❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / قه‌ده‌م خێر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-18 16:58:02

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

قه‌ده‌م خێر

    ڕه‌زا شای په‌هله‌وی له‌ ساڵی (1925)دا شامرادی میری "لوڕ"ی کوشت و ، به‌و کوشتنه‌ "قه‌ده‌م خێر"ی خۆشکی که‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی کوردی فه‌یلی بوون ئاڵای شۆڕشی هه‌ڵگرت و خۆی بۆ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی براکه‌ی ئاماده‌ کرد. له‌شکرێکی باشی پێکه‌وه‌نا و بڕیاری دا مافه‌کانی گه‌له‌ی به‌ده‌ست بێنێته‌وه‌. نامه‌یه‌کیشی بۆ شێخ مه‌حمودی حه‌فید نووسی و تیایدا داوای له‌ شێخ کرد که‌ هه‌موو پێکه‌وه‌ کار بکه‌ن و ئه‌و سته‌م و زۆره‌ی له‌سه‌ر کورد هه‌بوو لای به‌رن و ، سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.

له‌ نامه‌که‌دا هاتووه‌ که‌ ئه‌و له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان شه‌ڕی دژ به‌ سته‌م ڕاگه‌یاندووه‌ و بڕیاری داوه‌ که‌ مل بۆ هیچ که‌سێک که‌چ نه‌کات. هه‌روه‌ها نووسیبوی که‌ براکه‌ی به‌ ناهه‌ق کوژراوه‌ و ، داواشی له‌ شێخ کردوه‌ که‌ هه‌ردوولایان هه‌موو هێز و توانایان بکه‌ن به‌ یه‌ک و کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و کوردستانی باشور ڕزگار بکه‌ن. ئاماده‌یی خۆش ده‌ربڕیوه‌ که‌ له‌شکره‌که‌ی خۆی بخاته‌ بن ڕکێفی شێخ مه‌حموده‌وه‌.

ئه‌وه‌شی درکاندبوو که‌ که‌لوپه‌ل و خواردن و پێداویشتییه‌کانی تری ناو میرایه‌تییه‌که‌ی به‌شی دوو ساڵی ته‌واو ده‌کات. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ شێخ مه‌حمود ڕووی نه‌داوه‌تێ و نامه‌که‌ی قه‌ده‌م خێری زۆر به‌هه‌ند نه‌گرتوه‌.

ڕه‌زا شای په‌هله‌وی نامه‌یه‌کی بۆ قه‌ده‌م خێر ناردوه‌ و تیایدا داوای لێکردوه‌ که‌ شوی پێبکات. ئامانجی ڕه‌زا شا له‌و کاره‌ ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ قه‌ده‌م خێر له‌ شۆڕش سارد بکاته‌وه‌ و لۆڕستانی بچوک بخاته‌وه‌ بن ڕکێفی خۆیه‌وه‌. قه‌ده‌م خێر ، وه‌ک سه‌رچاوه‌ مێژوییه‌کان ده‌ڵێن ، له‌ وه‌ڵامدا وتوویه‌تی: "من ژن نیم تا شو بکه‌م ، به‌ڵکو تۆ ژنی". کاتێک شا ئه‌و وه‌ڵامه‌ پڕ سوکایه‌تییه‌ی پێده‌گات ده‌ستبه‌جێ له‌شکر کۆده‌کاته‌وه‌ و به‌ره‌و ناوچه‌کانی لوڕ ڕه‌وانه‌ی ده‌کات. شه‌ڕێکی درێژخایه‌ن له‌ نێوان هه‌ردوولادا دروست ده‌بێت و ، خوێنێکی زۆر ده‌ڕژێ و ، دوای به‌رگرییه‌کی به‌هێز ، له‌شکری ڕه‌زا شا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنێ و ، لوڕی بچوک داگیر ده‌کات.

له‌ کاتی ده‌سته‌ویه‌خه‌ بوونه‌وه‌که‌دا قه‌یرانێک له‌ناو له‌شکره‌که‌ی قه‌ده‌م خێردا دروست ده‌بێ و له‌شکره‌که‌ ده‌بێ به‌ دوو به‌شه‌وه‌. به‌شه‌ زۆرینه‌که‌ی له‌ گه‌ڵ قه‌ده‌م خێر ده‌مێننه‌وه‌ و به‌شه‌ که‌مه‌که‌ش که‌ ڕه‌زا شا به‌ پاره‌ هه‌ڕاڵی کردبوون له‌ شه‌ڕه‌که‌ خۆیان ده‌دزنه‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که‌ درێژخایه‌ن ده‌بێ و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ناگات به‌ له‌شکره‌که‌ی قه‌ده‌م خێر ئیتر له‌شکره‌که‌ی ده‌شکێ. هاوکات ڕه‌زا شا لێبوردنێک ده‌رده‌کات و گه‌لێک چه‌کدار ڕوو ده‌که‌نه‌وه‌ لای شا و ، له‌ کۆتاییدا شۆڕشه‌که‌ی قه‌ده‌م خێر کپ ده‌بێته‌وه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ سه‌رکرده‌کانی کورد زۆر بڕوایان به‌ دوژمنه‌کانیان کردووه‌ ، یان له‌ کاتی گفتوگۆدا ده‌ستگیر کراون و له‌سێداره‌ دراون ، یان به‌ لێبوردنێکی ساخته‌ خۆیان ته‌سلیم کردۆته‌وه‌ و تووشی چاره‌نوسێکی ڕه‌ش بوون. قه‌ده‌م خێریش یه‌کێک بووه‌ له‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕی به‌ دوژمنه‌کانی کردوه‌. ڕه‌زا شا له‌ گه‌ڵ نامه‌که‌یدا بۆ قه‌ده‌م خێر قورئانێکی ناردووه‌ تا باشتر بڕوا به‌و لێبوردنه‌ بکه‌ن که‌ بۆی ده‌رکردوون. نه‌ک هه‌ر سه‌ر له‌شکره‌کانی قه‌ده‌م خێر باوه‌ڕیان پێکرد ، به‌ڵکو قه‌ده‌م خێر خۆشی باوه‌ڕی به‌ ڕه‌زا شا کرد و خۆیان دا به‌ده‌سته‌وه‌. ڕه‌زا شا (17) که‌سی له‌ به‌رپرسه‌کانی ئه‌و شۆڕشه‌ له‌سێداره‌ دا و ، قه‌ده‌مخێریشی زیندان کرد. قه‌ده‌مخێر مانه‌وه‌ی له‌ زیندانا هه‌ڵبژارد نه‌ک ته‌نازول کردن بۆ ڕه‌زا شا. بۆیه‌ له‌وێدا مایه‌وه‌ تا وه‌فاتی کرد
   

   la   azmoon    wargirawa

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-09 07:11:14

miran9
شاعیری کورد
شوێن: ڤییه‌نا. نه‌مسا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-01
په‌یامه‌كان: 366

Re: قه‌ده‌م خێر

destt xosh hawrei berez behiway berdewamit babebeteki mezhwyy grng bw

Kurdzhin
*************************************************
http://kurdzhin.org/uploads/547c7280f0.gif

پێویسته‌ هه‌میشه‌ ئاشق بین چونکه‌ خودا پێی به‌خشیوین ..میران

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-22 20:01:52

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

Re: قه‌ده‌م خێر

ده‌ستت خۆش بێت و سه‌رکه‌وتوو بیت ئه‌زیزم هه‌ربژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net