❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / (نامەیەک بۆ ژیلیا) بەشی سێیەم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-06 11:31:38

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

(نامەیەک بۆ ژیلیا) بەشی سێیەم

(نامەیەک بۆ ژیلیا) بەشی سێیەم
نوسینەوەی:سەباح مەجید








3







ژیلیای خۆم، پێش کەمێک دەرگای ژوورەوەم کردەوە و بەیادی ئەو ئێوارەی کە شەڕەبەفرمان تیادا دەکرد، چوومە دەرەوە و خۆم خستە بەر کلوە بەفرە شەرمنەکان.. لەبەر بەفرەکەدا بەدەست خۆم نەبوو ئەسرین لەچاوەکانم هاتەخوارەوە.. ئێستا گەڕاومەتەوە بەردەم پەنجەرەکە، بەڵام هێشتا سەر روومەتەکانم تەڕن، ئااای خاتوونی من دەبێ کەی رۆژێک بێت ئەو هەموو خەمە کوشندەیەی نیشتمان دەستم لێهەڵگرێت؟ دەبێت کەی بێت ئەو هەموو هەنسک و فرمێسک و گریانە دەست بەردارم بن خودایە؟ کچێ لەنجەجوانی خۆم، ئەمشەو لەوە ناچێ بەفرەکە ژیربێتەوە و کەفوکوڵی دەروونی گڕگرتووی منیش بەچەند دڵۆپە فرمێسکێک دابمرکێتەوە، نازانم بۆ ئەمشەو ئەوەندە پڕاوپڕم لە یادەکانت ژیلیای خۆم! ئەمشەو لەبەردەم ئەو پەنجەرەدا سەرجەم هەریادە مێخۆشەکان وەک فیلمێک دێنەوە بەر دیدەم. بیرتە ژیلیا؟ کچێ ئەو شەوەی جەژنی نەورۆزت بیرە کە لەمانگەشەوێکی بەهاردا مانگ خۆی بە تریفە خەملاندبۆوە و من چەشنی هەنگێکی دڵخۆش بە شیلەی گوڵی لێوە تەنکەکانت شادبووم.. وەیش خودایە لەو مانگەشەوە رۆمانسییە! کچێ بیرت دێ؟ ئەو شەوە کە گەیشتینە یەکتر وەک هەموو جارەکانی پێشوو لەبیرمانچوو سڵاو لەیەکتر بکەین، ئاخر ئێمە وا راهاتبووین لەجیاتی سڵاو وەک هەنگ و گوڵ لەشیلەی ماچدا بتوێینەوە.. ئەو شەوەی نەورۆز کە پێکگەیشتین بەر لەهەر شتێک لێوەکانمان بەیەکتری سپارد، سڵاوی ئێمەی عاشق نە قسە، نە تەوقە بوو، بەڵکو ئێمە لەجیاتی ئەوەی دەستەکانمان بخەینە نێو دەستەکانی یەکتر، دەممان دەخستە نێو دەمی یەکتر تاکو مەست دەبووین! وەیش خودایە مەستبوونی دوای ماچ چەندە پیرۆزە! ئاخر ماچ بەگشتی و ماچی عاشقان بەتایبەتی مەزنترین قوتابخانەن کە لەمیانەیاندا مرۆڤ هەست بە مرۆڤبوونی خۆی دەکات و فێردەبێت کردوکۆش بکات تاکو جیهان لێوانلێو بکات لە خۆشەویستی و خۆشبەختی و لێبووردەیی.. ژیلیای خۆم، ماچی راستەقینە هەوینی پاکبوونەوەیە لە سەرجەم گوناهەکان. ئێمە ئەو شەوە تا هەناسەبڕکێ نەبووین لێوەکانمان لەسەر لێوەکانی یەکتر هەڵنەگرت.. ژیلیا لەبیرمە دوای ئەوەی لێوەکانمان لێکترازان، لێوە تەنکەکانی تۆ وەک ئەڵماس لەژێر تریفەی مانگەشەودا دەبریسکانەوە، کچێ ئەو لێوە تەنکانەت ئەو شەوە چەندە جوان بوون خودایە! ئااای ژیلیا! باوەڕبکە ئەمڕۆ هەموو بەشێکی جەستە و رۆحم تۆی دەوێ.. کچێ من دوای بێدەنگی و رامان و بیرکردنەوەیەکی قووڵ تازە دڵنیابووم لەوەی ئەگەر هێمنی وەک شەو نیشتمان دانەپۆشێت ئەوا دڵ و دەروون و مێشک و ئاوەز و خەون و خەیاڵی هاونیشتمنانیان دەبن بە مەکۆی سەفەرە کۆشندەکان و گەڕان بەدوای یۆتۆپیای مرۆڤدۆستی، ئاخر ژیلیای خۆم ونبوونی هێمنی و ئامادەگی جەنگ خانەوادەکەی ئێوەی کرد بە موسافیرگەلێک و لەکۆتاییشدا بۆخۆتان لەوێ لە مانچستەر گیرسانەوە و منتان لێرە لەپاڵ یادگارییەکان بەغەریبی بەجێهێشت.. کچێ خۆ دەزانم تۆی دڵجوان بێویستی خۆت راپێچی غەریبی کرایت، بەڵام گوناهی منی سیاچارە چییە کە بێتۆ لەم نیشتمانە سۆزیدەیەدا وەک پەپوولەیەکی وشکەوەبووی نێو پەرتووکیێکی تۆزلێنیشتوو بێهیوا و ئومێد لەسەر دێڕێکی بێمانای ژیاندا پاڵبکەوم؟! کچێ حەیرانت بم، من خۆم  غەریب بوو و بەو سەفەرە لەناکاوەشت غەریبترت کردم، من لێرە لەباوەشی نیشتماندا بێتۆ ئۆقرە ناگرم کچەکە، نازانم دەبێ چی بکەم؟! خۆزگە ئەمێستا لەپاڵم بووایت ژیلیا.. کچێ راستە نیشتمان لێوانلێوبوو لە مەینەتی بەڵام لەگەڵ تۆدا وەک بەهار ئاوات لە دڵ و دەروونما چرۆی دەکرد. ژیلیا لەبیرتە؟ ئێوارە بوو.. باران نم نم دەباری.. تەلەفۆنم بۆتکرد و پێمگوتی: (( دڵەکەم بۆ وا خۆت کوشتووە و ئەوەندە دەخوێنی؟ هەندێک بەزەییت بەخۆتدا بێتەوە هەی گیانم بێ بە قوربانت)). تۆ بەنازەوە گوتت: (( ئاخر گیانەکەم دڵدار، زۆر پەرۆشی ئەوەم کە لە زانکۆ وەربگیرێم.. بەتایبەتی زانکۆی سەڵاحەدین، چونکە هەر لەو شارە جوانەی خۆمانە)). بیرتە منیش پێمگوتی: (( قشتەگیان گریمان ئەوا لە زانکۆی سەڵاحەدین وەرگیرایت.. بەڵام دەزانی جیاوازی نێوان زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی دڵی من چییە؟ تۆ کە لەزانکۆی سەڵاحەدین وەرگیرایت دوای چوار ساڵ خوێندن لەزانکۆ دەردەچیت، بەڵام تۆ هەرگیزاو هەرگیز لەزانکۆی دڵی مندا دەرناچیت)). ئااای خودایە چۆن سەرتاپای منت هەژموون کردووە! باوەڕبکە ناتوانم هەنگاوێک لە یادەوەرییەکانت دووربکەومەوە ئەی یار..ئاخر من ئێستاش پێموایە جوانترین دڵ دڵی تۆیە..جوانترین وشە چرپەی تۆیە.. بەرزترین خۆشەویستیش خۆشەویستی تۆیە. بۆیە بەدەست خۆم نییە رۆژانە قەتماغەی بیرەوەرییە جوانەکانمان دەکولێنەوە.. کولانەوەیەک کە دەمداتە دەست زریانی گریانێکی بەکوڵ..ئەوەتا بەم شەوە هەنسکی گریان دەستبەردارم نابێت، خۆزگە ئێستا لەلام دەبوویت ژیلیا.. ئەوسا بەزەییت پێمدا دەهاتەوە و هەورئاسا بۆم دەگریای..بۆم دەگریای و سەرمت دەخستە سەر سینەت. کچێ دەبێ رۆژێک بگەڕێیتەوە و بەدیدەنی یەکتری دڵشاد بینەوە؟ کچێ ئەگەر نەمرم و نەمریت و ئەمجارە بێیتەوە، دەبم بەسێبەرت و بستێک لێت دوور ناکەومەوە ئەی یار.. کچێ دەست دەخەمە سەر قورئان و پێتدەڵێم:



            نەمــردم مــن ئەگــەر ئەمــجارە بێ تۆ



            شەرت بێ نەچم هەتا ئەم خوارە بێ تۆ



ژیلیا هێشتا لەبیرمە، هەر دەڵێی ئێستایە.. نامەیەکم بە کچۆڵە قشتەکە بۆ ناردی، لەبیرمە لەنامەکەدا نووسی بووم: (( کچێ پاکیزەیی تۆ دەچێتەوە سەر پاکیزەیی باران..ئاخر  کاتێک ئاسمان گریا دوو فرمێسکی رژاند..زەویش دوو گوڵی دەرکرد.. یەکێکیان زەردەخەنەی تۆ و ئەوەی دیکەیان رووخساری جوانی تۆ بوو)).



خانمی من بەم شەوە بەفراوییە: سەرمامە و بەماچێکی لێوەکانت گەرم و گوڕ دەبمەوە.. پەرۆشم و چرپەیەکی تۆم بەسە.. غەریبم و بینینی تۆ وەک گوڵ گەشم دەکاتەوە ئەی یار...







***          ***          ***
سەرچاوە:سەباح مەجید

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net