.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











– پرسیاره‌كانی خواره‌وه له‌و منداڵانه كراوه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 10-5 ساڵاندا
بووه به‌ڵام وادیاره وه‌ڵامه‌كانیان زۆریش منداڵانه نییه!!!
باشترین ته‌مه‌ن بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش چ ته‌مه‌نێكه؟
- (84 ساڵی) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌دا ناچار نیت كار بكه‌یت، ده‌توانیت پاڵ به‌یته‌وه و ته‌نیا یه‌كتریتان خۆشبوێت. (جودی – 8 ساڵان)
- كه باخچه‌ی ساوایانم ته‌واو كرد، ده‌ڕۆم بۆخۆم به‌دوای هاوسه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێم. (تام – 5 ساڵان)
له یه‌كه‌م یه‌كتر بینین‌دا، پیاوان و ئافره‌تان چی به‌یه‌كتر ده‌ڵێن؟
- ته‌نیا درۆ بۆ یه‌كتری ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی حه‌ز له یه‌ك بكه‌ن و كاتێكی دیكه بۆ یه‌كتر بینین دیاری بكه‌ن. (مایك – 10 ساڵه)
باشتر وایه مرۆڤ ژیانی هاوسه‌ری پێكبێنێت یا نه؟
- باشتر وایه كچان شوو نه‌كه‌ن، به‌ڵام كوڕان ده‌بێت ژن بێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستیان به یه‌كێكه كه به دوایانه‌وه بێت و خاوێنیان كاته‌وه. (لینیت – 9 ساڵان)
- بابه ئه‌م شتانه به‌س سه‌ر ئێشه‌یه. من ته‌نیا منداڵێكم، ئه‌و بهدبهختییهم ناوێت. (كێنی – 7 ساڵان)
بۆچی دوو كه‌س عاشقی یه‌كتر ده‌بن؟
- كه‌س نازانێت چی رووده‌دات، به‌ڵام بیستومه په‌یوه‌ندی به‌و بۆنه‌وه هه‌یه كه مرۆڤ لێیدێت،بۆ ئه‌وه‌شه كه خه‌ڵكی ئه‌وه‌نه بۆن ده‌كڕن. (جین – 9 ساڵه )
- ده‌ڵێن كه‌سێك تیر له دڵی مرۆڤ دات و ئه‌و شتانه، به‌ڵام وادیاره ئازاری زۆر نییه. (هارلن – 8 ساڵ)
عاشق بوون چۆنه؟
- وه‌كو هه‌ره‌س هێنانی به‌فره كه بۆ زیندو مانه‌وه ده‌بێت رابكهی. (راجر – 9 ساڵان)
- ئه‌گه‌ر عاشق بوون وه‌كو فێربوونی پیته‌كانی ئهلف وبێ قورسه، من كه نامه‌وێت. كاتی زۆری ده‌وێت! (لئۆ – 7 ساڵان)
بۆچی عاشقه‌كان ده‌ستی یه‌كتر ده‌گرن؟
- ده‌یانه‌وێت دڵنیا بن كه ههڵقهكهیان ناكه‌وێت، ئاخر پاره‌ی زۆریان پێداوه. (دیڤ – 8 ساڵان)
له‌سه‌ر هێڵ نییه