.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆسيكۆلاريزم
له‌و كاته‌ی که پڕ‌و پاگه‌نده‌ی بێ دینه‌کان به گشتی و چه په‌کان به تایبه‌تی له هه‌وڵداندان بۆ هێنانه کایه‌ی بیری سیکۆلاریزم ( عه‌لمانیه‌ت SECULARISM) زۆر به گه‌رمیش هه‌وڵ بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی موسڵمانی گه‌ڵی کورد ده‌ده ن .
که‌چی به داخه‌وه گێله جاهیلانی ئێمه‌یش ده‌ڵێن باشه با دین له ده‌وڵه‌ت جیابێته‌وه ، نازانن ئه‌م ووشه‌یه كوفره‌و هه‌ر كه‌س باوه‌رِی وا بێت کافر ده‌بێت و له ئیسلام ده‌رده‌چێت!!!
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئاماژه بۆ ئه‌وه بکه‌م که پێناسه‌ی ئه‌م بیره چیه‌و هۆکاری دروست بوونی چیه ؟ چۆن پێگه‌یشتوه‌و سه‌ری هه‌ڵداوه‌و بۆ هاتوه ؟ له کۆێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه ؟ له دژی کێ کاری بۆ کراو کێن ئه‌وانه‌ی که کاریان بۆ کردوه ؟ له دژى کام ئاین و چۆن هاتۆته ناو ووڵاتی موسوڵمانانه‌وه چۆن ده‌یه‌وێت خۆی فه‌رز بکات ؟
که‌واته له سه‌رتاوه با پێناسه‌ی سیکۆلار بکه‌ین .
سیکۆلار : بریتیه له بێ دینی و دنیاویستی ،بانگه‌وازه بۆ ده‌مه‌زراندنی ژیان له‌سه‌ر بنه‌مای هزر .. ئه‌مه پێناسه‌یه‌کی گشتیه .
له ڕووی سیاسیه‌وه بریتیه : له جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت واتا هیچ یاسا‌و ڕێسایه‌ك بۆ سیسته‌می ژیان له دین وه‌رناگیرێت .
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بیره ده‌گڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می كۆنگره‌ی مه‌سیحیه‌وانی شاری نیقیه‌ی ئیتالیا ( مجمع نیقیه 325 م ) به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی له ئه‌ورو پا له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌وه‌و له رۆژهه‌ڵات له سه‌ده‌ی نۆزده وه ده‌ستی پێ کرد ، سه‌رنجتان ڕاده‌کێشم بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م بیره زاده‌ی بیرێکه یان ڕه‌وتێکه له پاشکۆی فکرێک بۆ جیهان تا دین له ده‌وڵه‌ت جیا بکاته‌وه .
ئه‌مه رێرِه‌وێكه بۆ ناسینی سیکۆلاریزم .
پێگه‌یشتنی ئه‌م بیره و سه‌رهه‌ڵدانی
سیکۆلار له سه‌رده‌می قۆسته‌نته‌نیه‌وه ده‌ستی پێ کردوه یان کۆمه‌ڵه‌ی نیقیه که له‌سه‌ر بنمای ئه‌و ده‌سته واژه ده‌ستی پێکردوه، که ده‌ڵێت : (اعط ما لقیصر لقیصر و ما لله لله) واته : ئه‌وی هی قه‌یسه‌ره بیده به قه‌یسه‌رو ئه‌وی هی خوایه بیده به خوا .
به‌ڵام ئێمه له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رده‌می له‌دایك بوونى (ڕێنسانس) باسی ده‌که‌ین ، زیاتر درێژی ناکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ندێك باسی باوه‌ڕه‌وه ، لا ڕێمان نه‌بين ..
ڕێنسانس له دوای شۆڕشی فه‌رنساوه ده‌ستی پێ‌کرد که مێژوه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه بۆ (1781)ز که به یه‌که‌م ده‌وه‌ڵه‌تی سیکۆلاریزم واتا لادینی داده‌نرێت.
ئه‌مه وه‌ك میژوو ،به‌ڵام بابزانین کێ له‌م زه‌مه‌نه‌دا زاده‌ی ئه‌م بیره بوون ؟
ئه‌وکه‌سا‌نه‌ی که ده‌ستیان له‌م بیره‌دا هه‌بووه و بنه‌مای فکری و فه‌لسه‌فیان بۆ دارشتوه زۆرن ،به‌ڵام به‌ناوبانگ و رائیده‌کانی بریتین له:
ـ جان جاك ڕۆسۆ : له ساڵی 1787 کتێبکی نوسی به‌ناوی گرێ به‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی كه به عه‌ره‌بی كراوه به ( العقد الاجتماعی ) .
ـ مۆنتسکۆ : ئه‌ویش ئه‌و سه‌رده‌مه که ڕاڤه‌ی فیکر سیکۆلار بوو کتێبێکی به ناوی ( رۆحی یاسا ) نوسی كه به عه‌ره‌بی پێی ده‌وترێت : ( روح القوانین ) .
ـ سیبنوزا : ئه‌مه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك جووه ، به‌ڵام له جیهانی سیکۆلاردا به پێشه‌وا ده‌ژمێریت له ڕاستی دا یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی که ئه‌م بیره‌ی له یاسادا دارشت ئه‌میش كتێبی نوسیوه وه‌كو ( الحیاه والسلوك ) و ( رساله فی اللاهوت ) .
ـ ڤۆڵتێر : ئه‌میش یه‌كێکه له ڕابه‌رانی ئه‌م بیره كه کتێبی ( یاسا سروشت ) ی نووسی كه له ڕووی سیاسیه‌وه خاوه‌نی ئه‌و یاسا سروشتیه ئه‌قلانیه‌یه که بانگێشه‌ی بۆ ده‌کرا .
ـ کانت : به خاوه‌ن مه‌نهه‌جێکی ئه‌م بیره داده‌نرێت یان بڵێن خاوه‌نی مه‌نه‌فێستی تایبه‌تی خۆیه‌تی که له ساڵی (1804) دا به ناوی ( ئاینی کانت له سنوری هزردا ) نووسی .
ـ ولیه‌م جودین : سه‌رهه‌نگی زانایانی ئه‌م بیره‌یه که له ساڵی (1793) دوو کتێبی نووسی به ناوی ( دادپه‌روه‌ری له ڕامیاریدا ) و بانگه‌واز بۆ بێدینی یان ( جودایى دین له ده‌وڵه‌ت ) كرد .
ـ تیۆری پێشکه‌وتن ( نظریه التطور ) بۆ زیاتر پشتگیری له‌م فیکره خۆی نواند ، ئه‌وه بوو كه ( داروین ) له ساڵی 1859 دا کتێبێکی ( اصل الانواع) نووسی.
ـ نیچه یان نیشته : بانگه‌وازی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ی کرد كه گوایه خوا مردوه‌و مرۆڤ به‌رز ده‌بێته‌وه .
ـ دوور کایم : كه ئه‌میش جووه‌و پێی وا‌یه به‌رپرسێتی ناكه‌وێته سه‌ر تاكی كۆمه‌ڵگه ( وه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌كی به‌ره‌ڵایی بوو بۆ به پیرۆز نه‌هێشتن و تێكشكاندنی بنه‌ما دینیه‌كان ) .
ـ فرۆید : كه له‌سه‌ر بنمای سێکس دیدی خۆی ناساند كه گوایه پاڵنه‌ری سێکسی به‌هێزترین پاڵنه‌ری ناكۆكیه‌كانه .
ـ کارڵ مارکس : خاوه‌نی ڕاڤه‌ی میژووی ماده‌یه‌و بڕوای به گۆڕانکاری حه‌تمییه‌و ئه‌وه که ده‌ڵێت : ( دین تریاكى گه‌لانه ) .
ـ جان پۆڵ سارته‌ر : بانگه‌وازی بۆ بێ باوه‌ڕی وجودیه‌ت کرد.
به‌گشتی ئه‌مه ئه‌و بیر مه ندا‌نه بوون که له سه‌ده‌کانی پێشودا له ئه‌وروپا بوون و هه‌و‌ڵیان بۆ پیاده کردنی سیكولار دا ، ئه‌و سكولاره‌ى ئێستا له ئه‌ورپا کاری پێ ده‌کرێت كه ده‌خوازرێت ئه‌م بیره له ووڵاتانی ئیسلامیشدا بچه‌سپێنرێت .
ئه‌وه‌ی که گرنگه ئاماژه‌ی بۆ بکه‌ین ئه‌وه‌یه که ئه‌م بیره له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات زۆر نامۆیه‌و هيچ به ژینگه که‌ی ئاشنا نیه بۆیه هه‌رگیز بڕوام نیه بچه‌سپێت چونکه زاده‌ی بیرێکه که له جێگا‌و کاتی تایبه‌تی خۆیدا له به‌رانبه‌ر ئاینی مه‌سیحی هاته ناو کایه‌ی ڕامیاری.
له فکریشدا هه‌ر وا‌یه ،کاتێك ده‌ته‌وێت بیرێك بڵاو بکه‌یته‌وه ده‌بێت پێشتر خوێندنه‌وه‌یه‌كت بۆ ناسینی کۆمه‌ڵگاکه‌ی هه‌بێت ئه‌م بیره له‌ووڵاتانی ئیسلامی‌دا وه‌ك داری توو وا‌یه که هه‌رگیزاو هه‌رگیز نا‌توانیت له ووڵاتێکی وه‌ك نه‌رویج یان سوید بیڕوێنیت له به‌ر ئه‌وه‌ی به ئاو هه‌واکه‌ی نامۆیه‌و هه‌ر گیز به‌ر ناگرێت .. وه ئه‌و هاوکێشه که سكولاره‌كان له‌به‌رانبه‌ر ئیسلامدا به کاری دێنن به چاوی ئاینی مه‌سیحی سه‌ری ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆیان ده‌خه‌نه ناو گیژاوی فکر و ده‌رباز بوونیان زۆر ئه‌سته‌مه ، له به‌ر ئه‌وه وا تێگه‌یشتون که 1+1 ده‌کاته دوو له ڕاستیدا له بنه‌مای بیرکاری‌دا وا‌یه ، به‌ڵام لا بنه‌ما ی فکری‌دا ئه‌مه ئه‌سته‌مه چونکه یه‌ك پرته‌قاڵ و یه‌ك سێ‌و ناکه‌نه دوو پرته‌قاڵ یان دوو سێ‌و له به‌ر ئه‌مه‌یه كه بیره‌که له جێگای خۆیدا وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه له‌وانه‌یه له شوێنی خۆی سه‌رکه‌وتوو بووبێت به‌ڵام له ژینگه‌یه‌کی تردا سه‌ركه‌وتنی مه‌رج نیه بێته ده‌ست .
با بزانین هاتنه کایه‌ی بیری سیکۆلاریزم له ڕۆژهه‌ڵات له سه‌ر ده‌ستی کێ بوو له کوێوه ده‌ستی ڵێکرد ؟.
هاتنه کایه‌ی له ڕۆژهه‌ڵات له‌ساڵی (1883)دا له‌سه‌ر ده‌ستی (خدێوی ئیسماعیل) بوو که ئه‌م پیاوه عه‌شقی غه‌رب بوو ده‌یویست میسر بکاته ئه‌ورپای سه‌رده‌م ! ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت كه ئه‌مه له سه‌رده‌می هێرشی( ناپلیۆن) دا بوو بۆ میسر كه هۆکارى سه‌ره‌كى هاتنی (عه‌لمانیه‌ت)بوو .
له هندستان له ساڵی (1791)بوو .
له جه‌زائیر له ساڵی (1830)دا و(1906)دا له تونس و مه‌غریب ده‌ستی پێ‌کرد .
له دوای ڕوخاندنی سوڵتانى عوسمانی یان خه‌لافه‌تی ئیسلامی له تورکیا له سه‌ر ده‌ستی (مصطفى کمال ئه‌تاتورك) له 1924 بوو به سیستمی ره‌سمی ووڵات !!
پاشان هه‌ر له سه‌ده‌ی بیستدا له ووڵاتانی عێراق و ئێران و لوبنان و ووڵاتانی تری ئیسلامی ده‌ستی پێ‌کرد .
ئه‌و که‌سانه‌ی له‌م ووڵاتانه کاریان بۆ کرد ناسراوترینیان بریتی بوون :
له میسر : احمد لوطفى سید ، اسماعیل مظهر ، قاسم امین ، طه حسین ، عبدالعزیز فهمی ئینجا ده‌یانی تری وه‌ك د فواد زکریا و فرج فوده.
ـ له شام : مشیل عفلق ، انطوان سعاده و جه‌لال العظم ..
له ئه‌ندۆنیسیا : سوكارنو ، سوهارتو .
ـ له هیندستان : جه‌واهر لال نه‌هرو .
ـ له توركیا نامق كه‌مال و عبدالله جه‌وده‌ت و دواتریش مصطفى كمال اتاتورك و عیسمه‌ت پاشا .
ئه‌و رێیانه‌ی ئه‌م بیره گرتیه به‌ر
یه‌که‌م: نه‌هێشتنی پیاوانی دینی .
دووه‌م : رێگا گرتن له زانست.
سێیه‌م : کوشتن و زیندانی کردنی زانا ودانشمه‌نداه‌کان و بیرمه‌نده‌کان و فه‌یله‌سوفه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان . چواره‌م : به زۆر فه‌رز كردنی وه‌كو سیستمی ووڵاتان.
ئه‌مانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م بیره له ووڵاتانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کڵێسا قیسه‌ره‌کان و به‌گ زاده‌کاندا زووتر سه‌رهه‌ڵبدات ..
به‌ڵام كه سه‌رنج ده‌ده‌یته بارودۆخی ووڵاتی موسوڵمانان ده‌بینیت ئه‌م بیره سه‌ركه‌وتوو نابێت ، چونكه دیدی پیاوانی وه‌كو دیدی پیاوانی دینی مه‌سیحێتی نه‌بوون و نین .. پیاوانی دینی مه‌سیحی به‌ناوی خۆیانه‌وه یاسا‌و رێسایان ده‌رده‌کرد تا وای لێهاتبوو به‌هه‌شت و دۆزه‌خیان به به مه‌تر ده‌فرۆشت و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکیان داگیر ده‌کرد ، له هه‌مووی گرنگ تر ئه‌وه بوو که پیاوانی دینی پیرۆزیان ده‌دا به ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ره‌کان و تا خه‌ڵکی ده‌سته‌و سان بن له به‌رده‌میاندا ! به‌ڵام له ئیسلامدا له هیچ زه‌مه‌نێکدا پێشه‌وایانی ئیسلام پیرۆزیان نه‌داوه به ده‌سه‌ڵاتداری سته‌مكار و هه‌میشه شه‌ریان بووه له سه‌ر مافه‌کانی خه‌ڵکی به هه‌زاران نمونه‌مان هه‌یه . كه‌وا بوو له ووڵاتی موسوڵماناندا سكولاره‌كان به‌هانه‌ی یه‌كه‌میان ده‌ست ناكه‌وێت .. بۆیه به زۆر ده‌یچه‌سپێنن ..
سه‌رتای ده‌به‌زینی ئایه‌تی قورئانی پیرۆز به زانست ده ست پێده‌کات، هه‌رگیز له ئاینی ئیسلامدا ده‌قێك نه‌بووه‌و نیه که زانستێک ره‌ت کاته‌وه كه به زانستیانه سه‌لمێنرا بێت نه‌ك خه‌ڵكێك ناوی زانستی لێ بنێت .. ئیسلام هه‌مێشه پشتگیری زانست و هه‌موو فه‌رهه‌نگه زانستیه‌کانی تر بووه له مێژووی چوارده سه‌ده‌ی ئیسلامدا ئه‌وه دیاره و که‌س ناتوانێت نکوڵی لێ بکات، به هه‌زاران دانیشمه‌ند و فه‌یله‌سوفی به‌رهه‌م هێناوه ، نمونه‌کانی دیارن.
ئیسلام هه‌رگیز که‌سێکی ئازار نه‌داوه که خاوه‌نی داهێنان بووبێت ، هه‌میشه له به‌یتولمالی موسڵمانان یارمه‌تی دروان ، کار ئاسانیان بۆ کراوه ، ئه‌وه‌ش هۆی ئه‌وه‌یه كه مێژوی ئیسلام خاوه‌نی چه‌ندین زانکۆ بووه كه چه‌ندین زانستی پزیشكی و ئه‌ندازیاریی و جه‌برو فیزیا و کیماو ماتماتیکی تێدا خوێندراوه كه تا ئێستاش له ووڵاتانی جیهاندا وه‌ك بیردۆز ده‌خوێندرێنه‌وه ، ئه‌مه‌ش جێگای شانازی مۆسڵمانه . كه‌چی له رۆژئاوا كه‌سێکی وه‌ك (گرادانۆ) که له ساڵی(1642 ) دا تلسکۆبی دروست کرد به ده‌ستی کلێسا کوژرا ! نمونه‌ی وا زۆرن خوێنه‌رانیش که‌م تا زۆر ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه ئیسلام له مێژووی خۆیدا داهێنه‌رێکی نه‌کوشتوه به‌ڵکو ده‌ست گیرۆی خه‌ڵکانی بێباوه‌ڕی کردوه بۆ داهێنانی زانست.
زۆر جار نمونه‌ی (حه‌لاج) ده‌هێنه‌وه که گوایه ئه‌وه نیه ئیسلام زانایانی کوشتوه له ڕاستیدا (حه‌لاج) که‌سێکی داهێنه‌ر نه‌بوو به‌ڵکو ده‌یوسیت ده‌ستکاری بیر‌و باوه‌ڕی ئیسلامی بکات له کاتێکدا دادگاکه‌ی زیاد له حه‌وت ساڵی خیاندو چه‌ندین مه‌زهه‌ب له‌سه‌ر کوشتنی کۆک بون ، هۆکاره‌که‌ی زانست نه‌بوو به‌ڵکو لادان بوو له له بابه‌ته ئیمانیه‌کان که هه‌موو مو‌سه‌ڵمانان له‌سه‌رى رێكه‌وتبوون !!ئه‌مه جگه له تۆمه‌تبار كردنی به جاسوسی كردن بۆ شۆرِشی یاخیانی زنج له به‌سره ..
که‌واته ئه‌و رێگایانه‌ی سكولار بۆ سه‌رخستنی بیره‌كه‌ی خۆی ده‌توانێت بیگرێته به‌رو به ئومێده كاریگه‌ری هه‌بێت ، هیچیان له سه‌ر ئێمه دروست نابن . چونكه تێرِوانینی فیكری ئیسلامی ئێمه‌ی موسوڵمان به هه‌موو پێوه‌رێک له تێرِوانینی فیكری ئاینی مه‌سیحیه‌كان جیاوازی هه‌یه و ناكه‌ونه تای یه‌ك ترازوو .
جۆره‌کانی سكولاریزم ( عه‌له‌مانیه‌ت )
دوو جۆر سكولاریزم هه‌یه:
یه‌که‌م :سكولاریزمى رێژه‌یی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌ورپاو ئه‌مریکا كه ئازادی له کونجی مزگه‌وتێکدا خواپه‌رستی بکه به‌ڵام که بوویت به زۆرینه له‌سه‌رت ده ده‌ین وتانه‌نه‌ت دروشمه ساده‌کانتان پێشل ده‌که‌ین وه‌ك فه‌رنسا چۆن سه‌رپۆشی قه‌ده‌غه کرد له زانکۆ‌دا که سه‌ره‌تا ترین مافی مرۆڤه، ئه‌وه‌یه که مرۆڤ چی حه‌ز پێباکات بی پۆشێت، به‌ڵام که سیمای ئیسلام پیشان بدات، بێگۆمان ده‌بێت قه‌ده‌غه بکرێت بانێکه‌و دوو هه‌وا !
دووه‌م: سكولاریزمى توندرِه‌وی شیوعیی یان کۆمه‌نستیى : وه‌ك ئه‌وه‌ی سۆڤیه‌تی كۆن ، که مۆسلمان نویژیان ده‌کرد ده‌بوو باج بده‌ن ! چونكه ئاین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه بوو !
تێبینی : له راستیدا ده‌ڵێن با هه‌موو بیر‌و بۆچونێك ئازاد بێت به‌ڵام له به‌رانبه‌ر ئیسلامدا ئه‌و جورئه‌ته ناکه‌ن ! ده‌یانه‌وه‌ێت ئیسلام له سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات په‌راوێز بکه‌ن له کاتێکدا توانای به‌ڕێوه بردنی حوکمڕانی هه‌زار ساڵی هه‌بووه ، له سه‌رةتایی هاتنیه‌وه بۆ ساتێك له ده‌سه‌ڵات دانه‌بڕاوه گه‌ر به ناویش بوبێت ، هه‌ر فه‌رمان ڕه‌وایی خۆی کردوه که‌م تا زۆر گروپ و مه‌داریسی فیكر‌و مه‌زهه‌ب له سه‌ر بنه‌مایی ئاینی ئیسلام دروست بوون و ئێستاش پارت و گروپ و كۆمه‌ڵكاری تر هه‌ن كه هه‌ر ڕوو له زیاد بوونن وێڕایی ئه‌و هه‌موو هێزه که دوژمنان دژی ئیسلام به‌کاری دێنن ئه‌و هه‌موو ناو ناتۆره‌ی كه بۆ دروست ده‌که‌ن ڕۆژ به ڕۆژ له بره‌ودایه له هه‌موو هه‌واڵ ئاژانسه‌کاندا باسی ئیسلام هه‌ر یه‌که‌مه‌و موسڵمانان چۆن چالاکی ده‌که‌ن .
که‌واته وازمان لێ بێهنن با کاری سیاسی خۆمان ئه‌نجام بده‌ین یان له‌وه ده‌ترسن که له‌وان باشتر بین چونکه ئه‌گه‌ر هزرو ئه‌قڵ نه‌ما ئه‌و کات به چه‌ک دێنه پێشه‌وه که‌واته به هه‌موو پێوه‌ڕێك ئێوه دۆڕاون ، ئه‌وه‌ی که بۆ خۆتان ڕه‌وایه بۆ مۆسڵمانانی به‌ڕه‌وا ببینن ئیمه‌ی موسڵمانان بێ شك ته‌نها مزگه‌وته‌کانی خۆمانمان به‌سه بۆ کاری سیاسی ، ده‌توانی له میمبه‌ره‌وه ده‌سه‌ڵات بگرینه ده‌ست ! له‌وانه‌یه بڵێن با مزگه‌وت نه‌بێته جێگای سیاسی له‌کاتێكدا كه یه‌که‌م کاری پێغه‌مبه‌ر خوا سه‌لامی لێ بێت دروست کردنی مزگه‌وت بوو بۆ کاری سیاسی ، تا ده‌سه‌ڵاتی مۆسڵمانانی پێ ڕێكبخات و کردیشی .. له‌و مزگه‌وته‌وه توانی گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام دروست بکات تا ئێستا لێره‌و له‌وێ هه‌ر کاری خۆی ده‌کات ..
له‌وانه‌یه بپرسن خۆ ئاینی مه‌سیحی که‌م تا زۆر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو.؟ ئه‌مه وا نیه ! له راستیدا ئاینی مه‌سیحی خۆی حوکمی نه‌کردوه به‌ڵکو پیرۆزی داوه به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌م، بۆیه رۆژئاواییه‌كان كه ئاینیان په‌راوێز کرد بۆ ئه‌وه‌یان بوو كه له پیرۆزی ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌رو به‌گزاده نه‌جاتیان بێت.
به‌ڵام ئیسلام خۆی خاوه‌نی حوکم یاسا‌و ڕێسای تایبه‌ت به خۆیه‌تى ، له هیچ به‌رنامه‌یه‌کی سه‌ر زه‌وی ناچێت ، قسه‌ی له سه‌ر هه‌موو چالاكیه‌كانی تاك و كۆی كۆمه‌ڵگه کردوه و ئارِاسته‌كانیشی هه‌ر له مزگه‌وته‌وه سه‌ر چاوه‌ی گرتوه .. چونکه مزگه‌وت له ڕاسیدا جێگای په‌رله‌مانی موسڵمانانه .. هه‌ر له وێوه هه‌موو یاساکان به ویستی خوا ده‌رده‌چن نه‌ك به ئاره‌زوو خه‌ڵکی سه‌رخۆش وشه‌ڕواڵ پیس ..
ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن با دین له ده‌وڵه‌ت جیابێته‌وه خۆیان مزگه‌وتاکان بۆ مه‌رامی گڵاوی خۆیان یان بۆ پڕوپاگه‌ندی حزبی خۆیان به کار دێنن !!
ده‌ك هه‌ر خۆتان به خۆتان بن سیکۆلاره‌کان . خۆ سه‌پاندان وپاساوی سكولاريزم ( عه‌لمانیه‌ت ) ئه‌و پاساوانه‌ی سكولار ده‌یه‌وێت خۆی پێ بسه‌ڵێنێت ئه‌وه‌یه : یه‌که‌م : ده‌ڵێن سه‌رده‌م زه‌ما‌نی پێشکه‌وتن و زانسته وباوی دین وسروش نه‌ماوه. دووه‌م : ده‌ڵێن ئاین نه‌گۆڕه‌و ده‌بێت وازی لێ بهێنرێت تا ژیان به‌ره‌و پێش بڕوات. سێیه‌م : ده‌ڵێن ته‌نها سیکۆلار هاندانه بۆ پێشکه‌وتنی ڕه‌هایی ! بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م خۆ سهپاندنه‌ی سیکۆلاره‌کان ووتمان هه‌رگیز ئیسلام ڕێگا له پێشکه‌وتن ناگریت ، له هه‌مان کات دا سه‌یری چه‌مکه قورئانیه‌کان بکه‌ین هه‌رگیزاو هه‌ر گیز خۆی له ئه‌فسانه‌و خورافاتدا نابینێته‌وه ، چونكه باس کردنه له ناخی مرۆڤ ، هاندانی مرۆڤه ودوور خستنه‌وه‌یانه له هه‌موو خورافاتێك ئه‌میشی پراکتیزه کردوه له سه‌رده‌می هاتنیه‌وه خه‌ڵکی فێره کردوه که واز له شتی پڕ‌و پوچ بێنن. که ده‌ڵێن ئیسلام ناگۆڕێت وبنماکانی وه‌ك خۆی وا‌یه ئه‌میش له راستیدا وانیه .. ئه‌حكامی ئیسلام له جێگایه‌که‌وه بۆ جێگایه‌کی تر گۆڕاوه ، ڕاسته وه‌ك بیر‌و باوه‌ڕ نه‌گۆڕه به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه که بنه‌مای فیقهی نه‌گۆڕه ، نا چونكه شه‌رع به گوێڕه‌ی ژینگه‌و کۆمه‌ڵگاکه ده‌گۆِرا ، ئێستاش وا‌یه .. بۆ نمونه ئیمامی شافعی له به‌غداد بۆچوونێكی فیقهی پیاده کردوه له میسر شێوه‌یه‌كی تر .. سكولار له‌م خاڵه‌یدا هه‌ر هه‌گبه‌ی زۆر به‌تاڵه . بۆ خاڵی کۆتایی ره‌هابوون ، بێ گومان له ئیسلامدا ڕه‌هایی شتێك نیه سنوری نه‌بێت ، شتی وا لای ئیسلامدا ده‌ست ناکه‌وێت، تا کومه‌ڵگا به‌ره‌و وێرانی نه‌ڕوات و ناکازاکی و هێرۆشیمایه‌كی تر دروست نه‌بێته‌وه ..
ماکوان كه‌ریم – نه‌رویج .

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه