.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






[له زیندان هاوڕێى سه‌دام بوم
بڵاوكرایه‌وه له Thursday, November 22
به‌شى دوه‌م
عراق زهبیبهیه و ئه‌مریكا پادشایه..
مێژووش بوه كلیلى سه‌ركه‌وتنم
و: ژووان- په‌یمان
له نێوان تێبینیه‌كانى پیرۆ له‌سه‌ر سه‌دام حسێن ئه‌وه بوو كه سه‌دام باشترین گوێگره و گوێ له خه‌لك ده‌گرێت و پیرۆ ده‌ڵێت : ( پێى باش بوو تۆ گشت قسه‌یه‌ك بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانیَ به ته‌واوى ههلسهنگاندنت بۆ بكات و شێوازێت بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌رتا به‌ده‌ست بێنێت)..
ئه‌مه قسه‌ى جۆرج پیرۆ یه له كتێبى (The Terrorist Watch )كه رۆنالد كیسله‌ر نوسیویهتى و له مانگى ( تشرینى دوه‌م) دا ده‌رچوو و تیایدا وێنه‌ى ژیانى سه‌دام له زیندان ده‌خاته روو ، جۆرج پیرۆ به‌رپرسیى چاوپێكه‌وتن و لێكۆڵینه‌وه بوه له‌گه‌ڵ سه‌دام .
سه‌دام له‌و كاته‌دا به دیلى جه‌نگ داده‌نرا ، ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌ندیخانه‌كه كه له فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا بوو كۆپیه‌كى په‌یماننامه‌ى جنێڤ ى تایبه‌ت به دیلى جه‌نگیان به زمانى عه‌ره‌بى دابویه تا مافه‌كانى خۆى بزانێت ، پاش ماوه‌یه‌كى كه‌م سه‌دام زانى كه پیرۆ ئه‌و كه‌سه‌یه كه چاوى پێ ده‌كه‌وێت ، ئه‌م دوو كه‌سه پێویست بوو ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك چاوه‌روان بن بۆ ئه‌وه‌ى چیرۆكه‌كه ده‌ست پێ بكات تا سه‌دام پرسیار بكات بۆچى كه‌س چاوى پێ نه‌كه‌وتوه به درێژایى ئه‌و ماوهیهیهى دهكهویـَه نێوان رۆژى ده‌ستگیر كردنى تا یه‌كه‌م چاوپیكَهوتن له(13/1/2004) .
پێویست بوو پیرۆ ژورێك بۆ چاوپێكه‌وتنه‌كان ئاماده بكات ، ده‌یویست ئه‌و ژوره ساده بێت و كورسیه‌ك هه‌بێت بۆ خۆى و كورسیه‌ك بۆ سه‌دام هه‌بێت و كورسیهكیش هه‌بێت بۆ كارمه‌ندێكى دیكه‌ى (FBI)وه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى كلاسیكى ده‌زگاكه ، ئه‌و كارمهندهى دیكه ناوى ( تۆد ئهریناگا) بوو تێبینى خۆى له قسه‌كان تۆمار ده‌كرد و له هه‌مان كاتیش دا به نهێنى ئه‌و چاوپێكه‌وتنه وێنه‌ى ده‌گیرا .
پیرۆ ده‌ڵێت : ( ده‌مویست سه‌دام ئه‌وه بزانێت كه هه‌رچیه‌ك بوبێت له رابردودا ، ئه‌وا ئێستا بۆ من سه‌دام ته‌نها پیاوێكه و له به‌رده‌ستى من دایه و من به‌رپرسم لێى ، به مانایه‌كى دیكه من په‌یوه‌ندیم به‌وه نی یه له رابردودا چی بوه ) .
پیرۆ كورسیه‌كه‌ى سه‌دامى به شیوَهیهك دانابوو كه پشتى به دیواره‌كه‌وه بێت و كورسیه‌كه‌ى خۆیشى پشتى له ده‌رگاكه بوو و بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت ( په‌یامى من ئه‌وه بوو كه ته‌نها من له نێوان ئه‌و و ئازادى دا ده‌وه‌ستم ) .
له هه‌مان كات دا پیرۆ زۆر به رێزه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌دام ده‌كرد ، ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه وا رێكخرابوو تا ببێته هۆكارێك بۆ دروست بونى په‌یوه‌ندی له نیوَانمان دا ، كه شێوازێكه له (FBI) په‌یره‌ومان كردوه و زۆر كاریگه‌ر بوه له‌م كاتانه‌دا ، هه‌روه‌ك پابه‌ند نه‌بوین به كات و كه‌س پێى نه‌ده‌وتم رۆژێك یان مانگێك یان كاتێكى دیاریكراوم له‌به‌رده‌ست دایه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م .
له یه‌كه‌م رۆژى چاوپێكه‌وتن دا جۆرج پیرۆ ته‌نها یه‌ك ئامانجى خستبوه به‌رچاوى خۆى ئه‌وه‌یش چۆن سه‌دام وا لێ بكات كه حه‌ز بكات جارێكى تر یه‌كتر ببیننه‌وه ، له‌و رۆژه‌دا سه‌دام ئازارى گه‌ده‌ى هه‌بوو ، جۆرج پیرۆ زۆرینه‌ى كاتى خۆى ته‌رخان كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه و نیشانه‌كانى ئازارى دیكتاتۆرى پێشوو بۆ پزیشك شی بكاته‌وه و بۆى رون بۆوه كه خواردنى سوپاى ئه‌مریكا بۆته هۆى دروست بونى ئازار له گه‌ده‌ى سه‌دام دا .
پاش كۆتایى پشكنینه پزیشكیه‌كه جۆرج پیرۆ پرسیارى له سه‌دام كرد سه‌باره‌ت به چوار رۆمانه‌كه‌ى و بایه‌خى دا به رۆمانى یه‌كه‌مى كه به ناوى ( زه‌بیبه و پادشا ) وه‌یه ، پیرۆ بۆى ده‌ركه‌وت كه زه‌بیبه ژنێكى عراقى جوان و شۆخه و گوزارشت له عراق ده‌كات ، شوى كردوه به پیاوێك كه گێچه‌ڵى پێ كردوه و ئه‌و پیاوه‌ش ئه‌مریكایه ، سه‌دام وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى ده‌دایه‌وه و پیرۆ ئه‌و وه‌ڵامانه‌ى تاوتوێ ده‌ركرد تا كاردانه‌وه‌ى سه‌دام بزانێت و به‌راوردى بكات له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ى پرسیاره هه‌ستیاره‌كانى دیكه .
پیرۆ ده‌یویست كاردانه‌وه‌كان بێنێـهوه بیر تا به‌راوردى بكات له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ى پرسیاره‌كانى داهاتوى بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت ئایا سه‌دام فێڵ ده‌كات له وه‌ڵامه‌كانى دا : ( ئه‌گه‌ر شێوازى وه‌ڵامه‌كانى بگۆرێت ئه‌وا ماناى وایه فێڵم لێ ده‌كات ).
جۆرج پیرۆ دركى به‌وه ده‌كرد كه سه‌دام خۆى به سه‌ركرده‌یه‌كى عراقى مه‌زن ده‌زانێت و خۆى به درێژ بونه‌وه‌ى مێژوى مه‌زنى عراق ده‌زانێت كه به ( وڵاتى نێوان دوو روبار ده‌ناسرێت ) و هه‌ر زوو شارستانى تیا ده‌ركه‌وت له سۆمه‌ر و ئه‌كه‌د و ئاشور و چه‌ندین سه‌كرده‌ى مه‌زنى هه‌بوه وه‌ك (حامورابى و نه‌بوخز نه‌سر ) ، سه‌دام خۆى به‌و جۆره سه‌ركردانه وه‌سف ده‌كرد ، به‌ڵام پیرۆ مێژوى خوێندبوو بۆیه بوه جێگه‌ى په‌سه‌ندكردنى سه‌دام .
پیرۆ ده‌ڵێت : ( كاتێك زانى من ئاشناى مێژوى عراقم پێى وتم تكایه بگه‌رێره‌وه با جارێكى دیكه قسه بكه‌ینه‌وه ، ئه‌مه‌وێت قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌م ، به‌م رستانه زانیم كه له یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنه‌وه بومه‌ته جێگه‌ى ره‌زامه‌ندى سه‌دام ).
له ماوه‌ى (9) مانگى داهاتودا پردى په‌یوه‌ندی و متمانه له نیوَان سه‌دام و پیرۆ به‌رده‌وام دروست ده‌بوو ، هه‌موو رۆژێك چاوپێكه‌وتن هه‌بوو و ئه‌و رۆژانه نزیكه‌ى پێنج بۆ حه‌وت سه‌عات پێكه‌وه ده‌بون ، بۆیه پیرۆ هیچ پشویهكى نه‌بوو تا كاتى پێى به‌سه‌ر به‌رێت چونكه لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى دیكه‌ى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام ده‌كرد وه‌ك عه‌لى حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به عه‌لى كیمیایى .
ئه‌لقه‌ى داهاتوو ( سێیه‌م ... هه‌له‌بجه ... عوده‌ى و قوسه‌ى .... ژن ... چه‌ند شتێكى دیكه وه‌ك سه‌دام ده‌یبینێت ).
بڵاوكرایه‌وه له Thursday, November 22
به‌شى سێیه‌م
هه‌ڵه‌بجه.. عوده‌ى و قوسه‌ى..
ژن.. و شتى تر له روانگه‌ى سه‌دامه‌وه
سایتى چاو‌دێر: ئیلاف
و: ژووان – په‌یمان
و: ژووان – په‌یمان
جۆرج پیرۆ ى لێكۆڵه‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكایى به ره‌گه‌ز لوبنانى وه‌ك له كتێبى (The Terrorist Watch) باسى ده‌كات له ماوه‌ى ئه‌و حه‌وت مانگه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌دام مایه‌وه گه‌یشتنه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى سه‌دام درۆى له‌گه‌ڵ ناكات..
به‌لكو رێگه‌یه‌كى دیكه ده‌گرێته‌به‌ر ئه‌ویش وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ى پرسیاره‌كان بوو ، كاتێك كه راستى ده‌ڵێت سه‌دام به وردى باسى هسهلهكه ده‌كات و شی ده‌كاته‌وه بۆت .
سه‌دام به وردى باسى هه‌وڵى تیرۆر كردنى عه‌بدول كه‌ریم قاسم ى سه‌رۆكى پێشوى عراق ده‌كات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى چۆن له به‌غدا هه‌ڵهات سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى قاچى بریندار بوو له هه‌وڵه‌كه‌دا ، خۆى ئه‌و كرده‌وه‌یه به "بوێرانه " وه‌سف ده‌كات چونكه وه‌ك خۆى ده‌ڵێت( له‌به‌غدا سوارى پاسكیل بوم پاشان به ئه‌سپ و دواتر روبارى دیجله‌م به مه‌له بڕى و چهقۆیهكیش به ده‌ممه‌وه بوو ) ، به‌ڵام كاتێك ده‌گاته ئه‌و خاڵه‌ى كه نایه‌وێت قسه‌ى له‌سه‌ر بكات چاو به ئه‌ملاولاى خۆى دا ده‌گێڕێت كه ئه‌وه‌ش شتێكى نامۆیه له كه‌لتورى عه‌ره‌ب دا ، یان په‌نجه‌كانى خۆى به‌رز ده‌كرده‌وه یه‌ك له دواى یه‌ك ، یان خه‌ریكى دشداشهكهى ده‌بوو .
پیرۆ له چاوپێكه‌وتنێكى دا پرسیارى له سه‌دام كرد سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایى به‌رامبه‌ر به هه‌له‌بجه له باكورى عراق كه بوه هۆى (5000) هه‌زار هاوڵاتى مه‌ده‌نى كه ئه‌ویش به‌شێك بوو له ههلمهتێك كه تیایدا (180) هه‌زار كورد له‌ناوچوو و ئێستا به مردوو هه‌ژمار ده‌كرێن.
سه‌دام حسێن نه‌یده‌ویست بچێته ورده‌كارى ئه‌و كرده‌وه‌یه‌وه سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى دانى به‌وه‌دانا كه ئه‌و فهرمانهكهى ده‌ركردوه و ئاماده‌نه‌بوو قسه‌ى دیكه بكات ، باسى له‌وه نه‌كرد ده‌یان هه‌زار كه‌س كوژراون ، به‌لكوو وتى "" ئه‌وه رێنمایى من بوو ، ده‌یانویست ئه‌وه بكه‌م و هه‌ر ئه‌وه‌ش روی دا ... بۆیه روى دا چونكه من پێم وتن ئه‌و كاره بكه‌ن "" .
سه‌دام ته‌ئكیدى ده‌كرده‌وه كه هیچ كه‌سێكى وه‌ك لێكچوى خۆى ( شهبیه ) به‌كار نه‌هێناوه له ترسی ئه‌وه‌ى كه نه‌وه‌ك هه‌وڵى كوده‌تا بدات و وتى ( هیچ كه‌س ناتوانێت ته‌قلیدى من بكاته‌وه ).
پیرۆ ده‌ڵێت : سه‌دام شانازى به‌وه‌وه ده‌كرد كه قژى پێوه ماوه و ره‌نگیشى هه‌ر ره‌شه ، هه‌روه‌ها سه‌دام زۆر باسى له ژن ده‌كرد به تایبه‌ت كاتێك كه په‌رستارێكى ئه‌مریكی نمونه‌ى خوێنى لێ وه‌رده‌گرت ، له یه‌كێك له جاره‌كان دا سه‌دام به پیرۆ ده‌ڵێت پێى بڵێ زۆر جوانه ، به‌ڵام پیرۆ ئاماده نه‌بوو ئه‌و كاره بكات ، به‌ڵام سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش سه‌دام هه‌ر ئامۆژگارى پیرۆ ى ده‌كرد سه‌باره‌ت به سۆزدارى و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنان .
جارێك سه‌دام حسێن وتى " پێویسته له ته‌مه‌نێكى كه‌م دا ژن بێنیت ، ژنانى ئه‌مریكا سه‌ربه‌خۆیی زیاتریان هه‌یه و ده‌توانن به بێ تۆ بژین ، بۆیه ئه‌گه‌ر ژنێكى عه‌ره‌بی بێنیت له ته‌مه‌نى (20 بۆ 22) سال دا بێت ئه‌وا تۆ ده‌بیت به پایه‌ى سه‌ره‌كى بۆ ئه‌و ژنه .
سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى سه‌دام رقى له سیاسه‌تى ئه‌مریكا بوو به‌ڵام وه‌ك جۆرج پیرۆ له كتێبه‌كه‌ى ( رۆنالد كیسله‌ر ) دا باسى ده‌كات ، سه‌دام رقى له جۆرج بوشى كوڕ و جۆرج بوشى باوك بوو به‌ڵام زۆر رێزى له سه‌رۆك ریگان و بیل كلنتن ده‌گرت ..
له یه‌كێك له وێستگه‌كانى زیندان دا ( ساجیده ته‌لفاح ) ى هاوسه‌رى زهرفێكى ناردبوو بۆ سه‌دام به‌ڵام پیرۆ نه‌یده‌ویست بچێته ئه‌و باسه هه‌ستیاره‌وه كه نوسهرى كتێبه‌كه پێێ وایه له ئه‌ركى سه‌ره‌كى پیرۆ دا نه‌بوه بۆیه پرسیارى لێ نه‌كرد و سه‌دامیش ئه‌و باسه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌كردۆته‌وه به درێژایى ئه‌و حه‌وت مانگه ، پیرۆ نه‌یده‌ویست پرسیارى خراپ له سه‌دام بكات نه‌وه‌ك ببێته رێگر بۆ سه‌رله‌نوێ قسه كردنیان له داهاتودا ..
جارێك پیرۆ پرسیارێكى له سه‌دام كرد سه‌باره‌ت به هه‌ردوو كوره‌كه‌ى ( عوده‌ى و قوسه‌ى ) ، عوده‌ى له ناو گه‌لى عراق به دلره‌ق ناسرابوو كه ده‌ست درێژى ده‌كاته سه‌ر كچانى مناڵ كاتێك له خوێندنگه ده‌رده‌چون ، به‌ڵام قوسه‌ى كوره بچوكى سه‌دام سه‌دام هه‌رگیز متمانه‌ى پێ نه‌ده‌كرد چونكه ئه‌و جێگه‌ى ده‌گرته‌وه له ده‌سه‌ڵات دا و ، سه‌دام بۆ پیرۆى باس ده‌كات كه نه‌یده‌هێشت قوسه‌ى زوو به پله‌كانى ده‌سه‌ڵات دا سه‌ربكه‌وێت چونكه له یه‌كێك له وێستگه‌كان له‌وانه‌بوو سه‌ركێشى به‌رامبه‌ر به سه‌دام بكات ، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش دا سه‌دام هه‌رگیز به خراپ باسى له كوره‌كانى نه‌ده‌كرد به‌ڵام به هۆى به‌رده‌وام بونى پیرۆ له‌سه‌ر پرسشیارهكانى ، سه‌دام جارێك وتى: سه‌یرم بكه ، وازم لێ بێنه ، تۆ ناتوانی و ده‌رفه‌تت پێ نادرێت كورهكانت هه‌لبژێریت ، تۆ به هۆى ئه‌و كورانهى كه هه‌ته تێوه دهگلێیت ، ئه‌و دوو كورهش به‌ختى من بون له‌م دنیایه بۆیه بهرههلستى و ره‌خنه‌ى لێ ناگرم ....
پیرۆ پێى وابوو ئه‌م وه‌ڵامه وه‌ك سه‌ركه‌وتن وابوو له یارى مشك و پشیلهكهى به‌رامبه‌ر به سه‌دام ى سه‌رۆكى لهسهركارلابراوى سه‌دام ده‌یكرد .
به‌شى چواره‌م : سه‌دام چۆن له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ى په‌یوه‌ندى هه‌بوو كاتێك له‌ده‌سه‌ڵات دا بوو ... چی وت كاتێك به‌غداى بینى ؟؟
بڵاوكرایه‌وه له Thursday, November 22
به‌شى چواره‌م
سه‌دام وه‌ك پاریس هیلتۆن ئایینى دۆزیه‌وه .. چی وت كه به‌غداى بینی
سایتى چاو‌دێر: ئیلاف
و: په‌یمان جه‌زا
بوم له زیندان هاوڕێى سه‌دام بوم
بڵاوكرایه‌وه له Thursday, November 22
به‌شى چواره‌م
سه‌دام وه‌ك پاریس هیلتۆن ئایینى دۆزیه‌وه .. چی وت كه به‌غداى بینی
سایتى چاو‌دێر: ئیلاف
و: په‌یمان جه‌زا
وه‌ك جۆرج پیرۆ له كتێبه‌كه‌ى رۆنالد كیسله‌ر دا باسى ده‌كات سه‌دام ده‌یویست وێنه‌یه‌كى ئیماندارى به خۆى ببه‌خشێت و وه‌ك كه‌سێكى بروادار خۆى پیشان بدات به‌وه‌ى كه رۆژانه پێنج جار نوێژى ده‌كرد و قورئانى ده‌خوێنده‌وه ، به‌ڵام پیرۆ پێى وابوو كه ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ى سه‌دام و پابه‌ند بونى به‌و سروتانهوه به هۆى ئه‌و مهینتهی یه‌وه بو كه سه‌دام تیایدا ده‌ژیا و ده‌ڵێت :
هه‌موو خه‌لك ئایینه‌كه‌یان له زیندان دا ده‌دۆزنه‌وه ، ته‌نانه‌ت پاریس هیلتۆن له كاتى به‌ندكردنى دا خواوه‌ندى دۆزیه‌وه ، ... ئایا قسه‌كانم راست نین ؟؟....
وه‌ك له كتێبى (The Terrorist Watch) دا پیرۆ باسى ده‌كات سه‌دام له به‌رامبه‌ر دا زۆر حه‌زى به مه‌ى جۆرى باش ده‌كرد وه‌ك (جۆنى وۆلكهر و بلو له‌یبل ) و جگه‌ره‌ى كوبی ، هه‌روه‌ك حه‌زى ده‌كرد باسى ژنى جوان بكات بۆیه ده‌ركه‌وت كه له‌و باروهرداره توندانه نی یه ،دواى باسكردنى باسى ژنان ، سه‌دام حسێن حه‌زى له باسى ئه‌سپ ده‌كرد ، جوانترین وێنه به‌لاى سه‌دامه‌وه ئه‌وه‌بوو كه له به‌غدا به سوارى ئه‌سپێكى سپی گرتبوى و گۆره‌پانى ئاهه‌نگه‌كان ده‌كاته‌وه .
له‌و قۆناغانه‌ى لێكۆڵینه‌وه پیرۆ ده‌یویست وا له سه‌دام بكات كه پێویستى پێى بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له روى سۆزیشه‌وه بێت چونكه پیرۆ تاكه كه‌س بوو بتوانیـَ بگاته سه‌دام جگه له پزیشكه ئه‌مریكیه‌كان ، له‌و كاتانه‌دا هه‌ردوكیان به ته‌نها بون ، سه‌دام ماوه‌یه‌كى هه‌بوو له شوێنه‌كه‌ى دا بۆ ئه‌وه‌ى مه‌شق بكات دوو جار له رۆژێك دا ، هه‌ندێك كات ده‌چوم سه‌ردانیم ده‌كرد و ده‌ستمان به قسه ده‌كرد و هه‌ندێك جاریش باسمان له مێژوو و سیاسه‌ت و هونه‌ر و وه‌رزش ده‌كرد .
پێویست بوو سوپاى ئه‌مریكا ، سه‌دام به كۆپته‌ر بگوازێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه تا پشكنینى بۆ بكه‌ن هه‌ندێك جار ، پێویست بوو له‌و كاتانه پیرۆ له‌گه‌ڵى دا بێت و ده‌ڵێت : كه‌مێك به‌ر له نیوه‌شه‌و له كۆپته‌ر دا بوین و له‌و كاته‌دا گواستنه‌وه‌ى سه‌دام به فرۆكه زۆر سهركیشیهكى گه‌وره بوو بۆ ئێمه ، كه‌لوپه‌لى خه‌وم دا به سه‌دام و له نێوانیان دا ئه‌و پارچه‌یه‌ى كه چاوى داده‌پۆشێت كه خۆم له یه‌كێك له هۆتێله‌كانى ئه‌مریكا وه‌رم گرتبوو ، بریارم دا كه له‌سه‌ر چاوى لای ببه‌م بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا ببینێت ... له ناوراستى شه‌ودا به‌غدا وه‌ك هه‌ر شارێكى گه‌وره‌ى جیهان بوو ، دواتر له نه‌خۆشخانه‌كه كه دانیشتین سه‌دام پێى وتم ... ده‌زانیت به راستى ویستم پێت بڵێم چاوم بكه‌ره‌وه با به‌غدا ببینم .... تۆ بیرى منت خوێنده‌وه ..!!
پیرۆ بوو كه ده‌فته‌رێكى تێبینى دابوه ده‌ست سه‌دام بۆ ئه‌وه‌ى هۆنراوه‌كانى بنوسێته‌وه ، سه‌دام رۆژانه دوو هۆنراوه‌ى ده‌نوسی و بۆ كارمه‌نده‌كانى (FBI) ده‌خوێنده‌وه ، هۆنراوه‌ى سۆزدارى به‌شى هه‌ره گه‌وره‌ى ئه‌وانه بوو كه سه‌دام ده‌ینوسی ، هه‌ندێكیان زۆر باش بون و هه‌ندێكیشیان هیچ نه‌بون .
به قسه‌ى پیرۆ : سه‌دام هۆنراوه‌كانى به زمانى هۆزه‌كه‌ى خۆى ده‌نوسی كه پێێ په‌روه‌رده بوو بۆیه تێگه‌یشتنى هه‌ندێكیان زۆر قورس بوو و ده‌بوایه شی بكاته‌وه ... سه‌دام كه‌سێكى زیره‌ك بوو ، زۆر له‌وه زیاتر كه خۆرئاوا تێى گه‌یشتبوو ... ده‌یزانى چۆن له په‌یوه‌ندی دا بمێنێته‌وه له‌گه‌ڵ عراقیهكان و تۆڕێكى تایبه‌تى په‌یوه‌ندی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌كانى پێ بگاته‌وه له كاتى سه‌رۆكایه‌تى كردنى عراق دا ، هه‌روه‌ك تۆڕێك ژنى هه‌بوو كه گشت ئه‌وانه‌یان پی َدهگهیاند كه روى ده‌دا ، سه‌دام ده‌یوت : : ژنان گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ى ئه‌و زانیاریانه بون كهدهگهیشت سه‌باره‌ت به روداوه‌كانى وڵات بۆیه ژن ده‌توانێت باشترین زانیاریت بداتێ و منیش باشترینیانم دیارى كردبوو ...
وه‌ك بۆ پیرۆى باس كرد، سه‌دام له هه‌وڵێك دا بۆ خۆپاراستن له هه‌ر كوده‌تایه‌ك هه‌وڵى ده‌دا كه یاریده‌ده‌ره‌كانى تاقى بكاته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش تۆڕێكى دروست ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى قایلى بكه‌ن به كوده‌تا و هه‌ر كه‌سێك له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا ده‌رنه‌چوایه واته قایل ببوایه به كوده‌تا ئه‌وا چاره‌نوسى له‌سێداره‌دان بوو .له ساڵى (1990) سه‌دام حسێن چوه قۆناغێكى تره‌وه كه قۆناغى وههم و خه‌یال بوو هه‌روه‌ك په‌یوه‌ندی به واقعه‌وه پچرا و بۆ ئه‌و قۆناغه‌ش پیرۆ ده‌ڵێت : سه‌دام پێى وتم له‌و كاتانه بایه‌خم به‌وه ده‌دا و بیرم ده‌كرده‌وه ئایا دواى (1000) ساڵ خه‌لك چۆن بیرم لێ ده‌كه‌نه‌وه ...له زیندانیش دا سه‌دام پێێ وابوو تا ئێستاش خه‌لك باسى ده‌كه‌ن كه له زیندانیش دایه .
جۆرج پیرۆ هه‌وڵى دا كه سه‌دام بێنێته‌وه بۆ ناو ژیانى راسته‌قینه‌و بۆ ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك كاسێتى بۆ هێنا كه تیایدا خه‌لكى پیشان ده‌دا كه چۆن په‌یكه‌ره‌كانى ده‌شكێنن و ده‌یروخێنن پاش گه‌یشتنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا بۆ عراق جگه له خوێندنه‌وه‌ى وته‌ى چه‌ند عراقیهك كه ده‌یانوت وه‌ك سپهرى مرۆیى به‌كارهێنراون له هێرشه‌كان دا .
دواتر پیرۆ به سه‌دام ى وتى ::: تێ ده‌گه‌م چی ده‌ڵێیت .. ئهمهویـَ باوه‌رت پێ بكه‌م ،.. به‌ڵام ئه‌وه‌ى بۆت ده‌خوێنمه‌وه یان ده‌یبینیت هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌وه نی یه كه ده‌یڵێیت ... تۆ ده‌ڵێت گه‌لى عراق منى خۆش ده‌وێت ئه‌و ئه‌وه عراقیهكانه چی ده‌كه‌ن ، من دودلم و دهمهویـَ تێم بگه‌یه‌نیت ئه‌گه‌ر وه‌ك مێژوونوس چیرۆكه‌كه‌ى تۆ ببیستم و سه‌یرى كرده‌وه‌ى عراقیهكان بكه‌م هه‌رگیز وه‌ك یه‌ك نین .. ئه‌وانه وه‌ك ده‌بینیت سوارى سه‌رى په‌یكه‌ره‌كانت ده‌بن و پیات ده‌كێشن ...! كاتێك سه‌دام ئه‌و كاسێتانهى بینى كه پیرۆ هێنابوى ،، پیرۆ پێى وابوو به‌و هۆیه‌وه زیاتر راستگۆ ده‌بێت و راستى ده‌ڵێت ... به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه بوو ... سه‌دام به‌و هۆیه‌وه زۆر توره بوو.
زنجیره‌ى پێنجه‌م : بۆ ئه‌م هۆیانه كوهیتم داگیر كرد ..
بڵاوكرایه‌وه له Thursday, November 22
به‌شى پێنجه‌م و كۆتایى
چومه كوه‌یته‌وه بۆ سزادانى میرى ئه‌و وڵاته .. سه‌دام فێڵى له هه‌موو جیهان كرد و گریا
سایتى چاو‌دێر: ئیلاف
و: ژووان ئه‌حمه‌د
به‌ر له هێرشى ئه‌مریكا له ئازارى ساڵى (2003) عراقیهكان خۆیان ئاماده ده‌كرد بۆ ئاهه‌نگ گێڕان به بۆنه‌ى یادى له‌دایك بونى سه‌رۆكه‌كه‌یانه‌وه له(28) ى نیسان به‌و شێوازه‌ى خۆیان ، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سی:چ ده‌ستگیر بكرایهه به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى خۆشحاڵ نه‌بوه له‌و یاده‌دا ئه‌وا كۆتایى ئه‌و مرۆڤه ته‌نها ئه‌شكه‌نجه یان مه‌رگ ده‌بوو ... ئه‌مه قسه‌ى جۆرج پیرۆ یه له كتێبى (The Terrorist Watch) ى رۆنالد كیسله‌ر دا ..
پیرۆ له‌لاى خۆیه‌وه ئاهه‌نگێكى تایبه‌تى بۆ ئه‌و بۆنه‌یه رێك خستبوو ، داواشى له دایكى كردبوو له ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ى شیرینى لوبنانى بۆ دروست بكات تا به‌شدارى سه‌دام حسێنى سه‌رۆكى پێشوى عراقى پێ بكات كه هاوڕێیه‌تى ئێستا و ده‌ڵێت " زانیم له‌و ساته‌وه‌خته‌دا كه دایكى پێگه‌یه‌كى تایبه‌تى هه‌یه له دڵى سه‌دام دا بۆیه قسه‌كانم سه‌باره‌ت به دایكى ئه‌و و دایكى خۆم بوو ، له رۆژى له‌دایك بونهكهى دا بریارم دا هه‌نگاوى دیكه بنێم به تایبه‌ت كه دایكم شیرینى پێشكه‌ش كردبوو له كالیفۆرنیاوه ، ته‌نها كه‌سیش كه ئاهه‌نگى بۆ یادى له‌دایك بونى سه‌دام ده‌گێڕا من بوم ".
له‌م كاته‌دا سه‌دام هه‌ستى ده‌كرد له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كى قسه ده‌كات بۆیه پیرۆ ویستى ئه‌و كاته بهكاربێنێـ بۆ ئه‌وه‌ى پرسیارى ههستیارترى لێ بكات و له باره‌ى چه‌كه كۆكوژهكانهوه قسه‌ى له‌گه‌ڵ كرد ، سه‌دام باسى له‌و قازانجه ده‌كرد كه له دوژمنایه‌تى ئه‌مریكا چنگى كه‌وتوه ، پیرۆ ده‌ڵێت : سودى وه‌رگرتبوو له‌وه‌ى دۆستمان بیـَت و به هه‌مان شێوه‌ش سودى وه‌رگرت و نه‌یده‌ویست له‌بیر بچێته‌وه له نێوان ئه‌و دوو كاره‌دا ، له دوژمنایه‌تى ئ?

له‌سه‌ر هێڵ نییه

dastt xosh bet walla galak zor bu namtawani hamui bxwenmawa
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ئەو دەستانەت خۆشبێت ،سەرکەوتوبیـــــــــــــ:Dــــــــــــت،بەهیوای بەردەوامیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده سته كانت خؤش هه ربزى سه ركه وتوبيت
هاورى به ريزو خؤشه ويست
به هيواى شتى جوانترمان بيشكه ش بكه ى
هاو رى كيان كاتيكى خؤش بؤ تؤى به ريز كيانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةست خؤش بيت هاوريى كيان
بةس به خواى حةيفه ئةو سةكه
باسى بكريت له كؤشةيةك كه بيى
دةلين ناوداران جونكه ئةوه شايانى
ئةوه نيه كه بيى بلين ناودار


له‌سه‌ر هێڵ نییه