❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / موسڵمانبوونى سێ براى مەسیحى

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-27 20:58:51

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌

موسڵمانبوونى سێ براى مەسیحى

چیرۆکى موسڵمانبوونى سێ براى مەسیحى

--------------------------------------------------------------------------------

ئایا هەموو موسڵمانان وەک تۆن ؟؟!!



بەناوى یەزدانى باڵادەست.... درود و سەلام لەسەر گیانى پاکى پێغەمبەر ....
سڵاوى خواى گەورەتان لێبێت .... چیرۆکى ئەمجارەش چیرۆکى موسڵمانبوونى سێ براى مەسیحى یە کە خواى گەورە منەتى ئیسلامى بەسەرا دان و موسڵمان بوون.
و: سایە فارس


ڕووداوەکانى ئەم چیرۆکە دواى نوێژى بەیانى یەکێک لە ڕۆژەکانى هەفتە دەست پێ دەکات کاتێک لە مزگەوتێکى ناوچەکەماندا نوێژمان دەکرد.
دواى ئەوەى نوێژەکەمان کرد لەگەڵ یەکێک لە براکانم لاى مزگەوتەکەوە وەستابووم تا دڵنیابم لە هەواڵى لەکاتێکدا کە سەرقاڵ بوو بەماوەیەک پێش ڕوودانى ئەم چیرۆکە، وە نەم دەبینى ئیلا یەک جارنەبێت لە هەفتەیەکدا، لەکاتى قسەکردنم لەگەڵ براکەم دا چاومان کەوت بە گەنجێک کە بەرەو ڕوومان دەهات و نزیک بوەوە لێمان و پرسیارى لێکردین دەربارەى نزیکترین عیادەى یەکێک لە دکتۆرەکان یان نەخۆشخانەیەک،لە شێوەى دا نیشانەى هیلاکى و نەخۆشى پێوە دەدردەکەوت،یەکسەر زانیمان لەو گەڕەکەى ئێمە نی یە کە نیشتەجێین لێی بەهۆى نەزانینى بوونى دکتۆر یان نەخۆشخانە تیایدا. کاتیش زۆر زوو بوو (پاش نوێژى بەیانى بوو) .هاوڕێکەم مەوعیدى گەشتى هەبوو ،بۆیە بەپەلە خواحافیزیم لێکرد و پاشان هاوڕێیەتى ئەو گەنجەم کرد کە پرسیارەکەى کرد بۆ نەخۆشخانە یەکى بچوکى نزیک خۆمان بەناوى(نهر الحیاە) کە لەوکاتەدا هەبوو ،ئەو نەخۆشخانەیە موڵکى مەسیحی یەکان بوو مەسیحیەکان بەڕێوەیان دەبرد کەس کارى تێدا نەدەکرد ئەوان نەبێت ،کە نزیکەى یەک کیلۆ مەتر لێمان دوور بوو.
دواى سەد مەتر ڕۆشتن زانیم کە ئەو زیاتر نەخۆشیەکەى زیاد دەکات و ناتوانێت بڕوات بە ڕێوە،پێم ووت کە هەڵى بگرم ئەو ڕەتى کردەوە ،
بەڵام پاش ئەوە هەستى کرد ناتوانێ ئەو ڕێگەیەى بۆ نەخۆشخانەکە ببڕێت لەگەڵمدا بۆیە هەڵمگرت و کردمە کۆڵم بەدرێژایى ئەو ماوەیە.بۆ ئەوەى ئەهوەنى بکەمەوە و ئازارەکەى بیر ببەمەوە دەستم کرد بە گفتوگۆ کردن لەگەڵى بۆ ناساندنى نێوانمان بەناوى خۆم دەستم پێکرد وە ئەو شوێنەى کە لێى نیشتەجێم ،ئەو بێ دەنگ بوو ناوى خۆى نەوت .دەربارەى ناوى پرسیارم لێکرد هەتا لەو ئازارە بیهێنمە دەرەوە،پێى ووتم کە ناوى (مجدى حبیب تادرس) ە.
زانیم کە مەسیحى یە هۆکارى نەوتنى ناوەکەشى هەر ئەوە بوو کە ئەگەر بزانم مەسیحە لەوانەیە لە کۆڵم داینێم و وازى لێبهێنم خۆى ڕێگە ببڕێت.
پێى وتم خوا ڕێزدارت بکات ئەى شێخ ئەحمەد دام بەزێنە و بڕۆ بۆ ئەوەى دوات نەخەم..پێم ووت ئاینەکەم فەرمانى وام پێ ناکات بەڵکو فەرمانمان پێدەکات کە چاکە خواز بین و کارى باش بکەین لەگەڵ هەموو کەسێک و یارمەتى لێقەوما و موحتاج بدەین. تەماعى ئەوەى بیهێنمە سەر ئاینى ئیسلام زیاتر باسى ئیسلامم بۆکرد بۆ ئەوەى هیچ نەبێت کەمێک دەربارەى بزانێت و ڕاستى ئاینى ئیسلام کە ئاینى سۆز و بەزەیى یە لەکاتى سۆز دا و ئاینى تیرۆر و ترساندن نى یە، ئەو ئایەتانەش کە باسى تۆڵە سەندن لە بێ باوەڕان دەکەنەوە کاتى دیارى کراوى خۆى هەیە کە لە شەڕدایە و پەیوەندى بە شەڕەوە هەیە.
هەر لەوباسەدا کە جوانى و گەورەیى ئەو ئاینەم بۆ ڕوون دەکردەوە هەستم کرد کە گرانە لەسەرى چونکە ئەو بە پەرۆش بوو گوێم لێ بگرێت بەڵام بەهۆى زۆرى ئازارەوە نەیدەتوانى وەڵام بداتەوە و بێ دەنگ ببو هەتا گەشتینە نەخۆشخانە.
کاتێ گەشتین بینیمان ئەوانەى لەوێ کاردەکەن نوستوون پەلەم پێکردن تا دەرگاکە بکەنەوە و دکتۆرەکان خەبەر بکەنەوە ،هەستم کرد زۆر بەهێواشى بەکارەکانیان هەڵدەسن لەگەڵ ئەوەى نەخۆشەکە هەستى بە ئازێرێکى زۆر دەکرد و بە دەنگى بەرز هاوارى دەکرد،هەستم کرد بۆیە لێمان ناپرسنەوە لەبەر ئەوەى من موسڵمانم و ڕیشم هەیە.
بەو ناوەى کە ئەوانى دڵنیا دەکرد نەخۆشەکە مەسیحی یە بانگم کرد و پێم ووت (ئەى جرجس مەبەستم ئەى مەجدى) بەشێوەیەک کەبڵێن هەڵەم کردووە کاتێ ئەوم بانگ کردووە بەڵام لە ڕاستیدا بە عەمدەن وام کرد (چونکە ناوى (مەجدى) لە میسردا ناوێکى هاوبەشە لە نێوان موسڵمانان و مەسیحەکانیش دا هەیە ئەگەر بم ووتایە مەجدى فەرمانبەرەکان نەیاندەزانى وەک خۆیان مەسیحى یە).
تەوەقوعى ئەوەم دەکرد کە فەرمانبەرەکان هیچ گۆڕانێکیان تێدا ڕوونادات بەرامبەر نەخۆشەکە هەرچەندە مەسیحیش بێت وە دوعاشم کرد کە هیچ شتێک ڕوونەدات بە زانینى مەسیحی یەتى ئەو واتە هەڵس و کەوتیان نەگۆڕن .
ئەوەى تەوەقوعم کرد هەروا دەرچوو هۆکارەکەشى ئەوە بوو لەو کاتانەدا مرۆڤ ئارەزووى خەو دەکات ،وە خواى گەورە دەفەرموێت (گاورەکان دوژمنایەتى و ڕق و قینەى زۆر لە نێوانیان دا هەیە)،هۆکارى ئەوەش کە پاڕامەوە تا مامەڵەکردنیان لەگەڵ نەخۆشەکە نەگۆڕێ ئەوە بوو کە مجدى جیاوازى نێوان مامەڵەى موسڵمانان و مەسیحەکان بکات.
موسڵمان کە لە دینەکەى خۆی نیە بەڵام وازى لەکاتەکەى خۆى هێناوە و ئەوى هەلڕگرتووە و خستویەتیە سەر شانى ،بەڵام ئەوان کە لە ئاینەکەى خۆیانە پشتگوێیان خستووە لەگەڵ ئەوەى کە ئازارێکى زۆرى هەیە.
کاتێک مجدى خۆى هەستى بەو جیاوازیە کرد و ئەو مامەڵە خراپەى بینى بەرامبەرى بینیم دەگری لەدڵى خۆمدا ووتم هەلێکى گەورە هاتووەتە بەردەست ئەو لە خەفەتدا دەگرى لەبەر ئەوەى پابەندى بە دینێکەوە هەیە کە دواکەوتووانى ئەو ئاینە ئەو هەڵس و کەوت و مامەڵەیەى من کردم ئەوان نەیان کرد.
بۆیە تەماعی ئەوەى بانگى بکەم بۆ ئاینى ئیسلام ووتم ئێستە نزیکترین کاتە بۆ هیدایەت!
دەستم کرد بە لۆمەکردنى فەرمانبەرەکان بەرامبەر مامەڵەیان بۆ نەخۆشەکە و بەخێرایى بردمە سەر جێگەیەک تا پشکنین بۆ حاڵەتەکەى بکرێت،هەندێ هێورکەرەوەم دایە تا هەست بە ئارامى و ئیسراحەت بکات.
سەرەتا ڕەتیان کردەوە کە چارەسەرى بکەن و پشکنینى بۆ بکەن تا نرخى ئەو پشکنینەیان نەدرێتێ،پرسیارم کرد دەربارەى نرخەکە ووتیان (30) جونەیهە ئەویش ووتى (5) جونەیه زیاترم پێ نیە ئەوانیش ڕەتیان کردەوە کە دەبێت بەتەواوى ئەو پارەیەى دەیانەوێ بدات لە سەرەتادا،منیش هاوارم بەسەریان دا کرد چۆن ژیانى کەسێک بەرامبەر نرخى پشکنینێکى سەرەتا دەبەستنەوە؟
ئەوان هەر ناڕازى بوون و ڕەتیان کردەوە.... منیش لەو کاتەدا هیچ پارەیەکم پێ نەبوو چونکە لە عادەتم نیە کە چووم بۆ نوێژى بەیانى پارە لەگەڵ خۆم ببەم،بەڵام کاتژمێرێکم پێ بوو کە نرخەکەى زیاتر بوو لە(500) جونەیه . ئەوەم خستە ڕوو کە ئەم کاتژمێرە دادەنێم پشکنینەکەى بۆ بکەن ئەگەر پێش یەک ڕۆژ پارەکەم بەتەواوى نەهێنا ئەو کاتژمێرە دەبێتە موڵکى ئەوان هەموو بەوە ڕازى بوون ،ئەمە هەمووى لەبەردەم مجدى واتە نەخۆشەکە ڕووى دا.
دەستیان کرد بە پشکنین بۆى دەرکەوت کە چەند بەردێک لە گورچیلەیدا هەیە بۆیە هێورکەرەوەیاندایە بێگومان لەسەر حسابى کاتژمێرەکە.
پاشان لەپاڵیدا دانیشتم هەتا دڵنیابێت کە لەگەڵیدام ،دەستەکانى گرتم وەک بڵێى بیەوێت سوپاسم بکات دەست پێشخەریم کرد بەوەى کە ووتم مەترسە من لەگەڵت دەبم هەتا ئەو کاتەى کە باشتر دەبیتەوە لەیەکەم جارت.
زەردەخەنەیەک گرتى و بە دەنگێکى هێواش پێى ووتم ( ئایا هەموو موسڵمانان وەکو تۆن؟).
پێم ووت : هەموو ئەمانە دینەکەمان فێرمان دەکات ئەوەى کە وا ناکات ئەوە هەڵەیە،عەیب و نەنگى لە دین ئیسلام دا نی یە بەڵکو عەیب لەو کەسەدایە کە پەیوەست نابێت پێوەى.
بەپێکەنینێکەوە سەیرى کردم منیش پێکەنیم تا دڵخۆشى بکەم و هەست بە حەوانەوە بکات.
کاتێک هەستى بە باش بوون و نەمانى ئازار کرد پێیان ووتین کە ئەو شوێنە بەجێ بهێڵین چونکە ئەو بڕە پارەیەى وەرى دەگرن بۆ پشکنینەکەى بووە بە تەنها و بەرامبەر بە مانەوەى نی یە لەوێدا!
ووتى: ئێوە لەخوا ناترسن؟ من هێشتا نەخۆشم....
منیش پێم ووت کە بێتەوە ماڵەکەى خۆم ڕەتى کردەوە و وتى بم بەرەوە بۆ ماڵى خۆم،ڕازیم کرد بەوەى کە لەگەڵى بمێنمەوە نەوەک تەندروستى باش نەبێت،بەتایبەتى ئەو بەتەنها دەژیا و لە خەڵکى ئەو گەڕەکە نەبوو. لەسەر ئەوە ڕازى بوو پاشان نەخۆشخانەکەمان بەجێ هێشت و چوینە ماڵى ئەو دواى ئەوە چووم بۆ ماڵەکەى خۆم تا پارە کە ببەم بۆیان و کاتژمێرەکەم وەرگرمەوە پاش ئەوە چووم بۆ بازاڕ خواردنم بۆ کڕى و گەڕامەوە بۆ لاى بینیم خەوى لێکەوتووە،هەڵم نەسان و بە خەوتوویى وازم لێهێنا و خواردنەکەم بۆ ئامادەکرد کە تەواو بووم لەلایەوە دانیشتم کە هەستایەوە خواردنەکەم دایە پاشان چووم دەرمانەکانى بۆ بهێنم کە گەڕامەوە خەوی لێکەوتبوەوە پاش ئەوەى هەستا دەرمانەکانیشم دایە بەو شێوەیە مامەوە لەگەڵى تا چوار ڕۆژ و بەجێم نەدەهێشت ئیلا بۆ نوێژکردن نەبێت بەخێرایى دەگەڕامەوە بۆ لاى و خواردن و دەرمانەکانیم دەدایە و جلەکانیم بۆ دەشت و شەوان بەدیارییەوە لاى دەمامەوە نەدەخەوتم هەتا ئەو خەوى لێ دەکەوت کە هەڵدەسا منیش لەگەڵى هەڵدەسام نەوەک پێویستى بەیارمەتى من بێت.لەماوەى ئەو چوار ڕۆژەى لەگەڵى بووم لە دوورەوە وا بۆم دەردەخست کە ئەمە لە دینەکەمانەوەیە بەبێ ئەوەى ڕاستەوخۆ ئاماژەى بۆ بکەم بۆ ئەوەى وا تێنەگات هۆکارى مامەڵەکردنى من تەنها ئەوەیە کە بیهێنمە ناو ئاینى ئیسلامەوە،ئەو گەنجێکى زۆر زیرەک بوو.
پاش ئەوەى بەتەواوى خواى گەورە شیفاى نەخۆشیەکەى یا پێم ووت: تۆ ئێستە باشى و پێویستیت بە من نی یە لەگەڵت بم هەر کاتێ هەستت بەهەر ئازارێک کرد پەیوەندیم پێوەبکە بەزووترین کات دەگەمە لات.
موفاجەئەیەکى گەورە و جوان .... کە بەرەکەتى ئەو کارە بوو کە کردم یەکسەر گیرا بوو ..ئەوە دیارى خواى گەورە یە بۆ کەسێک کار بۆ سەرکەوتنى ئاینەکەى بکات.....مجدى پرسیارى لێکردم ....ئەوە جوانترین پرسیاربوو لە دنیادا بەگوێکانم بیستم .... ئەو پێم دەڵێ ...
چۆن دەتوان بێمە ناو ئیسلامەوە و موسڵمان ببم؟؟؟
نەمتوانى خۆم بگرم لەبەر گریان ،هەستا باوەشى پیاکرد و منیش باوەشم پیاکرد و ڕێنوێنیم کرد بۆ خۆشتن و هێنانى شایەتومان.
بۆ ماوەى دوومانگ پێکەوە ماینەوە نزیکترین کەس بووین لەیەکترى بنەماکانى ئیسلامم فێرکرد پاشان لە ئەزهەر موسڵمانبوونى خۆى ڕاگەیاند.
پێى ووتم کە ناوێکى بۆ هەڵبژێرم لە ئیسلام دا،منیش ناوى (عبدالله بن عبدالرحمن بن عبد الرووف)م بۆ هەڵبژارد ،زۆر پێى خۆش بوو داوام لێکرد کە موسڵمان بوونى بەشاراوەیى بهێڵێتەوە هەتا شوێنێکى گونجاوى ژیانى بۆ دابین بکەین و دوور بێت لەوەى کە کەس و کارەکەى بناسێت تا کێشەى بۆ دروست نەبێت.
بەڵام پاش دوو ڕۆژ دووبراى هاتن تا لەلاى بمێننەوە هەستیان بەگۆڕانى براکەیان کرد هەتا زانیان کە موسڵمان بووە لە ڕێى هەڵەیەکیەوە بۆیە زۆر ئازاریان دا و لێیان دەدا و خواردنیان لێ مەنع کرد ئازارى زۆر سەختیان دا تا بگەڕێتەوە بۆ سەر ئاینەکەى خۆى بەڵام ئەو وەک چیایەکى بەهێز وابوو ،هەرچەند ڕێگەیان بەکار دەهێنا و هەموو هۆکارێکیان گرتە بەر بۆ گەڕانەوەى بۆ مەسیحیەت،ویستیان وا بکەن گومانى بۆ ئیسلام بۆ دروست بکەن هیچیان نەدۆزیەوە بێجگە ئەوەى کە ئەو کەسەى کە بووەتە هۆکارى موسڵمان بوونى تا بۆى دەربخەن کە تواناى ئەوەى نى یە ئیسلام سەربخات لەبەردەمیا،داوایان کرد بانگى بکات تا گفتوگۆى لەگەڵ بکەن ئەویش زۆر دڵخۆش بوو بەوە و بانگى کردم هەردووکمان دوعامان کرد کە خواى گەورە هیدایەتیان بدات.
چووم بۆ لایان و خواى گەورە تواناى ئەوەى پێ بەخشیم کە بتوانم گومانەکەیان نەهێڵم و ئەو جیاوازیانەى لە ئاینەکەیاندا هەبوو بۆم ڕوون کردنەوە ،براکەشیان بەشێوازى خۆى گفتوگۆى لەگەڵ کردن هەتا داواى ئەوەیان کرد موسڵمان ببن.
موسڵمان بوون پاشان ناومان نان (عبد المحسن بن عبد الرحمن بن عبد الرءوف) و (عبـــد الملـــک بن عبد الرحمن بن عبد الرءوف).
پاش کەمتر لە مانگێک ئەوەى کە لە هەردووکیان بچوکتر بوو واتە (عبدالله) لە شەو نوێژدا ئایەتى [ۆرَحْمَتِی ۆسِعَتْ کُڵ شَیْءٍ]ى دەخوێند گیانى سپارد.پاشان کفنمان کرد و نوێژمان لەسەر کرد و لە گۆڕستانى موسڵمانان ناشتمان.
خواى گەورە بە سۆز و بەزەیى خۆى ڕەحمى پێ بکات و بیخاتە بەهەشتە فراوانەکەیەوە .
زانیم لە ماوەى کەمترلە دوو مانگ هەر بە ڕۆژوو بووە و هیچ شەوێکى بێ شەونوێژ نەفەوتاندووە و سێ بەشى قورئانى لەبەر کرد.
هەرچەند بیرى لێدەکەمەوە لەبەر گریان خۆم ناگرم..... ئەوەش چیرۆکى موسڵمان بوونى عبداللە.
بەڵام چیرۆکى ئەو گفتۆ گۆیەى نێوان من و ( شنودە و حنا) مەبەستم (عبد المحسن و عبدالملک) ئەوەش چیرۆکێکى پڕ شەوقە ...!!!

موسوعە الاعجاز العلمى فی القران و السنە

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-29 11:55:45

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: موسڵمانبوونى سێ براى مەسیحى

ده‌ستت خۆش بیت هاوڕێی ئازیزم




ده‌شتی

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-04 13:28:35

chaw gash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-29
دواترین سه‌ردان: 2009-06-05
په‌یامه‌كان: 352

Re: موسڵمانبوونى سێ براى مەسیحى

dast xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-04 13:53:36

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999

Re: موسڵمانبوونى سێ براى مەسیحى

ده‌ست خۆش هاوریی ئه‌زیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-04 15:50:02

Ashqi_Mn
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: رِانيـــــــــه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 539

Re: موسڵمانبوونى سێ براى مەسیحى

das  xosh  bra  mslmanakam    das  xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-06-04 16:20:50

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: موسڵمانبوونى سێ براى مەسیحى

dast xosh hawrea bo am babata ba nrxa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-06-07 11:43:09

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: موسڵمانبوونى سێ براى مەسیحى

سڵاوو

دەستت خۆش بێ هاووڕێی بەڕێزم

بۆ دانانی ئەوو بابەتە بە سوودە

هەر شادبیت

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-06-07 11:59:35

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌

Re: موسڵمانبوونى سێ براى مەسیحى

سو پاسی هه موتان ده كه م هاورێیاك

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-06-10 11:26:43

harem
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: كوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-17
دواترین سه‌ردان: 2009-10-04
په‌یامه‌كان: 292
ویبگه‌

Re: موسڵمانبوونى سێ براى مەسیحى

ده سته كانت خوش هاوريى ئازيز

Kurdzhin
من ناتوانم هه ركيز له يادت كه م  خوشه ويستيت بى سنوره له ناو دلم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-07-09 11:46:04

hejir
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-09
دواترین سه‌ردان: 2008-07-09
په‌یامه‌كان: 1

Re: موسڵمانبوونى سێ براى مەسیحى

supas bo xamnak

مه سيح كي يه

مسيح به ماناي رزكار  ديت  ئه و  جيانى له بيناو ئيمه به خت كرد تا وه كو  مروف له كه ل خوا ئاشت بكاته وه 
كاتيك له خاجيان دا ووتي باوكه ليا ن خوشبه ئه وان نازانن ج ده كه ن

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hejir (2008-07-09 11:46:59)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-07-09 19:13:03

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488

Re: موسڵمانبوونى سێ براى مەسیحى

sarkautu bet xamnak gean xwa hedayaty hamuman bat

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net