❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیان......Hansik

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-21 09:10:54

hansik
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-22
دواترین سه‌ردان: 2013-02-03
په‌یامه‌كان: 14

ژیان......Hansik

ژیان


سه‌رم گێژه‌ له‌ گێژی ئه‌م دونیایه‌
روحم په‌ست و هاوارم ده‌نگی ده‌رنایه‌

ژیان درۆیه‌کی گه‌وره‌یه‌ و ڕاستگۆیی تیا نابینایه
ویژدانی زیندوو وه‌ک پرشنگی مرواریه‌که‌ له‌ قوڵا‌یی ده‌ریایه
‌‌
له‌م ژینه‌ ،بۆ خاوه‌ن عه‌قل مه‌رگ زۆر گرانبه‌هایه
له‌ بۆ درۆزن مه‌رگ ووشه‌یه‌که‌ که‌ هه‌ر گوێی پێنایه‌

هه‌نسک.....‌

Kurdzhin
ته‌نها  به‌ شعر ئه‌توانم پێتان بڵیم من کێم .......... وه‌ک بوون له‌ ژیان من که‌سێکی وونم ... من نیم..
  هاوڕێ ی ووشه‌و شعری من کێن؟  ..........................تا له‌گه‌ڵ  هه‌نسکی  پڕ ‌ غه‌مم بدوێن
       
هه‌نسک............‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-21 09:24:15

Dana_18
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-06
دواترین سه‌ردان: 2008-06-11
په‌یامه‌كان: 1

Re: ژیان......Hansik

dastakant xosh bet hansik geyan zoorr jwana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-21 19:37:59

hansik
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-22
دواترین سه‌ردان: 2013-02-03
په‌یامه‌كان: 14

Re: ژیان......Hansik

کاک دانا 18

سوپاس به‌ڕێز بۆ په‌یامت
بۆ ده‌ستخۆشی و بۆ ووشه‌ی جوانت


هه‌نسک......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-22 12:08:25

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: ژیان......Hansik

سڵاوو ها‌ووڕێ

ئەڵێم هاووڕێ دەستت خۆش بێ

پێنووس سێبەر خامە هاووڕێ

گەر دنیا وا سەیر نەبێ

دڵنیابە شتێکی تری پێ ئەووترێ

.........................................

چی یە هاووڕێ  گیان

حووزن لە شعرت وەک فوارە ئەڕژێ

وەرز بەهارەو گەڵا ئەوەرێ

هیوام وایە کانی تەقیوو بێ حووزنت

جوانتری بکات ئیلهام و شعرت

گریان ڕۆحی پڕ لە تاوانمان ئەشواتەوە

بۆیە هاووڕێ کەم فریای خۆت کەوە

ئەوەندەی نەماوە پێکەنین هەڵ کات

لەگەڵ جاهیلان تێکەڵت بکات

شعر لە دایک بووی قووڵپی گریانە

بەدوا چی کەوو توی لەم خەرا بانە

گەر بەختەوەری شبقەیەک دەبوو

بەندە پێش ئێوە بەبێ سەر دەبوو

بۆیە ناچارین بڵێین شووکرین

چ شتێ ئە گۆڕێ بڵێین ڕازی نین



بیرەوەری یەکانی نامۆ



   هاووڕێت نامۆ

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-05-22 13:03:58

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: ژیان......Hansik

zor jwana hansik gian hiwai batawarit bo axwazm azizm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-05-28 15:02:49

hansik
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-22
دواترین سه‌ردان: 2013-02-03
په‌یامه‌كان: 14

Re: ژیان......Hansik

ئه‌زیز ئانیا خان

سوپاس بۆ په‌یامی  به‌ڕێزتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-06-25 08:08:17

hansik
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-22
دواترین سه‌ردان: 2013-02-03
په‌یامه‌كان: 14

Re: ژیان......Hansik

هاوڕێ نامۆ

سوپاس بۆ په‌یامی تۆ
بۆ سه‌رنج و تێبینیه‌کانی تۆ

ماڵی شعر چه‌نده‌ گه‌وره ش‌ بێ
جێ ی زامه‌کانی منی تیا نابێ

ساته‌وه‌ختێ شعر لێی پرسیم تۆ كێی
به‌ر له‌ هه‌ڵبرینی چاوه‌کانی و
به‌ر له‌ ترازانی دووه‌م ووشه‌ له‌ لێوه‌کانی

نیگای غه‌مێک به‌دی ئه‌کات
هه‌نسک و ئازار هاوڕێ یه‌تی ئه‌کات

ناچار ده‌رگای شعر  واڵا ئه‌کات
پێشوازی له‌ ئه‌ندێشه‌ و غه‌مم ئه‌کات
‌ خامه‌ ئه‌کاته‌ دیاری
تا بنوسمه‌وه‌ زامه‌کانم وه‌ک یادگاریی




* * * * * *
له‌ هه‌سته‌جوانه‌کانی باخچه‌ی خه‌یاڵ
له‌گه‌ ڵ نێرگزو گوڵاله‌ سوره‌ ی به‌هاری ساڵ

چه‌پكی هه‌ست ئه‌که‌مه‌ دیاری
له‌ گه‌ردنی ئاڵابێ ڕستێ شعر و مرواری

تا به‌ر له‌ ده‌ستخۆشی به‌ڕیزتان
بڵێ سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان

هه‌نسک

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-06-25 13:18:42

Solin
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: !!!!!!!!!!!!!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2009-01-17
په‌یامه‌كان: 34

Re: ژیان......Hansik

زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر جوانه

ده سته خۆش هه نسک  گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-06-25 16:00:59

yado
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 387
ویبگه‌

Re: ژیان......Hansik

ئه‌ی هه‌نسکی  پڕ له‌ شیعر و جوانیی
بۆ ئه‌وه‌نده‌ دوور له‌خه‌نده‌ی لێوانی

دنیا بۆ زۆر که‌سی ئه‌مڕۆ ده‌روازه‌ی خۆی کردۆته‌وه‌
به‌ڵام دووره‌ له‌ پاکیی تۆ  قه‌ت نای گری به‌خۆته‌وه‌

تۆ هه‌نسکی گریانێکی هه‌رگیز دنیا نه‌ی بیستووه‌
راستیی ئێستا بێ ئاگایه‌و له‌ گوێچکه‌ی گا دا نوستووه‌

شیعر هاو ده‌م و هاوخه‌مه‌ شیعره‌کانت بۆ  تۆ  که‌سه‌
مانای هه‌موو جوانییه‌که‌و بۆ که‌سێکیش ئه‌لفێک به‌سه

تۆ ئاسوودی هه‌نسکه‌ گیان چونکه‌ راستیه‌کان ئه‌ناسی
ئه‌وانه‌ زۆر ماڵ وێرانن هه‌ر نایناسن نای که‌ن باسی

هه‌نسکی تۆ هه‌نسکێکه‌ هه‌ناسه‌کان ئه تاسێنێ
راستیش ئه‌گه‌ر بيدوينى هه‌موو دنیا به‌ده‌نگ دێنێ

که‌چی دنیا وێران بووه‌ و راستیه‌کانیان شاردۆته‌وه‌
ته ن‌ها‌ له‌ هه‌نسکی شیعرێ راستیی ژیان بـــڕوێته‌وه‌.

یـــــــــــــــــــــــــــــــــادۆ



ده‌سته‌کانت خۆشبێت هه‌نسک خان به‌راستی شیعریکی زۆر زۆر جوانت نووسیوه‌ هه‌رسه‌رکه‌وتوو بیت ئا‌زیزم.

 

‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن yado (2009-07-01 08:47:06)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-06-26 14:51:25

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259

Re: ژیان......Hansik

ده ست خوش بيت هه نسك كيان بؤ ئه م شيحره خوشه ت هه لبزاردوه سه ركه وتوبيت كيانه كه م

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-06-27 00:04:11

زانا هیجرانی
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-14
دواترین سه‌ردان: 2008-10-07
په‌یامه‌كان: 103

Re: ژیان......Hansik

ده‌ستت خۆش بێت ئه‌زیزم سه‌رکه‌وتوو بیت به‌قوربان

زۆر جوانن ته‌واوی ووشه‌و هۆنینه‌وه‌کانی خه‌یاڵت ده‌لاله‌ت له‌ راستیه‌کی زۆر راست ئه‌که‌ن

سه‌رکه‌وتوو بیت هاوڕیی شعر و هاوڕیی کتێب

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-06-29 17:41:05

iLiaN
ئه ندامی یه ک رۆژه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2008-07-10
په‌یامه‌كان: 8

Re: ژیان......Hansik

dastt xosh  bet  barezm  bo  am  hunrwa jwana  ba hiwe  brdwam  bwnt  axwazm  u daste  mando  bwnt  agwsham  hawry  yana  ..........ASriN

Kurdzhin
qdr lawa  gwrtra  ka  btwanm  brambre  bm balm  qadre  xwshweste  mn natwane barambre  bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2008-06-30 07:15:42

hansik
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-22
دواترین سه‌ردان: 2013-02-03
په‌یامه‌كان: 14

Re: ژیان......Hansik

به‌رێز دالیده‌ خان

سوپاس بۆ په‌یام و

     بۆ ووشه‌ی جوانت

هه‌نسک

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2008-07-02 18:34:38

hansik
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-22
دواترین سه‌ردان: 2013-02-03
په‌یامه‌كان: 14

Re: ژیان......Hansik

به‌ڕێز کاک یادۆ


سوپاس بۆ په‌یامی تۆ
بۆ سه‌رنج و تێبینیه‌کانی تۆ

ماڵی شعر چه‌نده‌ گه‌وره ش‌ بێ
جێ ی زامه‌کانی منی تیا نابێ

* * * * * *
له‌ هه‌سته‌جوانه‌کانی باخچه‌ی خه‌یاڵ
له‌گه‌ ڵ نێرگزو گوڵاله‌ سوره‌ ی به‌هاری ساڵ

چه‌پكی هه‌ست ئه‌که‌مه‌ دیاری
له‌ گه‌ردنی ئاڵابێ ڕستێ شعر و مرواری

تا به‌ر له‌ ده‌ستخۆشی به‌ڕیزتان
بڵێ سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان

هه‌نسک

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2008-07-18 07:07:13

jabary
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-18
دواترین سه‌ردان: 2008-07-18
په‌یامه‌كان: 1

Re: ژیان......Hansik

سلاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2008-08-01 12:45:02

hansik
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-22
دواترین سه‌ردان: 2013-02-03
په‌یامه‌كان: 14

Re: ژیان......Hansik

به‌ڕێز کاک زانا هیجرانی


له‌گه‌ڵ شنه‌ی شه‌ماڵی به‌ یانیان
له‌ گه‌ڵ خۆرئاوابوون و زه‌رده‌په‌ری ئێواران

ئه‌ڵێم سوپاس به‌ڕێزان
بۆ ده‌ست خۆشی و بۆ په‌یامه‌کانتان

هه‌نسک...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2008-08-01 12:49:58

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: ژیان......Hansik

ده سته كانت خؤ ش هاورى كيان هه ربزى سه ركه وتوبيت
به هيواى ئه وه ين بى به شمان نه كه ى له بابه ته جوانه كانت
كاتيكى خؤش بؤ تؤى دل و كول ئه ى خؤشه ويسترين هاورى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2009-02-03 19:26:29

hansik
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-22
دواترین سه‌ردان: 2013-02-03
په‌یامه‌كان: 14
WindowsXPMSIE

Re: ژیان......Hansik

به‌رێز ملازم حیدر

سوپاس بۆ په‌یام و

     بۆ ووشه‌ی جوانت

هه‌نسک

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net