.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












قاوهگرهوهكان نهێنی پیشه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كه‌ن

ژماره‌یه‌كی زۆر پێڵاو به‌شێوه‌یه‌كی ههڵرژاو له‌به‌ر ده‌رگای ژووره‌كه‌دا كه‌وتبوو، له‌ناوه‌وه‌ش چه‌ند ئافره‌تێك كه به‌شی زۆریان به ته‌مه‌ن بوون به‌چه‌شنی ته‌عزێی ژنان له‌به‌رده‌می یه‌كتر دانیشتبون، هه‌ر له‌سوچێكدا ئه‌و ژووره‌دا مێزێكی بچووك هه‌بوو كه تهسبێحێكو كتێبێكی له‌سه‌ر دانرابوو كتێبه‌كه‌ش له‌پارچه‌یه‌ك په‌ڕۆی سه‌وزه‌وه پێچرابوو. هه‌موو ژنه‌كانی ئه‌و ژووره یه‌ك یه‌ك ده‌چونه به‌رده‌م ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌نی ره‌نگ ئه‌سمه‌ر كه له نزیك مێزه بچوكهكهوه دانیشتبوو، له‌دوای چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك سه‌یركردنی ده‌ستی هه‌ر یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ی ناو ژووره‌كه، ئه‌و ئافره‌ته ره‌نگ ئه‌سمه‌ره چه‌ند هه‌زار دینارێكی وهردهگرتو به ده‌نگێكی گڕ ده‌یوت "نۆره‌ی كێیه بابێته پێشێ".
قاوه گرتنه‌وه یاخود ده‌ست گرتنه‌وه بۆته پیشه‌ی چه‌ند كه‌سێك، زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئه‌و كاره‌یان كردۆته پیشه‌ی خۆیان له ڕه‌گه‌زی مێنهو ئافره‌تی به‌ته‌مه‌نن، به‌شێك له‌و ئافره‌تانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن له‌پیشه‌كه‌ی خۆیان ڕازین به كارێكی باشه له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێكی تریان به كارێكی باشی نازانن‌و بیر له وازهێنانی ئه‌و پیشه‌یه ده‌كه‌نه‌وه، له‌ڕوانگه‌ی دینی ئیسلامیشه‌وه قاوه‌و ده‌ست گرتنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵدانه بۆ زانینی دیارده نه‌زانراوه‌كان (غه‌یب) "كارێكی ناشه‌رعیه".
لای به‌شێكی ژنان‌و كچان قاوهخوێندنهوهو ده‌ستگرتنه‌وه بۆته پیشه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه‌و بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی بهختو ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی روو ده‌كه‌نه لای ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و پیشه‌یه ده‌زانن، له‌وێ ده‌رده‌دڵی خۆیان ههڵدهڕژنو چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ی خۆیان‌و كه‌سانی به‌رامبه‌ریان ده‌ده‌نه قاوهگراوهكه، ئه‌ویش داوایان لێده‌كات قاوه‌یه‌ك بخۆنه‌وه‌و پاش هه‌ڵگێڕانه‌وه‌و جوڵاندنی چه‌ند جارێكی فنجانه‌كه، به‌وردی سه‌یری ناو فنجانه‌كه دهكاتو هه‌ندێ زانیاری‌یان ده‌داتێ، وه‌ك یه‌كێك لهقاوهگرهوهكانیش وتی "هه‌ندێ ژن بوونه‌ته موشته‌ری بهردهوامو ههركهدێن یه‌كسه‌ر ده‌یانناسمه‌وه، ئه‌و قاوه گره‌وه‌یه ئه‌وه‌شی گێڕایه‌وه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چووته ئاهه‌نگێكی ژن هێنان هه‌ر له‌گه‌ڵ چوونه ژووره‌وه‌یدا بارێكی نائاسایی دروست بووه‌و ئه‌و كچانه‌ی كه زوو زوو سه‌ردانیان كردووه‌و له‌ئاهه‌نگه‌كه بینونی یه‌كسه‌ر له‌ده‌وری كۆبوونه‌ته‌وه له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كا ئه‌و نهێنیانه بدركێنێت كه‌پێشتر لای ئه‌م باسیان كردووه.
ئه‌و قاوه گره‌وه‌یه كه ده‌رچووی ئاماده‌یی پیشه‌سازییه‌و چه‌ند ساڵێكه به‌كاری قاوه گرتنه‌وه‌و ده‌ستگرتنه‌وه‌و خه‌ریكه، ئێستا په‌شیمانه له‌وكاره‌ی هه‌ڵیبژاردووه‌و پێی وایه بۆ كۆمه‌لگای كوردی پیشه‌یه‌كی له‌و جۆره زیان به‌دوای خۆیدا دههێنێو "ناو زڕاندنی" لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌م ژنه وه‌ك خۆی باس ده‌كات دوانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌وڵاتی ئه‌رده‌ن پیشه‌كه‌ی له‌پیاوێكه‌وه فێربووه، پاش ئه‌وه‌ش چه‌ند كتێبێكی وه‌ك سه‌رچاوه په‌یدا كردووه‌و له‌سه‌ری به‌رده‌وام بووه تا به‌ته‌واوی زانیاری له‌سه‌ر هه‌ردوو پیشه‌ی قاوه‌گرتنه‌وه‌و ده‌ست خوێندنه‌وه په‌یدا كردووه. ئه‌م ژنه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت به‌نیازه واز له‌پیشه‌كه‌ی بهێنێت، چونكه هه‌م هیلاكی چاوی زۆری دهوێتو هه‌م بۆ داهاتووی منداڵه‌كانیشی خراپه.
له‌یه‌كێك لهگهڕهكه ههژارنشینو دووره ده‌سته‌كانی شاری سلێمانی، سه‌بریه‌ی قاوه گره‌وه له‌حه‌وشه‌كه‌ی پشته‌وه تهنورێكی نانی دانابوو هه‌رچه‌نده ئاماده‌نه‌بوو نهێنییه‌كانی هه‌بوونی ئه‌و ته‌نوره ئاشكرا بكات، به‌ڵام ده‌یوت "بۆ پیشه‌كه سودی لێده‌بینم".
سه‌بریه كه دایكی شه‌ش منداڵه رۆژانه به‌ده‌یان ژن‌و كچ سه‌ردانی دهكهنو ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا له‌له‌پی ده‌ستیان دهڕوانێتو هه‌ندێ زانیاری‌یان ده‌داتێ، ئه‌و ژنه قژ ماش‌و برنجییه ته‌مه‌نی منداڵی له‌وڵاتی توركیا به‌سه‌ربردووه‌و هه‌رله‌وێش ئه‌و پیشه‌یه فێربووه، به‌قسه‌ی خۆی ده‌ستگرتنه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی قاوه كارێكه ناكرێت هه‌موو كه‌س فێری بێت، به‌ڵكو ده‌بێ بنه‌چه‌یه‌كی بۆماوه‌یی ههبێتو له‌باوانه‌وه بۆ نه‌وه‌كان شۆڕ ببێته‌وه‌و سه‌برییه ده‌یوت "منیش لهنهنكمهوه ئه‌م پیشه‌یه‌م بۆ ماوه‌ته‌وه.
سه‌بریه كه ماوه‌ی سی ساڵه خه‌ریكی ئه‌و كاره‌یه به‌گوته‌ی خۆی ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن له‌كچانی هه‌رزه‌كاره‌وه تێیدایه تا ژنانی ئاست به‌رزی وه‌ك دكتۆره‌و ژنه به‌رپرس "به‌شێكیان وایان لێهاتووه هه‌فته‌ی جارێك دێنه لام".
له‌سوچێكی ژووره نیمچه تاریكه‌كه‌ی ماڵه‌كه‌ی سه‌برییه دوو ژن كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان سی بۆ سی‌و پێنج ساڵدا بوو دانیشتبوون، ئه‌م دوو خوشكه ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له‌وڵاتی هۆڵه‌ندا نیشتهجێنو چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سلێمانی، له‌رێی چه‌ند ناسیاوێكیانهوه ناونیشانی ئه‌م دهستگرهوهیهیان پێداون‌و بۆ زانینی به‌ختی خۆیان هاتوونه‌ته لای.
یه‌كێكیان كه پێده‌چوو له‌وه‌ی تریان گه‌وره‌تربێت ده‌یگوت "به‌خوا ئه‌م هاتنه هیچ به‌راست نازانم‌و بڕوام پێی نییه، ته‌نها له‌به‌رخاتری خوشكه‌كه‌م هاتووم"، ئه‌ویتریشیان كه وای ده‌رده‌خست بڕوای زۆر پێیه‌تی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌دا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت بزانێت ڕۆژانی داهاتوویان به‌چی دهگاتو ده‌یوت "ده‌ڵێن زۆرجار قسه‌ی ئه‌م قاوهگرهوانه راست ده‌رچووه، بزانم بۆ من چۆن ده‌بێت".
حه‌لیمه‌ی ته‌مه‌ن چل‌و یه‌ك ساڵ كه یه‌كێكه لهقاوهگرهوه به‌ناوبانگه‌كانی شاری سلێمانی، ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه نهێنییه‌كانی قاوه‌گرتنه‌وه به‌و شێویه نییه كه هه‌ندێ كه‌س قورسیان كردووه، به‌ڵكو كارێكی ئاسانه‌و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت فێری ببێت‌و كه توانی لهكارهكهش تێبگات ئه‌وا هه‌رگیز بیری ناچێته‌وه‌و ده‌ڵێت "ئه‌م پیشه‌یه كۆمه‌ڵێك رێسا‌و بنه‌مای خۆی هه‌یه كه فێربوونی ئاسانه، به‌ڵام ده‌بێت كه‌سه‌كه خۆشی ئاره‌زووی كاره‌كه‌ی هه‌بێت ئینجا به‌ته‌واوی لێی تێده‌گات".
حه‌لیمه ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه له‌ته‌مه‌نی بیست ساڵییه‌وه له‌وڵاتی ئه‌رده‌ن له‌سه‌رده‌ستی پیاوێكی مه‌سیحی فێری ئه‌و پیشه‌یه بوو، ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه چه‌ند هیڵێك له‌نێو قاوه‌كه یان له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سه‌كه، چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی ژیانی ئه‌و كه‌سه‌و پێشبینییه‌كانی ده‌رده‌خات، حه‌لیمه پیشه‌كه‌ی خۆیان به"هونه‌ری هێڵ خوێندنه‌وه" ناوده‌بات.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و پیشه‌یه حه‌لیمه روونی ده‌كاته‌وه ئه‌و قاوه‌یه‌ی كه به‌كاردێت ده‌بێت له‌جۆری عه‌ره‌بی بێت‌و نه‌زۆر روون بێت نه‌زۆر خه‌ست، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شهكرو هێلی تێدابێت.
ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت به‌ختی خۆی بزانێت ده‌بێت قاوه‌كه بخواته‌وه یان په‌نجه‌ی تێبكات، ئه‌گه‌ر كچ بوو په‌نجه‌ی شایه‌تومانی تێده‌كات ئه‌گه‌ر ژن بوو په‌نجه‌ی گه‌وره‌ی ده‌ستی، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی قاوه بۆ ده‌گیرێته‌وه خۆی له‌وێ ئاماده‌نه‌بوو، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی كردووێتی به‌وه‌كیل ده‌بێت په‌نجه‌ی گه‌وره‌ی بخاته ناو قاوه‌كه‌وه، پاشان ههڵدهگێڕدرێتهوهو بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌هێڵدرێته‌وه، پاش راستكردنه‌وه‌ی چه‌ند هێڵێك له‌ناو فنجانهكهدا ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ده‌موچاوێكی ره‌ش بوو مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه خه‌مباره، ئه‌گه‌ر توره‌كه‌یه‌كی تێدابوو، بووبوو به‌دوو به‌شه‌وه مانای وایه ئه‌و كه‌سه دزی كردووه، "ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه به‌بێ ئاگایی خۆی ئه‌و په‌نجه‌یه‌ی خستوێتییه ناو قاوه‌كه بردی بۆ ده‌می مانای ئه‌وه‌یه ئاواته‌كه‌ی دێته دی". نرخی هه‌ر قاوهگرتنهویهك لای حه‌لیمه به ده هه‌زار دیناره، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئه‌و پاره‌یه له‌هه‌ندێ كه‌س وهرنارگێتو وه‌ك خێرێك ده‌یكات.
هه‌ندێ جار حه‌لیمه ناره‌حه‌ت ده‌بێت بهپیشهكهیو ده‌یه‌وێت واز بهێنێت، چونكه خه‌ڵك قسه زۆر له‌سه‌ر پیشه‌كه‌یان ده‌كات، تائێستاش ئه‌و داوایه‌ی كوڕه ته‌مه‌ن ده ساڵه‌كه‌ی بیر ناچێته‌وه كه رۆژێك پێی وتووه "دایه توخوا واز له‌م ئیشه بێنه، چونكه ره‌فیقه‌كانم پێم ئه‌ڵێن تۆ كوڕی قاوهگرهوهكهی"، حه‌لیمه له‌گه‌ڵ دڵته‌نگبوونی به‌م قسه‌یه به‌منداڵه‌كه‌ی وتووه "خه‌فه‌ت مه‌خۆ دایك‌و خوشكی هه‌موو ئه‌و رهفیقانهت وه‌ك منن، چونكه بۆ قاوه‌گرتنه‌وه دێنه لام".
له‌لای حه‌لیمه گرتنه‌وه‌ی هه‌ر قاوه‌یه‌ك ماوه‌ی پێنج ده‌قیقه‌ی پێدهچێتو له‌و ماوه‌یه‌دا به‌وردی سه‌یری هێڵه‌كان ده‌كات، وه‌ك ئاماژه‌شی پێده‌كات خوێندنه‌وه‌ی قاوه‌و ده‌ست زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكن، چونكه هه‌ردوكیان پشتیان به‌هێڵ به‌ستووه، به‌ڵام بۆ ده‌ستگرتنه‌وه ده‌بێت كه‌سه‌كه خۆی ئاماده‌بێت، بۆ قاوه‌گرتنه‌وه ده‌كرێت كه‌سێكی تر له‌جێگه‌ی خۆی بنێرێت.
ئاینی ئیسلام پیشه‌ی قاوه‌گرتنه‌وه‌و ده‌ستگرتنه‌وه‌و هاوشێوه‌كانیان به‌حه‌رام ده‌زانێت به‌وپێیه‌ی كار له‌سه‌ر زانینی "غه‌یب" ده‌كه‌ن.
پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی سه‌ید حه‌سه‌ن لهسابونكهرانی شاری سلێمانی مه‌لا ئه‌حمه‌دی شافعی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و پیشه‌یه حه‌رامه "چونكه به‌ته‌نها خوا غه‌یب ده‌زانێت"، هه‌روه‌ها پێی وایه ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره دهكهنو بڕوای پێده‌هێنن تووشی گوناهه ده‌بن، بۆیه ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی بڕوای پێده‌هێنێت ورده ورده ئیمانه‌كه‌ی لاواز ده‌بێت"، بۆ ئه‌وانه‌ش كه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن پێی وایه "ته‌نها خواردنی ماڵی خه‌ڵكه بهبهلاشو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكه ئه‌و قسانه‌ی ده‌یكه‌ن ته‌نها كۆمه‌ڵێك قسه‌یه‌و له‌به‌ریان كردووه بۆیه زۆرجار نیوه‌ی راست دهرئهچێو نیوه‌ی درۆ".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌رووی زانستییه‌وه به‌هیچ جۆرێك دیارده‌یه‌ك به‌ناوی قاوه‌گرتنه‌وه نه‌سه‌لمێنراوه، به‌ڵام شاره‌زایان ئه‌وه ده‌خانه روو كه له‌زانستی سایكۆلۆژیادا شتێك هه‌یه به‌ناوی "خوێندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر".
راژه گۆران توێژه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لهمنداڵپارێزی كوردستان ئه‌وه ده‌خاته روو كه دوو نییه ئه‌و كه‌سه‌ی جارێك سه‌ردانی قاوهگرهوه دهكاتو بڕوای پێده‌هێنێت، هه‌مان ره‌فتار چه‌ند جارێكی تر دووباره بكاته‌وه‌و پێی ئالوده ببێت، راژه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه به‌ناڕاست ده‌زانی، هه‌مان كات باس له‌كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی "قاوه گره‌وه زۆرجار قسه‌یه‌كی ناخۆشی به‌كه‌سه‌كه ده‌ڵێت كه توشی حاڵه‌تێكی ده‌روونی خراپی ده‌كات، یان هیوایه‌كی ده‌داتێ كه‌له‌سه‌ری ئه‌ژی دواجار به‌نه‌بوونی تووشی بێهیوایی ده‌بێت، یان ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی".
ئاماده‌كردنی: شاناز عه‌بدولره‌حمان
** تێبینی: ناوه‌كانی سهبریهو حه‌لیمه خوازراون.
ئاوينةكان./

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سەرکەوتوو بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــت بۆ ئەو بابەتە زۆر سەیرە
بە هیوای بەردەوامیتــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ch ch ch chand muhimnnnnn hhhhh,dastt xoshbet


له‌سه‌ر هێڵ نییه






shadost gean mnesh dasty tom xwendawa azany ale chy? alet dastt xosh bo am babata sarkawtubet
له‌سه‌ر هێڵ نییه






zor swpas bo to hawnaz xan
له‌سه‌ر هێڵ نییه






devilunited101 swpas bo to barezakam taman drezh bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه






rezhen gyan mnish sairi dasti tom krd alet zor swpas bo payamakat w taman drezh bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
کاکە شادۆستی خۆشەویست
هاووڕێی بەڕێزی یانە دەستە کانت خۆش بۆ دانانی ئەوو بابەتە
خوازیارم هەر کامەران بیت
هاووڕێ ی یانە
نامۆ
پیرۆزبێت ساڵیادی کووردژینی خۆشەویست
هیوادارم هەر پێشنگی یانە کووردی یەکان بێت هەردەم

له‌سه‌ر هێڵ نییه






slaw
swpas bo to kaka namo
swpas bo wta jwanakant ai hawrey barezy yana sarkawtu bit hamisha gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه