❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌ستێره‌كه‌ی‌ ئه‌لیزێ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-17 07:28:33

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

ئه‌ستێره‌كه‌ی‌ ئه‌لیزێ

ساركۆزى.. ئه‌ستێره‌كه‌ی‌ ئه‌لیزێ

14/7، یاده‌وه‌ری‌ یه‌كێك له‌شۆڕشه‌ گه‌وره‌كانی‌ ئه‌وروپا بوو، ئه‌و شۆڕشه‌ی‌ كه‌ زیندانه‌ تۆقێنه‌ره‌كه‌ی‌ باستێلی‌ تێكشكاند‌و بانگی‌ (ئازادی‌‌و یه‌كسانی‌) به‌گوێی‌ مرۆڤایه‌تیدا چرپاند‌و مێژووی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهانی‌ له‌ڕه‌گ‌و ریشه‌وه‌ وه‌رچه‌رخاند: شۆڕشی‌ فه‌ره‌نسا. دوای‌ تێپه‌ڕینی‌ 219 ساڵ‌ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ هه‌ژێنه‌ره‌دا، دوێنێ‌ له‌ڕێوڕه‌سمی‌ ئه‌م یاده‌وه‌رییه‌و له‌نێو به‌شداربووانی‌ جه‌ژنی‌ 14ی‌ ته‌موزدا له‌پاریس، سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا ساركۆزی‌‌و كارلای‌ هاوسه‌ری‌ تیشكی‌ هه‌موو راگه‌یاندنه‌كانیان به‌ره‌و لای‌ خۆیان رفاند. «ساركوزی‌» دیارده‌یه‌كه‌ شایسته‌ی‌ ئاوڕ لێدانه‌وه‌و بایه‌خپێدانه‌. ساركۆ.. خه‌ون‌و گۆڕان ساركوزی‌ هه‌میشه‌ ئاماده‌یه‌، له‌گه‌ڵ‌ هه‌موو قاوه‌خواردنه‌وه‌یه‌كی‌ به‌یانیاندا، فه‌ره‌نسییه‌كان په‌رۆشی ئه‌وه‌یانه‌ بزانن ئه‌وو كارلا خه‌ریكی‌ چین؟

http://awene.com/Wenekan_Awene/sarkow_KRLA.jpg
ئاخر له‌دوای‌ چوونه‌ كۆشكی‌ ئه‌لیزێوه‌، ژیانی‌ ساركوزی‌ له‌زنجیره‌ درامایه‌كی‌ پڕ له‌رووداوی‌ سه‌یر‌و سه‌رنجڕاكێش ده‌چێت، ئه‌و كه‌ له‌هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دوو ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ری‌ فه‌ره‌نسادا، به‌ڵێنی‌ گۆڕان‌و دابڕان له‌رابردووی‌ دابوو به‌هاوڵاتییه‌كانی‌، هێنده‌ ئه‌مه‌كدار بوو به‌رانبه‌ر به‌به‌ڵێنه‌كه‌ی‌، كه‌ ته‌نانه‌ت ژیانی‌ تایبه‌تی‌ خۆشی‌ گۆڕی‌. هێشتا تازه‌ پێینابووه‌ ئه‌لیزێوه،‌ كه‌ هه‌موو رۆژێك رۆژنامه‌كان باسی‌ كێشمه‌كێشی‌ نێوان ساركوزی‌‌و سیسیلیای‌ هاوسه‌ریان ده‌كرد. تا سه‌ره‌نجام دوای‌ تێپه‌ڕینی‌ شه‌ش مانگ‌، ئه‌لیزێ‌ به‌ڕه‌سمی‌ لێجیابوونه‌وه‌ی‌ ساركوزی‌‌و سیسیلیای‌ راگه‌یاند. پاشان سه‌رۆك كه‌وته‌ داوی‌ حه‌زو خۆشه‌ویستی‌ یه‌كێك له‌ژنه‌ هه‌ره‌ جوانه‌كانی‌ ئه‌وروپاوه‌: كارلا برۆنی‌. ئیتر ئه‌لیزێ‌، ئه‌و كۆشكی‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌ی‌ كه‌ وه‌ختی‌ خۆی‌ لویسی‌ پانزه‌هه‌م بۆ (مه‌دام پامپادۆر)ی‌ عه‌شیقه‌ی‌ كڕی‌، سه‌رله‌نوێ‌ بۆنی‌ عه‌شقی‌ نیكۆلا‌و كارلای‌ لێده‌هات‌و فه‌ره‌نسیه‌كانیش زیاتر له‌وه‌ی‌ به‌ئه‌دای‌ سیاسی‌ سه‌رۆكه‌وه‌ خه‌ریك بن، به‌دڵداری‌‌و سه‌رچڵییه‌كانییه‌وه‌ سه‌رقاڵ‌ بوون‌و هیچ شتێكیان هێنده‌ی‌ متابه‌عه‌كردنی‌ چیرۆكی‌ عاشقانه‌ی‌ نیكۆلا‌و كارلا به‌لاوه‌ دڵڕفێن نه‌بوو، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وده‌مه‌ی‌ كه‌ ساركۆزی‌ پشووی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ رابردووی‌ له‌ئه‌هرامه‌كان له‌گه‌ڵ‌ كارلای‌ ده‌زگیرانیدا به‌سه‌ربرد. شوباتی‌ رابردوو، كه‌ ئه‌و جووته‌ ئاهه‌نگی‌ چوونه‌ كه‌ژاوه‌ی‌ زێڕینیان گێڕا، یه‌كه‌مجار بوو له‌مێژووی‌ ئه‌لیزییه‌دا ته‌ڵاق‌و ژنهێنانه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك روو بدات. ئه‌م رووداوانه‌ بۆ فه‌ره‌نساش دژه‌باو بوون، پێشتر ئه‌لیزێ‌ هه‌رگیز بێوه‌پیاوی‌ به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیبوو، فه‌ره‌نسیه‌كانیش ئاشنا به‌وجۆره‌ چیرۆكانه‌ نه‌بوون، ئه‌وان پێیانوایه‌ به‌هاتنی‌ ساركوزی‌ دیواری‌ نێوان ژیانی‌ تایبه‌تی‌‌و ژیانی‌ گشتی‌ روخا‌و ده‌ڵێن «سه‌رۆك مافی‌ خۆیه‌تی‌ وه‌ك هه‌ر هاوڵاتییه‌كی‌ دیكه‌ ئاسووده‌و به‌ختیار بژی‌، ئێمه‌ سه‌رۆكێكی‌ به‌خته‌وه‌رمان هه‌بێت باشتره‌ له‌وه‌ی‌ سه‌رۆكێكی‌ عه‌بوس‌و كڵۆڵمان هه‌بێت». ساركۆ كه‌ «هه‌موو شتێك مومكینه‌»ی‌ كردبوو به‌دروشمی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌، ده‌ڵێت: «گۆڕان خه‌ونێکه‌ هه‌موو ژیانی منی داگیرکردووه‌‌، من هه‌ڵبژێردراوم بۆ ئه‌وه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌ له‌قوڵایی‌ ژیانی‌ سیاسی‌، كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئابوری‌ فه‌ره‌نسادا بكه‌م». ساركۆ.. بۆ سیاسه‌ت هاتووه‌ته‌ دونیاوه‌ ساركوزی‌ كه‌ بیست‌و سێهه‌مین سه‌رۆك كۆماری‌ فه‌ره‌نسا‌و یه‌كه‌م سه‌رۆكی‌ سه‌ر به‌ نه‌وه‌ی‌ دوای‌ جه‌نگی‌ دووه‌می‌ جیهانییه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ فه‌ره‌نسا ده‌كات، 53 ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌پاریس هاته‌دنیاوه‌، باوكی‌ كۆچبه‌رێكی‌ مه‌جه‌ری‌ بوو، دایكیشی‌ جوله‌كه‌یه‌كی‌ فه‌ره‌نسی‌. ئه‌و هه‌میشه‌ شانازی‌ به‌داپیره‌ جووه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كات‌و به‌رده‌وام ئه‌وه‌ش به‌بیر رای‌ گشتی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ په‌نجاو حه‌وت‌ كه‌سی‌ هه‌ره‌ نزیكی‌ دایكی‌ له‌جه‌نگی‌ دووه‌می‌ جیهانیدا له‌ئۆردوگای‌ مه‌رگی‌ نازییه‌كاندا قه‌تڵ‌‌و عام كران. ساركۆ كه‌ بڕوانامه‌ی‌ ماسته‌ری‌ له‌زانستی‌ سیاسیدا وه‌رگرتووه‌، به‌كاری‌ پارێزه‌ری‌‌و پارێزگاری‌ شاره‌وانییه‌كی‌ پاریس‌و په‌رله‌مانتارییه‌وه‌ خه‌ریك بووه‌‌و یه‌كێك بووه‌ له‌لایه‌نگره‌ سه‌رسه‌خته‌كانی‌ باڵی‌ راستڕه‌وی‌ دیگۆلییه‌كانی‌ فه‌ره‌نسا، جارێكیان له‌هه‌ڕه‌تی‌ گه‌نجێتیدا كه‌ له‌به‌رده‌م جاك شیراك‌و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ حیزبیدا وتارێك ده‌خوێنێته‌وه‌، ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ سه‌رسامی‌ شیراك، بۆ سبه‌ی‌ ساركوزی‌ بانگ ده‌كاته‌ نووسینگه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ خۆی‌‌و قسه‌یه‌كی‌ به‌گوێدا ده‌چرپێنێت، كه‌ هه‌رگیز له‌بیری‌ ناچێته‌وه‌و له‌یاده‌وه‌ریدا هه‌ڵده‌كۆڵدرێت، شیراك پێیده‌ڵێت: «تۆ بۆ سیاسه‌ت خوڵقاویت ساركۆ». ساركوزی‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌یه‌ی‌ 1990ه‌وه‌ تا 2006 چه‌ندینجار پۆستی‌ وه‌زاره‌ته‌ گرنگه‌كانی‌ وه‌ك دارایی‌‌و ناوخۆی‌ وه‌رگرتووه‌، له‌2004دا ده‌بێته‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ (یه‌كێتی‌ بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌لی‌)‌و له‌2006ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ فه‌ره‌نساشدا، رێژه‌ی‌ 53%ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناو بوو به‌سه‌رۆك كۆمار. ساركۆی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ نه‌یاره‌كانی‌ به‌«ساركۆی‌ ئه‌مه‌ریكی‌» ناویده‌به‌ن. به‌ڵام خۆی شانازی‌ پێوه‌‌ ده‌كات، ساڵی‌ پار له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی‌ ئه‌مه‌ریكادا ساركوزی‌ وتی‌ «مایه‌ی شانازیمه‌ كه‌ زۆرێك له‌فه‌ره‌نسییه‌كان به‌ساركۆی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ ناوم ده‌به‌ن، چونكه‌ من پیاوێكی‌ پراگماتیم‌و ئه‌وه‌ی‌ ده‌یڵێم به‌پراكتیكی‌ ده‌یكه‌م، به‌ڵێ‌ من زۆرێك له‌به‌ها ئه‌مه‌ریكییه‌كانم ‌لا‌ په‌سه‌نده‌». ئه‌و رۆڵی‌ ئه‌مه‌ریكای‌ له‌جه‌نگی‌ نۆرماندیدا به‌رز نرخاند‌و رووی‌ له‌سیناتۆره‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا كردو پێیوتن: «فه‌ره‌نسا هیچ كاتێك قوربانیدانی‌ رۆڵه‌كانی‌ ئێوه‌ فه‌رامۆش ناكات، پیاوان‌و ژنانی‌ هاوته‌مه‌نی‌ من، له‌باوو باپیرانی‌ خۆیان بیستووه‌ چۆن ئه‌مه‌ریكا له‌1944دا هات‌و ئێمه‌ی‌ له‌ژێرده‌ستی‌ حكومه‌تێكی‌ تۆقێنه‌ر ئازاد كرد كه‌ خه‌ریك بوو بمانكات به‌كۆیله‌، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ من عاشقی‌ ئه‌مه‌ریكام». ساركوزی‌، كه‌ كوڕی‌ كابرایه‌كی‌ مه‌جه‌رییه‌، بابی‌ به‌ر له‌هه‌ڵگیرسانی‌ شۆڕشی‌ مه‌جه‌ر به‌هاوكاری‌ ئه‌فسه‌رێكی‌ CIA به‌ناوی‌ (فرانك فیزه‌ر) كه‌ ئه‌وده‌مه‌ له‌بۆدابێست ده‌بێت، به‌ره‌و فه‌ره‌نسا هه‌ڵدێ‌. هێشتا ئه‌و منداڵیی‌ تێنه‌په‌ڕاند بوو كه‌ باوكی‌ له‌فه‌ره‌نسا ده‌مرێ‌‌و دایكیشی‌ شوو ده‌كاته‌وه‌ به‌و ئه‌فسه‌ره‌ی‌ CIA، كه‌ دواتر ده‌بێته‌ باڵوێزی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌فه‌ره‌نسا. ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ئاگایان له‌ورده‌كاریی‌ ژیان‌و كه‌ین‌و به‌ینی‌ ساركوزییه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و له‌ژیان‌و سه‌ركه‌وتنیدا زۆر قه‌رزاری‌ ئه‌و پیاوه‌‌و ئه‌مه‌ریكایه‌، ته‌نانه‌ت ساركوزی‌ كه‌ سه‌ردانی‌ ئه‌مه‌ریكای‌ كرد، وه‌ك وه‌فایه‌ك سه‌رێكی‌ له‌(فرانك فیزه‌ر)ی‌ باوه‌پیاره‌شی‌ دا، سارکوزی چه‌ند برایه‌كی ئه‌مه‌ریكیشی‌ هه‌یه‌. هه‌موو ئه‌مانه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر نزیكه‌وتنه‌وه‌ی‌ ساركوزی‌ به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ له‌به‌ها سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه‌، ته‌نانه‌ت كاتێك به‌ده‌ر له‌هه‌موو رێسا عه‌لمانییه‌كانی‌ فه‌ره‌نسا، ساركوزی‌ ده‌ڵێت: «فه‌ره‌نسا خاوه‌نی‌ ره‌گوریشه‌یه‌كی‌ مه‌سیحییه‌»، نه‌یاره‌كانی‌ به‌وه‌ تاوانباری‌ ده‌كه‌ن ئه‌و له‌مه‌شدا شوێن پێی‌ محافزكاره‌ نوێكانی‌ واشنتۆن هه‌ڵده‌گرێت، چونكه‌ فه‌ره‌نسا وڵاتێكی‌ عه‌لمانییه‌و هیچ یه‌كێك له‌سه‌رۆكه‌كانی‌ تا ئێستا وه‌ك ساركوزی‌ به‌ئاشكرا جورئه‌تی‌ ئه‌وه‌یان نه‌كردووه‌ پابه‌ندبوونی‌ خۆیان به‌ئاینی مه‌سیحییه‌وه‌ رابگه‌یه‌نن. هه‌روه‌ها ساركوزی‌ له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی‌ ئه‌مه‌ریكادا وتی‌ «ره‌نگه‌ جیاوازیمان هه‌بێت، ره‌نگه‌ سه‌باره‌ت به‌چه‌ندین مه‌سه‌له‌ش هاوكۆك نه‌بین، ئه‌مه‌ش ئاساییه‌ وه‌ك زۆرێك له‌و خێزانانه‌ی‌ مشتومڕیان تێده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئێمه‌و ئێوه‌ له‌كاتی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ گیروگرفت‌و له‌رۆژه‌ سه‌خته‌كاندا دۆستی‌ گیانی‌ به‌گیانی‌‌و پشتیوانی‌ یه‌كترین». كارلا برۆنی‌.. نازداره‌كه‌ی‌ ساركۆ كارلا، ئه‌و ژنه‌ گیتارژه‌نه‌ی‌ كه‌ ئێستا خانمی‌ یه‌كه‌می‌ فه‌ره‌نسایه‌، یه‌كێكه‌ له‌شۆخترین‌و نازداترین ژنه‌كانی‌ ئه‌م دونیایه‌، لێو ئاڵ‌‌و قژ كاڵ‌‌و چاوو برۆ جوان‌، خاوه‌نی‌ سنگ‌و مه‌مكێكی‌ قوت‌و به‌ژن‌و باڵایه‌کی رێکه‌، که‌ به‌رزییه‌که‌ی‌ مه‌ترێك‌و 78 سانتیمه‌تره‌. ئه‌و که‌ چوار زمانی‌ ئیتاڵی‌‌و فه‌ره‌نسی‌‌و ئینگلیزی‌‌و ئیسپانی‌ ده‌زانێ‌، چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌باوه‌شی‌ خێزانێكی‌ سه‌رمایه‌داری‌ ئاشنا به‌هونه‌ری‌ پیانۆو ئۆپێرا له‌شاری‌ تۆرینۆی‌ ئیتاڵیا هاتووه‌ته‌ دونیاوه‌. ته‌مه‌نی‌ پێنج ساڵان بوو كه‌ خێزانه‌که‌ی‌ له‌ترسی‌ ئه‌و كه‌شه‌ی‌ له‌سه‌ره‌تای‌ حه‌فتاكاندا به‌هۆی‌ تیرۆر‌و مرۆڤ رفاندنه‌كانی‌ «که‌تیبه‌ سووره‌كان»ه‌وه‌ ئیتاڵیای‌ گرتبوه‌وه‌، وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشت‌و روویانکرده‌ فه‌ره‌نسا. كاتێك كارلا ته‌مه‌نی‌ 19 ساڵ ده‌بێت ده‌ست له‌خوێندنی‌ ئه‌ندازیاری‌ هه‌ڵده‌گرێ‌‌و ده‌بێته‌ نمایشكاری‌ به‌ناوبانگترین مۆدیله‌كانی‌ پۆشاكی‌ فه‌ره‌نسا‌و ئه‌وروپاو له‌نێوان ساڵانی‌ 1987 تا 1997 ده‌یان ملیۆن دۆلاری‌ ده‌ستده‌كه‌وێت. به‌دوای‌ ئه‌وه‌شدا رووده‌كاته‌ گیتارژه‌نین‌و گۆرانی‌ چڕین، كاتێك یه‌كه‌م ئه‌لبومی‌ گۆرانییه‌كانی‌ به‌ناوی‌ «یه‌كێك پێیوتم..» بڵاوده‌كاته‌وه‌، دوو ملیۆن نوسخه‌ی‌ لێده‌فرۆشرێت. كارلا كه‌ تا ئه‌مدواییه‌ش ئه‌رستۆكراتییه‌كی‌ یاخی‌ نزیك له‌چه‌په‌كان بوو، له‌سه‌رده‌می‌ هه‌رزه‌كاری‌‌و گه‌نجێتیدا، به‌كامی‌ دڵی‌ خۆی‌ ژیاوه‌، راگه‌یاندنه‌کانی‌ فه‌ره‌نسا‌و ئه‌وروپا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پیاوه‌كانی‌ ژیانی‌ ئه‌و له‌ژماردن نایه‌ن، له‌ڕاست‌و چه‌په‌وه‌ بگره‌ تا ئه‌هلی‌ هونه‌رو یاریزانه‌کان، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی‌ بێ‌ ئه‌ژماری‌ له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌تمه‌دارو بازرگان‌و گیتارژه‌ن‌و هونه‌رمه‌ند‌و وه‌زیر‌و سه‌رۆك وه‌زیریشدا هه‌بووه‌. هه‌ربۆیه‌ راگه‌یاندنه‌کان نازناوی‌ «پیاو قوتده‌ر»یان به‌سه‌ردا دابڕیوه‌. ئه‌و به‌ڕاده‌یه‌ك سه‌رنجڕاكێش‌و نازداره‌، كه‌ له‌گه‌شته‌كانی‌ ئه‌مدواییه‌ی‌ ساركوزیدا بۆ لوبنان‌و ئیسرائیل‌و ژاپۆن، زیاتر له‌وه‌ی‌ تیشكی‌ میدیاكان له‌سه‌ر ساركوزی‌ بن، بایه‌خ‌و گرنگییان به‌كارلا ئه‌دا، ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌یه‌كی‌ لوبنانی‌ رۆژێك به‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ساركوزی بۆ ئه‌و وڵاته‌، نووسیبووی‌ «لوبنانییه‌كان به‌تاسه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی‌ هاتنی‌ كارلا برۆنین بۆ وڵاته‌كه‌یان». ساركوزی‌ كه‌ سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ چالاك‌و پڕ له‌گوڕ‌وتینه‌، لێناگه‌ڕێ‌ راگه‌یاندنه‌كان بۆ ساتێك پشوو بده‌ن، ئه‌وان هه‌میشه‌ به‌دوای‌ سه‌رۆك‌و خانمێكه‌وه‌ن‌ كه‌ ئۆقره‌گرتنیان بۆ نییه‌و به‌هره‌یه‌كی‌ سه‌یریان له‌سه‌رنجراكێشانی‌ میدیاكاندا به‌ره‌و لای‌ خۆیان هه‌یه‌. ئه‌وانه‌ی‌ به‌سه‌رهاتی ژیانی‌ ساركوزیان‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌، ‌ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن كه‌ ئه‌و له‌منداڵی‌‌و هه‌رزه‌كاریدا زۆر سه‌رسام بووه‌ به‌ئه‌كته‌ره‌كانی‌ سینه‌مای‌ ئه‌مه‌ریكی‌‌و هه‌موو ده‌رودیواری‌ ژووره‌كه‌شی‌ به‌وێنه‌ی‌ ئه‌وان رازاندووه‌ته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ ئێستا ئه‌میش وه‌ك ئه‌ستێره‌كانی‌ سینه‌ما ژیانی‌ خۆی‌ به‌سه‌رده‌بات.


awene

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-17 08:26:43

شؤرش!!!
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى -سه رجنا?
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-23
دواترین سه‌ردان: 2010-04-22
په‌یامه‌كان: 300

Re: ئه‌ستێره‌كه‌ی‌ ئه‌لیزێ

ده ستت خؤش بيت بؤ بابه ته كه ت هه ر سه ركه وتو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net