.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












قوتابيانى زانكۆی سانت كلیمنتس ناڕه‌زاین
ماوه‌ی سێ ساڵ زیاتره وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان وه له‌پێش هه‌موویانه‌وه (د.ئدریس هادی) دژایه‌تیه‌كی بێوێنه‌ی زانكۆی سانت كلیمنتس ده‌كات و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیهانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكه‌و خوێندكاره‌كانی ده‌كات ، تا وای لێهاتوه هیچ دانیشتنێكی نیه كه بهسهروگوێلاكی ئه‌م زانكۆیه‌دا نهیهتهخوارێو به قسه ناخۆشه‌كانی خوێندكاره‌كانی ئه‌م زانكۆیه بریندار ده‌كات و ئیهانه‌یه‌كی بێوێنه‌یان ده‌كات، له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خوێندكارانی ئه‌م زانكۆیه چه‌ندین جار ئاگادارمان كردۆته‌وه به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆی.
دواین ئیهانهكردنیشی بۆ خوێندكارانی ئه‌م زانكۆیه ئه‌وه‌بوو له مانگی (3/2008) دا به‌عس ئاسا خوێندكارانی خوێندنی باڵایان ڕاپێچی هۆڵه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد، به شێوه‌یه‌كی زۆر ناشرین‌و به ئیهانه‌یه‌كی زۆره‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی (د.هیمداد) ئیهانه‌یه‌كی بێوێنه‌ی خوێندكاره‌كانی زانكۆكه‌یان كردوو هه‌ریه‌كه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌كی پڕ له پرسیاری دور له پسپۆڕی ماده جیاجیاكانیان دا به خوێندكاران، ته‌نها بۆ ئیهانهكردنوو پێشێلكردنی مافه‌كانیان،به‌زۆر ناوزڕاندنی زانكۆكه، به‌ناو تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندكاران ده‌كه‌ن،ئێمه‌ی خوێندكار هه‌ر سه‌بری درێژمان گرت له‌م ڕه‌فتاره به‌عس ئاسایه.
پاش ئه‌م به‌ناو تاقیكردنه‌وه‌یه‌و پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وام، بۆمانده‌ركه‌وت كه به‌سه‌رپه‌رشتی (د.ئدریس) و (د.هیمداد) و به نهێنی به هه‌ندێ له مامۆستاكانی زانكۆكانی كوردستان وتراوه كه كۆمه‌ڵه پرسیارێكی قورس و زۆر و ناخۆش دابنێن تا به‌م پرسیارانه ئیهانه‌ی خوێندكارانی خوێندنی باڵای زانكۆی (سانت كلیمنتس)ی پێبكه‌ین، وه له هه‌مانكاتدا، چه‌ند مامۆستایه‌كی تریشیان ئاگادار كردبوه‌وه كه بێن بۆ تهسیح كردنی ده‌فته‌ری ئه‌م خوێندكارانه به‌ڵام پێش وه‌خت به مامۆستاكان وتراوه كه ئێمه ده‌مانه‌وێ ته‌نها له (1%)ی خوێندكاره‌كان ده‌ربچن ته‌نها بۆ ئیهانه كردنی خوێندكاره‌كان،وه ئێمه ئه‌م قسانه‌ی كه ده‌یكه‌ین هه‌موی به دۆكۆمێنت لامانه، ئێمه لێره‌وه به (د.ئدریس) و (د.هیمداد) ده‌ڵێین بۆنایه‌ن ئێمه له زانكۆكه‌ی خۆمان تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌تان بكه‌ین بزانین ئاستی زانستیتان چۆنه، بزانین ئێوه ده‌رده‌چن یان نا.
جه‌ماوه‌ری زانستخوازی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو لایه‌ك ئاگاداره كه سه‌رده‌می ئێستا وه‌كو جاران نه‌ماوه كه بتوانرێ خه‌ڵك چه‌واشه بكرێت، ئێستا سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی زانست و زانیاریه، سه‌رده‌می ئه‌وه‌یه كه هه‌موو جیهان بچوككراوهتهوهو هه‌موو مرۆڤێك ئه‌توانێ له ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه هه‌موو جیهانببیێ له ڕێگای ئامێره جیاجیاكانه‌وه، زانكۆی (سانت كلیمنتس) زانكۆیه‌كی جیهانیه‌و باوه‌ڕپێكراوه له لایه‌ن (یونسكۆوه) ئیستا له عێراقدا نزیكه‌ی (7000) هه‌زار خوێندكاری هه‌یه‌و ڕۆژبه‌ڕۆژ خوێندكاره‌كانی له زیادبوندایه، نوسینگه‌ی له زۆربه‌ی زۆری شاره‌كانی عێراقدا هه‌یه‌و نوسیگه‌ی سه‌ره‌كی له (به‌غداد) و (كه‌ركوك) ه، وه له ووڵاتانی ده‌وروپشتی عێراق فه‌رعیان هه‌یه‌و خوێندكاریان هه‌یه به هه‌زاره‌ها، هاوشێوه‌ی ئه‌م زانكۆیه له هه‌موو وڵاتانی جیهانوو ووڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بیدا هه‌یه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای به‌غداد هاوشێوه‌ی ئه‌م زانكۆیه‌ی له زۆربه‌ی زۆری شاره‌كانی عێراق كردۆته‌وه، كه‌چی تازه به‌تازه (د.ئدریس هادی) ده‌یه‌وێت خه‌ڵك چه‌واشه بكات و ئیهانه‌ی خوێندكارانی ئه‌م جۆره زانكۆیانه بكات.
هه‌موو ده‌زانین ئه‌گه‌ر (د. ئدریس) سههمێكی هه‌بوایه له داهاتی ئه‌م زانكۆیه ئه‌وا ئێستا وه‌كو زانكۆ ئه‌هلیه‌كانی تر، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆی به‌شانوو باڵیدا هه‌ڵی ده‌دا.
لێره‌وه ده‌مانه‌وێ به خه‌ڵكی بهشهرهفو زانستخوازی كوردستان ڕابگه‌ێنین، ئێمه‌ی خوێندكاری ئه‌م زانكۆیه سه‌برێكی بێوێنه‌مان گرتوه له (د. ئدریس هادی) به‌ڵام ئه‌م سه‌بره بێ كۆتا نییه، ئه‌گه‌ر به‌زوو ترین كات چارهسهرێمان بۆ نه‌دۆزنه‌وه ئه‌وا،..... داوا له خوێندكارانمان ده‌كه‌ین له هه‌رێمی كوردستان كه خۆپیشاندانێكی سه‌رتاسه‌ری ڕابگه‌ێنن دژی كرده‌وه‌كانی (د. ئدریس هادی) و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، له هه‌مانكاتدا داوا ده‌كه‌ین به زوو ترین كات هه‌ریه‌ك له (د. ئدریس هادی) و (د.هیمداد) بدرێنه دادگا بۆ پێشێلكردنی مافی خوێندكاران‌و بۆ ئه‌و ئیهانانه‌ی له لایانه‌وه ده‌رده‌چێت دژی خوێندكارانی ئه‌م زانكۆیه، وه داوا له خه‌ڵكی زانستخوازی كوردستان ده‌كه‌ین كه پشتیوانیمان لێبكه‌ن، تا مافیخۆمان بهدهستدێنینهوه..
زانكؤ كورد/

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ماندو نه‌بی کاکه شادۆست
ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێ گیان هه‌ر بژی سه‌ر که‌وت و بیت به‌قوربان
شادۆست

له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەس[color=blue]تت خۆشبێت ،سەرکەوتو بیت بابەتێکی زۆر جوانە[/color]
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xoshbet kaka shadost baheway bardawamet
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xoshbet shadost gean bo aw babata sarkawtw bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سلاو
سوباس بؤ بةيامةكانتان له كاك حسينةوه تا دوايين بةيام شاجوان خان دةستى هةمووتان خؤش بيت ئازيزان..
بةس نةبوو نةجوومه ئةو زانكؤيه ئيستا ببوم به فليم هههههههههه
كاتتان شاد.
له‌سه‌ر هێڵ نییه