.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









جگه‌ره كێشان به‌هه‌موو شیوازهكانیهوه له‌سه‌روی لیستی ئه‌و هۆكارانهوهیه كه ده‌بنه هۆی مردن له جیهاندا. به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی w.h.o ساڵانه 5 ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا به‌هۆی زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشانه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوه‌كه 3.1 ملیار كه‌س له‌جیهاندا جگه‌ره ده‌كێشن، كه ئه‌م ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی جیهان پێكده‌هێنێت، له‌كاتێكدا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن له‌وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ند و پێشكه‌وتووه‌كاندا به‌رده‌وام له كه‌مبوونه‌وه‌دایه له‌هه‌مان كاتدا ژماره‌ی جگه‌ره‌كێشه‌كان له‌وڵاته هه‌ژاره‌كاندا روو له‌زیاد بوونه‌وه‌و 84%ی ژماره‌ی جگه‌ره‌كێشه‌كانی جیهان پێكده‌هێن، هه‌روه‌ها ده‌ریشكه‌وتوه كه 10% داهاتی خێزانه‌كان له وڵاته هه‌ژاره‌كاندا بۆ جگه‌ره‌و پێداویستیه‌كانی خه‌رج ده‌كرێت، به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌وڵاتی میسر له‌ساڵی 1997، 52 ملیار جگهرهكێشراوه.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش كه تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆپاراستن له‌شێرپه‌نجه له زانكۆی هارڤارد له‌ساڵی 1998 ئه‌نجامیداوه سه‌باره‌ت بههۆكارهكانی توش بوونه به‌نه‌خۆشی شیرپه‌نجه، ده‌ركه‌وتوه جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌روی هۆكارهكانهوهیه، ده‌ریشكه‌وتوه كه له‌سه‌ده‌ی رابردوودا مه‌ترسی چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه كه‌مبوه‌ته‌وه به‌ڵام ده‌ركه‌وتوه جگه‌ركێشان رێژه‌ی توش بوونی به شیرپه‌نجه بهرزكردوهتوه به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی سی و پرۆستات و مه‌مك و قۆڵۆن و ریخۆڵه، ده‌ریشكه‌وتوه 60%ی ئه‌وانه‌ی به‌شێرپه‌نجه ده‌مرن له‌ئه‌مه‌ریكادا هۆكاره‌كه‌ی جگه‌ره‌كێشان


له‌سه‌ر هێڵ نییه