.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









1903 ـ 1979
ئیمامی ابو الاعلای كورِی احمد حسنی مه‌ودودی له 25/8/1903 له ناوچه‌ی ئۆرهنگ ئابادی سه‌ر به شاری حیدر ئاباد الدكن ی هیندستان له
خێزانێكی دیندار و خواناس هاتۆته دنیاوه .هه‌ر زۆر له‌سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه بلیمه‌تی و زیره‌كی تێدا دره‌وشاوه‌ته‌وه . بۆیه كه ته‌مه‌نی بووه به دوازده ساڵی گه‌یشتۆته پۆلی هه‌شته‌م ! چونكه چه‌ند جارێك دوو پۆلی به ساڵێك دهبرِی .. قوتابخانه‌كه‌شی 15 كم له ماڵه‌كه‌یانه‌وه دوور بوو ، به پێش ده‌چوو بۆ مه‌كته‌ب !! له سێزده ساڵیدا ووتاری ده‌داو بابه‌تی بۆ هه‌ندێك رۆژنامه نووسیوه !! وه‌كو رۆژنامه‌ی بجنوز و تاج و هی تر ..له ساڵی 1921 ـ1948 خۆی بوو به سه‌ر نووسه‌ری رۆژنامه‌ی ( المسلم ) كه زمانحاڵ زانایانی ئیسلام بوو . یه‌عنی له 18 ساڵیدا ! و له‌گه‌ڵ زانایانی ئیسلام !!
چونكه باوكی زانیاری دین و دنیای هه‌بوو ( مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتبوو پارێزه‌ریش بوو ) چه‌ند له قوتابخانه فێر ده‌بوو باوكی دوو ئه‌وه‌نده‌ی تری فێر ده‌كرد .. له باوكیه‌وه عه‌ره‌بی وفارسی وئینگلیزی فێر بوو .. هه‌ر ئه‌ویش خستیه سه‌ر رێرِهوی زانسته شه‌رعیه‌كانی عه‌قیده‌و زانیاری قورئان و حه‌دیس وفیقهو ئوسوڵ . بۆیه ئیمام هه‌ر زۆر زوو ئه‌دیب ده‌رچوو .. له‌سه‌رده‌می لاوێتیدا عیباراتی وای به عه‌ره‌بی ووتووه ، كه تا ئێستاش له ناو نووسه‌ره عه‌ره‌به‌كاندا وه‌كو په‌ندی پێشینان بۆ جوان كردنی بابه‌تی نووسینه‌كانیان ده‌یهێننه‌وه .. سه‌یید قوتب پێی ده‌ڵی [ ( المسلم العظيم ) ] محمد قوتبیش پێی ده‌ڵێ : مامۆستا .. ابو الحسنی الندویش ده‌فه‌رموێ : ( كه‌سم پێ شك نایه‌ت له ناو نه‌وه‌ی نوێی ئیسلامه‌تیدا كارتێكردنی له‌سه‌ر ئه‌م رابوونه ئیسلامییه له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌بوو بێت وه‌كو ئیمامی مه‌ودودی ..) .
مه‌گه‌ر سه‌یر نییه كه مه‌ودودی له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا كتێبی ( انقلاب اسلامی ) به ئۆردۆ نووسی كه ( به‌شێكی له حه‌وت به‌ش ) كرا به عه‌ره‌بی به ناوی منهاج الانقلاب الاسلامی ) دیدو بۆچوونی هه‌زاران هه‌زار گه‌نجی عه‌ره‌بی زانی گۆرِی .. له كاتێكدا ووشه‌ی ( انقلاب ) كه ئیمام مه‌ودودی به كاری هێناوه له فارسیهكهوه وه‌ری گرتووه كه به مانای شۆرِشه . واته گۆرِانكاری ره‌گ و ریشه‌یی گۆمه‌ڵگه ، نه‌ك له عه‌ره‌بیه‌كه كه مانای كۆده‌تایه . واته گۆرِانكاری له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ووڵاتدا .. چونكه ئه‌و ده‌یزانی كه هه‌موو شتێك پێویسته بگۆرِرێت ..
كتێبی بیر‌و باوهرِی ئیسلامی به ئۆردۆ به حه‌وت رۆژ نووسی ! كه ئێستا بۆ په‌نجاو دوو زمان وهرگێرِراوه ! له‌وانه كوردی كه له 1969 دا مامۆستا مسته‌فا عبد الله به ناوی ( به‌ره‌و رێبازی ئیسلام ) وه‌ری گێرِا ..ته‌مه‌نی كه بوو به بیست ساڵ ده‌مێك بوو له گۆنگه‌ڵی جه‌نگ و جیدالی سیاسی‌دا گرمه‌ی ده‌هات ..كۆرِی ده‌گرت ، بابه‌تی رۆژنامه‌ی ده‌نووسی ، ووتاری ده‌دا ، چوست و چالاك و به‌هیممه‌ت ده‌تووت بروسكه‌یه ده‌هات . ده‌چوو .. بانگه‌واز پیشه‌ی بوو ..
ئیمام خۆی ده‌فه‌رموێ : له ماوه‌ی 1929 ـ 1939 هه‌رچی گتێبی گه‌وره‌و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی له كتێبخانه‌كه‌ی باوكمدا بوو خوێندمنهوهو ههڵمرِشتنه مێشكمه‌وه .زانیم رێیه‌كی سه‌ختم له‌به‌ر ده‌مه‌و توێشووی بیر‌و هزری به تینم پێ ده‌وێت . ده‌مزانی رێی ئه‌م بانگه‌وازه ئیسلامیه‌ی ئهمرِۆمان چ كهندو كۆسپ و درِك و داڵی فرِێدراوهته سه‌ر ده‌مزانی كه ده‌بێ داعی له‌م كتێبانه دار عه‌سایه‌كی ئه‌ستوورو له‌بار داتاشێت تا له كوێ ماندوو بوو خۆی بدات به‌سه‌ریداو له كوێش پێوویستی بوو به‌روبوومی پێ بخاته خواره‌وه ..
له‌م قۆناغه‌و له‌و ته‌مه‌نه‌شیدا بوو كه كتێبی [ ( نحن والحضارة الغربية ، المسلمون وحركة تحرير الهند ، مبادئ الاسلام و الجهاد في الاسلامي ] ) نووسی كه له سه‌ره‌تای ساڵانی چله‌كانه‌وه كران به عه‌ره‌بی وله‌گه‌ڵ كتێبه فكرییه‌كانی تردا بوونه به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی ئیخوان و نه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می رابوونه ئیسلامییه‌كه ..
ئیمام ده‌فه‌رموێ : كاتێك به چاوی دڵ قورئانم خوێند ، دیتم هه‌رچی پێشتر ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌و فیكر خوێندوومه‌ته‌وه زۆر ئاست نزمن ، زانیم ئێستا ئه‌سڵی ئهسڵهكانم چنگ كه‌وتۆته‌وه .. من ئه‌م قورئانه‌م هه‌بێت چیم داوه له ئامانۆئیل كانت و هێگڵ و نیتشه‌و ماركس و بیرمه‌نده‌كانی تری رۆژئاوا كه گۆرانی به باڵایاندا هه‌ڵ ده‌درێت ؟! به‌راستی ئه‌مانه كورته باڵان له‌به‌ر ده‌م ئه‌م قورئانه خواییه‌دا 23 به‌راستی ئه‌و فه‌یله‌سووفانه جێ به‌زه‌یین . ئا ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی ئه‌وان به ئاڵۆزی ته‌مه‌نی خۆیان تێدا سه‌رف كرد‌و كتێبی زۆریان له‌سه‌ر دانا قورئان به ئایه‌تێك یان به دوو سێ ئایه‌ت ئه‌نجامی كۆتایی خستۆته به‌رده‌ست ..
ئیمام زۆر ژیرانه ره‌خنه‌ی له بیرمه‌ندانی رۆژئاوا ده‌گرت .. بۆیه كارتێكردنی زۆر بوو . چونكه به قووڵیش دیراسه‌ی هه‌ر دوو لایه‌نی ئیسلامی و رۆژئاوای كردبوو ؛ ببوه سوارچاكی لێوه‌شاوه‌ی مه‌یدانه‌كه .. ئه‌ویش وه‌كو ئیمام به‌ننای ره‌حمه‌تی ( دامه‌زرێنه‌ری ئیخوان المسلمین ) كه له ناسۆرو هه‌تیووی ئه‌م ئوممه‌ته‌ی به رمانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی دیبوو ، به هیممه‌تێكی بێ هاوتا كه‌وتبوه كار . ئه‌میش وا بوو .. ئه‌میش ناسۆری نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئیسلامی له نیمچه دۆرگه‌ی هیندستان هه‌ست پێ كردبوو كه رماوهو وا ئاسه‌واری شه‌ش سه‌د ساڵه‌ی حوكمیشی ناهێڵن ، ئه‌مانه ئه‌میان به هیممه‌ت تر كرد بوو . به‌ڵام ئه‌م تازه هیوای به هاتنه‌وه‌ی خیلافه‌ت نه‌ما بوو .. ده‌یزانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی راسته‌و خۆی ئینگلیز له ووڵاتدا ( كه له 1831 ه‌وه به ته‌واوی بۆیان مه‌یسه‌ر بووه ) به‌م موسوڵمانه بێ ئاگا‌و په‌رته‌وازه‌و نه‌خوێنده‌وارانه وا زوو نایه‌ته‌وه .. هاتنه‌وه‌ی چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی په‌روه‌رده كراوی به هیممه‌تی ده‌وێ .. بۆیه هه‌موو ره‌نجی كه‌وتبووه سه‌ر بێداری و رابوون و زیت وقیت كردنه‌وه‌ی ئه‌و موسوڵمانانه‌ی خه‌میان له بارودۆخی ئیسلام و موسوڵمانان ده‌خوارد ..
ئیمامی مه‌ودودی ـ رحمه الله ـ نزیكه‌ی سه‌دو په‌نجا كتێبی نووسیوه ، كه هه‌ندێكیان چه‌ندین به‌رگی گه‌وره‌ن وه‌كو ( تفهیم القرا‌ن ) كه شه‌ش به‌رگه . یان ( رسائل ومسائل ) كه شه‌ش به‌رگه . جگه له‌و كتێبه گرنگانه‌ی له‌سه‌ر ره‌خنه له دیدی رۆژئاوان ، یان ئیسلام سه‌ر له‌نوێ وه‌كو سیستمی شیاوی شارستانێتی نیشان ده‌ده‌نه‌وه . وه‌كو : [ مفاهيم اسلامية حول الدين والدولة ، نظام الحياة في الاسلام ومبادؤه الاساسية ، معضلات الانسان الاقتصادية وحلها في الاسلام ، اسس الاقتصاد بين الاسلام والنظم المعاصرة ، نحن والحضارة الغربية والرأسمالية والشيوعية ، الاسلام في مواجهة التحديات المعاصرة ، الاسلام والمدنية الحديثة ] .
كه په‌یوه‌ندی نێوان مه‌ودودی و شاعیری گه‌وره‌ی هیندو جیهانی ئیسلام محمد اقبالی گه‌وره پته‌و تر بوو ، اقبال بانگهێشتی كرد بۆ لای خۆی بۆ لاهور . به‌و سیفه‌ته‌ی كه قه‌ره‌باڵغ تر‌و مه‌ڵبه‌ندی كتێب و چاپ و رۆژنامه‌و رۆشنبیری و پێَگهی كاری سیاسییه ، تا له‌وێ پێكه‌وه بانگه‌وازی خواوویستی به‌ره‌و پێشتر ببه‌ن .. ئه‌ویش چوو بۆ ئه‌وێ و له‌وێ جێ‌نشین بوو . به‌ڵام ده‌تووت قه‌ده‌ری خوا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌قڵ ده‌كاته لاهور تا بۆشاییه‌كی گرنگی پێ پرِ بكاته‌وه . ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه مه‌ودودی له لاهور ساڵی ته‌واو نه‌كرد كه اقبالی رۆشنبیر‌و سیاسی گه‌وره‌و دید فراوان كۆچی دوایی كرد
تا سه‌ره‌تای ساڵانی چله‌كان ، ئیمام هه‌ر رای وا بوو كه به هه‌موو خه‌ڵكه موسوڵمانه‌كه و به سه‌ركردایه‌تی زانایان و رۆشنبیرانی وه‌كو اقبال بزاڤی گۆرِانكاری بكرێت . به‌ڵام دوایی قه‌ناعه‌تی هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حه‌تمه‌ن ده‌بێت كۆمه‌ڵێكی خاوه‌ن رێكخستن و به‌رنامه‌و پرۆگرامی كۆمه‌ڵكاری سیاسی دروست ببێت ، تا ئارِاستهی تایبه‌تی وه‌ربگرێت و كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بۆ ببێته مه‌دره‌سه‌ی بزاڤ و كۆمه‌ڵكاری سیاسی و سه‌ركردایه‌تی كردنی جه‌ماوه‌ره موسوڵمانه‌كه .. بۆیه كه ئه‌م رایه‌ی دهربرِی ، وا دیار بوو كه‌سانێكی تریش زۆر هه‌بوون گه‌یشتبوونه هه‌مان راو بۆچوون ..
كه مه‌ودودی بانگێشتی كۆمه‌ڵێك له ئه‌هلی راو بۆچوونی به‌رفراوان و كه‌سانی هیممه‌ت به‌رزی كرد‌و به‌روارێكی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی دیاری كرد ، له 24/8/1941 دا حه‌فتاو پێنج شه‌خسیه‌تی ئیسلامی ئاماده بوون و له مه‌دای چه‌ند رۆژێكدا هه‌موو لایه‌نه‌كانی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵێكی ئیسلامی‌یان تاوتوێ كرد‌و به‌رنامه‌و پهیرِهوو پرۆگرامێكی سیاسیان دارِشت و ئیمامی مه‌ودودی به ئه‌میریان هه‌ڵبژێررا و كۆمه‌ڵه‌كه‌یان به ناوی ( جماعت اسلامی ) ئیعلان كرد .
له دوای دامه‌زراندنی جه‌ماعه‌ته‌وه ئیمامی مه‌ودودی ته‌ركیزی كرده سه‌ر ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له چه‌ند روویه‌كه‌وه :
1ـ ده‌بێت ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ئیسلامی خاوه‌ن عه‌قیده‌یه‌كی پاك و قایم بن ، ره‌فتارو ره‌وشتیان به‌رزو سهررِاست بن چونكه ( ئه‌وی كۆمه‌ڵ و بزاڤه ئیسلامییه‌كانی روخاند كه‌م ته‌رخه‌می له دینداری ولاوازی ته‌قوایان بوو ) .
2ـ ده‌بێ به دیدێكی تایبه‌ته‌وه برِواننه پهیرِهوو پرِۆگرامی ناوخۆیی جه‌ماعه‌تی ئیسلامی و زۆر پێوه‌ی پابه‌ند بن و نه‌هێڵن كه‌س سه‌رپێچی لێ بكات .
ـ ده‌بێ هه‌موو ئه‌ندامێكی جه‌ماعه‌تی ئیسلامی هه‌ردوو دیووی رۆشنبیری لا بێت : ره‌سه‌نێتی رۆشنبیری شه‌رعی ئیسلامی وبه‌رفراوانی رۆشنبیری زه‌مانه تا له‌م رێگایه‌وه بتوانین ئه‌و فێل و پلانه هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه كه ده‌ڵێت : دین له ده‌وڵه‌ت جوێ بكرێته‌وه .
له ساڵی 1960 دا بانگه‌وازو قه‌باره‌و كارتێكردنی مه‌ودودی و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی زۆر بوو بوو ، هه‌موو حزبه سیاسیه عالمانیهكانی پاكستان و حكومه‌تیش به هیوای ته‌نگ پێ ههڵچنینیان كه‌وتبوونه دژایه‌تییان . بۆیه سه‌رۆك كۆمار ئه‌ییوب خان ئیمام مه‌ودودی بانگ كرد‌و پێی ووت : جه‌نابی ئیمام ، تۆ ده‌زانی سیاسه‌ت هه‌مووی قورِاوهو پرِه له شتی پیس . باشتر وا نییه جه‌نابت رێی ته‌بلیغ و ئیرشاد ( كۆمه‌ڵێكن بایه‌خ به سیاسه‌ت ناده‌ن ) بگریت و خۆ نه‌خه‌یته ئه‌و قورِاوو زۆنگاوه‌وه ؟! ئیمام فه‌رمووی : راسته ، سیاسه‌ت هه‌ر وه‌كو جه‌نابت ده‌ڵێیت بۆته زۆنگاو‌و قورِاوو شتی پیسی زۆر تێكه‌ڵ بووه . ئه‌مه ئێمه زیاتر ناچار ده‌كات بچینه سیاسه‌ته‌وه به‌و هیوایه‌ی پاكی كه‌ینه‌وه‌و ئه‌و شته پیسانه‌ی لێ ده‌رهێنین ..
ئیمام وه‌كو هه‌ر ئیمامێكی بهرِێزی ئه‌م دینه ، چه‌نده‌ها جار كه‌وتۆته به‌ر حه‌مله‌ی زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌و مه‌حروم بوون . له ساڵی 1948 دا كه هێشتا تازه پاكستان ـ سالێك نه‌بوو دروست بوو بوو ـ به تۆمه‌تی سه‌ر به ئهمریكاو هیندستان گیراو ماوه‌ی بیست مانگ له زیندانا هێشتیانه‌وه بێ دادگایی كردن ئه‌ویش ئه‌مه‌ی كرد به ههلێكیی نووسین . له زیندانادا كتێبی ( سو‌و (الربا) و مسڕله ملكیه الارچ و به‌شی یه‌كه‌می تفهیم القرا‌ن ) ی نووسی .
له ساڵی 1952 دا قادیانییهكان ده‌سه‌ڵاتێكی زۆریان بۆ دروست بوو بوو و حكومه‌تیش پشتی ده‌گرتن . بۆیه سه‌ره‌نجام كه بوو به شهرِو پێكدادان له نێوان ئه‌وان و موسوڵمانانی پاكستان ـ به تایبه‌تی له ناوچه‌ی په‌نجاب ـ كه مه‌ودودی لێ‌بوو ـ حكومه‌ت به ناوی هێدی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌وه ، ئه‌حكامی عورفی ئیعلان كرد‌و سه‌دان زانای ئیسلامی زیندان كرد‌و دانی به دادگا له‌وانیش ئیمامی مه‌ودودی بوو ، كه حوكمی ئیعدامی بۆ ده‌رچوو ! به‌ڵام له ژێر تین و فشاری موسوڵمانانی ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی پاكستان حوكمه‌كه‌یان بۆ گۆرِی به هه‌تا هه‌تایی .. به‌ڵام دوای چه‌ند ساڵێك عافوات ده‌رچوو ، شمولی ئه‌ویش كرد‌و به‌ر بوو
له ساڵی 1964 یشدا فه‌رمانی حكومی ده‌رچوو به گرتنی هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی جه‌ماعه‌ت و موساده‌ره كردنی كه‌ل وپه‌له‌كانی و .. ئه‌مه‌ش له چه‌ندین حه‌مله‌ی زاڵمدا جێ به‌جێ كرا ، به‌ڵام خۆیان دوای یه‌ك ساڵ زیندانی بێ دادگا به‌ردایه‌وه ..
له ساڵی 1975 یشدا دیسان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ زیندان كرایه‌وه ، به‌ڵام له‌سه‌ر هۆیه‌كی سه‌یر تر . ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار فه‌رموو بووی كه پێنج شه‌ممه جه‌ژنه و خه‌ڵكی نابێت بهرِۆژوو بن ! به‌ڵام ئیمامی مه‌ودودی فه‌توای دا كه رۆژوو گرتن و شكاندن په‌یوه‌سته به بینینی مانگه‌وه‌یه ، نه‌ك به رای حاكمه‌وه . مادام مانگیش نه‌دیتراوه ، موسوڵمانان بۆیان نییه بیكه‌ن به جه‌ژن و حه‌تمه‌ن ده‌بێت به رۆژوو بن ..
. ئیمامی مه‌ودودی زۆر توند‌و سه‌خت بوو له‌سه‌ر مه‌رجی وه‌رگرتنی ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی ، زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تی جه‌ماعه‌تی ئیسلامیش تا ئێستا هه‌ر وا ماون . هه‌ر چه‌نده له زۆر كۆنگره‌ی ناوه‌كی حزبدا را هه‌بوو داوای ده‌كرد كه هه‌ندێك مه‌رج ئاسان كرێن . به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر وا ماوه .. پله‌ی حزبی لای جه‌ماعه‌تی ئیسلامی سێیه : ئه‌ركان و رێكه‌وت و ئه‌ندامی باڵا. ئه‌ركان وه‌كو پاڵیوراوی حزبه كوردییه‌كانی خۆمانه . ئه‌وه‌یه كه قۆناغی لایه‌نگری برِیووه . ئه‌مانه ئێستا 305792 كه‌سن .. رێكه‌وت : ئه‌و كه‌سه‌یه كه چه‌ند قۆتاغێكی برِیووهو پله‌ی ره‌سمی وه‌رگرتووه . ئه‌ركان زۆر به زه‌حمه‌ت و مه‌رجی قورس و ماوه‌ی دوور ده‌بنه رێكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه جه‌ماعه‌ت تا 1997 زیاتر له سێ ملیۆن لایه‌نگیری هه‌بوو ، پێنج سه‌د ده‌زگاو سه‌ندیكایان هه‌بوو ، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌ندامانی ره‌سمی جه‌ماعه‌تی ئیسلامی ( رێكه‌وت و باڵا ) نه‌گه‌یشته شه‌ش هه‌زار ئه‌ندام . ( 5723 ئه‌ندانی ره‌سمی ! دانیشتوانی پاكستانیش 132 ملیۆن بوون ! حزبه‌كه‌ش 56 ساڵه بوو !! ) دیسان هه‌ر ئه‌م هۆیه‌یه كه جه‌ماعه‌تی ئیسلامی كرده حزبێكی نوخبه‌یی . جه‌ماوه‌ری زۆره ( به‌ڵام له چاو ته‌بلیغ و دێوبه‌ندی و نورانی و رابیته‌ی ئیسلامی 27 پیپڵز پارتی بۆتۆو ئه‌وانی تردا كه‌مه ) زۆر جار له زه‌مانی ئیمامی مه‌ودودی خۆشی‌دا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌خرایه به‌ر باس . به‌ڵام هه‌ر شێوازی كار‌و مه‌رجی ئه‌ندامێتیه‌كه‌ی نهگۆرِی .. له دوای ساڵی 2000 ه‌وه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تالیباندا به‌هێزتر بوو ، هه‌روه‌ها هه‌ندێك نه‌خشه‌ی گۆرِی و كه‌سانی نه‌وه‌ی دووه‌می ته‌نزیمی هێنایه سه‌روو تر . به‌مه‌ش خوێنی نوێ به جه‌سته‌یدا گهرِاو له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی پاكستان‌دا ، جه‌ماعه‌تی ئیسلامی بووه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان وله‌وانه‌یه لایه‌نگرانی گه‌یشتبنه پێنج ملیۆن
ئیمامی مه‌ودودی مه‌زن هه‌ر وا به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر بانگه‌وازی گهرِانهوه سه‌ر دینداری پاك و راست تا له به‌رواری 22/9/1979 دا رۆحی پاكی به‌ره‌و عه‌رشی خوایی به‌رز بووه‌وه ..
هه‌زاران ره‌حمه‌تی خوای میهره‌بانی لێ بێت ..
ئیمامی مه‌ودودی ره‌حمه‌تی زۆر گه‌وره‌و كاریگه‌ر بوو ، كار تێكردنی ئه‌وو كه‌سانی وه‌كو مه‌ولانا مه‌حمود موفتی گه‌وره‌ی پاكستان ـ رحمه الله ـ بوو كه نه‌یهێشت پاكستان به یه‌كجاری مۆركی ئیسلامی لێ دارِنرێت و به ته‌واوی بكه‌وێته ده‌ست سكوڵهریستهكان ..
به‌ڵام به داخه‌وه به كۆچی دوایی كردنی ئیمامی مه‌ودودی جه‌ماعه‌تی ئیسلامی زۆر لاواز بوو . هه‌رچه‌نده ( میان توفه‌یل) ی جێنشینی و قازی حوسه‌ینی ئه‌میری ئێستای شه‌خسیه‌تی به‌هێزو په‌روه‌رده‌ی به‌ر ده‌ستی ئیمام خۆی بوون به‌ڵام هه‌ر سروشتی بانگه‌وازو كۆمه‌ڵكاری وایه : جێنشینان هه‌ر چی بكه‌ن ناگه‌نه‌وه به دامه‌زرێنه‌ران .. گه‌رچی ده‌شێت له هه‌ندێ لایه‌ندا پێش دامه‌زرێنه‌ران بده‌نه‌وه وه‌كو سه‌یید قوتب و ئیمام به‌ننا .. به‌ڵام ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی گشتی یاسا‌و رێسای هه‌موو بزاڤێكه .ئه‌گه‌رچی له جه‌ماعه‌تی ئیسلامی‌دا ره‌نگه زۆرتر دیار بوو بێت .. بۆیه یه‌كێكی وه‌كو شێخ سهییافی ئه‌میری یه‌كێتی ئیسلامی ئه‌فغانستان ده‌یووت : جه‌ماعه‌تی ئیسلامی یه‌عنی ئیمامی مه‌ودودی ، كه ئه‌و كۆچی دوایی كرد ، ئه‌میش مرد !
كنێب زۆرن كه له‌سه‌ر ئیمامی مه‌ودودی نوسراون به‌ڵام من پێم وایه كتێبه‌كه‌ی محمد عوماره كه خۆشی بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌یی ، زۆر چاكه ...
چه‌ند وێستگه‌یه‌كی سه‌رنج
ـ ئیمامی مه‌ودودی له‌و زه‌مانه دووره‌ی رابوونی ئیسلامیشدا ژیاوه ، به‌ڵام عه‌قیده‌یه‌كی زۆر پاكی له‌و كه‌شه ماتۆریدییهی ئه‌حناف دا دهربرِیووه . له نێوان ئه‌و هه‌موو مه‌دره‌سه مه‌زهه‌بیه سهختگیرانهدا بووه ، كه‌چی فیقهێكی سه‌ر به كیتاب و سووننه‌تی ئاشكرای دهربرِیووه .له‌و زه‌مانی بزر یوونه سیاسیه‌دا گه‌وره بووه كه‌چی گوڵستانی هیوای حاكمێتی خوای ئاوا رواندووه . له ناو ئه‌و میلله‌ته عاتفیانهدا كۆمه‌ڵكاری ده‌كرد ، كه‌چی مه‌رجی ئاوا قورسی بۆچوونه ناو جه‌ماعه‌تی ئیسلامییه‌وه‌ی داناوه ! به‌و شێوه سه‌خته ده‌كه‌وته به‌ر شاڵاوی كۆلكه مه‌لای مێشك جهمانی حه‌نه‌فییه‌وه كه هه‌ر به مهردودی و مهردوودییهت ناوزه‌دیان ده‌كرد ، كه‌چی جارێك به خه‌یاڵیدا نه‌هات وه‌ڵامیان بداته‌وه ..
ـ هێزی ئیمامی مه‌ودودی ـ دوای یارمه‌تی خوای گه‌وره ـ له دیاری ئامانج وروونی رێباز‌و قایمی هه‌ڵوێست و نه‌فه‌س درێژیه‌وه هاتووه . نا‌بینیت كه هه‌ر باسێكی دهربرِیووه بواری موناقه‌شه‌و منجه منجی بۆ كه‌س تێدا نه‌هێشتۆته‌وه .. برِوانه باسه‌كانی ( حاكمێتی خوای گه‌وره نه‌ك هی جاهیلییه‌ت ) ، ( سه‌رچاوه‌ی دین ته‌نها قال الله وقال الرسوله نه‌ك قسه‌و ئیجتیهادی ئه‌م و ئه‌و ) ، ( دوو به‌ره‌یی خێر‌و شهرِ ، حه‌ق و باتڵ ، راست و چه‌وت ، هیدایه‌تی خواوویستی یان گومرِایی شه‌یتان . ئیسلام یان جاهیلییه‌ت ئه‌نجامه‌كه‌ش : به‌هه‌شت یان دۆزه‌خ ) ، ( شێوازی گۆرِانكاری شۆرِشگێرِانهی گشتگیر ) ، ( پابه‌ند بوون به ئیسلام و پابه‌ند بوون به ته‌علیماتی سه‌ركردایه‌تی و كۆمهڵكارییهوه ).
ـ كه بۆ یه‌كه‌مجار كتێبی ( معالم فی الگریق ) ی سه‌یید قوتبیان دابه ئیمامی مه‌ودودی . هه‌ر ئه‌و رۆژه خوێندیه‌وه . پاشان فه‌رمووی : ده‌ڵێی خۆم نووسیومه ..
ـ مه‌ودودی ده‌فه‌رموێ به‌یانی 29/8/1966 هیچم به‌رچایی پێ نه‌خورا . هه‌ستم به ته‌نگه نه‌فه‌سی ده‌كرد . نیوهرِۆش هیچم پێ نه‌خورا .. ئه‌وانی ده‌وروبه‌رم مات بوون . ووتم : رۆژنامه‌ی ئهمرِۆتان بۆ نه‌هێنام ؟! ووتیان دوایی .. تومه‌ز له سپێده‌ی ئه‌و رۆژه‌دا سه‌یید قوتب ئیعدام كراوه‌و رۆژنامه‌كان هه‌موویان له‌سه‌ریان نووسیووه ، به‌ڵام به ئه‌نقه‌ست بۆ منیان نه‌هێنا بوو ..
وه‌رگیراوه له مه‌کۆی دوربین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن islamekurd (2008-07-19 11:48:14)
له‌سه‌ر هێڵ نییه

xway gawra xert bnwset kaka gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه



اميييين اجمعين
له‌سه‌ر هێڵ نییه