.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












بێمتمانهییو درۆكردن كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ته‌نییوه
"جاری وا هه‌بووه 20بۆ 30 درۆم كردووه‌و كاره‌كانم به هاوڕێكانم كردووه"
به‌دواداچوونی: یادگار رئوف. هه‌ڵه‌بجه
هه‌رچه‌نده زۆركه‌س له‌و بڕوایه‌دایه كه درۆكردن سیفه‌تێكی نادروسته‌و له كه‌سێتی مرۆڤ دائه‌به‌زێنێت، به‌ڵام له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا درۆكردن وه‌ك دیارده‌یه‌كی كلتوری لێهاتووه‌و زۆركه‌س له‌و بڕوایه‌دایه كه هه‌لومه‌رجی سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بوون بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م دیارده‌یه له كۆمه‌ڵگه‌دا.
هه‌رچه‌نده نه‌وشیروان ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د وه‌ك تاكێك له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا به‌پیشه‌ی ئه‌ندازیارییه‌وه خه‌ریكه‌و بڕوای وایه كه پێویسته له‌هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا مرۆڤ رووی راسته‌قینه‌ی خۆی نیشان بدات. به‌ڵام نه‌یشارده‌وه كه زۆرجار رۆژگار واله مرۆڤ ده‌كات درۆبكات.
نه‌وشیروان ده‌ڵێت "درۆكردن دیارده‌یه‌كی قێزه‌ونه كه‌سایه‌تی مرۆڤی پێدێته خوارو ئه‌وانه‌ی درۆیان له‌گه‌ڵ كردووم وه‌كو جاران نایه‌نه به‌رچاوم".
زۆرجار درۆكردن بۆ كاتبه‌سه‌ربردن نییه‌و وه‌ك نه‌وشیروان ئاماژه‌ی پێدا "ئه‌وانه‌ی درۆ ده‌كه‌ن ئامانج‌و مهبهستێكان هه‌یه له‌و درۆكردنهدا رۆژانه دوچاری ده‌بن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆركه‌س شانازی به‌وه‌ده‌كات كه له‌رێی درۆكردنه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه".
ئه‌گه‌ر چی له‌وڵاتان هه‌ندێك جار له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه وه‌ك شتێكی دهگمهنو نامۆ به‌رنامه‌ی كاتبهسهربردنو خه‌ڵات ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ درۆكردن، به‌ڵام له‌وڵاتی ئێمه‌دا درۆكردن بووه‌ته دیارده‌یه‌كی كلتوری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و زۆر كه‌س هۆكاره‌كه‌ی بۆ لایه‌نی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی ده‌گێڕنه‌وه كه ئه‌م چه‌كانه له دوای راپه‌ڕینه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ركه‌وتن.
زۆرێك له‌وانه‌ی كه چونه‌ته ته‌مه‌نه‌وه باس له راستگۆیی سه‌رده‌می خۆیان دهكهنو بڕوایان وایه ئه‌وان له‌سه‌رده‌مێكی پاكدا ژیاون‌و ئێستا زه‌مانه گۆڕاوه‌و رۆژ بهڕژ له ناو خه‌ڵكدا درۆكردن روو له‌زیاد بوونه.
هادی له‌تیف فه‌ره‌ج كه ته‌مه‌ن 40 ساڵه‌و هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نێكی زۆری نییه به‌ڵام بڕوای وایه به‌هۆی ساده‌یی ژیانی ئه‌وساوه درۆكردن كه‌متربووه وتی "ئێستا باسی هه‌رچی ئه‌كه‌ین درۆ تهنیویهتیو به درۆ بارگاوی كراوه‌و چاره‌سه‌ریشی بۆ تاكو ده‌سه‌ڵات".
وه‌ك هادی ئاماژه‌ی بۆكرد "نه‌مانی راستگۆیی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌مانی متمانه به یهكترو قورسی بژێوی ژیانیش كاریگه‌ری له سه‌ر درۆكردن هه‌یه".
جگه له‌مه‌ش هادی هۆكارێكی دیكه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی درۆكردن گه‌ڕانده‌وه بۆ دهسهڵاتو وتی "ده‌سه‌ڵات ده‌وری له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بینیوه په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كانی تێكداوه".
عوسمان ره‌حیم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه جاران كاره‌كانیان له چوارچێوه‌ی گوندێكدا تێپه‌ڕی نه‌كردووه له‌به‌رئه‌وه جاران درۆ پێویست نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و تێكه‌ڵبوونی زیاتری تاكه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی زیادی كردووه‌و درۆ بووه به خۆراك.
عوسمان زیاتر قسه‌ی كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه جیهانگیری وایكردووه كه‌متر پشتبهخۆمان ببه‌ستین‌و وتی "ئێستا وه‌ك كورد چاوه‌رێی خه‌ڵكین كه درۆمان بۆ بكات‌و ئێمه‌ش بڵاویان بكه‌ینه‌وه".
عوسمان زۆر به رهشبیینییهوه روانییه ئایندهی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی‌و وتی "ئه‌گه‌ر تاكه‌كان درۆزن بن ده‌بێت چ كۆمه‌ڵگایه‌ك بنیادبنرێت من زۆر رهشبینمو پێموایه ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه هه‌روا ده‌بێت".
ئه‌مین ساڵحی ته‌مه‌ن 80 ساڵ وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێده‌كات جار هه‌بووه 20 بۆ 30 درۆی كردووه‌و ئه‌مه‌ش وایكردووه كه هاورێكانی كاره‌كه‌ی بۆ ئهنجامدابێتو وتی بهرامبهرهكهشم وه‌ك من درۆی كردووه وتی "هه‌موو كه‌س درۆ دهكاتو درۆیه گه‌ر بڵێن كه‌س نییه درۆ ناكات".
هه‌رچه‌نده ئه‌مین وه‌ك پیاوێكه به‌ته‌مه‌ن باسی له‌وه‌كرد كه له‌سه‌رده‌می لاوێتیدا درۆكردن بڵاوبووه به‌ڵام بڕوای وایه ئێستا درۆكردن له چاو سه‌رده‌مانی پێشتر زیادی كردووه ئه‌ویش به‌هۆی به‌بێ متمانه‌یی تاكهكانهوهو وتی "مرۆڤه‌كان خه‌ریكی درۆكردنن له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان".
ئه‌وه‌ی باوه له كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كات درۆ شتێكی ناشیرینه‌و ئه‌گه‌ر زیانی بۆ به‌رامبه‌ر نه‌بێت زیانی بۆ كه‌سه‌كه خۆی ده‌بێت، به‌لام وه‌ك
ئارام علی ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن 27 ساڵ باسی له دوو جۆر درۆكردن كرد كه ئه‌وانیش بریتین له درۆی سپی‌و درۆی ره‌ش.
به‌بڕوای ئارام درۆی سپی زیانی نییه‌و درۆی ره‌ش زیان به‌خشه‌و وتی "من درۆی سپیمكردووه".
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌لسوم حسێن عبدالكریم وه‌ك رۆشنبیرێك ئاماژه‌ی پێده‌كات "درۆكردن له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئاسایی بووه‌ته‌وه‌و زیادیكردووه، ئه‌مه‌ش بێمتمانه‌یی دروستكردووه له نێو تاكه‌كاندا".
كه‌لسوم باس له‌وه‌ده‌كات كه خه‌ڵكی راستگۆمان هه‌یه به‌ڵام كه‌من‌و كه‌متر دهردهكهونو باس له خۆی ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی راستگۆكان كه‌من ئه‌و په‌ری هه‌وڵیداوه كه راستگۆ بێت له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌یدا به‌ڵام ئه‌و به پێچه‌وانه‌وه بووه".
كه‌لسوم په‌روه‌رده‌ی ناو خێزانی به هۆكارێكی سه‌ره‌كی زانی له مناڵیه‌وه بۆ به‌رده‌وام بوون‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندی له گهورهبوونداو وتی "ئه‌گه‌ر گه‌وره‌كانمان درۆزن نه‌بوونایه ئێسته مناڵه‌كانمان درۆیان نه‌ده‌كرد".
ره‌نگین سه‌لام كه بێژه‌ری یه‌كێك له رادیۆ ناوخۆییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌یه وتی نه‌مانی راستگۆیی چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه وه‌ك لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و سیاسی، ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌ریه‌ك به جۆرێك گوزارشت له ژیانی خۆی بكات، له‌جۆری قسهكردنو هه‌ڵسوكه‌وتدا ره‌نگده‌داته‌وه‌و ئه‌مه‌ش گومان دروستده‌كات.
ره‌نگین باسی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كرد‌و وتی "كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تا بناگوێ نوقمی درۆ بووه ههرمناڵێك بگری بۆ به‌رپرسێكی ئیداری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری هه‌مووی درۆده‌كات".
هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر مسوڵمانه‌و په‌یڕه‌وی ئایینی ئیسلام ده‌كه‌ن، له ئایینیشدا وه‌ك پیاوانی ئایینی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن له قورئاندا سزای بۆدانراوه، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدرا درۆكردن بووه‌ته گرفتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كۆی تاكه‌كانی درۆده‌كه‌ن.
نامیق موسته‌فا ئیسحاق وه‌ك پێش نوێژ و وتارخوێنی یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامان باسی له درۆكردن كرد له رووی ئایینه‌وه چ زیانێكی هه‌یه و وتی"له قورئان و فه‌رمووده‌كانیشدا هه‌ره‌شه له مرۆڤی درۆزن كراوه‌و نیفاق واته دووروویی مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی خۆی به‌راست گۆ ئه‌زانێ به‌ڵام له ناوه‌وه وانیه".
كاركه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه به‌جیاوازی پێناسه‌ی درۆكردن دهكهنو پێیان وایه چه‌مكێكی ئاڵۆزه‌و له له‌ژینگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بۆ بۆ ژینگه‌یه‌كی سیاسی ...هتد جیاوازه‌و ناڕوونه.
له‌مباره‌یه‌وه علی ئه‌حمه‌د علی وه‌ك توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی وتی "ناتوانرێت چه‌مكی درۆكردن یه‌ك پێناسه‌و دنیا بینیمان بۆی هه‌بێت، درۆكردن هه‌ر له خانهوادهكانهوه تاوه‌كو سه‌ركرده سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی و ناوه‌نده دینی و مه‌عریفی ئه‌كادیمی و خێڵهكیش له‌گه‌ڵ ناوه‌نده په‌روه‌رده یه‌كان و دام و ده‌زگاكان ئه‌مانه ئه‌كرێت به شێوه‌ی جۆراوجۆر و راده‌ی جیاواز هه‌ڵگری ئه‌م چه‌مكه بن یاخود به جۆرێ له‌جۆره‌كان كارتێكهربن یان به‌رهه‌می بهێنن".
ئه‌و توێژه‌ره كۆمهڵایههتییه پێوه‌رو به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی به‌لایه‌نێكی تری ئه‌م كێشه‌یه زانی ئاماژه‌ی به راده‌ی رۆشنبیری تاكی به‌گرنگ زانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه،
هه‌روه‌ها له درێه‌ی قسه‌كانیدا غه‌لی وتی "ده‌سه‌ڵات و خێزان به هۆی ناعه‌داله‌تیه‌وه زۆرجار تاك فێری ئه‌م نه‌رێته ده‌كه‌ن ئه‌و پێی وابوو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بێدرۆكردن هه‌ڵناكات ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ی به سیاسی بونیه‌تی بۆ راستی ئه‌م بهڵگهیهشی وتی "من له‌نێو هاوڵاتیاندا ئه‌زموونم كردووه كه هۆكاری درۆكردنی تاك له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا بوونی ئه‌م دهسهتهڵاتهیه وه‌كو بوونی جاسوسیكردن لهبهرهێشتنهوهو مانه‌وه‌ی كورسی دهستهڵاتو گه‌شه‌كردنی ئه‌وانه‌ی له‌خواره‌وه خه‌ریكی جاسوسی كردنن بۆ سه‌ره‌وه تاوه‌كو گه‌وره‌بن و له ئاینده‌دا ئابووری ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه بكه‌وێته ده‌ست خۆیانه‌وه".
hawlati

له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەستە کانت خۆش هاوڕێی خۆشەویست بۆ بابەتەکەت........
دەخوازم ژیانت لێوان لێو بێ لەبەختەوەری.......

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه شادۆست گیان و سه‌رکه‌وتوبیت بۆ بابه‌ته جوانه‌که‌ت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زؤر سوباس بؤ ئيوه هاورييان دةستى ئيوةش خؤش بيت هةر بزين...
كاتتان شاد.
له‌سه‌ر هێڵ نییه