❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-22 15:52:38

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بیرەوەری یەکانی چات .بەشی ( 41 ) ..نامۆ.....
http://img253.imageshack.us/img253/6849/nhenepd1.png

بەشی 41لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ


تاریق( ئەدمین )------ باشە بەڕێزم دەمت خۆش بێ بەس بابەت ئەوە نی یە ئەوە کێشەی تاکە کەسی یە بۆیە تکایە لەسەر

میک ناکرێ باس بکرێت....بمبوورە کاک ڕاستی میکم وەر گرت بەس ؟حەزم کرد ڕوونکردنەوەیەک بەم.. فەروو  میک ئازادە

ڕاستی-----باشە کاک تاریق سووپاس..ڕێزم بۆ ئێوە ی بەڕێز..بەس کاک تاریق هەڵبەت کێشەی ئەوو ئافرەتە پەیوەندی بە

باسەکەوە هەیە...ئەگەر ئێمە باسی ئەوە بکەین ئایا تاکی کوورد لە هەندەران بەرەوو گۆڕان کاری باش ئەڕوات یان گۆڕانی

بەس ڕواڵەتە واتە ناخی هەمان کەسی ڕۆژ هەڵاتی یە...ئێ ئەوو خانمە وەک هاووڕێ یەک خەڵکی ناسی وە بەس ئەوان چۆن

ڕەفتار ئەکەن ئەوو ڕەفتارانە ئەی سەلمێنێ کە هەمان عقڵێ یەتی بۆ گەنی باووک ساکاری یە..ئەگین سووکایەتی کردنی کچی

کوورد چ چێ ژێکی تیایە بێ جگە لە تێر کردنی حەزێکی نەخۆش... من لە کووردستان ئەژیم ئەووشتانەی ئەی بیستم کە کووردە

کانی ئەوروپا ئەی کات باوەڕ بکە لێ رە بەدە گمەن ئەی بینی گەر هەش بێ هەندێ هۆکاری ئابووری یان سیاسی لە پشتەوەیە .

من تێ ناگەم لە ووڵاتێک کە ڕێزت لێ ئەگرێ و هەموو پێ داویستی یەک کە مرۆڤ پێویستی بێ بۆی دابین ئەکات ئاواش ئەبینی

خەریکی حەشیش و هاووشێوە کانی دزی کردن و شەڕوو کۆمپیتەریش لەوو لاوە بوەستێ.

سەنگەر (لەڕووم نووسی )------بەس بەڕێزم هەمووی وا نی یە تۆ وات لێ کرد هەموویت کرد بە دەرمان خۆروو خراپ ئەوە جوان

نی یە هەمانە خەریکی خوێندن و کاری بەڕێزن و زۆر دوورە لەوو شتاەی باسی ئەکەیت.. هیوادارم بە خۆتا بچیتەوە ئێمە لێرە

ئەژین بەڕێزت لە کووردستان دووری لە واقعەکەوە.

ڕاستی--------سووپاس کاک سەنگەر.. بموورە من ئەڵێم زۆربەی ناتوانم بڵێم هەمووی چوونکە گەر وام ووت ئەوا بەر لە هەموو

کەس براوو کەس و کاری خۆم ئەگرێتەوە....چوونکە خێزان نی یە یەک یان زیاتری لە هەندەران نەبێ بە تایبەتی ئەوروپا.

بەس ئایا کاتێ باس لە نەشتەر گەری ئەکرێ کاتی ڕادەی سەر کەووتنی لە 100 نە خۆش 30 نەخۆش چاک بکاتەوە .!!! ناوی

ئەنێی چی.....منیش ئەڵێم زووربەی زۆری بە ئێشی ڕەش و فێڵ کردن لەدەووڵەت و کاری خراپ ئەکەن

گەردەلوول(لەرووم نووسی )ئەگەر یەکێک گوێی لێت بێ ئەڵێ تۆ لە کووردستان زۆر پابەندی بە یاساوو باج دان بە

دەووڵەتی ..ئەوانەی کووردستان  ئۆف نەما  لە خەت ئاخ خەتی کووردستان.

تاریق(ئەدمین)-----دووبارە سڵاوو لەوە ئەچێ (دیسی _dc)بووبێ ..بە هەر حاڵ فەرموو کاک کەش میک بگرە بەڕێزە کەم

کەش-------جوانترین مایک لەتۆوە سڵاووم بۆ یەکە یەکەی هاووڕێ یانی ڕووم هەیە.....بابە تەکە زۆر خۆشە لێ تان ناشارمەوە

من لە گەڵ هاووڕێ یەکی ئازیزم سەر قاڵی گفتۆگۆیەک بوین بەس ئەوەی وای لێ کردم کە دەست بەرز بکەمەوە (ئەوین )خان

بوو چوونکە ئەم بابەتە پێ شتر من زۆرم لەسەری قسە کردووە.

ئێمە زۆر جار ئەکەوینە هەڵەی ئەوەی کە وا سەیری ئەوو کەسانەی لە ئەووروو پا ئەکەین کەسانێکن لەسەر (مەریخ )ە وە

هاتبێتن و هیچ پەیوە ندی یەکیان بە کۆمەڵگای ئێمەوە نەبێ (کوورد ) بەڕێزان ئەوانە یان ئێمە بە خۆش مەوە هەمان مرۆڤی

ئەوێن گەر لە ئەووروپاش بژین زۆر بەی هەرە زۆر مان لەتەمەنی 20 ساڵ بەرەوو سەر هاتووین واتە ئاسان نی یە درووست

بوونی کەسایەتی یەکی تر کە پێی بوترێ جیاواز لە کۆمەڵگای خۆمان ئەوو گۆڕانەی ئەی بینی بەس ڕووکەشە..بۆیە گەر ئەوین

خان بە بیروو باوەڕی  کچێک کە لە ئەوورووپا لەدایک بووە مامەڵە لەگەڵ ئەوو کەسانە بکات گەر مەبەستیش هاووڕێ یەتی

بێت ئەوە تووشی ئەسین ئەبی خانم..... کەواتە گەر ئەتەوێ هاووڕێ یەتی بکەیت ئەبێ وەک  ئەوان چۆن بیر ئەکەنەوە واتە 

ئەوی بەرامبەرت چی بۆ خووشکی قبووڵ ئەکات تۆش ئەوەندەی ماف بەرێ ..بێ گوومان هیچ قبووڵ ناکات بۆ خووشکی کەواتە

تۆش هیچی مەدەرێ..بەداخەوە وا ئەڵێم بەس ئەوە ڕاستی یە..جارێ زۆر مان ماوە تا بتوانین هەزمی ئەوە بکەین کە تەماشای

ئافرەتێک بکەین دوور لەوەی کە غەریزەی سکس سیمان بجووڵێنێ....زۆرمان ئەوێ تا پیسی هەندێ کەلتووری درەکی کە تێکەڵ

بە کەلتووری کووردی بووە تا لە پیسی کە لەڕێی قاچاخ کاتی هاتنمان تێکەڵ بەڕووحمان و پاکی بیرکردنەومانی لێڵ کرد پاک 

بینەوە زۆری ئەوێ.....با سەرتان نەئێشێنم لەوە زیاتر زۆر خۆشحاڵ ئەبم هاووڕێ بەڕێزم کاک فەرهەنگ کە هاووڕێ یەکی

تازەی چاتەکەیە بەژدار بێت......ئەگەر کاک تاریق ڕێ بدا کاک فەر هەنگ پێش ئەوو مک بگرێ وەک ئەڵێن تا 3 ڕۆژ میوانە

ئەوەی تازەیە بۆیە هەر چەندە ڕێزدارە بەس قەدرێکی جیای لێ ئەگیرێ.

تاریق(ئەدمین ) (لەڕووم نووسی ) بە بان چاوان کاک کەش با کاک فەر هەنگ مایک بگرێ پێش من و چاتی خۆیەتی ئەوو میوان

نی یە.

کەش--------زۆر سووپاس کاک تاریق.......هیوادارم قسە کانم کەسی تووڕە نەکردبێ ..ڕێز و خۆشەویستیم بۆتان هاووڕێ یان

فەرموو کاک فەر هەنگ مایک ئازادە بۆ بەرێزت.

فەرهەنگ--------زۆر سووپاس هاووڕێی خۆشەویستم کاک کەش ..هەروەها سووپاسی کاک تاریق ئەکەم کە سەرە کەیی پێ

بەخشیم..هاووڕێ یان سڵاوو.

هەڵبەت بابەتەکە زۆر شت ئەگرێتە خۆی واتە ئەکرێ باسی لایەنی ئەخلاقی بکەین یان لایەنی زانستی یان مێژووی یان

لایەنی تر واتە کاتێ باس گۆڕان کاری بەسەر ئەوو کۆچ بەرانەی لە تاراوو گە ئەژین بکەین ئەوە زۆرن  ئەوو تەوە رانەی کە

ئەکرێ لێی بدوێین ..باسی ئەوو خانمە خۆی لە خۆیا کردنەوەی یەکێکە لە تەوەرانەی کە باسمان کرد (ڕەووشت ) ئایا بەقەد

جوانی ئەوو ووڵاتانەی لێی دەژین لە تاراووگە توانیوومانە ڕەووشتیشمان جوان بکەین وەک رێز گرتن لە سرووشت یان ئاژەڵ

یان باڵندە و لە پێش هەمووشیانەوە مرۆڤ بێ گوومان.

توانیوومانە ئێمە خۆمان بگوونجێنین ..ئەمە پرسیاری چاوەڕوان کراوە لە کەسێک بکرێ بۆ نموونە 5 ساڵە لە بەریتانیا ئەژی

یان بەر لەوەی فریا بکەوی پرسیاری لێ بکەیت وێنەی ئەبینی لە یەکێ لە ڕۆژنامەکانی ئەوێ کە مراوی یەک یان قازێکی

باخچە یەکی گشتی ڕاوو کردووە بە مەبەستی خواردن یان دەست درێژی کردۆتە سەر ئافرەتێکی ناوو جەوان یان لەسەر ئیشی

ڕەش گیاوە یان و یان زۆرن کە ئەکرێ باس بکرێ.

ئەگەر فریا کەووتی بەر لەوە ئەبێ وەڵامی چی بێ...

بێ گوومان لە 5 ساڵدا 4 ساڵی لە کەپمپی پەناهەندەی دا (هەرچەندە سیستەمی بەریتانیا وەک ووڵاتەکانی تری ئەووروو پا نی

یە کە کۆمەڵێکی زۆر لە پەناهەندە پێکەوە کۆبکاتەوە بەس وەک نموونەیەک باسی ئەکەین )بەسە بردووە واتە هێشتا تێکەڵ بە

کۆمەڵگای ئەوێ نەبووە دوا ساڵیش هەر پەیوەندی ئەمێ نێ و بەدەگمەن هەن کە پەنا ئەبەنەبەر خوێندن بۆ بەدەست هێنانی

‌بڕوانامەیەک ئیتر لە هەر بوارێکدا بێ.. کەواتە ئەم کەسە لە گەڵ کەسی ئەوێ هیچ جیاوازی نی یە لە بیر کردنەوە.

گەر ماوەکە بکەین بە 10 ساڵ هەر ئەنجامەکەی بەگشتی هەمان ئەنجامە ..ئەوە ش ئەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی لایەنێک  کە

کوورد هەووی بێ جیاوازی لە ئامێز بگرێ و ڕێ نمای بکات بۆیە ئەزموونی لەسەر تەمەنی خۆی پەیدا ئەکات تا ئەگاتە ئەوو

باوەڕەی کە بۆ نموونە بڕوانێتە قازێک لەباخچەیەک دا وەک بەشێک لە جوانی سرووشت ئەوا زۆری ئەوێ ..ئەوو کاتەش کە فێر

بوو ئەزموونی لە چوار چێوەی ماڵی خۆیدا بەند ئەکات بێ لە کەسایەتی واتە خزم کێ لە ئێمە هاووڕێیەکی پەیدا کردووە کە 20

ساڵ پێش ئەوو لەوێ بووبێ تا لێوەی فێر بیت بێگوومان ئەوانەی کۆنن تەماشای تازە کان ئەکەن وەک تێ نە گەشت و و شایەنی

ئەوە نین هاووڕێ یەتیان لە گەڵ بکرێ...تازە کانیش بە چاوی بووغرابوون لەخۆ و کەسانی دۆڕاوو وەک ئابووری بۆ

نموونە....هەڵبەت هەندێ هەڵسوو کەت هەیە کە کەلتوور یان کۆمەڵگا سەپانوویەتی بەسەرتا بە درێژای سەدان ساڵ ئەوو شتە

پێ گەشتووەو گەشتووە پێت زۆر ئاسان نیە سڕێنەوەی ئەکرێ چاک سازی تیابکەیت.

بەڵام با ئێمە بەس نیوەی کۆپەکە نەبینین نیوە کەی تریشی بەدی بکەین کە هەن لە گەنجی کوورد کە خوێندن و سوودیان لە

پێسکەووتنی ڕۆژاوا وەر گرتووە کە جێ گەی شانازی یە.

خانم ئەوین خان بە قسە کانتا کەسێکی ڕۆشنبیری بۆیە  ئەبێ بە شێوەی هاووڕێ یەتی یەکەتا بچیتەوەو بزانی بەرامبەر چۆن

بیر ئەکاتەوە تابتوانی بگوونجێی لە گەڵیا وەک ووتت ڕەسم دانان و هەندێ ووشەی نابەجێ هیچ لە کەسایەتی تۆ کەم نا

کاتەوە بگرە کامڵ ترت ئەکات کە شارە زای ئەوو بێ ئەدەبانە بیت و ووریاتر  هەنگاووبنێ یت بەرەوو ناسینی

کەسێکی نوێ. دووبارە ڕێز وو خۆشەویستیم بۆتان مایک ئازادە.

تاریق(ئەدمین)------دەمتان خۆش بێ بەڕێزان بەڕاستی بابەتەکەتان زۆر گەوورە کرد بەس منیش لە بەشێکی یەوە قسە ئەکەم

من لە ئەڵمانیا ئەژیم وا 7 ساڵە بەس هەر لە کەمپام واتە بۆم نی یە ماڵی سەر بەخۆی خۆمم هەبێ بۆ ئێرەش لە بازارەوە

دێم بۆم نی یە بخوێنم ..ئیش کردنیش گەر بڕوانامەی ئیش کردنی  درێژ خایان یا ساڵێت نەبێ ئەوو ئیشانەی ئەتوانی خۆتی

پێ درووست بکەیت وەرت ناگرێ بەم  سێ مانگ سێ مانگەی  کە ئەبێ تازەی کەمەوە بەس ئیشی قاپ شتن و پاک کردنەوەو

کرێکاریت دەست ئەکەوێ....گەر وابێ ناچارم ئیشی ڕەش بکەم کە ئەتوانم یارمەتی ماڵەوەی لێ بەم و هەم خۆشم بێ بەش

نەکەم لە ژیان..ئێ ووڵاتێک بەوو شێوەیە ڕەفتار بکات لە گەڵم ئاژەڵ ئاسا بتخاتە خانوویەکەوە کە جێی 30 مرۆڤە بۆ ژیان

بەس ئەوو300 مرۆڤی تێ ئەکات و پڕە لە هەزار قەووم و قیلە..ئێ وەڵا ئەوە گووناحە ئیشی سپی بۆ بکەیت وەڵا تابۆم ئەکرێ

ئیشی ڕەش ئەکەم ناڵێم دزی ئەکەم یان درمانی بێ هۆشکەر ئەخۆم یان بازرگانی پێ وە ئەکەم بەس پابەند نابم..ئەوە ڕاستی

یە ئەوەی لە گەڵ ڕێزما مایک ئەگرێ باسی یاساو ئیشی سپی ئەکات ئەوو خۆی وەک پاشا ئەژی و ئاگای لە فەقیر نی یە ئیتر

گۆڕانی چی ..ئەت ڕووخێنن بەر لەوەی دەرفەتت بەنێ بیر لە خۆ درووست کردن بکەیتەوە..من باووکم 20 ساڵ فەڕاش بوو

هەر کرێ چی بووین بەس من لەماوەی 4 ساڵ خانووم بۆ کڕی من ئەوە بەگۆڕان ئەزانم کە توانیم پاداشتی باووکم بە ماوە کە

دەووڵەت نەیدایەوەو ناشی داتەوە.با کات زۆر نەگرم فەرموو (ئەوین )خان مایک ئازادە بۆت

ئەوین--------زۆر سووپاس کاک تاریق.... هاووڕێ یان پێشەکی داوای لێبووردن ئەکەم گەر هەڵجوونم ووشەی ڕقی بەدواوە بووبێ

ئەحەی ‌دڵ------(لە ڕووم نووی ) بەیارمەتی تان میک دەقەیەک.

تاریق----(ئەدمین)  تووخوا بمبوورە ئەوین خان بەس لەوە ئەچێ کێشە یەک هەبێ .. بەڕێز کاک (ئەحە) کێشەی چیت هەیە وا لە

ڕووم کردووتە بە هەرا؟؟؟؟

ئەحەی دڵ-----تۆ میکم بەرێ پێت ئەڵێم کێشەی چیم هەیە کوا بەهمەن بۆ خۆی شاردۆتەوە؟؟؟

تاریق---(ئەدمین ) بەڕێزم جوان قسە بکە کاک بەهمەن لێ رە نی یە فرموو ئەوە میک من لێ رەم بزانم چیت ئەوێ

ئەحەی دڵ------باشە هاووڕێ یان بمبوورن بەس وات لێ ئەکەن هەڵ بچیت.. کاک تاریق من ئەحەی دڵم خاوەن چاتی (وەهم)

ئەگەر تۆ نام ناسی کاک بەهمەن ئەم ناسی.

تاریق (ئەدمین )----(لە ڕووم نووسی ) بەڕێز داوای لێ بووردن ئەکەم نەم ناسی تەوە فەرموو کێشە چی یە.

ئەحەی دڵ----- ئێمە خاوەن چاتەکان مەبەستم کۆنەکانە ئێمە یەکتر ئەناسین لە پاڵتاکەوە  بەس زۆر عەیبە نەفەری چاتی من

ئەدزن.. ئەو جوان نی یە نەفەرە کانم ڕا ئەکێشن بۆ خۆتان

تاریق(ئەدمین )---(لە ڕووم نووسی ) بەخوا کاکە ئەحە نازانم باسی چی ئەکەیت با کاک بەهمەن بێتەوە ئەوو چاری ئەکات

کەش------کاک فەرهەنگ ئەوە بۆ دەستت بەرز کردەوە نابینی هەموو دەستیان دا گرت تا تووشی کێشە نەبن ئەم کابرایە زۆر بێ

ئەدەبە ئەڵێن ڕقی لە هەر کەسێ بێ سایدی لە سەر ئەکاتەوە و حەیای ئەبات.

فەر هەنگ-------بۆ بێ ئەدەبی دیارە بێ ئەدەبە بۆ ساید کردنەوەش دڵنیام کە لێی ئەوە شێتەوە بەس بەخوا قسە نەکەم دڵم

ئەتەقێ

کەش----- بە کەیفی خۆت بەس چاوەڕوانی ئەوەی لێ بکە هەڵە بکات... خۆشم بە (pm ) تاریق ئاگادار ئەکەمەوە کە هاووڕێ می

فەر هەنگ------ خەمت نەبێ. ئەوو جۆرە مرۆڤانە ئەبێ چاوەڕوانی هەموو شتێکی لێ بکرێ

ئەحەی دڵ------- باشە من میکم زۆر گرت هیوادارم ئەوو نەفەرانەی من کە لێ رەن باندیان بکەن وو پشوازیان لێ نەکەن  خۆشم

قسە لە گەڵ بەهمەن ئەکەم...مایک ئازادە.

فەرهەنگ-------  هاووڕێ یان سڵاوو دووبارە ڕاستە من تازم و شارەزای هەندێ شتی چات نیم بەس ئەدەب و جوانی ووشە دەر بڕین

هەڵبەت لە دەرەوەی چات فێر بووین ..من نازانم ئەوو کاکە دڵ مستە شارەوو باسی جاشەکانی فەووجەکەی ئەکات دزراوون یان

قاچاخ چی یەوو  قاچاخ چی یەکی تر نەفەری لێ دزی وە.

ئەحەی دڵ------ (لە ڕووم نووسی ) ئەم دەم درێژە کێ یە ..کوا ئەدمین ؟؟؟؟

فەرهەنگ------ بەڕاستی من تێ ناگەم بۆ بێ دەنگن بێ ڕەووشتێکی وەک ئەمە خۆی بەچی ئەزانێ تا وا باسی ئەوو کووردانە بە

تایبەتی کچەکان بکات... بەس حەز ئەکەم میک بگری بزانم چ کارەی تۆ.... زۆر بەداخەوە ڕێ بە کەسانی وەک ئەم  بێ

ڕەووشتانە ئەدەن بێتە ناووتانەوە

گەردەلوول--(لەڕووم) یاخوا دەمت خۆش بێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێ

ساوێن----(لەڕووم) دەم خۆش برا جوانەکەم

هاوین----(لەڕووم) بەس خەتای کچە کانی شی تیایە جڵەوی خۆیان ئەدەن بەدەست خەڵکی وا بێ ئەدەب

حەسەن----(لەڕووم) مرۆڤ ئازادە ئەچێتە چ چاتێک خۆ بە زۆر نی یە

ئەحەی دڵ-----(لەڕووم ) تۆ کێیت جارێ خۆت بناسێنەتا من پێت بڵێم من کێم !!!؟؟ چارت ئەکەم

فەرهەنگ------بەڕێزان من بەس ئەوەندە ئەڵێم ڕێ مەدەن کە سانی وا  بڵند گۆ بگرن و پێش ڕەوی تان بکەن ئەوە بە ووشەکانیا

دیارە کەسێکی ڕووخاوو  بەتاڵە

ئەحەی دڵ----(لەڕووم ) تار یق  ئەوە بە ئاشکرا قسەم پێ ئەڵێ ئەمە یان دەسی سەی بەهمەنە یان   لێی ئەترسن وا میکی لێ وەر

ناگرن.



کۆتای بەشی(  1  )لە ( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی دووەم

                                     نامۆ

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-07-26 13:58:22)

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-22 15:53:38

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی  42لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ

تاریق (ئەدمین)--لە( pm) کاک کەش ئەم هاووڕێ یەی تۆ بۆ خۆی تۆش کرد ئەوە زۆر بێ ئەدەبە ...تا ئێستە سایدی لەسەر زۆر کەس

کردۆتەوە..من تەلەفۆنم کرد بۆ بەهمەن ئێستە دێ

کەش------بە خوا ئاگادارم کردەوە بەس  نەشارەزای لە دنیای ئەوو پۆخڵەواتانە بێ کە بێ ترس بەرەنگاری ئەبێتەوە.. بەهەر

حاڵ ئەوو تازەیە کەس نای ناسێ ئەتوانێ ناوە کەی بگۆڕێ... ئەوە بەهمەن هات خوا ڕەحم کات ئێستە ئەقەوو مێ.

بەهمەن(چات ماستەر)------ چۆنن هاووڕێ یان ئەوە چی یە تاریق وام زانی ئینقلاب بووە ... ههههههههههههههه  ئەحە ی دڵ

بووە بەوو پیاوە لە چاتی منا دەنگ بەرز بکاتەوە بەخوا جوانە.

ئەحەی دڵ(لڕووم نووسی )------بەهمەن ئێمە هاووڕێین لە بەر بەرە ڵایەک قسەم پێ ئەڵێیت.

بەهمەن(چات ماستەر)----- ئێ ئەگەر بەرە ڵایە بۆ خۆت بێ تاقەت کردووە ئەوو ئازادە لە چ چاتێک چات ئەکات

ئەوین(لەڕووم نووسی )----- ئەگەر ڕازی بوومایە لە بەردەم کامێرە خۆم ڕووت بکەمەوە ئێستە کچی باش ئەبووم تف لە ڕووخسارت

بۆ چ پیاوێکی واڵا پێڵاوەکانم  تۆ ئە هێنێ،

ئەحەی دڵ(لەڕووم نووسی )------   ئەوین زمانت پەیا کردوە ئەگەر پەشێمان نە بویتەوە من ئەحەی دڵ نەبم.

بەهمەن(چات ماستەر) ئەحە پیاوانە قسە ئەکەیت ئەگین فڕێ تەیەمە دەرێ

ئەحەی دڵ(لەڕووم نووسی )---- ئەی بەهمەن گوێت لێ نێ یە دەمی ئەڵێی مەقەستە

بەهمەن (چات ماستەر)-----  ئێ تۆ پێی ئەڵێیت بەرە ڵا ئەتەوێ ئەوو چیت پێ بڵێ  ڕاست ئەکەیت... ئێستە چاتەکە خەریک

مەکەن بەم کێشەیەیەوە...ئەحە جوان وێ بگرە من حەقی چاتی تۆم نی یە ئەوەی بە چاتی منیش ڕازی ئەبێت ئەیخەمە سەر

چاوو ئەوەی لای منیش بێ ئەوەی  دژایەتی بکات واتە دژایەتی بەهمەن ئەکات  ئەگەر پیاوی لەماوەی یەک حەفتەیا ئەوو سایدە

دامەخە ئەگەر نەم کردی بەسینەمای چاتە کووردی یەکان من بەهمەن نەبم.

ئەحەی دڵ (لەڕووم نووسی )---- کەواتە بەهمەن تۆ دەستت پێ کرد من ئەڕوم بەس بیرت نەچێ ئەم قسانەت.

بەهمەن(چات ماستەر)------ ئیتر لەم شەوەوە بە تاقم و تفەنگەوە ئەخەووم... دەبڕۆ فشەکەری معتاد  هەیە لە هۆڵەندا نەت ناسێ

بڕۆ دەرێ تا فڕێم نە یاویتە دەرێ.

لێرە کەس بۆی نی یە تەداخوول بکات.. تاریق چاتم بەسەر تۆدا جێ هێشووە بۆ ڕێ ئەدەی ڕوومی بابەت ببێتە  بەر بەلەدی یەکە

فەرهەنگ(لەڕووم نووسی)--- کاک بەهمەن ئەوو برادەرە میکی گرتوە  بە کەیفی خۆی خەڵک ئیهانە ئەکات.

بەهمەن(چات ماستەر)---- جارێ تۆ کێیت وا خۆت کردوە بە سووری بەر لەشکر

فەرهەنگ(لە ڕووم نووسی)-- کووردێکم پێم ناخۆشە کچی کوورد ئیهانە بکرێ

بەهمەن(چات ماستەر)--- ئەی خۆ ئێمە هندی نین .. ڕەنگە تۆ تازە بیت ئێرە چاتە و یاسا و ئەدمینی خۆی هەیە ماڵی باووکی

کەس نی یە تا هەر کەس بێ کەووچکێک لێ بدا

فەرهەنگ(لەڕووم نووسی)---- بەڕێز من بەجوانی لەگەڵت قسە ئەکەم وابزانم ئەرکی تۆشە کە بەڕێزەوە وەڵامم بەیتەوە

بەهمەن(چات ماستەر)--- ئەی بۆ نایەیت فێری ئەدەبمان بکەیت بێ دەنگ بە  ئەگین هەڵت ئەدەمە دەرێ

فەرهەنگ(لەڕووم نووسی)-----  گەر هەڵە نە بم تۆ ناتوانی بێ دەنگم کەیت من مرۆڤێکی ئازادم و سنووری خۆشم ئەزانم

کەش(لەڕووم نووسی )---- تکایە کاک فەرهەنگ بەسە.. کاک بەهمەن کاک فەر هەنگ تازەیە یاسای چات نازانێ ..من لە جیاتی

ئەوو داوای لێ بووردن ئەکەم.

فەرهەنگ(لەڕووم نووسی ) بمبوورە کاک کەش من قبووڵی ناکەم هەڵە نیم تا تۆ لە بری من داوای لێ بووردن بکەیت

کەش(لەڕووم نووسی ) تکایە کاک فەرهەنگ

بەهمەن(چات ماستەر)----- بە خوا کەش ئەم هاووڕێ یەت زمانی  زۆر درێژە

فەرهەنگ(لەڕووم نووسی )---- بەڕێزم هەڵەمەکە تکایە من هەڵەم دەهەق بەتۆ نەکردووە تا تۆ بی کەیت

بەهمەن(چات ماستەر) --- کەش گیان چارم نی یە  من باندی ئەکەم

کەش(لەڕووم نووسی )----- نەکیت کاک بەهمەن کەسێکی بەڕێزە.. نەکەیت !!!!!!!!!

بەهەن(چات ماستەر)---- تازە کردم خۆمان عەسابمان تەواو نی یە ئەمەش هاتووە بەڕێزم بەڕێزم  ههههههههه

کەش(لەڕووم نووسی )-- بەداخەوە حەزم نە ئەکرد وا بێ .. بە هەر حاڵ منیش ئەڕۆم کاتێکی خۆش بۆتان

بەهمەن (چات ماستەر)----- چی یە کاک کەش تووڕە بویت ؟؟؟؟ ئەوە ( باندەکەی) ئەکەمەوە لە بەر خاتری تۆ باس پێی بڵێ با

خۆی هەڵ نەیاتە کێشەیەکەوە کە هی ئەوو نەبێ.

کەش (لەڕووم نووسی ) باشە بەهمەن گیان سووپاس پێی ئەڵێم .. دەی کاتێکی خۆش بۆتان

نالی------ سڵاوو کاک فەر هەنگ خۆتی کاک نامۆ ؟؟؟؟؟

فەر هەنگ ـــــــ گیان بەڵێ  ئەووم چۆنی بەڕێزم ئەوە ووتت بۆ هەفتەیەک دیار نابم بەس ئەوە دووهەفتە زیاترە

نالی---- ڕاست ئەکەیت بەخوا تۆزێ کێ شەم هەبوو .. ئەی تووخوا بەڕێزت چۆنی  ..؟؟؟؟

فەرهەنگ------ خوا نەکات کێشەت هەبێ ... سووپاس هەر وا ئەبێ

نالی ------- چی یە کاک فەر هەنگ باش نایەیتە بەر چاووم خوا نەخواستە هیچ بووە

فەرهەنگ -------   ئەوو بەهمەنە زۆر بێ ئەدەبە

نالی  ------ چات ماستەر؟؟

فەرهەنگ----- بەڵێ جەنەڕاڵ...بەخوا وا قسەی ئەکرد ئەت ووت سەرۆک کۆمارە.. خەریک بوو ئەبووم بەدووکەرتەوە لە داخا

نالی ------ ههههههههههههههه  بمبوورە کاک فەرهەنگ جا ئەوانە بەدەگمەن خەڵکی بەڕێزیان تیا بەدی ئەکەیت ئەگین زوور بەی

زۆریان کەسانی دواکەووت وون لە خوێندەواری و ڕووخاوولە ژیانی دەرەوەیان لێ رە بە خەیاڵ  ئەوەی بەدەستیان نە هێناوە

لە چات درووستی ئەکەن.. خۆت دڵ گران مەکە

فەرهەنگ---- نا گیانی من ڕەنگە یەکەم جارم بووبێ بۆیە وا هەڵ چووم.

نالی----- ئەوە کاک کەش هات بەخوا بۆ لای تۆ هاتووە ئەگین (کەریم چات ماستەر )ی ئێرەی خۆش ناوێ

کەش ( لەڕووم نووسی )-- سڵاوو هاووڕێ یان

نالی----- ( لەڕووم نووسی )--- سەر دڵم هاتی کاک کەش

سیروان (لەڕووم نووسی )--- سەر چاوو

فەرهەنگ(لەڕووم نووسی ) ---- بەخێر هاتی کاک کەش

کەش( لەڕووم نووسی )----- چاوی منن هاووڕێ یان سووپاس ..... کاک فەر هەنگ  کارم پێتە با بچینە ( pv_121) ئەگەر کاتت هەیە

فەرهەنگ( لەڕووم نووسی ) باشە کاک کەش گیان .. بە یارمەتیت کاکە نالی دوای قسە ئەکەینەوە

نالی(لەڕووم نووسی)---- فەروون بەڕێزان من لێ رە ئەبم

کەش---  بمبوورە یەکسەر مایکم گرت بەس لێرە بەڕێزت ئەتوانی میک بگری  تا پێ کەوە قسە بکەین

فەرهەنگ---- بەخوا لە داخا گیانم ئەلەرزێ

کەش----- بەداخەوە پێت بڵێم کە یەکەم تاقیکردنەوەت سەر کەووت و نەبووت.. هاووڕێ بیرت نەچێ تۆ نووسەری واتە لایەن گر

نابێ ببی.. ئەگەر لایەنی لایەکت گرت ڕاستی وون ئەبێ لای خوێنەر تۆ بیرۆکەکە وەک خۆی دانێ و بیخەرە بەردەست خوێنەر تا

ئەوان  خۆیان بڕیار بەن نەک تۆ پێش وەخت بڕیار بەیت کەسایەتی بەهمەن بەوو شێوەیەیە کە بینیت بێ ئەدەب.. بەس تۆ بەر

لەوەی لە نووسینەکەتا تۆماری بکەیت کەسایەتی نووسەرت واز لێ هێناوو وەک نامۆ قسەت کرد ئەمەش ئەت خاتە هەڵەوە

چوونکە نامۆ واتە نووسەر کەواتە لایەنگری تۆیە گەر کار ئەکتەرێکت لەگەڵتا بکەوێتە کێشە  بە دوو ووشە کۆتای پێ دێنێ و ئەوە

ش هەڵەیە.

فەرهەنگ----- ڕاست ئەکەیت من لە نیوەیا هەستم بەوە کرد .. کە حەزم ئەیەوێ تۆڵەی لێ بکاتەوە هههههه

بەس تێنەگەشتم بۆ ئاوا هەڵچوو بۆ سەیرە؟؟؟

کەش-----هاووڕێ سەیر نی یە ئەوو کچە لە چاتی حەمەی دڵ هەڵ هاتووە دوای ئەوەی بۆی دەر کەووت کە ئەوو کابرایە کەسێکی

بێ ڕەووشتەو ساید لەسەر کچی کوورد ئەکاتەوە وەک هاووڕێ یەتی کامێرەی بۆ کردۆتەوەو ڕەسمی نیشان داوە بەس ئەوو لەسایدا

دایناوە

فەرهەنگ----- ڕەسمی ناشیاوو!!!!!

کەش------ نەوەڵا ئەوە لینکە کەیە سەیری کە کەچە پۆشاکی لەبەردایەو لە ناوو خێزانەکەی دا گرتوویەتی بەس کۆمەڵگای ئێمە

ناناسی ئەوو ڕەسمەوو کۆمەڵێ نووسینی پڕوو پۆچ  هەیە باوەڕ ئەکات

فەرهەنگ----- بەداخەوە... بەس بەهمەن بۆ

کەش----- ئاخر یاری یەکە لێرەوە دەست پێ ئەکات ..سەرە تا ئەوو کچە وا لێ ئەکەن کە لە کێشەیەکی گەوورە دایەو ئابڕووی

چووە بۆیە ئەبێ هەووڵ با دابخرێ ئەوو سایدە...

لێ رە شێرە کووڕە کان پەیا ئەبن ئەوانەی خۆیان لە کچی وەک (ئەوین ) کە کەسایەتی یەکی بەهێزی هەیە و ە ئاسانی جڵەوی

خۆی نادات بەدەستەوە...

ئێ جاری وا هەیە ئەبێتە شەڕ لەسەر ئەوەی کێ یارمەتی بات تا لێی نزیک بێتەوە..بێ گوومان بەهمەن خۆی بە پاتشای بەڕ

و بەحر دا ئەنێ لە هیچ کەسی قبووڵ ناکات لایەنگری (ئەوین )بێ تۆش بۆیە کەووتیتە ئەوو هەڵەیەوە.

ڕەنگە وا تێ گەشتبێ تۆش ڕکەبرایەتی ئەکەیت لەسەر (ئەوین) بۆیە وا هەڵ چوو

فەرهەنگ----- تێ گەشتم بەس بەڕاستی ئەوە دنیایەکی قێزەوەن و پیسە .. ئەی ئەوو کچانە چارە نووسیان چۆن ئەبێ؟؟

کەش---- کەووتۆتەوە سەر کەسایەتی ئەوو ئافرەتە .... هەرچەندە فێڵی ئەوانە بەدەگمەن ئاشکرا ئەبێ بەڵام ئافرەت هەیە بە

پاکی خۆی ئەمێنێتەوە..بیرت نەچێ هەشە  وەک خۆیان پیسی ئەکەن و ڕوحی بێگەردی ئەکووژن

فەرهەنگ----- شتێکی باوڕ نەکراوە کەسێک لە پشت کۆمپیتەرێکەوە چۆن ئەتوانێ بێتە ژیانتەوە!! تا تێکی بات

کەش----- وەک ووتم فێڵیان بەدەگمەن ئاشکرا ئەبێ.... یەکەم شت لەوو شوێنەی ناوو تۆمار ئەکەیت.. زۆر لە ئافرەتەکان یان

کووڕە کانیش نازانن کە (چات ماستەر) ئەتوانێ (کۆدەکەت و ئێمێلەکەت ) ببینێ کەواتە ئێمێلی ئەزانێ پێش ئەوەی خۆی بیداتێ

فەرهەنگ----- ئەی ناتوانێ ئێمێلێکی تر بنووسێ

کەش-----  هههههههههههه  باوەڕ بکە هەر چی یەک لە شێوەی ئێمێل بێ ئەبێت و قبووڵێ ئەکات.. بەس زۆر کەس ئەوە نازانێ من

جاری وا هەیە  ئەنووسم قابلەمە یان تاوە یان پاپۆڕ  هەر شتێک بە خەیاڵتا بێت


فەر هەنگ----- ههههه دەی وا ووتمان ئێمێل ئاشکرا ئەبێ بەوو شێوەیە  ئەی تەلە فون و ئەدرێس چۆن؟؟؟؟

کەش---- بۆ تەلەفۆن وەک ووتم بۆ نموونە کەسێکی وەک (ئەوین ) سەری دنیایان لێ هێناوەتەوە یەک بۆیە باوەڕی کردوە کە

ئابڕووی براوە ئەبێ ئەووسایدە دابخرێ ... داخستنی ساید جۆری زۆرە ئەتوانی نامە بنێری بۆ ئەوو شوینەی سایدە کەیان لێ

کردۆتەوە یان ئەوو کەسەی کردوویەتی یەوە گووشار بخیتە سەری .. ڕێگەی تر زۆرە .. بەس کاتمان کەمە

فەرهەنگ----- بمبوورە تۆم هیلاک کرد لە گەڵ خۆم

کەش ----- وامەڵێ ئێمە هاووڕێین.. باش بوو بیرم کەووتەوە بەهمەن (باندەکە)ی لابرد لەسەرت ئەتوانی بیتەوە ئەوو لا

فەرهەنگ------ چاوی منی کاک کەش گیان بەس من جارێ نایەمەوە ئەوو لا لێرە ئەبم تا ئەوو ە کۆن ئەبێ و چەند کارێکم بە کاک

نالی هە یە ... یەک ئەبینی نەوە .. دوو بارە سووپاس بۆ هەڵوێستت

کەش ـــــــــ باشە هاووڕێ یەک ئەبی نینەوە خۆزگە ئەوو سووپاس سووپاسەت واز لێ ئەهێنا ئێمە هاووڕێین. دەی من ئەڕۆم کاتێکی

خۆش بۆت ئازیزم

فەر هەنگ------ بۆتۆش هاووڕێم منیش تۆزێ لەگەڵ کاک نالی قسە ئەکەم و ئەڕۆم


کۆتای بەشی( 2  )لە ( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی دووەم

                                     نامۆ

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-07-26 14:01:21)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-22 15:54:41

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی 43  لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ

نالی---- تۆخوا بمبوورە کاک فەرهەنگ دوێنێ زۆرتان پێ چوو تۆ و کاک کەش  بۆیە ڕۆشتم.

فەرهەنگ-----  کووڕی باش تۆ جارێ سڵاوو بکە ههههههههههه   ئاسای یە منیش بەس شەوو شادێکم لێ ئەکردی

نالی-------  ههههه بەخوا لە شەرما بیرم چووە وە .. باشتری ئەمڕۆ کاک فەر هەنگ ؟؟ دوێنێ  ڕەفتاری بەهمەن بێ تاقەتی کردبوویت

فەرهەنگ----  هەڵەی من بوو ئەبوایە ئەوو  بەرەوو ڕووبوونەوەیە م  نەکردایە جارێ کاتی ئەوە نەهاتبوو

نالی----- ئەزانی ئێستا وەک جاران نەماوە .. جاران کەسێکی تازە بهاتایە زۆر بەدەووریا ئەهاتن تا بمێنێتەوە

فەرهەنگ------ ئەی ئێستە چی گۆڕاوە؟؟

نالی ----- ئێستە کۆمەڵێ بێ ئەدەب و بێ ڕەووشت کەووتوونەتە یەک.. بۆیە متمانە نەماوە لە زۆر بەی زۆری چاتە کووردی یەکان

هەر کەسێ تازە بێ گوومانی ئەوەی لێ ئەکرێ کە لایەنەکەی تر ناردبێتی.. هەر بۆیە بەهمەن وای بۆ ئەچم گوومنت لێ بکات

فەرهەنگ----- ئەبێ وابێ.. بەس بەداخەوە بۆ  لاوانمان هەر وەک شتە نوێکانی تر بەهەڵە و بەرەوو هەڵەی ئەبەین ئەگین

کۆمپیتەر و دنیای ئەنتەر نێت  زمانی سەردەم و تازە گەری یە بەس کردوویانەتە زمانی بێ ئەدەبی و بێ ڕەووشتی.

نالی ----- ئەزانی سەرە تا زۆر خۆش بوو کە من ئاشنای چات بووم وا بەوو شێوەیەی ئێستە نەبوو

فەرهەنگ------ یان شارەزا نەبویت وەک ئێستەی من

نالی ------ ئەش بێ وابێ بەس من ئەوەم تیا بادی نەدە کرد

فەر هەنگ------ ئەتوانم بپرسم بۆ هاتیتە چات ؟؟؟؟ گەر سنوور بڕێن نەبێ

نالی----- بە پێچەوانەوە کاک فەرهەنگ زۆر ئاساییە... ڕاستە من بەڕێکەووت لە یەکێ لە ماڵی لە ماڵی خزمێکم چاتم

بەدی کرد و وەک تاقیکردنەوەیەک هاتم بەس دوا تر ئەبوایە بمایەتەوە چوونکە تاقە ڕێگا بوو!! تا تێک نە چم

فەرهەنگ----- تێک نەچی !!! کەواتە لە دەست کێشە یەکی گەوورە هەڵهاتبووی و لە چات خۆت حەشار دا

نالی ------ بەڵێ ئەوەیە من بەڕاستی دلم پێت ئەکرێتەوە بۆیە بێ ترس نهێنی خۆمت بۆ باس ئەکەم

فەرهەنگ------ هەر چەندە ووشەی نهێنێ زۆر گەوورەیە بەس ئێمە هەندێ بەسەر هاتمان ئەخەینە چوار چێوەی نهێنی یەوە بەس

نهێنی نی یە .. بەڵام ئاواش من زۆر سووپاست ئەکەم..چوونکە ئەوو تێگەشتنەی تۆ لە چات و مانەوەت دووشتی دژ بەیەکن سەیرم

لێ دێ ئەمێنی تەوە چ هۆیەک هەیە کاوات لێ بکات لەم دنیا ئاڵۆز و پڕ لە تاوانە بمێنیتەوە و بە باشتری بزانی لە بەرەنگار

بوونەوەی کێشەی دەرە وەت؟؟

نالی----- من لە ووڵاتی بەریتانیا ئەژیم.. سەرە تام وەک هەر لاوێک کە تازە ئەگات خەوونێکی زۆرم هەبوو کە هەووڵم ئەدا بی

هێنمە دی.. بەس نەک لە بەریتانیا بەڵکوو لە کووردستان.. هەر بۆیە بە ماوەیەکی کم لە گەشتنم دەستم بە کار کرد.. لە ڕێی

کووڕێکی خەڵکی هەلبجەی شەهید کە لە گەڵمان بوو ئەوو کارە بۆ دۆزیمەوە من زمانی ئینگلیزیم  باش نەبوو  بەس ڕێگر نەبوو لە

قبووڵ کردنم لەوو ئیشە ..ئێمە 4 کەس بووین لە خانوویەکدا ئەژیاین بەس (کاکە ڕەش ) ئیشی ئەکرد هەڵبەت بە ڕەش ئیشی

ئەکرد ئەوو... ڕۆژێک هات بۆ لام

کاکە ڕەش------- نالی گیان ئیشێک هەیە حەز ئەکەم بۆ تۆ بێ گەر تاقەتی ئیش کردنت هەیە

نالی------ وەڵا تاقەتم هەیە بەس من زمان نازانم و جارێ پەناهەندەیم قبووڵ نە کراوە

کاکە ڕەش----- چۆن قبووڵ نەکراوە  حاکم قسەکانتی پەسەند کردوە بەس ماوەتەوە سەر دادگای باڵا  قبووڵی بکەن کەواتە مافی

ئەوەت هەیە کە کار بکەیت .. بۆ زمان خەمت نەبێ خۆ ناشووکری نەبێ  ئێمە و مانان یان ئیشی پیازە یان قاپ شتنە ئەوەش

زمانی ناوێ بەڵکوو بازووی ئەوێ...ئەوو ئیشەی بۆم دۆزویتەوە چێشتخانەیەکی نزیک خۆمانە ئەتوانی بە پێ بڕۆیت بۆ ئەوێ

نالی ------ زۆر مەمنوونم ئەگەر ئەڵێیت ئیستە ئەڕۆین

کاکە ڕەش------ زۆر چاکە تا تۆ خۆت ئەگۆڕی من ئاوێک ئەکەم بە خۆما

نالی ------ زۆر چاکە ..

فەرهەنگ----- کەواتە چێشتخانە یە بەخوا سەیرە زۆر بەی زۆری سەرە تا ئەوو کارە ئەکەن  !!!   ئەی دامەزرایەت لەوێ

نالی ------ بەڵێ وەک  کاکە ڕەش ووتی زمانی ناوێ هەچەندە  ئەوانەی لەگەڵیانا ئیشم ئەکرد هەر وەک من وا بوون هههههه

فەرهەنگ------- چۆن وەک تۆ وا بوون

نالی ------  هەڵبەت ئەوو شوێنەی کارم لێ ئەکرد چێشتخانەیەکی (یۆنانی ) بوو من  قاپم ئەشت لە شوێنی درووست کردنی

خواردنەکە 5 کەس بوین یەکێکیان ئینگلیزی ئەزانی  بەڵام هەر بە یۆنانی قسەیان ئەکرد بەمنەوە چوارەکەی تر تازە بوین لە

بەریتانیا بەس سیانەکەی  لە ڕێگەی خاوەنی ئیشەکەوە هاتبوون بۆ ئێرە.

فەر هەنگ----- بەڵێ

نالی------ من لێت ناشارمەوە کاری وام نە کردبوو قەت بەس  زوو گوونجام لە گەڵ کارە کە هۆکەشی ئەوە بوو کەسانێکی زۆر باش

بوون.. خاوەنی شوێنەکە ژن و مێردێکی بە تەمەن بوون کە ئەوان لە هۆڵەکە کاریان ئەکرد . ئافرەتێکی گەنجیش  لەگەڵیان بوو

کە ئەوان خزمەت کردنی مشتەری کاریان بوو دوای بۆم دەر کەووت کە  ناسیاوون.

هەفتەی یەک ڕۆژ دا ئەخرا  دووشەمان ئیتر ڕۆژانی تری  10 سەعات ئیشم ئەکرد  .. سەرە تا من زۆر تێکەڵیان نەدە بووم

شەوانە کە تەواو ئەبوین  خواردنیان درووست ئەکرد و پێکەوە بوون بەس من ئەڕۆشتم لە ماڵەوە نانم ئەخوارد... بەڵام دوای

مانگێک تێکەڵیان بووم.. تاوای لێ هات وەک خێزانێکمان لێ هات.. بەڕاستی ماندووبونم گوێ نە ئەدایە ... لەبەر ئیشەکەم

بەتەواوی لە لە کووردەکانی لەوێ ئەم ناسین دابڕام .. بەتایبەتی کاتێ ئاشنایم لە گەڵ (تانیا ) ئەوو ئافرەتەی لە هۆڵە کە

ئیشی ئەکرد.. لەڕێی ئەوەوە تۆزە تۆزە زمانی ئینگلیزم بەکار ئەهێنا لەگەڵ زمانی یۆنانی.... ئەوەی کە زۆر نزیکی کردمەوە لێی

ئەوە بوو کە مووسڵمان بوو گۆشتی بەرازی نەدەخوارد بۆیە کاتی نان خواردن ئێمە بەجیا خواردنمان ئامادە ئەکرد

فەرهەنگ-----یۆنانی و مووسڵمان ؟؟!!!!

نالی------ منیش سەرەتا سەیرم لێ هات هەڵبەت من  کاتی خۆی بە فڕۆکە هاتووم لە ئووردنەوە بۆیە یۆنانم نەدی بوو وە

ئاشنایان نەبووم .. بەڵام کەمی نەیەکی یۆنانی هەن کە بە ڕەچەڵەک توورکن و مووسڵمانن ئەمیش باووکی لەوانە بوو بەس دایکی

مەسیحی بوو هەڵبەت ئاینی باووکی هەڵ گرتبوو ... من کەسێک نەبووم زۆر پابەندی ئاین بم بەس وەک زوور بەی کووردە کان

گۆشتی بەرازمان نەدەخوارد

فەرهەنگ------ بەس ڕەفتاری تر ئەکەن کە زۆر لە خواردنی گۆشتی بەراز گووناح ترە

نالی------ بەڵێ هههههههههه من خاوەن ئیشەکە پێی ئەووتم تۆ بیرە ئەخۆی تەوە و ئەڵێی بەراز حەرامە

فەرهەنگ----- بۆ ئەتخواردەوە !!!!!

نالی ------ زۆر نا بەس لە گەڵیان دا ئەنیشتم ئەمخواردەوە بەس (تانیا ) نەی ئەخواردەوە.. دوای شەش مانگ لە ئیش کردنم

لەوێ .. نزیک بوونەوەیەکی سەیر درووست بوو لە نێوان من و تانیا کە وای لێهات گشت ژیانی تایبەتی خۆیی بۆ باس ئەکردم 

هەڵبەت یۆنان ووڵاتێکی خۆش و دڵ فڕێنە بۆیە لە گشت ووڵاتانی دنیاوە بۆ گەشت و گووزار سەردانی ئەکەن.... لەوێ لاوێکی

بەریتانی ئەناسێ و پەیوەندی یەکەیان ئەگاتە ئەوەی ژیانی هاووسەراتی درووست بکەن .. لەڕێی ئەوەوە دێتە ئێرە و جێ گیر

ئەبێ هەر چەندە باووکی ڕازی نابێ بەس  خۆشەویستی ئەوو بۆ ئەوو لاوە زۆر گەوورە تر ئەبێ لە وەی کە باووکی بتوانێ ڕێگری

بێت... بە هاتنی بۆ ئێرە و دوای چەند مانگێک هێدی هێدی درۆ لە هاووسەرە کەی دەر ئەکەوێ.. هەرچی بۆ باس کردووە لە یۆنان 

دەر بارەی کار و باری خێزانی درۆ دەر چوو بەس تازە پاش چی  هەووڵی دا ئەوە کە بۆی باس کردووەو سەرنجی ڕاکێشاوە هەووڵ

بات بیهێ نێتە دی بەس باداخەوە نەی تونی کەسێکی زۆر  ڕووخاوو دەر چوو بەشێوەیەک تانیا ئیشی ئەکرد و ئەویش لەماڵ پاڵی

دابووەوە... ساڵی یەکەم تانیا دووگیان ئەبێ... ئیتر نازانم دیاری یەزدانە بۆی تا سەبووری باتەوە لەوو نەهامەتی یەی یان 

سزایە بۆ زیاتر  قۆڵ کردنی زامی   .... کچێکی ئەبێ ناوی ئەنێ (کاترین ) هەڵبەت پاش ئەوەی کە زمان فێر ئەبێ و شارەزای

یاسای ئەوێ ئەبێ ... خۆی لێ جیا ئەکاتەوە و کابرا وون ئەبێ وەک ئەڵێ بۆ ئەمەریکا ڕۆشت

فەرهەنگ----- کەواتە تانیا کچێکی هەیە.. پاش زانینت ئەوو حەزەت بۆ نزیک بوونەوە لێێ کاڵ نەبووەوە

نالی----- نا بگرە زیاتر بوو بەتایبەتی کە زانیم مەینەتی زۆر دیوە..

بە کچەکەی ئاشنا بووم و هاووڕێ یەتی یەکی بەتین لە نێوانمان درووست بوو ..ڕاستیت پێ بڵێم چی زیاتر وای لێ کردم کە زۆر هۆگری بم؟؟

فەرهەنگ------ چی ؟؟

نالی------ خۆت ئەزانی لێرە چ ئافرەت چ پیاوو ڕەووشتیان گرێ نەداوەتەوە بە سکس کردن واتە بە مافێکی زۆر ئاسای خۆیانی

ئەزانن... بۆیە زۆر بەی کووردە کان کە ئافرەتێکیان ئەناسی خەووتن لە گەڵیا ئاسای بوو ئەوەش تاقە تێگەشتنیان بوو لە گەڵیان

بەڵام من و تانیا وا نەبوو بگرە قبووڵیشی نەدەکرد ماچێکی شی بکەم.... هەر چەندە من  هەموو تەمەن تێکەڵ بوونی سکسیم

نەکردووە لە گەڵ ئافرەتا... ئەزانی گەشتە عەشق لە سەر ئیش بە ئاشکرا ئەیان زانی کە یەکترمان خۆش ئەوێ



کۆتای بەشی( 3  )لە ( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی دووەم

                                     نامۆ

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-07-26 14:02:41)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-22 15:55:43

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی 44 لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ





کاکە ڕەش---- نالی گیان هەرچەندە تۆ ئازادی بەس ئەوو پەیوەندی یەی تۆ و تانیا سەیر ئەبینم

نالی ----- بۆ کاکە ڕەش سەیری لەچی دایە برام ؟؟؟

کاکە ڕەش---- نازینم چیت پێ بڵێم ئەترسم زویر بیت لێم

نالی ----- نا برام هەڵبەت ئەزانم دڵسۆزی منی و دڵنیام زەرەری منت ناوێ

کاکە ڕەش---- برام ئێمە هەموو ئەزانین تۆ ئەوو ئافرەتەت خۆش ئەوێ .. بەڵام بیرت نەچێ تۆ کووردی و کەس و کارت لە چ

حاڵێکدان بێ لە ئابڵووقەی ئابووری شەڕی ناوو خۆش ژیانی ئەوەندەی تر قوورس کردووە .. هەر یەکە لە ئێمە کە بەخت یاوەر مان

بوو و گەشتینە ئێرە ئەبێ ئاگامان لەوان بێ و بزانین بۆ چی هاتووین بۆ ئێرە.

نالی----- کاکە ڕەش گیان بۆ ڕاستەوو خۆ ناچیتە ناوو باسە کەوە.. هەست ئەکەم شتێک هەیەوو باسی نا کەیت

کاکە ڕەش----- براکەم تۆ سەرە تا دەستت بەکار کرد مانگانە یار مەتیت ئەناردەوە بۆ کووردستان و تەلەفۆنیش لەوو لاوە ..

بەس .. بەس   لەوەتەی لە گەڵ تانیا  پەیوەندیت هەیە ئەوە چەند مانگێکە تەلەفۆن ناکەیت و یارمەتیشیان بۆ نانێریتەوە

نالی-----  قسەت لە گەڵیان کرد ؟؟؟ گلەی یان کرد پێم بڵێ ؟؟

کاکە ڕەش------ من ئەزانم تۆ تانیات خۆش ئەوێ و پاکانە هەڵسوو کەووتی لە گەڵ ئەکەیت بەس وەک جاران نایەیتەوە ناوومان

هەر جارێک ماڵەوەتان تەلەفۆن ئەکەن تۆ لێرە نیت.. چەند جارێ پاساووم بۆ هێنایتەوە بەس  برام ئەوانیش مافیان هەیە بەسەر تەوە.

نالی----- وایە برام بەس منیش مافی خۆمە بژیم ئەوانیش مافی خۆیانە من دا نە بڕێم لێ یان .. من سووپاست ئەکەم کە

ئاگادارت کردمەوە.. من بەیانی تەلەفۆن ئەکەم بۆیان و هانێ ئەوە 200 پاوەند کەی پارەت ناردەوە ئەوەشم بۆ ڕەوانە بکە.

کاکە ڕەش--- --- خۆ ڵ گرانم نە کردی ؟؟

نالی ----- نا برام بۆ دڵ گران ئەبم هەڵەم لە کەم تەرخەمیم بەرامبەریان بەس من بەم زووانە لە گەڵ تانیا   بە لایە کیا

ئەخەم ئەم پەیوەندی یە.

تانیا------   نالی گیان بۆ وا بێ دەنگی هیچ بووە

نالی ------ ئەڵێم تۆش منت خۆش ئەوێ ؟؟

تانیا--- هههههههه من چیت لێ ئەپرسم تۆ پرسیاری چی ئەکەیت!!   نا من ڕقم لێ تە کووڕە ناشی ی نەکە ههههه

نالی ------ من ئەزانم پێت قبووڵ نی یە وەک ئەمانەی ئێرە  بە ناوی هاووڕێ یەتی یەوە لە یەک ماڵدا بژین

تانیا----- نالی گیان پێ شتر ئەوو باسەمان کۆتای پێ هێنا.. بۆ  هێناتەوە گۆڕێ ؟؟

نالی------ من ئەوو باسە ناڵێم.... من باسی من و تۆ ئەکەم ئەنجامی ئەم پەیوەندی یە چی یە ...!!؟؟؟ من تۆم خۆش ئەوێ و

کاترینش وەک کچی خۆم ئەبینم

تانیا----- من دڵنیام لەوە نالی گیان تۆ هەردووکمانت خۆش ئەێ... بەڵام

نالی ------ بەڵام چی تانیا من باس لە هاووسەرایەتی و درووست کردنی خێزان ئەکەم

تانیا---------- ئۆفففففففففففف تێ ئەگەم.... بەس نالی گیان من ئەزموونێکی تاڵم هەیە لە گەڵ کەسێک کەیۆنانی نەبوو ،،،،

ئەزانی زۆر شت هەیە ناتوانی  دەری بڕی بە هیچ زمانێک تەنها زمانی دایکی خۆت نەبێ ... من ناڵێم تۆ وەک باووکی کاترینی 

بەس ڕەنگە بۆ تۆش ئەوە کێشەبێ لە داهاتوودا

نالی ------  تانیا گیان من مرۆڤێکم خۆش ئەوێ ئەویش تۆیت نەک زمان زمان فێری ئەبی بەس  مرۆڤ لە گەڵیا ئەژی... من بیرم

زۆر لێ کردۆتەوە گەر تۆ پێم ڕازی بی.. من ئەوانەی باست کرد بە کێ شە نازانم

تانیا ----- ئەی کەس و کارت ڕازین من ببمە هاووسەرت لە کاتێکدا من منداڵێکم لە پیاوێکی تر هەیە ؟؟؟؟

نالی----- ماڵەوەمان ڕێ لە بەختەوەری من ناگرن دڵ نیابە.

تانیا----- بیرت نەچێ کاترین تەمەنی 5 ساڵانە جارێ واتە پڕۆژەی منداڵ درووست کردن مەحاڵە تا کاترین  نە گاتە ئەوەی 

درووست کردنی منداڵێکی تر کاری خراپی لەسەر نەبێ.

نالی ــــــــــــــ  تانیا گیان هەردووکمان گەنجین وە کاترین  وەک ووتت منداڵە  ئەوەش دا ئەنێین بۆ  دوا ڕۆژ.

فەرهەنگ------ کەواتە ڕێکەووتن لەسەر ئەوەی کە گرێبەستی هاووسەر گیری ببەستن؟؟

نالی------ بەڵێ .... بەس چوونکە باڵوێزخانەی عیراقی ئەوو کاتە ئاسان کاری بۆ پەنابەرە کان نەدە کرد .. منیش ناسنامی عراقیم

پێ نە بوو نەمان توانی  ئەوو گرێ بەستە لە داموودەزگای حکوومی بکەین بۆیە تەنها لە مزگەووت  مارەم کرد

فەرهەنگ----- تێ گەشتم کەواتە لەبەر چاوی خەڵک وەک دووهاووڕێ ئەژیان مەبەستم ئەوانەی کوورد نە بوون

نالی ------ بەڵێ.... بەس دوو شت لە سەرە تاوە خۆی سەپاند کە  ناچار بووم بیکەم کە زۆر ئازاری دام زۆر

فەرهەنگ------ مەبەستت چی یە لەوو دوو شتە

نالی----------- یەکەم درۆ

فەرهەنگ--- درۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ   !!! لە گەڵ تانیا

نالی--------- بەڵێ لەگەڵ ئەوو من ساڵێک بوو ئەم ناسی.. بەتەواوی شارەزای بووبوم  لە یۆنان پێنج خووشک و برایەکی هەبوو

کە هەموو لە ماڵ و حاڵی خۆیانا بوون باووکی کۆچی دوای کردبوو دایکی لە گەڵ برا کەی دەژیا بێ لەوەی کە هەبوو بون .. ئەوان

وەک ئێمە نین لە بارەی کۆمەڵایەتی یەوە....بۆیە من بیرم لێ کردەوە گەر من لەگەڵ ئەوو بژیم  ڕەنگە نەکرێ یارمەتی کەس

وکارم بدەم وەک پێ ویست..چونکە پێکەوە کارمان ئەکرد و پارەمان یەک بوو .. بۆیە پێم ووت من لە کووردستان ژنم هەبووە بەس

کۆچی دوای کردووە و کووڕێکم هەیە..... تا ئەوە هەردەم بەهانە بێ بۆ یارمەتی ئەوو کەسانەی کە ڕەنگە پێ ویستیان پێم بێ

فەرهەنگ----- بمبوورە وا ئەڵێم .. بەس پاساوو بۆ درۆ نی یە بە تایبەتی کەسێک کە خۆشت ویستوەو هاووسەرایەتیت لە گەڵ

بەستووە.

نالی------ پێویست بەداوای لێ بووردن ناکات ئەوە ڕاستی یە.. لەویش ڕاست تر من کەسوو کاریشم خۆش ئەویست بۆیە  ئەوو کاتە

لەوو درۆیە زیاتر پردێکی ترم بۆ درووست نەکرا تا هەردووکیان  پێ کەوە گڕێ بەم ..بەس درۆ هەر درۆیە

فەرهەنگ------ ئەوە یەکەم نا حەقت ناگرم گەر ئازاری دابێتی ... ئەی دووەم

نالی------ من وەڵامی دادگام بۆ هاتبوو بە ڕەزامەندی و قبووڵ کردنی داوای پەناهەندەیم.. بەڵام جارێ ماڵم پێکەوە نەنابوو

لە گەڵ کۆمەڵێ هاووڕێ یاندا ئەژیام .. بۆیە ناچار بووم من بچمە لای تانیا  واتە ماڵی تانیا نەک هەدووکمان

فەرهەنگ---- بۆ ئەوو جیاوازی یە گەر ئێوە بڕیاری هاووسەر گیری تان دابێ  ئەوە زۆر لەوە گەوورە ترە کە بیر لەوو شتانە

بکەیتەوە.. مەگەر وەک پیاوێکی ڕۆژ هەڵاتی بیرت کردبێتەوە کە پیاوو ئەبێ  سەر چاوەی گشت  شتە کانی ئەوو پەیوەندی یە بێ

نالی------ ئەشبێ وا بیرم کردبێتەوە هەر بۆیە پێم لەسەر داگرت کە هەندێ شتی ماڵ تازە بکەینەوەو من بیکڕم.

تانیا----- من تێ ناگەم بۆ پێ لەسەر ئەوە دا ئەگری کە ماڵ ئازەکەینەوە.. ئەوە زیاد مەسرەفی یە گیانی من

نالی------ من حەزم وایە کە گۆڕانێک بکەین لە ماڵە کەدا بکەین.

تانیا---- باشە با بە کەیفی خۆت بێ.

نالی----- ئەرە بەڕاست ئەوە چەند جارێ ئەبینم کە ئەچین شت وو مەک بکڕین بۆ ماڵی (یەرمی گارت)یش ئەکڕی ... بۆیە پرسیار

ئەکەم چوونکە ئەوان کات یان لە ئێمە زیاترە تا بڵێین لە بەر کەم کاتی تۆ شتیان بۆ ئەکڕی.

تانیا----- نالی گیان ئەزانم بەس ئەوان ئاگایان لە ( کاترین ) ئەبێ .. خۆت ئەزانی هەردووکمان ئیشە کەمان وایە کە نەتوانین

ئاگا مان لە کاترین بێ

نالی ----- بۆ ( یەرمی گارت) نەنکی کاترین نی یە؟؟؟؟؟؟؟

تانیا---- بەڵێ نەنکی یەتی لەوو ڕۆژەوە کە باووکی کاترین سەری خۆی هەڵگرت و دەنگی نەما من پەیوەندیم لە گەڵ نەنک و

باپیرەی کاترین نە بچڕا چوونکە چۆن خراپ بوو لە گەڵ خۆم ئاواش لە گەڵ دایکیا خراپ بوو.. هەر وەها نەم ویست کاترین لە

ناوو هاووڕێ کانی  شەرمەزار بێت بۆیە هەردەم پێی ئەڵێن  کە باووکت لە ئەمەریکایە و تۆشی خۆش ئەوێ.

نالی----- تێ ئەگەم بەس ئەوانە نەنک و باپیرەی کاترینن کەواتە گەر ئاگاشیان لێ بێ  زۆر ئاسای یە چوونکە ئەوو منداڵ هی

کووڕ یانە....من ئەوو شتە قبووڵ ناکەم تۆ ئەبێ سنوورێک بۆ ئەوە دانێیت .. ئەگەر فێرت کردوون و پێت شەرمە  پێ یان بڵێیت

ئەوا ئەتوانی بە بە هانەی کەم کاتی کەمی کەیتەوە.

تانیا---- ئەزانی چی نالی گیان بە ڕاستی یەکەی جاران من بێ کەس بووم بۆیە ناچار بووم ڕازی یان بکەم.. ئەزانم  کەسانێکن

بەس بەر ژەوەندی بە منیانەوە ئەبەستێتەوە نەک خۆشەویستی کاترین.. بەس ئێستە من تۆم هەیت  ئەوو ترسەم نی یە بەس وەک

ووتت .. لە پڕ من بگۆڕێم جوان نی یە بۆم لە بەر کاترین یش چوونکە زۆر هۆگری نەنکی یەتی .

نالی---- باشە دڵی من ... من جارێ نەنکی  کاترینم دیوە .... مێردەکەیم نەدی وە... باشە ئەم ئێوارەیە دەعوەتین لەوێ

بزانم چۆنن ڕەنگە کەسانی باش بن .. وەک ووتت لە بەر کاترین ..تۆ زۆر باسی باپیری ئەکەیت کە خراپە .. با دانیشم لە گەڵیان

بزانم چۆنن.

تانیا----- یەرمی گارد ژنێکی داماوە لە لایەک تاقە کووڕە کەی لە لایەکی تریش  مێردەکەی کە  بۆتە کۆیلەی مەی و سەر خۆشی.

لە گەڵ کردنەوەی دەر گا بۆن و بەرامێکی هێجگار ناخۆش ئەهات بەسەر تا ماڵێک لە سێ ژوور پێک هاتبوو کە ڕێڕەوێک ئەی

بەستنەوە بەیەکەوە...لە یەکەم چاوو پێ خشانێکدا هەست ئەکەیت ماڵێکە خاوەنەکەی ساڵانێکی دووروو درێژ  بەجێی هێشتووەو

کەس دەست کاری نەکرد وو... شت درابوو بەسەر یەکاوو پیس و پۆخڵی باس ناکرێ دەستت بەر هەر شتێک ئەکەووت لەبەر تۆز و

خۆڵ جێگەی دەر ئەکەووت...کە ئەچوویتە ژوورێ بەدەستە ڕاستا ژوورێک بوو تا نی وەی شت درابوو بەسەر یەکاو بەشێوەیەک نەت

ئەتوانی بگەیتە کتێبخانەکە  کە لە بەرامبەری دەرگاکە لە بەشی ئەوو بەر دانرابوو.. بەرامبەر ئەوو ژوورە شوێنی دانی شتن بوو

ژوورێکی گەوورە کە کۆتای یەکەی بەلکۆنەیەکی بەدەمەوە بوو تاقمێکی دانیشتن کە  ئەوەندەی شت لەسەر بوو نەت ئەزانی لەکویا

دانی شی لە ناوە ڕاستی ژوورە کە مێزێکی گەوورەو کۆمەڵێ کوورسی لە دەوور بوو.. وەک ئەوەی ڕۆژێ پێشتر میوانێکی زۆر یان

هەبووبێ ..سەر مێزەکە پڕ بوو لە شووشەی بەتاڵی مەی بە جۆرەکانی یەوە و کۆمەڵێ قاپی بەتاڵ و پارچە سەموون زۆری ئەویست

شتە کانی جیا کەیتەوە..... لەوێ تێپەڕ ئەبوویت ڕێڕەوەکە ئەبوو بە دووبەشەوە لە بەردەم (ئاوودەست  )و( گەرماوو) کە  بەدەستە

چەپا ژوورێک بوو دەر گاکەی دا خرابوو بەس لەوە ئەچوو ژووری خەوو بێ.. بە دەستە ڕاستا ( شوێنی خواردن درووست کردن بوو)

کە لە ژوورێکی  بچووک پێک هاتبوو مێزێکی سێ گۆشە  لە سووچە کەی بەرام بەر دەر گاکە و کۆمەڵ دۆڵابی بچووکی هەڵواسراوو و

لە ژێریا  سەلاجەوو تەباخ و شتەکانی تر..کابرایە کی  ڕیوەڵەی چڵکن کە دەستی خستبووە سەر مێزەکەی بەردەمی و چەند

شووشەیکی مەی لەبەردەمیا بوو کە لەوە ئەچوو خاڵی کردبێتنەوە... من یەکەم جارم بوو بچمە ئەوو ماڵە بەس بە شێوەیەک

ساکابووم و سەر سووڕمانێک گرتبوومی لەوو دیمەنە.. تانیا و کاترین لە پێشمەوە ئەڕۆشتن .. کابرا هەر دەر کەووتین بێ ئەوەی

هەستێ لە جێگەی خۆی  بە دەنگی بەرز ووتی (های جیکۆڵە ) بەخوا من تێ نەگەشتم بەس وەک کەلتووری ئێرە خۆمم نا ساند



نالی ------- من ناووم نالی یە و کووردم لە ووڵاتی عیراقەوە هاتووم  2 ساڵە لێرە دەژیم و ساڵێکە لە گەڵ تانیا ئیش ئەکەم

یەرمی گارت----- پێ خۆشحاڵین نالی بەڕێز  ئەوەش مێردەکەمە ناوی (میشایل ) و منیش ئەناسی



کۆتای بەشی(4 )لە ( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی دووەم

                                     نامۆ

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-07-26 14:03:56)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-22 15:56:45

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی 45 لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ

میشایل---- بەخێر بێت.. وەرن دانیشن یەرمی گارت بیرەی بۆ بێ نە.

نالی----- سووپاس پێ خۆشحاڵم .. بەس من ناخۆمەوە

میشایل------ ئەها تۆ محەمەدیت بۆیە ..دەی وەرە پێشێ.... ووتت کووردی

نالی.-----------   بەڵێ کووردم !!!!!!!!!!

میشایل------  ئاگات لێ یە عەبدووڵا ئۆچالانیان گرت.. بەس ئەوو کابرایە تیرۆریستە ئەوو هەموو ووڵاتەی کرد کەس نەی گرتە خۆ

نالی------- ئەوە کەسێکی گەوورەی ناوو میلەتەکەیەتی .. گەر پارێزگاری کردن لە خاک و کەلتووری خۆت تیرۆر بێ  .. ئەوا منیش

تیرۆریستم ..

تانیا(چپانی بە گوێ یا ) نالی سەر خۆشە ئیهمالی کە.. چی ئەڵێ با بی ڵێ

میشایل------  دوور نی یە تۆش لەوان بیت.. ئەوو محەمدیانە زۆر سامناکن

نالی----- ئەتوانی بە سەرخۆشی خۆت واز لە پێخەمبەری مووسڵمانان بێ نێ ئەوە کەسێکی پیرۆزە .. من باسی ئاین ناکەم بەس تۆ

لە کەسی قبووڵ ئەکەیت باسی خێزانت بکات

میشایل----- کێ حەدی هەیە باسی خێزانم بکات

نالی----- ئەوە بەس خێزانتە .. ئاوا هەڵچوویت ئە ی ئەوو کەسانەی محمد(دروودی خوایلێ بێ ) ک لە خۆی و باووک و دایک و ژنم منداڵیانی زیاتر خۆش ئەوێ ئەبێ چی بکەن

میشایل------ تۆ زۆر لە ئیسلامی ئەچی!!! ها... لەوانی ؟؟؟؟

تانیا------ باووکە واز لەوو قسانە بێنە

نالی (چپانی بە گێ یا) ئەم نموونەیە گووناحە پێی بووترێ باووکە

میشایل------ ئەرە باڕاست کووڕە قۆز سەدام خەریکی چی یە

نالی----- جا خۆ برای باووکم نی یە من چووزانم خەری کی چی یە

یەرمی گارد----- نالی گیان میشایل هەر وا دەم بە گاڵتەیە.. دڵ گران مەبە.

ئەوو ڕۆژە لایەنێکی شاراوەی تانیام بۆ دەر کەووت.. ئەویش تووش بوونی لە گەڵ ئەوو خەڵکە بێ ئەدەبانە .. هەڵبەت دوای بۆم

دەر کەووت کە ئەمانە بە ڕەچەڵەک خەڵکی (بوولغاریان ) و ساڵانێکی زۆرە لە بەریتانیا ئەژین... ڕاستە کاترین منداڵ بوو جارێ

بەس نزیکی لەوو خێزانەوە گەشەکردن و پەروەردەکردنی  تووشی نەهامەتی و خواروو خێچی ئەکات بۆیە یەکەم کارم هەووڵم دا

دووری خە مەوە لەوان .. بەتایبەتی ئەوومنداڵە یەک ووشەی ێۆنانی نەدەزانی کە زمانی دایکی بوو  لە لایەکی ترەوە ئەوان

هەووڵیان ئەدا فێری بوولغاری بکەن.

ڕاستە کێشەی زۆر یەخەی ئەگرتم چ ئەوانەی کووردستان چ لێرە.. بەڵام گوونجان وو تەبایی من و تانیا ئەوانەی لە بیر

بردبوومەوە .. ئەت ووت لە خەوونێکی خۆشی درێژ خایانم.. کارمان پێکەوە بوو پارەش هەروەها ... هەندێ جار یارمەتی

کووردستانم ئەدا بەس لە گەڵ گەشتنی هەردوو براکەم بۆ سوید و ئەڵمانیا ئەوو بارە لەسەرم  سووک بوو بوو بۆیە زیاتر هەووڵم

ئەدا ئەوو خێزانەی پێکمان هێناوە گەشەی پێ بدەم .. حەز.... حەزم لەمنداڵ بوو بەس جارێ هەستم ئەکرد ماوویەتی ساڵ زوو تێ

ئەپەڕی ....کاترین چووە قووتابخانە ساڵی دووەمی بوو .. دژایەتی من وو ماڵی نەنکی بە ئاشکرا دەر کەووت کاتێ من ڕێم نە ئەدا

تانیا شتیان بۆ بکڕێ و لەوە زیاتر درۆ بۆ کاترین بکەن ... بۆیە ئەبوایە من یان  تانیا یەکێکمان ئەوو ئیشەی واز لێ بهێنایە و

ئیشێکی تری بکردایە کە بەس بەیانیان بێ بۆ ئەوەی ئاگای لە کاترین بێ .. لەبەر ئەوەی تانیا دەمێک بوو لەوێ ئیشی ئەکرد من

حەزم نەکرد هەڵی کەنم لەسەر کارە کەی بۆیە من وازم لە ئێسە کە هێنا کە پارەیەکی زۆر باشیشم  لێ دەست دەکەوت.

بە هەفتەیەک لە واز هێنانم لەوو کارە ئیشێکم پەیدا کرد لە فرۆژگایەک لە ناووجەرگەی  شار... کە کاتی ئیشەکەی زۆر گوونجاوو

بوو 6 بەیانی تا 3 دوا نیوەڕۆ بوو....تانیاش ئیشەکەی 11.30  پێش نیوەڕۆ تا 10 شەوو  .. بەم کارەم کاتێکی گوونجاوو باشمان بۆ

کاترین تەرخان کرد.. نەنکی کەووتبووە سەغڵەتی یەوە چوونکە ئەوو منداڵەی بە هی خۆی ئەزانی ..و تانیای وەک خزمەت کارێکی

کاترین تەماشا ئەکرد.. بەس وای لێ هات ئەوو دەسەڵاتەی نەما .. ئەی زانی بوونی من تانیای بەهێز کردبوو  بۆیە خۆشی

نەدەویستم بس دەسەڵاتی نەبوو بۆیە ئەوو ڕقەی ئەشاردەوە... پەناهەندەیی لەبریتانیا زۆر ئاڵۆزە 3 ساڵی پێ چوو تا یەک

لابوونەوەو بڕیاری کۆتای یان دا و پەساپۆرتی پەناهەندەیم وەر گرت.. زۆر لەوانەی کە پەناهەندەی یان وەر دەگرت ئەگەڕانەوە بۆ

کووردستان.. بەس من ئەوو شتەم بە یاسای نەدەزانی و حەزم نەدە کرد نایاسایی بکەم ڕەنگە لە بەر ئەوە بووبێ  لە ڕێگەی

تانیاوە تێکەڵی خەڵکانی ئینگلیزم زۆر کردبێ کە لە بوارە جیاکانی دەووڵەت کاریان ئەکرد .. بۆیە حەزی بینینی کەس و کارم 

ئەوەندە بەهێز نەبوو کە بەوو شێوەیە یاسا بشکێنم .. ئەم ووڵاتە یەکێکە لەوو ووڵاتە دێرینانەی کە دام و دەسگای زۆر بەهێزە

ڕاستە میلەتەکەی ڕەقی یەکی پێ وە دیارە .. هەر ئەوەش وای کردووە کە زووربەی زۆری گەنجەکانی ئێرە بە هەڵەدا بچن وو تووشی

کاری خراپ ببن بە شێوەیەک  ئێستە لە سەرانسەری بەریتانیا کە ئەڵێیت کوورد زۆر بە داخەوە وێنەی کەسێکی شەڕانی و خراپ

دێتە بەر چاوی.. ئەوەش یەکێک بوو لەوو هۆیانەی کە من تێکەڵیانم نەدەکرد بگرە زۆر دوور بووم ئیش ما ڵەوە ماڵەوە ئیش

بەتایبەتی لەساڵانی دوای کە ووڵاتانی وەک ئەڵمانیا کە زووربەی زۆری کوورد ڕووی تێ ئەکرد تووندوو تیژی گرتبووە بەر بۆ قبووڵ

کردنی پەناهەندەی و ووڵاتانی سوید و نەرویژ و دانیمارک وو هۆڵەندا بۆیە هەم ئەوانەی ساڵانێک چاوەڕێ یان کردبوو هەم

ئەوانەی تازە ئەهاتن ڕوویان ئەکردە بەری تانیا .. ئەوو کارانەی هەندێکیان ئەیان کرد شەرمەزار ئەبوویت بڵێیت کووردم  هەر

لەشەڕ کردن و کاری دزی و سکسکردن بەزۆر و مادە بێ هۆش کەرە کانیش لەوو لاوە بوەستێ.....من ئەم زانی دەسەڵاتی بەریتانیا 

زۆر بە هێمنی کاری خۆیان ئەکەن واتە دەرفەتت ئەدەنێ هەڵە بکەیت تا بەهانەیان هەبێ بۆ ناردنەوەت.. دەستی شیان پێ

کردوو وە بەردەوامیشن .. من دڵنیام ئەوەی لەم ووڵاتە هەڵەی کردبێ ئەنجامی دوو شوێنە فڕۆکە خانەی سلێمانی یان هەوولێر.

من تاقە تێکەڵیم بەس هەندێ جار سەردانی کاکە ڕەشم ئەکرد و چەند کەسێکی تازە لە گەڵیابوو بەس ئەوانیش  بەس سەلام بوو

ئەوانەی لەوو شارە دەژیان من دوور بووم لێ یان..

لە ساڵی پێنجەمم لە گەڵ تانیا... ئای ... ئەزانی چونکە مرۆڤێکی دڵ پاک و  بێ دەنگ بوو هەستت بە کات نەدە کرد لە گەڵیا

باوەڕ بکە ساڵەکان وەک  تەتەر تێ ئەپەڕین و گووزەریان ئەکرد بەس من حەزی منداڵ  درووست بووبوو لە لام و بڕیارمان دا کە

منداڵ درووست کەین.

هەر لەوو ساڵەیا کەسێکم ناسی لای کاکە ڕەش ناووی قاسم بوو خەڵکی دووزخوورماتوو بوو بەڵام کەسایەتی یەکی زۆر بەهێزی

هەبوو وای لێ کردم کە زوو هۆگری بم .. چەند ساڵێک لەمن منداڵ تر بوو وە ئەزموونی شی کەم بوو بەس زۆر جیاواز بوو لە چاوو

کووردە کانی تر.. هەر ئەوو جیاوازی یەش سەرنجی ڕاکێشام .. بەتا یبەتی کە کاکە ڕەش لەوو شارە نەما و تاقە کەس کە من

کۆنتاکتم لە گەڵیا بووبێ ئەوو بوو.

کەواتە خێزان و ئیش و قاسم  دنیایەکیان درووست کردبوو بۆم ئیتر دەرەوەی ئەوو ە من بێ ئاگا بووم نای شارمەوە من  وەک

پرۆژەیەک ئەم ڕوانی یە ژیانم بۆیە دوور لە حەزەکانم هەووڵم ئەدا بە ئەنجامیەیەنم ... ئەوە کەم تەرخەمی یەکی درووست

کردبوو بەرامبەر کەس و کارم بەڵام  بەدیم نە دەکرد چوونکە سەر قاڵی  پتەوو کردنی ئەوو پڕۆژەیە بووم.

بەڵام قاسم دەرگایەک بوو بۆم کە ئەوو دیوو سنووری تانیا بەدی بکەم.. چوونکە خۆشەویستیم بۆی  وای لێ کردبووم کە بە ڕوونی

چواردەوور نە بینم .. رەنگە شێتی بێ بەس گەشبوومە ئەوو باوەڕەی کە بوونم لەم ژیانە پەیامێکی ئاسمانی یە و دیاری یەکی

خواوەندە بۆ تانیا کە ئاگای لەوو مندالە کەی بێ ....

بۆ نا.... کە لە ئیش ئەهاتەوە گەر خواردنێک ئامادە بووایە ئەی خوارد  .. گەر نا خێرا شتێکی درووست ئەکرد و تۆزێ لە گەڵ

کاترین وو دواتر لەبەر ماندووی لەسە قەنەفەکە بەرامبەر تیڤی دا دەنیشت و بێ دەنگی لە هێمنی شەوو دەچوو.. قەت نەی دەپرسی

تا خۆت پێت نەووتایە لە منداڵێکی ترسنۆک دەچوو دەترسا لە تەنیای و تاریکی زۆر شتی هەبوو کەمنی وا لێ کردبوو خۆمم بیر

چیتەوە..... هەر بەتەواوی بی چێتەوە.

نالی------ قاسم گیان ڕاستە تازە یەک ئەناسین بەس وەک ئەوەی ساڵانێک بێ بت ناسم ئەوەندە  خۆشەویستی

قاسم----- زۆر سووپاس نالی گیان ئەزانم.

نالی------ براکەم من باسی عاقڵی ناکەم بەس باسی ئەزموون ئەکەم بۆی ئەووەی تۆ ئەی کەیت هەڵەیە کوا چەند مانگە ئیش

ئەکەیت کوا پارە کانت؟؟؟ هیچت کۆ کردۆتەوە؟؟؟

قاسم ----- نەبەخوا هیچ

نالی------ قاسم گیان بۆیە ئیش ئەکەین و ماندوو ئەبین تا گۆڕانێک ڕووبدات لە ژیانماندا  گەر نا بۆ خۆمان ماندوو ئە کەین بۆ؟؟؟

لەبەر ئەوە لەم مانەوە من شتێکت لێ ئەسەنم مانگانە بۆت کۆ ئەکەمەوە کە بڕیاری ئەوەت دا خانوو بە تەنیا بگری با 

ئەوەندەت هەبێ کە توانی ماڵێک دابمەزرێنیت..

من ئەزانم جارێ متمانەی بە من نە گەشتبووە ئەوەی کە بەوو شێوەیە ڕازی بێت بەڵام ڕازی بوو چوونکە زۆر شەرمن بوو نەی

دەتوانی بڵێ نا ئەوەش یەکێک بوو لە کێشە کانی .



کۆتای بەشی(5 )لە ( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی دووەم

                                     نامۆ

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-07-26 14:05:13)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-07-22 15:57:48

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی 46لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ

هەڵبەت قاسم تازە هات بوو ...لە شۆڕەسوارە کانی سەردەمی کلاسیکی دەچوو..... حەزی بە یارمەتی دانی بەرام بەر

ئەکرد بەڵام


بێ ئەوەی هەست بە خۆی بکات  خۆیی لە بیر چووبوەوە .... من بەوە کارەم کە چەند مانگێکی خایاند توانیم متمانە

درووست


بکەم لە لای بە تایبەتی ..کە پەناهەندەی زووقبووڵ کرا چوونکە دانیشتووی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی بەعەس بوو ... لە شارێکی

نزیک


خۆم جێ گیر بوو .. من کۆمەڵێ پارەم بۆ کۆ کردەوە کە  سوودی لێ وەر گرت بۆ جێ گیر بوونی لەوێ....

ئەوو شتە ڕووی دا کە من حەزم پێی دە کرد ئەوویش دووری لە منە وە تا من ڕێ نمای بکەم و حەزی خۆمی تیا بچێنم

ئەویش جێ

گیر بوون .. هەستم ئەکرد هاووڕێ یەتی مان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پتەوو تر ئەبێ .. بۆیە یەکەم هەنگاووم نا لە گەڵیا ئەویش جیا

کردنەوەی پەیوەندی یەکان لە نێوان ناسین و هاووڕێ یەتی و خۆناسین.

نالی----- قاسم گیان من ئەزانم یارمەتی دانی خەڵکی شتێکی پیرۆزە بەڵام لەوو پیرۆز تر یارمتی خۆتە واتە تۆ نابێ

لەسەر کە

سایەتی خۆت یارمەتی بەرامبەر بدەیت.

قاسم------  ئەزانی نالی گیان من بابم کەسێکی ناسراوە لە ناووچە کە بۆیە هەردەم ماڵمان بە میوان بووە و بابم زۆر


حەزی بە

یارمەتی خەڵک ئەکرد ڕەنگە ئەوە  ڕەنگ دانەوەی ڕەفتاری بابم بێ لە منا باوەڕ بکە ڕووم نایەت بڵێم نا بۆ هەر کەسێ داوای

یارمەتی بکات لێم .

نالی-------- ئەزانم قاسم گیان بەس بیرت نەچێ بابت زانی وو یەتی یار مەتی کێ ئەدا و ئەوو هەڵوێستەی کەسایەتی

دەووڵەمەند

کردووە زایاتر لای خەڵکانی ناوو چەکە .. بەس تۆ لێرە هەڵسووکەت لە گەڵ کەسانێک ئەکەیت نازانی کێن و کووڕی کێن هەر

یەکەوو لە شوێنێ کەوە هاتووە و بێ ئاگای لە ڕابووردوی .. بۆیە تۆ ناکرێ هەر کەسێ هات تۆ ژیانی خۆتت وەلا نێیت بۆ

ڕازی

کردنی ئەوو .... یارمەتی کارێکی خراپ نی یە بەس کاتێ تۆ لە خۆتی بپچڕی و بی بەخشیتە بەرامبەر ئیتر چ کات چ پارە چ

بیرکردنەوە.

گیانی من تۆ ئەبێ جیای کەی تەوە ناکرێ تۆ ئەوو هەموو خەڵکە بناسی و خۆت لە ناویاندا وون بکەیت بیرت نەچێ تۆ

پێویستت

بەوە هەیە کە بۆ بابت بسەلمێنی کە کامڵو کەسایەتی یەکی باشت لێ دەر دووچووە دواڕۆژ بابت ئەوەی پێویست نی یە

بزانێ چیت

بۆ خەڵک کردووە بەڵکوو ئەیەوێ بزانێ بۆ خۆت چیت کردووە.

فەرهەنگ------ تۆخوا بمبوورە گەر باسەکەت لێ ببڕم بەس من لێرە سەرم لێ شێوا ... ئەوو پەیوەندی یەی تۆ و تانیا تۆزێ

سەیرە

لە لام لەوەش سەیر تر ڕێ نمای کردنی قاسم بۆ کارێک کە خۆت نەت گرتۆتە بەر و بگرە خۆتت بیر چۆتەوە .. چوونکە

هەست

ئەکەم خەریکی دەر هێنانی تانیا یە لە ژیانێکدا پێش  ناسینی تۆ تێی کەووتووە بەس بۆ کوێ دەری ئەهێنی .. ئەوە پرسیاری

گەوورە یە!!؟؟ چوونکە دوور لە ژیانی خۆت ژیان بۆ ئەوو ئەڕازێنی تەوە بۆ ئەوو.. ڕاستە بێ دەنگی جوانترین گفتوو گۆیە لە بەر

ئەوەی هەڵەی تیا نا کەیت بەس لە تێگەشتن دوورت ئەخاتەوە ... ئەی قاسم !!! هەمان شت لە گەڵ ئەوو دە کەیت

ڕەخساندنی

ژیانێک بۆی کە بتوانێ سەر کەووتنی  تیا بەدەست بێ نێ .. ئەی خۆت ؟؟؟؟ خۆت وونی لێرە و ئامادەشی!! بمبوورە زۆر نا

ئاسای یە

ئەوو شتە !! ئەزانم ڕووداوێکە بەسەر چووە بەس زۆر سەر سامی کردم خۆم بۆ نەگیرا بێ دەنگ بم تا کۆتای یەکەی.

نالی----- ئەزانم کاک فەرهەنگ ... یان ئێستە ئەزانم بەس گەر هەموو کاتێ بمان زانی یایە مرۆڤ کێشەی نەدە زانی دنیا

پڕ لە

ئەزموونی سەیروو سەمەرە نەدەبوو.. ڕاست ئەکەیت من ئەوەی پێویست بوو بۆ خۆمی بڕەخسێنم قاسمم هان ئەدا ئەوو

ڕێگەیە بگرێ

ئاسای بێ یان نا ئەوە ڕووی دا گەر ڕۆژگاریش بە زەبری هێزی خۆی ئاسای کردبێتەوە تا قبووڵ بکرێ لای خەڵکی .

لێت ناشارمەوە من لە گەڵ تانیا وون بووم لە قاسما بۆ خۆم ئەگەڕام.

فەرهەنگ----- منیش ویستم ئەوە بڵێم بەس ترسام هەستت بریندار بکەم.. چوونکە خۆشەویستی تۆ بۆ تانیا  بە تەنها

نابێتە

ڤاکتەری هاندانت بۆ خۆ درووست کردن و بەرەنگار بوونەوەی  هێرشی ناخت بۆ بەدەست هێنانی دەست کەوو تەکانی ژیان

و هێنانە

دی خەوونە کانت و کردنی بە واقع.. لێرە باس لە 6 ساڵ پێکەوە ژیان ئەکەیت بەس هێشتا سیمای خێزانی تیا بەدی ناکەم ..

بەڕووکاڵ بەڵێ نموونەی خێزانێکی تەبایە بەس لە ناوەرۆک دووری یەک ئەبینم لە نێوانتانا... وەک ئەوەی سێ جیهانی

جیابن تۆ

و تانیا و کاترین چوونکە ئەویش بەرەوو گەوورە بوون ئەڕوات و ئەوەی تێگەشتم دوورە لە کەلتوور و زمانی دایکی کەواتە هەر

چۆن

تۆ جیای ئەویش جیایە... بەڕاستی ئاڵۆزە .. بمبوورە گەر بڵێم مەگەر دەروونێکی نا ئاسای  ئەوو شتە کۆکاتەوە ئەگین لە

یەک

شوێنا یەک ناگرن .

نالی----- زۆر ڕاستە .. گەر ئەوو ڕاستی یە خەنجەرێکیش بێ لە پشتمەوە ڕێگەی گرتبێتە بەر بەرەوو دڵم.

ساڵی  حەووتەم بە تەواوی هەستم بە وون بوون ئەکرد لە گەڵ تانیا هەستم نەدەکرد لە ژیانێکی خێزانی دا ەژیم بگرە

هەستم

دەکرد قەدەرمە کە ئەبێ  بەردەوام بم ... حەزی منداڵ خەیاڵمی کردبووە ڕەشەبایەکی شێت کە ئۆقرەی لێ بڕابوو .... لە

نێوان

پاڵە پەستۆی ئیش و وون بوونی خۆم لە ماڵەوە و قاسم  دابەش بووبوم بە شێوەیەک هەستم ئەکرد سێ کەسی جیام  لە

یەک

جەستە دا.. قاسم هەستی بەوە ئەکرد بەڵام وەک مامۆستایەک ئەی ڕوانی یە من بۆ یە شەرمی ئەکرد ئەوو هەستەی دەر

ببڕێ.

لە نێوان ئەم هەموو ئاڵۆزی یەدا من زۆر دوور کەووتبوومەوە لە چواردەوور بە ای بەتی کەس و کارم ئەوان بە سەر سامی یەوە

ئەیان ڕوانی یە ژیانی من و زۆر بە نموونەیی تێ یان ئەڕوانی .!!!! منیش  ئەوو ئازایەتی یەم نە بوو ڕاستی بدرکێنم کە

نازانم

من کێم و ئەوەی ئەوان باسی ئەکەن (نالی ) جەستەی بۆتە گۆڕە پانی سێ ناخ و هەردەم لە شەڕێکی خوێناوی دایە.

بێ ئەوەی هەست بە خۆم بکەم دوور کەووتبوومەوە لە هەواڵی کووردستان و کەس و کار ...............

فەرهەنگ------- بەڵێ کاک نالی لێرەیت؟؟؟؟؟

فەرهەنگ------ کاک نالی ؟؟؟؟؟؟

نالی------ تووخوا بمبوورە لە دەرگا درا میوانم هات ..

فەرهەنگ----- ئەها  ... باشە گیانی من تۆ بڕۆ بە لای میوانە کانتەوە ..کاتێکی تر قسە ئەکەین

نالی------ بمبوورە ..... زۆر چاکە سەرم ئێشانی ئەزانم.... من ئەڕۆم کاتێکی خۆش بۆ تۆی بەڕێز

فەرهەنگ------- بە پێجەوانەوە .... هاووڕێی بەڕێزی منی  ڕێزم بۆ میوانە کانت هەیە و بە نیازی دیدار

نالی----- بە نیازی دیدار

لە (ئیم ئێ سێن _msn)

هەناسە----- سڵاوو هاووڕێ

فەر هەنگ---- سڵاوو هاووڕێ بەڕێزە کەم.... باشی هەناسە خان

هەناسە----- من باشم زۆر سووپاس هیوادارم تۆش باش بیت بەڕێزەکەم.... کاک فەر هەنگ  ئەتوانم پرسیارێک بکەم ؟؟؟؟

فەرهەنگ----- بێ گوومان ئەتوانی هاووڕێ فەرموو

هەناسە----- سووپاس کاک فەرهەنگ.... هەست ئەکەم دوور ئەکەویتەوە لێم و خەریکە بێ ئاگا ئەبم لە پڕۆژەکەت بمبوورە وا

ئەڵێم .. خۆت ئەزانی من نایەمە چات بۆ یە تاقە ڕێگا  بەس (ئێم ئێ سێنەـمسن_msn) بەڕێزت نات بینم لەسەر خەت!!

فەرهەنگ------ نا... نا ... تووخوا قەت وا بیر مە کەرەوە کەسێکی زۆر تایبەتی لام زۆریش وە پڕۆژەکەم  بە تۆوە تەواو ئەبێ واتە

بەشێکی زۆر گرنگی لە پرۆژە کەما..

هەناسە----- زۆر سووپاس کاک فەرهەنگ... ئەی ئەوو دووری یە بۆ ؟؟؟ خەریک بوو بێ مە چات تا بت بینم بەس خۆمم
گرت تا

بەڵێنەکەم نەشکێنم کە دابووم بە تۆ.

فەرهەنگ------ ئەزانم کەم تەر خەمم بمبوورە.. بەس باوەڕ بکە زۆر لەوە گەوورە تر دەر چوو کە باسمان کرد... ئەوو کەسانەی

دێنە چات.. بە خۆیان و کۆمەڵێ چیرۆکی پڕ لە گریان و هەندێ جاریش سەر سووڕ مێنەر ەوە دێن من ڕاستە توانی وو مە

متمانەی

ئەوە درووست کەم لای ئەوانەی ئەدوێن بۆم بەس  هەر یەکە لەوانە ڕام ئەکێشێ بۆ لای خۆی تا لە ئەسینی ئەزموونی

یەکێکیان

ڕزگارم ئەبێ ئەکەوومە دنیای ئەزموونی یەکێ کی ترەوە..زۆر تێکەڵ بووە زۆر.. منیش ئەزانم تاوانێک لە چاتا ڕوو ئەدا و زۆرم

پەلەیە کە دەری خەم بۆ خوێنەر .. بەس خەڵکە کانی چات دەستە کانم بەند ئەکەن و ناچارم ئەکەن گوێ یان لێ بگرم ..

خەریکە وام لێ دێ  ئەگەمە ئەوو باوەڕەی ئەوانەی کە دێنە چات ڕاکردنیان لە کێشەی دەرەوە ئەیان هێڵێتەوە و ئالوودەی چات

ئەبن.... چاریش نی یە ئەبێ  گوێ بگرم تا بتوانم تێ بگەم بەس لە ویا ئەکەوومە بەردەم  هۆکاری گەووەر گەوورە تر لەمن کە

ئەبێتە هۆی مانەوەی ئەوانە لە چات و بێ دەسەڵاتیم وام لێ ئەکات نەتوانم چارە سەری بکەم تا ئەوو هۆکارە نە هێڵم .

هەناسە----- تێ ئەگەم کاک فەر هەنگ.. بەس ئاگا بوونت لە ئەزموونی ئەوو کەسانە  پڕۆژە کەت دەووڵە مەند ئەکات.. هەڵبەت

من وا ی بۆ ئەچم بەڕێزت دوور بیت لەوەی هەووڵی دۆزینەوەی چارە سەر بەیت.. چوونکە ئەوەی  ئەزموونی خۆیت بۆ باس

ئەکات مەبەستی خۆ خاڵی کردنەوەیە نەک چارە دۆزینەوە.. بۆ شتە کانی ڕابووردوو تۆ ئەتوانی  شتەکان هەمووی بۆ خوێنەر بەجێ

بهێڵی ..

فەرهەنگ----  بەس هەست ناکەیت خۆم کاتێکی زۆر لە چات بە سەر ئەبەم و بێ ئەوەی  شتێکی بەر جەستە بەدی بکەم

بۆ پڕۆژە

کەم .. هەست ئەکەم خەریکە هیچ جیاوازی یەکم نی یە لە وانەی کە کاتێکی زۆر لە چات بەسەر ئەبەن و دوورن لە کاری

ڕۆژانەیان.. چوونکە منیش خەریکە دوور ئەبم و تەنانەت هاووڕێ کانیشم  بێ ئاگام لێ یان.

هەناسە----- ئەزانم منیش یەکێ کم لەوان هههههههههه

فەرهەنگ------- بێ گوومان تۆش یەکێکی لەوان باوەڕ ئەکەیت نەک هەست بە کات نا کەم بگرە هەندێ جار بوونی نامێنێ

لە لام

هەناسە------- باشە  هاووڕێ  بیرت نەچێ چات و باسە کەی دوور نی یە لە ئەزموونی مرۆڤە کان  بۆیە هیوادارم بێ زارت نە

کات.... کات بەسەر بردنت لەوێ ئەوو پەیامەی بە تەمای بە خوێنەری بگەیەنی ئەوە ئەهێنێ .

فەرهەنگ------ هەڵبەت ئەی هێنێ ..... باشە هاووڕێم با لە کاتت نەگرم  تۆ تاقی کردنەوەت لە پێش من هەووڵ ئەدەم

بێمە خەت

تا لە گەڵت قسە بکەم و ئاگادارت بکەم .

هەناسە------ زۆر چاکە هاووڕێ .. منیش بە پێی دەرفەت دێمە خەت بەس ماوەتەوە سەر بەڕێزت  جار جار (ئێم ئێ سێن _msn)

بکەرەوە .. کات و ساتێکی خۆش  بۆ تۆی بەڕێزم

فەر هەنگ---- بۆ تۆش هاووڕێ بەڕێزەکەم.

(لەچات)

نالی------ زۆر داوای لێ بووردن ئەکەم کاک فەرهەنگ بەس لە ناکاوو میوانم هات و لە شارێکی دوورەوە هاتبوون و ڕێ یان

کەووتبووە ئەم شارەی من بۆیە حەزیان کرد من ببینن .... هەر دوێنێ ڕۆشتن بەس بەڕێزت نەهاتی تە ئێرە

نالی---- ئەزانی پێش ئەوەی بێیت لە ڕوومی هوونەر گوێم لەوو کووڕە ئەگرت .. هەندێ جار شعر و  هەندێ جار پەخشان و

زۆر جاریش لاوانەوە بەڕاستی دڵم پڕ لە گریان بوو بۆی.

فەرهەنگ------ بۆ کێشەی هەیە

نالی ------ هەر کێشە جا ئەوەی بەسەر ئەوا هاتوە باوەڕ ناکەم کەس بەر گەی بگرێ.... وابزانم هەر لەوێ ماوە ئەڵێی چی

بچین گوێی لێ بگرین.

فەرهەنگ----- من پێم خۆشە.. ئەی باسە کەی تۆ؟؟

نالی------ ئەکووڕە هەر جارەی بەناوێک دێ و بەدەگمەن خۆی ئاشکرا ئەکات.... دوای ئەتوانین  درێژە بە باسە کەمان بدەین

من جارێ لە بەدەستام .

فەر هەنگ---- بابڕۆین.

(ڕوومی هوونەر)

مردوویەک-لە(سەرمیک )ــــــ بەخێر بێن هاووڕێ یان.... کاکە نالی بەخێر بێت ئەوو برادەرەش کاک فەرهەنگ  .. یاخوا هەموو بەخێر بێن

ئەمڕۆ  جەژنە ... جەژنی لەدایک بوونی خەوون و هاتنەدی حەزەکانە.... ئەمڕۆ  یادی ڕۆژی لەدایک بوونی جگەر گۆشەکەمە

ئێوەش بانگەشە ئەکەم تا ساتێ یادی بکەینەوە و ئاهەنگێکی بۆ ساز ئەکەم ئێوەش بانگە شەن بۆ ئەم ئاهەنگە.

ڕامەکەن بەدووی بەختەوەریدا...ئەوو باڵی هەوورەوو قاچەکانی ڕەشەبایە.. ئێمەی مرۆڤی خشۆک چۆن پێی دەگەین..ڕامەکەن.

تەنەکە ـلە(ڕووم نووسی )ــــ ئەی گەر ڕانە کەین چی بکەین خۆ بێ بەختەوەری وەک تۆ ئەمرین هههههه ؟؟؟

مردوویەک-لە(سەر میک )ـــ گووڵە گەنمی پڕ .. ماندوو بوونی پشتی چەمانۆتەوەو هەیبەتی لە پڕی دایە... بەڵام گووڵە گەنمی پووچ

سووکە وەک هەوا بۆیە ئەبی نی سەری قووت و بە بچووک ترین شەپۆلی شەماڵ سەر سم ئەدا..... تۆش گەر

تەنەکەیەکی پڕ بی دەنگت کپ و هەیبەتت پارێزراوە ... گەر بەتاڵ بیت دەنگت زەق و بەسڵاویشت بێزار ەبێ ڕێبوار.



تەنەکە-لە(ڕووم نووسی )ــــــــ هەر چەندە تێ نەگەشتم بەس ئافەرین.. مردوویەک

مردوویەک-لە(سەرمیک)ـــــ جا گەر تێ بگەشتی تایە چیت ئەکرد لێرە!!... ئەڕۆشتی وەک من کفنێکت لەبەر ئەکرد وو لە یەکێ لە

ڕوومەکان پرسەت بۆ خۆت دا ئەنا.

فەرهەنگ--(لە نامەی تایبەت_pm) کاک نالی ئەم کەسە خەمێکی گەوورە لە باوەشی گرتووە بە قسە کانیا کەسێ

کی ڕۆشنبیرە بەس بێ زاری ‌ووشەکانی تاڵ ئەکات لە گو‌ێچکەی گوێگرە کانی ... زۆر بەی ئەوەی لە ڕوومەکەن وەک قسە

خۆشێک گوێی لێ ئەگرن و باوەڕ ناکەم لە پەیامی تێ بگەن .

نالی-لە( نامەی تایبەت_pm ) بەڵێ من دەمێکە ئەی بینم لێ رە بەس کێشە کە ئەوەیە ڕاستی خۆی بەکەس ناڵێ

من خەمێکی هێجگار گەوورە لە ناخیا بەدی ئەکەم .. مەگەر خۆی ئەگین کەس بەرگەی ناگرێ.


مردوویەک-لە(سەرمیک)ـــــ درەنگ لە خەوو هەستام و کات خیانەتی لێ کردم فریا نەکەووتم دیاری بۆ کووڕە کەم بکڕم بۆیە شتێم بۆ

نووسیوە

لێرەوە بۆی ئەخوێنمەوە.. ئەزانم گوێی لێمەوو چاوەڕێ یە بابە بۆ ئەم ڕۆژە شتێ بڵێ.

نالی-لە(ڕووم نووسی )ــــــ  فەرموو بەڕێزم ئێمەش گوێ بیستین.

تەنەکە-لە(ڕووم نووسی )ــــــ ئادەی

سێوی سوور-لە(ڕووم نووسی )ــــــ ئەرەوەڵا دەمێکە تامەزرۆی نوسینەکانتم .. فەرموو.

فەرهەنگ-لە(ڕووم نووسی )ـــــــ دڵنیام گوێبیستی ئەبێ چوونکە بە هەستێکی پاکەوە بۆت نووسیوە..ئەوەش جوانترین

دیاری یە

مردوویەک-لە(سەرمیک)ـــــ کاک فەرهەنگ .....!!!! ئافەرین ڕاست ئەکەیت ..  بە ناوی کووڕم نووسیوومە

...........کووڕم ..........

مەگری کووڕم......... من ئەزانم تاوان بارم

قەدەرمە کە گیرۆدەی ...... شەرابی ئیلهامی شەووم

ڕووخسارم پرچی ڕەشەبایەو......پشتم گۆچانی شوانێکە

پەنجەم هەردەم........ لەسەر خامە لەسەمایە

لەوو ڕۆژەوەی شعرم ناسی.......تۆ چاوەڕوانی ‌ووشەی دایەی

دایکت لە وێ..... لە وویزگەی چاوەڕوانی

پرچی سپیت بۆ ئە هۆنێتەوە......تا بە باڵای بابەتا هەڵی واسی و

بی کەیتە جۆلانێ کووڕم

بە شەماڵا....لای لایەی شەوانت بۆ ئەنێرێ

نەدایە تۆی لە بیر ئەچێ..... نە لە خەیاڵی بابەش دەر ئەچێ

من ئەزانم...... تۆ ئێستاکە لەمن تووڕەی

ووڕکت پەڵە ئەدات و ....... لێزمەی گلەیی ئەبارێنێ

کە نەم زانی بە سەفەرم ...... قەدەر تۆم لێ ئەسێنێ

تۆ هێشتاکە منداڵی..... کوا نینۆکت

تالە جەستەم....... خوێن پرژێنی سێبەرم کەیت

خۆ ڕۆژگار هێشتا ڕقی پێ نەداوی........تا ئاوەهاکە لەمن بکەیت

دایکت پارچەیەک شعر بوو........ لە شەوێکدا

لەژێر داری ئیلهامێکدا ..... یەکمان ناسی

ئەوو ووشەی شیرینی پێ ئەبەخشیم ........منیش پێ نووسێکی سحری

لەسەر گەڵای دار هەنارێک نووسیمەوە.......

بەدرێژای ئەم بەهارە...........گۆرانی بۆ ڕێبوار ئەووت

کەپایز هات........پێ چایەوەو بردی بۆ دوور

لە کتێبخانەی گەردەلوولا....... بووە دیوانی بیر چوونەوە

نەڕێبوار ئەوی لە بیر ما......نە ئیلهامیش دۆزی یەوە

وازم لەدنیا هێناوو..........دەستم دایە دەرگای خەیاڵ

هەر لەگەڵ کردنەوەیا........لەدەستم چوو هەردووکیان

دنیای خەیاڵ بێ ئاسمان بوو.......فڕین تێی دا زۆر مەحاڵ بوو

لێ رەکانێ جەستەی بێ ڕووح........گووزەر ئەکات

بەنێ وو مرۆڤە بێ ڕووخسار و.........سینە خاڵی

لە دڵ......لەسۆز......لەخۆشەویستی

وەرە کووڕم

با گرێ بەستی باووکایەتیت لە مەچەک کەم

کێ ناڵێ ئەم جارەیان

قەدەر بەدەمانەوە پێ ناکەنێ

وەرە....کووڕم

با  دەست و پەنجەی بچووکت... لەناوو دەستی شەقار بووما وون بکەم

با... تێر.... تێر

هەناسەی سینەت هەڵمژم

لە بێ تۆیدا ..... وا خەری کە ئەخنکێم

وەرە.. سێبەری ڕۆژ و...... تارمای شەووتم بەرێ

لەجەنجاڵی ڕۆژگار و......لە تەنیای شەووو

واخەریکە عەقڵم لەدەست ئەچێ

شەرت بێ کووڕم

ئەم جارە گەر بێی تەوە

لەماڵی چاووما هەڵت گرم

بتکەمە پاتشای ووڵاتم و.........لەسەر عەرشی دڵ دات بنێم

لە تاریکی وون بوونتەوە دەر بکەوە

دڵنیابە

هەتا دوا هەناسە هەر چاوەڕێم

من ئەزانم تەمەن ئەڕواتو... ڕۆژگار بەرەوو لێواری قەبرم ئەبات

هیوام ژەنگ ئەگرێ و .... لە........دەریای بێ بێ هیوایدا نووقم ئەبێت

ئاواش تا دوا ساتەکانی نووقم بوونم..... هاوارم هەر ناوی تۆ دەبێت

ئەزانم کووڕم

ئێستا گریان گڕووگاڵی ڕۆژگارتە....ئامێزی دایە خەیاڵی بچووکی   شەووتە

تووڕە مەبە

نە تاوانی منە ........ نە هی دایە

تاوانی ڕۆژگارە

کە ئەوەندە دڵ ڕەق بوو.... نەی هێشت بگەیت بەوو جێ گایە

کە جێ ژوانی ناسینی من و دایکت بوو......کە بەڵێنی پێکەوە ژیانی ئەبەدی بوو

بەڵام ژیان کوورتەو...... تەمەنیش چاوەڕێ نەبوو

لێم ببوورە کووڕم

گەر دیاری جەژنم بۆ نەهێنابی

چەند ساڵێکی تەمەن ماوە

لێم قبووڵ کە ..... ئەگەر ئەبێ

(لەپڕ دیار نەما )

فەرهەنگ----- ئەوە دیار نەما و ڕۆشت

نالی ------- ئەوە هەر وایە لە پڕ دەر ئەکەوێ و هەر اش دیار نامێنێ .... بەڵام هەر جارێ دێ کۆمەڵی خەفەت هەڵ ئەڕژێ و

ئەڕوات.. چۆن بوو بەلاتەوە؟؟


فەرهەنگ----  مەبەستت چی یە چۆن بوو

نالی ------ ئەوەی خوێندی یەوەو ئەوی ووتی ؟؟؟

فەرهەنگ-----ئەوەی ووتی شیکردنەوەی ئەوە بوو کە خوێندی یەوە .... ئەزانی وەک ووتت خەمێکی گەوورەی لە سنگایە ..

ئەمە چۆن دەستم پێی بگات.. بەڕاستی تامەزرۆم قسەی لە گەڵ بکەم

نالی ـــــــ  ئەتوانی بڵێیت هەردەم لێرەیە بەس بێ دەنگە و لە گەڵ کەس تێکەڵ نابێ من دەمێکە ئەی ناسم بەس هەووڵی

ئەوەم نەداوە زۆر لێی نزیک بم چوونکە ئەزانم کە حەز بە تانیای ئەکات.. بەڵام هەووڵ ئەدەم  لێتی نزیک بکەمەوەو ئەوەکەی

تری لەسەر خۆتە چۆن وای لێ ئەکەیت متمانت پێ بکات.....

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-07-26 14:06:54)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-07-22 15:58:49

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

فەرهەنگ------ کاک نالی ووتت لە نێوان تانیا و قاسم و ئیشە کەت دوور کەووتبوویەو لە هەواڵی کووردستان .. مەبەستت

ئەوەبوو کە تەلەفۆنت نەدەکرد یان مانت گرتبوو یان چی،

نالی------ بە ڵێ .. ویستم شتێکی سەیر ڕووی دا بۆت باس بکەم... سەرە تا  کە گەشتمە بەریتانیا  پەیوەندی کردن بۆ

کووردستان بەم شێوەیەی ئێستە نەبوو ... بۆیە دابڕانێک هەبوو کەدەستم بە ئیش کرد باش بوو سەرە تا بەڵام نازانم لە بێ


ئاگایی بوو یان سەرقاڵیم ماوەیەکی زۆر بێ ئەوەی هەست بە خۆم بکەم پەیوەندیم نەدەکرد.. بۆیە هەواڵی منیان لە ڕێی

کەسانی ترەوە ئەبیست ڕۆژک تەلەفۆنم کرد... لەدوای هەواڵ پرسین لە گەڵ دایکم

دایکی نالی-------- ئێمە باشین کووڕم ەر تۆ باش بیت .. خوای گەوورە بە دووعاکانی من بکات سەر فراز و دووژمنیشت ڕسوابکات

نالی------- ههههههههه لەوو دووعایە خەمت نەبێ دایە گیان دووژمنم نیە شووکر تا ڕسوایان بکات.

دایکی نالی-------- کووڕم تۆ فەقیری  بەخوا لەوو ڕۆژەوە دڵم بە بەر یەوە نە ماوە..... تا ڕۆژی قیامەت قسەیان لە گەڵ ناکەم

نالی --------- ئەرە بوو بەڕاست چی بووە  .. ئەوە بۆ ئەگریت .. بەخوا واز لەوو گریانە نە هێنی دای ئەخەمەوە .. لەم دووری

یە بۆ خەفەت ئەکەن بە دڵما چاوی من قسە بکە.

باسی کێشەیکی دوورو درێژی کرد کە لە ناوو خزمەکانی ئەوا ڕووی داوە  دەر بارەی ژن هێنان بوو  بەخوا من وەک خۆم 

هیچی وام تیا نە ئەدی ئەوە بێ ێ کە دایکم بەوو شێوەیە دڵ گران بێ بەس .... بەس لای ئێمە هەموو سیاسەتی بۆشی

سەرۆک ئەمەریکای هەیە یا لە گەڵمای یان دووژمنمی ... بۆیە دایکم لە گەڵ لایەکیان نە بووبوو لەوو کێ‌یە دا بیە بووبوە


دووژمن

دایکی نالی--------- ئەوو بێ ئەدەبە من بیرم دێ دایکی کەی لە دایک بووە خۆزگە ئەت بینی چۆن وەک سەگ ئەڕشایەوە

و بێ شەرم بەرەوو ڕووی من قسەی ئەکرد بەس کە باسی تۆی کرد خوا ئاگای لێ یە خەریک بوو دڵم بووە ستێ

برووسکەیەک بە دڵما هات لەوو ڕۆژەوە هەر لە گەڵمایە.


نالی-------- ئەمە کامیان ئاوا بەرەوو ڕووی تۆ قسەی ئەکرد

دایکی نالی -------- ئەوو بێ ڕەووشتە (سەروەر ) لە ماڵی دادەم بووم لەوێ لەبەر چاوی هەموویان بێ شارمانە بە منی

ئەووت بڕۆ بە لای کووڕە کەی بەریتانیاتەوە شووی کردووە بە پیاوکی ئەفەریقی تا ئیقامە وەر گرێ

نالی -------- هههههههههههههههههههه بە خوا یۆنانی یە ههههههههههههههههههه   جا دایە گیان ئەوە کەی کێشەیە تۆ

کۆڕی خۆت ئەناسی و خاڵم هاتۆتە سەردانمان و تانیای دیوە ئیتر بۆ بێ تاقەت ئەبی

دایکی نالی------- ئاخر ناخۆش بەخوا مناڵم لە گەڵیان قسە بکات بێ بەرین لێم .

نالی------ من  ئەوەندە بەلامەوە گرنگ نە بوو بەس خەمی دایکمم بوو .. چوونکە چووبوو بەساڵا  ئەوو خووشکەزایەی ئاوا

بەرەوو ڕوو بێ ڕەووشتی بەرامبەر کردبوو زۆر دڵگرانی کردبوو .. هەر چەندە من زۆر بە کەمی تەلەفۆنم ئەکرد بەس لە بەر

دڵی دایکم  بەڵێنم دا تەلەفۆن  نەکم بۆ یان واتە ماڵی سەروەر کە ماڵی پوورم ئەکات... بەس لە هەمووی سەیر تر لەوو

بەسەر هاتە ئەوە بوو   کەڕووی دا....  دوو خاڵم لە ووڵاتی نەرویژ ئەژیان لە شاری (ئۆسلۆ) خاڵە گەوورە کەم کە هاتبوو بۆ

سەردانی من و تانیا  ......خاڵە گەوورە کەم تەلە فۆنی بۆ کردم


محموود--(خاڵی نالی )--- گووڵەکەم  چۆنن ئێوە تانیا و کاترینی گووڵ چۆنە گەوورە بووە

نالی-------- زۆر سووپاس ئەرەوە ڵا بیبینی نای ناسی تەوە تانیاش هەر شتێک ئەکەم خێرا ئەڵێ تەلەفۆن بۆ خاڵە ئەکەم

محموود--(خاڵی نالی )--- نالی گیان ئافرەتێکی زۆر باشە بەخوا بەقەد تۆم خۆش ئەوێ دڵی ڕاگرە.

نالی-------- نا خەمت نە بێ خاڵە گیان گونجاوین ئەویش خۆی زۆر بێ دەنگە لەبەر ئەوە کێشە مان نی یە تاقە کێشە

ماڵی نەنکی کاترینە ئەویش هیچی وا نی یە.

محموود--(خاڵی نالی )--- نالی گیان شتێک هەیە بەڕاستی حەز ئەکەم بزانم چۆن بیر ئەکەیتەوە دەر بارەی

نالی-------- خاڵە گیان من شانازی بەوەوە ئەکەم کە  وەک هاووڕێ لە گەڵما ڕەفتار ئەکەیت فەرموو

محموود--(خاڵی نالی )---  بۆ سەروەر ئەڵێی چی  و ئاگاداری لە ڕێگایە بەرەوو ئەووروو پا


نالی------- ئەڵێم بەس بزانم لە چ ووڵاتێک جێ گیر ئەبێ  بۆی ئەچم بەر شەقی ئەیەم ههههههههههههههههه وەڵا خاڵە


گیان ئەوو بێ ئەدەبی کردووە ئیتر چی وای لێ کردووە ئەوە نازانم بەس ئاواش من حەقم چی یە بەسەر یەوە گەر پێویستی

بە منیش بێ من یارمەتی ئەدەم.



محموود--(خاڵی نالی )---  هەر ئەم زانی پیاوی .. لە خاڵی خۆت ئەچی هههههه  خاڵەدیلانت بەڵێنی پارە ی پێ داوە  بۆی

بنێ رێ.

نالی------ خاڵە گیان چی بە من ئەکرێ تۆ بەڵێن بدە پێ یان من بۆتی ئەکەم بە چاوان.

هەستم ئەکرد خاڵم داوا کاری یەکی هەیە لێم بەس وەک ئەوەی شەرم بکات یان شتێک لەوو بابەتە بوو... بە هەر حاڵ

تێگەشتم  کە خالە دیلانم  لە بەر ئەوەی  ئەوەندە ئاڵوو گۆڕ نەکرێ لە پارەکە لە کرۆنی نرویژی یەوە بۆ  ئی رۆی یان پاوەند

داواکاری یان ئەوە بوو من لێرە  پارە کە بدەم و خاڵم بیداتە براکەم چوونکە من بەڵێنی ئەوەم دابووێ کە پارەی بۆ بنێرمەوە تا

بگەڕێتەوە ئەوەی سوید من بە لامەوە ئاسای بوو بەس لەبەر دڵی دایکم حەزم کرد نهێنی بێ نەوەک دڵگران بێ.


ئەوەی خاڵم داوای کرد ..قبووڵم کرد و ڕێکەووتین و چۆنێتی گەیاندنی پارە کەی تێ گەیاندم.. هەڵبەت خزمێکی سروەر لە



ڕێگەی

باووکی یەوە کە هەم خزمایەتی یەکی دووری هەبوو لە گەڵ من .. بەس من پەیوەندیم زۆر نەبوو لە گەڵی  ئەویش لە ووڵاتی

بەریتانیا ئەژیا بەس بێ ئاگا بوین لە یەک...ناوی کامەران بوو  کەسێکی ڕادیکال و بێ کێشە بوو لە گەڵ کەس و کار یان

ئەتوانی

بڵێی دوورە پەرێز بوو .. ئەویان ڕاسپاردبو کارە کانی سەر وەر ڕاپەڕێ نێ کە کووڕی خاڵی ئە کرد ... منیش کارم بەس

ئەوەندە

بوو پارە کە بدەمە کامەران .. بەس وەک ئەوەی چیرۆکێکی خەیاڵی بێ .. بۆم دەر کەووت سەروەر گەشتۆتە ووڵاتی بەریتانیا

بۆ هە

مان شار کە کامەران تیایدا ئەژیا و کاکە ڕەشی هاووڕێم هەر لە هەمان شار بوو کە ژیانی هاووسەرایەتی پێکەوە نابوو....

من بۆ

یەکەم جار بە تەلەفۆن قسەم لە گەڵ کامەران کرد ...ڕێکەووتین کە بێم بۆ لای و پارە کە بدەمێ ... بەڵام لە قسەکانی

کامەران

تێگەشتم کە خۆی لەشارێکی ترە بەس بۆ ئیشکردن لەوێ یە لای چەند هاووڕێ یەکی یەتی ... بۆیە من حەزم نەکرد ئەوو

ئەرکە

بخەمە سەر شانی میوانداریم بکات لە شوێنێک کە خۆی میوانە تیایدا...... ژوانمان ماڵی کاکە ڕەش بوو .... بۆ یەکەم جار

کامەرانم دی کە تۆزێ گۆڕابوو لە چاوو کۆن کە لە کووردستان دیبووم ..... چەند سەعاتێک مایەوە لامان و نیوەڕۆش هەر لای

ئێمە

نانی خوارد ... ئەوو دەی زانی کە کێشەیەک هەیە لە نێوان ماڵی سەروەر و ماڵی ئێمە.. بەس هەووڵی دا خۆی لەوو باسە

نەدا

بەڵام من باسەکەم کردەوە.

نالی------ کاک کامەران گیان هەر شتێ بەمن بکرێ بە چاوان من سەر وەر خزمە لەم دوورە ووڵاتی یەدا تەنیای ناکەم و من

پەیوەندیم بە کێشەی ئەوێ نی یە گەر منیش بەشێک بم .. چوونکە ئەوان خووشکن گەر ئەمڕۆ قسە لە گەڵ یەک نەکەن

سبەی هەر

ئاشت ئەبنەوە ئیتر من یان سەر وەر بۆمان نی یە قسەی تیا بکەین گەر سەروەر لە بێ ئەقڵی خۆیا خۆی هاویشتبێتە کێ شەکەوە

ئەوە هەڵەیەو من هەرگیز ئەوو هەڵە یە ناکەم.

کامەران------ خوا جەزات باتەوە بەخوا ئەم ڕەفتارە زۆر جوامێرانەیە لە تۆوە ... بەس جارێ سەروەر ئیهمال بکە تا تۆزێ هێمن

ئەبێتەوە کێشەکەوو و بۆی دەر ئەکەوێ کە هەڵەیە.. من پێم ووت کەکاک نالی کێشەی نی یە لەگەڵتاوو ئامادەیە بشت بی نێ بەس

بەداخەوە ئەوو  ئەوو هەڵوێستە جوانەی تۆی هەزم نەکرد و ڕەتی کردەوە و ووتی نا مەوێ بی بینم .. ڕەنگە  وا تێ گەشتبێ بۆ

محاسەبە کردن ئەچی تە لای خوا ئەزانێ....

نالی------- کێشە نی یە برام  بەس ئەوەندە بزانە من ئامادەم  یارمەتی بدەم گەر هەڵەشی کردبێ ئەوا خزمایەتی زۆر لەوە پتەوو

ترە کە بەوو ڕەفتارە کاڵ بێتەوە.

پارەکەم دایە دەستی و چەند سەعاتێک پێکەوە بوین و دەر بارەی کووردستان و بەریتانیاوو ڕێگاوو باسی دنیا قسەمان کرد.

من بێ ئەوەی هەست بەخۆم بکەم ژیانم لەگەڵ تانیا لە چوار چێوەیەکی ئاسنین درابوو ئەوو مانەوەو پارێزگاری کردنی لەمن

ئەویست کە بیکەم .. منیش ئەوو بێدەنگی یەوو  بێ ئاگای یە لەژیانم چوونکە هەستم ئەکرد  کاری من بۆ ئەوو بەس

ئەوەیە ..باوەڕ ئەکەیت وەک ئەرکێکی ڕەووشتی ئەهاتە بەر چاووم ...خۆشم ئەویست زۆریش بەس هەستم بە ئەوە

نەدەکرد کە

جێ گیرم لە ناوو دنیای هاووسەر گیری دا بۆ نازانم چواردەوورم ئەوەیان سەپاندبوو بەسەرما کە نموونەی گوونجان و تەبای بوین

هەر واش بووین بەس بەوو شێوەیە نا.

هەڵبەت هەواڵی گەشتنی سەروەر گەشتبووە کووردستان بۆیە تەلەفۆنم بۆ کرا بەتایبەتی لە دایکم و براکانم کە بەهیچ

شێوەیەک

قسە لەگەڵ سەروەر نەکەم وو زووزوو ئەوو بێ ئەدەبی یەی کردبووی وەبیریان ئەهێنامەوە منیش لەبەر ڕازی کردنی دڵیان بەڵێنم

ئەدا کە دوور بم لێی.

بەهۆی ناسینی قاسم سەردانی هەندێکم ئەکرد کە پێکەوەبوون کۆمەڵێ کووردی تازەش کە لە هەمان خانوو بوون لە

نهۆمی دووەم

ماوەیەک تێ پەڕی  بەسەر بینی نەکەی کامەران ... ڕۆژێک  بە مەبەستی سەردانی قاسم ڕێم کەووتە  ئەوو شەقامەی کە چەند

خانوویەکی تیابوو  پەناهەندی تازەی تیا جێ گیر بوو بوو هەڵبەت بەریتانیا سیستەمی وەک چەند ووڵاتێکی ئەوورو پا نی یە کە

پەناهەندەکەن کۆبکاتەوە لە یەک شوێنا... کۆمەڵ کۆمەڵ خانووێک یان شوێنێک وەک هووتێل یان ئەکرێ بڵێی (بانسویۆن)...

گەشتمە بەردەم ماڵی قاسم چەند کەسێکم دی کە بەکووردی قسەیان ئەکرد ..ڕووخساریانم نەدی بوو پێشتر لە تازە ئەچوو‌

هەندێکیان بە عەرەبی قسەی ئەکرد.

ئەوو خانووەی قاسم تیایدا ئەژیا لە دوو نهۆم پێک هاتبوو .. لەوو جۆرە خانووانە بوو کە زۆر کۆن بوو بەس خەڵکی پەناهەندە

تیایدا نیشتە جێ ئەبوو ..

گەشتمە بەردەم خانووەکە و کەسێک بەلامدا تێپەڕی .... وەک ئەوەی شەماڵێک   بێ دەروونمی فێنک کردەوە چەند

ساتێکی وویست

تا بیناسمەوە .... سەر وەر بوو  تێیم ڕوانی تادڵنیا بم ئەوە من ساڵانێک بوو نەم دی بوو و وە نەخۆشی یەکی زگماکی

هەبوو  لە

پشتیا زۆر کاری گەری  هەبوو لە گۆڕینی ڕووخساری ..  من ناسیمەوە .. بەس وەک ئەوەی ئەوو منی نە ناسی بێتەوە

یان خۆی وا

نیشانداکە نام ناسێ نازانم .. بەس لەمن تێپەڕی و زۆر دوور نەکەووتەوە بانگم کرد

نالی------ سەروەر..... سەروەر   تۆییییییییییییییییییییییییی ؟؟؟؟

کەئاووڕی دایەوەو بەرەوو ڕووم هات زانیم و دڵنیا بووم کە ئەوە ... بەس هەستم کرد ڕەنگی تێک چوو و وە پەشۆکا تۆزێ وەک

ئەوەی بترسێ لە هەڵوێستێ کە چاوەڕوانی ئەکرد من دەر هەق بەوو بیکەم.





کۆتای بەشی(6 )لە ( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی دووەم


                                     نامۆ

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-07-25 12:04:06)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-07-22 15:59:50

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی 47لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ

وەک ئەوەی خۆمم بینیبێ تەوە لەدوای وون بوونێ کی زۆر دڵم ئاهی خۆشی پیا هات... ئەزانم ئەوو سەر سام بوو بەڕەفتارم بەس

من خۆم وا نیشان نەدا .... نەشم ویست تەریقی بکەمەوە.

خۆمم بیرکەووتەوە کە تازە هاتبووم .... بۆیە حەزم نەکرد بەهەمان ئەزموونی منا ‌تێ پەڕێ ...لەگەڵ سێ کووڕی عەرەب خرابوونە

خانوویەک.. من شتەکانی کە هیچی وانەبوو پێم کۆکردەوە و ووتم وەرە ئەت بەمە لای هاووڕێکانی خۆم تا زیاتر ئاگایان لێت بێ

ئەوو بێ دەنگ بوو وەک ئەوەی لەخەوون دا بێت وابوو....منیش هەروەها زۆر دڵم خۆش بوو کە کەسێکم نزیکە لێ وە ..بردەمە لای

قاسم و هاووڕێکانی کە یەکێکیان لە گەڵ دابوو هەر کووڕی گەڕەکی خۆمان بوو بەس لەمن گەوورەتر بوو بۆیە من دواراوو دوور ئەم

ناسی بەس لێرە ئاشنایم لە گەڵی دا پەیدا کردبوو بەتایبەتی ئەوو هاووڕێ ی برا گەوورەکەم بوو ئەوو کێشەکەی ئەزانی بەس

قاسم دوور بوو لەوەوە .. کەبردمە ئەوێ  بەوانم ناساند .... کاک علی قسە شی زۆر خۆش بوو کە ووتم ئەوە پۆرزامە و ناوی

سەروەرە بردمی یە ئەوولاوە پێی ووتم

علی-------- نالی ئەوە ئەوو کووڕەی خزمت نی یە کەووتبوی شووت کردووە بە ئەفەریقی یەک ؟؟؟؟

نالی------ بەڵێ ئەوە

علی------- بۆ حەفلەکەت هاتووە یان چی ههههههههه کوورە ئێمەش بە شوونەیات ههههههه

نالی-------- ههههههههه ماڵتم ئاواکرد هههه نە قەدەر هێناوی یەتە لای من تا بۆی دەر کەوێ کە ڕووشاندنی کەسایەتی خەڵک

ئەوەندە کارێکی ئاسان نی یە و مادەم لێرەیە من وەک ئەوو نابم ئەوو ئێستە من هەموو کەسی ئەووم  ... گەر عاقڵیش بێ ئەویش

هەموو کەسی منە.... بۆیە من هەووڵ ئەدەم لە ناوەندی ئەوێ دووری خەمەوە ... تا بگوونجێ لە گەڵم بەتایبەتی کە نەخۆشە ئەبێ

من زۆر ئاگام لێ ی بێ.

علی-------- نەخۆشی چی ئەوە لەمن ساغ ترە .!!!

نالی-------- نا گووناحە کێشەی لە سووقانی بڕگەکانی پشتیا هەیە و دایکی خووشکی دایکمە گەر ئەوان کێشەش یان هەبێ هەر

ئەگەنەوە بەیەک چوونکە خووشکن ... بەهەر حاڵ هیوادارم ئاگاتان لێی بێ لە بەر من

علی-------- بەسەر چاوو خەمت نەبێ گاڵتە ئەکەم ئەزانم دڵت گەوورەیە.

جەند سەعاتێک لە گەڵیان بووم ..... ئەتووت گەڕاوومەتەوە ناوو کەس وکار..... چوومە ماڵێ و تانیام تێ گەیاند کە خزمێکم تازە

هاتۆتە ئەم شارە ئەوو زۆری پێ خۆش بوو .. هەڵ بەت من باسی هیچ کێشەیەکم بۆ تانیا باس نەکردبوو نەک ئەوە بەڵکوو هیچ

شتێ دەر بارەی کەس وکارم ئەوەش هەڵە بوو ئەزانم بەس وام کرد ....

راستە من باری ئابووریم زۆر باش بوو وە توانای ئەوەمان هەبوو لەگەڵ تانیا پڕۆژەیەک دا بمەزرێنم بەس لەبەر کاترین  دوامان

خستبوو بۆ کاتێکی دیاری کراوو کە کاترین بتوانێ هەندێ پێداویستی یەکانی خۆی  بێ ئێمە دابین بکات و پێویستمان بە نەنکی

نەبێ .....

بەڵام لەکووردستان باسی شتی زۆر ئەکرا گوایە چێشتخانەم هەیەوو پڕۆژەی کەوو ئەم شتانە بۆیە سەروەریش بە هەمان شێوە

تێگەشتبوو من لێی گەڕام خۆی شتەکان بە چاووی خۆی ببینێ .

ڕۆژی دوای هێنام بۆ ماڵێ و بە تانیا و کاترینم ناساند و ڕۆژێکی خۆشمان بەسەر برد .... هەڵبەت ساکان بەری دابوو تۆزێ  ..

بەڵام وەك ئەوەی کێشەکەم بیر چووبێ وابوو هەتا دایکم تەلەفۆنی کرد.

دایکی نالی------- کووڕم خەفەتی دنیای کرد بەدڵما ئەگەر ئەت بینی چەند بێ ئەدەبانە بەرامبەرم قسەی ئەکرد ...

نالی-------- ئێستە من چی بکەم دایە گیان ؟؟؟؟ بچم بەر شەقی بەم تۆڵەی ئەوەی بێ ئەدەبی کردووە بەرامبەرت؟؟؟

دایکی نالی------ نا کووڕم بەس حەقت نەبێ بەسەر یەوەو قسەی لە گەڵ مەکە ،، تۆ چۆن قبووڵ ئەکەیت منداڵێکی وا بێ ئەدەبی

بەرامبەری دایکت بکات.

نالی ------- باشە دایە گیان تۆ خەفەت مەخۆ .. خەمت نەبێ من حەقم نی یە بەسەر یەوە و  وەک ووتت منداڵە کەواتە تۆش

ئەوەندە لە دڵی مەگرە.

دایکی نالی------- ئەوو قسەی بە تۆ ووتووە من کووڕم لەدەوور نەماوە و لە جیاتی خووشکەزاکانم لە بری ئێوە دڵ نەوایم بەنەوە

بێ ئەدەبیم بەرام بەر ئەکەن

نالی ------- ئەوە چی یە دیسانەوە گریایتەوە .. دەی ئەوو بابەتە بگۆڕە گەر دڵ گران بووبێتی بەوەی ووتراوە کە شووم کردووە

خاڵم هاتووە مێردەکەمی بینیوە ههههههههههههههههههه واڵا پیاوو مێردی وەک تانیای هەبێ وا جوان دەبا هەر بڵێن شووی کردووە 

ههههههههه دەی واز بێنە .... باسی شتی کەم بۆ بکە.

ڕاستە بەقسەکانی دایکم بێ تاقەت ئەبووم بەس وەک ووتم کێشەی نێوان دووخووشکە من بۆم نی یە ببمە بەشێک لەوو کێشەیە هەر

چەندە براکانی ترم تووڕە بووبون بە ڕفتاری سەر وەر بۆیە من سەروەرم داناوو تێم گەیاند کە پەیوەندی مان نهێنی ئەبێ و نابێ

کەس بیزانێ تەنانەت دایکیشی .... من کلیلی ماڵی خۆمم دابووێ تا لەوێ بێ و چوونکە لەوو شوێنەی دایان نابوون نە ئەحەوایەوە

قاسم ئیشی ئەکرد ئەوەندە کاتی نە بوو بۆی و کاک علی و ئەوانەی تریش لەوو گەوورە تر بوون ....لە ماڵی خۆمەوە ئازادم کردبوو

کە تەلەفۆن بکات و کارتم بۆ ئەکڕی .. بەس چوونکە تازە هاتبوو تەلەفۆنی بۆ هە،موو کەس ئەکرد بێ جگە لەماڵی ئێمە نەبێ کە

قسەیان نەدەکرد لە گەڵ یەک،

بەماوەیەکی کەم متمانەی لای تانیا و کاترین درووست کرد چوونکە ئەیان زانی خزمێکی نزیکمەوو خۆشی بێ دەنگ بوو هەر خۆی

هەروا بوو بەس ئەوو ماتی یەی زۆر شت لە پشتی یەوە بوو ئەویش کێشەی خۆی هەبوو لە شێوازی پەوەردەکردنی .

ئەویش بەر هێرشی ڕقی نەنکی کاترین کەووت چوونکە من و تانیا سەروەر وەک ئەندامی ماڵی خۆمان سەیر ئەکرد بۆیە خەمی

کاترینمان نەبوو.... ئەوەش خۆی لە خۆیدا جێی خۆش حاڵی ئێمە بوو.... من ئەوو پەیوەندی یەم شاردبووەوە لە گشت کەسەکانم

بەس بە خاڵمم ووت بەڕاستی سەری سووڕما لە هەڵوێستم وەک ئەوەی چاوەڕوانی ئەوەی لە من نەکردبێ ئەوە منی گەوورە تر کرد

لای خاڵم .... من زۆر سوودم لەوو خاڵەم وەر گرت چوونکە کەسێکی دەووڵەمەند بوو لە ئەزموونی ژیاندا ... کە پێم ووت من شتێکی

وام کردووە زۆری پێ خۆش بوو بەڵام ڕێنمای کردم کە چۆن هەڵسووکەووتی لە گەڵ بکەم،

خاڵی نالی------- نالی گیان خۆشحاڵت کردم بەڕاستی بەس شتێکت پێ بڵێم  من ناڵێم یارمەتی مەیە بەس ئەبێ تۆ فێری بکەیت

چۆن خۆی ڕێک بکات و بزانی باری ئابووری خۆی بگوونجێنێ لەگەڵ  ژیانی ڕۆژانەی دا واتە فێری ئەوەی مەکە ئاسان کاری بێ

حسابی لەگەڵ مەکە با فێر بێ چوونکە ژیانی نامۆ بوون زۆر بێ ڕەحمە با بتوانێ خۆی بپارێزێ

نالی-------  باش خاڵە گیان خەمت نەبێ بەس بەڕاستی خۆم لە بەر بێ کەسی و بێ پارەیی کە تازە بووم نەهامەتیم زۆر دی

باوەڕ ئەکەیت خۆت ئەزانی جگەرە کێشم لێت ناشارمەوە پاشماوەی جگەرەم لە شەقامە کان کۆ ئەکردەوە ڕووم نەدەئەهات

لەکەسی داوا بکەم...  ئەوو جلوو بەرگانەی فڕێ یان ئەدا ئەوانەم کۆ ئەکردەوە تا چەند مانگێک بە خوا بەدڵی خۆم هیچم

نەدەخوارد... بۆیە لێم ببوورە من قسەی تۆ ناشکێنم بەس سەرە تا هەندێ شتی بۆ دەکەم کە سەرە تای وەک من نەبێ ..

بەتایبەتی ئێستە بە تەنیایە و قاسم و علی لەوێ نین و چوونەتە لەندەن بۆیە وەک سەرە تا هەندێ شتی بۆ دەکەم.

خاڵی نالی------ ئەوە باشە منیش ڕێی ئەوەت لێ ناگرم بەس بە حساب بیرت نەچێ بە حساب....

هەڵبەت من لە مەبەستی خاڵم تێگەشتم ...بەس وەک سەرە تایەک تا پێویستی بە کەس نەبێ  پێداویستیم بۆ دابین کرد هەر لە

تیڤی و سەتەلایت ئەوو کاتە بە دەگمەن لەوو تازانە سەتەلایتی دیگیتاڵیان هەبوو من ئەوەم بۆ کڕی و بەس مەبەستم ئەوە بوو

پێویستی بە کەس نە بێ....

هاتنی سەروەر بۆ شارەکەی من ئاسان کاری یەکی زۆری بۆ من و تانیا دابین کردبوو  وەک ئەوەی دڵی بە لای ئێمە ئەکرایەوەو

حەزی ئەکرد لامان بێ ئێمەش بەتایبەتی من زۆر دڵم پێی خۆش بوو چوونکە هەستم ئەکرد بەشێکە لە خۆم و پتمانەی تەواوی

هەبوو لەلام و چۆن من یارمەتیم ئەدا ئەویش یارمەتی ئەدام کە لە تەنیای و بێ متمانەی لە چوار دەوور دەر بازم بکات،

فەرهەنگ------بەڕاستی چیرۆکێکی سەیر و خەیاڵاوی یە لە کوێوە قەدەر هێنایە بەر دەستت .

کاک نالی لێ رەی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

چاتی (بەهمەن )ڕوومی هوونەر

سەردانێک-لە (ڕووم نووسی )ـــــ  سڵاوو هاووڕێ یان

شووتی -لە ( ڕووم نووسی )ــــ سەر چاوو بەخێر بێت

سیروان_بێ دڵ-لە(ڕووم نووسی )ـــ sc



کەش-لە(ڕووم نووسی)ــــــ بەخێر بێت بەڕێزم

کووڕی _ سلێمانی-لە(ڕووم نووسی)ــــــ  sc

گووڵ-le)ڕووم نووسی )_____  بەخێر هاتی

هەڵوێستێک-لە(سەر  میک )ـــــــ  یاخوا بەخێر بێیت بەڕێز

سەردانێک-لە(ڕووم نووسی )ــــــ  زۆر سووپاس هاووڕێ یان چاووتان گەش و دڵتان پڕ خۆشی بێت،،،،، کاک کەش بە یارمەتی ئەکرێ

(پی ئێم _pm)م بۆ بکەیت بە میوان هاتووم خۆم ناتوانم بی کەم ؟؟؟

کەش---لە(پی ئێم )----- فەرموو بەڕێزم

سەردانێک-لە (پی ئێم_pm )____  چۆنی کاک کەش فەرهەنگم

کەش-لە(پی ئێم _pm)ــــــــ‌ وای یاخوا بەخێر بێیت هاووڕێ بەڕێزەکەم... گلەی بێت ئێمەت لەبیر کرد چەند جارێ هاتم بەس نەم

ئەبینیت... ئەی تۆ چۆنی بەڕێ زەکەم

سەردانێک-لە(پی ئێم _pm )ــــــ  زۆر سووپاس بۆ تۆ هاووڕێی شیرینم بەخوا ڕاست ئەکەیت بەس ئەزانی لەبەر ئەوو بێ ئەدەبە دوور

لە ڕووی تۆ (بەهمەن ) نایەمە ئێرە ئەڵێم با جارێ من بیر چێتەوە ئەووسا دێم... لەوولاش لە گەڵ نالی خەریکم هەر چەندە ماڵی

ئاوا  بێ وەک جۆلانە لە چیرۆکەکەیدا ئەم هێنێ و ئەم بات.ههههه

کەش---لە(پی ئێم _pm)ـــــــ  ههههههههه بۆ باسی چیت بۆ ئەکات؟؟؟؟

سەردانێک-لە(پی ئێم _pm )ــــــ‌ نا بم بوورە ئەوە نهێنی کارە کەمەوو هی ئەویشە ناکرێ بۆ کەسی باس کەم

کەش-لە(پی ئێم _pm)ـــــــ‌ هەڵبەت مەبەستم هەبوو لەوو پرسیارە.... بەس دڵت خۆش کردم ئەبێ گشت باسەکان نهێنی بێت،

سەردانێک-لە(پی ئێم _pm )ــــــ نا خەمت نەبێ... بەس ئەزانی شتێکی سەیر ڕووی دا بۆیە هاتم بۆ ئێرە؟؟؟؟!!!!!!

کەش---لە(پی ئێم )----- لە گەڵ نالی قسەمان ئەکرد لە پڕ ئەوو دیار نەما زۆر چاوەڕێم کرد بەس هەر نەهاتەوە بێ هیوا بووم

لەچات هاتمە دەرێ ئەمڕۆ ویستم بچمە چات بەس سەیر بوو ئەوو پەڕەیەی کە ناووتی لێ دەنووی و  ژمارەی نهێنیت و ئەچیتە

ناوو چات گۆڕابوو کە چوومە ژوورێ هەموو ڕوومەکان درابوون بەسەر یەکداوو لەبری ناوی ڕوومەکان شتی سەیر نووسرابوو ووشەی

ناشیرین و جوێن دان بوو بە کریم و ئەدمینەکانی و بە گەوورەی نووسرابوو (هاک کراوە ئەوەی بێتە ئێرە هاک ئەکرێ ) بەخوا

تێنەگەشتم بەس هاتمە دەرێ وو و لە ئێوارەوە چەند جارێ چوومەوە هەر هەمان شت بوو .

کەش-لە(پی ئێم _pm)ــــــ  ئاگادارم دوای گوێگرتن هەموویت بۆ باس ئەکەم ئەم کووڕە ماوەیەکە دێتە ئێرە شتی جوانی پێ یە،

سەردانێک-لە(پی ئێم_pm  )ـــــ  زۆر چاکە بەس دوا پرسیار کە سڵاووم کرد هەندێکیان بەس (sc ) یان نووسی ئەوە چی یە

کەش-لە(پی ئێم_pm )ـــــــ  ههههههههههههههه  ئەوا واتە سەر چاوو ،،، تاقەتیان نی یە یان خەبات ئەکەن  بۆ یە خێرا ئەوە ئەنووسن

سەردانێک-لە(پی ئێم_pm  )_____  ههههههههه ئەها هههههههه (ok) با گوێ بگرین بمبوورە مەژغووڵم کردی،

کەش-لە(پی ئێم_pm )ــــــــ‌ بەپێچەوانەوە خۆشحاڵ بووم بە هاتنت.

هەڵوێستێک-لە(سەر میک )ـــــــ هاووڕێ یان من یەکێک لەوو شتانەی زۆر تامەزرۆیم و لێی بێزار نابم سەفەر کردنە... لەگەڵ

دووهاووڕێ ی خۆشەویستم کە زووربەی سەفەرەکانم لە گەڵیاندایە .. بڕیارمان دا سەردانی ووڵاتی تایلەند بکەین چوونکە ووڵاتێکی

پڕ لە ئەفسانەوو خەیاڵی جوانە و لە کیش وەری ئاسیا بێ بەش نی یە لە کەلتووری دەووڵەمەندی ئەوو کیشوەرە.

هەڵبەت جیهان گیری دانی لە جەستەی ئەم ووڵاتە تووند کردووە وەک زووربەی ‌‌ووڵاتانی جیهان بە تایبەتی هەژارەکان بۆ هەڵ

وەشاندنەوەی کەلتووروو کردن بە گەڕەکێک لە گەڕەکەکانی گووندی جیهان ،

لەفڕۆکەخانەی نێوودەووڵەتی پایتەخت (بانکۆک) یەکەم سات هەست بەوە دەکەیت کە میلەتێکی ڕووخۆش و میوان دۆستن  ڕاستە

ئێمە ناسنامەی ئەرووپی مان هێ یە بەس لە هەندێ ووڵات بەتایبەتی عەرەبی یەکان هەر کە ئەبینن شوێنی لە دایک بوون عیراق

ئەوە ئەڵێی بن لادنیان بەدەست کەووتوە ئەتکەن بە فلیم هەتا دەر بەز ئەبی لە کۆنترۆڵیان... بەس لە بانکۆک هەم خیراوو هەم

بەشێوەیەکی جوان وو شیرین بەڕێت ئەکەن ... لەدەرەوەی فڕۆکەخانەکە کۆمەڵێک تەکسی زۆر وەستاوە شۆفێرەکان بەخێرای دێن

جانتاکانت لێ وەر ئەگرن و بە زمانی ئینگلیزی و زمانی کەش ئەزانن  هەر باپاڵ و پێکەنین کردیانین بە تەکسی یەکا خاوەنەکەی

بە کۆمەڵێ زمان پێشوازی لێ کردین بەس چوونکە سەروو پرچمان ڕەشە خەیاڵی بۆ ئەوورووپا نەدەچوو ... چەند ووشەیەکی

عەرەبی دا بەسەر یەکاوو ئەیی پرسی ئێمە سعوودین یان کوێتی وو چوند ووڵاتێکی کەنداوی عەربی ووت ووتمان کوورد بەخوا نەی

بیستبوو سەری بایا وەک ئەوەی بڵێ نەم بیستووە بۆیە ناچار بووین بڵێین عیراق ،،،، ئیتر کەووتە باس کردنی سەدام و ئەمەریکاوو

ئەووت و کوێت و ئەیدا بەسەر یەکاوو هەر پێش ئەکەنی .. پێمان ووت بمان بە بۆ هووتێلێک پاک و زۆریش گران نەبێ،

ئەم ڕوانی دەرەوە سیمای بیناسازی سەردەمی پێوە دیار بوو لەگەڵ سیما کۆنەکەشی کە پێکەوە دیمەنێکی زۆر دڵ فڕێنی درووست

کردبوو... ماوەیەک بە شەقامە قەرەباڵغەکانی بانکۆک گێراینی کە ڕێژەیەکی زۆر پاسکیل و ماتۆڕ ت ئەبینی کە سەرت ئەسووڕما

لەوو گوونجانە لە ڕووشتنیانداوو کارەساتی لێنا‌ێتەوە،

گەشتینە بەردەم هۆتێلەکە کە چووبوو بە ئاسمانداوو پارکێکی گەوورەی خۆش لەبەردەمیدابوو.. پارەمان دایەوو ئەوو ڕۆشت هەر

لەبەردەم هۆتێلەکەوە دوو کارمەن کە پۆشاکی میلی ئەوو ووڵاتەیان پۆشیبوو پێشوازیان لێ کردین و جانتاکانیان لێ وەر گرتین و

بە زمانی ئینگلیزی پیشوازی یەکی گەرمایان لێ کردین و لە هۆڵە (لۆبی ) کە کەسێک هاتە پێشوازی مان و سەیر بوو هەمان شت

ڕووی دا کە عەرەبین و هەمان شێوەی کابرای شۆفێر ناوی چەند ووڵاتێکی کەنداوی  عەرەبی ووت،

کە زانی عیراقین وەک ئەوەی بەدڵی نەبێ ئەوو ڕووخۆشی یەی نەما .. بەس کە ناسنامەی ئەووروپی مان دانێ دیسانەوە گەشکە

گرتنی وەک منداڵ....ژوورێکی سێ کەسیمان داوا کرد و دوای ناوونووسین و دانی بڕێک پارە وەک پێشەکی دوو کارمەند پێشمان

کەووتن بۆ پیشان دانی ژوورەکەمان لە‌ هۆڵەکە کەکرابوو بە چەند بەشێکەوە هەر بەشەوی کۆمەڵێ قەنەفەی لێدانرابوو لە گەڵ

تیڤی یەکی گەوورە .. ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام کۆمەڵێ عەرب بە جلوو بەرگی خۆیانەوە تەماشای کەناڵی (عەرەبیە)یان ئەکرد





کۆتای بەشی(7 )لە ( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی دووەم


                                     نامۆ

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-07-26 14:08:37)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-07-22 16:00:51

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی 48لە بیرەوەری یەکانی چات(  بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ



ژوورەکەمان ئەی ڕووانی یە بەشی پێشەوەی هۆتێلەکە کە وەک پێشتر ووتم پارکێکی زۆر دڵفڕێن بوو،،،، بەلەکۆنێکی لاکێشەی و

مێزێک و چوار کوورسی لەدەوور بوو ..لەناوەوە ژوورێکی دانیشتن وکۆمێدی یەکی لەشێوەی کۆن درووست کرابوو سێ پارچە بوو

ئەوەی ناوەڕاستی سەڵاجەیەکی بچووک بوو لەسەر کۆمەدی یەکەش تیڤی یەکی قەبارە مام ناوەند ی لەسەر بوو.

ژوورێکی بە دەمەوە بوو کە چوار جێگەی خەوی  تیا بوو هەڵبەت سێ کەسی دەست نەکەووت بۆیە بە هەمان نرخ ئەوەیان داینێ

وەک هەرزان هەرزان نەبوو بەس بۆ ئێمە کە لە ئەووروپا دەژین  هەرزان بوو .....حەمام و ئاودەستی پێ کەوە بوو بەس لە

شێوەیەکی وا درووست کرا بوو کە لە ناوەوە جیادە بووەو .... کەنتۆرێکی چوار دەگایی گەوورەو لەسەرەو چوار دەرگای بچووک بۆ

شتوومەکەکانمان.....من کتێبێکم کڕی بوو کەباسی تایلەندی ئەکرد و شوێنە دێری نەکانی بۆ دەست نیشان ئەکرد و چۆنێتی

سەردانی و باسێک لەسەر ئەوو ووڵاتە ..... ڕێژەی هەرە زۆری دانیشتوان لەسەر بیرووباوەڕی بوودای بوون کەمینەیەکی مەسیحی و

ڕێژەیەکی کەمی مۆسڵمانی تیایەکە هی سەردەمی بازرگانە عەرەبەکانی دەسەڵاتی دەووڵەتی ئێسلامی لە ناووچەی ڕۆژهەڵاتی

ناوەڕاست کە لەڕێی بازرگانی یەوە تێکەڵی زووربەی زۆری ووڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست بوو بون و ئاینی ئیسلامیان بڵاوو کردەوە.

من خەریکی خوێندنەوەی ئەوو کتابە بووم و پلانم دا ئەڕشت بۆ بەیانی ..لە دەرگا دراوو هاووڕێکەم مامۆستا ئارام کە زمانی

ئینگلیزی زۆر باش نە بوو  ئەوو دەرگاکەی کردەوە  کابرایەکی باڵا بەرز چاکەت و پانتۆڵێکی ڕەش و کراسێکی سپی لە بەربوو       

کچێکی منداڵ کاری لە گەڵ بوو هاتنە ژوورێ سەرە تا وا تێ گەشتم ڕەنگە بەڕێووبەری ئێرە بێوو بی یەوێ دڵنیابێ کە پێویستمان

بە هیچ نی یە

ئەوو منداڵەش ڕەنگە کچی بێ و لەگەڵ خۆیدا هێنابێتی... بەس هەستم کرد دەنگی مامۆستا ئارام بەرز بوو کە ئەوو کەسێکی زۆر

هێمن بوو بۆیە سەرنجی ڕاکێشام .. هەستام وو چوومە  لایان لە مامۆستا ئارامم پرسی بۆ وا تووڕەیە

مامۆستا ئارا م ـــــــ  ئەرێ ئەم کابرایە شێتی کردم تێ ئەگەم ئەڵێ بۆ خزمەت کردن بەس ئەڵێم نامان ئەوێ هەر واز ناێنێ.

وەک ووتم ئەوو لە ووڵاتی دانیمارک  نیوەی تەمەنی بەسەر بردوە بۆی ناحاڵی بوونی لە کابرا تووڕەی کردبوو من قسەم لە گەڵ

کابرا کرد پێم ووت هاووڕێ کەم کێشەی هەیە لە گەڵ زمانی ئینگلیزی  فەرموو بەڕێز  جەنابت ئەتەوێ بڵێی چی

کابراـــــــ  باشە کێشە نی یە من هاتووم خزمەتی خۆمتان پێش کەش بکەم هەر چەندە ئێوە وەک باسیان کرد کارمەندانی هۆتێل

کە عیراقین  و من کارم بە زۆری لە گەڵ عەرەبەکانی کەنداوو و جار جاریش ئەووروو پی .. من من کۆمپانیای خزمەت گووزاریم

هەیە بۆ ئەوانەی بۆ گەشت و گووزار دێنە ئێرە... بۆیە گەر مێرد منداڵی کوور‌ان ئەوێ هەمانە چوونکە  کوێتی و سعوودی یەکان

زیاتر حەز ئەکەن مێرد منداڵی کووڕ خزمەتیان بکات ههههههه

ئەوو قسەی ئەکردوو منیش بەسەر سامی یەوە تێم ئەڕوانی کۆمپانیای چی و کووێتیچی و سعوودی چی وو

کابرا ــــــــ  ووتت چێ ئەوە لۆریا جوان ترین کیژ و عاقڵ ترین کارمەندە بۆم هێناوون هەفتەی 300 دۆلار شەووڕۆژ لاتانە و خواردن

لەسەر ئێوە هەموو شتێ ئەزانێ هەر چەندە تازەیە بەس ووریایە خەمتان نەبێ.

من باوەڕم نەکرد منداڵێک لەوو تەمەنەدا کاری هۆتێلی پێ بکرێ و بهێڵن شەوان بمێنێتەوە لەگەڵ خەڵکی کامڵ .... من بیرم لەوە

ئەکردەوە کابرا وەک ئەوەی هەستی کردبێ حاڵی نیم بۆیە هەووڵی دا جوان تر تێم گەیەنێ

کابراـــــــ  من هاووڕێی سعوودیم زۆرە جاری واش هەیە بۆیان ئەنێرم بۆ ئەوێ... ئەگەر کەسیان ئەناسی پرسیاری  منی لێ بکە

پێت ئەڵێ من کێم و کارم چەند خاوێنە کارمەندەکانم بە بەردەوامی کۆنتڕۆڵی پزیشکی ئەکرێن و ناسنامەی سەل ماندن لەوەی

دوورن لە نەخۆشی بە تایبەتی (ئایدز ) بۆیە مەترسن..

تێ گەشتم لێی شەڵا تێ نە گەشتمایە ئەوە منداڵە !!!!!!!!!!!!!!!!  چۆن ئاسمان ناڕووخێ بەسەرمانە ئۆفففففففف    ئێمەی مرۆڤ بۆ

وامان لێ هاتووە من هەڵ ئەچووم لە ناخا بەس خۆم گرت تا ئەوو منداڵ نەترسێ .. ئەوو زوو زوو باسی هاووڕێ سعوودی یەکانی

ئەکرد خۆم بۆ نەگیرا پێم ووت

(عیراق و ئێمەی کوورد بە گشتی سعوودی یە  بەس ئەوەندە لێ یان شارەزاین کە بە لێشاوو دێن و چەستەی بۆ گەنیان ئەتەقێنەوە

بە منداڵو ژن و پیاوی پیر بەس ئەش ڵێن کچانی ئەنفالیان کڕیوە بەس نازانم ڕاستە یان نا ،،، بۆیە باسی ئەوو قەوومە دووڕوو ەم

بۆ مەکە ڕووخسار فریشتەوو ناخیان ئەهریمەند گەر بتەوێ باشێک بدۆزیتەوە ئەوا بەهیلاک ئەچی) هەڵبەت زۆر تووڕە بووم کابرا

سەیرێی کردم و بەدەنگێکی نزم ووتی  ... ووتت چی 300 دۆلار..... سەیرێکی منداڵە کەم کرد  خەریک بوو  ئەمردم لە خەفەتا

بێ ئەوەی سەیری ڕووخساری کابرا بکەم 300 دۆلارم دایە ویستی باسی گرێ بەستو ئەوو شتانە بکات .. نەم هێشت ووتم تا

هەفتەیەک نەت بینم و بە پاڵ کردم بەوو دیوو دەر گاکەیا و بەڕوویا دام خست.... سەریم کرد ئەی هاوار خوایە منداڵ بوو ئەترسا

هەستت بە لەرزینی دەستە بچووکە کانی ئەکرد... تەنوورەیەکی کوورتی سووری لە بەردا بوو  لەگەڵ تی شێتێکی تەسک کە تەمەنی

منداڵی هێشتا سنگی هەڵ نەئاووساندبوو ئاخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخ

بیری (بوودا)م کەووتەوە کووڕی کابرایەکی هەبوو و دەسەڵات بەدەست بوو ژنێکی جوان و منداڵی لە ژنەکەی جوانتر ... سەری خۆی

هەڵ گرتوو بەدوای ڕاستی گەڕا گووند بە گووگووند لە هەر شوێنێک هەواڵی زانایەکی بزانیایە ئەچوو بۆ لای تا فێر ‌ێ  ئاخخخخخ

(بۆدا )ئەوەش  مووریدەکانتە ئەوو ڕاستی یەی تۆ هەموو شتێکت لەپێ ناویا فرۆشت ئەمان چی ئە کەن وەرەوە لە سەفەرت واز لە

خەوونی پاکی بێنە بێ نە ئاخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخ

مامۆستا ئارام هەستی کردبوو کە زۆر تێک چووم بۆیە  بەسەر سامی یەوە پرسی

مامۆستا ئارام------- ئەرێ پێم ناڵێیت ئەوە چیتە ..... ئەی ئەوو منداڵەت بۆ گل دایەوە؟؟؟؟

کەتێم گەیاند خەریک بوو دڵی بووەستێ چوونکە کەسێکی ئیمان دار بوو ... من خۆم بۆ نەگیرا بەوو جلوو بەرگەوە بیبینم  بۆیە

دەستیم گرت و چوومە خوارێ پرسیاری فرۆژگای جلووبەرگم کرد ئەدرێسیان دامێ و لە گەڵ لۆریا بە تەکسی چووین جلم بۆ هەڵ

بژارد لێی گەڕام خۆی دیاری کات .. ئەوو نەی ئەزانی من بۆ وا ئەکەم بەس دڵ خۆش بوو عەزی یەکی نیلی کاڵی هەڵ بژارد و

خۆشم هەندێ پانتۆڵ و بەشی سەرەوەم بۆ کڕی لە گەڵ سێ چوت پێڵاوو .... لە دەرەوە نانمان خوارد ئەوو ئینگلیزی نە دەزانی

بەڵام بە زمانی نیگای منداڵی دا دڵ خۆش و کامەران دیار بوو...

بردمەوە هۆتێل هاووڕێکانم تێنە ئەگەشتن چی بووە و چی یە مەسەلە ..... بە هێمنی تێم گەیاندن کە ئەبێ ئەم منداڵە دەر باز

کەین و تا لەوە زیاتر منداڵی سەر نەبڕن.... ڕازی بوون  شەوو لە گەڵی دانیشتم بە هەر چۆنێک بێ  .. هەووڵم ئەدا شتێک لێی

حاڵی بم ... جلی خەووم بۆ کڕیبوو هەر لە هەمان فرۆژگا ...بووکە شووشەیەکی بەدڵ بوو بۆم کڕی کردبوویە باوەشی یەوەو فرمێسکی

ئەڕشت....بەس لەوە ئەچوو  باووکی و دایکی نە ناسێ چوونکە ئەیووت نا زانم کاتێ  لێم ئەپرسی .... بە دەم هەنسکەوە خەوی لێ

کەووت .. خستمە سەر جێگا کەیوو دام پۆشی .... قەیرێک بەدیاری یەوە دا نیشتم  ‌دڵم گۆشرا کە مرۆڤم ... گریانێک گرتبوومی  نەم

دەزانی بەچی خۆم هێمن کەمەوە... هات بە خەیاڵما تەلەفۆنێک بکەم بۆ پارێزەرەکەم  کە ساڵانێکە یەک ئەناسین .... چوومە

بەلکۆنەکەوەو تەلەفۆنم کرد.... تا ڕێ نمایم  بکات و ڕێگەیەکی یاسایم بۆ دا بنێت .... زۆر قسەمان کرد و ئەوەی ئەوو پێی ووتم 

خستمە پلانی بەیانیم..... چووم سەیرێکی لۆریام کرد وەک فریشتە لە خەوێکی ئاراما بوو بووکە شووشەکەی لە باوەش گرتبوو.

ڕۆژی دوای نانمان خوارد و خۆمان گۆڕی و چووینە دەرێ .... من لەوان جیا بوومەوەو لە گەڵ لۆریا چووین بۆ باڵوێزخانەی

ووڵاتەکی تیایدا نیشتە جێم و ناسنامەیان هەڵ ئەگرم ... یەکێک لە ووڵاتە عەرەبی یەکان باڵوێزخانەی نزیک ئەوو شوێنە بوو کە

ئەچووین کۆمەڵێ عەرەب بە دسداشەوو عەگالی خۆیان لە شەقامەکە بەرەوو ئێمە ئەهاتن لۆریا زۆر ترسا خۆی لە پشت من

شاردەوە..... دەستیم گرت و سەیرێکیم کرد بە پێکەنینەوە  وەک ئەوەی لێم تێگەشتبێ ئارام بوەوە .

لەوێ پێش من پارێزەرەکەم بە فاکس هەموو چیرۆکەکەی بۆ ناردبوون بۆیە بە گەشتنم  وەر گێڕێکیان ئامادە کردبوو لەگەڵ

نوێنەری یونیسێف کە ئافرەتێک بوو سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ... چاوەڕێی منیان ئەکرد لە گەڵ لۆریا بۆ یەکەم جار  لە

چیرۆکی لۆریا تێ گەشتم .... دۆزراوەی شەقام بوە بە منداڵی ئەوو کەسەی گەوورەی کردوە ئەوو ئەی نێرێ ئەوو کارە بکات پێش

ئەوە لای کۆمەڵێک بووە کە فلیمی سکسی قاچاخ یان دەر ئەکرد چوونکە لۆریا تەمەنی 12 ساڵ بوو دواتر هێناوویانەتە لای ئەم

کابرایە  کە ئەوەی بەخێوی کردووە فرۆشتوویەتی بەم کەسە واتە خاوەنیاتی ... ئەوو شتی ئەگێڕایەوەو من تەریق ئەبوومەوە لە

خۆم  هەزار جار خۆمم نەعلەت کرد کە مرۆڤم بۆ تاوان بگاتە ئەوەی منداڵیش  لە دنیای پیسی خۆماندا تێوە گلێنین.. بەس خۆش

بەختی چیرۆکەکەی کارێکی کرد کە خێرا  کاری بۆ بکرێ .... فەر مانبەرێک هات لە گەڵم تا شتوومەکی لۆریا بەرێ .. کە ماڵاوایم

لێ کرد باوەشی پیاکردم  فرمێسکی وەک ئاوی لە کووڵ بەر جەستەم ئەکەووت.... هەڵبەت ئەوو کەسەمان نەدی یەوە کە لۆریای

هێنا بۆمان ئیتر نازانم گرتبوویان یان چی .

دوای 10 ساڵ لەوو ڕووداوە  نامەیەکم بۆ هات لە کە نەداوە زۆر سەیر بوو بەلامەوە چوونکە ئەدرێس و ناوە کە نامۆ بوون بە لامەوە

کردمەوە کۆمەڵێ ڕەسمی تیابوو کەسەکانم نەدەناسین  سەرە تا وا تێگەشتم  بە هەڵە هاتووە بۆم تا نامە کەم خوێندەوە

سڵاوو

ناووت ناهێنم چوونکە باوەڕ ناکەم ناوێک هەبێ  پڕاوو پڕ شایەنی تۆ بێ باووک ئەویش زۆر جار هی خراپ هەیە بۆیە  ئەویشت پێ

ناڵێم  میهرەبان یان هاووڕێ

زۆری ویست تا ئەدرێست بدۆزمەوە لەڕێی باڵوێزخانە کەتان لە بانکۆک.. من لە گەڵ خێزانێک دەژیم کە کردوویانم بە کچی

خۆیان  .. زۆر باشن لە گەڵم خووشکێکی ترم هەیە لە خۆم  گەوورەترە بە 5 ساڵ .... من ئێستە لە زانکۆ ئەخوێنم بەشی مێژوو ی

ڕۆژهەڵات بەتایبەتی زۆر تامەزرۆم  شارەزا بم چ خاکێک ئێوەی پەروەردە کردوە ئەوەندەم نەماوە تەواو ئەبم و نامەی دکتۆرا

ئامادە ئەکەم .....

بیرت دێ ئەوو ڕۆژەی لە خەوو هەستام  کۆمەڵێ کاغەز لەسەر مێزەکە بوو پرسیم ئەوە چی یە پێت ووتم بەس تێ نە گەشتم چەند

جارێ لێم دووبارە کردیتەوە بەس نەت توانی تێم بگەیەنی ... دوا جار لە باڵوێزخانە پێش ئەوەی بڕۆیت ئەوو باسەم هێنایەوە

ئارا وازم نە هێنا تا کۆپیان کرد بۆم بەس  بەداخەوە دوای 10 ساڵ توانیم کووردێک بدۆزمەوە لێرە کە لە زانکۆ  ئەی خوێند ئەوو

بۆی وەر گێڕام بیرت ماوە.... ئەوە دەقە کەت بە هەردوو زمان بۆ ئەنێرمەوە وەک یادگاری یەک .....






کۆتای بەشی(8)لە ( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی دووەم


                                     نامۆ

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-07-26 14:09:42)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-07-22 16:01:53

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی 49لە بیرەوەری یەکانی چات(  بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ









لۆریا منداڵێکە وەک منداڵە کانی جیهان خەوون بە جۆلانەوە نابینی

بەڵکوو خەوونی سەر ئەبڕن ومنداڵی ئەتک ئەکن و لەش فرۆشی پێوە ئەکەن

پێش کەشە بەوو بە 13 هەزار مێرد منداڵ کە لە پا یتەختی تیلاند  کاڵا ئاسا ئەفرۆشرێن



     ..............لۆریا ...............

ڕق لەڕووخساریان ئەتکێ

پێڵاویان پڕ بوو لە جوێن

هەنگاویان گشتی شەڕە

مەجلیسیان ڕەنگی مەحەشەرە

مەگری گووڵم

تۆی فریشتە چیت داوە

لە مەجلیسی ئەم شەیتەنەتە

چاووت لێک نێ

خەوون بینە

گوێت دابخەوو

واز لەدنیای گەوورە بێنە

درۆ وەرزێکی درێژە

تۆی پەپوولە

تەمەنت تەنها یەک هەناسەی قووڵی منە

شەوانە گوێ لە چیرۆکی چرا دەگری

باسی بەفر و سەمفۆنیای پایزت بۆ دەکات

باسی عەشق و خۆکووشتنت فێر ئەکات

تۆ ئاگرت خۆش ئەوێ

ئەویش بە هێمنی ئەت سووتێنێ

چرایەک ئەکەیتە گۆڕوو

ڕووناکیت بۆ گشت دنیایە

بۆ ژێر خۆت نەبێ

تۆ هێشتاکە منداڵی

قەدەرێکی حوول حوولی دەستی رتوویت

دەرگاکانی بەختەوەریت پێ نی شان ئەدا

ڕاست و چەپی لایەکە

نیگای دەرگایەک ئەکاتەوە و

دەستی دەر گایەکی تر ئەکاتەوە

هێشتاکە منداڵی

تاوانی گەوورە کان لە بری ماڵە باجێنە

ماڵە داپیرەت فێر ئەکەن

شەوانە خەوون دەبی نی

ساویلکانە وا دەزانی ئەوی

منداڵێکە

خەندەی کردۆتە کۆلارەو هەڵی ئەدا

گشت درۆ کان و مرۆڤە سەیر و سەمەرەکان و

ئەوانەی لەسەر لێواری گۆڕا سەمای ژیان دەکەن

درۆ پەرژینی باخ و

بەڕاستی ئەنتەلا دەکەن

لە کەلاوەیەکی پیسا جێ ماوون

کەسێ نادۆزنەوە یاری پێ بکەن

شەوانە خەوون دەبینی

ئەستێرەکانیش

وەک مرۆڤن

ڕاستی و درۆیان تیا ئەبینی

یاخی ئەبێ و دەکشێ بۆدوور

وون ئەبن و هەندێ جاریش لە خەفەتا دەتەقن

خەوون دەبی نی

شەوو درێژەو  سبەی نایەت

بووکە شووشەی دەستی تەڕ بوو

هێندە فرمێسکی چاووی خواردەوە

پێخەف لە جێ یا نەما

هێندە لە خەوو ڕاپەڕی

لە چاوانتا

خەمی منداڵی هەتیوی  ویزگەی شار ئەبینم

بەیانی تاکوو ئێوارە

سواڵ دەکات و

شەوو لەدەستی عەردی دەنێ

تاکوو بنوێ

دیمەنی شار جوانتر و

دەووڵەمەندێکیشمان زیاتر بێ

شەوو بەبێ  ئەوو

ئەستێرەش لە ئاسمان ئەتۆرێ

شەقام هێندەی لە باوەش گرت

شۆستەو عەموودی جێهێشت

سینەی ئەوی کردە جێ پێی خەڵک

لێرە هەر خۆر ئاوانابێ

دڵ لەکاری سۆز ئەکەوێ

خۆشەویستیش وا نامێنێ

سەگەکان

لەبرسانا .. هەردوو سەتی خۆیان خوارد

کە تێر بوون...فێری ڕۆشتنی مرۆڤ بوون

جیاناکرێنەوە لەکەس

بەس وەڕی نیان لە سەگ ئەچێ

گەر بێ ئاگا بی لێ یان

پەلامارت ئەدەن و قاچت ئەگرن

من ئەزانم

دنیا باوێشکی قەدەرە

گەر زۆر لە خۆت کەیت

جەناگەت لە جێ ئەچێ

گەر گەمژە بیت و

خەوو بت باتەوە

کاروان دەڕوات و جێ دەمێ نی

گەر ساختە کەیتە کاری ڕۆژانەوو پیشە

جەستەت ژەنگ ئەگرێ و قوورس ئەبێ

ڕووبار بەدووتا دەگەڕێ

تا لە خۆیدا نووقمت بکات.

گەر خۆشت لە گووناح پاکەیتەوە

بێ کێش ئەبی و

لە نێوو لەپی هەوورێکا  خۆت ئەگریتەوە.

شەوو هێشتاکە وا نیوەیە

ئەوەی بینیت

تاقە ساتێکی خەوو نەبوو

شێوەی خەوەو ناوەڕۆکیشی ووڕێنەیە

لە چاوانتا هەزاران پرسیار

دەبنە فرمێسک و دەڕژێنە کۆشی منەوە

چیت پێ بڵێم

نازانم چی

تا وەڵامی یەکێکیانت بەمەوە

منیش نازانم ..... بۆ

دڵمان لە سنگمانا بو وە   بەرد

گەر

مردن و تارکی قەبر نەبایە

خواشمان نەدە پەرست

گەر لەزەتی شەهوەت نابایە

مرۆڤێکت بە دەگمەن دەست دەکەووت

نازانم بۆ

سەگی نێوو دەمانەو دەوەڕێ و

ڕاستی و درۆ هەر ئەوو دەی ڵێ

شەوو.... وا لەکۆتایدایە

چاوی قوورسەوو  خەوی نایە

ڕووناکی دزەی کردە بۆ ژوورەکەم

قەڵەمەکەم لەسەر ڕانی

دەفتەرەکەم باوێشکی ئەدا

سەرێکم هەڵ بڕی بۆ ئەوو

پرخەی بوو بەدەم هەنسکی یەوە

شووکری خوام کرد

ئیتر کە خەووت

منیش

لە تەنیش قەڵە مەکەمەوە

ڕاکشام و چاوەڕێم کرد

تاکوو شەوو



.....................................



تۆ هاتی و دەرگای دەر باز بوونت نیشان دام ... ئەوو قەدەرە حوول حوولی یە نە بووی کە باست کرد..... بەڵام قەدەری جوانی من

من دەپرسم ئەبێ لەم دنیایەدا چەند لۆریا هەبێ ...... بێگوومانم هێندە زۆرن بەقەد گەڵا وەری وەکانی بەر ماڵی دارستان ...ئەی

وەک تۆ قەدەری جوان .. ئەبێ زۆر بن یان سنەووبەری سەووزی زستانە گەڵا نابینی نە لە بەر ماڵیا نە لە حەووشەیا.

لۆریا----کەندا....2007   

...............................

سەر سام و خۆش حاڵ بووم لە هەمان کاتا ..... بم بوورن سەرم ئێشانن بەم باسە



سەردانێک-لە (ڕووم نووسی )ــــــ یا خوا سەر فراز بی و دەمت خۆش بێ بۆ ئەوو بسەر هاتە کە شتی زۆر لێوە فێر ئەبین  بەڕاستی

شایەنی دەست خۆشیت.

کەش-لە(ڕووم نووسی)ــــــ  هەزار جار دەستت خۆش بێ بە پێچەوانەوە زۆر خۆشحاڵت کردین .

گووڵ-لە (ڕووم نووسی )ــــــ   بەخوا من گریام برام لۆریا زۆر گووناحە بەس خوا گیان دەرگای بەختەوەری بۆ کردەوە دەست خۆش

کووڕی _ سلێمانی-لە (ڕووم نووسی)ـــ دەستت خۆش بێ بەس بەخوا خەفەتی دنیام خوارد

شووتی-لە (ڕووم نووسی )ـــــ بەخوا من لە کووردستانم وام ئەزانی هەر ئێمە لە مەینەتی ئەژین زۆرن کە مەینەتی ژیان پووکانوونی

یەتەوە بەس هەر کەسەوو بە شێوەیەک دەستت خۆش بێ بەساقە.

ماکوان- لە (ڕووم نووسی )ــــ  هەچەندە من لە سەرە تاوە لێرە نەبووم بەس گوێبیستی شعرە کە بووم  دەستت خۆش  خۆشەویست.

هەڵوێستێک-لە(سەر  میک )ـــــ  زۆر سووپاسی گووڵە کانتان ئەکەم ودەست خۆشی یەکانتان ... ڕاستە من تازەم بەس وا هەست ئەکەم

دەمێکە ئەتان ناسم .. دووبارە سووپاس .. فەرموو میک ئازادە بۆ  شووتی خان .





کۆتای بەشی(9)لە ( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی دووەم


                                     نامۆ

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-07-26 14:11:11)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-07-22 16:02:59

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی  50 لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ

شووتی----- زۆر سووپاس بەڕێزان ....دەمت خۆش بێ براکەم بەڕاستی سەرسامت کردین و ڕوویەک لە ڕووە کانی دڕەندەی مرۆڤمان

بۆ ئاشکرا بوو ... هانت دام کە شتێکتان پێش کەش بکەم گەر سادەبێ بەقەد تازەی ئەزموونم .... لۆریا باشترین بەڵگەیە کە

ڕەگەزی مێ لە زووربەی زۆری ووڵاتانی جیهان  ئەکرێتە قووربانی حەزی پیاوو .. ئەوو پیاوەی کە هەمان ڕەگەز هێناوی یەتە

دنیاوە بەس وەک ئەوەی بڵێ پاداشتت دایە ئەوەیە کە هاووڕە گەزت کۆیلە بکەم ... من تێ ناگەم کێ لە ئێمە دایکی پیرۆزترین

مرۆڤ نی یە ..... ئەی دایک لووتکەی ئافرەتایەتی نی یە ؟؟؟؟ تاکەی ئەوو تاوانە تا کەی ....!!!!؟؟؟؟

من لە کووردستان ئەژیم ناڵێم هیچ ئازادی یەم نی یە بەس ئەوەی هەمە وەک منەتێک پێ یان بەخشیووم ....شتێکم نووسیوە

هیوادارم بەدڵتان بێ .....

.......ڕاچەنین ........

وەرن لە نێوو لەپی دەستما

با هۆنراوەیەکتان بۆ هەڵ بەستم

پیاوان ئێوە

لەسەر لووتکەی چیای حەزتان ،

وەرنە خوارێ

بڕواننە پێ دەشت و

ئەوو تاوانانەی ،

بە ناوی ئێوەوە ئەکرێ

ئەی ژنانی نیاندەتاڵ

لە ئەشکەووتەکانی ترسی پیاوا ،

وەرنە دەرێ

هاووشێوەتان

پشتی کۆمیان ڕاست بووەوەو ،

کەووتنە سەر پێ

ئەی مرۆڤی...،

ماڵی حەق و نا حەق

گوێم لێ گرتووی

تۆش

دەرگای چەواشەی ڕووحت واڵا بکە

وەک مێگەلە مەڕ

درۆکانت ڕەوانەی  خەرمانی حەقیقەت کرد

پۆلە مراوی یەک

لە بەستە ڵە کی ناختەوە دەفڕن و

لە گوێ سوانەی

مەنتقێکی خواروو خێچ دا

کوێستانێ لە وەهم

درووست دەکەن



..........

هیوادارم  بەدڵتان بووبێ دووبارە ڕێزوو خۆشەویستیم بۆتان ... من کات درەنگ بوو لە لام بۆیە من ئەڕۆم کاتوو ساتێکی  خۆش

بۆتان ... کەس دەستی بەرز نی یە بۆیە من میک ئازاد ئەکەم هاووڕێ یان بە نیازی دیدار.

سە ردانێک----- کاک کەش بڕۆینە (121_ژووری تایبەت ) لەوێ بە ئازادی قسە بکەین گەر کاتت هەیە.

کەش ----- زۆر چاکە کاک فەرهەنگ  باڕۆین.

سەردانێک------ بابەتی بە سوود  ئەبیستی لێرە بەس بەداخەوە کە خاوەنە کەی ئەوەندە بێ ئەدەبە.

کەش----- ههههههه زۆر ووڵات هەیە کە سەرکردەکەی لە بەهمەن بێ ئەدەب ترە بەس  کەسانی لێ هات وو  بگرە  تازەگەریش

ئەخەنە ڕێڕەوی ژیانی مرۆڤایەتی یەوە.... واز لەوە بێ نە..... هاک کرا ئەوو لا هههههههههههه

سەردانێک------- چاوەڕێم تۆ تێم بگەیەنی ئەوە چۆن کرا ..!!!!!!! زۆر شتی ناشیرینیان نووسیبوو دەر بارەی کریم .... بەس سەیرە

ئەزانی تا ئێستە من ئەوو کریمەم نەدیوەو گوێم لە دەنگیشی نە بووە.

کەش------ گوێت لێ ئەبێ هەزار ڕەحمەت لە بەهمەن هههههه هەر چەندە خزمی یەکن واتە یەک خوێنن ههههههه .

ئەمە کووڕێک لە لای بوو  بە ناوی ( ئاسنگەر ) سووپەر ئادمین بوو .... نەت بینی بوو لەوێ ؟؟؟؟

سەردان----- با ... چەند جارێ ئەم دی ئەم ڕووم و ئەوو ڕوومی ئەکرد ناوێکی گەوورەی هەبوو ،، ئێ

کەش.----- ئێ ... ئەم کووڕە کۆدی چاتەکەی لایە و ئەتوانێ دەست کاری چاتە کە بکات .. وەک ئەڵێن لەسەر کچێک  کە لە گەڵ

کریم  کەووتۆتە کێشەوە بۆیە لە ڕقی کریم چاتەکەی تێک داوە و وای کرد کە بینیت.. بە کووردی کۆدەتای سەربازی کرد بەس 

کاتی یە چوونکە کریم لە فێرماوە چاکی ئەکاتوو کۆدی نوێ وەر ئەگرێ ......

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-07-26 13:56:25)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-07-22 16:04:00

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی 51 لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ



ئەوو کووڕە لێرە ئەدمین بوو دانیشتوی شاری هەلێرە ... بەس کاتێ بەهمەن کێشەی بوو لە گەڵ کریم ئەم پشتی کریمی گرت ئەوو

کاتە ئێرەیان هاک کرد.....

ئێ دنیا بچووکە ئێستە لەگەڵ خوودی کریم کێشەی هەیە.....

سەردانێک ـــــــ‌ کەواتە ئاسنگەر زۆر زیرەکە لە کۆمپیتەر بۆیە کاتێ یاخی ئەبێ هاکیان ئەکات .

کەش ـ ـــــــــــ نا زیرەک نی یە بەس لە ووڵاتی بێ چاوودێری یە..... هەڵ بەت هاک کردنی خەڵک کارێکی دژ بە یاسایەو گر

ئاشکرا

بێ سزا دەدرێ ... وە کارێکە ئیشی زۆر ئەوێ واتە زۆر ئاسان نی یە تا لە دەرەوەی ماڵ بیکەیت واتە لە ئەنتەرنێت کافێ تا ئایپی

هاک کرد ئاشکرا نەبێ لای دەسەڵاتی پەیوەند دار بەوو کارەوە .... بۆی بە زۆری لە کووردستان ئوو کارە ئەکرێ چوونکە لەوێ 

چاوودێری نی بە گشتی ... هەر وەک چۆن تەلە فۆنی مۆبایل 10  ساڵی خایاند هەتا یاسای بۆ دەر کرا بەڵام، پاش ئەوەی بە

هەزاران کەس بە تایبەتی ئافرەتی کوورد تووشی کووشتن و کێشەی هاووسەرایەتی و سووکایەتی   بوون ... ڕاستە ئەڵێن  یاساکە

هەموو لایەنی پەیوەندی ئەگرێتەوە بە هێڵی ئەنتەر نێتیشە وە  ... بەڵام، وەک مۆبایل 10 ساڵی ئەوێ ئەویش ئەوەتا لە هەوولێر و

سلێمانی بە ئاشکرا خەڵکانی شارەزا لە بواری هاک کردن کار ئەکەن و سزا نادرێن....

ئەوو شوێنانەی کە ئەم خزمەت گووزاری یە پێش کەش ئەکەن .. هەڵبەت لە هەردوو لا مووڵکی هەردوو پارتی دەسەڵاتە ....

ئەکرێ

وەک ووڵتانی تر هێڵی ئەنتەرنێت ئایپی بەکۆمەڵ نی یە بەڵکوو هەر کەسەوو ئایپی خۆی هەیە بۆیە چاوودێریکردنی ئاسانە بەس

لای خۆمان بە 30 گەڕەک یەک ئایپیان هەیە هههههه.... هەر بۆیە خۆیان لەوو چاک سازی یە نادەن چوونکە ئەبێ  دۆلار

ببەخشن . ئێ ئەوانیش حەزیان بەوە نی یە بەڵکوو وەری ئەگرن .... بێ یاسای و بێ ترسی لە سزا گەشتۆتە ئەوەی بە ئاشکرا

ئەڵێ من هاکت ئەکەم هههههههههه ئەزانی لە ڕۆژاوا ئەوە وەک چی وایە ؟؟؟؟ وەک ئەوە وایە لەسەر شاقام هاوار کەیت بڵێیت من

دزی ئەکەم و کەس حەقی نە بێت بەسەر تەوە.

بەس هاک کردنی چاتەکان کاتی یەوو زوو دێنەوە دۆخی جاران .. چوونکە ئەوو شوێنەی پرەی مانگانەی ئەدەیتێ ئەوان لێ

پرسراوی  چاک کردنەوەی و هێنانەوەی بۆ دۆخی جاران و دانانی کۆدی تازە .....

هەر چەوندە ئەوەی ئاسنگەر کردبووی هاک نی یە بەس ئەوە .. وەک ئەوە وایە کە یەکێ لە ئەندامانی ماڵ کە شارەزاوو کلیلی

دەرگاکانی پێ یە یاخی ئەبێ و لەوو ماڵە دزی ئەکاتوو شتەکان ئەدا بەسەر یەکا .... دوای کلیل ئەگۆڕێت و بابەتێک دا ئەنرێ 

لەسەری و کۆمەڵێ نهێنی ئەوو کەسە ئاشکرا ئەکەن و کۆمەڵێ شتیشی بۆ درووست ئەکەن ... ئەویش ئەچێ لە چاتێکی تر لە

سەرە تاوە دەست پێ دەکات وو ئیتر ئاوا ئەم چیرۆکە بەردەوامە ...ئەوی لەم نێوانەدا زەرەر مەندە کچی کوورد ە کە سووکایەتی

پێ ئەکرێ لە هەردوو لای شەڕ کەر.....

کریم و ئاسنگەر زۆر شتیان لەیەک ئەکات .. گەر جێ گایان جیاواز بێت .. بەس هەردووکیان هەمان حەز  ئەیان بات بەڕێوە ...

کریم لە

هۆڵەندایە و ئیقامەش هەر زۆر مەحاڵ بووە لە ئەووروپا بەگشتی .. ئەوە بەهمەن چەند ساڵە لەوێ یەوو گیرۆدەی دەستی ئەوو

کێشەیەیە ... ئێ ئاسگەریش لە هەوولێرە  حەزی گەشتن بە ئەوورووپا هاووسەنگی حەزی کریم ە بۆ ئیقامە ... کاتێ کەسێکی تازە

دێتە چات بەتایبەتی کچ ئەوا یەکەم کەس کە بۆی هەیە هەووڵی ناسین و نزیک بوونە وە بات خاوەن چاتە زۆر زۆر بەدەگمەن

هەیە خاوەن چات وا نەبێ .. ئەوەی  بێ ئیقامەیە ئەوا خەوونی دۆزینەوەی کچێ تا لە ڕێگەیەوە ئیقامە وەر گرێ ... ئەوەی هەش

یەتی ئەوا حەزی شەهوەت ئەوو کارەی پێ ئەکات .

وەک پلە کانی دەسەڵات وایە.. سەرەتا خاوەن چات دەست پێش خەرە و بەختی خۆی تاقی ئەکاتەوە ک نزیک بێ تەوە لەوو

ئەندامە تازەیە ... ئەوەی تازەیە ناوێکی گەوورە و هەیبەتێکی لەوو گەوورەتر ئەبینێ بۆیە  ڕەت کردنەوەی پێشنیاری خاوەن چات

بۆ هاووڕێ یەتی کە وەک سەرە تایە  ئەوەندە ئاسان نی یە .... ئیتر یاری یەکە دەست پێ دەکات

سەدانێک-ـــــــــ  مەبەستت یاری خۆ نزیک کردنەوەو دەست گرتن بە سەریا .

کەش ــــــــــــ‌ بەڵێ ئەوەش  وەک یاری وایە یاسای خۆی هەیە کەمن ئەوانەی لە چاتن وەک خاوەن چات دەرزوو وەکانی ئەوو یاری

یەیان بەدەستەوەیە.

سەردانێک ـــــــــ ههههههههههههه بیرم کەووتەوە جاری پێ  شوو باسی چۆێتی دەست بەسەر  ئەندامی  تائە ئەگیرێ .. بەس بۆت

تەواو نەکردم .. دەی ئێستە حاڵی بووم لەوو لا چی یە مەسەلە دوای هەر خۆم شتەکانیش  ئەزانم لە ڕێی نالی .. بەس ئەوەی

خۆت باس بکە چوونکە تۆ کۆنتری لە نالی و شارە زاتری لەوو ... گەر کاتت هەیە بۆم باس بکە.

کەش-ــــــــــ  بەسەر چاووهههههههههههه تەماحت زۆرە ... ئەوەی ئێمە بە ساڵێک شارەزای بۆین تۆ ئەتەوێ بە مانگێک بیزانی 

ههههه ... براکەم وەک ووتم لای زووربەی زۆر مان ( ئێمێ  سێن _msn) یان (یاهۆ_yaho ) زۆر بە تایبەتی ئەزانێ (هەرچەندە

وانی یە بەس وا

تێ ئەگەیت یەکەم جار هەموو مان بە گشتی ) ئەوانەی تازەن بۆ خۆ تۆمار کردن ئێمێلی ڕاستی خۆ یان ئەنووسن کە خاوەن چات

یان ئەدمینە باڵا دەستە کان ئەی بی نن ئەوو زانیاری یانەی دای ئەنێیت بۆ خۆ تۆمار کردن .

گەر لە ڕێ گەی باووی ناوو چاتەکان (بەناوی هاووڕێ یەتی ) بەدەست هات ئەوا خراپ نی یە گەر نا ئەوا  یاری یەکە دەست پێ

دەکات ..... زووربەی زۆری ئەوو ئافرەتانەی تازە دێنە چات پێشنیاری بوون بە(Admin)  ئەدمی نیان بۆ ئەکرێ .... کە ڕازی بوو  وەک 

باجی ڕازی بوون  ( ئێمێ  سێن _msn ) یان (یاهۆ_yaho ) ئەبێ بدات بە بەهانەی ئەوەی گەر کێشەی چات هەبوو ئاگاداری بکەن .

زانیاری تر شوێنت ئەوە بۆ تازە کان کەمن شوێنی ڕاستی خۆیان ئەدەن.. بەس نازانن کە ئاشکرایە ... لە گەڵ چوونە ژوورەوەت بۆ

ناوو هەر یەک لەوو چاتانە لە تەنیشت ناوەکەت ژمارەی ئایپی(ip) ئەنووسرێ کە خاوەن چات یان ئەدمینە باڵا دەستە کان ئەی بینن

ئەوەش دنیای تەکنەلۆژیایە هەر چۆن پڕۆگرام هەیە کە دەنگت ئەگەیەنێ بە گشت جیهان و کەسەکان نزیک ئەکاتەوە ئاواش

دۆزینەوەی شوێنی دانیشتنت بە ئاسانی ئاشکرا ئەبێ ... بێجگە لە کووردستان کە وەک ووتم بە کۆمەڵێکی زۆر یەک ئایپی یان هەیە

واتە ژمارەی پێناساندنی  شوێنت و کۆمپیتەرەی کاری لەسەر ئەکەیت بەس دەرەوەی کووردستان ئەوا  ئاشکرایە ووڵات و شاریش

بگرە گەڕەکیش ..... بەرنامە هەیە بۆ چەواشە کردنی بەرامبەر و شاردنەوەی ئایپی بەس ئەوە کەمن کە ئاشنای ئەوەن یان

بەکاری ئەهێنن.

سەردانێک------- ئەوە ترسناک نی یە بزانن لە کوێیت ؟؟

کەش------ ههههههههههههه بۆ ترسناکە بۆ نموونە چەند کەس هەیە لە ئەوورو پاو و لەکووردستان  ئەزانێ تۆ لە ئەڵمانیا ئەژیت ؟؟

سەدانێک-------- هەڵبەت زۆرن

کەش-------- ئێ کێشەت نی یە بەس لە ناوو چات گەر مەبەستت بەس کات بەسەر بردن بێ یان ناسینی هاووڕێ ئەوا کێشە نی یە

بزانن لە کوێیت بەس گەر  مەبەستت  شتی تر بێ ئەوا ئاشکرایت و خۆت هەڵ ئەخەڵە تێنی گەر وا بزانی ئازادی لە یاری کردن

کە نەک لە چات بگرە لە ژیان بە گشتی یاریش یاسای خۆی هەیە!!!!!

کەسێکی وەک کریم هەموو مەبەستی لە بردنە سەر ی ئەوو هەموو کاتە لە چات و پارە دانی مانگانەی هەڵ بەت تێر کردنی

نەفسی نەخۆشی بە نەخۆشی شەهوەت و گەڕان بەدوا کەسێکدا کە لە ڕێ یەوە بتوانێ ئیقامە وەر بگرێ ... خۆشەویستی ئەوە کە

زۆر دووبارە بووەوە ئەوا لە هەستی پاکی مۆڤایەتی یەوە ئەچێتە چوارچێوەی ئەوەوە کە بەکاری بێنی بۆ مەرامی تر.

کەسانی ناو چات بە ئەدمین و ئەندامەوە ناتوانن لەوو ئافرەتانە نزیک ببنەوە کە خاوەن چات خستوویەتی یە ناوو پڕۆژەی

خۆیەوە ... بەس هەن وەک ئاسن گەر کە سووپەر ئەدمین و هاووبەشی بوونیان لە زووربەی نهێنی یەکانی ناوو چات ئەوێرێ 

هەنگاوو بنێ بۆ بەدەست هێنانی ئەوو مەرامە کاتێ هەردوو لا لە خاڵێکدا یەک ئەگرن و پێویست ئەکات یەکێکیان گۆڕە پان چۆڵ

بکات ئەوە شە ڕ بەر پا دەبێ ... سەرە تا نهێنی دواتر بە ئاشکرا و ئەەی ڕووی دا لە چاتی کریم ئەوە ئەنجامەکەیەتی.

سەردانێک------ ئەوە زۆر ترسناکە .. کەواتە کچان پارێزراوو نین لە چات

کەش------- گەر باسی ڕگەزی ئافرەت بکەیت لە دەرەوەش پارێزراوو نین ئەوەی ئەیان پارێزێ ڕەووشت و بیری ڕاستە ... کەواتە

چاتیش وەک دەرەوەیە .. بۆ هەر یەکە لە ئێمە ئافرەتمان نەدیوە کە ناوو وماڵ و تەنانەت هۆزیشی شارەزاین بەس دەستت نای

گاتێ چوونکە خۆی بڕیاری داوە .. لە چاتیش هەڵبەت گەر بڕیاری دابێ ئەوا ئەوو ئاشکرا بوونە هیچ لە کەسایەتی ناگۆڕێ .



ڕاستە لە ناوو چات جیاوازە هەڵ ئەخەڵەتێیت کە خەیاڵە و کەسەکانیشی خەیاڵێن بەس ئەوو بێ ئاگایەیە ئەتخاتە هەڵەوەو



ئەوو کەسە خەیاڵی یە ئەبێتە ڕاستی و ژیانی دەرەوەی چاتت لێ تێک ئەدا ... وەک زووربەی زۆری ئەوو ئافرەتانەی  تووشی   

کێشە بوون...

هەڵبەت ڕێگا زۆرە بۆ تووش کردنی ئافرەت .... بەس ئەوە لێی ئەگەڕێم خۆت بیان دۆزیتەوە چوونکە ..... گەر هاتنت بۆ چات 

بەیاری بزانی ئەوە یاری یەکی پڕ فێڵ و تەڵە کەیە.

سەردانێک------- بەڕاستی  دنیایەکی فراوانە و کۆنترۆڵ کردنی لەوە ئەچێ مەحاڵ بێ

کەش------ لەگەڵتام فراوانە بەس دڵنیابە بەقەد دنیای دەرەوە فراوان نیەوو نابێ .. بیرت نەچێ کۆنترۆڵ کراوە لە ڕێی یاساو

کۆمەڵ و کەلتوور و خێزان .... کەواتە ئاسان نی یە و مە حاڵیش نیە

سەردانێک-------  کەواتە بە ئاگا بوون و بڕیاردانی هاتنی چات و هۆکاری پێش وەخت   ڕەنگە بت پارێزێ

کەش------ کەواتە منیش پێت بڵێم سەردانی کووردستان ئەکەم  ههههههههه لە کوێوە بردم بۆ کوێ

سەردانێک------- بەڕاست ئەگەرێیتەوە بۆ کووردستان ؟؟؟؟؟

کەش------- بەڵێ  هاووڕێم ڕەنگە ماوەیەکی زۆر نەت بینم چوونکە تەما نیم لەوێوە بێمە چات... هەر شتێکیشت هەیە بە چاوان

بۆت بەرمەوە

سەدانێک------- چاوانت گەش بێ هاووڕێم هەر خۆپشیت بەس ڕێز و سڵاوی بێ پایانم بۆ کاک تەنیا .. ئەگەر دیت

کەش --- بێ گوومان ئەی بینم بە چاوان .... ژمارەی تەلەفۆنتم لایە بە تەلەفۆن قسە ئەکەین بەس دوور لە چات ههههههه ئەمەوێ

مێشکم  ڕابێنم کە ماوەیەک دوور لە چات کار بکات هههههه مێشکمان چوو بەخوا

سەدانێک------- لەسەر خێر .... بەس تەما نەبووی بێت بۆ ئەوو لاوو ئاگادارم بکەیت ؟؟؟؟

کەش------ ئەی چۆن دامنابوو گەر ئەم هەفتەیە  نەهاتی تە ئێرە خۆم دەهاتم بەس باش بوو خێری ئاسنگەر بنووسێ هێناتی بۆ لام

ههههههه

سەدانێک----- هههههههههههه  باشە کاک کەش با لەوە زیاتر سەرت نا ئێ شێنم و کات درەنگە و تۆ سەفەرت لە پێشە  و کاری

زۆرت هەیە هەڵبەت.

کەش------ باشە هاووڕێ خۆشەویستەکەم ... زۆر خۆشحاڵ بووم بە بینینت  و هەڵبەت ڕۆژێک پێش سەفەرم  ئاگادارت ئەکەم

سەردانێک------- زۆر چاکە هاووڕێم ماندووم کردی .... کات و ساتێکی خۆش بۆ تۆی بەڕێز

کەش------- بۆ تۆش کاکە فەرهەنگی ئازیز ...  خەوێکی ئارام و بە نیازی دیدار

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-07-26 14:40:43)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2008-07-22 16:05:00

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی52لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ


(چاتی کریم )

فەرهەنگ--- (لە پی ئێم نەسی_pm )-- کاک نالی ئەم کاتەت باش

نالی----(لە پی ئێم نووسی_pm )---بەخێر بێت کاک فەرهەنگ تا چاتەکە خرایەوە دۆخی جاران مردین بە دەستی یەوە ... تا با

بەتەکە دەستی پێ نەکردوە با تۆزێ بچی نە ئەوو دیوو.

فەرهەنگ----- بابەتی چی

نالی------- بابەت لەسەر ئاسنگەر.. ئەی ئەوو چاتەکەی تێک دابوو

فەرهەنگ-------- ئەی سووپەر ئادمین نەبوو لێرە و لەگەڵ کریم هەموو نهێنی یەکانی ئەم چاتەی نە ئەزانی ... ئێستە کریم

بابەتی چی ئەکاتەوە ...؟؟؟؟!!!!

نالی ------- هەڵبەت وایە ... بەس وەک تۆڵە کردنەوەیەک لە ئاسنگەر ئەوو بابەتە ئەکاتەوە .. بەڵام هەڵەی چاتەکەی بەهمەن

دووبارە مە کەرەوە  با لە گەڵ کریم تووشی کێشە نەبی .

فەرهەنگ--------- نا خەمت نەبێ .. بەس گوێ ئەگرم .... لەوەتەی دێمە ئێرە ڕێکەووتی کریمم نە کردووە  بۆیە ئەمەوێ بزانم  چ

کەسایەتی یەکی هەیە.

نالی -------- هیچی وای جیاواز نی یە لە گەڵ ئەوانەی تر ... بۆیە گوێ بیستی نە بویت چوونکە کریم لە هۆڵەندا بوو لای بەهمەن

بەس بێ هیوا بوو لەوەی پەناهەندەیی وەر گرێ ... ئەوێی جێ هێشتووە و چۆتە ووڵاتی نەرویج ... ئەوو ماوەیە کە دابڕابوو چاتەکە

ئاسنگەر سەر پەرشتی ئەکرد و وەک ئەڵێن مانگانەکەشی هەر ئەوو داوی یەتی ... بەڵام  لەوە ئەچێ سنووری سووری بڕێبێ بۆیە 

قەووما و ئەم کێشەیەی لێ بووەوە.

فەرهەنگ---- سنووری سوور مەبەستت نزیک بوونەوە یە لەوو کچەی کریم پەیوەندی هەیە لە گەڵیا ؟؟؟

نالی --------- ئەمەت چۆن زانی ههههههههههه  ... بەڵێ کریم لە گەڵ (کچی  پایز ) کە کۆ ئەدمینە لێ رە پەیوەندیان هەیە و

بەداخەوە کچێکی زۆر بێ دەنگ و بەڕێز بوو.

فەرهەنگ------- بۆ بەداخەوە !!!!!!!!!!!!  ئەی ئێستە ؟؟؟ من ئەی بینم ئاسایی دێتە بەر چاوو و لەسەر میک بەڕێزەوە قسە ئەکات

نالی------- ئەوە ڕووکەشە ... کریم ناخی بۆگەن کردووەو هاووکاری ئەکات تا دەستی بە کچە کان بگات .

فەرهەنگ-------- بەڕستی بەداخەوە.... ئەی ئاسنگەر مەبەستی چی یە لەم کارەی ؟؟

نالی ---------- ئەوو کچە گشت نهێنی کریم ئەزانێ ... بۆیە هەر کەس لەوو کچە نزیک بێتەوە هێڵی سوورە لای کریم .... ئاسنگەر

لە هەوولێرە هەموو هەووڵی ئەوەیە کچێک بێتە پرد بۆی تا بگاتە ئێرە.

ئەزانی سەرەتا ئەوو کچە ڕووی نەدەهات میک بگرێ  و بەدەگمەن قسەی لە گەڵ خەڵک ئەکرد..... بەس کریمی فێڵباز ..قووتابی

بەهمەن توانی بیخاتە ئەوو داوەوە.

فەر هەنگ------- چۆن ؟؟

نالی------- زۆر هەووڵی  دا بەس (کچی پایز ) خۆی نەدا بەدەستەوە .. بۆیە کریم هەر خۆی کۆمەڵێ سایدی ناشیرینی لەسەر

کردەوە و هەر خۆشی وەک پاڵەوان نیشان دا و بۆی لابرد بەم شێوەیە  دەستی لە گەڵ تێکەڵ کرد  و گەشتە مرامی خۆی کاتێ تێر

بوو لێی و ئافرەتێکی تازەی چات جێ گەی گرت کەووتە دەستی ئەدمینێکی تر ئاوا کۆمەڵێ دەستی کرد تا ئاوا بێ ڕەووشتیان کرد و

وەختێ بەخۆی زانی لە ئافرەتێکی بێ گەرد ەوە ... بووە  داردەستی کریم و کچی پێ ڕاوو دەکات .

فەرهەنگ---------- ئۆففففففففف بەڕاستی بەداخەوە.... ئەی بۆ ناڕوات مادەم بۆی دەر کەووتووە کە کریم بەوو شێوەیە  بەکاری

دەهێنێ ؟؟

نالی------- ئەوەندە هەڵەی   پێکراوە کریم بەوە ڕاگیری کردووە واتە دەر چوونی لەژێر ڕکێفی کریم ئابڕوو چوونێکی ئاشکرای بە دوادا دێ.

فەرهەنگ-------ئاخخخخخخ   ئەبێ ئێ ستە چەند ئافرەتی پاک و بێ گەرد بێ ئاگابن لە پۆخلەواتی چات و مرۆڤە بێ ویژدانە

کانی پشت کۆمپیتەر و ناوی بریقەدار..... ئەبێ چەند لەوانە لە ڕیز بن تا چارە نووسیان وەک (کچی پایز)ی لێ بێ

دارستانە یاسا تیایدا هێزو توانای فێڵ و درۆی سواغ دراوو بە ووشەی پەمەیی ..... دارستانە گەر خەڵکی باشی شی  تیا بێ ... خراپەکاری

وونی ئەکات.

نالی------کاک فەرهەنگ کاتی بابەتەکە نزاک بۆتەوە با بڕۆین ..بەس بیرت نەچێ ئەمە شانۆگەری یە واتە هەڵ نەچی و بەژدار

نەبی... تۆ بەس گوێ بگرەوو بڕوانە کاتێ دڕندەکان لەسەر نێچیرێک ئەبێتە شەڕیان چی ئەکەن.

فەرهەنگ-------- خەمت نەبێ ... باشە گیانی من با بڕۆینە ڕوومی بابەت.

(ڕوومی بابەت)

فەرهەنگ------- ئەوە چی یە ئەوو هەمووە کۆبۆتەوە ههههههههههه  بەخوا ئەوە بابەت شتێکی بەسوود بوایە کەست تیا نە ئەدی

نالی------ هههههههههه جارێ بادەست پێ بکەت ... ئەوانەی تریش دێن تا ئێستە (76 ) کەس کۆبۆتەوە ... ئەوە کریم میکی گرت

کریم---(چات ماستەر)--(بە میک )---- بەخێر بێن هاووڕێ یان  زۆرمان ڕاگرتن بەس چاوەڕێ ی هەندێ کەسمان ئەکرد کە شتیان

هەیە لەسەر کاک نا ئاسنگەر .. تا خۆتان بە گوێی خۆتان گوێتان لێ بێ کە من بۆ دەرم کرد لێرەو باندم کرد.

ئەم چاتە شوێنێکی بەڕێزە جێی خەڵکی بێ ڕێزی تیا نا بێتەوە ئەزانم ئێستە ڕەنگە گوێی لێم بێ چوونکە ئایپی کووردستانە

نامانەوێ کەسانی کە بەبۆنەی ئەوەوە  باند بکرێ بۆیە بەس سۆرمان کرد تا ئەگەر هات لەکەبێ بە ڕووخساری یەوە

چاک گوێبگرە ئاسنگەر تۆ بووی بەوو پیاوەی چاتی من تێک بەیت .. گەر تۆزێ غیرەتت تیابوایە ئەهاتی بە ئاشکرا میکت ئەگرت و

ئەت ووت کریم تۆ ئەوەت هەیە ..تا خەڵکی ناووبژیوان بوایە لە نێوانمان بەس تۆ نمەک حەرام بوویت فرسەتی ئەوەت هانی کەمن

لەسەفەر بووم .... بەهەر حاڵ ... هاووڕێ یان ئاسنگەر من سووپەر ئادمینیم دابووێ تا خزمەت بکات وەک ئێمە نەوەک دوای ئەم

کچ و ئەوو کچ بکەوێ و بەوە بیان ترسێنێ کە ئایپیان ئەبینێ و هاکیان ئەکات .. من هیچ ناڵێم  خۆتان گوێ بگرن و بڕیار بەن

فەرموو میک ئازادە ....!!!!!!!!!! ئەوە کێ یە لە ڕووم بێ ئەدەبی ئەکات... ئەدمین باندی کەن .. ئەوەش یەکێکە لە سەگەکانی

ئاسنگەر...ئا.... باندی کە ئەوەی بێ ڕێزی کرد بە پەڕۆیەکی پیس فڕێی یەنە دەرێ .

فەرهەنگ--لە ( پی ئێم _pm)---- کاک نالی ئەمە زۆر بێ ئەدەبە بەخوا خەریکە  ئەگەمە ئەوو باوەڕەی لە مامۆستاکەی (بەهمەن) بێ

ئەدەب ترە!!!

نالی-- لە (پی ئێم_pm )------- جارێ چیت دیوە پەلە مەکە... بابەت گەرم نە بووە جارێ.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-07-26 14:56:41)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2008-07-22 16:06:00

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی53لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ




ئاسمانی..شین-- بە(میک )---- زۆر سووپاس کاک کریم هاووڕێ یان سڵاووتان لێ بێ .... دەنگم باشە ؟؟؟؟ ئۆکەی ... وەک

ئەزانن من

تازەم لەم چاتە .. بۆیە هەندێ شت هەیە نای زانم ..یەکەم جار کە هاتم بۆ ئێرە بە میوان هاتبووم .. کەسێک (پی ئێمی _pm) بۆ کردم

با ناوی ئاسنگەر ... خۆی ناسان ووتی من(supar Admin) سووپەر ئەدمینم لێرە  ئەگەر  نا توانی ناوی خۆت تۆمار بکەی بە

ئەندام خۆم بۆت

ئەکەم و لە خزمەتام.... منی ساویلکە چووزانم ناوەکەم دایە و ئێمێلە کەشم.

چەند ڕۆژێک لە دوای ئەوە کەسێک منی ئاد کردبوو بە ناوی ئاسنگەر ... سەیرم لێ هات ئەمە کێ یە دواتر خۆی ناساند و ووتی

ئەوو پڕۆگرامەت بۆ دەنێرم بۆ کۆمپیتەرەکت زۆر باشە کاتێ چات ئەکەیت و (دی سی_dc ) نابیت و بە زمانی لۆس و قسەی

شیرین 

ڕازی کردم لێم وەر گرت و کردمەوە هەستم کرد شتێکی سەیر ڕووی دا بەس نەم زانی  چی بوو.

دوای ماوە یەک لە چات بووم لە پڕ برامە ڕوومێک (میتین_meten ) ئەوو ئاسنگەرە میکی گرتبوو زۆر بێ شەرمانە داوای

پەیوەندی کرد لێم

من تووڕە بووم و خۆم بۆ نەگیرا تێر قسەم پێ ووت و دەر چووم لە چات.لە ڕێی هۆتمایلە کەمەوە نامەیەکم بۆهات .. ئەوە کۆپی

یەکەیەتی ئەیخەمە ڕوومەوە هەر چەندە ئەوانە بە کووردی نوسراوە بە ئەستێرە دەر ئەچێ ... با بۆتان بخوێنمەوە

سەرە تاکەی بە گلەی و کۆتای یەکەی بە هەڕەشە گوێ بگرن ئەوو بەڕێزە چۆن ڕەفتار ئەکات لە گەڵ کچی کوورد

خۆمن هەڵەم نەکردووە کاتێ داوای پەیوەندیم لێ کردی  تا بەوو شێوەیە وەڵامم بەیتەوە... لەیەکەم ڕۆژەوە  چوویتە دڵمەوە

بەس باوەڕم نەدە کرد کە بەوو شێوەیە بریندارم کەیت (ئاسمانی..شین ) گوێ بگرە کچ جارێ لەدایک نەبووە من ڕەت کاتەوە

ئەمە نموونەی چەند وێنەیەکی خۆت و بنە ماڵەکەتە تا بزانی من هەموو شتێکی تۆ ئەزانم .

هاووڕێ یان وابوو ڕەسمی خۆم و چەند کەسێکی نزیکمی بۆ ناردبووم کە بزانم شتم لەژێر دەستی ئەوودا هەیە... دوای قسەم لە گەڵ

کرد ویستم بزانم چۆن دەستی کەووتووە.. بەس دوای ماوەیەک پێ یان ووتم کۆمپیتەرەکەت هاک کراوەو شتی لێ دزراوە ....

بەس بەڕێزان ئەوو ئاسنگەرەی زۆربەی زۆر تان ئەی ناسن  ئەوو کەسە بەڕێزە نی یە کە خۆی نیشان ئەدا .. چوونکە بە ئاشکرا

داوای ئەوەی لێ دەکردم لە کامێرە سکسی لە گەڵ کەم گەر نا  سایدم لە سەر ئەکاتەوە.... نەم دەزانی چی بکەم تا دواجار

پەنام برد بۆ کاک کریم و زۆر سووپاسی ئەکەم کە کێشە کەی بۆ چارەسەر کردم و ووسکتی کرد..

من هەر ئەوەندەم پێ یە هیوادارم هەموو بیناسن و هەڵ نەخەڵەتێن پێی .. سووپاس بۆ گوێ گرتنتان میک ئازادە

کریم(چات ماستەر) بە (میک )----- ئاسمان گیان دەمت خۆش بێ .. کاک ئازاد بمبوورە سەرەتە میکم گرت تا شتێک بڵێم ئەوو قارە

مانە لە (ئێمێ سین _msn) هەڕەشەم لێ دەکات دەڵێ چاتەکە هاک ئەکەم و نازانم چی ئەکەم  هههههههه ئەوو ئەگەر پیاوە بڕوات

کلیپەکانی کە خۆی ڕووت کردۆتەوە بۆ کچان ئەوانە کۆکاتەوەو هاکی بکات هههههههههه...فەرموو کاک ئازاد میک ئازادە بۆ

بەڕێزت.. بەس تکایە پابەند بن بە کاتەوە چوونکە زۆر  دەستی بەرزە  ... فەرموو

ئازاد-- بە (میک )--- سووپاس کاک کریم ....  ڕێز و خۆشەویستیم بۆ تان ... هەڵبەت من ئەوو ئاسنگەرە باش ناناسم بەس باشتر

وانی یە ڕێی پێ بدەن میک بگرێ .. تا  ڕاستی دەر کەوێ

کریم(چات ماستەر) بە (میک )----- بمبوورە میکم لێ سەندی بەس  پێی ناوێ تۆ نەسیحتمان بکەیت چیت هەیە لەسەر نا ئاسنگەر

بیڵێ فەرموو ئەوە میک دووبارە.

ئازاد-- بە (میک )---  !!!!!!!! بەڕێزم من نەسیحەتی کەس ناکەم بەڵام ئەوەی مرۆڤێکیش ئەکووژێ ڕێی پێ ئەدرێ قسە بکات

کریم(چات ماستەر) بە (میک )-----  تۆ لەوە ئەچێ سەر بە ئاسنگەر بیت و تۆی ناردبێ ئاژاوە بنێی تەوە .. ئەوە باندت ئەکەم  و

بەوو بێ شەرەفەش بڵی کە تۆی ناردوو.. کریم کەس ناتوانێ هەڕەشەی لێ بکات و خۆی ئەبینێتەوە جا ئەووسا بزانە کێ گرەوو

ئەباتەوە...!!! دەی بۆ دەرێ ئەی لە ئاسنگەر سووک تر..... ئەوەی میک بگرێ و پیرێزگاری لە ئاسنگەر بکات باندی ئەکەم و ڕسوای

ئەکەم... وەرە کووڕی گەرمیان مایک ئازادە بۆت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-07-26 15:08:28)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2008-07-22 16:07:00

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی54لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ

فەرهەنگ-لە(pm)ــــــ کاک نالی ئەم  بابەتە دڵم تەنگ ئەکات ..من تێ ناگەم ئەوو خەڵکە بۆ وا کۆبۆتەوە و گوێ لەوو بێ ئەدەبی یە

ئەگرێ...وا هەست ئەکەم هەمووی درۆیە ڕاستە ئاسنگەر بێ ئەدەبە بەس ئەمانە لەوو بێ ئەدەب ترن.

نالی-لە(pm )ــــــئەزانم کاک فەرهەنگ تا دوێنێ زۆر هاووڕێ ی یەک بوون بەس لە پڕ بووە دووژمن .

فەرهەنگ-لە(pm)ـــــ  بمبوورە من ئەڕۆمە ڕوومی (musik) گوێ لە گۆرانی یەک ئەگرم باشترە لەم ووشە قێزەوەنانە

نالی-لە(pm)ـــــ باشە گیانی من ...منیش تۆزێکی تر خۆم ئەدزمەوەو دێم بەس چاوەڕێم بزانم ئاسنگەر نایەت قسە بکات

ڕوومی(musik)

فەرهەنگ- لە (ڕووم نووسی )ــ سڵاوو هاووڕێ


عەجوول-لە(ڕووم نووسی)ــ سەر چاوو برام بەخێر بێیت

فەرهەنگ- لە (ڕووم نووسی )ــ زۆر سووپاس بەڕێزم ..ئەوە چی یە بەتەنیایت  و گۆرانیت دا ناوە؟؟؟

عەجوول-لە(ڕووم نووسی)ــ  تۆزێ لەمەوو پێش بۆ خۆمم دانا بوو ئێستەش بۆ هەردووکمان.

فەرهەنگ- لە (ڕووم نووسی )ــ زۆر سووپاس بەڕێزم .... ئەی ئەتوانم پرسیارێک بکەم

عەجوول-لە(ڕووم نووسی)ــ   بەڵێ فەرموو بەس یەک پرسیار هههههههههههه  زیاتر نا ههههه

فەرهەنگ- لە (ڕووم نووسی )ــ  هههه باشە بەسەر چاوو بەس یەک پرسیار ئەکەم ....تۆ ڕات چی یە بەوو شانۆگەری یەی لە

ڕۆمی بابەت نمایش ئەکرێ؟؟؟؟

عەجوول-- لە (pm)ــــ لێرە بنووسە دیواریش گوێی هەیە با پیاوێکی حووکمەتمان بۆ زیندوونەبێ تەوە

فەرهەنگ--لە (pm)ـــــ (ok)ئۆکەی ....بە س کێ ناڵێ  یەکێکمان پیاوی حووکمەت نین ههههه   ؟؟؟

عەجوول-- لە (pm)ــــ  بۆ تۆ دڵنیام کە لەوان نیت ..بەس بۆ خۆم نازانم ئەبێ لایەن گر بم  ههههه چەند جارێ پلەی سەر بازیان

دامێ بەس ڕەتم  کردەوە داوای پاسەوانی کۆماریم کرد هههههه ڕازی نربوون!!

فەرهەنگ--لە (pm)ـــــ  بۆ جیا کراوەتەوە پلەکانی پیاوانی حووکمەت یان لە زمانی بیانی یەوە کراوە بەکووردی ؟؟؟؟

عەجوول-- لە (pm)ــــ  ئەی چۆن با بۆت شی کەمەوە

1ـــئەوانەی بە (Gast) یەن ئەوا وەک سەیارەی (پەیکانی ئێرانی ) وان هیچ مواسەفاتی تیانی یە.

2ـــئەوانەی(User) ئەمە هاووڵاتین و لە ژێر ڕەحمی  پیاوانی حووکمەتن

3ــــ ئەگەر دڵسۆزی حووکمەت بیت ئەوا پلەی (Operator) پێ ئەبەخشن وئە گەر دڵ سۆزی بنوێنێ ئەوا لە سەربازەوە ئەی کەنە 

ئەندام لە بەڕێووبەرایەتی (ئاسایش) و چاوودێری و پاک سازی لەناوو ڕێزەکانی هاووڵاتی

4ــــــ پلەی (Admin) دەسەڵاتێکت ئەدەنێ کە هەر کەسێ سەپێچی کرد لەیاسای دەووڵەت ئەوا یەک تەماتە ئەکێ شێ بەسەریاو

سووری ئەکات وەک لە ناوی چات ئەڵێن سوور کردن یان باند..ئەم پلەیە دەسەڵاتی بەسەر سەربازی سووپای دەووڵەت هەیە وئەتوانێ

(Operator)  سزای بات یان باندی کات یان سووری کات

5ــــ پلەی (Co Admin) ئەوە سووپای  تایبەتی کۆمارین کە دەسەڵاتیان هەیە هەردوو  (Operator) و (Admin) سزا بدەن و

باندیان بکات ... ئەم پلەیە نزیکە لە لووتکەی دەسەڵات و هەندێ نهێنی ئەزانێ.

6ـــــ پلەی (supar Admin)  ئەمە وەزیری حووکمەتە.... دەسەڵاتی هەیە کە پلەکانی  دوای خۆی دابمەزرێنێ یان لایان بەرێ وە لە

گەڵ سەرۆک پلانی دەووڵەت دا ئەڕێژن و توانای هەیە بە شاراوە (جنۆکە) لە ڕوومە کان  چاوودێری خەڵک  بکات هەر چەندە

توانای بوون بە (جنۆکە ) واتە دیار نەبیت لە ڕووم لە هەندێ چات ئەدرێ بە (Admin) و بەرەوو سەر بەس بۆ نموونە لەم چاتە

بەس بە وەزیر ئەدرێ ئەوەش نهێنی سەرۆکە ئەیەوێ بەس خۆی  ئەوو توانا یەی هەبێ و ئاشکرا نەبێ هەندێ پیلانی ... وەزیر

توانای بینینی (ip) هەیە وتا ئەوو ژمارەیەی کە هەموو زانیاری تۆی تیایە هەر لە شوێنی نیشتە جێ تا ئەگاتە زانیاری تایبەت کە

لە ڕێگەیەوە  کە تۆ دیتە ناوو چات ( ئەدمینە گەوورە کان ئاوا تۆ ئەبینن کاتێ ئەنوسی سڵاوو )وەک نمۆنا ناوە خۆم ئەنووسم

نەوەک بترسی هههه (سڵاوو-3ajul--IP Address : 75.125.48.82)ئەگەر کووڕ بیت ئەوە گرنگ نی یە مەگەر کێ شەیەک

درووست بکەیت بەس گەر کچ بیت ئەوا ئەبێ  کۆنترۆل  بکرێیت  ئەزانی چۆن ؟؟؟ دێت ئەوو ژمارەیە لە پڕۆگرامی دۆزینەوەی

ئەدرێس لە ڕێی (ip) کە وەک (google) وایە ئەگەر ئەوەی من تاقی کەیتەوە ئەوا دووجۆری هەیە وەک وێنە کە لە ڕێی سەتە

لایتەوە گیراوە  ههههههه خۆت ئەبینی گەر لە سەربان بیت هههههه یان خەریتەیە .. ئەشتوانی فێڵ لەوەدا بکەیت کە (ip) خۆت

بگۆڕی یان بیشاریتەوە ئەوە بەرنامەیە بە پارەیە  یان گەر زیرەک بیت ئەتوانی خۆت بی کەیت.

7-پلەی (CHAt mastar) ئەمە سەرۆکە ئەتوانێ هەموو سزا بات و دایان گرێ یان سەریان خات هەموو ئەوو دەسەڵاتەی دانراوە

بۆ چات بەکاری بهێنی .. هەیەتی جا بزانە بە گشتی نزیک بوونەوە لێ یان  کێ شەیە بە تایبەتی کچەکان هەیانە کەسانی باشن بەس

بەگشتی کەسانی  بێزارن لە ژیان و لە پلەکانی خوارەوەی خوێندنان و ڕۆشنبیریش وە هەرەس و دۆڕانی ژیانی واقع وایان لێ

ئەکات کە سەر کەووتن و دەسەڵات بۆ خۆیان درووست بکەن وەک حووکمەتێک بەس خەیاڵە لە هەمان کاتا باوەڕی پێ دەکەن و

کاری بۆ دەکەن .لە پاڵ ئەم دەسەڵاتە تاوانی زۆر ئەکرێ کە سزای زیندانی هەتا هەتای لە سەرە گەر لە دەرەوە بیکەیت وەک

بەزۆر سکس کردن و ئابڕووبردن و بووە هۆی کووشتنیش هەندێ جار

فەرهەنگ-- لە (pm)ــــ ئەرێ من پرسیاری چیم کرد و تۆ چیت وورۆژاند !!!!!!!!!! بەخوا سەرت لێ تێک دام؟؟؟!!

عەجوول--لە(pm)ـــــ ئەی تۆ نەت پرسی بۆ لەوو دیوو نیم ؟؟؟؟ ئێ منیش بۆم شی کردیتەوە و  بۆم دەرخستی کە هەمووی خەیاڵ و

درۆیە ئیتر بۆ مێشکم ماندوو کەم بە گوێگرتن لە درۆ!! وایە

فەرهەنگ-- لە (pm)ــــ ئێ باشە وایە بەس تۆ چۆن متمانەم پێ ئەکەیت!!؟؟؟ یان ناترسی یەکێک لە پیاوانی حەەکمەت چاوودێریمان

بکەن و (pm) بخوێنەوە و بەدەردی ئاسنگەرمان بەرن و بمان کەن بە بابات و فلیم ؟؟؟

عەجوول--لە(pm)ـــــ متمانەت پێ ئەکەم چوونکە من ناوی کەسم نەبردووە تا نهێنی بێت و نەتوانم باسی کەم ... وە بۆ ئەوەی کە

هاووڕێ یانی حووکمەت !!!!! بتوانن (pm) ببینن ئەوە درۆیە ئەکرێ بەس بۆ ئەوەیە کە بتخەنە باوەڕی ئەوەی کە  ئاگاداری

هەموو هەڵ سووکەووتی تۆن لە چات دوو شوێن هەیە کە زۆر تایبەتە کەس ناتوانێ بیبەزێنێ

1-ئەوو شوێنەی کە کەسێک بانگەش ئەکەیت کە بەتەنیا گفتۆگۆ بکەن بە میک کە لای ئێمە کوورت کراوەتەوە بۆ (121) واتا یەک

بە یەک چات ئەکەن و خەباتی تیا ئەکرێ ههههههههههههه

2-نووسینی تایبەت وەک ئەمەی ئێستە ئیا ئەنووسین و پێی ئەڵێین (pm ) واتە چاتکردنی تایبەت و نووسین لە نێوان دوو ئەنداما

ئەم دوانە کەس ناتوانێ بیبەزێنێ چوونکە گەر بەزاندنی تیابێ ئەوو لایەنانەی درووستیان کردووە  مایە پووچ ئەبن و کەس نایکڕێ

فەرهەنگ-- لە (pm)ــــ  ئەی چار چی یە تا لەم دەووڵەتە دا بە هێمنی بژیت ؟؟؟؟؟

عەجوول--لە(pm)ـــــ بە ئازادی دێیتە ئێرە ..... بەس بە کۆیلەی دەر ئەچی

فەرهەنگ-- لە (pm)ــــ  بۆ یەکەم وایە وەک تاقی کردنەوەیەک دێیت ئەی بۆ کۆیلەکە بۆ؟؟؟؟

عەجوول--لە(pm)ـــــ ئەوو تاقیکردنەوەیە  ئەگۆڕێ بە ئالوودەبوون بە چات و ئەوو کۆمەڵە زانیاری و چیرۆک و خەڵکە تازەیە

سەرنجت ڕا ئەکێشی و وەختێ بە خۆت ئەزانی ئەبیتە هاووڵاتی  ووڵاتی چات ماستەرێکی نەخۆش یان سەرخۆش یان بێ هۆش یان

هیچیان بەڵکوو  وون کە کاری ئەوەیە تۆش وون کات لە گەڵ خۆی ...ئالوودەبوون واتە کۆیلایەتی وایە؟؟؟

فەرهەنگ-- لە (pm)ــــ  هەڵبەت وایە بەس وایە ێکی زۆر قوورس و ناخۆشە.. زۆریش .

من ئەم عەجوولەم دیبوو بەس بە ناردنی وێنەی سەیر و نووسینی سەیر تر ئەوو خەڵکەی خستبوە وەهمی ئەوەی کەسێکی  سەیر و

گاڵتە چی و دوور لە پابەند بوون و جدی یەت ...  بەس ئەم گفتۆگۆیەی لە گەڵی کردم  بە پێچەوانەی ئەوە بوو بگرە کەسێکی زۆر

بەتوانا دیار بوو وە گاڵتەی کردبووە سکۆی نمایشکردنی شانۆگەری ڕاستی و جدییەت. ڕەنگە من متمانەم پێنەکردبێ بۆیە بەژداری

یەکی کەمم هەبوو لە گفتۆگۆ کەیا بەس وەک ووتی بێ ناوو باس لە هەمان کاتا ناوی هەمووی برد .... ئەوەی ویستی باسی کرد 

زۆر پێکەوە شتمان نووسی من بەس ئەوەم ئاشکرا کرد  کە خوولیای هۆنراوەم هەیە .. بەس ئەوو زۆر خۆی لە باسکردنی

کەسایەتی خۆی نە ئەدا بە شێوەیەک کە کەس نەی ئەزانی ڕەگەزی  نێرە یان مێ ... ئەوەی ڕاستی بێت منیش زۆر گرنگیم بەوە

نەدا.. ئەوەی بەلامەوە گرنگ بوو گفتۆگۆکەی  بوو کە هەندێ پرسیاری لای من وورووژاند پێش تر

درکم پێ نەدەکرد




http://img231.imageshack.us/img231/7366/3ajiliq1.png


http://img262.imageshack.us/img262/1743/3ajultaebat2cv0.png

http://img175.imageshack.us/img175/4375/3ajultaebat3cv9.png


http://img369.imageshack.us/img369/2635/3ajultaebat4po6.png







http://img155.imageshack.us/img155/6758/3ajultaebat5hg5.png


http://img185.imageshack.us/img185/9395/3ajultaebat7bm6.png

http://img169.imageshack.us/img169/1833/3ajultaebat6ls6.png

http://img244.imageshack.us/img244/661/3ajultaebat9rz5.png

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-07-27 20:29:38)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2008-07-22 16:08:00

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی 55لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ

نالی-لە(pm)ـــ بمبوورە دواکەووتم .. مێشکمان چوو ئەوەندە شتیان دووبارە کردەوە و کابرایان کرد بە پەڕۆی بێ نوێژ هههه

فەرهەنگ-لە(pm)ـــ کێشە نی یە .. بە خێر بێیتەوە .... لە گەڵ عەجوول وا خەریکین... ئەرە بەڕاست کێ یە ئەی ناسی؟؟؟؟؟

نالی-لە(pm)ـــــ  ئەی ناسم  و ناشی ناسم ...ههههه ئەزانم سەیرە بەلاتەوە .. بەس باوەڕ بکە سەری لە هەموو وان تێک داوە

ڕەفتاری سەیر ئەکات و ئەتخاتە گۆمانەوە  و کاتێ بەژداری ئەکات لە بابەت  بە نووسینیا گۆمانێکی گەوورە ترت لادرووست

ئەکات بەس من وەک خۆم بە کەسێکی زیرەکی ئەزانم  و ئەشێ تەمەنیشی گەوورە بێ  و دەووڵەمەند بێ لە ئەزموونا بە کووردی

نهێنی یەکی گەوورەویە زۆر هەووڵیان دا ئاشکرای کەن بەس سەری نەگرت تەنانەت پێشنیاری ئەوەشیان کرد بیکەنە (ئەدمین)نەی

کرد..بەڵام کاک فەرهەنگ شتێک هەیە بی زانە لە چاتەکان یەک (عەجوول ) نی یە کۆمەڵێکن بەس وا هەست ئەکەم هەموویان

ئەیانەوێ  کەسایەتی (عەجوول)ی  ڕاستە قینە هەڵ گرن ڕەنگە لەبەر ئەوەی عەجوول مەبەست ڕاستی یەکەیان هەردەم جێی

سەرنج ڕاکێشانە .

فەرهەنگ-لە(pm)ـــ  ئەی ئەمە کامیانە... بە قسەکانیا تێگەشت ووە و گوومانم لێی نی یە کە باسی هەندێ شتی ڕاستی کرد چوونکە

هەمان  شێوەی کاک کەش ئەدواو پێ شتر هەندێکیم لە کاک کەش بیستبوو بەس عەجوول جوانتر شی کردەوە بۆم .. هەست ئەکەم

مەبەستی هە بوو بێ لە وە دا ...بەس بۆ ئەوەی کە عەجوولی ڕاستە قینە بێ ئەوا نازانم چوونکە ئەمە یەکەم عەجوولە کە ڕێکەووتی

ئەکەم ..... باش بوو بیرم کەوو تەوە هەر چەندە زوو (ڕووم)م جێ هێشت بەس ئەوەی گوێم لێ بوو زۆر قێزەوەنە بەڕاست

ئاسنگەر وایە؟؟؟؟ یان  ئەمە بووختانی دوای شەڕە کە ئێمەی کوورد بەس لە یەکێک تۆڕەبووین ئەی کەین بە ناخی عەردا گەر

تەباش بین ئەوا ئەوەندە بەرزی ئە کەینەوە لە سەر لە پی هەوورێک دای ئەنێین !!!!!!

نالی-لە(pm)ـــــ  بۆ بێ ئەدەبی ئەکرێ بڵێیت هەموو شتێکی لێ ئەوەشێتەوە بەس بیستنی هەڵە کانی لە کەسێک کە لەوو بێ ئەدەب

ترە (کریم ) ئەوە جێی گوومانە....ئەمانە کۆمەڵێکن بەس کاریان سووکایەتی کردنە بەیەک و لە گەڵ خۆشیاندا کۆمەڵێک خەڵکی بێ

تاوان سووک ئەکرێن بە تایبەتی کچەکان... ئاسنگەر و کریم نموونەی زۆریانن  لە هەمووشی سەیر تر ئاسنگەر لای داوە تە لای


(بهمەن) و گەر بچی قسەی لە گەڵ بکەیت ئەویش کۆمەڵێ بێ ئەدەبی (کریم )ت  بۆ باس ئەکات ..هەر

چەندە خزمن هەردوو خاوەن چات بەس خەیاڵی دەسەڵاتی چات دەست باڵا ترە لە سۆزی خزمایەتی


فەرهەنگ-لە(pm)ـــ  هەر چەندە باز بەسەر بابەتە کەدا ئەدەم بەس سەرسووڕمان هانم ئەدا و سنووری شەرم ببڕم و پرسیارێکت

لێ بکەم .. ئازادی لەوەی وەڵام نەدەی تەوە ؟؟

نالی-لە(pm)ـــــ    یا ئەڵا خێر ئەم پرسیارە چی یە وا کاک فەرهەنگ سەرپشکم ئەکات بۆ وەڵامی بیدەمەوە یان نا !!!! دڵنیابە بزانم

وەڵامی  ئەی درکێنم گەر نەم زانی بم بوورە

فەرهەنگ-لە(pm)ـــ   سووپاس بەس بمبوورە من ماوەیەکە ئەت ناسم ڕاستە کۆمەڵێ  نهێنی ژیانی دەرەوەت بۆ درکانم هەر چەندە

بە ئاڵۆزی و شارا وە بوو بەس درکاندت ... ئەوەی منی سەر سام کردووە کە تۆ هەموو لایەنە خراپەکانی چات ئەزانی و ،مانەوەت

بەم جۆرەوو گوێنەدان بە کات و کاری دەرەوەت جێ گەی سەر سووڕ مانە  لام چوونکە وەک خۆکووشتن دێتە بەر چاوو واتە

تاوانێک ئەکەیت دەرهەق بە خوودی خۆت لە پێناوی ڕاکردن لە شتێک نازینم تاوانە یان هەڵەیە ؟؟!!  بەس خۆ کووشتنە دوو بارە داوای لێ

بووردن ئەکەم بەس لە دڵ سۆزی یا ئەوەت پێ ئەڵێم چوونکە دڵنیام زوور بەی هەرە زۆری ئەوانەی لێرە  ئەیان بینی وون بوون لە


وون بوونی خۆیانداو وەک ئەوەی لە چاڵێکی زۆر قووڵا بن بەس ئاسمان دە بینن چواردەور بەدی

ناکەن!!! وە نە ئەوەیە  بێنە دەرێ نە ڕێش بە دڵسۆزانیان ئەدەن بیان هێنێتە دەرێ  .....!!!!!

هێدی هێدی کەسایەتی یان ئەکووژێ لەناوو کۆمەڵاوو دوور ئەکەوونەوە لە خۆشەویستەکانیان یان ئەوان دوور ئەکەوونەوە لێی

بەس تۆ وا نابینم .. هەست ئەکەم ناوو ئەوو چاڵە و دەرەوەی ئەوو چاڵە ئەبینی بەس بە ویستی خۆت ئەوو چاڵە کە چاتە ئەی کەیتە

ماڵ .. گەر ئەتوانی وەڵامی ئەوەم بەرەوە گەر ئەکرێ نەک وەک دووکەسی ناوو چات بەڵکوو دوو مرۆڤ ؟؟؟؟؟

نالی-لە(pm)ـــــ  لێت ناشارمەوە وایە خۆکووشتنە بەس لەسەر خۆ... بەس کاک فەر هەنگ باوەڕم پێ بکە  لە ئاڵۆزی ڕووداوەکاندایە

کە باسەکەم کۆڵانەوو کۆڵان ئەکات وون بوون نی یە بەس هاووشێوەیەتی ... ڕەنگە پڕ بەدڵ حەز بکەم دەری ببڕم بەس هێندە چڕە

بۆم شی ناکرێتەوە و تووشتی سەرئێشەم ئەکات  .... ڕەنگە ئێرە بەس بۆ هێوەر کردنەوە بێ!!! یان ڕاکردن لە ئەنجامی کە پێم

قبووڵ نەکرێ .

فەرهەنگ-لە(pm)ـــ بمبوورە مەبەستم ئەوە نەبوو بێزارت بکەم بەس خۆ خاڵی کردنەوە لە ماندووبوونی مێشک ئەتپارێزێ باوەڕ

ئەکەیت من کە کەسم دەست ناکەوێ قسەی بۆ بکەم (باڵندەیەکی جوانم هەیە ) بۆ ئەوو ئەدوێم ..هەست بە ئارامی یەکی تەواو ئەکەم

گەر ئەوو ڕەفتارەش سەیر بێ بەلای هەندێ کەوە.

نالی-لە(pm)ـــــ  لە گەڵتام بەس ئەوو ڕێگایە بە ناسینی تنۆک کوێر بوو وەوە

فەرهەنگ-لە(pm)ـــ  تنۆک ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!!!!؟؟؟؟؟؟؟؟؟کێ یە ئەم تنۆکە لە چات ناسیت یان دەرەوەی چات ؟؟؟؟؟

نالی-لە(pm)ـــــ  نەخێر لە چات ناسیم  سەرەتای هاتنم بوو بۆ چات کاتێ (تنۆکی_باران)م ناسی

فەرهەنگ-لە(pm)ـــ تنۆکی_باران !!!!!!!!!  بەڕاست کەی ؟؟؟ چۆن ؟؟؟؟؟ ئەی بۆ زوو بۆت باس ناکردم ؟؟

نالی-لە(pm)ـــــ ئەی ناسی کاک فەرهەنگ وا سەر سام بوویت؟؟؟؟؟

فەرهەنگ-لە(pm)ـــ بیستوومە بەس نای ناسم ... لێت ناشارمەوە سەرە تای هاتنم بۆ چات بەدوای ئەدا ئەگەڕام تا هەندێ شتم بۆ

ڕوون بکاتەوە.........دێتە ئەم چاتە ؟؟ یان شوێنی ئەزانی ؟؟؟

نالی-لە(pm)ـــــ نایەتە ئێرە و شوێنیشی نازانم یان نامەوێ بی زانم.... گەر بە قسەی منیش ئەکەیت لێی دوور بکەوەرەوە

فەرهەنگ-لە(pm)ـــ باشە واز لە شوێنی بهێنە.... بەس بۆ ئەوو بووە هۆی ئەوەی کە دەربڕینی  ناخت کوێر کەیتەوە و دەرگای

لەسەر دابخەیت.

نالی-لە(pm)ـــــ ژیان لە بەریتانیا وەک گووزە ر کردنە بە دارستانا و پڕ کێشەیە بۆیە  هەردەم دوورە پەرێز بووم  لە خەڵک بە

تایبەتی کووردەکانی ئێرە... کاتێ (سەروەر ) بە بۆنەی نەخۆشی یەکەیەوە دوا کاری  پەناهەندەی  قبووڵ کرا ... ئەوە بۆ من  ئاسان

کاری درووست کرد کە ئەوو دوور بکەوێتەوە لە  کووردە کان و ماڵ و حاڵی خۆی هەبێ .. بە پێی توانای خۆم و بە شێوەیەکی سنوور

دار هاری کاریم کرد---- خانووەکەی کەووتبووە نێوان ماڵی من و شوێنی کارە کەم  بۆیە زۆر جار کە لە کار تەواو دەبووم

سەردانێکم ئەکرد .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-07-26 17:15:00)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2008-07-22 16:09:01

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی 56 لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ



من بە پێی تواناوو سنوور دار یارمەتیم دا بۆ دامەزراندنی ماڵە کەی خانووەکەشی هەر من بۆم دۆزی بووەوەو ..... لە بەر ئەوەی

نەخۆش و توانای نە بوو ئەرکی ماڵ گواستنەوەو ڕێک خستنی لە ئەستۆی مندا بوو ... چەند ڕۆژێ دوای ئەوە خاڵمم ئاگادار کرد کە

من کاری خۆمم کرد تا گەشتە سەر ماڵ و حاڵی خۆی دەستم پێوەی بوو ... ئیتر کاتی ئەوە هاتووە ڕای بێنم کە بتوانێ خۆی شتە

کانی ڕۆژانەی جێبەچی بکات ...سەروەر وەک خۆی ڕەنگە شایەنی ئەوە نە بووبێ کە من لە بەر خاتری ئەوو قسەی دایکم بشکێنم

بەس چوونکە دایکی  مرۆڤێکی زۆر باش و دڵ فراوان بوو وە زۆر هاری کاری کردووین و بە تایبەتی من  ناچار بووم ئەوو

ڕەفتارە بکەم ...... هەر چەندە دوا قسەی سەروەر ئەوە بوو (نالی گیان نازانم چۆن سووپاست بکەم کە دەستت بە

منە وە بوو تا گەشتمە سەر ماڵ و حاڵی خۆم هەر چەندە ئەزانم پێویستت بە من نا بێ بەس گەر من کەسێکی بە سفەت بم بیرم ناچێ

و کەی منت پێویست بوو بە چاوانم خزمەتت بکەم) من وەک خۆم باوەڕم نەدەکرد پێویستی ئەوەم هە بێ کە سەروەر هاری کاری

من بکات بەس ئاواش من وا بیرم کردەوە کە گەر  من تا زەبوومایەوو ئەوو لێرە بوایە  هەر ئاوا یارمەتی ئەدام .. بۆیە خوێن نابێتە

ئاوو .. هەر واش بوو دایکم و دایکی سەر وەر ڕێک کەووتنەوەو ئەوەی من باوەڕم پێی بوو هاتە دی ئەوان خووشکن هەر ئاشت

ئەبنەوە ..... بە هەر حاڵ من ئەوەی لەسەر شانم بوو جێ بە جێم کرد ئیتر ئەوو چۆن پاداشتم ئەداتەوە ئەوە کەووتۆتە سەر خۆی.

بۆ ژیانی تایبەتم خەریک بوو بێ هیوا دەبووم لەوەی  بگەمە ئەنجام لە گەڵ تانیا و نەم دەزانی چی بکەم و شەرمیشم ئەکرد ئەوو

کێشەیە بدرکێنم لای کەس .... چوونکە ژیانێکی وەنەووشەییان بۆ من کێشابوو .... ئەوانەی کووردستان تاقە کێشەیان بەس پارە

ناردنەوەو چارە سەر کردنی کێشەی خۆیان بوون ئەوانەی ئەووروپاش هەر کەسەوو نووقمی ژیانی تایبەتی خۆی بوو بوو وە بێ

ئاگا بوو لە کەسەکانی دەووری .

ئەوەی من شکم ئەبرد وەک خزم سەروەر بوو ئەوو خۆی چاوەڕوانی پشت گیری ئەکرد لەمن توانای نە بوو یارمەتیم بدات ... وەک

هاووڕێ قاسم.... ئەویش وەک مامۆستایەک ئەی ڕوانی یە من بۆیە ئاسان نەبوو من باسی تێک شکانی خۆمی بۆ بکەم.. ئەمانە

گشتی پاڵە پەستۆیەکی خستبووە سەر دەروونم زۆر زۆر ماندووی کردبووم ..... جارێک بێ پێشەکی....!!!!

نالی ــــــــــ  تانیا هەستە .. نازانم چی مە دڵم زۆر بە پەلە لێ ئەدا و تەنگە نەفەس ئەبم؟؟؟؟ !!!؟؟

تانیا ــــــــــ ها .. گیانی من هیچ نی یە منیش وام لێ دێ هەندێ جار بچۆ بەلکۆنەکە باش ئەبی.... بەخوا من زۆر هیلاکم .

ئەزانم هیچی پێ ناکرێ بەس هەستێکی سەیر پەیدا بووبو لام هەستم بە نزیک بوونەوەی مردن ئەکرد ... گوێم لە چرپە کانی بوو

هەستم بە هەناسەی گەرمی ئەکرد...  نازانم چۆن باسی کەم چوونکە خۆشم لێی تێ نا ئەگەشتم .. ئەوو شەوە تا دنیا ڕووناک بووەوە

من هەر ئەم سەر و ئەوو سەرم بوو .. ڕۆژی دا هاتوو ئەبوایە بۆ سەر کار بچوومایە ... دنیا ڕووناک بوەوە خۆم گۆڕی و چوومە

سەر کار ... هەر چەندە هیچ نە خەوو تبووم بەس  ئەوەندەی بە شێوەی بیر کردنەوەم سەر سام بووم گوێم نە ئەدایە ماندووبوون و

بێ خەوی.....هەر چۆنێک بوو ساتە قوورسەکانی ئیشم بەڕێکرد.. وەک پیشەی هەموو جارم لە ڕێی گەڕانەوەم تەلە فۆنم بۆ قاسم

ئەکرد بەس نەم ئەتوانی ئەوەی پێ بڵێم  ڕەنگە من پێویستم بەوە بووبێ کە هەردەم بەهێز بم بەرام بەری تا گوێ ڕایەڵم بێ  بۆ

پەیڕەوو کردنی ئەوو پلانەی دام ناوە بۆی ...... زۆر جار لە ناخەوە حەزم ئەکرد بگریم  لە بەردەمیا و خۆم خاڵی کە مەوە بەس نەم

ئەتوانی .. زۆر قوورس بوو ترسم هەبوو لە بەر چاوی بکەووم .... نا زانم ... زۆر جار ئەوەی ئەم ویست بیڵێم بە شێوەی پەخشان

بۆم باس ئەکرد نا زانم لە پەیامم تێ ئەگەشت یان نا  کەسێک نەبوو لەدەرەوەی هەستی خۆم دەستم بگرێ بلێ هەڵەی قاسم هەبوو

ئەویش پێویستی بە من بوو ڕاستە هەستی بە بەرامبەری زۆر بەهێز بوو بەس من  حەزم نەدەکرد ئەوو ئەرکەی پێ ببەخشم .. من

هاووڕێ یەتیم کردووەو ئەزموونم هەیە بەس لە گەڵ قاسم تامێکی تایبەتی هەبوو چوونکە بۆنی ڕابووردوومی لێ ئەهات و حەزی

داهاتوومی تیا بەدی ئەکرد ... ئەوو کووڕە گەوورەی ماڵ بوو بابی تاقانە بوو بۆیە منداڵە کانی زۆر بە ووریای گەوورە ئەکرد و

هەردەم ئامۆژگاری یانی ئەکردن .

ئەوو ڕۆژە بە تەلە فۆنم نە کرد بۆ قاسم  هەر لە ئیش تەواو بوم چوومە لای دکتۆر تا ئەوو ڕووداوەی بۆ باس کەم کە سەر سامی

کردووم  و ترسی خستبووە دڵمەوە.


نالی ــــــــــــــــ دکتۆر ئەزانی  یەکەم جارە بەوو شێوەیە بترسم لە مردن هەستم ئەکرد لە

ئان و ساتایە و دێت هەر زۆر پەرێشان


بووم !!!! هەندێ جار هەناسەم هەر بە جاری  ئەوەستا  و لێ دانی دڵم ئاسای نەبوو بێ جگە لەوەی

هەستێکی سەیرم هەبوو  نازانم چۆن بۆت ڕوون بکەمەوە  !!!!!؟؟

دکتۆر ــــــــــ   وەرە لە ویا ڕاکشێ ..... ئەم ماوەیە جگەرە کەم کەرەوە و لە سەر کاریش هەووڵ بە خۆت دوور خەیتەوە لە هەڵ

چوون ..... دڵت کێ شەی نی یە  .. بەس با زیاتر دڵ نیا بین  ... وەرە سەر ئەوو پاسکیلە بە پێی ئەوو  پێوەرە و ژمارە کانی خێرا

بە یان خاوو بەرەوە لە پایدەر لێ دان ... زۆر چاکە 40   باشە ئاوا ئەدەی 50  هەووڵ بە لەسەر پەنجا بەردەوام بی زۆر باشە 

گەر ئەتوانی 60 ؟؟؟ زۆر چاکە  تەواو .. ئەتوانی بێی تە خوار .

نالی ــــــــ ئۆف زۆر هیلاک بووم .... ها..  دکتۆر  گەشتیتە ئەنجام ؟؟؟؟؟

دکتۆر ــــــــ تا ئێستە زۆر ئاسایە دڵت .. بەس بۆ تەنگە نەفەسیت ئەمەت بۆ ئەنووسم  بە کاری بێنە بزانە چۆنە ؟؟

نالی ـــــــــ دکتۆر ئەوە بەس ئەوو کەسانەی (ئاسما_ ڕەبوو ) یان هەیە بۆ من ئەوەم هە یە ؟؟؟

دکتۆر ــــــــ مەرج نی یە............... تۆ ئێستە تاقی بکەرەوە ئەوە یارمەتیت ئەیات و توورەکەکانی سیت ئەکاتەوە ... هەووڵ بدە

سی یەکانت خاڵی کەیتەوە لە هەوا و دواتر لەگەڵ پەنجە دانانت لە سەری هەناسایە کی قووڵ هەڵ کێشە و چەند ساتێک بووەستە

ئەووسا هەناسە بدەرەوە .... دەی ئێستە بزانم هەست بە گۆڕان ئەکەیت یان نا ؟؟؟؟؟

نالی ـــــــــ  ئۆ .... زۆر هەست بە باشی ئەکەم دکتۆر .. باوەڕ بکە لە دوێ نێوە وە ئاوا بە ئاسانی هەناسەم نەداوە هەردەم هەناسەم

ئەژماردوو هەستم ئەکرد گەر بێ ئاگا بم ڕەنگە بخنکێم !!

دکتۆر ـــــــــ  ههههههههههههههه نا خەمت نەبێ وا بە ئاسانی نامری  ههههه تۆ ئەم 48 سەعاتە بزانە چۆنی و وەرەوە بۆ لام و

گۆڕان کاری یەکانم پێ بڵێ ..... ئەوو پەمپە بەس پێش خەووتن بە کاری بێ نە جارێک گەر هەستت کرد باش نیت بیکە بە دوو

جار... وەک ووتم جگەرەش کەم کەرەوە هەووڵ بدە پێش خەووتن بە ماوەیەک نەی کێشی و باشترە گەر بتوانی وازی لێ بێ نی.

نالی ـــــــــــ زۆر چاکە دکتۆر زۆر سووپاس ... وا ئەکەم کە پێت ووتم .. دووبارە سووپاس.

گەر کاتیش بووبێ هەستم بە بەختەوەری کرد   ..... بەتایبەتی ئەوو تەنگە نەفەسی یە زۆر پەرێ شانی کردبووم ... هەر لە دکتۆر

تەواو بووم خێرا تەلەفۆنم کرد بۆ قاسم و  بۆم گێڕایەوە  چیم بەسەر هاتووە :

قاسم -بە (تەلەفۆن )ـــــ  بەڕاست !!!!! ئەی بۆ ئاگادارت نەکردم !!! ئەهاتم بۆ لات ... ئەی ئێستە چۆنی باشتری ؟؟؟؟؟

نالی ـبە(تەلەفۆن )ـــــ برا گیان حەزم نەکرد بێ تاقەتت بکەم ::: لە خوا بەزیاد بێ ئێستە زۆر باشم .. واز لەوە بێنە بابێی نە سەر تۆ

چیت کرد بۆ بڕوانامەی شۆفێری ؟؟؟؟؟ خۆت ناوو نووس کرد یان نا ؟؟؟

قاسم -بە (تەلەفۆن )ـــــ  بە خوا درەنگ لە ئیش تەواو بووم  کاتی ئەوەم نەما .... بەس بە یانی  ئەچم و خۆم ناوو نووس ئەکەم ..

بەس لە گەڵ باووکم قسەم کرد ... زۆر بێ تاقەتی کردم .

نالی ـبە(تەلەفۆن )ـــــ  براکەم تۆ نابێ گلەیی لە باووکت بکەیت ....... خۆت ئەزانی  کۆمەڵێک نەخۆش بیرووباوڕی ئیسلامیان

ناشیرین کردووەو کردوویانەتە دووژمنی گشت دنیا ... ئێ تۆش نوێژ ئەکەیت و ئەچیتە مزگەووت و ڕەنگە لەوو تووند ڕەوانە

ببینی یان تێکەڵ بی لە گەڵیان .... بابت ئەوەی بیستۆتەوە ئەوو دۆرە لێت نازانێ ئێستە چۆن بیر ئەکەیتەوە بۆیە ترسی هەیە 

تووشت کەن ئەوو دڕندانە .. بۆیە گلەیی لێ مەکە برام.

قاسم -بە (تەلەفۆن )ـــــ   نا برام ئەزانم .. بەس من لەوان نیم و لەوانیش نابم .. بەس نازانم چۆن تێی گەیەنم ..... کە من باوەڕم

بەوەیە کە کووشتنی مرۆڤێکی بێ تاوان لە لام وەک ڕووخاندنی (کەعبەیە) ئیتر چی بێ ئەوو مرۆڤە ئیسلام بێ یان .. نا ... ئۆففف .

نالی ـبە(تەلەفۆن )ـــــ  ئەزانم برام بەس ئایا بابت ئەزانی ... ؟؟؟ ئەوە کێشە یە تۆ ئەبێ بابت تێبگەیەنی کە تۆ کێیت .. ئەوەش بە

ڕوون کردنەوە ئەبێ .... تا ..بێدەنگ بی و ڕێ بە خەڵکی کە بەیت کەسایەتیت لای باووکت شیکاتەوە ئەوە چارە نووست ئەبێ .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-07-26 17:11:04)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2008-07-22 16:10:02

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی 57 لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ





بەدەست کاسانی ترەوە ئەبێت بۆیە قاسم گیان.....

ئەزانی کاتی ئەوە هاتووە خۆتی پێ بناسێنی تەوە جارێکی تر.....ئەزانم سەیرە بەلاتەوە بەس ئەوە ڕاستی یە ئەووقۆناغەی کە

مرۆڤ چوار چێوەیەک بۆخۆی ئەدۆزێتەوەو تیایدا کەسایەتی بۆ خۆی بنیاد ئەنێ ...تۆ دوور بووی لێوەی .. برام هەشت ساڵە تۆی

نەدی وە ..ئەوەندەی بە تەلەفۆن لە گەڵیا قسە ئەکەیت و بە چاک و چۆنی و سووڕانەوە بە چواردەووری کەسایەتیت هەووڵبەدە تێی

گەیەنی و بڵێی ئەوە منم ئەوە بیروو باوەڕمە.... بەس تۆ ڕێت بەوو کەسانەی چواردەوورت داوە کە کەسایەتی تۆ شی بکەنەوە

قاسم-نە(تەلەفوون )ـــــــــ برام ڕاست ئەکەیت بەس من زۆر شەرمنم باوەڕ بکە ناتوانم بەوو شێوەیەی ئەڵێیت لە گەڵیا قسە بکەم

کێشە کە لە وەدایە ئەوو یەک مەبەستی هەیە ....ئەویش بگەڕێمەوە و بەس ئەزانی وا ئەزانی من بوومەتە (ئیسلامی یەکی تووند

ڕەوو و ئامادەم هەموو شتێک بکەم ...!!! تەنانەت خۆتەقاندنەوەش ) ئەوەش خەتای مامۆستا حەسەنی خزمە چۆتەوە و باووکمی

واتێگەیاندووە کە من لە وانم ئەمە بەحساب ئەوو نوێژ ئەکات سەیرم لێ دێ ئەوو بووختانەی چۆن کردووە !!! تاوانی من چی یە گەر

مەلا لە دوای نوێژ دووعا بکات بۆ (موجاهدینی عیراق و شیشان و ئەفغانستان و کشمیر ) من دەسەڵاتم هەیە ؟؟؟ من ئەچم بۆ نوێژی

خۆم و دیمەوە.. بەخێرێ چووە بە باووکمی ووتوە کە لە گەڵ کۆمەڵێکا تێکەڵم لە وو جەماعەتەن گەر فریام نە کەوێ و نەگەڕێمەوە

بۆ ئەوێ لە (گوانتەنامۆ) خۆم ئەبینمەوە ههههههههههه ئێ سەیرە بۆ خۆی ئەوو ئامۆژگاری یەم ناکات.

نالی -بە (تەلەفۆن)ـــــ برام جا ناهەقی باووکت ئەگری بترسێ و خەم دای گری... ئێ منیش ئێستە ترسام کە وات ووت.. یەکێک

لەوو شتانەی لە تۆ یا هەیەوو من خۆشم ئەوێ .. ئەوەیە کە نوێژ ئەکەیت .. بەس تێکەڵ بوونت بە ناوەندێک کە خۆیان بەڕاست و

خەڵکی هەمووی بە کافر  دا ئەنێن شتێکی ترسناکە چوونکە بەردەوامی ئەوان لەوەدایە کە کەسانی تر بکەنە سااتەمەنی بۆ ئەوو

ئاگرەی کردوویانەتەوە ....ئەوەندەی تۆ بناسم تۆ باوەڕت بە ( حەڵاڵ )کردنی خوێنی خەڵکی و کووشتن و بڕێنەی ئەوان ئەی کەن

نی یە ....!!! ئێ مادەم وایت  هەووڵبدە دوور بە لێ یانەوە.. برام بزانە ئەم ووڵاتانە زۆر لەوە ووریا ترن کە ئاوا بەئاسانی  لایەن

گری ئەوو خەڵکە تووند ڕەوانە بی و دووعایانی بۆ بکەیت باوەڕم پێبکە ئاگادارن لە دوای کارەساتی  سەمتەمبەری نیۆڕک زۆر

بەووریای و بە تووندی چاوودێری ئەوو کەسانە ئەکرێ... ئێ خۆ لندەن پڕە لە مزگەووت بڕۆ یەکێکی تر نوێژ بکە ئەگەر هەر

نەبوو لە ماڵەوە بی کە چوونکە خواش ئەوو کارانەی پێخۆش نی یە کە ئەوانە ئەی کەن.

دڵنیابە کۆمەڵێکی کەمن بەس تاوانەکانیان ئەوەندە گەوورەیە بۆیە وا بەوو شێوەیە ئەبینرێن....ئاینی ئیسلام سۆز و خۆشەویستی یە

بۆ مرۆڤایەتی نەک کووشتن و بڕینە .

قاسم-نە(تەلەفوون )ـــــــــ  نا برام خەمت نەبێ من باوەڕم بەوو تووند ڕەوی یە نی یەوو ناشبێ ... باوەڕ بکە ئێستە هەر ناچم بۆ

ئەوێ ...مزگەووتێکم بینی وەتەوە هی توورکە کانە زۆر بێ وەین لەوێ نوێژی خۆم ئەکەم ....

بەس کێشە کە هەر لە قسەکانی مامۆستا حەسەن نی یە زۆرن لەوانەی ڕۆشتوونە تەوە کە وایان لە باووکم تێگە یاندووە کە من زۆر

تووند ڕەووم ... ئەزانی ئێستە وام لێ هاتووە کەم تەلە فۆن ئەکەم تا نە کەوومە بەر گووشاری باووکم .

نالی -بە (تەلەفۆن)ـــــ  براکەم بۆ پاشە کشێ ئەکەیت و ڕێ خۆش ئەکەیت بۆ خەڵکانی تر کەسایەتی تۆ شیکەنەوە لای باووکت تۆ

هەڵەکەت لەوە دایە ....ئەوان دوورن لێتەوەو تۆش بێ دەنگی ئێ هەر کەسێک ئەڕواتەوە بە ئارەزووی خۆی باسی تۆ ئەکات .. من

چەند ساڵە لێرەم ئەوو کەسانەی شتم پیاناردۆتەوەو بەکەس و کارم ناساندووە لە چەند کەسێ تێ ناپەڕێ .. تۆش وا بکە زۆر

ووریابە لە هەڵبژاردنی ئەوو کەسانە و پێش وەخت ئاگاداری کەس و کارت بکە کێ هاووڕێ تە  لەوەوە تۆ ببینن... ئاخر کەسێکی

وەک(مەلا جەبار) چی لە کەسایەتی تۆ ئەزانێ تا تۆ بە کەس و کارتی بناسێنی ئەوو هیچ دەر بارەی تۆ نازانی و وەڵامی ئەوو

هەموو پرسیارانەی کەس و کارت لێی ئەکەن  هەمووی دوورە لە کەسایەتی تۆ وە.

باشترین چارە بۆیان دیاری بکە کێ هاووڕێتە و قسەی کێ نزیکە لە ڕاستی و ڕەوانی دەربارەی کەس و کارت... دەی برام  من 

گەشتمە ماڵەوە و ئەبێ شتێ ئامادە کەم بۆ کاترین..... قسە ئەکەینەوە.

قاسم-نە(تەلەفوون )ـــــــــ  باشە برام بەس ئەگەر هەستت بە ناساغی کرد ئاگادارم بکەرەوە دێم بۆ لات .. تکایە خۆت پشت گوێ

مەخە.... بچۆرەوە بۆ لای دکتۆر گەر زانیت باشتر نەبوویت.... خوا حافیز جارێ برام.

نالی -بە (تەلەفۆن)ـــــ   خوا ئاگادارت بێ برام قسە ئەکەینەوە خەمت نەبێ ..

هەڵبەت وەک هەموو جارێ نەم دە توانی ئەوەی لە ناخما ئازارم ئەدا بە قاسم بڵێم... ئەوو زۆر پێویستی پێمە و ئەوو باسەی من هەڵ

وەشاندنەوەی گشت هەووڵە کانمە چۆن وا نە بێ گەر من باس لە ڕووخانی خۆمی   بۆ بکەم کە کەسایەتیم ئەکەوێتە ژێر دارووپەردووی

ئەوو داڕمانەوە...

گە وورەترین ئازار هەرەس هێنانی پرۆژەیەکە کە تەمەن و ماندووبوونێکی  زۆر بنیاتی نابێ ..... لە هەمووشی بە ئازار تر درۆ

کەیە ... ئەوو درۆیەی یەکەم جار کردم وەک بەچکە شێرێک وابوو زۆر جوان و ڕووح شیرین بوو .. بێ پێشەکی تەمەن بە خێرای

تێپەڕی و ئەوو بچکەیە گەوورە بوو وە لە گۆشتی جەستەم ئەکاتەوەو واز ناهێنێ....... سووقانم ئەکڕێنێتەوەو واز ناهێنێ

بۆیە دەر گای ناخم کردەوەو ئەوو شێرەم ئازاد کرد .... بەڵام چوونکە ساڵانێکە بەندە شێتانە پەلاماری ئەم و ئەوی ئەدا.

تانیا ـــــــــ نالی گیان ئەزانم کاترین گەوورە بووە بەس ئایا من و تۆ لە تەمەنی ئەوەدا ماوین منداڵ درووست بکەین ؟؟؟؟ یان ئەرکی

بەخێوو کردنی منداڵێکی تر .. بەوو پارە کەمەی دەستت ئەکەوێ جێ بەجێ ئەکرێ ... من ئەزانم بێ زاری و حەزت لە منداڵە ..

بەس نالی گیان من کچێک و تۆ کووڕێکت هەیە ... بەس مانە و ئیتر بۆ خۆمان بخەینە ئەوو ناڕەحەتی یەوە.

نالی ـــــــــــ من ئەمەوێ هەست بکەم کە خێزانم  هەیە و منداڵیش خەندەی ماڵە .... ئەوو منداڵەی من باسی ئەکەم  تێکەڵ بوونمان

هەتا هەتای ئەکات من لە تۆ زیاتر کەسی کەم  خۆش ناوێت و بێ تۆ ژیانم دۆزەخ ئەبێت .. نامەوێ بە قاچی خۆم بچمە ئەوو

دۆزەخەوە چوونکە حەزی منداڵ هە موو عەقڵمی دا گیر کردووە ... ترسم هەیە وای لێ بێت  خۆشەویستی مان کاڵ بکاتەوە.. بۆ

دەرامەت من وەک ئەوو خەڵکە ئیش ئەکەم و تۆش هەر وەها .. بەقەد ئەوە مان هەیە کە پێی بژین  و خۆت ئەزانی ئیشی پێ شوو لە

بەر کاترین وازم لێ هێنا و ئەمەم قبوو ڵ کرد .... ئەتوانم ئیشێکی تر بکەم .... زۆر بەی زۆری ئەوانەی ئەیان ناسم دوای منیش

خێزانیان درووست کردووە .... تێ یان بڕوانە هەموو بەختەوەرن و منداڵیشیان درووست کردووە.

تانیا ـــــــــــ ئێ باشە مانگی 2000 پاوەند پەیا کە .. بەیانی منداڵ درووست ئەکەین .. بۆ ئەوەی پارە مان هەیە .. ئەوە بەس هی

خۆمە ڕاستە تۆ ئیشت کردووە بەس  بیرت نەچێ تۆ خۆت سوور بوویت لەسر ئەوەی ماڵ تازە کەیتەوەو ئە سەیارەیە بکڕیت  و

یار مەتی هەردوو براکەت داوەو کە بێن بۆ ئێرە و ...... من قسەت بۆ ئەکەم بۆ کوێ ئەچی !!!!!!

نالیییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییی.

نالی ـــــــــ ئەچمە دەرێ تا دڵم نەوەستاوە بە قسە کانت .

قاسم - بە(تەلەفۆن)ــــــ باشی برام خێر خۆ هیچ نە بووە ؟؟؟؟؟

نالی - بە(تەلە فۆن )ـــــ نا برام بەس تۆزێ دڵم تەنگە و زانیم بەیانی ئیش ناکەیت ... حەزم کرد تۆزێ قسەت لە گەڵ بکەم .

قاسم - بە(تەلەفۆن)ــــــ لە خوا بەزیاد بێ هیچ نی یە ... بەخوا زۆر حەزم کرد قسەت لە گەڵ بکەم بەس زانیم بەیانی زوو هەڵ

ئەسی  بۆ ئیش سەیرم لێ دێ تا ئێستە نە خەووتوویت !!!!!

نالی - بە(تەلە فۆن )ـــــ  وەڵا بڵێم چی .. دەی ئێستە یەکی دوای نیوەی شەوە چوار سەعاتی تر ئەبێ بۆ ئیش هەستم تازە ناخەووم

بەیانی کە هاتمەوە تێر ئەخەووم .....ئەزانی برام  لەم هەموو ساڵی نامۆ بوونەم تاقە سوود کە هەی بووبێ بەس ناسینی تۆیە .

قاسم - بە(تەلەفۆن)ــــــ زۆر سووپاس برام .. بەخوا منیش لە برایەک زیاتر خۆشم ئەوێیت ... بەس خێزانە کەشت بیر نەچێ هەر

چەندە زۆر شت هەیە بەس چوونکە هەستیارە بۆیە خۆم لەوو باسە نادەم چەند هاووڕێ بین سنووری  باری خێزانیتم بۆ نا

بەزێنرێت و بۆم نی یە باسی تیا بکەم.

نالی - بە(تەلە فۆن )ـــــ لە برا ئازیز تری قاسم گیان من لە گەڵ تانیا کێشەم نی یە بەس کێشەکە منم ڕەنگە خۆشم نەزانم چیم ئەوێت

و بەتەمای چیم.....  واز لەوە بێنە با بێی نەوە سەر تۆ بڕیارت داوە سەفەر بکەیت ؟؟؟؟ ئەوە باشترین دەرفەتە تا لە نزیکەوە ب

اووکت بت بینێ و لێت تێ بگات .

قاسم - بە(تەلەفۆن)ــــــ برام بەس ترسم هەیە پاسپۆرتەکەم بدڕێنن و  نە یەڵن بێمەوە.....  وەڵا مە گەر بە قاچاخ بێمەوە ههههه .. بە

خوا لەوێ بەرگە ناگرم .... ناسک بوومەتەوە بەرگەی ئەوو خۆڵ با رانەی ئەوێ ناگرم ..

نالی - بە(تەلە فۆن )ـــــ  ئەتوانی بە دمامک ە وە بگەڕێیت هههههههههههه

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-07-26 17:16:55)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#19 2008-07-22 16:11:03

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی 58 لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ



ڕاستە من ڕاستیم بۆ قاسم دەر نەبڕی ... بەس بە گفتووگۆ کردنم لە گەڵیا هێمن بوومەوە .... ڕەنگە ڕۆژێک بێ دڵمی بۆ بکەمەوە

بێ ترس بێ ئەوەی هەست بە شکان بکەم چوونکە ئەوو کاتە کەسێکی بەهێزم لێ درووست کردوە کە ئەتوانم هانای بۆ بەرم..

شەقامە چۆڵە کانی شارم بەسەر ئەکردەوە.... هەر هەنگاوێک هازاران هەنگاوی پێشوومی هەڵ ئەدایەوە ..تێم ئەڕوانی و لە سیمای

هەڵە دەگەڕام و خۆشەویستی تانیا نابینای کردبووم نەم ئەدی و بەسەر زامەکانما ئەڕۆشتم و پاساووم بۆ بکووژم ئەهێنایەوە.

دەسەڵاتم بەسەر هۆشی خۆمدا نەمابوو بۆیە هیوام بەس هاووڕێ کەم بوو ڕۆژێک بێت و ڕزگارم کات لەم تەنیایە ... دەنگی

باڵندەکان مژدەی بەیانیان هێنا .. شار هێشتاکە لە خەوودابوو کازیوە بەڕێوە ... نزیکی ڕووبارە کە بوومەوەو لە لێواری دانیشتم

هەمان شوێن کە من و تانیا چەندین جار لێرەکانێ باڵندە برسی یە بێ شەرمەکانمان بەسەر ئەکردەوە.

لە ڕووخساری ڕووبارم ئەڕوانی ... ڕەوونەقی شەوی هێشتاکە پێوە دیار بوو شەپۆلە کان دەستی یەکیان گرتبوو بەرەوو تاریکی

خواروو ئەڕۆشتن و لە زەماوەندێکی بێدەنگی دابوون لە هەندێ شوێن  مراوی یەکان ڕیزەکەی لێ ئەشێواندن و لە خوارتر یەکیان

ئەگرتەوە..... سەرمایەک ناخمی دەکردە سەهۆڵ و وەک منداڵێکی لاسار بە ناخما فرکۆ هۆڕی بوو... لە خۆم ڕوانی دەستە کانم

دەلەرزین و قامکەکانی پەنجەم جێ یان بە خۆیان نە دەگرت.......ئەوو سا زانیم ڕیبواری شەوێکی ساردوو سڕ بووم .

بەشەرمەوە خۆر درەختە تەزیوەکانی گەرم ئەکردەوە ... بە پەرۆشەوە مراوی یە برسی یەکان تێ یان ئەڕوانیم .. ئای باڵندە جوانە

کانم منیش وەک ئێوە بێ لانەم و برسی و سەرما شەرمی کردوومەتە ئەفسانە ... دوور کەوونەوە  منی نامۆ لە بە یانی باش زیاتر

هیچم نی یە پێشکەشتانی کەم .. بمبوورن مراوی یەکان ..

هەستام و لە ناوو ڕووبارە کە خۆمم دی !!!!! ئەوو هەڵەیەم بەدی کرد کە بەدرێژای شەوو بەدووی دە گەڕام !!!!!!!

دنیا ڕووناک بووەوە نزیکی ناوو جەرگەی شار بووم و ئەوەندەی نە مابوو کاتی ئیش کردنم دەست پێ بکات ..... لەسەر ئیش

پێمەوە دیار بوو ماندوو ی و کەم خەوی.... بەڕێم کرد ساتە درێژ خایەنە کانی هیلاکی هاوار و گەرمەی ئیش وەک خەوو ئەهاتە

بەر چاوو !!!!! وەک ئەوەی لە جەستەی خۆم بێ زار بم یان تۆڵەی  تاوانێکی لێ بکەمەوە  وابوو..... لە ئیش تەواو بووم

هاتمە دەرەوە و بە پێ و لەسەر خۆ کەووتمە ڕێ بەرەوو ماڵەوە یان ماڵی تانیا!!!! تەلەفۆنم کرد بۆ قاسم

نالی-بە(تەلەفۆن )ــــــ برام چیت کرد خۆت نا وو نووس کرد یان نا ؟؟؟؟؟

قاسم-بە(تەلەفۆن )ــــــ برام لێت ناشارمەوە پەشێمان بوومەوە ئەمەوێ سەفەر بکەم دوای گەڕانەوەم  .... دڵنیابە هەووڵ ئەدەم بە

زوو ترین کات بڕوانامەی شۆفێری دەر ئەهێنم......... ئەی تۆ برام دوێنێ تا درەنگ نە خەووتبوی!!!؟؟؟ ئەمڕۆ هیلاک نە بووی

لەسەر ئیش؟؟؟؟

نالی-بە(تەلەفۆن )ــــــ  نا برام من ڕاهاتووم هههههه بۆ مەینەتی ئێستە ئەچمەوە یەکسەر ئەخەووم ....... کەی بڕیارت دا بگەڕێیتەوە.

قاسم-بە(تەلەفۆن )ــــــ پێش ئەوەی تەلەفۆن کەیت .. قسەم کرد لە گەڵ نووسینگە و بلیتم بڕی بۆ پێنج ڕۆژی تر... ئەبێ بێیت پێش

ئەوەی بڕۆمەوە.

نالی-بە(تەلەفۆن )ــــــ   دڵنیابە دێم  و گوێنی یەک شتم هەیە بۆم بەرەوە هههههههههه دووڕۆژی تر ئیش ناکەم دێم بۆ لات.

کاترین ــــــــــــــ ئەوە شەوو لە کوێبووی ؟؟؟؟؟ دەرنگ خەبەرم بووەوە دایکم نە خەووتبوو ئەگریا چی بووە؟؟؟

نالی ــــــــــــــــــــ هیچ نییە  گووڵم تۆ خۆت بەوو کێشانەوە خەریک مەکە ... بۆم باس بکە ئەمرۆ چی تازە ڕووی دا لە قووتابخانە؟

کاترین ــــــــــــــ ئەمڕۆ لە گەڵ هێلین بوو بەشەڕم ئەوو بێ عەقڵە خۆی بە جوانترین کچی پۆلەکە دائەنێ چەند کووڕێکی لەوو بێ عقڵ

تر هەیە لە گەڵیا هاووڕێن ... ئینجا ... هەلۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ

نالی ــــــــــــــــــــ  ها گیان گوێم لێتە ئێ مامۆستا چی ووت ؟؟؟؟

کاترین ــــــــــــــ  ههههههههه تۆ خەووت لێ کەووت مامۆستای چی هێلین ئەڵێم  هههههه پیر بوویت ههههههه بەدایکم ئەڵێم باووکێکی

ترم بۆ بکڕێ هههههههههه دەی گوێم لێ بگرە تۆخوا من جوانترم یان هێلین؟؟؟؟

نالی ــــــــــــــــــــ بەخوا هێلین ناناسم بەس تۆ ئەناسم جوانترین و شیرین ترین کچی دنیایت ... بەخوا گووڵم زۆر هیلاکم هەر

نەخەووتووم .. بمبوورە تۆزێ ئەخەووم و دوای باسی ئەوو هێلینە ڕشکنەم بۆ بکە.

کاترین ــــــــــــــ  باشە بەس برسیمە ؟؟؟؟؟

نالی ــــــــــــــــــــ  بەسەر چاوو ئێستە خێرا شتێکت بۆ ئامادە ئەکەم ... حەزت لە چی یە ؟؟؟؟ هێلکەوو ڕۆن باشە ؟؟؟

کاترین ــــــــــــــ یەععععععععععععع !!!  نای خۆم مامۆستا ئەڵێ خراپە زۆر بیخۆیت ... حەزم لە مەعکەرۆنی یە .

نالی ــــــــــــــــــــ بە بان چاوان تا ئەچی خۆت ئەگۆڕی و ژوورەکەت کۆ ئەکەیتەوە من بۆت ئامادە ئەکەم .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-07-27 20:16:46)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#20 2008-07-22 16:12:04

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی59 لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ



تانیا ـــــــ نالی گیان هەستە دوای شەوو خەووت لێ ناکەوێ .

نالی ـــــــــ  سەعات چەندە بۆ ئێ ستە ؟؟؟؟

تانیا ـــــــــ  19  هەستە دەی با ئاشتت کە مەوە .... یان تۆ من ئاشت کەرەوە .. ئەزانم ماوە ماوە شێتی ئەت گرێ !!!!

نالی ـــــــــ   نا گیانی من من تۆ ئاشت ئەکەمەوە کاترین ووتی دوێنێ تا درەنگ نە خەووتوویت ؟؟؟؟ من هە ڵە بووم نە ئەبوایە باسی

خۆم بکەم و هەووڵ بدەم خەوونم بێنمە دی !!!!!! لە بیری کە ... هەستە با بچین بۆ لای کاترین .

تانیا ـــــــــ   کاترین نانی خواردووە لە سەر کۆپیتەرە ... منیش زۆر هیلاکم بۆ نا پرسی   چۆنە وا زوو هاتوومەتەوە ؟؟؟!! بەخوا

لەسەر ئیش زۆر ڕشامەوە  زۆر پەرێ شان بووم بۆیە زوو هاتمەوە...... بۆ ئەوەی باست کرد وا مەڵێ تۆ مافی خۆتە خەوون ببینی

بەس نالی گیان من یەکەم ڕۆژ پێم ووتوویت منداڵم ناوێت و بە تەمانیم تۆش ڕازی بوویت .. گەر زۆر حەزت لێ یە بگەڕێڕەوە و

ژنێکی کوورد بێنە منیش یارمەتیت ئەدەم .

نالی ـــــــــ    نا گیانی من نە ژن ئەهێنم و نە خەویش ئەبینم ... لە بیریکە تۆ هیلاکی ڕاکشێ منیش سەرێک لە کاترین ئەیەم .

وەک ئەوەی لە پڕ گشت هاووکێشە کانی ژیان تێک چووبێ لە پڕ وابوو ... ئەوو هەموو خۆشەویستی یە نەی توانی تێ گەشتن

درووست بکات ؟؟؟؟؟ با... ئەی ئەوە نی یە بێ کێشە ژیان بەسەر ئەبەین !!!! نا زانم هەستی جێگیر بوون لە ناخما وونە هەست

ئەکەم  لە نێوان عەرد و ئاسمانا هەڵ واسراووم ....... خەڵکیش وا ئەزانێ بەختەوەر ترین مرۆڤی دنیام !!!! ئای  ڕوو لە کوێ بکەم

تا دەر بازم بێ لەم  وون بوونە .... خۆشم ئەوێ و بەرگەش ناگرم  !!!! خەریکە لە ناخما ئەبم بە دوو کەرتەوە !! هەر پارچەی بۆ

لایەک ئەڕوانێ ...... قاسم لە سەفەرە و سەروەر لە خەوونی خۆی دایە لە نێوان ڕابووردوو و ئێستەوە لە لێژاوی کۆمەڵێ ڕقا

ئەسووڕێتەوە سەرەتا زۆر دڵ خۆش بووم پێی بەس هێدی هێدی بۆم دەر کەووت زۆر دوورە لە منەوە زۆر دووری عەرد بۆ

ئاسمان.....باشە خۆ من کاترینم وەک کچی خۆم خۆش ئەوێ ؟؟؟؟؟ نابێ جێی ئەوو منداڵەم بۆ بگرێ کە تەمەنای ئەکەم ؟؟؟ نازانم

بەڕاستی نازانم  خەریکە خۆشم ناناسمەوە و لێی تێ ناگەم  ..... !!!!!!!!!!

وەک جاران ئارەزووی خەووم نی یە و ماندووبون  توانای نی یە حەزی خەووم تیا درووست کات جەستە شەکەت بەس من خاوەنی

نیم یان وا هەست ئەکەم !!!! هەست بە ماندووبوونێک ئەکەم لە ناخما نەک جەستەم .

دکتۆر ــــــــ هەست ئەکەیت باشتر بویت یان نا ؟؟؟؟

نالی ـــــــــــــ دکتۆر هەناسەم تووند ئەبێ بەس ئەوو پەمپە یارمەتیم ئەدا بەس خەووم نی یە ...!!!! زۆر ماندووم بەس ناتوانم ئەچمە

جێگاوە ئەڵێی لەسەر دەرزی پاڵ کەوو تووم .دڵم هەندێ جار پەلە ئەکات و هەندێ جار هەست ئەکەم هێندە خاوە خەریکە ئەوەستێ!

دکتۆر ـــــــــ  ئەم دەرمانانەت بۆ ئەنووسم  .... بە کاری بێنە بەس ووریابە  مەی بە هیچ شێوەیەک نە خۆی تەوە .. هەفتەی داهاتوو

وەرەوە بۆ لام  ... گەر هەر باش نەبویت هەندێ پشکنین هەیە لە ڕێی دکتۆری پسپڕەوە بۆت ئەنووسم بی کەیت بۆ دڵت  و بۆ

کێشەی هەناسەت ئەتنێرمە لای دکتۆرێکی هاووڕێم بت پشکنێ . ئەگەر ئەتەوێ  چەند ڕۆژێ  بۆت ئەنووسم ئیش نەکەیت‌؟؟

نالی ــــــــ زۆر  سووپاس دکتۆر  گیان خۆم دوو ڕۆژ  ئیسراحەتم .. گەر  باش نەبووم ئەوو سا .. دووبارە سووپاس .

تانیا ـــــــــ ئەوە چی یە ئەوو هەموو دەرمانە ....  ئۆفففففففف   تۆ جگەرە کەم کەرەوەو  واز لە مەی بێ نە بزانە چۆن باش ئەبێ .. من

تێ ناگەم شەوو  تا درەنگ خەریکی چی و چی ئەنووسی ؟؟؟؟ خۆت وەلا ناوەو وەک و جاران ئاگات لە ئێمەش نەماوە.؟؟؟ !!!

نالی ــــــــ  نازانم بڵێم چی گەر پێت بڵێم ڕەنگە پێبکەنی ؟؟؟؟

تانیا ـــــــــ  نا پێ ناکەنم بڵێ .

نالی ــــــــ  هەست ئەکەم مردن نزیک بۆتەوە لێم و لە ئان و ساتایا!!! وا هەست ئەکەم زۆر گۆڕاووم نازانم بۆ !!؟؟

تانیا ـــــــــ هههههههههههه نەکەی لێرە بمری بەخوا زۆر لە مردوو ئەترسێم ... هەر کە زانیت ئەمری بڕۆ لای سەروەر بمرە

هههههه واز لەوو قسانە بێنە ..... تۆزێ سەرمات بووەو باش ئەبیت .... ئەرێ بە قاسمت ووت شتم بۆ بێ نێت لە کووردستان ؟؟

نالی ــــــــ  هههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههه

تانیا ـــــــــ ئەوە بەچی پێ ئەکەنی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

نالی ــــــــ وەڵا خۆی گریانم دێ بەس تاقەتم نی یە بگریم !!! با خۆم نە کووژم من ئەڵێم ئەمرم !! تۆ ئەڵێی با قاسم شتم بۆ بێنێ .

گەشتمە ئەوو باوەڕەی ڕاستی پێ بڵێم کە من منداڵم نی یە .... هەر چەندە زۆر قوورسە بەس تاقە ڕێگەوو دوا ڕێگەیە .. بەس ئەبێ

بیر کەمەوە چۆن پێی بڵێم کە هەم بۆ ئەوو ئەسین نە بێ و بۆ منیش زۆر قوورس نەبێ .... جا چۆن نازانم  .. ناخۆشترین شت لە

دنیادا ئەوەیە بە دەمی خۆت بڵێی درۆم کردووە.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-07-28 01:33:25)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net