.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












مردن
خوێنێکی مه‌یوو بووی ، بوویته گۆشتپاره و له ناو سێ په‌رده‌ی تاریکستانهوه هاتییه جیهانێکی ڕوون. له منداڵی بۆ گه‌نجی و ، له‌وێشه‌وه بۆ وون بوون. هه‌نگ تا دوو هه‌فته بۆ خواردن ده‌م ده‌کاته‌وه ، که که‌وته باڵه‌فڕین ، ده‌که‌وێته کار و ، ده‌یهاڕێ به‌رداشی ژین ، که‌چی تۆ ساڵانێکی زۆر له سه‌ر ڕه‌نجی داک و بابت ژیای ، دوای ناوک بڕین.
له‌پڕ پوورهت دا ، له‌و کۆله‌سه هه‌نگه ده‌رچووی که تێایدا له دایک بووی. ئه‌و هێلانه ڕازاوهیهت به‌جێهێشت که تیایدا گه‌وره بووی. له گه‌ڵ داک و باب و خوشک براکانت سیله‌ی ڕه‌حمت پچڕاند ، له دنیایه‌کی تردا نقووم بووی. خۆت له ناو ماڵ و منداڵ و پاره و دارایی خۆتدا بینییه‌وه ، بوویته پیاوی ناو پیاوان و ، خوازبێنیت بۆ خه‌ڵکی تر ده‌کرد ، خوێنت ده‌کوژانده‌وه. له گه‌ڵ تابووتی زۆر که‌سیشدا چوویته گۆڕستان و ، له تهعزێشیاندا فاتیحات خوێنده‌وه.
یه‌که‌م مووی سپی پهشۆکاندتی و ، له خێزانه‌که‌ت شارده‌وه ، مووکێش و ئاوێنه‌ت هه‌ڵگرت ، له دوژمنایه‌تی مووی سپی‌دا تلایتهوه. چه‌ند ئاوێنه‌ت شکاند ، به‌ڵام به ناچاری کڕیته‌وه. له دوکانیش کارت بووه موو هه‌ڵکه‌ندن و ، ئاوێنه و مووکێشت له په‌نا ترازووهکهتدا شارده‌وه. که مشته‌ری یه‌که‌م ده‌ڕۆیشت ، تا دووه‌م ده‌هات ، تۆ شه‌ڕی خۆت له گه‌ڵ کوێستانی سه‌ر و ڕیشت ده‌ست پێده‌کرده‌وه. ئه‌مجا که زانیت پووشکه له کا بژار ناکرێت ، بیرت له بۆیاخێکی ڕه‌شی قه‌ترانی کرده‌وه. ده‌بوو بزانی تا مووی سپی له دایک بن ، موڵک و داراییت وه‌ک کانیاو بژێنه‌وه ، ئه‌وه شۆڕبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نه و ، هه‌نگاوه‌کانت له مردن نزیک ده‌بنه‌وه.
حاجی فڵانی دراوسێ ماڵت وه‌فاتی کرد ، کوڕه گه‌وره‌که‌ی شێخ فڵانی دراوسێ دوکانیشت ، له‌بری باوکی دوکانی کرده‌وه ، که ده‌یانووت ئه‌وه کوڕه گه‌وره‌که‌ی تۆ له کوێیه ، تۆ له وه‌ڵامه‌که‌ی ڕات ده‌کرد ، خۆت ده‌شارده‌وه.
جارێک بۆ عه‌مه‌لیاتی چاوت چوویته نه‌خۆشخانه و ، جارێکیش له‌به‌ر شه‌کره‌که‌ت ڕۆژیان به‌دیارته‌وه کرده‌وه ، گۆچانێکیشت هه‌ڵگرت و ، چه‌ندین جار گورچیله‌شیان بۆ شتیه‌وه. له گه‌ڵ هه‌موو چوونه لای دوکتۆر ، یه‌که‌م پرسیارت ئه‌وه‌بوو که‌ی ده‌توانی بۆ دوکانه‌که‌ت بگه‌ڕێیته‌وه.
له ماڵێ هاوارت ده‌کرد ، توڕه ده‌بووی ، کوا تاقمی دانه‌که‌م؟ ژنه‌که ، کوا گۆچانه‌که‌م؟ جار جاره‌ش به‌و حاڵه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ژن هێنانت ده‌کرد. له باخه‌ڵتا چاویلکه‌که‌ت ده‌ردێنا و ، به ده‌فته‌ری قهرزهکانتدا ده‌چوویته‌وه. ده‌تووت ئه‌م مانگه گه‌ر قه‌رزێکی زۆر کۆبێته‌وه ، قاتێکی تر له سه‌ر دوکانه‌که‌ت به‌رز ده‌که‌یته‌وه.
له‌م که‌ین و به‌ینه‌دا بووی ، ژنه‌که‌ت ، خوای گه‌وره بردییه‌وه ، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ژنێکی تر خزمت ڕاسپارد ، له دۆسته‌کانت پاڕایته‌وه ، مشکی و جامانه‌ت تێکه‌ڵ کرد ، ده‌تووت ژن دارعاسای پیرییه و ، له تاوی خۆت ، کوڕ و کچه‌کانیشت خستبوونه پاشکۆی خۆته‌وه.
ئه‌وه‌ی بیرت نه‌بوو ، مردن بوو ، به ته‌ما بووی ئه‌و چه‌ند دراوسێیه‌ی که مابوون ، به‌ریته گۆڕستان و بیان شاریته‌وه ، به په‌له‌ش فاتیحایان بۆ بخوێنی و ، بۆ کاری ڕۆژانه‌ت بگه‌ڕێیته‌وه.
جارێک کوڕێکی گه‌نجی نوورانی باسی مردنی بۆ کۆمه‌ڵێک ده‌کرد. که گوێت لێ‌بوو ، پشتت تێکردن و ، هه‌رچه‌ند بانگیان کردی ، له‌وێش ڕات کرد. که هه‌ستت کرد مردن دهوروخولت ده‌دات نهدهچوویته گۆڕستان و ، بیرت له چوونه ته‌عزێی که‌سیش نه‌ده‌کرده‌وه.
هاوڕی کۆنه‌که‌ت نامیلکه‌یه‌کی بۆ هێنای. که له به‌رگه‌که‌ی نووسرابوو "یادی مردن" ، خوێندهواریشت له‌بیر خۆت برده‌وه. ووتت: بۆم بخوێنه‌وه. که دوو جار ناوی مردنی برد ، پێت ووت حاڵی بووم ، باز به سه‌ریا بده ، ئیتر تا نامیلکه ته‌واو بوو ، ناوی مردنت نه‌بیسته‌وه.
کاتێک که‌وتییه سه‌ر جێی حه‌ق و مردن ، گۆچانه‌که‌ت که‌ڕووی هه‌ڵهێنا و ، ژووره‌که‌ت بۆنی گرت و ، ئه‌ژنۆکانت جار بۆ جار شل ده‌بوونه‌وه. هه‌ر له‌و جێیه‌وه که ته‌نها چاوه‌کانت ده‌گه‌ڕان ، دوکانه‌که‌ت ئاڕاسته ده‌کرد ، کرێخانووهکانت کۆ ده‌کرده‌وه. به قه‌رزار و کرێچییهکانت ده‌ووت وه‌رن بۆ لام ، ده‌ترسای یه‌کێک له کوڕه‌کانت کرێکان کۆکاته‌وه. قه‌رزاره‌کانیش وایانده‌زانی داوای سیله‌ی ڕه‌حمیان لێده‌که‌ی ، به په‌له ده‌هاتن به پیرته‌وه. قه‌ڵه‌مت به سه‌ر قه‌رزه‌کانیاندا دێنا و ، هه‌موویت وه‌رگرته‌وه ، ته‌نها بیرت له قه‌رزدانه‌وه‌ی خۆت نه‌ده‌کرده‌وه.
به کۆڵێ قه‌رزی عیبادهت و ، مافی ماڵ و منداڵ و خه‌ڵکیشه‌وه ، خه‌ڵکی هاتنه بن تابووتهکهتهوه. به خاکیان سپاردی و ، ئه‌وانیش خۆت ئاسایی په‌له‌ی خوێندنی فاتیحاکهیان بوو ، له گۆڕی تاری وهحشهتناکا به ته‌نها هێشتیانیتهوه.
ئا له‌و کاته‌دا که ترس هه‌موو قه‌واره‌ی داگرتووی ، ئه‌مجا زانیت له کوێی و ، کێیه ئه‌و که‌سه‌ی پێشوازی لێکردووی. عبدي رجَعوا وتَرَكوك ، وفي التُّراب دفنوك ، ولو بقوا معك ما نفعوك ، ولم يبْقَ لك إلا أنا ، وأنا الحيّ الذي لا يموت. به‌نده‌که‌ی من ، ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵت هاتبوون ، به خاکیان سپاردی و ، وا گه‌ڕانه‌وه ، سوودیان بۆت نه‌ده‌بوو ، گه‌ر گلیش بدرانهوه. ئه‌وه‌ی بۆ تۆ ماوه هه‌ر منم ، منیش زیندووم و ، نامرم.
خۆزگه بتتوانیایه ، سه‌رێکت له گۆڕه‌که‌ت دهربێنایه. تا بزانی دراوسێکانت کێن و جییان له ماڵی دنیا له گه‌ڵ خۆیان هێنایه. ئه‌وه‌ی تهنیشتتی ڕاستت ، خۆت ئاسایی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو ، ته‌نیشتی چه‌پیشت هه‌ژار و ، ئه‌ولاتر بێ که‌س بوو. ئهملات ده‌سه‌ڵاتدار و ، له‌ویش به‌ملاوه بێ ده‌سه‌ڵات بوو. کوا؟ بزانم چیت له‌وان زیاتر له گه‌ڵ خۆ هێناوه؟ ئاوڕێکیش بده‌وه ، بزانه ، موڵک و دارایی و ، کۆشک و ته‌لارت بۆ کێ به‌جێ ماوه؟
نووسینی: خالد ڕهنجـدهر

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






awa chya wala naykam hamuy rast bu dastakant xoshbet yaxwa ema wa ber nakaynawa
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ستت خؤش بيت سه كه وت‌و بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دونیایەك سوپاس بۆ پەیامت هاوڕێ گیان rezhen
ژیانێکی ئاسودە وکامەران بۆ تۆی خۆشەویست........
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دونیایەك سوپاس بۆ پەیامت هاوڕێ گیان شۆڕش.........
ژیانێکی ئاسودە وکامەران بۆ تۆی خۆشەویست........
له‌سه‌ر هێڵ نییه