❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نهێنی‌ خه‌و بینین!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-07-15 15:19:05

dashte
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2010-09-08
په‌یامه‌كان: 204

نهێنی‌ خه‌و بینین!!

پزیشكه‌كانی‌ ده‌روونی‌‌و مێشك ئه‌وه‌یان دوپات كرده‌وه‌ كه‌ خه‌و بینین ته‌ندروستی‌ ده‌روونی‌‌و مێشك ده‌پارێزێت‌و خواسته‌ به‌ستراوه‌كانمان به‌هوَیه‌وه‌ به‌تاڵ‌ ده‌بێته‌وه‌، دیارده‌ی‌ خه‌و بینین سه‌رنجی‌ زاناكان‌و شیكه‌ره‌وه‌كانی‌ راكێشاوه‌ له‌دێر زه‌مانه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ بۆچوونی‌ زۆر هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا ئه‌م دیارده‌یه‌ نه‌توانراوه‌ به‌ئاسانی‌ شیبكرێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت زانستی‌ تازه‌ش نه‌یتوانیوه‌ بگاته‌ ناوه‌رۆكی‌‌و وه‌ڵامی‌ پێكهاته‌ی‌ خه‌و بینین‌و ماناكانی‌ بداته‌وه‌.
هه‌ندێك له‌خۆزه‌كانی‌ ئه‌سكیۆكان وایان زانیوه‌ له‌كاتی‌ خه‌و بینیندا گیان لاشه‌ به‌جێ‌ ده‌هێلێت‌و له‌جیهانێكی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ ده‌ژی‌‌و به‌خه‌به‌ر كردنه‌وه‌ی‌ كه‌سی‌ خه‌وتو مه‌ترسییه‌كی‌ گه‌وره‌ دروست ده‌كات‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ ون بوونی‌ گیانی‌و توانای‌ نابێت جارێكی‌ تر بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لاشه‌كه‌و هه‌ندێك له‌هۆزه‌ هندیه‌ كۆنه‌كان هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌سێكی‌ خه‌وتو خه‌به‌ر بكاته‌وه‌ گه‌وره‌ترین سزای‌ ده‌درا.
میسریه‌ كۆنه‌كان یه‌كه‌م كه‌س بوون وایانزانیوه‌ كه‌ خه‌و بینین په‌یامێكی‌ پیرۆزه‌و ناویانناوه‌ په‌یامی‌ شاراوه‌ بۆ خه‌وتووان‌و به‌ئاگا هێنانه‌وه‌ بۆ سزادان، چه‌ند نوسراوێكی‌ كۆن دۆزراونه‌ته‌وه‌ له‌وانه‌ نوسراوه‌ی‌ "شستربینی‌" به‌ناوی‌ ئه‌و كه‌سه‌وه‌ ناو دراوه‌ كه‌ دۆزیویه‌تییه‌وه‌و له‌سه‌رده‌می‌ خێزانی‌ دوانزه‌یه‌می‌ پێش له‌دایك بوون‌و چه‌ند شیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ خه‌ونی‌ تێدایه‌و به‌یه‌كه‌م هه‌وڵ داده‌نرێت له‌مێژوودا.
چۆن خه‌و ده‌بینین؟
خه‌و بینین خراوه‌ته‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ زانستییه‌وه‌ بۆ ئاشكرا كردنی‌ ئه‌و نهێنیانه‌ی‌ كه‌ده‌وری‌ چۆنیه‌تی‌‌و هۆكاری‌ رودانی‌ خه‌و بینین ده‌دات له‌كاتی‌ خه‌ودا، له‌هه‌ندێك له‌م تاقیكردنه‌وه‌دا چاودێری‌ چه‌ند كه‌سێكی‌ نه‌خۆش‌و له‌ش ساغیان كرد له‌كاتی‌ نوستندا به‌گه‌یاندنی‌ چه‌ند وایه‌رێك كه‌ چالاكییه‌كانی‌ مێشك چاودێری‌ ده‌كات‌و ئامێری‌ مێشك له‌كاتی‌ كاته‌ جیاوازه‌كانی‌ نوستنداو به‌درێژایی‌ شه‌و، بۆیان ئاشكرا بووه‌ كه‌ خه‌و بینین له‌كاتی‌ جوڵه‌ی‌ خێرایی‌ چاودا روو ده‌دات له‌م كاته‌شدا لێدانی‌ دڵ‌ زیاد ده‌كات‌و په‌نجه‌كان ده‌له‌رزن‌و هه‌ناسه‌دان خێرا ده‌بێت‌و مێشكی‌ چالاك ده‌بێت.
له‌م قۆناغه‌دا چاو له‌ژێر پێڵوی‌ چاوه‌وه‌ ده‌جوڵێته‌وه‌و ماسولكه‌كان پشو ده‌ده‌ن.
چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌ له‌زانكۆی‌ شیكاغۆ ئه‌نجامدرا ده‌ریخست خه‌و بینین ده‌گۆڕێت له‌درێژایداو له‌وانه‌یه‌ كاتژمێرێك بخایه‌نێت ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی‌ بۆچوونه‌كانی‌ زانا ده‌روونناسه‌ كۆنه‌كانه‌ كه‌ پێیانوایه‌ خه‌و بینین ماوه‌كه‌ی‌ زۆر كورت بووه‌و ئه‌و شوێنه‌ی‌ تێیدا ده‌ژین كار ده‌كاته‌ سه‌ر خه‌ونه‌كان.
"ئه‌ریك شی??یتز" مامۆستای‌ ده‌روونناسی‌ له‌زانكۆی‌ كالی??ۆڕنیا رایگه‌یاندبوو كه‌ ئامارێك له‌ساڵی‌ په‌نجاكاندا ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ ئه‌و كاته‌ سه‌ده‌ی‌ ژێرینی‌ ??یلمی‌ ره‌ش‌و سپییه‌وه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ زۆرینه‌ی‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژیاون خه‌ونه‌كانیان به‌بێ‌ ره‌نگ بینیوه‌، به‌ڵام دوای‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌و به‌ده‌ركه‌وتنی‌ ??یلمی‌ ره‌نگاو ره‌نگ چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخست كه‌ خه‌ونی‌ ره‌نگاو ره‌نگ ده‌بینرێت.
خه‌و بینین ده‌گۆڕێت به‌گۆڕانی‌ ته‌مه‌ن‌و ره‌گه‌زو سروشتی‌ ژیان.
جۆره‌كانی‌ خه‌و بینین
ده‌توانین خه‌و بینین بكه‌ین به‌سێ‌ جۆره‌وه‌ له‌وانه‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ هه‌یه‌ به‌لاشه‌وه‌و ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ هه‌یه‌ به‌ده‌روونییه‌وه‌و ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ ده‌كات به‌رۆحه‌وه‌.
خه‌و بینین ده‌بێته‌ داهێًنانی‌ زاناكان
د. ئه‌حمه‌د عوكاشه‌ سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ پزیشكه‌ ده‌روونناسه‌كان پێیوایه‌ كه‌ خه‌و بینین هه‌موو ئه‌و ناخۆشییانه‌ ده‌سڕێته‌وه‌ كه‌ به‌رۆژ ده‌یبینین.
خه‌و بینین زانایانی‌ به‌ئاگا هانیوه‌ته‌وه‌ بۆ بیرۆكه‌ی‌ تازه‌و یارمه‌تیداون له‌راهێنانه‌كانیاندا بۆ نمونه‌ ئه‌لیاس هاو داهێنه‌ری‌ مه‌كینه‌ی‌ دورومانی‌ له‌سه‌ده‌ی‌ 18 دا ده‌ڵێت شه‌وێك خه‌وی‌ به‌چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ بینیوه‌ كه‌ رم هه‌ڵده‌ده‌ن‌و به‌سه‌رو هه‌موو رمێكدا كونێك هه‌یه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی‌ چاو به‌م خه‌وه‌ بیرۆكه‌ی‌ كون كردنی‌ ده‌رزی‌ بۆ ده‌ركه‌وت له‌ده‌رزی‌ دوروماندا.


NNA/

Kurdzhin
ویستم چاوم ببه‌خشم پێت به‌ڵام په‌شیمان بوومه‌وه‌
   ترسام ڕۆژێک بیرت بکه‌م  نه‌توانم  تۆ   ببینمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-10-04 00:10:23

jihan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-19
دواترین سه‌ردان: 2008-10-23
په‌یامه‌كان: 191

Re: نهێنی‌ خه‌و بینین!!

بابةتيكى جوانة دةست خؤش دةشتى كيان سةركوتو بى
نيكؤس كازانتزاكيس ئةلى
خةو دادبةروةرة ئةوةى بيدارى ليمان قةدةغة ئةكات ئةو ئةمانداتى

Kurdzhin
when wealth is lost nothing is lost when health is lost something is lost but when character is lost everything is lost

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2007-10-04 07:19:10

dashte
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2010-09-08
په‌یامه‌كان: 204

Re: نهێنی‌ خه‌و بینین!!

سوپاس جیهان گیان بۆ ده‌ستخۆشیه‌کانت و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانم
به‌ ڕاستی وته‌یه‌کی جوان و به‌ نرخه‌ ، ده‌ستت خۆش بێت و هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم ، کاتت شاد بێت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2007-10-04 14:16:34

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

Re: نهێنی‌ خه‌و بینین!!

ده‌سته‌کانت خۆش بێت ده‌شتی گیان بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌سووده‌ هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم گیانه‌که‌م
به‌هیوای خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆی ئه‌زیز و خۆشه‌ویست سه‌رکه‌وتووبیت ماڵه‌که‌م .




................ کوڤان .................
              http://img401.imageshack.us/img401/904/bloem051nc2.gif

Kurdzhin
چرکه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتنی خۆر ، هه‌فته‌یه‌ک یاده‌وه‌ری باران له‌ناو ده‌بات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2007-10-04 19:56:27

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: نهێنی‌ خه‌و بینین!!

dastt xosh bet dashe gyan bahiwai kateki xosh bo daxwazm

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2007-10-13 05:54:43

شةن
جوانی کوردژین
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2009-12-28
په‌یامه‌كان: 119

Re: نهێنی‌ خه‌و بینین!!

dast  xosh  dashty  gyan  bo  aw  babata  sarkawtobyt  barezm

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-51ea989994.jpg

ئــــــه‌و خۆشـــــــه‌ویستیه‌ی ته‌نها به‌شــــــــــــێکه‌ له‌ ژیــــــــانی پیاو
                                                       ته‌واوی مــــــــێژووی ئافره‌تـــــــــــــــــه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net