.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئیتاڵیا ڕێگه نادات له په‌یمانگای ئیسلامیی میلانۆ نوێژی هه‌ینی بكرێت ...
به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌یمانگای ڕۆشنبیری ئیسلامی لهمیلانۆی ئیتالیا داوای له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كان كرد كه هه‌وڵ بده‌ن بۆ ڕاگرتنی هه‌ڵوێسته دوژمنكارانه‌كانی " ڕۆبرتۆ مارۆنی" ی وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا , پاش ئه‌وه‌ی كه بڕیاری دا نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وته‌كه‌ی ئه‌و په‌یمانگایه‌دا نه‌كرێت ....
ئه‌و وه‌زیره كه سه‌ر به‌پارتی په‌یوه‌ندیی باكوری ڕاستڕه‌وی توندڕه‌وه , بیانوی ئه‌و بڕیاره شۆڤێنیه‌ی به‌وه هێنایه‌وه كه ئه‌نجام دانی نوێژی هه‌ینی ده‌بێته هۆی په‌كخستنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌ناوچه‌كه و دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش بێزار ده‌بن , هه‌روه‌ك بڕیاریشیدا كه نابێت ڕێگه بدرێت به‌موسوڵمانان له مانگی ڕه‌مه‌زانی داهاتوودا نوێژی ته‌راویح ئه‌نجام بده‌ن , چونكه دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه ناڕه‌زایی و بێزارییان ده‌ربڕیوه .
به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌یمانگاكه ئه‌وه‌یان دووپاتكرده‌وه كه ده‌زگا ئیسلامیه گرنگه‌كانی میلانۆ بوونه‌ته جێ تیری سیاسیه ئیتاڵیه‌كان و موزایه‌ده‌یان به‌سه‌ره‌وه ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر , به‌تایبه‌تی پاش ڕووداوه‌كانی (11) ی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مریكا , كه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ووڵاته به‌شدارییه‌كی كارایان نواند له ڕاگه‌یاندنی مه‌ترسی ئیسلام وموسوڵمانان و ڕۆڵی په‌یمانگای ڕۆشنبیریی میلانۆش به‌تایبه‌تی .
هه‌ر له‌و میانه‌یه‌وه حكومه‌تی ئیتاڵیا قوتابخانه‌یه‌كی عه‌ره‌بیشی داخست له‌میلانۆ كه ژماره‌ی قوتابیه‌كانی ده‌گه‌یشته نزیكه‌ی" 500 " قوتابی و پڕۆگرامی خوێندنی میسریان ده‌خوێند , له دایه‌نگاوه تا قۆناغی ناوه‌ندی و تاقیكردنه‌وه‌كانیشیان له ژێر چاودێریی كونسوڵیه‌تی میسریدا به‌ڕێوه ده‌چوو له‌میلانۆ , ئه‌وه‌ش به بیانوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه قوتابخانه‌یه‌كی قورئانیه .
له ( مفكره الاسلام ) ه وه


له‌سه‌ر هێڵ نییه




dest xosh bo aw babete xwa lenawyan bere a hamw dwzhmnani islam
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ ئیوه ئه‌زیزه‌کانم
ده‌سته‌کانی ئیوه‌ش خۆش بیت هاورێی خۆشه‌ویسته‌کانم
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه