‌ منداڵه‌كه‌ بگونجێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت پیته‌كانی‌ كه‌م بێت بۆئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر زمان به‌ئاسانی‌ بێت".
ئه‌م مامۆستا ئاینییه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دا نییه‌ كه‌ ناوی‌ منداڵ‌ به‌ناوی‌ "كه‌سایه‌تی‌‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان"ه‌وه‌ ناو بنرێت‌و وتی‌"ئه‌گه‌ر منداڵێك به‌ناوی‌ كه‌سێك یان لایه‌نێكی‌ سیاسییه‌وه‌ ناو بنرێت له‌وانه‌یه‌ له‌داهاتوودا ئه‌و كه‌س‌و لایه‌نانه‌ كارێكی‌ خراپ ئه‌نجام بده‌ن‌و لای‌ خه‌ڵك خۆشه‌ویست نه‌بن، ئه‌وكاته‌ بۆ منداڵه‌كه‌ش خۆش نییه‌".
ناونانی‌ منداڵ‌ به‌بۆچوونی‌ پسپۆرانی‌ بواری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ كاریگه‌ری‌ ته‌واوی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كه‌‌و پێیانوایه‌ زۆرجار ئه‌و ناوه‌ی‌ له‌و مرۆڤ ده‌نرێت بووه‌ به‌شێك له‌كلتور‌و داب‌و نه‌ریت له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌.
توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، سه‌ڵاح سدیق ئه‌وه‌ی‌ بۆ خوێنه‌رانی‌ ئاوێنه‌كان ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ندێكجار ڕووده‌دات ناوێك له‌مرۆڤێك ده‌نرێت كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا ناوه‌كه‌ شیاو نییه‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ بووه‌ به‌داب‌و نه‌ریت له‌ناو كۆمه‌لًگاكه‌دا دواجار ئه‌و ناوه‌ ده‌لكێنرێت به‌مرۆڤه‌وه‌.
سه‌ڵاح ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ زۆرجار خێزانێك كاره‌ساتێك به‌سه‌ریاندا ڕووده‌دات‌و له‌و كاته‌شدا منداڵێكیان ده‌بێت‌و ناوی‌ ده‌نێن "كاره‌سات، یان زیندان"، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌بڕوای‌ ئه‌و، كاریگه‌ری‌ ته‌واوی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتووی‌ مرۆڤه‌كه‌.
ناوبراو وتی‌"ڕه‌نگه‌ له‌سه‌رده‌مێكدا‌و له‌خۆشه‌ویستی‌ سه‌ركرده‌یه‌ك ناوه‌كه‌ی‌ له‌منداڵێك بنرێت، به‌ڵام له‌داهاتوودا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ خراپ‌و دیكتاتۆر ده‌رده‌چێت ئه‌وكاته‌ بۆ ئاینده‌ی‌ ئه‌و مرۆڤه‌ ناخۆش ده‌بێت، یان له‌وانه‌یه‌ باوكه‌كه‌ كاریگه‌رییه‌كی‌ سیاسی‌ یان ئاینی‌ به‌سه‌ره‌وه‌ بێت منداڵه‌كه‌ی‌ له‌و ڕوانگانه‌وه‌ ناو بنێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ هه‌ندێك خێزان كاتێك منداڵه‌كه‌ له‌دایك ده‌بێت بێبیركردنه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ ناوێكی‌ بۆ هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام خۆی‌ پێویسته‌ پێشئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ ئه‌گه‌ر كوڕ یان كچ بێت ناوێكی‌ بۆ ده‌ستنیشان بكرێت.
ئه‌م توێژه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، ئه‌وه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ناوه‌ی‌ له‌ مرۆڤێك ده‌نرێت هه‌موو سیفاته‌كانی‌ تێدا به‌رجه‌سته‌ بێت‌و وتی‌"جاری‌ وا هه‌یه‌ مرۆڤێك ناو ده‌نێن هێمن، به‌ڵام زۆر عه‌جول ده‌رده‌چێت، یان ناوی‌ ده‌نێن سامان، كه‌چی‌ فه‌قیرترین كه‌س ده‌بێت".

ئا: ئاوێنه‌كان

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-08 10:35:39

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

Re: ناوه‌كه‌ی‌ خۆتت به‌دڵه‌؟

http://kurdzhin.org/uploads/61026d3516.gifهەربژیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــت بۆ ئەو بابەتە جوانەhttp://kurdzhin.org/uploads/61026d3516.gif
http://kurdzhin.org/uploads/61026d3516.gifبە هیوای بەردەوامیتــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــhttp://kurdzhin.org/uploads/61026d3516.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-08 15:10:32

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488

Re: ناوه‌كه‌ی‌ خۆتت به‌دڵه‌؟

dastt xosh bet bo am babata shadost gean nawakay xosht xosha naygoryt

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-08 15:13:43

Dli_Baba
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-11
دواترین سه‌ردان: 2012-02-13
په‌یامه‌كان: 627

Re: ناوه‌كه‌ی‌ خۆتت به‌دڵه‌؟

dast xosh kak dost taman drej bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-09 08:49:51

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: ناوه‌كه‌ی‌ خۆتت به‌دڵه‌؟

swpas bo to hawnaz xan har bzhit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-07-09 08:51:27

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: ناوه‌كه‌ی‌ خۆتت به‌دڵه‌؟

zor swpas bo to rezhen gyan am nawa yan naznawa chya away tosh zor xosha sarkawtu bit barezakai mn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-07-09 08:52:32

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: ناوه‌كه‌ی‌ خۆتت به‌دڵه‌؟

sweety xan taman drezh bit swpas bo to

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-07-11 22:22:32

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: ناوه‌كه‌ی‌ خۆتت به‌دڵه‌؟

سڵاوو

کاکە شادۆستی خۆشەویست

هاووڕێی بەڕێزی یانە دەستە کانت خۆش بۆ دانانی ئەوو بابەتە

خوازیارم هەر کامەران بیت

هاووڕێ ی یانە

  نامۆ

پیرۆزبێت ساڵیادی کووردژینی خۆشەویست

هیوادارم هەر پێشنگی یانە کووردی یەکان بێت هەردەم

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-07-13 12:27:09

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: ناوه‌كه‌ی‌ خۆتت به‌دڵه‌؟

swpas  bo to kaka namo swpas bo wta jwanakant ai hawrey barezy yana sarkawtu bit hamisha gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net