.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









رۆمانی (Döda noviser - تازه ده‌ستپێكردوێكی مردوو) پێنجه‌مین كتێبی نوسه‌رو شاعیری به‌ناوبانگی كورد سه‌لیم به‌ره‌كاته كه رۆژی ٢٦-٣-٢٠٠٨ له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی (förlaget Tranan) سویدی به‌چاپ گه‌یه‌ندرا و له‌لایه‌ن مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی (یۆناتان مۆرێن Jonathan Morén) له زانكۆی ئۆپسالایی سویدی وه‌رگێردرایه سه‌ر زمانی سویدی ئێستا كه‌وتۆته بازاڕه‌وه نرخی كتێبه‌كه‌ش (١٥٦) كڕۆنه.
ئه‌م رۆمانه تازه وه‌رگێدراوه‌ی (تازه‌ده‌ستپێكردوێكی مردوو). پێش چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌وڵاتی لوبنان و ئوردن به‌چاپ گه‌یاندراوه. ئه‌م رۆمانه باس له پیاوێكی بێده‌نگ ده‌كات له نزیك كه‌ناری ده‌ریایه‌و چه‌قۆیه‌كی تیژی پێیه، گروپێك خه‌ڵكیش به‌دوای پیاوێكی غه‌ریب ده‌گه‌ڕین تا ئاگایان لێبێت. له‌ولاوه‌ش كه‌شتیه‌كی بارهه‌ڵگر ئاماده‌یه گه‌شت بكات بۆ سه‌فه‌رێكی بێ كۆتایی بۆ لا‌ندباكا. ئه‌م رۆمانه باس له غه‌ریبایه‌تی (ئاواره‌و سه‌رگه‌ردان)ی مرۆڤ ده‌كات و پرسیارێك ده‌كات كه غه‌ریبایه‌تی چیه؟ هه‌روه‌ها سه‌لیم به‌ره‌كات له‌م رۆمانه‌یدا مرۆڤی غه‌ریب وه‌ك بوونه‌وه‌رێك ده‌خاته روو كه‌ناتوانێ چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات، یا چاره‌نووسی به ده‌ست خۆی نیه.
سه‌لیم به‌ره‌كات ساڵی ١٩٥١ له‌شاری قامشلۆی سوریا له‌دایك بووه، له‌سالی ١٩٧١ كۆچی كردوه بۆ لوبنان، دواتر ساڵی ١٩٨٢ چووه بۆ قوبرس. تا ساڵی ١٩٩٩ له‌وێ ماوه‌ته‌وه و له‌و ساڵه‌دا روو له وڵاتی سوید ده‌كات و ستۆكهۆڵمی پایته‌خت ده‌بێته دواپه‌ناگای. له‌ساڵی ٢٠٠٠ خه‌ڵاتی (Svenska Pens Tucholskypris ) وه‌رگرت، ئه‌م خه‌ڵاته بۆ ئه‌و نووسه‌رانه‌یه كه‌له‌سه‌ر نووسینه‌كانیان زیدانی ده‌كرێن. وه ئه‌و رێكخراوه هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئازاد كردنی ئه‌و جۆره نووسه‌رانه و پاداشت كردنیان. بۆنموونه به‌هه‌مان شێوه ساڵی ٢٠٠٥ نووسه‌ری فه‌له‌ستینی سه‌میر یوسف، هه‌مان خه‌ڵاتی له‌وه‌زیری كۆمه‌كی سوید (Carin Jämtin ) وه‌رگرت كه ده‌رماڵه‌یه‌كی (١٥٠ ) هه‌زار كرۆنی سویدی بوو. هه‌واڵی وه‌رگیرانی ئه‌م كتێبه له رۆژنامه‌ی (Svenska Dagbladets ) رۆژی ٢٠-٥-٢٠٠٨ بڵاوكراوه‌ته‌وه و نزیكه‌ی (٣) لاپه‌ڕه‌ی به‌شی كه‌لتوری رۆژنامه‌كه‌ی داگیركردوه.
شایانی باسه چوار كتێبه‌كه‌ی تری به‌م شیوه‌یه بوون:
٭(له‌سالی ٢٠٠٠ دوو چیرۆكی درێژ به‌ناوی Järngräshoppan له عه‌ره‌بیه‌وه له‌لایه‌ن Rooke Tetz) و
٭(له‌ساڵی ٢٠٠٢ رۆمانی Fjädrarna له عه‌ره‌بیه‌وه له‌لایه‌ن Tetz Rooke )
٭(له‌سالی ٢٠٠٥ كۆمه‌له شیعری Rov له زمانی عه‌ره‌بیه‌وه له‌لایه‌ن Tetz Rooke) و
٭(له‌سالی ٢٠٠٦ ڕۆمانی Grottorna i Haydrahudahus له زمانی عه‌ره‌بیه‌وه له‌لایه‌ن Jonathan Morén) وه‌رگێردراونه‌ته سه‌ر زمانی سویدی .


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






دەست و پەنجەت خۆش هاوڕێی گیان بۆ ئەم بابەتە ..........
بەم هیوایە بەردەوام بیت ........
ژیان ێکی ئاسودە و بەختەوەر بۆ تۆی خۆشەویست.....

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه