.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












تەفسیری سوورەتی الکهف بەشی دەیەم
دکتۆر عبداللە
ئایەتى پازدە : { هَؤُلاءِ قَوْمُنَا اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ آلِهَةً لَوْلا يَأْتُونَ عَلَيْهِمْ بِسُلْطَانٍ بَيِّنٍ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ
كَذِباً (15)}
واتە : ئا ئەوانە کە گەلەکەى ئێمەن بێجگە لە خوا پەرستراوى تریان بۆ خۆیان بڕیار داوە ، دەى بۆ بۆیان بهێننەوە بەڵگەو نیشانەى ڕوون و ئاشکرا ، دەى کێ ستەمکارترە لەو کەسەى کە درۆ هەڵبەستێ بە دەم خواوە.
- لە دوای ئەوەى وەکو لە ئایەتى ڕابردوو خواى گەورە فەرموى کە کۆمەڵە گەنجەکە باسیان لە بیروباوەڕەکەى خۆیان کرد کە بریتی یە لە بیروباوەڕی یەکتاپەرستی کە زەوى و ئاسمانەکان شاهێدن لەسەر ڕاستى ڕێبازەکەیان ؛ ئینجا باس لە بیروباوەڕی گەلەکەیان دەکەن کە بریتی یە لە پەرستنی چەندین پەرسراوى بە ناحەق کە هیچ بەڵگەیەکیان پێ نى یە لەسەر ڕاست و دروستى ڕێبازەکەیان تەنها چاولێکردنەوەى باو و باپیرانیان نەبێ ، بۆیە ئەمان جیاوازى خۆیان ڕادەگەیەنن لە گەلەکەیان لە لایەنى بیروباوەڕەوە.
- کاتێک کە دەڵێن {هَؤُلاءِ قَوْمُنَا} واتە : ئەوانە کە گەلەکەى ئێمەن ، واتە ئەو کۆمەڵە گەنجە لە کاتێکدا کە باس لە بیروباوەڕى ئەو خەڵکە دەکەن کە لەگەڵیاندا جیاوازن لە بیروباوەڕەوە ؛ ئەوان ئەوەیان لە پێش چاو گرتووە کە ئەمان گەلەکەى ئەوانن، وە ئەو کۆمەڵە گەنجەش وەکو هەموو موسلمانێکى ڕاستەقینە پێان خۆشە کە هەموو خەڵکى بە تایبەتى گەلەکەیان - چونکە (الأقربون أولى بالمعروف)- بێ بەش نەبن لەو هەموو خێر و خۆشی یەى کە لە ئیسلامدایە ، بەڵام لە هەمان کاتدا خۆشەویستیان بۆ گەلەکەیان نابێتە ڕێگر بۆ ئەوەى باس لە پڕو پوچی بیروباوەڕی میللەتەکەیان بکەن ، چونکە لێرەدا مەسەلەى ڕوون کردنەوەى حەق و ناحەق بۆ هەموو خەڵک وەکو ئەرکێکى ئایینى گرنگ پێویستە موسلمان ئەنجامی بدات وە هەروەها مەسەلەى دۆستایەتى و دوژمنایەتى وەکو بەشێکى گرنگ لە ئاییندا ڕۆڵی خۆی دەبینێ لە دەست نیشانکردنى هەڵوێستى موسڵمان بەرامبەر بە هەموو کەسێک دوور یان نزیک لە نەژاددا ، دۆستى هەموو کەسێکە ئەوەندەى ئەو کەسە نزیک بێت لە ئیسلام و دوژمنى هەموو کەسێکە کە دوژمنى ئاینەکەى بێت ئەگەر نزیکترین کەسیش بێت لێ ی.
-{لَوْلا يَأْتُونَ عَلَيْهِمْ بِسُلْطَانٍ بَيِّنٍ} دەى با بهێننەوە بەڵگەو نیشانەى ڕوون و ئاشکرا لەسەر ڕاست و دروستى پەرستراوەکانیان کە جگە لە (الله) دەیانپەرستن ، چونکە هەموو بانگەوازێک دەبێت چەندین بەڵگەى ڕوون و ئاشکرای پێ بێت لە سەر ڕاستى بانگەوازەکەى تاوەکو قەناعەت بە خەڵک بێنێت ، وەکو بنەمایەکیش لە لای زانایانى (الأصول) کە دەڵێت : ( (إن كنت ناقلا فالصحة و إذا كنت مبتدعا فالدليل)) واتە : ئەگەر ئەوەى دەیڵێیت لە کەسێک دەیگێڕیتەوە ئەوا بە شێوەیەکى ڕاست بیگێڕەوە وە ئەگەر شتێکە بە خۆت داتهێناوە ئەوا بەڵگە لەسەر ڕاست و دروستى ئەو شتە بهێنەوە ، وە دیارە پەرستنى هەر پەرستراوێکى تریش جگە لە (الله) هیچ بەڵگەیەکی ڕاست و دروستى لەسەر نى یە ؛ بەڵًکو عەقڵی مرۆڤ و هەموو بونەوەر دژى ئەوەن کە جگە لە (الله) هیچ پەرستراوێکى تر بڕیار بدرێ ، وەکو خواى گەورە لە چەندین ئایەت لە قورئانى پیرۆز ئاماژە بەو ڕاستى یە دەکات ، بۆ نمونە وەکو دەفەرموێ {وَمَنْ يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهاً آخَرَ لا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ ..... (117)}المؤمنون، واتە : هەر کەس بپەرستێ پەرستراوێکى تر لەگەڵ خوادا کە هیچ بەڵگەیەکى نەبێ لەسەر ئەو پەرستنە.
- (السلطان) بەماناى دەسەڵات و زاڵ بوون دێت وەکو خواى گەورە دەفەرموێ {إِنَّمَا سُلْطَانُهُ عَلَى الَّذِينَ يَتَوَلَّوْنَهُ وَالَّذِينَ هُمْ بِهِ مُشْرِكُونَ (100)}النحل ، واتە : شەیتان تەنها دەسەڵاتى بەسەر ئەوانەدا هەیە کە ئەو دەکەنە دۆست و پشتیوانى خۆیان و ئەوانەى بە هۆیەوە بوونەتە هاوەڵ دانەر ، وە بە مانای بەڵگە دێت وەکو ئەو ئایەتەى ئێمە لە خزمەتى داین ، وە وەکو خواى گەورە دەفەرموێ {......إِنْ عِنْدَكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ بِهَذَا ... (68)}يونس ، واتە : ئایا بەڵگەتان پێ یە لەسەر ئەو شتە ؟ کەواتە کاتێک کە بە بەڵگە دەوترێ (السلطان) واتە : ئەو بەڵگەیەى ئەوەندە بەهێزە کە دەسەڵاتى هەیە لەسەر عەقڵ و دڵ و دەروون و قەناعەتیان پێ دێنێ.
-{فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِباً}ً دەى کێ ستەمکارترە لەو کەسەى کە درۆ هەڵبەستێ بە دەم خواوە ، ئەو خوایەى کە بەدی هێناوە و ڕزق و ڕۆزی دەدا. بەڵێ ئەو کەسەی کە جگە لە (الله) پەرستراوێکى تر دەپەرستێ و هاوبەش بڕیار دەدا بۆ خواى گەورە ؛ ئەوا درۆى هەڵبەستوە بە دەم خواوە و هیچ کەسێکیش لەو ستەمکارتر نى یە ، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێ {...إنَّ الشِّركَ لظُلمٌ عظيم (13)} لقمان ، واتە : بەڕاستى هاوبەش دانان بۆ خوا ستەمێکى زۆر گەورەیە.
-{فَمَنْ} (من) إستفهام بمعنى النفي ، واتە : بۆ پرسیار کردنە بەماناى ڕەت کردنەوە بێت ، واتە : هیچ کەسێک نى یە ستەمکارتر بێ لەو کەسەى کە درۆ بە دەمى خواوە هەڵدەبەستێ. وە کاتێک کە پرسیار کردن بەماناى ڕەت کردنەوە دێت ئەوا ماناى (تحدى)ش لە خۆیەوە دەگرێ ، واتە : دەى پێم بڵێ کێ لەو کەسە ستەمکارترە؟ چونکە هەر کەسێک درۆ بە دەمى کەسێک بکات ئەوا ستەمى ئەنجام داوە ، وە ئەگەر درۆ بەدەمى کەسێک بکات لە کەسی یەکەم گەورەتر ئەوا ستەمەکەى گەورەترە لە جارى یەکەم ، بەڵام ئەگەر درۆ بەدەمى خواى گەورە هەڵبەستێ ئەوا دیارە گەورەترین ستەمى ئەنجام داوە ، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێ {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِباً أُوْلَئِكَ يُعْرَضُونَ عَلَى رَبِّهِمْ وَيَقُولُ الأَشْهَادُ هَؤُلاءِ الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى رَبِّهِمْ أَلا لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ (18)}هود ، واتە : وە ئایا کێ ستەمکارترە لەو کەسەى کە درۆ هەڵبەستێ بەدەم خواوە ؟ ئەوانە دەبرێنە حوزورى پەروەردگاریان ، وە شایەتەکان دەڵێن : ئا ئەوانەن ئەو کەسانەن درۆیان هەڵبەست بەدەم پەروەردگاریانەوە ، بێداربن نەفرینى خوا بۆ ستەمکارانە.
ئایەتى شازدە : : {وَإِذْ اعْتَزَلْتُمُوهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ إِلاَّ اللَّهَ فَأْوُوا إِلَى الْكَهْفِ يَنشُرْ لَكُمْ رَبُّكُمْ مِنْ رَحْمَتِهِ وَيُهَيِّئْ لَكُمْ
مِنْ أَمْرِكُمْ مِرفَقاً (16)}
واتە : کاتێ ئێوە دوورەپەرێزتان گرت لەوان و لەو پەرستراوانەش بیجگە لە خوا دەیان پەرستن ، دەپەنا بە ئەشکەوتەکە بەرن ، پەروەردگارتان بڵاوى دەکاتەوە بۆتان بەزەیی و ڕەحمەتى خۆی و بۆتان فەراهەم دێنێ لەم کارەتاندا هۆی گوزەران و ژیانتان.
- لە دواى ئەوەى یارانى ئەشکەوت باسیان لە بیروباوەڕی خۆیان کرد کە بیروباوەڕی یەکتاپەرستى یە و بیروباوەڕی گەلەکەیان پوچەڵ کردەوە ؛ ئیتر ئەمە ووتەى ئەوانە کە لە نێوان خۆیان بەیەکتریان دەووت ، لەبەرئەوەى ئێوە لە گەلەکەى خۆتان جیابووینەوە لە ئایین ؛ هیچ نەماوە تەنها ئەوە نەبێت کە خۆتان ڕزگار بکەن لە شەڕ و خراپەى ئەوان بە گرتنە بەرى ئەو ڕێگاچارانەى کە دەبێتە هۆی ڕزگاربوونتان ، چونکە ئەوان تواناى شەڕ و پێکدادانیان نەبوو لە گەڵیاندا ، وە مانەوەشیان لە نێوانیاندا لە کاتێکدا کە لە ئایین لە گەڵ یەکتر لێک جیاواز بوون مەحاڵ بوو بە تایبەتى کە ئەوان ئەوەیان قبوڵ نەبوو کە کەسانێک لە نێوانیاندا هەبێت کە وازیان لە ئایینەکەى ئەوان هێنابێ هەروەکو لە ئایەتەکانى داهاتوودا بە دیار دەکەوێ.
- بەڵێ لەم جۆرە کۆمەڵگایەدا ڕێگاى بەیەکتر گەیشتن و پێکەوە ژیانیان زەحمەتە ، چونکە ڕێگاى ئەوان جیاوازە لە گەڵ ڕێگاى گەلەکەیان و بیروباوەڕیان و بەرنامەى ژیانیان لە یەکترى جیاوازە ، ئیتر بۆیە پێویستە بۆ پارێزگاری کردن لە بیروباوەڕەکەیان کە لە گیانى خۆیان لایان خۆشەویستترە ڕێگاى کۆچ کردن و جیابوونەوە بگرنەبەر.
- {وَإِذْ} لە {وَإِذْ اعْتَزَلْتُمُوهُمْ} بۆ (تعلیل)ـــە واتە : بە هۆی جیابوونەوەتان لە گەلە بێ باوەڕەکەتان و پەرستراوەکانیان جگە لە (الله) ، دەپەنا بە ئەشکەوتەکە بەرن و بیکەن بە پەناگە و خۆتانی تیا قایم بکەن.
- {إِلاَ الڵهَ} لە {وَإِذْ اعْتَزَلْتُمُوهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ إِلاَّ اللَّهَ} واتە : جگە لە (الله) ، کەواتە ئەگەر تەنها (الله) بپەرستن لەو حاڵەتەدا جیابوونەوەکە کۆتایی پێ دێت و بەڵکو دەبن بە برا. وە ئەو ئایەتەش بەڵگەیە کە گەلەکەیان وەکو زۆربەی گەلە بێ باوەڕەکان خوداشیان دەپەرست و جگە لە ئەویشیان دەپەرست ، کە ئەمەش ماناى (شرک) هاوبەش بڕیار دانە بۆ خودا.
-{فَڕْوُوا إِڵى الْکَهْفِ} واتە : دەپەنا بە ئەشکەوتەکە بەرن و ماوەیەک تێیدابن تاوەکو خواى گەورە دەروى خێر دەکاتەوە.
-(أل) لە (الکهف) یان بە ماناى ئەوە دێت کە لە زمانى عەربی دا پێی دەوترێ (المعهود الذهني) واتە : زانراوە لە مێشکدا ، کەواتە ئەشکەوتێک لاى خۆیان زانراو بوو ، یان (ڕل) لە (الکهف) بە ماناى ئەوە دێت کە ئەشکەوتێک بێت ببێتە مایەى خۆ حەشاردانیان و جێگایەکى قایم و پتەو بێت. کەواتە لێرەدا ئەمەش ئاماژەیە بەوەى کە یارانى ئەشکەوت هەوڵ دەدەن ئەوەى لە توانایان دایە دەست بە هۆکارەکاندا بگرن کە لە تواناى ئادەمیزاد دایە لەگەڵ ئەو پەڕی پشت بەستانیان بەخواى گەورە ، کە پێویستە هەموو موسلمانێک بەو شێوەیە دەست بە هۆکارەکاندا بگرێت و ئەو پەڕی پشت بەستانیشی بە خواى گەورە بێت و قەناعەتیشی وا بێت کە ئەوەى ئەنجام دەست نیشان دەکات تەنها خواى گەورەیە نەوەک هۆکارەکان.
- {يَنشُرْ لَكُمْ رَبُّكُمْ مِنْ رَحْمَتِهِ وَيُهَيِّئْ لَكُمْ مِنْ أَمْرِكُمْ مِرفَقاً} پەروەردگارتان بڵاوى دەکاتەوە بۆتان بەزەیی و ڕەحمەتى خۆی ، و بۆتان فەراهەم دێنێ لەم کارەتاندا هۆی گوزەران و ژیانتان. ئەمە بەڵگەیە لەسەر گومانى چاکى ئەو باوەڕدارانە بەرامبەر بە خواى گەورە ، وە هاتنەدى گومانەکەیان و وە گێڕانەوەشی لە لایەن خواى گەورەوە بۆ ئێمە بەڵگەیە لەسەر ڕاستى گومانەکەیان.
-ووشەى {يَنشُرْ} بڵاوى دەکاتەوە ، ئاماژەیە بە فراوانى ئەو ڕەحمەتەى کە پەروەردگاری میهرەبان دەیبەخشێ بە کەسانێک کە گوێ ڕایەڵی فەرمانەکانى ئەو دەکەن ، وە ئەو ڕەحمەتەش هیدایەت و ڕزق و ڕۆزى و پاراستن و سەرخستن و هەموو شێوازەکانى ڕەحمەت دەگرێتە خۆی.
-وە هەروەها ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە کاتێک باوەڕدار ئامادەیە لە پێناوى بیروباوەڕەکەى واز بهێنێ لە گەلەکەى لەو کاتەى کە گەلەکەى لە گومڕایی دابن و ئامادەنەبن کەسانێک لە نێو خۆیان قبووڵ بکەن کە هەڵگری پەیامی یەکتاپەرستین ، ئەم هەڵوێستەى باوەڕدار دەبێتە مایەى گەیشتن بە بە بەزەیی پەروەردگار و فەراهەم هێنانى هۆی گوزەران و ژیان و کارئاسانى لە کارەکەیدا ، هەروەکو دەربارەى ئیبراهیم (سەلامى خواى لێ بێت) دەفەرموێ : {وَأَعْتَزِلُكُمْ وَمَا تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَأَدْعُو رَبِّي عَسَى أَلاَّ أَكُونَ بِدُعَاءِ رَبِّي شَقِيّاً (48) فَلَمَّا اعْتَزَلَهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَهَبْنَا لَهُ إِسْحَقَ وَيَعْقُوبَ وَكُلاًّ جَعَلْنَا نَبِيّاً (49) وَوَهَبْنَا لَهُمْ مِنْ رَحْمَتِنَا وَجَعَلْنَا لَهُمْ لِسَانَ صِدْقٍ عَلِيّاً (50)}مريم ، واتە : وە دوورە پەرێز دەبم لە ئێوە و ئەو شتانەش دەیپەرستن جگە لە خوا ، تەنها پەروەردگارم دەپەرستم و ئومێدەوارم لە پەرستن و نزاى پەروەردگارم دا بێ هیوا و نائومید نەبم ، جا کاتێ ئیبراهیم دوور کەوتەوە لێیان و لەو شتانەش ئەوان دەیان پەرست جگە لە خواى گەورە ؛ ئێمە ئیسحاق و لە ئیسحاقیش یەعقوبمان پێ بەخشی و هەریەک لەوانیشمان کرد بە پێغەمبەر ، لە ڕەحمەتى خۆمان ئەوانمان بەهرەمەند کرد و باسی چاکەى ئەوانمان خستە سەر زوبانی ئادەمیزادەکان. چونکە هەر کەسێک لە پێناوى خواى گەورەدا واز لە شتێک بهێنێ ئەوا بە بێ گومان خواى گەورە زۆر چاکتر لەو شتەى بۆ قەرەبوو دەکاتەوە.


لهسهر هێڵ نییه



دهستت خۆش بیت بهرێز کاک دهشتی گیان.

لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس ئارین گیان
دهستی تۆش خۆش بیت ئهزیزم
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه
دةستةكانت خوش كاكة دةشتى سةركةووتوبي






زۆر سوپاس دهشنێ گیان
دهستی تۆش خۆش بیت ئهزیزی من
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه







دهستهکانت خۆش بۆ ئهم بابهته جوانه کاک دهشتی گیان ههر بژی تهمهن درێژ بی بهقوربان

لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس کاکه حسێن گیان
زۆر سوپاس ئهزیزی من بۆ پهیامهکهت
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه






بهرێز کاك دهشتی زۆر زۆر دهستخۆشیت لێدهکهم سهرکهوتو بیت کاکه
دهستو پهنجهت بێئێشو ئازار بن بهرێزم.
بژید

لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس کاکه سهروهر گیان
دهست و چاوی تۆش خۆش بیت بهقوربان
لهسهر هێڵ نییه