.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ئه‌و كاته‌ی "سپوتینك" به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان هه‌ڵدرا په‌نجا ساڵ له‌مه‌و به‌ر، هه‌موو جیهان چاوی بڕیبووه ئاسمان به‌وپه‌ڕی سام و دڵه‌ڕاوكێوه ده‌یانڕوانییه كۆشش و ته‌قه‌ڵای سۆڤیاتی بۆ داگیركردنی ئاسمان و تۆماركردنی سه‌ركه‌وتنێك له‌سه‌رده‌می جه‌نگی سارد دا.
پاش په‌نجا ساڵ له‌م رووداوه ده‌ركه‌وت كه ناردنی ئه‌و موشه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شێك نه‌بووه لهستراتیژێكی چاك داڕێژراو بۆ نیشاندانی باڵاده‌ستی شیوعیه‌ت به سه‌ر خۆرئاوادا، به‌ڵكو له‌بری ئه‌وه یه‌كه‌مین مانگی ده‌ستكرد له‌بۆشایی ئاسماندا كه گه‌مه‌و قومارێك بوو بۆ ئه‌و كات و سه‌رده‌مه خه‌ونێك بوو كه تاكه زانایه‌ك ده‌یبینی، تیمه‌كه‌ی موشه‌كێكی به هه‌ر سواڵ و ساقهیهك بێت دروستكرد و مانگێكی ده‌ستكردیان به ئاسماندا هه‌ڵواسی و توانییان كریملین- ی به گومان قه‌ناعه‌ت پێبكه‌ن سه‌رده‌می بۆشایی ئاسمانی بكاته‌وه‌و ده‌ستپێبكات.
ئایا ئه‌و خه‌ڵكه كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ئاپۆره‌یان كردبوو سه‌یری چیان ده‌كرد له‌ئاسماندا؟ بێگومان "سپوتینك" نه‌بوو به هیچ جۆرێك! وه‌ك ده‌ركه‌وت قۆناغی دووه‌می مووشه‌كی هه‌ڵگربوو وه‌ك "بوریس چیرتوك" ده‌ڵێت كه یه‌كێكه لهدامهزرێنهرو داهێنه‌ری به‌رنامه ئاسمانیه‌كه‌ی سوڤیه‌ت.
له‌چه‌ند دیدارێكدا له‌رۆژانی دواتردا كه له‌گه‌ڵ ئه‌سوشیتد پرێس چیرتۆك و پسپۆڕانی دیكه چیرۆكی ونبووی چۆنیه‌تی هه‌ڵدانی "سپوتینك" یان گێڕایه‌وه كه چۆن ده‌ركه‌وت ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ویستراو بوو، به درێژایی ژیانی خۆی چیرتۆك نه‌یده‌وێرا باس له‌و مێژووه بكات چونكه ناوی خۆی و سێرجی كورولیوڤ كه زانای سه‌ره‌كی بوو، یه‌كێك بوون له‌نهێنیه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
ئه‌مڕۆ له‌ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا له‌مۆسكۆ قسه بۆ رۆژنامه‌نووسان ده‌كات و به‌سه‌ربه‌ستی باس له‌شانازیی خۆی ده‌كات بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی لهپیاگهرانی ئاسمانی‌دا هه‌یبووه، ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كه‌مین كه‌شتی خوڵگهكار به مه‌به‌ستی دروستكردنی موشه‌كێك بووه كه بتوانێت به بۆمبی هایدروجین له‌ئه‌مریكا بدات، ئیدی هۆكاری هاتنه كایه‌ی "سپوتینك" بریتی بوو له‌جه‌نگی سارد و كێبڕكێ دژی ئه‌مه‌ریكا.
PUKmedia//

له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌سته‌کانت خۆش بێت ده‌شتی گیان ئه‌زیزم هه‌ر بژی گیانه‌که‌م زانیاریه‌کی به‌سووده
هیوای خۆشی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم ماڵه‌که‌م
سه‌رکه‌وتووبیت ده‌شتی گیان .
................. کوڤان .................


له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xosh bo babatakat

له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوپاس کوڤان گیان هیوادارم به‌دڵت بێت گیانه‌که‌م
هیوام به‌خته‌وه‌ری و شادی تۆی ئه‌زیزو خۆشه‌ویسته .
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوپاس kuri slemani بۆ ده‌ستخۆشیه‌که‌ت ، سه‌رکه‌وتو بیت.
.
له‌سه‌ر هێڵ نییه