.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












با یه‌ک بیر و هێز بین
مامه‌پیره ، تۆ سه‌رزه‌نشتی منی لاو ده‌که‌یت و ، خوێن گه‌رمی خۆتت له‌بیر چۆته‌وه ، ئه‌زموونه‌کان و پیری له جێ‌دا خستوویانی و ، خاویان کردوویته‌وه ، هه‌نگاوه‌کانت له جێی خۆیانن و ، دوژمنانیش تا دێن نزیک ده‌بنه‌وه ، کاتی ته‌گبیر و ڕا گۆڕینه‌وه نییه ، ده‌بێ تا زووه به ڕوویاندا بته‌قینه‌وه. که بست به بستی خاکمان داگیر کرا ، له کوێ دانیشین و ، له‌سه‌رخۆ و به شێنه‌یی بیر بکه‌ینه‌وه؟ تۆ واده‌زانی ئه‌و خوێنه‌ی من ده‌یده‌م ، به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات و ، ده‌چێته به‌حره‌وه؟ تۆ ده‌ته‌وێ ئێمه یه‌ک به دوای یه‌کدا ، وه‌ک مه‌ڕ ، لاشه‌ی ساردمان به قه‌ناره‌ی دوژمنان‌دا شۆڕ بێته‌وه؟ که ئێمه‌ی لاو نه‌ماین ، پلانی چی داده‌نێی مامه‌پیره؟ پێت وایه دوژمنان به هێز و بازووی شلی تۆ ده‌تۆقێن و پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه؟
نا ، لاوه خوێن گه‌رمه‌که‌م ، نا ، وانییه. تۆ ده‌زانی منیش گله‌یی خۆم له تۆ هه‌یه ، زۆر له‌سه‌ری ، تیژتێپه‌ڕی ، ئاوڕ له ڕابوردوو ناده‌یته‌وه ، من ناڵێم خوێنت به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات و ، به‌رهه‌می تێکۆشانت ده‌پووکێته‌وه. منیش ده‌ڵێم دوژمن له هێز و بازووی شلی من ناترسێ و ، به ته‌نها و له ترسی ته‌گبیر و ڕای من ناکشێته‌وه. به‌ڵام کاتێک بیروهزری من له گه‌ڵ خوێن گه‌رمیی تۆ ئاوێته ده‌بن ، دوژمن له هێزی تۆ و له بیری من ههڵدهسڵهمێتهوه.
گه‌ر به ووردی چیرۆکی عه‌مار و بیلال و سوهه‌یبی لاو و ، ئه‌بو به‌کر و عومه‌ر و عوسمانی به‌ته‌مه‌نت خوێندبێته‌وه ، تێده‌گه‌یت ئه‌م ڕێبازه به هه‌وڵی تاکی یه‌کێکمان نابڕێته‌وه. وه‌ره با بۆ جارێکیش بێت هاوبیری تاقی بکه‌ینه‌وه ، تا بزانیت چۆن ته‌مه‌نی دوژمن کورت ده‌بێ و ، ئه‌ستێره‌کانی یه‌ک به دوای یه‌کدا ده‌کوژێنه‌وه.
دوژمن هه‌روا هه‌ڕه‌مه‌کی و بێ پلان ، نه‌هاتۆته سه‌رمان ، پێشتر ته‌گبیرێکی قوڵی کردووه و ، گشت زانیارییه‌کانیشی کۆکردۆته‌وه. کام ڕۆژه‌ی زۆرمان لێ ده‌کۆژێ ، ئه‌و ڕۆژه له‌سه‌رخۆتره و ، بۆ بێ تاوانی خۆی ده‌پاڕێته‌وه. ئێمه‌ش له سه‌ر مه‌یتی تاکه سه‌ربازێکی هه‌ڵده‌په‌ڕین و ، بۆ گڕتێبه‌ردانی تانکێکی دنیا تێده‌گه‌یه‌نین و ده‌یان سروودی له سه‌ر ده‌ڵێینه‌وه. تۆ ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوات له بیرچۆته‌وه. ده‌فه‌رمووێ: که چوویته سه‌ر دوژمن هاوار مه‌که و ده‌نگت به‌رز نه‌که‌یته‌وه.
گه‌ر نه‌هاتینه سه‌ر ڕای یه‌کتر و ، له چوارچێوه‌یه‌کدا کۆنه‌بووینه‌وه ، به‌ش به‌حاڵی خۆم دوعای خێرت بۆ ده‌که‌م ، تۆش بهێڵه با منیش به ڕێی خۆم به‌رنامه‌کانی دوژمن هه‌ڵوه‌شێنم و ، ڕیسی سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌تی لێ خاو که‌مه‌وه. من ده‌توانم لێی ببمه خۆرکه و ، به قه‌د و ڕهگیدا بچمه خواره‌وه. تۆش به‌و ته‌وره‌ی ده‌ستت لق و پۆپی بکه ، تا ببێته په‌ند و عیبره‌ت و ، نه‌وه‌کانی دواڕۆژیشی ئه‌و ده‌رسه‌یان له‌بیریان نه‌چێته‌وه.
نووسینی: خالد ڕه‌نجده‌ر

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بیت هاورێ گیان
به‌هیوای به‌رده‌وامیت ئه‌زیزم
سه‌رکه‌وتوو بیت
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه






دونیایەك سوپاس بۆ پەیامت هاوڕێ گیان کاکە دەشتی .سەرکەوتو بیت....
ژیانێکی ئاسودە وکامەران بۆ تۆی خۆشەویست........
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دونیایەك سوپاس بۆ پەیامت هاوڕێ گیان سۆزی ـ2020هاوڕێی بەردەوامی یانە و هاوڕێی بەڕێزو بەردەوامی دەرونەی سەرکەوتو بیت.............
ژیانێکی ئاسودە وکامەران بۆ تۆی خۆشەویست........
له‌سه‌ر هێڵ نییه