.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









[پرسیار : ئایا ده‌شێت كه‌سێك له نوێژدا دوای خوێندنی سوره‌تی فاتیحه كه سوره‌تی تر دهخوێێت ، بێ ته‌رتیب بیخوێنێته بۆ نموونه سوره‌تی الناس پێش الفهلهق بخوێنێت ؟!
وه‌ڵام : الحمد لله و الصلاه و السلام على رسول الله وعلى آله و صحبه ومن والاه .. أما بعد :
به‌ڵێ ده‌شێت والله اعلم ..
حه‌دیسی سه‌حیحی موسلیم كه له حوزه‌یفه‌ی كورِی يهمانهوه خوا لێی رازی بێت دهگێرَێتهوه كه له دوای پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله علیه وسلم شه‌وێك شه‌ونوێژی كرد پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم دوای سوره‌تی فاتیحه سوره‌تی به‌قه‌ره‌ی خوێندووه پاشان سوره‌تی النساء پاشان هاتۆته‌وه بۆ سوره‌تی ئالی عیمران و ئه‌ویشی خوێندووه .. به‌ڵام هه‌ندێك له زانایان فه‌رموویان له ساڵی كۆتایی ته‌مه‌نی پپیرۆزیدا وای نه‌كردووه ..
[color=dark red]پرسیار : مه‌سه‌له‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی كچان كه ئێستا باسێكی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت حوكمی له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا چیه ؟
وه‌ڵام : الحمد لله و الصلاه و السلام على رسول الله وعلى آله و صحبه ومن والاه .. أما بعد :
خه‌ته‌نه كردنی كچان سوننه‌تیش نیه والله اعلم ..
هیچ ده‌قێك له قورئان یان له حه‌دیسدا نه‌هاتووه كه خه‌ته‌نه كردنی مێیینه به فه‌رز یان به سوننه‌ت بناسێنێت .. ئه‌و توندوتیژییه‌ی له مه‌زهه‌بی شافیعیدا هه‌یه به‌ڵگه‌ی به‌هێزیان له‌سه‌ری نیه..توێژینه‌وه‌یه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌م باسه كردووه ره‌نگه به‌سوود بێت ان شا‌ء الله بۆتانی ده‌نێرین . [/color]
پرسیار : ئایا ده‌شێت به كه‌سێكی تر بوترێت به‌قوربانت بم ، یان دایك و باوكم به‌قوربانت بێت ؟
وه‌ڵام : الحمد لله والصلاه والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه
به‌ڵێ ده‌شێت به یه‌كێك بوترێت به قوربانت بم یان دایك و باوكم به قوربانت بێت یان به ساقه‌ت بم ، چونكه پێغه‌مبه‌ر پێشه‌وه‌مان صلى الله علیه وسلم له غه‌زای ئوحوددا به سه‌یدنا سه‌عدی كوری ئه‌بو وهققاسی فه‌رموو : ( ارْمِ سَعدُ فِداكَ ابی وامی ) بوخاری و ئه‌حمه‌د واته : تیریان پێوه نێ ، باوك و دایكم به قوربانت بن ..
ئایا به‌كار هێنانی ووشه‌ی ( حه‌زره‌ت ) بۆ پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان لێ بێت جائیزه یان نا ، به تایبه‌تی كه ده‌ڵێن ئه‌و ووشه‌یه یه‌عنی ئاماده‌یه ..
وه‌ڵام : الحمدلله والصلاه و السلام على رسول الله وعلى آله وصحبه و من والاه .. صما بعد :
ووشه‌ی حه‌زره‌ت كه زیاتر سۆفیه‌كان به‌كاری ده‌هێنن ، ره‌نگه له‌وه‌وه هاتبێت كه هه‌ندێكیان وه‌كو برێلهویهكان پێیان وابووبێت كه له كاتی زیكر كردنیاندا پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ئاماده ده‌بێت ، چونكه باوهرِیان وایه كه ئه‌و صلى الله علیه وسلم حازرو نازره ! واته ئاماده‌یه‌و ده‌بینێت .. بۆیه له‌مه‌وه ره‌نگه ووشه‌ی حه‌زره‌تیان بۆ به‌كار هێنابێت ، به‌ڵام ئێستا له كوردیدا ئه‌وی به‌كاری ده‌هێنێت به‌و مه‌به‌سته به‌كاری ناهێنێت ـ چونكه له ته‌ریقه‌تی سۆفیگه‌رێتی كورددا وامان لێ نه‌بیستوون كه باوهرِیان وا بووبێت كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ئاماده‌یه‌و ده‌یانبینێت ، بۆیه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و رایهین كه ئه‌وان ووشه‌ی حه‌زره‌تیان بۆ زۆر بهرِێز به‌كار هێناوه ، ئه‌گه‌رچی لای عه‌وامیان ره‌نگه كه ووتبێتیان حه‌زره‌تی شێخ باوهرِیان وا بووبێت .. به هه‌رحاڵ ئێستا ئه‌و ووشه‌یه زاراوه‌یه‌كی رێزه‌و تایبه‌ت به سۆفی نه‌ماوه ، چونكه خه‌ڵكی تریش ده‌ڵێن حه‌زره‌تی ئیبراهیم ، یان حه‌زره‌تی عیسا سه‌لامی خوایان لێ بێت .. به‌ڵام خۆ ده‌شێت موسوڵمان بڵێت : سه‌یدنا یوسف ، سه‌یدنا مو‌سا سه‌لامی خوایان لێ بێت ، كه بۆ یاوه‌رانی پێه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌وترێت سه‌یدنا ، به ته‌ئكید بۆ پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان لێ بێت هه‌ڵبژارده‌ی خوای گه‌وره باشتره بڵێین سه‌یدنا .. والله اعلم ..
پرسیار : ئایا یاری كردنی تۆپی پێ حه‌رامه یان مه‌كروهه ؟
وه‌ڵام : الحمد لله والصلاه والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه .. اما بعد
یاری تۆپی پێ خۆی له خۆیدا هیچی تێدا نیه نه حه‌رامه‌و نهمهكروهه ، وه‌كو هه‌ر چالاكیه‌كی تری به‌ده‌نی مرۆڤ حه‌ڵاڵه مه‌گه‌ر به پۆشاكی ناشه‌رعیه‌وه بكرێت یان ببێته هۆی فه‌وتانی نوێژ‌و رۆژوو په‌رستنی دیكه ، یان ببێته هۆی كێبرِكێی ناشه‌ریفی نێوان یاریزانان و لێك زویر بوون و شهرِیان .. والله اعلم ..
*دلنيابن وةلامةكان لةلايان ماموستايةكي شارةزا دراوةتةوة
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بیت ئه‌زیزم
خوای گه‌وره پاداشتی به خیرت بداته‌وه
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه



زورسوباس براكيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه



چاوه‌روانی به‌شه‌کانی تریش بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه