.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












کورد و نیپۆتیزمی نمره یه‌ک
نیپۆتیزم (nepotism) خزم خزمێنه له وشه‌ی ئیتالی (nepotismo)واته لاینگیری كردن له ئامۆزایهكان وه‌رگیراوه. له فه‌رهه‌نگی سیاسی ئاماژه‌یه‌كی تری بۆ كراوه نیپۆتیزم به‌و واتایه‌ی، كه خزم و نیزیكهكانی خۆت دابمه‌زرێنی و كاریان پێ بسپێری یان ئیمتیازاتیان پێ بده‌ی یان پشتیوانی له خزم و كه‌سه‌كانت بكه‌ی بۆ وه‌رگرتنی پۆستێكی سیاسی. ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌سه‌ڵات و رژێمه دیكتاتۆره‌كان ده‌گرێته‌وه، كه تیدا سه‌ركرده‌كان بۆ پته‌وكردنی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ئامۆزا و خزم و هاوڕێ نیزیكهكانی خۆی وه‌ك موگناتیس بۆ لای خۆی راده‌كێشێت و شوره‌یه‌كی پۆلایهنی لێ دروست ده‌كات تاكو بتوانێ هه‌م له‌كاتی ئاشتی و هه‌م له‌كاتی ته‌نگانه‌ش سوودی لێ ببینێت.
له‌وانه‌یه رژێمی سه‌دام باشترین به‌ڵگه بێت كه به‌چاوی خۆمان بینومانه هه‌رچی خزم و كه‌سوكاری خۆی هه‌بوو پۆستی گه‌وره‌ی (حكومی و حزبی) پێ به‌خشین هه‌ندێكیان خاوه‌ن ده‌سه‌لاتێكی ره‌ها بوون و هه‌رچی ئاره‌زوویان بوایه ده‌یانكرد، شوانێكی تكریتی نه‌خوێنده‌واریان ده‌هێنا و پۆستێكییان پێ ده‌دا و ده‌یانكرده ده‌مراستی خه‌ڵك ئه‌ویش جه‌لادانه به شمشێر و قامچی و ترس و هه‌ره‌شه ده‌كه‌وته گیانی خه‌ڵك و فیرعه‌ونانه به ئاره‌زووی خۆی هه‌ڵس و كه‌وتی ده‌كرد و یاری به سامان و دارایی میلله‌ت ده‌كرد. ئێمه چه‌ندین قسه له سه‌ر زوڵم و سته‌می ئه‌م دیكتاتۆره و دار و ده‌سته‌كه‌ی بكه‌ین هه‌ر كه‌مه، ئه‌مه دیرۆکێکی ره‌ش و بۆگه‌نه به سه‌دان كتێب و لێكۆلینه‌وه‌ی مێژووی ناتوانین باسی بكه‌ین و خاڵێكی له دوماهی دابنێین.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵه سه‌ره‌تایه‌كان و دواتر گه‌شه‌كردنی شارستانیه‌ت و دروست بوونی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ئاینی و خه‌ڵیفه و والی و میر و پاشا و ئیمپراتۆره‌كان و سه‌رۆك و سه‌ركرده گه‌وره‌كانی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت ئه‌مه‌یان په‌یره و كردووه و خاڵی نییه له نیپۆتیزم.
له مێژووی ئێمه‌ش دا ئه‌مه زاڵ بووه به سه‌ر هه‌موو شتێك، سه‌یری میرنشینه كوردیه‌كان و شۆرش و راپه‌رین و پێكهاته‌ی پارته سیاسیه‌كان و رێكخراو و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه‌ی سیاسی و رۆشنبیری و هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزیشی و ته‌نانه‌ت دام و ده‌زگا و فه‌رمانگه و كۆمپانیا و كارِگه و گرتنه‌وه‌ی پرۆژه و هه‌تا ده‌گاته ده‌ركردنی گۆڤار و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و كردنه‌وه‌ی خولی كۆمپیوته‌ر و دروومان و تا ده‌گاته ژن ماره‌كردن و شایی و ههڵپهركێیش. ئه‌گه‌ر هه‌ندێ پارته سیاسی و بچووكه‌كان به نموونه وه‌ربگرین، ده‌بینین له بنه‌ماڵه‌یه‌ك پێك هاتووه هه‌موویان خزم و كاری یه‌كن و به چایه‌چی و خاوه‌ن پرِسگهش!! یان له وه‌رگرتنی پۆستی حكومی و حزبی، كوره به‌رپرسێك له هیچ شوێنێك دیار نیه یاخود له ده‌ره‌وه‌ی وڵات شایانه بۆ خۆی ده‌ژێت و له‌ناكاو ده‌گه‌رێته‌وه و پۆستێكی گه‌وره‌ی پێ ده‌به‌خشن، پۆست به‌خشین له‌نێو حكومه‌ت و حزب بویته خه‌ڵات و رێزلێنان. له راستیشدا ئه‌م به‌رپرسه نوێیه سه‌ری له (كاماش) ده‌رناچێت، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی حزب پالپشت و هاریكاریتی، ئه‌ویش به‌ئاره‌زووی خۆی گاڵته به ئه‌قڵ و هه‌ڵس و كه‌وت و سه‌رمایه‌ی خه‌ڵك ده‌كات و خۆت لێ ده‌كاته پرۆفسیۆر! له كوردایه‌تیش دا خۆی به دڵسۆزترین كه‌س ده‌زانێت و كه‌چی هه‌مووشمان ده‌یبینین له گه‌نده‌ڵیش نمره یه‌كه!! خه‌ریكه له‌م وڵاته شتێك نه‌مینێ به ناوی پیرۆزی و دڵسۆزی و زیره‌كی و راستگۆی و خزمه‌ت و خاوه‌ن ماڤ و بروانامه. ئه‌گه‌ر پشتگیری (حزبایه‌تی وخزمایه‌تی) ت پته‌و نه‌بێت خۆماندووكردن له هه‌ر كارێك به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت.
په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت (خوێن نابێت به ئاو) له كاتی ته‌نگانه و لێقه‌ومان به‌م وته كۆن و ئێكسپایه‌ره، هه‌م خۆت له كابرای به‌رپرس نیزیك ده‌كه‌یته‌وه هه‌م ئه‌ویش تۆ ده‌خاته ژێر سێبه‌ری خۆی و به‌ناوی خزمایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی خۆی زه‌نگین تر ده‌كات، لێره‌ش تا له ده‌ستی دێت پۆست و ئیمتیازات بۆ خزمه‌كانی خۆی مسۆگه‌ر ده‌كات به ناوی دڵسۆزبوون و خزمه‌تكردن و ماندووبوون ده‌تكاته خاوه‌ن پاره‌ی چه‌ور، یان مووچه‌یه‌كت بۆ ده‌برێته‌وه و ده‌تكاته(حازر خۆری به‌ر سێبه‌ر) ئه‌م یاریكردن و خه‌ڵات به‌خشینه له حكومه‌ته‌كه‌ی خۆمان ده‌بینینن و ئه‌وه‌ی دوژمن نه‌یكردووه ئێمه كردوومانه و ته‌نانه‌ت جاش و به‌عسی و ئاغا و ئه‌نفاڵچی و كوردكوژهكانیش به‌شێكی ئه‌م سامانه‌یان به‌ركه‌وت و له‌به‌ر چاوی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كان رێزیان لێ گیرا، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وایكرد گه‌نده‌ڵی ده‌ست له قورِِگی ئه‌م گه‌له هه‌ژاره بنێت و هه‌ناسه سواری بكات و جه‌سته‌یه‌كی نه‌خۆش و لاوازی پێ ببه‌خشێت، به‌مه‌ش نه‌وه‌ستان هه‌ركه‌س له لای خۆی (زیندوو مردوو)كانی خۆی كرده خاوه‌ن موچه و پارچه زه‌وی، جا به هه‌رناوێك بێت.
له كوردستان (حزبایه‌تی و خزمایه‌تی) پێت ده‌ڵێن ئێمه( گیانێكین له یه‌ك جه‌سته‌دا) له‌كاتی هه‌لبژاردن و ده‌نگدانیش به‌رپرسه‌كان هه‌مووت لێ ده‌بن به ئامۆزا و خزم و به‌سه‌رت ده‌كه‌نه‌وه و وه‌ك منداڵ لێت ده‌پارێنه‌وه و پێت ده‌ڵێن (پیاو هه‌تا خزمی خۆی هه‌بێ چۆن ده‌نگ ده‌داته بێگانه!!) به‌م شێوه‌یه خۆی شیرین ده‌كات وه‌كو هه‌نگوین، تۆش ناچار ده‌بی و هه‌ستی خزمایهتیت بجوڵێ و وه‌كو هه‌نگ له ده‌وری كۆ ببیته‌وه، كه ده‌نگدانیش نه‌ما ئه‌و هه‌نگوینه خۆشه‌كه‌ی ده‌باته به‌رده‌م حزب و به ده‌نگی خزمایه‌تی جێی خۆی خۆش ده‌كات له سه‌ر كورسی حزب و قسه و به‌ڵێنه‌كانیش ده‌بنه بڵقی سه‌ر ئاو، بۆیه تا ئێمه‌ی كورد به‌م هزره و ئایدیا هه‌ڵه و زیانبه‌خشه بیربكه‌ینه‌وه و نیپۆتیزم له‌سه‌ر هه‌موو شتێك بێت ئه‌وا شه‌مه‌نده‌فه‌ری گه‌نده‌ڵی خێراتر ده‌بێت و نه‌فه‌ره‌كانی نێو شه‌مه‌نده‌فه‌ریش باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، لێره‌ش دا یه‌كسانی و دیموكراسی و دادی كۆمه‌لایه‌تی و مافی مرۆڤ و ئاشتی و ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و نایته دی و ئه‌م چه‌مكانه ته‌نها دروشمه جوانه‌كانی سه‌ر لافیته و دیواری باره‌گا و پرۆگرامی حزبه‌كان ده‌بێت!!
یاسین برایم

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
هاووڕێی بەڕێزی یانە دەستە کانت خۆش بۆ دانانی ئەوو بابەتە
خوازیارم هەر کامەران بیت
هاووڕێ ی یانە
نامۆ
پیرۆزبێت ساڵیادی کووردژینی خۆشەویست
هیوادارم هەر پێشنگی یانە کووردی یەکان بێت هەردەم

له‌سه‌ر هێڵ نییه






دونیایەك ڕێز‌و خۆشەویستیم بۆ تۆی ئەزیز.....
دەست خۆش بۆپەیامەکەت...
کامەرانی و خۆش بەختی بۆ تۆی خۆشەویست...
هاوڕێی دڵسۆز و بەردەوامی یانە....
بەرزو پیرۆز بێت یادی دامەزراندنی یانەیەکی کارا و چالاکی وەك یانەجوانو ڕەنگینەکەی کوردژین....
دەرونەی
له‌سه‌ر هێڵ نییه