❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆی‌ به‌سه‌رۆكی‌ دونیا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-14 10:56:04

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

خۆی‌ به‌سه‌رۆكی‌ دونیا

ئه‌و پیاوه‌ی‌ خۆی‌ به‌سه‌رۆكی‌ هه‌موو دونیا ده‌ناسێنێت داوای‌ شوقه‌یه‌كی‌ زه‌كه‌ریا ده‌كات 

http://knewsdaily.org/wenekan/pisarok.JPG


هیتفۆنێكی‌ له‌ گوێچكه‌یه‌كی‌ بوو به‌ ده‌ستێكیشی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌و شوێنه‌ ده‌كرد كه‌ له‌ناو گۆرستان نزیك مردوه‌كان شه‌وی‌ تاریكی‌ خۆی‌ لێ‌ به‌سه‌ر ده‌برد , به‌ ده‌سته‌كه‌ی‌ تریشی‌ میلی‌ رادێۆكه‌ی‌ ده‌جولاندو جار ناجارێ‌ ده‌ی‌ وت ساركۆزی‌ چی‌ له‌ ئێمه‌ ده‌وێت ؟!!
ته‌حسین هیرانی‌ وه‌ك خۆی‌ گوتی‌ من به‌ ئه‌سل خه‌ڵكی‌ ناوچه‌ی‌ هیرانم ئه‌وه‌ بۆ سێ‌ مانگ ده‌چێت له‌م گۆراستانه‌ ده‌خه‌وم به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌سێك لێم بپرسێته‌وه‌ , ته‌حسین درێژه‌ به‌قسه‌كانی‌ ده‌دات و ده‌ڵێت راسته‌ من براو خوشكم هه‌یه‌ به‌ڵام برا و خوشك هه‌ر رۆژێك ودوو رۆژ خۆشه‌ پاشان ئه‌و گه‌نجه‌ گله‌یی‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كات وده‌ڵێت باشه‌ منیش گه‌نجم ئێ‌ بۆ حكومه‌ت شوقه‌یه‌كی‌ زه‌كه‌ریام ناداتێ‌ قابیله‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ شوقه‌كانی‌ زه‌كه‌ریا ژیان به‌سه‌ر ده‌بن چییان له‌مه‌ن زێده‌تره‌ ئه‌وان له‌و شوێنه‌ خۆشه‌ منیش له‌ گۆرستان له‌گه‌ل مردووه‌كان به‌تاته‌ به‌ قه‌رز بخۆم ؟!
ته‌حسین كه‌ باسی‌ شوقه‌كانی‌ زه‌كه‌ریای‌ ( ناز سیتی‌ ) ده‌كرد هێشتا قسه‌كانی‌ ته‌واو نه‌كردبوو له‌ بابه‌ته‌كه‌ی‌ ده‌رده‌چوو ده‌ی‌ ووت من ته‌نها یه‌ك فلس له‌ گیرفانم نه‌بوو و ئابلوقه‌ی‌ ئابووری‌ هه‌موو دونییاشم له‌سه‌ر بوو كه‌چی‌ هه‌موو رۆژ به‌ پێ‌ هه‌موو شاره‌كانی‌ كوردستان ده‌گه‌رام و له‌كه‌سیش نه‌ده‌ترسام , دوایش ته‌حسین درێژه‌ی‌ به‌قسه‌كانی‌ ده‌داو ده‌ی‌ گوت له‌ گۆنگره‌ی‌ ئه‌ناپۆلس كه‌ عبدالعزیز الحیكم به‌ژداری‌ كرد من كرام به‌ سه‌رۆكی‌ وڵاتی‌ ئیسلامی‌ فه‌له‌ستین چونكه‌ ئاشتی‌ خۆر هه‌وڵاتی‌ ناوه‌راست له‌ سه‌ر ده‌ستی‌ من ده‌هاته‌ دی‌ له‌پاش ئه‌م كۆنگره‌وه‌ من ئه‌و ئابلوقه‌ جیهانیه‌م له‌ سه‌ر دانرا چونكه‌ هه‌موو دونیا ده‌ی‌ زانی‌ ئاشتی‌ خۆهه‌لاتی‌ ناوه‌راست له‌سه‌ر ده‌ستی‌ من ده‌هاته‌ دی‌ پاشان چ بكه‌م كاتێك مدیری‌ ئاوی‌ وڵاتی‌ ئه‌ڵمانییان گۆری‌ من ئه‌م ئابولقه‌ ئابوریه‌م لسه‌ر چه‌سپا .
ئه‌وه‌ی‌ له‌ گفتۆگۆكردن له‌گه‌ل ته‌حسین به‌ژدار بێت ده‌بێت بێده‌نگ بێت چونكه‌ له‌ قسه‌كانی‌ هیچ ره‌بتێك نیه‌ و هیچ باسێكش به‌ته‌واوی‌ باس ناكات .
چه‌ند جارێك هه‌وڵم دا قسه‌ له‌ ته‌حسین ببرم بۆیه‌ ئه‌ویش به‌ توه‌ری‌ قسه‌كانی‌ ئاراسته‌ی‌ من ده‌كردوو ده‌ی‌ ووت تۆ هیچ له‌ سیاسه‌تی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ ناگه‌یات وه‌ره‌ له‌من بپرسه‌ ئه‌گه‌ر نا رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ هه‌موو رۆژ به‌ وڵاتی‌ سورییان ده‌گوت ده‌ست له‌كارو باری‌ دادگای‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ ده‌ده‌یت خۆ ئه‌وان قه‌سدم نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌ مه‌به‌ستیان سوریا نه‌بوو به‌ڵكو مه‌به‌ستیان ئێمه‌ بوو مه‌به‌ستیان كوردستان بوو له‌ كوردستانیش به‌تایبه‌تی‌ مه‌به‌ستیان من بوو چونكه‌ ده‌یان زانی‌ من مه‌ترسیم له‌سه‌ر ئه‌م دادگایه‌ .
پاش قسه‌كردنێكی‌ زۆر ته‌حسین تۆێزك بێده‌نگ ده‌بێت وده‌ڵێت ئاخر بۆ هونه‌رمه‌ندێك ئه‌و هه‌موو شوقه‌یه‌ی‌ هه‌بێت منیش له‌ گۆرستان پاش چه‌ند ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری‌ و ئاواره‌یی‌ ژیان له‌ گۆرستان به‌سه‌ر ببه‌م هه‌قی‌ وایه‌ حكومه‌ت شوقه‌یه‌كی‌ كامل واتا بینایه‌ی‌ شوقه‌یه‌كی‌ كاملیش بدات به‌ من !؟
دوای ئه‌وه‌ی‌ ته‌حسین چه‌ند پارچه‌ دارێكی‌ خسته‌ نێو ئاگردانه‌كه‌ی‌ تا چای ناو چایه‌په‌سته‌ ره‌ش بوه‌كه‌ی‌ گه‌رم بێته‌وه‌ دیسان به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ رووی‌ پرسیاری‌ له‌من كردوو گوتی‌ ها بۆ وه‌ڵامی‌ ئه‌و هه‌موو پرسیارم ناده‌یته‌وه‌ بۆ بێده‌نگیت ؟
كاتێكیش ده‌م ویست قسه‌ بكه‌م ته‌حسین دیسان قسه‌كانی‌ لێم ده‌بری‌ و ده‌ی‌ ووت ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا زانیان به‌ نیازم ژن بهێنم و مال پێك بهێنم خشل و زێرو پاره‌یه‌كی‌ زۆریان بۆ ره‌وانه‌ كردم ئه‌وان پاره‌كه‌یان له‌ رێگای‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ره‌وانه‌ كرد له‌ ته‌له‌فزیۆنیش سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان به‌ ده‌سته‌كانی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ من كردوو گوتی‌ ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ بۆ ئه‌و كوره‌ هاتووه‌ تا ژن بهێنێت سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌ناو ته‌له‌فزیۆن ده‌ستی‌ بۆ من درێژ كرد به‌لێ‌َ من ئه‌و كات له‌ ئاماژه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان گه‌یشتم كه‌ ئه‌و باسی‌ من ده‌كات و مه‌به‌ستی‌ منه‌ , ئینجا ته‌حسین درێژه‌ به‌م باسه‌ ده‌دات ده‌ڵێت هه‌ر هه‌موو پاره‌كانیش یۆرۆ دۆلار بوون كه‌چی‌ كه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دانیشت تا باسی‌ بودجه‌ بكات ئه‌و پاره‌یان نه‌دا به‌من بۆیه‌ من په‌یوه‌ندیم به‌ یه‌كێتی‌ ئه‌ورپا كرد ئه‌وانیش پاره‌كه‌یان گێراوه‌ لای‌ خۆیان , لێ تێنه‌گه‌یشتن و لێ‌ حاڵی‌ نه‌بوون لای‌ من بۆ تێك هه‌ڵكێشانی‌ ئه‌و هه‌موو باسه‌ ده‌گراوه‌ كه‌ ته‌حسین له‌ هه‌ر بابه‌ت و هه‌ندێكی‌ باس ده‌كرد چونكه‌ ئه‌و كاتێك باسی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كۆسۆڤۆی‌ ده‌كرد ئه‌و ده‌سته‌كانی‌ به‌رز ده‌كرد و ده‌یگوت من تا ساڵی‌ 2008 له‌ ژێر چاودێری‌ حكومه‌تی‌ عێراق بووم ئه‌گه‌ر به‌ ده‌ستوری‌ عێراقیش بێت ده‌بێت من مانگانه‌ ده‌ هه‌زار دۆلار وه‌ربگرم ده‌بێت خانشین و مافی‌ ژیانم و مافی‌ نیشته‌چی‌ بووون كۆمه‌ڵێك پاداشت وه‌ربگرم كه‌چی‌ ئه‌وه‌ ده‌بینن من له‌ گۆرستان كه‌وتووم و به‌ هه‌وڵ و هیمه‌تی‌ ئێمه‌ش وڵاتی‌ سربیا سه‌ربه‌خۆ بوو هه‌رچه‌نده‌ ده‌بوو له‌ یاسای‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ ئێمه‌ مه‌خسه‌دم كوردستانه‌ سه‌ربه‌خۆ بایه‌ به‌ڵام چ له‌ یاسای‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ بكه‌ین كه‌ قه‌ل وقاز و كۆتر تێكه‌ل ده‌كات !
له‌ كۆتایش ته‌حسین ده‌ڵێت راسته‌ من له‌ ساڵی‌ 2008 وه‌ ئابلوقه‌ی‌ ئابوریم له‌سه‌ره‌و له‌م گۆرستانه‌ به‌بێ‌ پاسه‌وان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م به‌ڵام راستیه‌ك هه‌یه‌ ده‌بێت هه‌موو دونیا بزانیت ئه‌ویش ئه‌گه‌ر من شتێكم به‌سه‌ر بێت ئه‌وه‌ ئاشتی‌ خۆهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راست به‌ته‌واوی‌ تێك ده‌چێت و كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تیش وا قبول ناكات وه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ئارامی‌ به‌خۆوه‌ نابینێ‌ بۆیه‌ باشتر وایه‌ بینایه‌كی‌ ته‌واوی‌ شوقه‌كانی‌ زه‌كه‌ریام بده‌نێ‌ نه‌وه‌ك پیاو خراپێك شه‌وێك له‌م گۆرستانه‌ زه‌فه‌رم پێ‌ ببات خۆتان ده‌زانن ئاشتی‌ خۆ هه‌ڵاتی‌ ناوه‌راست به‌نده‌ به‌ من خه‌لكی‌ زۆریش نایه‌ویت ئاشتی‌ خۆرهه‌لاتی‌ ناوه‌راست بهێته‌ دی‌ بۆیه‌ ده‌بێت حكومه‌ت پاسه‌وانم بۆ دابین بكات ....
تێبینی‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ شه‌ومان به‌سه‌ر هات تا ئێستاش تێنه‌گه‌یشتم ته‌حسین بۆ چی‌ وای‌ به‌سه‌ر هاتووه‌ و دواكاریه‌كانی‌ چین ؟

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-14 19:26:45

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: خۆی‌ به‌سه‌رۆكی‌ دونیا

ده‌ستت خۆش بیت کاکه‌ گیان


ده‌شتی

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-15 09:03:54

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: خۆی‌ به‌سه‌رۆكی‌ دونیا

دةستى تؤش خؤش بيت سوباس بؤ بةيامةكةت كاكه دةشتى گیان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-15 10:18:39

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: خۆی‌ به‌سه‌رۆكی‌ دونیا

ده‌ست خۆش شادۆست گیان هه‌رچه‌ن منیش له‌هیچ تێنه‌گه‌شتم به‌س قسه‌کانی زۆر خۆش بوو به‌لامه‌وه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-15 11:47:31

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762

Re: خۆی‌ به‌سه‌رۆكی‌ دونیا

دةست خؤش بيت به خوا برام ناحةق نيه
وا خةريكه هةموومان لةم ولاته تيك ئةجين

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-07-15 12:01:24

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

Re: خۆی‌ به‌سه‌رۆكی‌ دونیا

ئەوە لە بەرنامەی زومئین بینیم
وتییان دوای 2 سەعات نە مان زانی کێشەی ئەم پیاوە چیە
دەستت خۆشبێت کاک شادۆست

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-07-15 12:12:11

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: خۆی‌ به‌سه‌رۆكی‌ دونیا

سوباس بؤ بةيامةكةت سؤزى كيان هةر بزيت كيان ....

سوباس بؤ تؤش بيدار كيان....والله راست ئةكةيت...

هاوناز خان راست ئةكةيت منيش ئةوه دى له بةرنامةى زوومئين سوباس بؤتؤ ئازيزم.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-07-15 12:14:53

MaRwAn_XwRi
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: SHAQLAWA
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-21
دواترین سه‌ردان: 2013-11-23
په‌یامه‌كان: 393

Re: خۆی‌ به‌سه‌رۆكی‌ دونیا

shadost gyan dastakant xosh bet
mn yakek la xushkakany ta7syn danasm

aw dale ta7syn pash away la xoiawa aw hay le hat
mawaiak lamali bray dabet darwat
xushkakashi  la dasalaty nya ta baxewy bkat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-07-15 18:25:38

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: خۆی‌ به‌سه‌رۆكی‌ دونیا

سوباس بؤ روونكردنةوةكةت كولى شةقلاوه كيان تةمةن دريز بيت ئازيزم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-07-16 04:36:14

ALEXANDER
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
دواترین سه‌ردان: 2009-10-30
په‌یامه‌كان: 282

Re: خۆی‌ به‌سه‌رۆكی‌ دونیا

خؤزكة لةبةرنامةى ZOOM in جاوتان بيئةكةوت بةقورعان هةتا نيودانة سةعات بةس بيكةنيووم

ئةيووت

ئاشتى خؤرهةلاتى ناوةراست من دامهينا ههههههههههههههههههههههههه

بةقورعان قسةى واى ئةكرد هههههههههههههه


خواية وةك و ئةومان لينةكةيت


سوباس بؤ بابةتةكةت ئازيزم زؤر بابةتيكى خؤشة ههههههههههههه


دةستت خؤش كاكة دؤستى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-07-16 09:19:55

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: خۆی‌ به‌سه‌رۆكی‌ دونیا

سوباس بؤ بةيامةكةت بةساقه  راست ئةكةيت منيش بينيم بليين جى كوناحيشه بةخوا....

دةستى تؤش خؤش بيت كيان..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-07-16 14:27:23

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488

Re: خۆی‌ به‌سه‌رۆكی‌ دونیا

dastt xoshbet shadost gean baxwa haqyaty mnesh daway shuqa dakam ashty afareqash ba dast mnahhh

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2008-07-16 18:04:11

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: خۆی‌ به‌سه‌رۆكی‌ دونیا

hhhhhhhhhhhhh rezhen gyan hi har 2 amrikakash ba dast mna kawata sharek ban ba mn hhhhhhhhhh

swpas bo to gyan are darchuit lamaktab to basaqa
???

swpas bo to

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net