.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










نیئاندرتالهکان په‌یوه‌ندی سێکسییان له‌گه‌ڵ مرۆڤدا نه‌بووه

نیئاندرتالهکان به‌نزیکترین بوونه‌وه‌ره‌کانی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه له مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه ده‌ناسرێن. ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ریده‌خات، که نیئاندرتالهکان و مرۆڤه‌کان زۆر له یه‌کتر نزیك نه‌بوونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده گه‌یشتن به‌م زانیارییه به‌پله‌ی دووه‌م دێت، به‌ڵام گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه: "Richard Green" له "Max Planck Institute for Evolutionary Anthropology" له شاری "Leipzig"ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: "بۆ یه‌که‌مین جاره و به‌بێ هیچ گرفتێك توانیومانه زنجیره‌یه‌کی ته‌واوی ترشی ناووه‌کی دێرین بکه‌ینه‌وه."
توێژه‌ری ناوبراو به‌یاوه‌ری هاوه‌ڵه‌کانی توانی پشکنین له‌سه‌ر ئێسکی نیئاندرتالێکی پێش 38 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مردوو بکات، پاشماوه‌ی ئه‌و ئێسکه‌ش ساڵی 1980 له ئه‌شکه‌وتی "Vindija" له وڵاتی کرواتیا دۆزراوه‌ته‌وه. تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و ئێسکه‌ش بۆ پاکی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکه له‌گه‌ڵ بۆماوه‌یی نێژراوه‌کان هه‌مان گۆڕ یان مرۆڤی نوێ تێکه‌ڵ نه‌بووه.
زاناکان زیاتر چاویان له‌سه‌ر "mitochondrial DNA"ی بوو، که ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌ڕێگا دایکه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه. "mitochondrial DNA"ش به‌شێکی جینۆمه، که له وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی خانه‌کانی له‌شدا به‌دیده‌کرێت. چاوه‌ڕێ ده‌کرێت، که له‌چه‌ند ساڵێکی تردا هه‌موو جینۆمی نیئاندرتالهکان بکرێنه‌وه.
له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Cell"دا توێژه‌ران ده‌نووسن، که ئه‌وان له 300 میللیگرام ئێسكه‌وه 8341 به‌شی ترشی ناووهکییان جیاکردۆته‌وه، که درێژییان له‌نێوان 30 و 278 bpدا بووه.
بهیهکهوهنووساندن و ڕێکخستنه‌وه‌ی به‌شه شکاوه‌کانی "mitochondrial Genom"ێك گه‌یشتۆته 16565ی به‌ردی بناغه‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌مان درێژیی مرۆڤێکی مۆدێرنه ده‌دات به‌ده‌سته‌وه. توێژه‌ری ئه‌م لێکۆڵینه‌وه پێیوایه، که به‌های ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بۆ زنجیره‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه، که بێ هه‌ڵه پێناسه‌کراون. لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر له‌سه‌ر ئێسكی نیئاندرتالهکان هێنده ئاسان نه‌بووه، چونکه له‌کاتی پێناسه‌کردنی زنجیره‌کاندا نه‌زانراوه، ئایا لادانی ده‌رکه‌وتوو، په‌یوه‌ندی به په‌ڕین یان زیانگه‌یشتن له‌ئاکامی تێپه‌ڕبوونی کاته‌وه هه‌یه. هه‌ربۆیه شوێن و ناسنامه‌ی هه‌ر به‌ردی بناغه‌یه‌كی جینی زیاتر له 30 جار تاقیکراوه‌ته‌وه.
توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه گومانیان هه‌یه، که نیئاندرتالهکان خۆیان له مرۆڤه‌وه نزیککردبێتهوه. له‌ڕێگای ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌وه توێژه‌ران بۆیان ده‌رده‌که‌وێت، که نیئاندرتالهکان و مرۆڤه‌کان پێش 660 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێکه‌وه ژیاون، به‌ڵام دوورپهرێزییان گرتووه. تاکو ئێستا نازانرێت، چۆن و بۆچی نیئاندرتالهکان ونبوون و له‌سه‌ر زه‌وی نه‌ماون.
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نوێیه ده‌ریده‌خه‌ن، که چڕی دانیشتووانی نیئاندرتالهکان هێنده گه‌وره نه‌بوون. له‌مباره‌یه‌وه‌ش "Johannes Krause" ده‌ڵێت: "زۆر باوه‌ڕیان هه‌یه، که پێش 40 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌وروپادا نزیکه‌ی چه‌ند هه‌زار نیئاندرتالییهك ژیاون."
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
Spiegel + Nature
لینکی په‌یوه‌ندیدار:
Max Planck Institute for Evolutionary Anthropology
Cell

له‌سه‌ر هێڵ نییه