.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









بسم الله الرحمن الرحيم
ااسلام عليكم
ئیسلام نه‌خۆشی یه دةروني و كومةلايةتيةكان جارةسةر دةكات
تاك پێك هێنه‌ری خێزانه , خێزانیش بناغه‌ی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كه , چاكی وخراپی كۆمه‌ڵگا په‌یوه‌سته به تاك و خێزانه‌كانه‌وه , هه‌موو تازه له‌دایك بوویه‌ك په‌ڕه‌یه‌كی سپی یه , , باوكان و په‌روه‌رده‌كاران و ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ری ده‌نوسن ، هه‌ویرێكی نه‌رمه‌و ئه‌وان چۆنیان بوێ وای ده‌شێلن , بۆیه به شێوه‌یه‌كی سلبی و ئیجابی كاریگه‌ر ده‌بێ به‌و قیه‌مه مرۆڤی و تێگه‌یشتنه ڕۆشنبیریانه‌ی كه خێزان و كۆمه‌ڵگا ده‌ینوێنن , ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌كی زانستییه له‌بواری پێگه‌یشتن و په‌روه‌رده‌دا , كه هه‌موو تایبهتمهندێك له‌م بواره‌دا دركی پێكردوه , ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ش ئاماژه‌ی پێكردوه : [ (وَاللّهُ أَخْرَجَكُم مِّن بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ لاَ تَعْلَمُونَ شَيْئًا (واتة وةك ثةأةيةكي سثي ية) وَجَعَلَ لَكُمُ الْسَّمْعَ وَالأَبْصَارَ وَالأَفْئِدَةَ (ئامصري فصربوون و زانين) لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ )سورةتي النحل/78 ] ,واته : خوا ئێوه له سكی دایكتان ده‌ردێنێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بزانن , ئینجا ئامێری بیستن و بینین و تێگه‌یشتنی بۆ ئاماده‌كردوون , به‌ڵكو سوپاس گوزار بن .
له فه‌رمووده‌ی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر [ (صلى الله عليه وسلم ) ] هاتووه كه ده‌فه‌رموێت [ كُلُّ مَولُودٍ يُولَدُ على الفطرةِ ، فأبَواهُ يُهَوِّدانِهِ ، أو يُنَصِّرانِهِ ، أو يُمَجِّسانِهِ) ] واته: (هه‌موو منداڵێك له‌سه‌ر فیتره‌ت له‌دایك ده‌بێت (بهمسوڵمانی) دوایی دایك و باوكه‌كه‌ی ده‌یكه‌نه جوله‌كه یان نه‌سرانی یان ئاگرپه‌رست ) .
سه‌رژمێری و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش ده‌ریان خستوه كه هه‌رچی به‌رنامه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ی ده‌ست كرد هه‌یه كه خه‌ڵكی بۆ په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كان شوێنی كه‌وتوون كاری پێده‌كه‌ن گه‌یاندونیه‌ته ئه‌و حاڵه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌رین له به‌دبه‌ختی و له‌ده‌ست چوون , ئه‌مه‌ش ئه‌وانه‌ن كه له بواری نه‌خۆشیه ده‌روونی و كێشه ڕه‌وشتی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا ده‌یبینین , زانست به‌بێ ڕه‌وشت هیلاك به‌ری ده‌روون و تێكده‌ر و شكێنه‌ری زات و كیانه .
ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی له په‌روه‌رده‌كردندا وازیان له دین هێناوه , كه‌وتونه‌ته ناو تاریكی و سه‌رلێشێواوی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌ی ڕه‌وشته‌وه , سه‌رباری ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه پێی گه‌یشتوون له ڕووی زانستی و مادی بواره جیاوازه‌كان دا.
جا ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئارامی و خۆشی له‌كیس چوو سودی زانستی ماددی چی یه ؟
به‌رزترین ڕێژه‌ی خۆكوشتن و دڵه‌ڕاوكێ و نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان و تاوانه به‌د ڕه‌وشتی یه‌كان له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌دا ڕووده‌دات كه به‌ها ڕه‌وشتی و دینی یه‌كانیان پشت گوێ خستوه , هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ی ئیسلامیان له گه‌شه‌كردن دا وه‌لا ناوه , هه‌ر بۆیه هه‌رچی ڕژێمه ده‌ستكرده‌كان هه‌یه له بواری په‌روه‌رده و ئابووریدا تووشی شه‌له‌ل بوون .. نمونه‌ش بۆ ئه‌مه زۆره [ 1 ] .
به‌ڵام ئیسلام هیچ بوارێكی په‌یوه‌ست به بواره‌كانی مرۆڤی به‌بێ چاودێری په‌روه‌رده‌ی ڕاست و دروست جێنه‌هێشتوه , یاسا و ڕێسای چاكی بۆ ووردو درشتی ژیان داڕشتوه , هه‌ر بۆیه ئیسلام باشترین شیفاده‌ر و چاودێره بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه .
گومانی تێدانی یه هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵگه مرۆیانه‌ی كه وازیان له ئاینی پاكی ئاسمانی هێناوه ئه‌وانه له واقیع دا نه‌خۆش و نه‌زان و تاریكن , چه‌نده‌ها شه‌ڕی كاول كارانه و سته‌م كارانه‌یان به‌رپا كرد , له‌و لاشه‌وه په‌ره‌یان دا به زانستی مادیان و به‌ره‌و پێش چوون , ئایا توانیان بگه‌نه ئاسوده‌ی مرۆڤه‌كان ؟ پاشان ئایا دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ژاری و نه‌خوێنده‌واری و نه‌خۆشی یان بنهبڕكرد ؟ !!!
بێ گومان نه‌خێر ..........
هه‌ژاری و نه‌خۆشی و دڵه‌ڕاوكێ , له‌ناو به‌ره سه‌ره‌كی یه‌كانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن , هه‌تا ئه‌مرۆش هیچ چاره‌سه‌رێكیان بۆ ئه‌م ده‌رد و به‌ڵایانه نه‌دۆزیه‌وه‌ته‌وه و ناشی دۆزنه‌وه ته‌نها به شوێن كه‌وتنی قورئان نه‌بێت , به مه‌رجێك جوان له مانای ئایه‌ته‌كان تێبگه‌ن و دوور بكه‌نه‌وه له هه‌وای نه‌فس و ئاره‌زوویان.
له یه‌كێك له سه‌رژمێریه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دا هاتووه كه (700) ملیون كه‌س هاواریانه له ده‌ست به‌د خۆاكی , وه (1500) ملیون ( ملیار‌و نیوێك ) كه‌س چاودێری ته‌ندروستیان كه‌مه و پێویستیان پێیه‌تی , وه ده‌یه‌ها ملیون كه‌س ساڵانه به‌هۆی برسێتیه‌وه ده‌مرن , ڕێژه‌ی نه‌خوێنه‌واران له جیهان دا ده‌گاته (800) ملیون كه‌س , له كاتێك دا كه دانیشتوانی ووڵاتانی كوفر له ماوه‌ی هه‌ر بیست خوله‌كێك دا بڕی پاره‌یه‌ك ده‌به‌خشن بۆ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دروست كردن كه به‌قه‌ده‌ر ئه‌و بوجه پاره‌یه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه بۆ ساڵێكی ڕێگرتن له هه‌ژاری و نه‌خوێنده‌واری و نه‌خۆشیی ته‌رخان كردووه !
له ده‌قه‌یه‌كدا نزیكه‌ی یه‌ك ملیون دولار له پێناوی زیاد كردنی هۆكاره‌كانی كاول كاری و له‌ناوبردن خه‌رج ده‌كرێت , هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و پێنج ته‌نه مادده‌یه‌یان پێ كه‌م بووبێت كه خێرای بێ وێنه‌ی هه‌یه له ته‌قینه‌وه‌دا و له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه دایناوه , كه هه‌ر ئائه‌مه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بیست دانه جار نه‌ك جارێك شوێنه‌واری مرۆڤ به‌ته‌واوی له‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌هێڵێت!
دڵه‌ڕاوكێ مرۆڤ له په‌ل ده‌خا ، ته‌نها كه‌سانێك نه‌بێت كه خوا ڕه‌حمیان پێده‌كا و هیدایه‌تیان ده‌دا , ئه‌و ووڵاتانه‌ی به پێشكه‌وتوو و ڕاقی ناویان ده‌ركردوه له پێشی پێشه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای تاك ناساغن به نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان , ساڵانه هه‌زاره‌ها ملیون دۆلار ده‌به‌خشن له‌پێناو به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی ئارام به‌خش ( المسكن) و ماده ئهلكوهوڵیهكان و ماده بێهۆشكه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی ده‌روونه نهخۆشهكهیانی پێ بكه‌ن و دڵه‌ڕاوكێكه‌یان بوه‌ستێ ، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر بێ ئه‌نجامه ! بگره ڕێژه‌ی ده‌رون ئاڵۆزیییاخی بوون و خۆكوشتن له كۆمه‌ڵگا زیاتر و زیاتریش ده‌بێ .
ئه‌م كه‌سانه ملێۆنه‌ها دۆلار له‌پێناو ڵێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمان و چاره‌سه‌رێك بۆ دژایه‌تی كردنی ئه‌و نه‌خۆشیانه خه‌رج ده‌كه ن كه له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیه جنسیهكانهوه تووش ده‌بن , كه هه‌موو ئه‌م ده‌ردانه به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیه جنسیانه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه كه پیس و نادروستن , بێ ئه‌وه‌ی ڕێگه له خودی په‌یوه‌ندیه نادروسته‌كه بگرن , نه‌ك ڕێگری ناكه‌ن به‌ڵكو له‌ژێر په‌رده‌ی ئازادی تاكه‌كه‌سی هانیشیان ده‌ده‌ن , كه ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی به‌رنامه‌ی ئیسلامیان بكردایه هه‌موو ئه‌م پاره به فیڕۆچووانه ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری و نه‌خۆشی و هه‌ژاری .
زۆربه‌ی ووڵاتان پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی له پێناو ڕووكه‌ش و شتی هیچ وپوچدا سه‌رف ده‌كه‌ن كه هیچ سودێكی نی یه له‌كاتێكدا زۆر خه‌ڵك وا له‌برسا ده‌مرن , له هه‌ندێ ووڵاتدا خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌ر له لاكۆڵان و خانوی دار و قوڕ و بێ جێگه‌ی دا له‌دایك ده‌بن و ده‌ژین و ده‌مرن , له‌ولاشه‌وه لێپرسرا و كاربه‌ده‌ستانی ووڵاته‌كه‌یان گرنگی به ڕێكخستنی ئاهه‌نگ و فستیڤاڵی درۆ و دووڕوویی ده‌ده‌ن .
به‌ڵام له یاسای ئیسلامی دا كه (كُلُّكُم راعٍ وكُلُّكُم مَسۆولٌ عَن رَعێتِهِ ) هه‌یه ، واته : هه‌مووتان چاودێرن و هه‌مووشتان لێپرسراون به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستانایه (چاودێری ده‌كه‌ن).
ئه‌ی باشه چاره‌سه‌ر چی یه ؟ ده‌روازه‌ی قوتاربوون له كوێوه‌یه ؟
هه‌رچیان ده‌وێ با ئه‌نجامی دهن ، هه‌ر یاسایه‌كیان ده‌وێ با كاری پێ بكه‌ن , به‌ڵام ده‌رئه‌نجام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه و په‌یوه‌ست نه‌بن به‌رنامه‌ی ئیسلامه‌وه ئه‌وا به‌رده‌وام له كێشه‌كانیان كه ڕۆژ دوای ڕۆژ زیادهكا ڕۆده‌چن و تیا ده‌چن , بۆ ڕاستی سه‌لماندنی فه‌رموده‌ی خوای گه‌وره كه ده‌فه‌رموێ: [ ( فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَى . وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا) ] سوره‌تی گه /123-124 : ئه‌وه‌ی شوێنی به‌رنامه‌م بكه‌وێت نه گومڕا ده‌بێت نه ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تی و ناسۆر دێته ڕێی , ئه‌وه‌ی ڕوو وهڕگێڕێ له به‌رنامه‌ی من و پشتی تێبكا , بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه ژیانێكی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێ .. هه‌روه‌ها : [ ( وَمَن يُعْرِضْ عَن ذِكْرِ رَبِّهِ يَسْلُكْهُ عَذَابًا صَعَدًا ) سورة الجن ] / 17 : ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاری لابدات و دژایه‌تی كات تووشی سزا‌و ئازارێكی به‌رده‌وام و ناسۆری ده‌كات . هه‌ر بۆیه برنادشو [ 2 ] به هه‌ڵه نه‌ی ووت ( كاروباری ئه‌م سه‌ر زه‌مینه جێگیر نابێ مه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ فه‌رمانه‌كانی محمد) هه‌روه‌ها میخائیل نعێمه كه ده‌ڵێ : قورئانی پیرۆز نه‌خشه‌ی ڕێگایه‌كی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كێشاوه , كه لێوه‌ی ده‌گه‌نه مه‌به‌ستی گه‌وره , ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژیر و تێگه‌یشتون , ئیسلام به پارێزه‌ر و چاره‌سه‌ر ده‌بینن بۆ تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگاكان , بۆ دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ژاری و نه‌خوێنده‌واری و هه‌موو نه‌خۆشیه‌كان .
له كۆتایدا ده‌ڵێین :
حاشا له‌وه‌ی كه بووترێ خوای گه‌وره مرۆڤی دروست كردوه و ئیتر وازی لێ هێناوه به‌بێ ئه‌وه‌ی كتێبێكی بۆ بنـێرێت كه ببێته پارێزه‌ر و چاره‌سه‌ر و شیفاده‌ری , حاشا له‌وه‌ی كه بوترێ خوای گه‌وره ئه‌وه‌نده ڕزق و ڕۆزی دانـهناوه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌دا كه به‌شی هه‌موو مرۆڤه‌كان بكات و هه‌ژاری و برسێتی پێ نـههێڵدرێ , خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ ( قَدْ جَاءكُم مِّنَ اللّهِ نُورٌ وَكِتَابٌ مُّبِينٌ . يَهْدِي بِهِ اللّهُ مَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلاَمِ وَيُخْرِجُهُم مِّنِ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِهِ وَيَهْدِيهِمْ إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ) ] سوره‌تی المائده/15-16, واته : له لایه‌ن خواوه ڕووناكی یه‌كتان بۆ ڕه‌وانه كراوه(كه مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره) هاوڕێ له‌گه‌ڵ كتێبێكی ئاشكرا (مه‌به‌ست قورئانه ) . خوا به‌و قورئانه پیرۆزه هیدایه‌ت و ڕێنمویی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه به شوێن به ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا وێڵن , به فه‌رمانی خۆی له تاریكی ده‌ریان ده‌هێنێت و ده‌یانخاته ڕووناكی یه‌وه‌و ڕێنمویی یان ده‌كات بۆ سه‌ر ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروستی دینداری و خواناسی .. ده‌ی كه‌واته قورئانی پیرۆز چاره‌سه‌ری گونجا و سه‌ركه‌وتوه بۆ هه‌موو نه‌خۆشیه‌كانی مرۆڤ , له‌وه‌ش جوانتر وه‌سف ناكرێت كه خوای گه‌وره وه‌سفی كردوه : [ (وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاء وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ) الاسرا‌ء ] /82,واته :ئێمه له قورئاندا ئایه‌ت و سوره‌تانێك داده‌به‌زێنین كه ببێته هۆی شیفا و چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیه ده‌روونی و جه‌سته‌یه‌كان هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیشه بۆ ئیمانداران.
******
--------------------------------------------------------------------------------
[ 1 ] ( نزیك ترین نمونه‌ش بۆ ئه‌مه: ئه‌وه‌تا له‌و ته‌وێڵه و بیارهیهی كه به ووته‌ی كه‌سانێكی بێ لایه‌ن كاتێك كه شه‌ریعه‌تی ئیسلام حاكم بوو تێیدا خه‌ڵكی كاتی نوێژ دوكانه‌كانیان به كراوه‌ی و بێ پاسه‌وان جێ ده‌هێشت , ئێستاش له سایه‌ی حكومه‌تی لادینی عیلمانیه‌وه بۆته بنكه‌ی بازرگانی ماده بێ هۆشه‌كان (المخدرات) .
[ 2 ] ( ڕۆژهه‌ڵات ناس برناردشۆ له ساڵی 1817 بۆ 1902 ژیاوه و كتێبێكی هه‌یه به ناوی محمد , كه دواتر ده‌سته‌ڵاتدارانی به‌ریتانی سوتانیان , وه ئه‌و بۆچوونانه‌ی له ناو خه‌ڵكی دا ڕاست ده‌كرده‌وه كه پیاوانی ئاینی نه‌سرانی سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ر بڵاویان كردبۆوه كه ئه‌م هات و وه‌سفی پێغه‌مبه‌ری خوای بۆ كردن و به ڕزگار كه‌ری به‌شه‌ریه‌ت ناوی برد ] . .
* وةركيراوة لةمةكوي دوربين
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن islamekurd (2008-07-19 11:31:08)
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بیت ئه‌زیزم
خوای گه‌وره پاداشتت بداته‌وه بۆ بابه‌ته به‌سووده‌کانت
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس برا گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه

له‌سه‌ر هێڵ نییه






Dastakant xosh be brae barez xwae gawre bara7ma
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاستان ئه‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌سته‌کانت خۆش سه‌رکه‌وتو بی
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاست ئه‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه






sarkautubet xwda padashtt batawa
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاست ئه‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست وپەنجەت خۆش بۆئەم بابەتە هاوڕێی خۆشەویست....
سەرکەوتو بیت لەژیانتا...........

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس به‌رێزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه