❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دكتۆر به‌رهه‌م.سیاسییه‌كی‌ ئازاو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-14 14:58:43

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

دكتۆر به‌رهه‌م.سیاسییه‌كی‌ ئازاو

دكتۆر به‌رهه‌م.. سیاسییه‌كی‌ ئازاو عاشقێكی‌ ترسنۆك
‌  http://awene.com/Wenekan_Awenekan/d.-barham-salih.jpg

دكتۆر به‌رهه‌م، ئه‌و ئه‌رستۆكراسییه‌ رێكپۆشه‌ی كه‌ زۆربه‌ی‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ ئیداره‌ی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ له‌نزیكه‌وه‌ ده‌یناسن، ساڵانێكه‌ سه‌رنجی‌ رای‌ گشتی‌ كوردستانی‌ به‌ره‌و لای‌ خۆی‌ راكێش كردووه‌، ئه‌و نه‌ك هه‌ر گه‌نجترین ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسی‌ حیزبه‌كه‌یه‌تی‌، به‌ڵكو له‌نێو ئه‌و هه‌موو كه‌سایه‌تیه‌یانه‌دا كه‌ سه‌ریان له‌خه‌باتی‌ چه‌كداری‌‌و كاری‌ سیاسیدا سپی‌ كردووه‌، ساڵی‌ پار ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره‌ گه‌نجه‌ به‌جێگری‌ سكرتێری‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان دانرا.
ته‌نانه‌ت له‌ئاستی‌ حكومه‌تی‌ ئێستای‌ عێراقیشدا كه‌م كه‌س هه‌ن وه‌ك ئه‌م ته‌كنۆكراته‌ ئه‌كتیڤ‌و ناسراو بن، كه‌ له‌پاش "پرۆسه‌ی‌ ئازادی‌ عێراق"ه‌وه‌ له‌هه‌ردوو كابینه‌كه‌ی‌ ئه‌یاد عه‌لاوی‌‌و كابینه‌كه‌كه‌ی‌ ئێستای‌ نوری‌ مالیكیدا جێگری‌ سه‌ره‌ك وه‌زیرانی‌ عێراق بووه‌.
دكتۆر به‌رهه‌م له‌هه‌لومه‌رجێكی‌ دژواری‌ كوردستاندا كه‌ له‌ساڵی‌ 1999دا له‌ئه‌مه‌ریكاوه‌ به‌ره‌و كوردستان گه‌ڕایه‌وه‌، پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان "ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌"ی‌ پێسپێردرا. ئه‌و له‌ساڵی‌ 1992دا له‌كۆنگره‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یه‌كێتیدا بووه‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌‌و دوو ساڵ‌ به‌دوای‌ ئه‌وه‌شدا به‌ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ هه‌ڵبژێردرا.
ره‌نگه‌ یه‌كێك له‌رووداوه‌ گرنگه‌كانی‌ ژیانی‌ دكتۆر به‌رهه‌م له‌وساته‌وه‌خته‌وه‌ ده‌ستپێبكات كه‌ له‌ساڵی‌ 1991دا له‌لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه‌ راسپێردرا وه‌ك نوێنه‌ری‌ یه‌كێتی‌ بچێته‌ واشنتۆنی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ ئه‌وده‌مه‌ سه‌روه‌ختی‌ هه‌ژێنه‌ری‌ كۆتایی‌ جه‌نگی‌ سارد‌و ده‌ركه‌وتنی‌ قۆناغی‌ تاكجه‌مسه‌ری‌ ئه‌مه‌ریكا‌و شه‌ڕی‌ یه‌كه‌می‌ كه‌نداو بوو. له‌باره‌ی‌ ئه‌م ئه‌زموونه‌وه‌ دكتۆر به‌رهه‌م ده‌ڵێت "تا ئه‌وكاته‌ دوودڵ‌ بووم، به‌ڵام ئیتر دۆخێكی‌ وا هاته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ پێویست بوو ئه‌و كاره‌ بكه‌م ببمه‌ نوێنه‌ری‌ یه‌كێتی‌ له‌ئه‌مه‌ریكا".
به‌رله‌وه‌ دكتۆر به‌رهه‌م راوێژكاریی‌ دوو كۆمپانیای‌ ئه‌ندازیاریی‌ ده‌بێت له‌له‌نده‌ن، ئه‌و كه‌ ئه‌ندازیاری‌ مه‌ده‌نی‌ له‌زانكۆی‌ كاردیڤ ته‌واو كرد، له‌ساڵی‌ 1987دا له‌زانكۆی‌ لیڤه‌رپول بڕوانامه‌ی‌ دكتۆرای‌ له‌بواری‌ ئامارو كۆمپیوته‌ردا به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ڵ‌ خوێندنه‌كه‌شیدا ئه‌ندامێكی‌ هه‌ڵسوراوی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ خوێندكارانی‌ ئه‌وروپا بوو، كه‌ به‌دوای‌ ئازادكردنی‌ له‌زیندانی‌ رژێمی‌ به‌عس باوكی‌ وای‌ به‌باش ده‌زانێت بۆ سه‌لامه‌تی‌ گیانی‌‌و ته‌واوكردنی‌ خوێندنه‌كه‌ی‌ ره‌وانه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتی‌ بكات‌و روو ده‌كاته‌ وڵاتی‌ به‌ریتانیا.
ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ له‌1979دا به‌هۆی‌ كاری‌ رێكخستنه‌ نهێنییه‌كانه‌وه‌ كه‌ به‌رپرسی‌ شانه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ كۆمه‌ڵه‌ ده‌بێت له‌یه‌كێك له‌كۆمیته‌كان ده‌ستگیر ده‌كرێت، دوا ساڵی‌ خوێندنی‌ ئاماده‌یی ده‌بێت، رۆژی‌ یه‌كه‌می‌ ده‌وامی‌ دوای‌ نیوه‌ی‌ ساڵ‌ چل‌و سێ‌ رۆژ له‌یه‌كه‌ی‌ لێكۆڵنه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك ده‌ستگیر ده‌كرێت، پاش ئازادبوونی‌ جارێكی‌ تر پێش تاقیكردنه‌وه‌ی‌ كۆتایی‌ ساڵ‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌ئیستخباراتی‌ عه‌سكه‌ری‌ زیندانی‌ ده‌كرێت، دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌و دوو ده‌ستگیركردنه‌ی‌ به‌ئه‌زموونێكی‌ گه‌وره‌ ناوده‌بات‌و ده‌ڵێت "به‌ندیخانه‌ بۆ من قوتابخانه‌یه‌كی‌ زۆر گه‌وره‌ بوو، قوتابخانه‌ی‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌ش بۆ من خه‌باتی‌ ژێرزه‌مینی‌ كۆمه‌ڵه‌ بوو".
چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ ئه‌وساڵه‌و پاش ئه‌وه‌ی‌ ناتوانن هیچ یه‌كێك له‌تۆمه‌ته‌كانی‌ به‌سه‌ردا بسه‌پێنن ئازاد ده‌كرێ‌‌و به‌شداری‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ كۆتایی‌ ساڵ‌ ده‌كات‌و به‌تێكڕای نمره‌ی‌ 96.6 له‌شه‌شه‌می‌ ئاماده‌یی‌ ده‌رده‌چێت‌و به‌و نمره‌یه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كه‌می‌ كوردستان‌و سێیه‌می‌ عێراق.
ئه‌و به‌هۆی‌ پیشه‌كه‌ی‌ باوكییه‌وه‌ كه‌ دادوه‌ریی‌ بووه‌، به‌رده‌وام له‌جێگۆڕكێدا بووه‌ له‌گه‌ڵ‌ خێزانه‌كه‌یدا، یه‌كه‌م ساڵی‌ خوێندنی‌ سه‌ره‌تایی‌ له‌قوتابخانه‌یه‌كی‌ بچكۆله‌ی‌ شارۆچكه‌ی‌ شه‌قڵاوه‌ ده‌ست پێده‌كات، له‌پۆلی‌ دووی‌ سه‌ره‌تایی‌ ده‌چێته‌ هه‌ڵه‌بجه‌و له‌پۆلی‌ سێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌‌و له‌قوتابخانه‌ی‌ بێكه‌س ده‌خوێنێت، دوای‌ ساڵێك ده‌چێته‌ قوتابخانه‌ی‌ حه‌مدی‌، له‌ساڵی‌ 1970 پیشه‌كه‌ی‌ باوكی‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ دهۆك، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ئه‌مان له‌سلێمانی‌ ده‌مێننه‌وه‌، دووه‌مین ساڵی‌ خوێندنی‌ ناوه‌ندی‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر ده‌بێت، له‌ساڵی‌ 1974 ده‌چنه‌ كوردستانی‌ ئێران‌و له‌شاری‌ نه‌غه‌ده‌ نیشته‌جێ‌ ده‌بن، پاش ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌‌و خوێندنی‌ ئاماده‌یی‌ له‌ئاماده‌یی‌ شۆڕش ته‌واو ده‌كات.
دكتۆر به‌رهه‌م له‌دوا رۆژه‌كانی‌ هاویندا (8/9/1960) له‌شاری‌ سلێمانی‌ له‌دایكبووه‌، شوێنی‌ له‌دایكبوونیشی‌ ماڵی‌ باپیریه‌تی‌ له‌گه‌ڕه‌كی‌ به‌رخانه‌قا، ئه‌و ماڵه‌ی كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ كراوه‌ به‌سینه‌مای‌ دڵشاد.

د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌م دیداره‌ تایبه‌ته‌ی‌ ئاوێنه‌كاندا، راشكاوانه‌ باس له‌ته‌مه‌نی‌ گه‌نجێتی‌ خۆی‌‌و ئه‌زموونه‌كانی‌ ژیانی‌‌و ئاره‌زووه‌كانی‌ ده‌كات، دیداره‌كه‌ ئێواره‌یه‌ك به‌ر له‌جه‌ژنی‌ قوربان له‌شاری‌ به‌غدا سازكرا، به‌درێژایی‌ رێگه‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌ له‌سه‌یاره‌و فرۆكه‌كه‌دا وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ ئاوێنه‌كانی‌ دایه‌وه‌، وه‌ك خۆشی‌ ده‌یوت "زۆربه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌م له‌سه‌یاره‌كه‌دایه‌، به‌تایبه‌تی‌ له‌سلێمانی‌ خۆم سه‌یاره‌ لێده‌خوڕم‌و ئه‌وكه‌سه‌ی‌ له‌گه‌ڵمدایه‌ پێكه‌وه‌ ئه‌بین‌و قسه‌ ئه‌كه‌ین". ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ ته‌واوی‌ دیداره‌كه‌یه‌:
* ره‌نگه‌ زۆر لایه‌نی‌ ژیانی‌ تایبه‌تی‌ د. به‌رهه‌م ساڵح لای‌ خه‌ڵكی‌ ناڕۆشن بێت، له‌وێوه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ین، له‌ژیانی‌ گه‌نجێتیدا خۆشه‌ویستیت كردووه‌؟
- به‌ڵی‌ جارو نیوێك.
* چۆن؟
- ئیتر ئه‌وه‌یانت پێناڵێم تووشی‌ كێشه‌م ئه‌كه‌یت.
* ئه‌ی‌ خێزانه‌كه‌ت به‌خۆشه‌ویستی‌ هێنا؟
- به‌ڵێ‌، من له‌به‌ریتانیا ناسیم خوێندكاری‌ دكتۆرا بوو له‌بواری‌ به‌سته‌نه‌، پاش ماوه‌یه‌ك له‌ناسینی‌ پێی‌ موعجه‌ب بووم، له‌رووی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ یه‌كترمان ده‌ناسی‌، خۆشه‌ویستی‌ بوو له‌یه‌ك لاوه‌، ته‌نها له‌لای‌ منه‌وه‌.
* ئه‌و ئاگای‌ لێنه‌بوو؟
- به‌خوا نازانم، "به‌پێكه‌نینه‌وه‌" به‌ڵام ئه‌ڵێ‌ ئاگام لێنه‌بووه‌، كاك عومه‌ر ده‌بابه‌ یادی‌ به‌خێر له‌جیاتی‌ من قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ كردوو، ئه‌ویش قبوڵی‌ كرد، ماوه‌ی‌ ساڵێك ده‌ستگیرانداربووین‌و دوایی‌ خێزانمان پێكه‌وه‌نا.
* ئه‌ی‌ چۆن خۆت نه‌چوویته‌ پێشه‌وه‌؟
- به‌خوا لێت ناشارمه‌وه‌ تۆزێك له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ترسنۆك‌و شه‌رمن بووم‌و به‌تایبه‌تی‌ كه‌تێكه‌ڵاوی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ بووم‌و براكه‌ی‌ ره‌فیقم بوو، ئه‌وه‌ بۆ من زه‌حمه‌ت بوو.
* پێم وابێ‌ خێزانه‌كه‌ت ناوی‌ "سه‌رباخه‌"؟ ئه‌ی‌ چه‌ند منداڵتان هه‌یه‌؟
- به‌ڵێ‌ وایه‌، دوو منداڵمان هه‌یه‌، كاڵی‌ ساڵی‌ 1988 له‌دایكبووه‌و سواره‌ش ساڵی‌ 1991، كاڵێ‌ ئێستا له‌یه‌كێك له‌باشترین زانكۆكانی‌ ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌بواری‌ زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان ده‌خوێنێت‌و له‌پۆلی‌ دووه‌مه‌و ئابوری‌‌و توێژینه‌وه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست ده‌خوێنێت، زۆر سه‌ری‌ له‌سیاسه‌ت ده‌خورێت‌و په‌رۆشی‌ مه‌سه‌له‌كانی‌ كوردستانه‌‌و له‌رۆژنامه‌ی‌ زانكۆكه‌ی‌ خۆیان بابه‌تی‌ زۆر بڵاو ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا بڕیاری‌ نه‌داوه‌ خۆی‌ یه‌كلایی‌ بكاته‌وه‌، حه‌زی‌ لێیه‌ له‌بواری‌ ئابوری‌ به‌رده‌وام بێت‌و حه‌زی‌ لێیه‌ كاری‌ رۆژنامه‌وانیش بكات، بۆ من ئێستا هاوڕێیه‌كی‌ نزیكه‌، له‌بواری‌ سیاسیش گفتوگۆی‌ زۆر ئه‌كه‌ین‌و ره‌خنه‌م لێده‌گرێت‌و ده‌ڵێت وا بكه‌، یان ئه‌و كاره‌ مه‌كه‌.
سواره‌ی‌ كوڕم زیاتر حه‌زی‌ به‌بواری‌ زانستییه‌، ئێستا خوێندكاره‌ له‌پۆلی‌ چواری‌ ئاماده‌یی‌، زیاتر له‌مه‌سه‌له‌ی‌ بایۆلۆجی‌ كارده‌كات.
* تائێستا پێت وتوون كام بواره‌ هه‌ڵبژێرن؟
- نه‌خێر، پێشت بڵێم بۆ؟ خۆم كه‌ شه‌شی‌ ئاماده‌یم ته‌واو كرد حه‌زم ده‌كرد یاسا یان ئابوری‌ بخوێنم، به‌ڵام هه‌موو كه‌سوكار پێیان باش بوو ئه‌ندازه‌یی‌ بخوێنم، نامه‌وێ‌ هه‌مان ئه‌زموون دووباره‌ بكه‌مه‌وه‌و ده‌مه‌وێت رێز له‌بۆچوونه‌كانیان بگرم‌و خۆیان هه‌ڵیبژێرن.
*منداڵه‌كانت زیاتر هۆگری‌ تۆن یان دایكی‌؟
-كاڵێ‌ زیاتر هۆگری‌ منه‌و سواره‌ش هی‌ دایكی‌.
* هه‌ست ئه‌كه‌م ئێستا به‌هۆی‌ ئیش‌و كاره‌وه‌ كه‌متر ده‌یانبینیت؟
- به‌ڵێ‌، نزیكه‌ی‌ هه‌شت ساڵه‌ له‌یه‌ك دوورین، ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌مه‌سه‌له‌ ناخۆشه‌كانی‌ ژیانی‌ من، له‌رووی‌ ئه‌منیه‌وه‌ چاومان له‌سه‌ره‌، غه‌دریشه‌ ماڵ‌‌و منداڵ‌ له‌م كه‌شی‌ پڕ له‌حیمایه‌و به‌زم‌و ره‌زمه‌وه‌ بژین، هه‌م بۆ ئه‌وان‌و هه‌م بۆ خه‌ڵكیش، به‌ڵام ئێستا زوو زووتر ده‌یانبینیم، دایكیشیان تازه‌ هاتووته‌ ئه‌م نزیكه‌و له‌ئه‌رده‌ن له‌گه‌ڵ‌ رێكخراوێكی‌ ناحكومی‌ تایبه‌ت به‌ژینگه‌ كارده‌كات، ئێستا لانی‌ كه‌م مانگی‌ جارێك ئه‌وان ده‌بینم، به‌ڵام كاڵێ‌ كه‌متر، زۆرتر ئه‌وان دێن، له‌یه‌ك شتدا زۆر به‌خته‌وه‌رم، كه‌ منداڵه‌كانم‌و سه‌رباخ زۆر هاوكارم بوون‌و پشتیوانیان لێكردووم، ئه‌وه‌م پێناخۆشه‌ هه‌ست ناكه‌م وه‌كو باوكێك زۆر له‌گه‌ڵیاندام.
*قه‌ت بیرتان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ خێزانه‌كه‌ت كۆببنه‌وه‌؟
- ئه‌روه‌ڵا زۆر چاوه‌ڕێی‌ ئه‌و رۆژه‌ین‌و كارمان بۆكردووه‌.
* ئه‌ی‌ ئه‌وكاته‌ی‌ پێكه‌وه‌ ده‌ژیان، تۆ قه‌ت له‌ئیشی‌ ماڵه‌وه‌ هاوكاریت ده‌كردن؟
- له‌ئیشی‌ ماڵه‌وه‌ ته‌مه‌ڵم، حه‌زم له‌چێشتلێنانه‌ شتی‌ كوردی‌ زۆر ئه‌زانم، به‌ڵام ژن قه‌ت له‌پیاوی‌ خۆی‌ رازی‌ نییه‌، سه‌رباخ هه‌موو جارێك ده‌ڵێت تۆ مه‌تبه‌خه‌كه‌م لێ‌ پیس ئه‌كه‌یت‌و لێی‌ مه‌نێ‌، به‌س زۆرم رق له‌قاپ شتنه‌ نییه‌، كه‌ مه‌جبوور بووم بیشۆم، ئه‌وه‌نده‌ خراپ شتوومه‌ كه‌ جارێكی‌ تر داوام لێنه‌كرێت.
* ئه‌ی‌ حه‌زت له‌ چ جۆره‌ خواردنێكه‌؟
- خواردنی‌ كوردی‌، یاپراخی‌ گه‌ڵامێوو كفته‌ی‌ سابونكه‌ران، له‌خواردنی‌ بێگانه‌ش حه‌زم له‌خواردنی‌ لوبنانی‌‌و چینییه‌.
* یاپراخی‌ ده‌ستی‌ دایكت یان هی‌ خێزانه‌كه‌؟
- وه‌ڵاهی‌ ئه‌و شه‌ڕه‌م تووش مه‌كه‌، دایكم چێشتی‌ زۆر خۆشه‌، خێزانه‌كه‌شم كۆییه‌ ئه‌ویش خواردنی‌ كۆیی‌ زۆر خۆش لێده‌نێت.
* له‌منداڵیدا كه‌سێكی‌ عه‌جول بوویت یان هێمن؟
- ئه‌گه‌ر له‌دایكم بپرسیت، ئه‌و پێت ئه‌ڵێ عه‌جوول بووه‌، ئه‌و باشتر ئه‌مناسێ‌، به‌ڵام كه‌ له‌مه‌كته‌بیش عه‌جولیم ئه‌كرد مامۆستاكان زۆر لێم توڕه‌ نه‌ئه‌بوون، چونكه‌ ته‌له‌به‌یه‌كی‌ زیره‌ك بووم، هه‌موو ساڵێك مه‌عفوو ئه‌بووم، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی‌ له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ به‌ندیخانه‌ له‌قازانجم بوو، ئه‌وه‌بوو ده‌موت گه‌ر ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی‌ ئێوه‌ ده‌یڵێن وابێت، ئه‌ی‌ چۆن نمره‌كانم وا به‌رزه‌.
* ئه‌ی‌ سه‌ری‌ كه‌ست نه‌شكاندووه‌؟
وه‌ڵا بیرم نایه‌، به‌ڵام شه‌ڕمان زۆر ده‌كرد، وه‌كو شه‌ڕه‌ مازوو شه‌ڕه‌ به‌ردوو شه‌ڕه‌ گه‌ڕه‌ك.
* حه‌ز ئه‌كه‌یت زیاتر چ بوارێك بخوێنیته‌وه‌؟
- زۆرم حه‌ز له‌مێژووه‌، ئێستاش هه‌وڵ ده‌ده‌م شه‌وانه‌ سه‌عاتێك بخوێنمه‌وه‌، مێژوو به‌تایبه‌تی‌ بۆ ئه‌م وڵاته‌ی‌ ئێمه‌ زۆر گرنگه‌و زۆر زه‌وقم لێیه‌تی‌، ده‌ ساڵێك ده‌بێت زۆر مێژووی‌ ئیسلام ده‌خوێنمه‌وه‌، كاریگه‌ری‌ زۆره‌، بۆنموونه‌ گه‌ر ناكۆكی‌ سوننه‌و شیعه‌ تێنه‌گه‌یت چۆن كارت پێده‌كرێت، جگه‌ له‌وه‌ مێژووی‌ ئیسلام بۆ خۆی‌ پڕه‌ له‌ناكۆكی‌‌و خاڵی‌ وه‌رچه‌رخان، زۆر چێژ له‌مێژووی‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌بینم، چونكه‌ ده‌رس‌و په‌ندی‌ زۆری‌ تێدایه‌.
*ئه‌ی‌ ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی‌ خۆشه‌ویستیت كردووه‌، هیچ جارێك شیعرت نه‌نوسیوه‌؟
- به‌روه‌ڵا، بیرم نه‌ماوه‌، بۆ ئاگاداریت ئێستاش كه‌زۆر ماندوو ده‌بم دوو شت چێژم پێده‌به‌خشێت، یه‌كه‌میان شیعر به‌تایبه‌تی‌ شیعره‌كانی‌ گۆران‌و وه‌فایی‌‌و شێركۆ بێكه‌س‌و مه‌حوی‌‌و نالی‌‌و جار به‌جار قوبادی‌ جه‌لی‌ زاده‌ ده‌خوێنمه‌وه‌ وه‌كو ده‌ڵێن شیعره‌كانی‌ شه‌ڕ ئه‌فرۆشێت به‌هه‌ستی‌ مرۆڤ، له‌عه‌ره‌بیش شیعری‌ نزار قه‌بانی‌ ده‌خوێنمه‌وه‌، جا ئه‌وه‌ ره‌نگه‌ تۆزێك برین بكولێنێته‌وه‌و یادو سۆزی‌ رابردووم بیربخاته‌وه‌، به‌ره‌حمه‌ت بێت باوكم زۆر هاوكاری‌ ده‌كردم بۆ نووسین‌و خوێندنه‌وه‌. دووه‌م بواریش كه‌ ده‌یخوێنمه‌وه‌ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌یه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌گه‌ردوونه‌وه‌. له‌گه‌نجیشمدا یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ی‌ زۆر پێی‌ سه‌رسام بووم ژانی‌ گه‌ل بووه‌.

*فیلمه‌كه‌ت نه‌بینیوه‌؟
- نه‌وه‌ڵا به‌س من كاڵێی‌ كچم به‌ناوی‌ كاڵێی‌ ژانی‌ گه‌له‌وه‌ ناونا، هه‌ر وه‌ختی‌ خۆی‌ وتم كچم ببێ‌ ناوی‌ ئه‌نێم كاڵێ‌، حه‌زم ئه‌كرد كوڕه‌كه‌شم ناوبنێم جوامێر، به‌ناوی‌ پاڵه‌وانی‌ رۆمانه‌كه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌یانم بۆ نه‌چووه‌ سه‌ر دایكی‌ سواره‌ی‌ پێخۆش بوو.
* چ بوارێكی‌ تر ده‌خوێنیته‌وه‌؟
- هه‌وڵ‌ ده‌ده‌م تاپێم بكرێت له‌گه‌ڵ‌ بابه‌ته‌ فیكرییه‌ تازه‌كان بڕۆم، بۆنموونه‌ نوسینه‌كانی‌ به‌ختیار عه‌لی‌‌و ره‌هه‌ندییه‌كان ده‌خوێنمه‌وه‌، سروشتی‌ من وایه‌، له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك كار بكه‌م كتێبخانه‌یه‌كم هه‌یه‌.
*حه‌زت له‌چ فیلمێكه‌؟
- زۆر حه‌زم له‌فیلمی‌ مێژووییه‌، جگه‌ له‌وه‌ فیلمێكی‌ ئالپه‌چینۆ هه‌یه‌ به‌ناوی‌ "بۆنی‌ ژن" كه‌ پیاوێكی‌ كوێره‌ ژن به‌بۆن ئه‌ناسێته‌وه‌، زۆر به‌و فیلمه‌ سه‌رسامم، هه‌روه‌ها فیلمی‌ كۆمیدیم پێخۆشه‌، به‌ڵام رقم له‌فیلمی‌ ترسه‌، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ منداڵه‌كان زۆر حه‌زیان هه‌یه‌. بۆ ئه‌كته‌ره‌كانیش كاره‌كانی‌ ئالپه‌چینۆ‌و ودی‌ ئالن‌و شین كۆرلی‌‌و له‌عه‌ره‌بیشدا عادل ئیمام‌و نورشه‌ریفم پێ خۆشه‌.
* گوێ‌ له‌گۆرانی‌ ده‌گریت؟
- تا پێم بكرێت ده‌یخه‌مه‌ سه‌ر كه‌ناڵی‌ گۆرانی‌، ئێستا خۆشبه‌ختانه‌ كه‌ناڵی‌ "ڤین"ی‌ كوردی‌ هه‌یه‌ سه‌یری‌ ده‌كه‌م، زۆرجار كه‌ كارێك ده‌كه‌م یان شتێك ده‌نووسم گوێ‌ له‌گۆرانی‌ ده‌گرم.
* ده‌نگی‌ كێت پێخۆشه‌؟
له‌كۆنه‌كان عه‌لی‌ مه‌ردان‌و حه‌مه‌ی‌ ماملێم پێ خۆشه‌، له‌كۆن‌و تازه‌كان مه‌زهه‌ری‌ خالقی‌‌و هۆمه‌ری‌ دزه‌یی‌ كه‌ زۆر هاوڕێشمه‌، ئه‌و حه‌یرانی‌ لا خۆشه‌ویست كردم، له‌تازه‌كان زه‌كه‌ریام پێخۆشه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌هه‌ره‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌هره‌مه‌نده‌كان، چۆپیم پێخۆشه‌ كه‌ زیره‌كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی‌ شیعرو ئاواز، كامكاره‌كانیش، به‌ڕاستی‌ گۆرانییه‌كی‌ كامكار نییه‌ پێم خۆش نه‌بێت، ئه‌و رۆڵه‌ی‌ كامكار له‌هونه‌ری‌ كوردی‌ نواندوویه‌تی‌ زۆر گه‌وره‌یه‌.
* ئه‌ی‌ بیانی‌؟
- ئینگلزیم حه‌ز لێنیه‌، به‌ڵام فارسی‌ داریوش‌و گوگوش‌و مه‌هه‌ستی‌‌و سه‌تار به‌تایبه‌تی‌ داریوش، له‌عه‌ره‌بیش ئه‌لیسا ده‌نگی‌ خۆشه‌ "به‌پێكه‌نینه‌وه‌" ئه‌وانی‌ تر ناوێرم نه‌وه‌ك سه‌رباخ لێم عاجز بێت.
* ئه‌ی‌ به‌ینت له‌گه‌ڵ‌ وه‌رزشدا چۆنه‌؟
- زۆر سه‌یری‌ یاریی‌ ناكه‌م، به‌ڵام بۆ خۆم نزیكه‌ی‌ ساڵ‌‌و نیوێكه‌ له‌سه‌ر مه‌كینه‌ی‌ راكردن به‌ته‌عبیری‌ هه‌ولێری‌ "گورگه‌ لۆقه‌" ده‌كه‌م، مۆندیال سه‌یر ده‌كه‌م‌و پێم خۆشه‌ به‌رازیل بیباته‌وه‌، له‌یانه‌كانیشدا پشتگیری‌ لیڤه‌رپول ده‌كه‌م، ره‌نگه‌ هه‌ستی‌ ئه‌و كاته‌ بێت كه‌ له‌شاری‌ لیڤه‌رپول ژیاوم، سه‌یری‌ ئۆڵۆمپیادیش ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی‌ راكردن‌و بازدان.
* چه‌ند زمان ئه‌زانیت؟
- كوردی‌‌و عه‌ره‌بی‌‌و ئینگلزی‌، فارسی‌ تێده‌گه‌م، زۆر حه‌ز ده‌كه‌م فێری‌ فه‌ره‌نسی‌ ببم.
* چه‌ند قات جلت هه‌یه‌؟
- نزیكه‌ی‌ بیست قات، حه‌زم له‌بازاڕ هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ‌ خێزانه‌كه‌م كه‌ ئه‌رۆینه‌ بازاڕ ئه‌و حه‌زده‌كات بگه‌ڕێ‌، به‌ڵام من زۆر تاقه‌تی‌ گه‌ڕانم نییه‌.
* ئێستا براده‌ره‌كانی‌ منداڵیت ده‌ناست؟
- به‌ڵێ‌، له‌سلێمانی‌‌و شه‌ره‌كانی‌ ترو له‌ده‌ره‌وه‌ش، به‌ڵام كه‌متر یه‌كتر ده‌بینین.
* چه‌ند پاره‌ له‌گیرفانتدایه‌؟
- وه‌ڵا هیچ، ئه‌م كوڕه‌ باشانه‌ مشوورم ئه‌خۆن، له‌رووی‌ داراییه‌وه‌ زۆر باش نیم، زیاتر خێزانه‌كه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ گرتووه‌ته‌ ده‌ست.
* قه‌ت بووه‌ له‌گه‌نجیدا قه‌رزار بیت؟
- به‌ڵێ‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ بووم، زیاتر باوكم مه‌سره‌فی‌ ده‌كردم، ماوه‌یه‌ك قه‌رزدار بووم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ سه‌رباخ بڕیارماندا پێ‌ به‌قه‌د به‌ڕه‌كه‌ی‌ خۆمان رابكێشین تا ئه‌و باره‌مان راست كرده‌وه‌.
* قه‌ت ته‌ماننات كردووه‌ بێ‌ پاسه‌وان بچیته‌ ده‌ره‌وه‌؟
- ئه‌روه‌ڵا هه‌موو رۆژێك، هه‌ندێ‌ جار روویداوه‌ به‌بێ پاسه‌وان خۆم دزیوه‌ته‌وه‌و چوومه‌ته‌ ناو خه‌ڵك، ده‌مه‌وێ‌ به‌ته‌نیا بم، پێش هه‌موو شتێك له‌به‌ر ئه‌م كوڕانه‌ (مه‌به‌ستی‌ پاسه‌وان‌و یاریده‌ده‌ره‌كانیه‌تی‌) چونكه‌ بارێكم له‌سه‌ریان‌و پێم خۆشه‌ ژیانێكی‌ ئاسایی‌ بژیم، به‌ڵام چه‌ند جارێك هه‌وڵی‌ كوشتنم دراوه‌، ئه‌مان پاراستویانم له‌سه‌ر حسابی‌ ژیانی‌ خۆیان، ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌و شتانه‌ی‌ تائێستا ئازارم ئه‌دات، بۆخۆم زۆر بڕوام به‌قه‌ده‌ر هه‌یه‌‌و ئه‌و جاره‌ی‌ هه‌وڵی‌ كوشتنم درا هێشتا نه‌نوسرابوو ژیانم ته‌واو ببێت.

* حه‌ز ئه‌كه‌یت خۆت سه‌یاره‌ لێبوخڕیت؟
- به‌ڵێ‌ زۆر، خۆم به‌سایه‌قێكی‌ باش ئه‌زانم، به‌ڵام ده‌ورووبه‌ره‌كه‌م پێم ئه‌ڵێن عه‌جولیت، له‌وانه‌یه‌ تۆزێك خێرابم.
* رۆژێك له‌رۆژان بیرت له‌وه‌ كردبۆوه‌ پۆستێكی‌ وا باڵا وه‌ربگریت؟
- نه‌وه‌ڵا، بڕوات هه‌بێت هیچ رۆژێك له‌رۆژان كارم نه‌كردووه‌ بۆ پۆستێك، هه‌ر كارێكم كردووه‌ داوام لێكراوه‌‌و ئه‌مریانم جێبه‌جێ‌ كردووه‌، كه‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تم كردووه‌ له‌سلێمانی‌ به‌واجب قبوڵم كردووه‌و ئه‌م پۆسته‌ی‌ ئێستاشم هه‌ر واجبه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ شه‌ره‌فێكی‌ گه‌وره‌و به‌رپرسیارێتییه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌، خۆم حه‌زم ده‌كرد مامۆستایه‌كی‌ زانكۆ بم، ئێستاش رۆژگارێك دێت له‌و زانكۆ ئه‌مه‌ریكییه‌ی‌ سلێمانی‌ ده‌بمه‌ مامۆستا، هه‌موو جارێك ئه‌ڵێم ئه‌وه‌ بۆ كاتی‌ خانه‌نشینیمه‌، ته‌نها جارێك حه‌زم به‌پۆستێك ده‌كرد نه‌بوو (لێشم مه‌پرسه‌ چییه‌، چونكه‌ پێن ناڵێم) ئه‌وه‌ په‌ندێك بوو، چونكه‌ تێی‌ گه‌یاندم مرۆڤ په‌رۆشی‌ كارێك بێت ره‌نگه‌ عیزه‌تی‌ نه‌فس له‌ده‌ست بده‌یت.
*له‌رووی‌ ته‌ندروستییه‌ چه‌ند گرنگی‌ به‌خۆت ده‌ده‌ت؟
- ماڵ‌‌و منداڵه‌كه‌م ده‌ڵێن زۆر نا، جاری‌ وایه‌ پشكنینم بۆ ده‌كه‌ن براده‌ره‌كانم پێم ده‌ڵێن وا بكه‌ یان نا، هه‌وڵ‌ ده‌ده‌م ئاگام له‌خواردن بێت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ زه‌حمه‌ته‌، چونكه‌ به‌رده‌وام له‌ده‌عوه‌ت‌و ده‌عوه‌تكاریداین.
* چه‌ند ساڵی‌ ته‌مه‌نت له‌ئه‌مه‌ریكا برده‌ سه‌ر؟
- نۆ ساڵ‌، ئه‌وكات لۆبییه‌كه‌ له‌ژێر زه‌مینه‌كه‌ی‌ ماڵه‌كه‌ی‌ مندابوو كه‌ گرتبوومان به‌كرێ‌، كۆمیوته‌رێك‌و ئامێرێكی‌ فاكسمان هه‌بوو.
* جگه‌ له‌ره‌گه‌زنامه‌ی‌ عێرقی‌ چ ره‌گه‌زنامه‌یه‌كی‌ ترت هه‌یه‌؟
- به‌ریتانی‌.
*چه‌ند مۆبایلت هه‌یه‌؟
- دوو دانه?

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ShaDost (2008-07-14 15:17:09)

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-14 15:14:23

Ashqi_Mn
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: رِانيـــــــــه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 539

Re: دكتۆر به‌رهه‌م.سیاسییه‌كی‌ ئازاو

ده‌ستت  خۆش  به‌ڕاستی  ئه‌وه‌نه‌ی  خوێندمه‌وه‌  زۆر  خۆش  بوو  سپاس بابه‌تێکی  جوان  بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-14 19:01:42

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: دكتۆر به‌رهه‌م.سیاسییه‌كی‌ ئازاو

زؤر سوباس بؤ تؤ كاكه هيوا كيان هةر بزيت كيان...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-15 10:37:35

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: دكتۆر به‌رهه‌م.سیاسییه‌كی‌ ئازاو

ده‌ست خۆش شادۆست گیان بابه‌تێکی زۆر سارنج راکیش بوو ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-15 10:50:34

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999

Re: دكتۆر به‌رهه‌م.سیاسییه‌كی‌ ئازاو

ده‌ست خۆش کاک شادۆست گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-07-15 12:13:45

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: دكتۆر به‌رهه‌م.سیاسییه‌كی‌ ئازاو

سوباس بؤ بةيامةكةت هاوريى ئازيز سؤزى كيان دةستى تؤش خؤش بيت ...

سوباس بؤ تؤ كاكه ريكا كيان هةر بزيت كيان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net